Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
هەر پیاوێک تواناى جەنگان وجیهاد کردنی هەبێت لە پێناو خواى گەورە بگاتە کاتی سەرەمەرگی وئەنجامی نەدابێت یان لە نەفسی خۆیدا باسی نەکردبێت وبیری لێنەکربێتەوە یان بە پەرۆش وپێداگیر نەبووبێت بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناو خواى گەورە ئەوا ئەم کەسە شتێک لە دووڕوویی (نیفاقی) تێدایە، ولە نیشانە ئاشکراکانی کەسانی بە پەرۆش بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناو خواى گەورە بریتیە لە ئامادەکردنی کەرەستەکانى جەنگ، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَوۡ أَرَادُواْ ٱلۡخُرُوجَ لَأَعَدُّواْ لَهُۥ عُدَّةٗ}[التوبة: 46]، واتە: {ئەگەر بیان ویستایە دەربچن (بۆ جیھادکردن) ئەوا ھۆ وکەرەستەی پێویستیان بۆ ئامادە دەکرد (لە وڵاخ وچەک وتفاقی جەنگ)}، کاتێک دەفەرموێت: (لەسەر سیفەتێکی دووڕویی (نیفاق) مردووە): واتە لەسەر جۆرێک لە جۆرەکانى دووڕوویی (مونافیقێتی - نیفاق) مردووە، واتا: ئەوەى لەسەر ئەمە بمرێت ئەوا خۆی چواندووە بە مونافیقەکان وئەوانەى لە جیهاد وتێکۆشان دوا دەکەن، وئەوەى خۆی بچوێنێت بە کەسانێک ئەوا لە ئەوانە، بۆیە پێویستە لەسەر هەموو مسوڵمانێک نیەتی جیهاد وتێکۆشانی هەبێت لە پێناو خواى گەورە. ومەبەستیش لە جەنگان وجیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە دەبێت بە پێی ئەو مەرجانە بێت کە لە شەریعەتدا باسکراوە، ئەگەر ئەو مەرجانە هاتە دی ئەوا جیهاد دەکرێت، ئەگەر نا ئەوا پێویستە نیەت هەبێت هەتا هۆکارەکانى جیهاد کردن ئامادە دەبێت.
هیچ ڕۆژێک وەکو ڕۆژی عەرەفە نییە کە خوداى گەورە هەرکەسێکی بوێت لە بەندەکانى ڕزگاری دەکات لە چوونە دۆزەخ، وخودا -سبحانه وتعالى- لەو بەندانەى نزیک دەبێتەوە کە حەج ئەنجامدەدەن ئەمیش نزیکبوونەوەەکی ڕاستەقینە، وخودا لای فریشتەکان شانازیان پێوە دەکات وباسی فەزڵ وڕێزداریان دەکات، وئەهلی سونە وجەماعەت باوەڕیان وایە کە خواى گەورە نزیکە لە بەندەکانى نزیکبوونەوەى ڕاستەقینە ئەمیش بەشێوەیەک کە شایەنی شکۆداری ومەزنی خودا بێت، وخودا لە سەرەوەى عەرشە، وجیایە لە بوونەوەرەکان، دەفەرموێت: ئەمانە چییان دەوێت؟ کە خێزان وبنەماڵە و وڵاتی خۆیان جێهێشتووە، وپارەیان خەرجکرووە، ولاشەیان ماندوو کردووە، واتە: تەنها لێخۆشبوون وڕازی بوون ونزیکبوونەوە وگەیشتن بە بەهەشتیان دەوێت، وئەوەى دەیانەوێت ئەوا بۆیان جێبەجێ دەبێت، وپلەکانیان بە پێی نیەتەکانیانە.
پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد، ووتی: ئێمە لەنێو دەریادا سەفەر دەكەین بۆ ڕاو وبازرگانی وهتد، وكەمێك ئاو لەگەڵ خۆمان دەبەین كە بۆ خواردنەوە دەشێت، ئەگەر ئاوی خواردنەوە بۆ دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن بەكاربهێنین؛ ئەوا ئاوەكە نامێنێت ئاوی شیاومان دەستناكەوت بۆ خواردنەوە، ئایا دروستە بە ئاوی دەریا دەستنوێژ بگرین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئاوی دەریا؛ فەرمووی: ئاوەكەی پاك وپاككەرەوەیە؛ دروستە بۆ دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن بەكاربهێنرێت، وخواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵەی لە دەریادا دەژی دروستە وحەڵاڵە وەكو ماسی ونەهەنگ وهتد، ئەگەرچیش سەرئاو بكەون وبە مردوویی بدۆزرێنەوە لەسەر دەریا بەبێ ڕاوكردن.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بەو ئاوەی كە ئاژەڵ ودڕندەكان دێنە سەری بۆ خواردنەوە وهتد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر كێشی ئاو بگاتە ئەندازەی دوو گۆزەی گەورە، ئەمیش یەكسانە بە: (210) لیتر؛ ئەوا ئاوێكی زۆرە وپیس نابێت مەگەر یەكێك لە سێ وەسفەكەی بگۆڕێت: بۆنی یان ڕەنگی یان تامی بەهۆی پیس بوونەوە.
لەم فەرموودەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حوکمێکی شەرعی دەکات کە پەیوەندی بە حەڵاڵی خواردنی هەندێک شتەوە هەیە: 1/ حەڵاڵی خواردنی مردارەوە بووی کولە وماسی (مەبەست لە ماسی هەر ئاژەڵێکی دەریاییە کە لە نێو دەریادا دەژێت، واتە: مردارەوە بووی ئاژەڵی دەریایی وئەوانەى لە نێو ئاودا دەژین حەڵاڵە، وەکو: ماسی بە هەموو جۆرەکانیەوە [ماسی ونەهەنگ وقرش] وقرژاڵ وڕوبیان وجگە لەمانە). 2/ حەڵاڵ بوونی خواردنی دوو خوێن ئەوانیش بریتین لە: جگەر وسپڵ. ئەم دوو حوکمە تایبەتکراون بە حەڵاڵکردن لە نێو حەرامکراوەکانی مردارەوە بوو وخوێنەکان.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە ئەگەر مێش (مەگەز) کەوتە ناو خواردنەوە ئەوا ئەمە کاریگەری خراپی نابێت بۆ خواردنەوەکە بەڵکو پێویستە مێشەکە نقوم بکرێت لە خواردنەوەکەدا؛ چونکە لە یەکێک لە باڵەکانى نەخۆشی هەیە ولە باڵێکی تری شیفا هەیە لەو نەخۆشییە. ولە ئەمڕۆدا ئەم هەقیقەتە زیاتر دووپاتکراوەتەوە لە زانستی پزیشکی کە تاقیکراوەتەوە وسەلمێنراوە، وئەم زانستە مسوڵمانان لە پێش چەندەها سەدە زانیویانە، سوپاس وحەمد بۆ خواى گەورە بۆ نیعمەتی ئیسلام.
ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە بۆ سەر ئەوانەى کە مەنجەڵ ودەفر وپەرداخ یان هەر کەرەستەیەکی تر خواردن وخواردنەوە بەکاردەهێنن کە بە ئاڵتون وزیو بۆیە کراوە وڕازێنراوەتەوە، وئەوەى ئەم تاوانە ئەنجام بدات ئەوا گوێی لە سزای دۆزەخ دەبێت لە ناو سکیدا کە دەنگێکی ترسێنەر ئەمیش بەهۆی خۆ چواندنی بە کافران وشانازی کردنەوە وشکاندنی دڵی هەژارەکان، وئیسلام مسوڵمان دەپارێزێت لە زیادەڕەوی کردن (ئیسراف کردن) ولادان بەرەو بێڕەوشتی وشتی پووچ، ولە حیکمەت وداناییش لە حەرامکردنیان ئەوەیە کە هەتا سەردەمێکی نزیک وەکو دراو بەکاردەهێنران بۆیە بەرکاهێنیان لە دروستکردن وبۆیە کردنی کەرەستەکانى خواردن وخواردنەوە لەخۆیدا زیانلێدانە لە جوڵەی بازرگانی، وپەکخستنی بەهای پێویستیەکانە بە بێ هەبوونی بەرژەوەندییەکی باش. وئەم نەهی کردنە لەم فەرموودەیە هەموو بەکارهێنانێکی تر دەگرێتەوە بۆ هەر سوودێکی تر، جگە لەوانە نەبێت کە شەریعەت ڕێگەی پێداوە وەکو خشڵی خۆڕازاندنەوە بۆ ئافرەتان.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەگەر لە ترسی ئەوە نەبێت کە ناڕەحەتی وقورسی دەکەوێتە سەر ئومەتەکەى وشوێنکەوتووانى: ئەوا فەرمانى پێیاندەکرد وەکو پابەندبوونێکی فەرز بەوەى کە سیواک بکەن پێش ئەوەى دەستنوێژگرتن ئەنجامبدەن، بەڵام ئەم فەرمانەى نەکرد ئەمیش وەکو دەربڕینی بەزەیی وڕەحمەتێک بەرامبەریان، ونەیکرد بە فەرزێک لەسەریان بەڵکو سونەتە (موستەحەبە) کە هەرکەسێک سیواک بکات پاداشتی وەردەگرێت وئەوەى سیواک نەکات سزا نادرێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئەو كەسە دەكات كە بە شەو لە خەو هەڵدەستێت بەوەی سێ جار ئاو هەڵبمژێتە نێو لووتی ودەریبكات، چونكە شەیتان بەدرێژایی شەو لەسەر هەموو بەشێكی لووتی دەمێنێتەوە.