Hedayat “A fruitful harvest”
from the gardens of “ Verses and Hadiths ”
Inspiring Dawah cards that highlight the profound meanings of Quranic verses and Prophetic Hadiths. Presented in an accessible and engaging style to help Muslims gain a deeper understanding of their faith with ease.
About Hedayat
Hedayat is a platform that combines simplicity of design and ease of use
displaying the benefits derived from Verses and Hadiths in
attractive cards with unique designs.
Unique Designs
Cards with unique and attractive designs that express the content of the text
Reliable Materials
Scientifically reliable benefits reviewed by a group of scholars
Easy Browsing
You can browse the cards easily and display them effortlessly
Different Languages
Cards are available in more than 40 languages for the benefit of all
Hadith Cards
لە ئەبی ئومامەى ئەلباهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی*، دوو ڕووناکیەکە بخوێنن (سورەتی) البقرة وآل عمران، ڕۆژی قیامەت دێن وەکو دوو هەور وان، یان وەکو دوو سێبەر وان، یان وەکو دوو کۆمەڵ باڵندەى ڕیزبەستوو وان، بەرگری دەکەن لە هاوەڵانیان، سورەتی -البقرة- بخوێنن، چونکە خوێندنەوەى بەرەکەتە (پیرۆزیە بۆ بەندە)، و وازلێهێنانی حەسرەت وپەشیمانیە، وساحیرەکان ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە**». *(هاوەڵانی: واتە ئەوانەى دەیخوێنن ولێی تێدەگەن وکردەوەى پێدەکەن؛ وهەموو شتێک دەگرێتەوە کە بەندە ببەستێتەوە بە قورئانی پیرۆز)، **(ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە: واتا سیحری ساحیرەکان پوچەڵ دەکاتەوە)
موسلیم گێڕاویەتیەوەقورئان بخوێنن وبەردەوام بن لەسەر خوێندنەوەى؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی*، وبە تایبەت سورەتەکانى -البقرة- و -آل عمران- بخوێنن چونکە ئەوانە دوو ڕووناکین چونکە نور وهیدایەت وزۆری پاداشت هەیە لەسەر خوێندنەوەیان وکردەوە کردن پێیان، وەکو ئەوە وابێت لای خواى گەورە وەکو مانگ بن بەسەر ئەستێرەکانەوە، وپاداشتی خوێندنەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا بە چەند شێوەیەک دێت: - وەکو دوو هەور سێبەر بۆ خوێنەرانیان دروستدەکەن لە گەرمی ڕۆژی قیامەتدا. - یان وەکو دوو کۆمەڵ باڵندەى ڕیزبەستوو دێن کە باڵەکانیان درێژ کردووەتەوە، بەرگری دەکەن لە خوێنەرانیان دەکەن ودووریان دەخەنەوە لە دۆزەخ. ئەگەری هەیە ئەوەى دێت لە ڕۆژی قیامەتدا کردەوەکە بێت -یان پاداشتێک بێت لەسەر ئەو کردەوەیە- هەورەکو دەقی فەرموودەکە ئاماژەی پێدەکات، بەڵام بووترێت ئەوەى دێت وتەى خواى گەورە -قورئانە-؛ بەم شێوەیە نییە، چونکە قورئان وتەى خواى گەورە ولە سیفەتەکانى پەروەردگارە وسیفەت نایەت جیاواز لە زاتی مەزنی خۆی، وئەوەى لەسەر تەرازوو دادەنرێت کردەوەى بەندەیە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ} [الصافات:96] واتە:{وخواى گەورە ئێوە وکردەوەکانى ئێوەیشی دروستکردووە}. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەختیکردەوە لەسەر خوێندنەوەى سورەتی -البقرة-؛ چونکە بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوەى وبیرکردنەوە لە ماناکانى وکردەوە پێکردنی بەرەکەت وپیرۆز وسوودی زۆری بۆ بەندە تێدایە، و وازهێنان لە خوێندنەوەى ئەم سورەتە وبیرنەکردنەوە لە ماناکانى وکردەوە نەکردن پێی هۆکاری پەشیمانیە لە ڕۆژی قیامەت، ولە پلەوپایە وفەزڵە مەزنەکانى ئەم سورەتە ئەوەیە کە ساحیرەکان ناتوانن زیان بە کەسێک بگەینن کە ئەم سورەتە دەخوێنێت وبیری لێدەکاتەوە ولێی تێدەگات وکردەوەى پێدەکات وسیحر پوچەڵ دەکاتەوە، و هەروەها وتراوە: ساحیرەکان ناتوانن ئەم سورەتە بخوێننەوە ولێی تێبگەن وکردەوەى پێبکەن، چونکە خوای گەورە سەرکەوتوویان ناکات بۆ ئەنجامدانى ئەم کردەوە چاکە. *(هاوەڵانی: واتە ئەوانەى دەیخوێنن ولێی تێدەگەن وکردەوەى پێدەکەن؛ وهەموو شتێک دەگرێتەوە کە بەندە ببەستێتەوە بە قورئانی پیرۆز)
لە ئەبی لوبابە بەشیر کوڕی عبد المنذرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە ئەو کەسەی قورئان بە دەنگێکی ئاواز وخۆشەوە نەخوێنێت».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئامۆژگاری کردووە بە خوێندنی قورئان بە دەنگ وئاوازێکی خۆش، وئەم وشانە دوو واتایان هەیە: 1/ ئەوەى بە ئاوازەوە نەیخوێنێت، واتا: بە دەنگێکی خۆشەوە قورئان نەخوێنێت، 2/ هەرکەسێک قورئان بەس نەبێت بۆی وداوای هیدایەت لە شوێنێکی ترەوە بکات؛ ئەوا ئەم کەسە لە ئێمە نییە، وئەمەش هەڕەشەیەکی توندە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمە لە تاوانە گەورەکانە، وبێگومان ئەوەى داواى هیدایەت بکات لە شوێنێکی ترەوە جگە لە قورئان (پەیامی ئیسلام) ئەوا ئەو کەسە گومڕایە پەنا بە خودا، بۆیە ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە مرۆڤ پێویستە لە کاتى خوێندنی قورئان هەوڵبدات دەنگی خۆش بکات، وقورئان بەس بێت بۆی وهەوڵنەدات شوێنی ئاینە پوچ وبەتاڵەکان بکەوێت وخۆشی دەنگی بەکاربهێنێت بۆ خوێندنەوەى کتێبەکانیان، یان خۆشی دەنگی بەکاربهێنێت بۆ وتنەى گۆرانی و ڕستەی دوور لە ڕەوشت وئاکاری بەرز.
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک سورەتی -الکهف-ی دەخوێند، وئەسپەکەى بە دوو گوریس بەستبووەوە، هەورێک سێبەری بۆی دروستکرد، ولێی نزیک بووەوە، وئەسپەکەى زۆر ناڕەحەت بوو (لە ترسی ئەم هەورە)، سبەی پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەى بۆی باسکرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرموو: «ئەوە سەکینەتە (ئارامییە) بەهۆی (خوێندنی) قورئانەوە دادەبەزێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریبەرائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوایان لێبێت- باسێکی سەیر دەگێڕێتەوە کە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوویدا، پیاوێک سورەتی -الکهف-ی دەخوێندەوە؛ ولە تەنیشتی ئەسپەکەى بە گوریس بەستبووەوە، لەو کاتەدا هەورێک وەکو سێبەر دایپۆشی؛ ولێی نزیک بووەوە، ئەسپەکە زۆر ناڕەحەت بوو (لە ترسی ئەم هەورە)، سبەی پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەى بۆی گێڕایەوە، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە ئەوە سەکینەتە (ئارامییە) بەهۆی (خوێندنی) قورئانەوە دادەبەزێت، ئەمیش وەکو ڕێزلێنانێک لەم هاوەڵە کە قورئانی دەخوێند، وشاهێدی دانێک لە لایەن خواى گەورە لەسەر ئەوەى قورئان ڕاستی وهەقە و وتەی خواى گەورەیە. وئەم هاوەڵە ناوی ئوسەیدی کوڕی حوزەیر (أُسيد بن حُضير) بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-.
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە، ناڵێم (ألم) پیتێکە، بەڵکو: ئەلیف (أ) پیتێکە، و لام (ل) پیتێکە، و میم (م) پیتێکە. [[-واتا بە خوێندنی (ألم) سی چاکەی بۆ دەنووسرێت]] ».
تورموذی گێڕاویەتیەوەئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەدا ئەوە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە ئەگەر هەر مسوڵمانێک پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێتەوە ئەوا پاداشتی خوێندنەوەى یەک پیت دە چاکەیە، ودەفەرموێت: (ناڵێم (ألم) پیتێکە) واتە مەبەست ئەوە نییە کە وتنی (ألم) بە یەک پیت دەژمێردرێت، بەڵکو ئەلیف (أ) پیتێکە و لام (ل) پیتێکە ومیم (م) پیتێکە، بۆیە ئەو کەسەی ((ألم)) بخوێنێتەوە ئەوا سی چاکەی بۆ دەنووسرێت، ئەمەش نیعمەتێکی مەزنە وپاداشتێکی گەورەیە، بۆیە پێویستە مرۆڤ زۆر قورئان بخوێنێت.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- سەبارەت بە ئەم (ئایەتە) کە خواى گەورە دەفەرموێت: {لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ} [القیامة: 16] واتە:{زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) بۆئەوەى پەلە بکەیت لە وەرگرتنیدا (لەبەرکردنیدا)}، (ئیبن عەباس) دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو کاتێک وەحی بۆ دادەبەزی ، ولێوەکانی دەجوڵاند (بە خێرایی)»، (گێڕەرەوەى فەرموودەکە) دەڵێت: ئیبن عەباس پێمی ووت: من (لێوم) دەجوڵێنم هەروەکو چۆن پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیجوڵاند، سەعید دەڵێت: من (لێوم) دەجوڵێنم هەروەکو چۆن ئیبن عەباس دەیجوڵاند، (ئەویش بە خێرایی) لێوی جوڵاند، بۆیە خواى گەورە عزَّ وجلَّ- (ئەم ئایەتەی) دابەزاند: {لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ (16) إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُ (17)} [القیامة] واتە:{زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی بۆئەوەى پەلە بکەیت لە وەرگرتنیدا (لەبەرکردنیدا) (16) بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی (17)}، (ئیبن عەباس) دەڵێت: «خواى گەورە وا لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات هەموو بەشەکانى قورئان کۆ ببێتەوە لە دڵیدا (لەبەری بکات) وبیخوێنێتەوە»، {فَإِذَا قَرَأْنَـٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ} [القیامة: 18] واتە:{ئەمجا کاتێک کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە لە خوێندنەوەیدا}، (ئیبن عەباس) دەڵێت: «گوێبگرە وبێدەنگ بە، پاشان (خواى گەورە) واتلێدەکات کە بیخوێنیتەوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر جبریل -علیه السلام- بهاتایە بۆ لای؛ گوێی دەگرت، وئەگەر جبریل -علیه السلام- بڕۆیشتایە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (قورئانی) دەخوێندنەوە هەروەکو چۆن جبریل بۆی خوێندیەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تووشی سەختی وناڕەحەتیەکی زۆر دەبوو لە کاتی دابەزینی وەحیدا، بۆیە لێوەکانی دەجوڵاندەوە وئەوەى دەفەرموو کە جبریل پێی فەرمووە پێش ئەوەى جبریل گەیاندنی وەحیەکە کامڵ بکات، لە ترسی ئەوەى نەوەک جبریل بڕوات ونەتوانێت لەبەری بکات، وئیبن عەباس شێوازى جوڵاندنى لێوەکانی پێغەمبەری-صلى اللە علیە وسلم- بۆ قوتابیەکەى سەعید کوڕی جوبەیر باسکرد، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئیبن عەباس سەیری پێغەمبەری خودای کردووە -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا لەو حاڵەتە بووە، وسەعیدیش بەهەمان شێوە وەسفی ئەم حاڵەتەى کردووە بۆ قوتابیەکانى، خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند سەبارەت بە ئەمە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ (16) إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُ (17)} [القیامة] واتە:{زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی بۆئەوەى پەلە بکەیت لە وەرگرتنیدا (لەبەرکردنیدا) (16) بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی (17)}، پاشان خواى گەورە دەفەرموێت: {فَإِذَا قَرَأْنَـٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ} [القیامة: 18] واتە:{ئەمجا کاتێک کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە لە خوێندنەوەیدا}، واتا ئەگەر جبریل وەحی -سروشی- گەیاند وتەواو بوو؛ تۆ گوێی بۆ بگرە وبێدەنگ بە، پاشان لەسەر ئێمە کە بیخوێنێتەوە بەو شێوەیەی ئەو -جبریل- خوێندیەوە، ئیبن عەباس دەڵێت: بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-ئەگەر جبریل -علیه السلام- بهاتایە بۆ لای؛ گوێی بۆ دەگرت، وئەگەر جبریل -علیه السلام- بڕۆیشتایە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی دەخوێندنەوە هەروەکو چۆن جبریل بۆی خوێندیەوە.
لە عبد العزیزی کوڕی ڕوەیفیعەوە دەڵێت: من وشەدادی کوڕی مەعقیل چووین بۆ لای ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت-، شەدادی کوڕی مەعقیل پێی ووت: «ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی تری جێهێشت؟»، ووتی: «هیچ شتێکی تری جێنەهێشت جگە لەوە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە (قورئان)»، دەڵێت: وچووین بۆ لای موحەمەدی کوڕی حەنەفیە، (هەمان) پرسیارمان لێیکرد، ووتی: «هیچ شتێکی تری جێنەهێشت جگە لەوە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە (قورئان)».
بوخاری گێڕاویەتیەوەدوو تابیعی بەڕێز بە ناوەکانى عبد العزیزی کوڕی ڕوەیفیع وشەدادی کوڕی مەعقیل چوون بۆ لای ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت-، شەدادی کوڕی مەعقیل پێی ووت: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی تری جێهێشت لە پاش مردنی؟، ئیبن عەباس وەڵامی دایەوە، ووتی: هیچ شتێکی تری جێنەهێشت لە پاش خۆی جگە لەم قورئانە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە، وچوون بۆ لای موحەمەدی کوڕی حەنەفیە وهەمان پرسیاریان لێیکرد، ئەویش هەمان وەڵامی دایەوە. وئەم فەرموودەیە مەزهەبی شیعەی ڕافیزە پوچەڵ دەکاتەوە کە بانگەشەى ئەوە دەکەن کە قورئان بە ڕوونی ئیمامەتی -پێشەوایەتی- تێدا باسکراوە، بەڵام هاوەڵان ئەمەیان شاردووەتەوە !!، ئیبن عەباس کوڕی مامی ئیمامی عەلیە، وموحەمەدی کوڕی حەنەفیە کوڕی ئیمامی عەلیە -ڕەزاى خواى لێبێت-؛ وهۆکاری ئەم ناوەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە دایکی ناوى خەولەى کچی جەعفەری حەنەفیە بۆیە بەم ناوە ناسراوە، وهەردوویان زۆرترین ماوەیان بەسەر بردووە لەگەڵ ئیمامی عەلیدا ئەگەر ئەوەى شیعەی ڕافیزە بانگەشەى بۆ دەکەن هەق وڕاستی بێت؛ ئەوا ئیبن عەباس وموحەمەدی کوڕی حەنەفیە لە هەموو کەس زیاتر مافى ئەوەیان هەبوو پێی بزانن، ونەیاندەتوانى بیشارنەوە، بەڵکو تەنانەت هەمان شت لە ئیمامی عەلیەوە هاتووە -ڕەزاى خواى لێبێت-.
لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە حارسی کوڕی هیشام -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن وەحی -سروش- بۆ تۆ دێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەندێک کات بۆم دێت وەکو دەنگی زەنگ، ئەمەیان ناڕەحەتترینە لەسەرم، کاتێک لێم جیا دەبێتەوە؛ تێدەگەم چی وتووە، وجاری وا هەیە فریشتەیەک دەردەکەوێت لە شێوەى پیاو وقسەم لەگەڵدا دەکات؛ ومنیش تێدەگەم چی دەڵێت»، عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: وبینیم وەحی بۆ سەر دادەبەزی لە ڕۆژێکی زۆر سارددا، وکاتێک (وەحیەکە) لێی جیا بووەوە؛ نێوچەوانى ئارەقی لێدەهاتە خوارەوە.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریحارسی کوڕی هیشام -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن وەحی -سروش- بۆ تۆ دێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: هەندێک کات جبریل -علیه السلام- دێت بۆ لای وئەو دەنگەى وەحیەکەى پێدەگەیەنێت بەهێزە وەکو دەنگی زەنگ، ئەمەیان قورستر وناڕەحەتترینە لەسەری -صلى اللە علیە وسلم-، وتووشی سەختی وناڕەحەتیەکی زۆر دەبێت وپاشان لەسەری لادەچێت، وئەوەى فریشتەکە فەرموویەتی لەبەری کردووە ولێی تێگەیشتووە، وەحی بەم دەنگە بەهێزە بۆی دێت؛ بۆئەوەى دووری بکاتەوە لە سەرقاڵبوون بە کاروباری دونیاوە، وهەموو هەستەوەرەکانى ئامادە بکات بۆ ئەم دەنگە بەهێزە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە جوانی لێی تێدەگات؛ چونکە هەموو شوێنێک لە دڵ وبیستنی دەنگی فریشتەکەى تێدەچێت بۆیە هیچ شوێنێکی تێدا نەماوە بۆ سەرقاڵبوون بە دونیاوە. وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە جاری وا هەیە جبریل -علیه السلام- دەردەکەوێت لەسەر شێوەى پیاوێک وەکو شێوەى دیحیە یان کەسێکی تر وقسەی بۆ دەکات سەبارەت بە وەحی وئەویش لێی تێدەگات و لەبەری دەکات. وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری دەبینی -صلى اللە علیە وسلم- کە وەحی بۆ سەر دادەبەزی لە ڕۆژێکی زۆر سارددا، وسەختی وەحیەکە لەسەر لاشەی لادەچوو ولێی جیا بووەوە؛ ونێوچەوانى ئارەقی لێدەهاتە خوارەوە ئەمیش بەهۆی ناڕەحەتی وقورسی وەرگرتنی ئەم وەحیە لە ئاسمانەوە.
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) بخوێنێت؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەوەى دە ئایەتی سەرەتا یان دە ئایەتی کۆتایی (سورەتی الکهف)ی لەبەر بێت، ئەوا خواى گەورە دەیپارێزێت لە شەڕ وخراپەی دەججال، ولە فیتنەکەى، ولە زاڵبوونی بەسەریدا، بۆیە بە ئیزنی خواى گەورە ناتوانێت زیانی پێبگەیەنێت.
لە عبدالرحمانی کوڕی یەزیدی نەخەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ ئیبن مەسعوددا حەجی کرد، بینی لە (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة -الکبرى-) حەوت بەردی وەشاند، بەشێوەیەک وەستا کەعبە لە لای چەپی ومینا لە لای ڕاستیەوە بوو، پاشان ووتی: «ئەمە شێوازى وەستانى ئەو کەسەیە کە سورەتی -البقرة-ی بۆ سەر دابەزیووە -صلى اللە علیە وسلم-».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریبەرد هاویشتن لە (جەمرەتی عەقەبە: جمرة الکبرى -جمرة العقبة-) لە ڕۆژى قوربانیکردن وڕۆژانی (التشریق) [10 و 11 و 12 و 13 ]ى ذي الحجة لە پەرستنە مەزنەکانە لە وەرزی حەجکردندا، چونکە واتاى ملکەچ بوون بۆ فەرمانى خودای تێدایە، وشوێنکەوتنی پێغەمبەر ئیبراهیمە -علیه السلام-، یەکەم شت کە حاجیان دەستی پێدەکەن لە ڕۆژی قوربانیدا بریتیە لە هاویشتنی بەردەکان لە (جەمرەتی عەقەبە: جمرة الکبرى -جمرة العقبة-) ئەمیش بۆ ئەوەیە ببێتە سەرەتای دەستپێکردنی کردەوە مەزنەکان لەو ڕۆژەدا، لەو شوێنە دەوەستن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لێی وەستا بوو بەشێوەیەک کەعبەی پیرۆز لە لای چەپیان ومینا لە لای ڕاستیان دەبێت، وبەرامبەی (جەمرەتی عەقەبە) دەوەستێت وحەوت بەرد دەهاوێژێت لەگەڵ هەموو هاویشتنێکدا تەکبیر دەکات (دەڵێت: الله أکبر)؛ هەروەکو لەم گێڕانەوەیەدا هاتووە کە ئیبن مەسعودیش -ڕەزای خوای لێبێت- بەم شێوەیە وەستاوە ودەڵێت: ئەمە شوێنی وەستانى ئەو کەسە بوو کە سورەتی -البقرة-ی بۆ سەر دابەزی -صلى اللە علیە وسلم-.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی کە ماڵەکان وەکو گۆڕستانی لێبکرێت بە شێوەیەک کە هیچ نوێژێکی تێدا نەکرێت وقورئانی تێدا نەخوێندرێت، وئەو ماڵانەی نوێژی تێدا ئەنجام نادرێت بە گۆڕستان ناوبراوە چونکە نوێژ کردن لە گۆڕستاندا دروست نییە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە شەیتان لەو ماڵە نامێنێت وڕا دەکات کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت چونکە شەیتان ڕەشبین وبێ هیوا دەبێت لە گومڕاکردنیان ولادانیان لە ڕێگای ڕاست ئەمیش بە هۆی بەرەکەتی خوێندنی ئەو سورەتە وجێبەجێکردنی ئەو فەرمانانەی کە تێیدایە.