





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی لوبابە بەشیر کوڕی عبد المنذرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە ئەو کەسەی قورئان بە دەنگێکی ئاواز وخۆشەوە نەخوێنێت».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئامۆژگاری کردووە بە خوێندنی قورئان بە دەنگ وئاوازێکی خۆش، وئەم وشانە دوو واتایان هەیە: 1/ ئەوەى بە ئاوازەوە نەیخوێنێت، واتا: بە دەنگێکی خۆشەوە قورئان نەخوێنێت، 2/ هەرکەسێک قورئان بەس نەبێت بۆی وداوای هیدایەت لە شوێنێکی ترەوە بکات؛ ئەوا ئەم کەسە لە ئێمە نییە، وئەمەش هەڕەشەیەکی توندە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمە لە تاوانە گەورەکانە، وبێگومان ئەوەى داواى هیدایەت بکات لە شوێنێکی ترەوە جگە لە قورئان (پەیامی ئیسلام) ئەوا ئەو کەسە گومڕایە پەنا بە خودا، بۆیە ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە مرۆڤ پێویستە لە کاتى خوێندنی قورئان هەوڵبدات دەنگی خۆش بکات، وقورئان بەس بێت بۆی وهەوڵنەدات شوێنی ئاینە پوچ وبەتاڵەکان بکەوێت وخۆشی دەنگی بەکاربهێنێت بۆ خوێندنەوەى کتێبەکانیان، یان خۆشی دەنگی بەکاربهێنێت بۆ وتنەى گۆرانی و ڕستەی دوور لە ڕەوشت وئاکاری بەرز.
لە ئەبی سەعید رافیع کوڕی المعلى -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئایا مەزنترین سورەتی قورئانت فێر بکەم پێش ئەوەى لە مزگەوت دەربچیت؟»، دەستمی گرت، کاتێک ویستمان دەربچین، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، تۆ فەرمووت: مەزنترین سورەتی قورئانت فێر دەکەم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالَمِينَ (واتا: سورەتی الفاتحة)، ئەمە ئەو حەوت ئایەتەیە کە زۆر دەخوێندرێت وبریتیە لە قورئان وخوێندنەوە مەزنەکە کە بە من بەخشراوە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: لە ئەبی سەعید رافیع کوڕی المعلى -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: (ئایا - ألا): ئەمیش بۆ ئاگادارکردنەوە وسەرنجڕاکێشانی ئەو کەسەیە کە قسەی لەگەڵدا دەکەیت بۆ ئەوەى ئاگا وسەرنجی لەو قسەیە بێت کە لە پاش ئەم دەستەواژەیە دەووترێت. (مەزنترین سورەتی قورئانت فێر بکەم پێش ئەوەى لە مزگەوت دەربچیت؟): ئەوەى پێووت، وسەرەتا فێری نەکرد بۆ ئەوەى بیری بۆ لای هیچ شتێکی تر نەچێت وبە تەواوەتی ئامادە بێت ئەم فێرکردنە وەربگرێت. پاشان دەڵێت: (دەستمی گرت) واتا پاش ئەوەى ئەو قسەی کرد وڕێمان کرد. (کاتێک ویستمان دەربچین، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، تۆ فەرمووت: مەزنترین سورەتی قورئانت فێر دەکەم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالَمِينَ -واتا: سورەتی الفاتحة-) مەزنترین سورەتە چونکە کۆی هەموو مەبەستەکانى قورئانی پیرۆزی لە خۆگرتووە، بۆیە بە -أم القرآن-، واتا: -دایکی قورئان- ناسراوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی تایبەتمەندی ئەم سورەتەی کرد جیا لە سورەتەکانى تر کە ئەم تایبەتمەندییە هۆکارێکە بۆ ئەوەى ببێت بە مەزنترین سورەتی قورئانی پیرۆز. ئەویش ئەوەیە کە دەفەرموێت: (ئەمە -السبع المثاني- ییە، واتا: ئەمە ئەو حەوت ئایەتەیە کە زۆر دەخوێندرێت): سەبارەت بە وشەی -المثاني- ڕاڤەی زۆر کراوە لەوانەش: 1/ لە هەموو ڕکاتێکدا سورەتێکی تر لە دواى -سورەتی الفاتحة- دەخوێندرێت واتە دەبێتە جووت لەگەڵ سورەتێکی تر، 2/ چونکە لە دوو بەش پێکهاتووە: ستایشکردن ونزاکردن، 3/ چونکە کۆی کارامەیی پێکهاتە وڕەوانبێژی واتای تێدایە، 4/ چونکە هەموو کاتێک دەخوێندرێت ودووبارە دەبێتەوە لە خوێندنەوە وفێرکردندا وهەرگیز هیچ مسوڵمانێک لێی دانابڕێت، 5/ سوودەکانی گەلێک زۆرن ولە ژماردن نایەن، 6/ کۆی ستایشکردنی (ثناء)ى خواى گەورە تێدایە وستایشی خودای تێدایە بە خوێندنەوەى ناوەکانى وسیفاتەکانى، 7/ خواى گەورە تایبەتی کردووە (استثناها) بە کۆتا ئومەتی شوێنکەوتەى کۆتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وجگە لەم ڕاڤە کردنانەش ووتراوە. وکاتێک دەفەرموێت: (وبریتیە لە قورئان وخوێندنەوە مەزنەکە): واتا بەم ناوە ناونراوە. (کە بە من بەخشراوە): واتا پێمدراوە وبە تایبەت بۆ من وئومەتەکەم بەخشراوە وبە قورئانە مەزنەکە (خوێندنەوە مەزنەکە) ناوم بردووە چونکە نهێنی زۆری تێدایە لەو شتانەى پەیوەندی بە دونیا وقیامەت وئەحکام وعەقیدە وبیروباوەڕەوە هەیە.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى قورئان دەخوێنێت وبەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە (لەگەڵ فریشتەکانە)، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو هێندە پاداشتی بۆ هەیە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری(ئەوەى قورئان دەخوێنێت وبەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە -لەگەڵ فریشتەکانە-): بەهرەدار ئەو کەسەیە بە بەهرە وتەجویدەوە قورئان دەخوێنێت وباش لەبەری کردووە، ئەم کەسە لەگەڵ فریشتە ڕێزدارە چاکەکارەکانە، کە خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسیانی کردووە:{فِي صُحُفٖ مُّكَرَّمَةٖ (13) مَّرۡفُوعَةٖ مُّطَهَّرَةِۭ (14) بِأَيۡدِي سَفَرَةٖ (15) كِرَامِۭ بَرَرَةٖ (16)}[عبس]، واتە: {(ئەو ڕێنمونیانەی قورئان نوسراونەتەوە) لە چەند پەڕەیەکی بەڕێز وپیرۆزدا (13) لە پایەی بڵندی پاك (14) بە دەست نوێنەران (نێردراوان) (15) کە بەڕێزن لای خوای گەورە وزۆر چاکەکار وخێرخوازن (16)}، ئەم کەسە بەهرەدارە لە گەڵ فریشتەکانە چونکە خواى گەورە کردەوە چاکەى بۆ ئاسان کردووە هەروەکو چۆن بۆ فریشتە ڕێزدارە چاکەکارەکانی ئاسان کردووە، بۆیە وەکو ئەو فریشتانەیە لە خوێندنی قورئانی پیرۆزدا، ولە پلەوپایەی ئەوانە لای خواى گەورە، بەڵام ئەو کەسەی کە زمانی دەگیرێت لە کاتی خوێندنی قورئان و لەسەری قورسە؛ ئەوا ئەم کەسە دوو پاداشتی بۆ هەیە: یەکەم/ پاداشتی خوێندن وتیلاوەی قورئان. دووەم/ هەوڵدان وخۆ فێرکردن وناڕەحەت بوون لەم کردەوەیەدا.
لە عوقبەی کوڕی عامرەوەى -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا نەتبینی ئەمشەو هەندێک ئایەت بۆ سەرم دابەزی وەکو ئەمانە هەرگیز نەبینراوە؟ (قل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-) و(وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-)».
موسلیم گێڕاویەتیەوە(ئایا نەتبینی): واتا ئایا نەتزانی، وئەمیش وتەیەکی تایبەتە بۆ گێڕەرەوەى فەرموودەکە (بۆ عوقبە) بەڵام مەبەست پێی وتەیەکە بۆ هەموو خەڵکی، وئەم وتەیە بە مانای سەرسوڕمان دێت، وهۆکاری سەرسوڕمانەکە ڕوونکراوەتەوە، کە دەفەرموێت: (وەکو ئەمانە هەرگیز نەبینراوە): واتا لەم بابەتەدا کە پەناگرتنە، وکە دەفەرموێت: (هەرگیز): واتا بۆ دووپاتکردنەوەى نەفیکردنە، کە دەفەرموێت: (( (قل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-) و(وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-) )): واتا هیچ ئایەتێکی هەموو سورەتەکانی قورئان نییە کە هەموو پەناگرتنی تێدا بێت بۆ خوێنەری وەکو ئایەتەکانى ئەم سورەتانە چونکە پەناگرتنی تێدایە بە خواى گەورە بۆ ئەوەى بیپارێزێت لە شەڕ وزیان وخراپە، وهەرکەسێک بە ئیمان وڕاستگۆییەوە بیانخوێنێت کە بەهۆی ئەم خوێندنەوە داواى پەناگرتن وپاراستن دەکات لە پەروەردگار؛ ئەوا خوای گەورە پەنای دەدات ودەیپارێزێت، بۆیە پێویستە مرۆڤ پەنا بە خودا بگرێت لە هەموو شەڕ وخراپەیەک ئەویش بە خوێندنی ئەم دوو سورەتە.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «وەحی (سروش) بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دادەبەزی لە بەیانیەکی سارددا، وپاشان نێوچەوانى بە چڕی ئارەقی لێدەهاتە خوارەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەدایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە وەحی دادەبەزی بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە بەیانیەکی سارددا، وئارەق بە چڕی بە پێشەوەى نێو چەوانى دەهاتە خوارەوە ئەمیش بەهۆی سەختی وقورسی دابەزینی وەحی بۆ سەر لاشەی.
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دەنگتان قورئان بڕازێننەوە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوەمەبەست ئەوەیە قورئان بڕازێننەوە بەهۆی خۆشکردنی دەنگتان لە کاتی خوێندنەوەى قورئان، چونکە جوانی وشیرینی وتەکە زیاد دەبێت ئەگەر دەنگەکە خۆشتر وجوانتر بێت، وحیکمەت لێرەدا ئەوەیە دەنگی خۆش وخاشع دەبێتە هۆی زیاتر بیرکردنەوە لە واتاکانی قورئانی پیرۆز، وتێگەیشتن ولێکدانەوەی مەبەستی ئایەتەکان وفەرمانەکان ونەهی لێکراوەکان وموژدە وسزاکان؛ ونەفس بەهۆی سروشتی خۆیەوە حەزی لە دەنگی خۆشە، ولەوەیە ئەم دەنگە خۆش وخاشعە ببێتە هۆی خاڵی بوونەوەى بیر وفکر لە شتە سەرقاڵکەرەکانی دونیا، بۆیە ئەمەش دەبێـتە هۆی سەرنجڕاکێشانی تەواو بۆ ئەو ئایەتانەى کە دەخوێندرێت؛ بۆیە ئەگەر ئەمانە ڕوویاندا ئەوا ئەوەى داواکراوە ڕوویداوە لە خشوع بوون وملکەچ بوون لە کاتی نوێژدا، ومەبەست لە ڕازاندنەوەى دەنگ لەم فەرموودەیەدا بریتیە خۆشکردن وڕێککردنەوەى دەنگ کە ببێتە هۆی خشوع وملکەچ بوون لە ناو نوێژدا، مەبەست ئەوە نییە دەنگەکە وەکو دەنگی ئاوازەکانى گۆرانی ومۆسیقای لێبێت کە ئەمیش سنوور تێپەڕاندنە لە خوێندن وتیلاوەى قورئاندا.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: چەند کەسێک لە پێش دەرگای ماڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوون، هەندێکیان ووتیان: ئایا خودا ئاوا وئاوای نەفەرموو؟ وهەندێکیان ووتیان: ئایا خودا ئاوا وئاوای نەفەرموو؟، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەم قسانە بوو، ودەرچوو هەروەکو ئەوە وابێت دەنکە هەنارەکان لەسەر ڕووی تەقێنرا بێت (ڕووی سوور هەڵگەڕا بوو)، وفەرمووی: «ئایا فەرمانى ئەمەتان پێکراوە؟ ئایا ئەمەتان بۆ نێردراوە؟ کتێبەکەى خودا بدەن بە دژی یەکتردا؟ گەلەکانى پێش ئێوە بەهۆی ئەم کارانەوە گومڕا بوون، ئێوە بەم حاڵەی ئێستا لەسەر هیچ شتێک نین، بڕوانن فەرمانی چیتان پێکراوە؛ کردەوەى پێبکەن، ونەهی چیتان لێکراوە؛ خۆتانی لێ دوور بکەنەوە (ئەنجامی مەدەن)».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوەکۆمەڵێک لە هاوەڵان لە لای دەرگای ماڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوون وناکۆکیان بۆ دروستبوو سەبارەت بە مەسەلەیەک، ولە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە گفتوگۆ وناکۆکیەکە لەسەر قەدەر بوو، وهەریەکێکیان بەڵگەیەکی دەهێنایەوە لە قورئانی پیرۆز بۆ پشتگیری کردنی وتەکانى، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەمە بوو ودەرچوو لە ماڵ وڕووی سوور هەڵگەڕا بوو بەهۆی توڕەییەوە، هەروەکو ئەوە وابێت دەنکە هەنارەکان لەسەر ڕووی تەقێندرا بێت، وپێیانی فەرموو: ئەم گفتوگۆ ومشتومڕە وناکۆکیە سەبارەت بە قورئان ولێکدانى ئایەتەکانى قورئان دژ بە یەکتر، ئایا ئەمە مەبەستە لە دروست کردن وخەڵقکردنتان؟ ئایا خودا فەرمانى ئەمەى پێتان کردووە؟ واتا مەبەستی ئەوەیە هیچ لەم دوو شتەی پێشوو نییە، بۆیە پێویست بەم گفتوگۆیانە ناکات چونکە گرنگ وپێویست نییە، وهەواڵی ئەوەى پێدان کە هۆکاری گومڕایی ئومەتەکانى پێشووتر بەهۆی ئەم جۆرە ناکۆکیانەوە بوو، پاشان ڕێنموێنی کردن بۆ شتێک کە هۆکاری چاکبوون وسوودە بۆ ئەوان وپێیانی فەرموو: ئەوەى خودا فەرمانى پێتان کردووە ئەنجامی بدەن، وئەوەى خودا نەهی لێتان کردووە لێی دووربکەونەوە (ئەنجامی مەدەن)، ئەمە ئەو مەبەستەیە کە بەهۆیەوە دروستکراون، وئەمە هۆکاری چاکبوون وسوودە بۆ ئێوە.
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گفتوگۆ ومشتومڕ مەکەن سەبارەت بە قورئان چونکە گفتوگۆکردن سەبارەت بە قورئان کوفرە (بێباوەڕ بوونە)».
ئەبو داودی ئەلطەیالسی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گفتوگۆکردن سەبارەت بە قورئان چونکە هۆکارە بەرەو کوفر؛ چونکە لەوەیە مرۆڤ ئایەتێک یان وشەیەک ببیستێت وئەو لەبەری نەبێت یان نەیبستبێت وزانیاری سەبارەتی نەبێت، وئەمە وا دەکات کە خوێنەری قورئانەکە بە هەڵە دابنێت وبڵێت ئەمەی ئەو دەیخوێنێت لە قورئان نییە، یان گفتوگۆ بکات لە سەر ماناى ئایەتێک کە هیچ زانیاری سەبارەتی نییە وئەمیش دەبێتە هۆی گومڕا بوونی، وگفتوگۆکردن لەوەیە ببێتە هۆی ئەوەى لە هەق دوور بکەوێتەوە ئەگەرچیش لە لایەکەوە هەقی بۆ دەربکەوێت، بۆیە مشتومڕ وگفتوگۆ کردن سەبارەت بە قورئان حەرامکراوە؛ چونکە لەوەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە کوفر، وهەرکاتێک مرۆڤ دوور بوو لە گفتوگۆ کردن ئەوا لێرەدا ئاساییە ودروستە، وەکو بۆ نمونە پرسیار کردن بۆ ئەوەی فێر بێت یان بۆ ئەوەى هەقی بۆ ڕوون ببێتەوە بەڵام ئەوە گفتوگۆی بێ سوود وبێ سەرەنجامە کە حەرامکراوە هەروەکو پێشووتر باسکرا، خواى گەورە دەفەرموێت: {ٱدۡعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلۡحِكۡمَةِ وَٱلۡمَوۡعِظَةِ ٱلۡحَسَنَةِ وَجَٰدِلۡهُم بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ}[النحل: 125]، واتە:{خەڵکی بانگ بکە بۆ ڕێبازی پەروەردگارت بە دانایی وبە ئامۆژگاری جوان وچاک وشیرین و لەگەڵیان بدوێ (گفتوگۆ وموجادەلە بکە) بە چاکترین شێوە بێگومان پەروەردگارت خۆی چاک دەزانێت بە ئەوانەی گومڕا بوون ولایانداوە لە ڕێگاکەی وھەر خۆشی زانایە بە ئەوانەی لەسەر ڕێگای ڕاستن}.
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە لەسەر مینبەر بوو، دەیفەرموو: «{وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن قُوَّةٖ}[الأنفال: 60]، واتە: {ئەی ئیمانداران، چەندێك له هێز له تواناتاندا هەیە بۆیان ئاماده بكەن}. لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە»
موسلیم گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە ئاماژە بۆ ڕاڤە وتەفسیری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات بۆ ئەو هێزەى کە فەرمانکراوە بۆ ئامادەکردنی بۆ ڕووبەڕووبونەوەى دوژمنەکان وکافرەکان کە ئەمیش بریتیە لە هاویشتن، چونکە کاریگەرترە، وزیان ومەترسی دوژمن زیاتر دوور دەخاتەوە، وهاویشتن لە سەردەمی دابەزانی ئەم ئایەتە پیرۆزانە بە تیر وکەوان بوو، بەڵام ئایەتەکە وشەی (قوة، واتا: هێز)ی باسکردووە کە ئەمەیش ئیعجاز ومەزنی قورئانی پیرۆز دەردەخات کە هەموو هێزێک دەگرێتەوە لە هەموو کات وشوێنێک، وهەروەها فەرموودەکەیش ئیعجاز ومەزنی تێدایە بە باسکردنی هاویشتن وتێگرتن، کە هەموو جۆرەکانى هاویشتن دەگرێتەوە ودەکرێت لێکبدرێتەوە بەوەى هەموو هاویشتنێک کە دابهێنرێت لە ڕێگەى چەکەکانى سەردەمەوە کە لە ڕێگەیانەوە تیری جیاواز بهاوێژرێت یان فیشەک بتەقێندرێت بەرەو ڕووی دوژمن.