





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی ئومامەى ئەلباهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی*، دوو ڕووناکیەکە بخوێنن (سورەتی) البقرة وآل عمران، ڕۆژی قیامەت دێن وەکو دوو هەور وان، یان وەکو دوو سێبەر وان، یان وەکو دوو کۆمەڵ باڵندەى ڕیزبەستوو وان، بەرگری دەکەن لە هاوەڵانیان، سورەتی -البقرة- بخوێنن، چونکە خوێندنەوەى بەرەکەتە (پیرۆزیە بۆ بەندە)، و وازلێهێنانی حەسرەت وپەشیمانیە، وساحیرەکان ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە**». *(هاوەڵانی: واتە ئەوانەى دەیخوێنن ولێی تێدەگەن وکردەوەى پێدەکەن؛ وهەموو شتێک دەگرێتەوە کە بەندە ببەستێتەوە بە قورئانی پیرۆز)، **(ناتوانن بەرامبەری بوەستنەوە: واتا سیحری ساحیرەکان پوچەڵ دەکاتەوە)
موسلیم گێڕاویەتیەوەقورئان بخوێنن وبەردەوام بن لەسەر خوێندنەوەى؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی*، وبە تایبەت سورەتەکانى -البقرة- و -آل عمران- بخوێنن چونکە ئەوانە دوو ڕووناکین چونکە نور وهیدایەت وزۆری پاداشت هەیە لەسەر خوێندنەوەیان وکردەوە کردن پێیان، وەکو ئەوە وابێت لای خواى گەورە وەکو مانگ بن بەسەر ئەستێرەکانەوە، وپاداشتی خوێندنەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا بە چەند شێوەیەک دێت: - وەکو دوو هەور سێبەر بۆ خوێنەرانیان دروستدەکەن لە گەرمی ڕۆژی قیامەتدا. - یان وەکو دوو کۆمەڵ باڵندەى ڕیزبەستوو دێن کە باڵەکانیان درێژ کردووەتەوە، بەرگری دەکەن لە خوێنەرانیان دەکەن ودووریان دەخەنەوە لە دۆزەخ. ئەگەری هەیە ئەوەى دێت لە ڕۆژی قیامەتدا کردەوەکە بێت -یان پاداشتێک بێت لەسەر ئەو کردەوەیە- هەورەکو دەقی فەرموودەکە ئاماژەی پێدەکات، بەڵام بووترێت ئەوەى دێت وتەى خواى گەورە -قورئانە-؛ بەم شێوەیە نییە، چونکە قورئان وتەى خواى گەورە ولە سیفەتەکانى پەروەردگارە وسیفەت نایەت جیاواز لە زاتی مەزنی خۆی، وئەوەى لەسەر تەرازوو دادەنرێت کردەوەى بەندەیە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ} [الصافات:96] واتە:{وخواى گەورە ئێوە وکردەوەکانى ئێوەیشی دروستکردووە}. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەختیکردەوە لەسەر خوێندنەوەى سورەتی -البقرة-؛ چونکە بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوەى وبیرکردنەوە لە ماناکانى وکردەوە پێکردنی بەرەکەت وپیرۆز وسوودی زۆری بۆ بەندە تێدایە، و وازهێنان لە خوێندنەوەى ئەم سورەتە وبیرنەکردنەوە لە ماناکانى وکردەوە نەکردن پێی هۆکاری پەشیمانیە لە ڕۆژی قیامەت، ولە پلەوپایە وفەزڵە مەزنەکانى ئەم سورەتە ئەوەیە کە ساحیرەکان ناتوانن زیان بە کەسێک بگەینن کە ئەم سورەتە دەخوێنێت وبیری لێدەکاتەوە ولێی تێدەگات وکردەوەى پێدەکات وسیحر پوچەڵ دەکاتەوە، و هەروەها وتراوە: ساحیرەکان ناتوانن ئەم سورەتە بخوێننەوە ولێی تێبگەن وکردەوەى پێبکەن، چونکە خوای گەورە سەرکەوتوویان ناکات بۆ ئەنجامدانى ئەم کردەوە چاکە. *(هاوەڵانی: واتە ئەوانەى دەیخوێنن ولێی تێدەگەن وکردەوەى پێدەکەن؛ وهەموو شتێک دەگرێتەوە کە بەندە ببەستێتەوە بە قورئانی پیرۆز)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر (الحمد لله -سورەتی الفاتحة-)تان خوێند، ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بخوێنن، چونکە (ئوم ئەلقورئانە:أم القرآن)*، و(ئوم ئەلکیتابە:أم الكتاب)** و(ئەلسەبع ئەلمەسانیە:السبع المثاني)^یە، و ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ یەکێکە لەو ئایەتانە». *(واتە: دایکی قورئان)، **(واتە: دایکی کتێب -کتێب مەبەست قورئانە-)، ^(واتە: ئەو حەوت ئایەتە کە زۆر دەخوێندرێتەوە ودووبارە دەکرێتەوە)
بەیھەقی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە جائیزبوون وڕێگەپێدراوی خوێندنی ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ ڕووندەکاتەوە لە پێش خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لە کاتی نوێژدا، وهۆکارەکەیشی بۆ ئەوە باسکرد چونکە بەشێکە لە سورەتی -الفاتحة-، ومەبەست خوێندنێتی بە نهێنی نەوەک بە ئاشکرا، نە خوێندنی بە ئاشکرا لە زۆر فەرموودەى سەحیحی تردا هاتووە، ئیمامی تەحاوی دەڵێت: وازهێنان لە خوێندنی ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بە ئاشکرایی لە نوێژدا بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ -تواتر- گێڕانەوەى لەسەر هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵان ئەنجامیانداوە.
لە عائیشەوە دەڵێت: «لەو ئایەتانەى دەخوێندران لە قورئاندا: (عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ يُحَرِّمْنَ) واتە: (دە شیرپێدانی زانراو بەدڵنیاییەوە دەبنە هۆی دروستبوونی مەحرەمیەت -حەرامبوون پەیوەندی لە نێوان منداڵە خوار دوو ساڵە شیرپێدراوەکە وئافرەتە شیردەرەکە-)، پاشان هەڵوەشێندراوە بە (پێنج -شیرپێدانی- زانراو بەدڵنیاییەوە)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەو شیرپێدانەى کە مەحرەمیەت -حەرامبوون پەیوەندی لە نێوان منداڵە خوار دوو ساڵە شیرپێدراوەکە وئافرەتە شیردەرەکە- دروستدەکات لە سەرەتادا دە جار شیرپێدان بوو وئایەتێک بوو لە قورئاندا، پاشان وشەکان وحوکمەکەیشی هەڵوەشێندرایەوە -نەسخ کرایەوە-، بۆ پێنج جار شیرپێدانى زانراو مەحرەمیەت دروست دەکەن، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا، چونکە هەڵوەشاندنەوەى ئەم وشانە وحوکمەکەی زۆر دواکەوت هەتاوەکو لە لای هەندێک خەڵکی نەزانراو بوو هەر دەیانخوێندەوە وایاندەزانى هێشتا ئایەتێکە لە قورئان، بەڵام لە پاشان پێیان ووترا کە وشەکان وحوکمەکەیشی هەڵوەشێندراوەتەوە.
لە ئەبی جوحەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم بە عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- : ئایا هیچ شتێکی ترتان لە لایە لە وەحی جگە لەوەى لە کتێبەکەى خودا هەیە؟ ووتی: «نەخێر، سوێند بە ئەوەى داقڵیشێنەری تۆوەکانە ودروستکاری ڕۆحەکانە، نایزانم؛ جگە لە تێگەیشتنێک نەبێت خواى گەورە دەیبەخشێت بە کەسێک سەبارەت بە قورئان، وئەوەى لە نێو ئەم پەڕەدایە»، ووتم: چی لە نێو پەڕەکەدایە؟ ووتی: «دیە (نرخدان بەرامبەر خوێن وکوشتن)، وئازادکردنی دیل، ومسوڵمان نابێت بکوژرێت بەهۆی ئەوەى کافرێکی کوشتووە».
بوخاری گێڕاویەتیەوەئەبی جوحەیفە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە عەلی کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- : ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئێوەى تایبەت کرد بە زانستێک یان شتێکی نووسراوە کە لە لای ئێوە بێت وخەڵکی لە لایان نەبێت، بۆیە ئەبو جوحەیفە ئەم پرسیارەی لێیکرد چونکە کۆمەڵێک لە شیعەکان بانگەشەى ئەوەیان دەکرد کە ئەهلی بەیت بە تایبەت ئیمامی عەلی هەندێک شتیان لایە لە وەحی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە تایبەت بۆ ئەوانى باسکردووە وبۆ کەسی تر باسی نەکردووە، وچەند کەسێکی تر هەمان پرسیاری کرد لە عەلی، ئەویش -ڕەزاى خواى لێبێت- سوێندی خوارد بەو شێوەیەی عەرەب سوێند دەخۆن، ئەویش سوێند خواردنە بەو خودایەی مرۆڤی دروستکردووە وداقڵیشێنەری تۆو وناوکەکانە؛ کە هیچ شتێکیان لە لا نییە جگە لەو تێگەیشتنە نەبێت لە قورئان کە خودا دەیبەخشێت بە بەندەکەى، وهەروەها نووسراوێک کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیکردووە سەبارەت بە حوکمی دیەکان (نرخدان بەرامبەر خوێن وکوشتن)، وئازادکردنی مسوڵمانە دیلەکان، ومسوڵمان نابێت بکوژرێت بەهۆی ئەوەى کافرێکی کوشتووە؛ چونکە مسوڵمان وکافر یەکسان وهاوتا نین.
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەگژیەکداچوونەکە لە ڕۆژی قیامەتدا، قەیس کوڕی عەباد دەڵێت: ئەم ئایەتە: {هَـٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ} [الحج: 19] واتە: {ئەمانە دوو کۆمەڵی دژ بە یەکن بەگژیەداچوون دەربارەی پەروەردگاریان}، سەبارەت بە ئەوان دابەزی؛ ناکۆکی و بەگژیەکدا چوون کەوتە نێوانیانەوە لە ڕۆژی جەنگی بەدردا (ئەوانیش بریتی بوون لە): حەمزە، وعەلی، وعوبەیدە یان ئەبو عوبەیدەی کوڕی حارس، وشەیبەى کوڕى ڕەبیعە، وعوتبەی کوڕی ڕەبیعە، و وەلیدی کوڕی عوتبە.
بوخاری گێڕاویەتیەوەعەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- لەم گێڕانەوەیەدا باسی خۆی دەکات کە یەکەم کەس دەبێت لەسەر ئەژنۆکانی دەکەوێت لە پێش پەروەردگار بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەگژیەکدا چوونەکە لە ڕۆژی قیامەتدا، وئەم ئایەتە:{هَـٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ} [الحج: 19] واتە: {ئەمانە دوو کۆمەڵی دژ بە یەکن بەگژیەکداچوون دەربارەی پەروەردگاریان}، لەسەر ئەو، وحەمزە، وئەبی عوبەیدە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دابەزی، کاتێک لە جەنگی بەدردا جەنگان دژی سەرکردەکانى کافرەکان ئەوانیش بریتی بوون لە: شەیبەی کوڕی ڕەبیعە وعوتبەی کوڕی ڕەبیعە و وەلیدی کوڕی عوتبە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ڕووبەڕووبونەوە و بەگژیەکداچوونی یەک بەک یەک -بە شمشێر- لە پێش گۆڕەپانی جەنگدا دروستە پێش ئەوەى جەنگەکە دەستپێبکات.