





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک تەندروستی باش بوو؛ دەیفەرموو: «هيچ پێغەمبەرێک نەمردووە هەتاوەکو شوێنەکەى پێ نیشاندەدرێت لە بەهەشتدا، پاشان بژاردەى پێدەدرێت»، کاتێک نەخۆش بوو، وسەری لەسەر ڕانم بوو لەهۆش خۆی چوو، پاشان خەبەری هاتەوە پاشان سەیری بنمیچی خانووەکەى کرد، پاشان فەرمووی: «خودایە، هاوەڵانی سەرەوە»، ووتم: کەواتە ئێمە هەڵنابژێرێت، بۆیە زانیم ئەمە ئەو قسەیە بوو کە بۆمانی باسدەکرد کاتێک تەندروستی باش بوو، کۆتا وشەکان کە فەرمووی: «خودایە، هاوەڵانی سەرەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک تەندروستی باش بوو، پێش ئەوەى تووشی ئەو نەخۆشیە بێت کە تێیدا کۆچی دواییکرد، فەرمووی: هيچ پێغەمبەرێک نەمردووە هەتاوەکو خواى گەورە شوێنەکەى پێ نیشان دەدات لە بەهەشتدا، پاشان بژاردەى پێدەدات لە نێوان مانەوە لە دونیا یان گەیشتن بە شوێنەکەى لە بەهەشتدا، عائیشە دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەخۆش کەوت، ئەو نەخۆشییەى تێیدا کۆچی دواییکرد، سەری لەسەر ڕانم بوو لەهۆش خۆی چوو، پاشان خەبەری هاتەوە پاشان سەیری بنمیچی خانووەکەى کرد، پاشان فەرمووی: (خودایە، هاوەڵانی سەرەوە): واتا هاوەڵانی سەرەوەی هەڵبژارد، ئەوانیش پێغەمبەرانن کە لە بەرزترین پلەکانى بەهەشتدان، عائیشە دەڵێت: ئەگەر خواى گەورە بژاردەى پێبدات لە نێوان دونیا وقیامەتدا؛ ئەوا قیامەت هەڵدەبژێرێت، وئێمە هەڵنابژێرێت، بۆیە زانیم؛ ئەم بژاردەیە ئەو قسەیە بوو کە بۆمانی باسدەکرد کاتێک تەندروستی باش بوو، عائیشە دەڵێت: کۆتا وشەکان کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بریتی بوو لە: (اللهم الرفيق الأعلى:خودایە، هاوەڵانی سەرەوە).
لە عروەی کوڕی زوبەیرەوە دەڵێت: پرسیارم لە عبداللەی کوڕی عەمرو کرد لە خراپترین شت کە موشریکەکان بەرامبەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیاندا، ووتی: عوقبەی کوڕی ئەبی موعیتم بینی، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، جلەکەى توند کرد لە ملی (بۆئەوەى) بە توندی بیخنکێنێت، ئەبوبەکر هات وپاڵی پێوە نا ودووری خستەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: {أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ وَقَدْ جَاءَكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ مِنْ رَبِّكُمْ} [غافر: 28] واتە: {ئایا (چۆن) پیاوێك دەکوژن؟ لەبەرئەوەی دەڵێت: خوا پەروەردگارمە کە بەڕاستی چەند بەڵگە و موعجیزەی ڕوونی لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھێناون}.
بوخاری گێڕاویەتیەوەعروەی کوڕی زوبەیری کوڕی عەوام -ڕەحمەتی خواى لێبێت- پرسیاری لە عبداللەی کوڕی عەمرو کرد -ڕەزاى خوایان لێبێت- سەبارەت بە خراپترین شت کە موشریکەکان بەرامبەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کردیان لە ئازاردان وزیانلێدان، ئەویش (عبد الله) ووتی: عوقبەی کوڕی ئەبی موعیتی بینی هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد لە نزیکی کەعبە (لە حیجری کەعبە)، عوقبە جلەکەى توند کرد لە ملی پیرۆزی بۆئەوەى بە توندی بیخنکێنێت، ئەبوبەکر هات وپاڵی پێوە نا وعوقبەى دوور خستەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ودەیووت: {أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ وَقَدْ جَاءَكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ مِنْ رَبِّكُمْ} [غافر: 28] واتە: {ئایا (چۆن) پیاوێك دەکوژن؟ لەبەرئەوەی دەڵێت: خوا پەروەردگارمە کە بەڕاستی چەند بەڵگە و موعجیزەی ڕوونی لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھێناون}. ئەمە خراپترین شت بوو کە بینی -ڕەزاى خواى لێبێت-، عروە گێڕانەوەیەکی لەمە سەختتری پێگەیشت لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- خێزانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، عائیشە پێی ووت: کە بە پێغەمبەری وتووە -صلى اللە علیە وسلم-: «ئایا هیچ ڕۆژێکت بەسەردا هاتووە ناڕەحەتتر لە ڕۆژی (جەنگی) ئوحود؟ فەرمووی: «زۆر ناڕەحەتی وئازارم بینی بە دەستی قەومەکەت؛ ناڕەحەتترینی ئەوەى بەرامبەر من کردیان لە ڕۆژی عەقەبە بوو، کاتێک (بانگەوازەکەم:بانگەوازى ئیسلامم) پیشاندا بە ئیبن عەبدیالیل کوڕی عەبدکولال، وەڵامی نەدامەوە بۆئەوەى ویستم، بۆیە دەرچووم وبە خەفەت وناڕەحەتیەکی زۆرەوە (بەشێوەیەک نەمدەزانى بەرەو کوێ دەچم)، ئاگام لێنەبوو هەتاوەکو گەیشتم بە قەرنی سەعالیب (قَرْنِ الثَّعَالِبِ)، سەرم بەرزکردەوە، هەورێک سێبەری بۆم دروستکردبوو، سەیرم کرد جبریل -علیه السلام- بانگمی کرد، فەرمووی: «خواى گەورە قسەی قەومەکەتی بەرامبەر بە تۆ بیست، وئەو ڕەتکردنەوە ونکۆڵی کردنەیانیشی بەرامبەر بە تۆ بیست، وفریشتەى شاخەکانى ناردووە بۆئەوەى فەرمانى پێبکەیت لەسەریان بەهەرشتێک بتەوێت، فریشتەى شاخەکان بانگمی کرد، وسەلامی لێکردم، وپاشان فەرمووی: «ئەی موحەمەد، خواى گەورە قسەى قەومەکەتی بەرامبەر بە تۆ بیست، ومن فریشتەى شاخەکانم، وپەروەردگارم منی ناردووە؛ بۆئەوەى بە فەرمانى خۆت فەرمانم پێبکەیت، بە هەرشتێک بتەوێت، ئەگەر بتەوێت دوو شاخەکە* دەدەم بە یەکتردا (بۆئەوەى لە نێویدا تیا بچن)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هیوام ئەوەیە خواى گەورە لە نەوەکانیان کەسانێک دەربهێنێت؛ خواى گەورە بە تەنها بپەرستن وهیچ هاوبەش وشەریکێکی بۆ بڕیار نەدەن» [متف علیه]. *(دوو شاخەکە: کە لە بەرامبەر یەکن وئەوان لە نێویدا دەژین)
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری نەکرد بەسەر خەدیجە هەتاوەکو کۆچی دواییکرد».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری نەکرد لەگەڵ هیچ ئافرەتێکی تر کاتێک خەدیجەی کچی خوەیلید خێزانى بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-؛ هەتاوەکو خەدیجە کۆچی دواییکرد، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر پلەوپایەی خەدیجە لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەو یەکەم خێزانى بوو.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «من دەزانم چی کاتێک لێم ڕازیت، وچی کاتێک لە من توڕەیت»، ووتی: چۆن ئەوە دەزانیت؟ ئەویش فەرمووی: «ئەگەر لێم ڕازی بیت، دەڵێیت: نەخێر؛ سوێند بە پەروەردگاری موحەمەد، وئەگەر لێم توڕە بیت، دەڵێیت: نەخێر؛ سوێند بە پەروەردگاری ئیبراهیم»، ووتم: بەڵێ، والله ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ناوی تۆ ناهێنم.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: من دەزانم چی کاتێک لێم ڕازیت، وچی کاتێک لە من توڕەیت، عائیشە ووتی: چۆن ئەوە دەزانیت؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر لێم ڕازی بیت، دەڵێیت: نەخێر؛ سوێند بە پەروەردگاری موحەمەد، ناوی من دێنیت لە سوێند خواردنەکەتدا، وئەگەر لێم توڕە بیت بەهۆی هۆکارێکی دونیایی پەیوەست بە ژیانی هاوسەرگیریەوە، لە سوێندەکەتدا دەڵێیت: نەخێر؛ سوێند بە پەروەردگاری ئیبراهیم، ناوی من دەگۆڕیت بۆ ناوی ئیبراهیم -علیه السلام- ئەویش (عائیشە) ووتی: بەڵێ، والله ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ناوی تۆ ناهێنم لەسەر زمانم لە کاتی توڕەبوونم، بەڵام خۆشەویستی تۆ بەردەوام وجێگیرە لە نێو دڵمدا.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نامەی نووسی بۆ کیسرا (پاشای فارس)، قەیسەر (ئیمپراتۆری ڕۆم)، نەجاشی (پاشای حەبەشە)، و هەموو ستەمکارێکی (دەسەڵاتدارێکی) تر، و بانگهێشتی دەکردن بۆ لای خوای گەورە و باڵادەست، و ئەم نەجاشییە ئەو کەسە نەبوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی مردووی لەسەر کرد.
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵ دەدات کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پێش مردنی پەیامی نووسی بۆ ئەو پاشایانەی كە لە دەوروبەری دوورگەی عەرەبیدا بوون، و بانگەوازی كردن بۆ ئاینی ئیسلام؛ پەیامی نووسی بۆ (كیسرا) ئەمیش نازناوی هەموو ئەو پادشایانەیە كە فەرمانڕەوای فارس بوون، و پەیامی نووسی بۆ (قەیسەر) ئەمیش نازناوی هەموو ئەو ئیمپراتۆرانەیە كە فەرمانڕەوای ڕۆم بوون، پەیامی نووسی بۆ (نەجاشی) ئەمیش نازناوی هەموو ئەو پادشایانە كە فەرمانڕەوای حەبەشە بوون. هەروەها پەیامی نووسی بۆ هەموو پادشایەکی زۆردار و سەركوتكەر بەسەر خەڵكيدا، ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- ڕوونی کردەوە کە ئەو نەجاشیەی پەیامی بۆ نێردرا؛ ئەو نەجاشیە نییە کە موسڵمان بوو، و كاتێك وەفاتی كرد؛ و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نوێژی ئامادەنەبووی -غائیبی- لەسەر كرد.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودایە؛ من تەنها مرۆڤێکم، هەر کەسێک لە موسڵمانان کە جوێنم پێدا بێت یان نەفرەتم لێ كردبێت یان لێم دابێت؛ ئەوەی (كە من كردوومە دەرهەقی) بیكە بە مایەی پاکبوونەوە (لە گوناهـ) و ڕەحمەت بۆی».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نزای کرد، فەرمووی: خودایە، من تەنها مرۆڤێکم، توڕە دەبم هەروەكو چۆن مرۆڤەکان توڕە دەبن، جا هەر باوەڕدارێک کە ئازارم داوە یان جوێنم پێداوە، یان نەفرەتم لێكردووە بە نزا كردن بۆئەوەی دوور بخرێتەوە لە ڕەحمەتی تۆ، یان بە جەڵد یان بە دەست لێیم داوە، ئەوا ئەو شتانە بكە بەهۆكاری پاكبوونەوەی لە گوناهەكانی و نزیكبوونەوەی لە تۆ، و ڕەحمەتێک کە بەهۆیەوە ڕەحمی پێ بکەیت.
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا نزا بكە لەسەر موشریكەكان، ئەویش فەرمووی: «من بۆ نەفرەت كردن نەنێردراوم، بەڵكو وەكو ڕەحمەتێك نێردراوم».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەداوا لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کرا کە نزا بكات لەسەر موشریکەکان، ئەویش فەرمووی: من لەلایەن خوداوە نەنێردراوم بۆئەوەی نەفرەتکار بم، و داوا بکەم كە خەڵکی دوور بخرێتەوە لە ڕەحمەتی خودا و لە خێر بێبەش بکرێن، من بۆ ئەمە نەنێردراوم، بەڵکو نێردراوم بۆئەوەی ببمە هۆکاری خێر و ڕەحمەت بۆ خەڵکی بەشێوەیەكی گشتی، و بۆ باوەڕدارانیش بەتایبەتی.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە سەرەتاوە كە وەحی دەستیپێكرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ خەونی باش بوو، هەر خەونێكی دەبینی وەكو شەبەقی بەیان دەهاتە دی، پاشان بە تەنها بوونی لەلا خۆشەویست كرا، وبە تەنها دەمایەوە لە ئەشكەوتی حیڕا وچەند شەوێك تێیدا پەرستنی ئەنجامدەدا پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەكەی، وبۆ ئەو شەوانە خواردنی لەگەڵ خۆی دەبرد، پاشان دەگەڕایەوە بۆ لای خەدیجە وخواردنی دەبرد بۆ شەوەكانی تر، (بەم شێوەیە بەردەوام بوو) هەتاوەكو هەق وڕاستی هات لەكاتێكدا ئەو لە نێو ئەشكەوتی حیڕا بوو، فریشتەكە (جبریل) هات، وفەرمووی: «بخوێنە»، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من خوێندەوار نییم»، هەروەها فەرمووی: «گرتمی بەخۆیەوە وگوشیمی هەتا وزەم لێ بڕا وتەواو شەكەت بووم پاشان بەرمی دا»، ئینجا (جبریل) فەرمووی: «بخوێنە»، ووتم: «من خوێندەوار نیم، بۆ جاری دووەم گرتمی بەخۆیەوە وگوشیمی هەتا وزەم لێ بڕا وتەواو شەكەت بووم پاشان بەرمی دا»، ئینجا (جبریل) فەرمووی: «بخوێنە»، ووتم: «من خوێندەوار نیم، وبۆ جاری سێیەم گرتمی بەخۆیەوە وگوشیمی هەتا وزەم لێ بڕا وتەواو شەكەت بووم پاشان بەرمی دا»، پاشان (جبریل) فەرمووی: ﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ خَلَقَ الإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ اقْرَأْ وَرَبُّكَ الأَكْرَمُ﴾ [العلق:1-3] واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بخوێنە بە ناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە مرۆڤی دروست کردوە لە خوێنێکی بەستوو بخوێنە، پەروەردگاری تۆ(لە ھەموو کەس) بەخشندە ترە﴾، دواتر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەم ئایەتانە گەڕایەوە ماڵەوە لەكاتێكدا دڵی ترس ولەرز دایگرتووە، چووە لای خەدیجەی كچی خوەیلید -ڕەزای خوای لێبێت-، وفەرمووی: «دامبپۆشن، دامبپۆشن»، ئەوانیش دایانپۆشی هەتاوەكو ترسەكەی نەما، ئەوەی بەسەریدا هات بۆ خەدیجە گێڕایەوە، وفەرمووی: «ترسام لەوەی شتێكم بەسەردا بێت»، خەدیجە ووتی: «نەخێر، والله؛ الله هەرگیز ڕیسوات ناكات، چونكە تۆ پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنیت، وكەسی لاواز دەگریتە ئەستۆت، ودەبەخشیت بە نەدار، وڕێز لە میوان دەگریت، ویارمەتی لێقەوماو دەدەیت»، پاشان خەدیجە بردی هەتاوەكو هێنای بۆ لای وەرەقەی كوڕی نەوفەلی كوڕی ئەسەدی كوی عەبدئەلعوزا، كوڕی مامی خەدیجە، ئەم پیاوە لە جاهیلیەتدا؛ نەسڕانیەتی خۆی ڕاگەیاند، ونووسینی بە عیبرانی دەزانی، بۆیە هێندەی خوا بیەوێت؛ لە ئینجیلی دەنووسیەوە بە عیبرانی، وپیاوێكی بەتەمەن ونابینا بوو، خەدیجە پێی ووت: ئەی كوڕی مام، گوێ بگرە لە برازاكەت، وەرقە پێی ووت: ئەی كوڕی برام، ئادەی پێم بڵێ چی دەبینیت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی بینیبووی؛ بۆی گێڕایەوە، وەرەقە پێی ووت: ئەمە هەمان فریشتەیە كە الله دایبەزاند بۆ سەر موسا، خۆزگایە گەنج بووایەم، خۆزگایە زیندوو بووایەم؛ كاتێك گەلەكەت دەرت دەكەن (لە مەككە)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا ئەوان من دەر دەكەن؟»، (وەرەقە) ووتی: بەڵێ، هەرپیاوێك ئەوەی هێنا بێت كە تۆ هێناوتە؛ ئەوا دژایەتی كراوە، ئەگەر بگەمە ڕۆژەكانت ئەوا بە هەموو هێزێكمەوە سەرت دەخەم، ئیتر ئەوەندەی نەبرد و وەرەقە وەفاتی مرد، وماوەیەك وەحی دانەبەزی».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریدایكی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە سەرەتای وەحی بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خەو بینین بوو، هەر خەوێكی ببینیایە دەهاتە دی ودەردەكەوت وەكو ڕۆشنایی بەیان، پاشان بە تەنها بوونی لەلای خۆشەویست كرا، بە تەنها دەمایەوە لە ئەشكەوتی حەڕا تێیدا بۆ چەند شەوێك پەرستنی ئەنجامدەدا پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ لای خاوخێزانی، وهەندێك خواردنی دەبرد بۆ ئەو شەوانە، پاشان دەگەڕایەوە بۆ لای دایكی ئیمانداران خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت- وخواردنی تری دەبرد بۆ شەوەكانی دواتر، هەتاوەكو فەرمانی هەق هات لەكاتێكدا ئەو لەنێو ئەشكەوتی حەڕا بوو. فریشتە جبریل -علیه السلام- هات بۆلای وفەرمووی: بخوێنە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ناتوانم بخوێنمەوە، دەفەرموێت: گرتمی ولە باوەشی دام وگوشیمی هەتاوەكو وزە وتوانام لێبڕا پاشان بەریدام، دیسانەوە فەرمووی: بخوێنە، ووتم: ناتوانم بخوێنم، جارێكی تر گرتمی ولە باوەشی دام وگوشیمی هەتاوەكو وزە وتوانام لێبڕا پاشان بەریدام، وفەرمووی: بخوێنە، ووتم: ناتوانم بخوێنمەوە، دیسانەوە گرتمی ولە باوەشی دام وگوشیمی هەتاوەكو وزە وتوانام لێبڕا پاشان بەریدام، وفەرمووی: ﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ * خَلَقَ الإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ * اقْرَأْ وَرَبُّكَ الأَكْرَمُ﴾ [العلق:1-3] واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بخوێنە بە ناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە * مرۆڤی دروست کردوە لە خوێنێکی بەستوو * بخوێنە، پەروەردگاری تۆ(لە ھەموو کەس) بەخشندە ترە﴾. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم ئایەتانە گەڕایەوە بۆ ماڵ ودڵی دەلەرزا لە ترسی مردن، وهات بۆ لای خەدیجەی خێزانی (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت-، وفەرمووی: بە شتێك دامبپۆشن، بە شتێك دامبپۆشن، بە شتێك دامبپۆشن؛ هەتاوەكو ترسی نەما، ئەوەی بەسەریدا هات بۆ خەدیجەی باسكرد، وفەرمووی: ترسام لەوەی بمرم، خەدیجە ووتی: نەخێر، والله خودا هەرگیز ڕیسوات ناكات، تۆ پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنیت، وكەسی لاواز دەگریتە ئەستۆ كە ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوە ببات، ویارمەتی هەژاری نەبوو دەدەیت؛ بەشێوەیەك دەبەخشیت بە خەڵكی كە هەرگیز لای خەڵكی تر ئەوەیان پێنابەخشرێت، وڕێز لە میوان دەگریت، وبە هانای كەسی لێقەوماو دەچیت. پاشان خەدیجە هێنای بۆ لای وەرەقەی كوڕی نەوفەلی كوڕی ئەسەدی كوڕی عەبدئەلعوزا، كە كوڕی مامی خەدیجەیە، ئەم پیاوە پشتی لە جاهیلیەت كرد ونەسڕانیەتی خۆی ڕاگەیاندبوو، وهێندەی خودا بیەوێت لە ئینجیلی دەنووسیەوە بە عیبرانیەت، وپیاوێكی بەتەمەن ونابینا بوو، خەدیجە پێی ووت: ئەی كوڕی مام، گوێ لە كوڕ براكەت بگرە، وەرەقە پێی ووت: ئەی كوڕ برام، چیت بینیووە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی بەسەریدا هات بۆی باسكرد، وەرەقە پێی ووت: ئەوە جبریلە كە خودا دایبەزاند بۆ سەر پێغەمبەر موسا -علیه السلام-، خۆزگایە ئەو كاتە گەنج دەبووم، خۆزگایە ئەو كاتە زیندوو دەبووم كاتێك گەلەكەت دەرت دەكەن لە مەككە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوا من دەردەكەن لە مەككە؟! ووتی: بەڵێ، هەرپیاوێك ئەوەی هێنا بێت كە تۆ هێناوتە ئەوا ئازار دەدرا ودژایەتی دەكرا، وئەگەر بگەم بە ڕۆژەكانت ئەوا بە هەموو هێزێكمەوە سەرت دەخەم. پاشان وەرەقە بۆ ماوەیەكی زۆر نەژیا و وەفاتی كرد، وبۆ ماوەیەك وەحی دواكەوت ودانەئەبەزی.
لە ئەبی سەلەمە كوڕی عبد الرحمانەوە دەڵێت: جابری کوڕی عبد الله ی ئەنساڕی -ڕەزای خوایان لێبێت- دەربارەی ماوەی دابڕانی وەحی؛ لە پێغەمبەرەوە دەیگێڕێتەوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: «کاتێک ڕێم دەكرد، لەناکاو دەنگێکم لە ئاسمانەوە بیست، سەرم بەرزکردەوە و هەمان ئەو فریشتەیەم بینی کە لە ئەشکەوتی حیرا سەردانی کردم، لەسەر کورسییەک لە نێوان ئاسمان و زەویدا دانیشتبوو، لێی ترسام، و گەڕامەوە ماڵەوە، ووتم: دایمپۆشن (بە پۆشاک)، پاشان خوای گەورە ئەم ئایەتە پیرۆزانەی (قورئانی) دابەزاند: {يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ (1) قُمْ فَأَنْذِرْ (2)} [المدثر: 1-2] واتە: {ئەی ئەوەی كە خۆت پێچاوەتەوە بە پۆشاک (1) هەستە و خەڵكی ئاگادار بکەرەوە (لە سزای خودا) (2)}، هەتاوەكو دەفەرموێت: {وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ} [المدثر: 5] واتە: {و واز لە تاوانەكان و بتەکان بهێنە ولێیان دوور بكەوەرەوە}، لە دوای ئەمە؛ وەحی بە بەهێزی و بەردەوامی و بەدوای یەکدا دەستی پێکردەوە.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە کاتێکدا باسی لە وەحی دەكرد لەڕوانگەی وەستانی و نەهاتنە خوارەوەی لە سەرەتای پێغەمبەرایەتیدا؛ فەرمووی: کاتێک لەنێو کۆڵانەکانی مەککەدا دەڕۆیشتم، لەناکاو دەنگێکم بیست لە ئاسمانەوە، سەرم بەرز کردەوە، بینیم فریشتە جبریلە؛ کە لە ئەشکەوتی حیڕا هات بۆ لام، لەسەر کورسییەک دانیشتووە لە نێوان ئاسمان و زەویدا، منیش ترسام و لێی تۆقیم، و گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، ووتم: دامبپۆشن بە پۆشاکێک. بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتانەی دابەزاند: {يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ} واتە: {ئەی ئەو كەسەی خۆت بە جلوبەرگ داپۆشیووە}؛ و پێچت داوە بە خۆتدا، {قُمْ} واتە: {هەستە}؛ بە بانگەوازی کردن، {فَأَنْذِرْ} واتە: {-خەڵكی-ئاگاداری بکەرەوە}؛ و بیانترسێنە ئەوانەی باوەڕ بە پەیامەکەت ناهێنن. {وَرَبَّكَ} واتە: {و پەروەردگارت} و خودای پەرستراو، {فَكَبِّرْ} واتە: {بە گەورەی دابنێ}؛ وسوپاسی بکە و بە مەزنی دابنێ. {وَثِيَابَكَ} واتە: {و جلوبەرگەکانت}؛ و پۆشاكەكانت، {فَطَهِّرْ} واتە: {پاکی بکەرەوە} و خاوێن ڕایبگرە لە پیسییەکان، {وَالرُّجْزَ} واتە: {پەرستنی بت و پەیکەرەکان}، {فَاهْجُرْ} واتە: {وازی لێ بهێنە}؛ و جێی بهێڵە، لە دوای ئەمە؛ وەحی بە بەهێزی و بە زۆری دادەبەزی.