Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
لەم فەرموودەیەدا جابر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ساڵی فەتح وڕزگارکردنی مەککەدا هاتە نێو مەککەوە وعەمامەیەکی (مێزەرێکی) ڕەشی لەسەردا بوو، وئەمیش بەڵگەیە بۆ دروستێتی لەسەر کردنی عەمامەى ڕەش، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: وتاری دا وعەمامەیەکی ڕەشی لەسەردا بوو، هەرچەندە عەمامەى سپی باشترە هەروەکو لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە کە -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (خيرُ ثيابِكمُ البياضُ فالبَسوها وَكفِّنوا فيها موتاكُم) [رواه ابن ماجه] واتە: (خێرترین وباشترین پۆشاکتان پۆشاکی سپیە، بیپۆشن، وبا کفنی مردووەکانتان سپی بێت)، پۆشینی عەمامەى ڕەش لەم فەرموودەیەدا بۆ ڕوونکردنەوەى دروستێتی پۆشینی ئەم جۆرە ڕەنگەیە. بەڵام گێڕانەوەى عەمروی کوڕی حورەیس -ڕەزاى خواى لێبێت- کە دەڵێت: (وەکو ئەوە وایە ئێستا سەیری پێغەمبەری خودا بکەم -صلى اللە علیە وسلم- عەمامەیەکی ڕەشی لەسەردایە، وکۆتاییەکانى -عەمامەکە- لە نێو شانەکانیدایە)؛ ئەمە بەڵگەیە بۆ دروستێتی لەسەر کردنی عەمامەى ڕەش وهەروەها دروستە کۆتاییەکانى عەمامەکە درێژ بکرێتەوە -شۆڕ بکرێتەوە- بۆ نێو شانەکان.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر خواردنەوەیەکی لە پەرداخێک یان هەرشتێکی تر بخواردایە، ئەوا سێ جار هەناسەی دەدا لە دەرەوەى پەرداخەکە، خواردنەوەکەى دەخواردەوە پاشان پەرداخەکەى لە دەمی دوور دەخستەوە وهەناسەی دەدا، وپاشان جارێکی تر دەیخواردەوە وسێ جار ئەمە ئەنجامدەدا، ولە نێو پەرداخەکەدا یان ئەو شتەى خواردن وخواردنەوەى تێدا دەخوارد هەناسەی نەدەدا.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامیان بدات؛ بۆئەوەى خەڵکی ئەو کردەوەیە ئەنجام نەدەن وببێتە هۆی ئەوەى لەسەریان فەرز بکرێت، ئەمیش دەبێتە هۆی هێنانى قورسی وناڕەحەتی بۆ سەریان وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی نەکرد تووشی قورسی وناڕەحەتی ببن.
لەم فەرموودەیەدا خەبابی کوڕی ئەرەت -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو ناڕەحەتیانە دەکات کە مسوڵمانان تووشی دەبن بەهۆی ئازاری موشریکەکانی قورەیش لە مەککەدا، هاوەڵان هاتن وسکاڵایان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا لەکاتێکدا پاڵی دابووەوە لەسەر چارۆکەکەى (بشتەکەى) لە سێبەری مەککەدا، بۆیانی ڕوونکردەوە ئەوانەى پێش ئێمە زیاتر ئازاردران لەم ئازاردانە، کەسی وا هەبوو چاڵێکی بۆ هەڵدەکەندرا وپاشان دەکرایە نێو چاڵەکەوە، ولە سەریەوە بە هەڕە لاشەی دەکرا بە دوو نیوەوە، وبە شانەی ئاسنی گۆشتی وئێسکی لە یەک جیا دەکرایەوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد لەسەر ئەوەى خودا ئەم ئاینە کامڵ وتەواو دەکات، واتا: ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە کامڵ دەبێت لە بانگەواز وشەریعەتی ئاینی ئیسلام هەتا ئیسلام دەگاتە هەموو دوورگەى عەرەبی وتەنانەت ڕێبوار لە (سەنعا) ەوە بەرەو (حەزرە مەوت) دەچێـت؛ تەنها لە خودا دەترسێت وهەروەها لە گورگیش بەهۆی پەزەکانیەوە؛ هەروەکو ئاشکرایە ئەم جۆرە ترسە لە شتێک کە هۆکارەکەى دیار بێت حەرام نییە وئاساییە وباسکردنیشی لە پاش ترسی خودا هیچ شتێکی تێدا نییە چونکە ئەم جۆرە ترسە پەیوەندی بە ترسی بیروباوەڕیەوە نییە چونکە ترسێکی سروشتیە لە مرۆڤدا هەیە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی هاوەڵانی کرد بەوەى پەلە نەکەن وئارام بگرن وچاوەڕێی هاتنی ئارامی وخۆشی بکەن لە لایەن خوداوە، خودا ئەم ئاینە کامڵ وتەواو دەکات وبڵاوی دەکاتەوە، وئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی لەسەر خوارد بەو شێوەیە بوو وهەمووی ڕوویدا.
هەرکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بکردایە لە نوێژی جەماعەت وبیویستایە نوێژەکەى درێژ بکاتەوە (واتا: ئایەتی زیاتر بخوێنێت وزیاتر لە حاڵەتەکانى تری ناو نوێژکردن بمێنێتەوە)، گوێی لە دەنگی گریانی منداڵ دەبوو؛ ئەمیش هۆکاری ئەوە بوو کە نوێژەکەى کورت بکاتەوە بۆئەوەى درێژکردنی نوێژەکە دایکی منداڵەکە تووشی ناڕەحەتی نەکات چونکە دەبێت خەریکی منداڵەکەى بێت کاتێک دەگری.
کەسانێک لە ئەعرابیەکان هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیاریان کرد ووتیان: ئایا ماچی منداڵەکانتان دەکەن؟ فەرمووی: (بەڵێ)، چونکە ئەعرابیەکان هەندێک توند وڕەقترن لە خەڵکی نیشتەجێی گوند وشارەکان؛ ووتیان: والله ئێمە ماچی منداڵەکانمان ناکەین ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر خواى گەورە ڕەحم وبەزەیی لە دڵی ئێوە دەرهێنا بێت؛ ئەوا من ناتوانم بیگەڕێنمەوە بۆ نێو دڵتان.
دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- وەسفی هەندێک لە پۆشاکەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات، ولەوانەش کاتێک لە بەیاندا دەرچوو بۆ لای هاوەڵانی، وچارۆکەیەکی* لەبەردا بوو شێوەى لە کۆپانی (زینی) سەر پشتی وشتر دەچوو (یان شێوەکەى دوو خەتی تێدا بوو لە دوو ڕەنگی جیاواز وەکو کۆپانی سەر پشتی وشتر) کە (بنەڕەتدا) لە مووی ڕەش دروستکرا بوو. *(چارۆکە: ئەو جلەیە لە سەرەوەى جلەکانی ژێرەوە لەبەر دەکرێت وەکو بشت وعابا)
ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پاژنەکانى پێی دانیشتبوو* وخورمای دەخوارد، ئەمیش بۆ ئەوە بوو زۆر خواردن نەخوات وخێرا هەستێت، چونکە لەم حاڵەتەدا مرۆڤ زۆر نامێنێتەوە لە دانیشتنەکەیدا وئەمیش وا دەکات کە زۆر نەخوات. *(ئەم جۆرە دانیشتنە لە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت -الإقعاء- ئەمیش ئەوەیە پێیەکانى لەسەر پەنجەکان لە ژێریەوە بوەستێنێت لەسەر زەویدا وپاشان بە هەردوو لایەکانى سمتی لەسەر پاژنەکانى پێی دابنیشێت)
ئەو ریمسە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودای بینیووە -صلى اللە علیە وسلم- کە جلی سەوزی لەبەردا بووە.