





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئیبن عەباسەوە-ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جیاکاری نەدەکرد لە نێوان سورەتەکان هەتاوەکو {بسم الله الرحمن الرحيم}ی بۆ سەر دادەبەزی».
(أبو داود) ڕیوایەتی كردووەئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- ڕوونی دەکاتەوە کە سورەتەکانى قورئانی پیرۆز دادەبەزی بۆ سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجیاکاری نێوانیانی نەدەکرد هەتاوەکو (بسم الله الرحمن الرحيم) دادەبەزی، بۆیە دەیزانی کە سورەتی پێشوو تەواو بووە، وئەمە دەستپێکردنی سورەتێکی نوێیە.
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە ئەو کەسەی کە پابەندی قورئان بووە دەووترێت: بخوێنە وبەرز ببەرەوە (لە پلەکاندا)، و(قورئان) بخوێنە هەروەکو چۆن دەتخوێند لە دونیادا، پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتە کە دەیخوێنیت».
(أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات قورئان خوێن کە کردەوەى بە قورئان کردووە، وپابەندی بووە، و لەبەری کردووە، کاتێک دەچێتە بەهەشتەوە پێی دەووترێت: قورئان بخوێنە، وبەرز ببەرەوە لە پلەکانى بەهەشتدا، وبیخوێنەوە هەروەکو چۆن لە دونیادا دەتخوێندەوە بە جوانی ولەسەرخۆیی ؛ پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتدایە کە دەی خوێنیت
لە ئەبی عبدالرحمان ئەلسولەمیەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: «بۆمانیان گێڕایەوە ئەوانەی فێری قورئانیان دەکردین لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن، ووتیان: بۆیە فێری زانست وکردەوە بووین».
(أحمد) ڕیوایەتی كردووەهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- دە ئایەت فێردەبوون لە قورئانی پیرۆز لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ونەدەچوون فێری ئایەتی تر ببن هەتاوەکو بەتەواوى فێری ئەم دە ئایەتە دەبوون لە زانست وکردەوە، بۆیە فێری زانست وکردەوە کردن دەبوون پێکەوە.
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟»، -ئوبەی- دەڵێت: ووتم: الله وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن. فەرمووی: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟» دەڵێت: ووتم: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)}، دەڵێت: لەسەر سینگمی دا، وفەرمووی: «واللە پیرۆزبێت لێت زانست وزانیاری ئەی ئەبا مونزیر».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری کرد لە ئوبەى کوڕی کەعب سەبارەت بە مەزنترین ئایەت لە قورئاندا، ئەویش دوودڵ بوو لەوەڵامداندانەوە، پاشان ووتی: ئایەتی کورسی: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)}، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڵپشتی لەوەڵامەکەى کرد و لەسەر سینگی دا، وەکو ئاماژەیەک بۆئەوەى کە پڕە لە زانست وحیکمەت، ونزاى بۆ کرد بەوەى بەختەوەر بێت بەهۆی ئەم زانستە وخواى گەورە کارئاسانی بۆ بکات وئەو زانستەى پێی بەخشراوە موبارەک وپیرۆز بێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر شەوێک بچووایەتە سەر جێگاکەى، هەردوو دەستەکانى پێکەوە دەلکاند وفووی دەکردە نێویان، وپاشان ئەم سورەتانەى دەخوێند: «قل هو الله أحد -سورەتی الإخلاص-، وقل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-، وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-» پاشان بە هەردوو دەستی لاشەی مەسح دەکرد بە هەرشوێنێک بیتوانیایە دەستی پێبگات، سەرەتا لە سەری ودەموچاوی، وپێشەوەى لاشەی دەستیپێدەکرد، ئەمەی سێ جار ئەنجامدەدا». ^(مەبەست لێرەدا فووکردنە بە دەرکردنی سەری زمان کە هەندێک تەڕی ئاوی ناو دەمی لەگەڵ دەردەچێت، وەکو تفکردن نیە، لە زمانى عەرەبی پێی دەووترێت -نَفث:نەفث-).
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەسوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو کاتێک بچووایەتە سەر جێگاکەى بۆ خەوتن هەردوو دەستی کۆدەکردەوە وبەرزیانی دەکردەوە -هەروەکو چۆن یەکێک نزا دەکات- ونەفثی^ پیا دەکرد وسورەتەکانى (الإخلاص والفلق والناس)ی دەخوێند، پاشان بەهەردوو دەستەکەى لاشەی مەسح دەکرد هێندەى بتوانێت، سەرەتا بە سەر وڕوو وبەشی پێشەوەى لاشەى دەستیپێدەکرد، ئەمەى سێ جار دووبارە دەکردەوە. ^(مەبەست لە -نفث- لێرەدا فووکردنە بە دەرکردنی سەری زمان کە هەندێک تەڕی ئاوی ناو دەمی لەگەڵ دەردەچێت، وەکو تفکردن نیە، لە زمانى عەرەبی پێی دەووترێت -نَفث:نەفث-)
لە عەدی کوڕی حاتمەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان».
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە جولەكەكان قەومێكن خوای گەورە توڕەیە لێیان ؛ چونكە هەق وڕاستیان زانی وكردەوەیان پێنەكرد. وگاوڕەكان قەومێكی گومڕان؛ چونكە كردەوەیان كرد بەبێ زانست.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} [آل عمران: 7] دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەوانەت بینی کە شوێنی -ئەو ئایەتانە دەکەون- کە ڕوون نین -لە قورئاندا-، ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە (کە لایانداوە لە هەق وڕاستی)؛ بۆیە ئاگادار بن لێیان».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ}، لەم ئایەتەدا خواى گەورە باسی ئەوە دەکات کە قورئانی دابەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى، چەندەها ئایەتی ئاماژەى ڕوونی تێدایە وحوکمەکانى زانراوە وهیچ گومانێکی تێدا نیە، ئەمە بنچینە وسەرچاوەیە، ودەبێت بۆی بگەڕێینەوە لەکاتی ناکۆکی، وهەروەها چەند ئایەتێکی تێدایە کە ماناکەى ڕوون نیە لای هەندێک خەڵک، یان پێیان وایە لەنێوان ئەو ئایەتانە وئایەتی تر دژیەکی هەیە، پاشان خواى گەورە مامەڵەى خەڵکی لەگەڵ ئەم ئایەتانەدا ڕوون کردووەتەوە، ئەوانەى لە دڵیان لادان لە هەق هەیە واز لەوە دێنن کە ڕوونە وهیچ گومانی تێدا نیە، ودەست بە ئەو ئایەتانەوە دەگرن کە ئەگەری زیاتر لە مانایەکی تێدایە، مەبەستیان لەم کارە دروستکردنی گومان وگومڕاکردنی خەڵکیە، یان بەو شێوەیە لێکی دەدەنەوە کە لەگەڵ هەوا وئارەزوویان دەگونجێت، بەڵام ئەوانەى خاوەن زانستن ودامەزراون تێیدا دەزانن سەبارەت بە ئەم ئایەتە ناڕوونە، ودەیگێڕێنەوە بۆ سەر ئەو ئایەتەى ڕوون وئاشکرایە، وباوەڕیان پێی هەیە کە لە لایەن الله وە دابەزێندراوە -سبحانه وتعالى-، وناکرێت گومان ودژیەکی تێدا بێت، بەڵام تەنها ئەوانەى خاوەن ئەقڵی سەلامەتن پەند وئامۆژگاری لەم بابەتە وەردەگرن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ی فەرموو : ئەگەر ئەوانەى بینی کە شوێنی ئەو ئایەتانە دەکەن کە ناڕوونە ؛ ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە کاتێک دەفەرموێت: { فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ } واته: { ئەو کەسانەی کە لە دڵیاندا لادان و چەوتی ھەیە } ؛ ئاگادار بن لێیان وگوێیان لێمەگرن.
لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پیاوێک دانیشت لە پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا دوو کۆیلەم -بەندەم- هەیە درۆ وخیانەتم لەگەڵدا دەکەن وسەرپێچی فەرمانەکانم دەکەن، ومنیش جوێنیان پێدەدەم ولێیان دەدەم، ئایا حاڵی من چییە سەبارەتیان؟ فەرمووی: «بەپێی ئەندازەى خیانەت وسەرپێچی ودرۆیان بەرامبەرت حسێب دەکرێت بە بەراورد بە سزاکەت لەسەریان، ئەگەر سزاکەت لەسەریان هێندەى گوناهەکانیان بێت ئەوا بەسە -وەکو یەکن-، هیچ شتێک بۆ تۆ نییە وهیچ شتێکیش لەسەرت نییە، وئەگەر سزاکەت لەسەریان کەمتر بێت لە گوناهەکانیان ئەوا فەزڵ -پاداشت- بۆ تۆ هەیە، وئەگەر سزاکەت زیاتر بێت لە گوناهەکانیان ئەوا بۆ ئەوان لە پاداشتی تۆ کەم دەکرێتەوە»، پیاوەکە دوورکەوتەوە ودەگریا وهاواری دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا نەتخوێندووەتەوە لە کتێبی خواى گەورە : {وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا} واتە: {وە ئێمە دادەنێین تەرازووەکانی دادپەروەری (کە کردەوەی پێ دەکێشرێت) لەڕۆژی قیامەتدا ئەمجا ھیچ کەس کەمترین ستەمی لێناکرێت با قورسی (کردەوەکەی) بەقەدەر تۆوی خەرتەلەیەکیش بێت ئێمە دەیھێنین} -هەتا کۆتایی ئایەتەکە-،» پیاوەکە ووتی: والله ئەی پێغەمبەری خودا هیچ شتێک باشتر نابینم بۆ خۆم وبۆ ئەوان خێرتر لەوەى لێیان جیا ببمەوە، شاهێد بە کە ئەوان هەموویان ئازادن.
(الترمذي) ڕیوایەتی كردووەپیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سکاڵای کرد لە هەڵسوکەوتی کۆیلەکانى، ئەویش ئەوەیە درۆی لەگەڵدا دەکەن لە باس وهەواڵەکان، وخیانەتی لێدەکەن لەکاتى سپاردەدا، ولەکاتی مامەڵدا فێڵی لێدەکەن، وسەرپێچی فەرمانەکانى دەکەن، وئەویش بەهۆی ئەمانەوە جوێنیان پێدەدات ولێیان دەدات بۆ تەربیەت دانیان، بۆیە پرسیاری لە حاڵی خۆی کرد بەهۆی ئەم مامەڵەى بەرامبەریان؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەپێی ئەندازەى خیانەت وسەرپێچی ودرۆیان بەرامبەرت حسێب دەکرێت بەراورد بە سزاکەت لەسەریان، ئەگەر سزاکەت لەسەریان یەکسان وهێندەى گوناهەکانیان بێت ئەوا بەسە -وەکو یەکن-، هیچ شتێک بۆ تۆ نییە وهیچ شتێکیش لەسەرت نییە، وئەگەر سزاکەت لەسەریان کەمتر بێت لە گوناهەکانیان ئەوا فەزڵ -پاداشت- بۆ تۆ هەیە، وئەگەر سزاکەت زیاتر بێت لە گوناهەکانیان ئەوا بۆ ئەوان لە پاداشتی تۆ کەم دەکرێتەوە؛ واتا سزا دەدرێت بە کەمکردنەوەى پاداشتت، وپیاوەکە دوورکەوتەوە ودەگریا وهاواری دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا نەتخوێندووەتەوە لە کتێبی خواى گەورە : {وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِنْ كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَىٰ بِنَا حَاسِبِينَ} [الأنبياء: 47] واتە: {وە ئێمە دادەنێین تەرازووەکانی دادپەروەری (کە کردەوەی پێ دەکێشرێت) لەڕۆژی قیامەتدا ئەمجا ھیچ کەس کەمترین ستەمی لێناکرێت با قورسی (کردەوەکەی) بەقەدەر تۆوی خەرتەلەیەکیش بێت ئێمە دەیھێنین جا ئهوهنده بهسه بۆ ئێمه که ئاوا به وردی حساب و لێپرسینهوه ئهنجام دهدهین}، بەهیچ شێوەیەک کەس ستەمی لێناکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، وتەرازووەکان لە نێو خەڵکیدا بە دادپەروەری دەبێت، پیاوەکە ووتی: والله ئەی پێغەمبەری خودا هیچ شتێک باشتر نابینم بۆ خۆم وبۆ ئەوان خێرتر لەوەى لێیان جیا ببمەوە و وازیان لێبهێنم، شاهێد بە کە ئەوان هەموویان ئازادن لە پێناو خواى گەورە؛ لەترسی لێپرسینەوە وسزادان.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «خەڵکانێک لە موشریکەکان ؛ زۆریان کوشتبوو وزۆر زینایان کردبوو، هاتن بۆ لای موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: ئەوەى دەیڵێیت وبانگەوازى بۆ دەکەیت باش وچاکە، ئەگەر پێمان بڵێیت ئەوەى کردوومانە لێخۆشبوونی بۆ هەیە، -ئەم ئایەتە دابەزی-: {وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ} [الفرقان: 68] واته: {وە کەسانێکن کە لەگەڵ خوادا هانا نابەن وناپاڕێنەوە لە پەرستراوێكی تر (لەگەڵ الله كەس وشتی تر ناپەرستن) وناکوژن ھیچ کەسێک کە خوا کوشتنی ئەوی حەرام کردووە مەگەر بەھەق و ڕەوا نەبێت وە زینا و داوێن پیسی ناکەن}، و -ئەم ئایەتەیش- دابەزی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ} [الزمر: 53] واته: {(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کە زۆر گوناھـ وتاوانتان كردووە نائومێد مەبن لەمیھرەبانی وبەزەیی خوا}».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریچەند پیاوێك لە موشریكەكان هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وزۆر خەڵكیان كوشتبوو وزینایان كردبوو، بە پێغەمبەریان ووت: ئەوەی بانگەوازی بۆ دەكەیت لە بنەما وڕێنماییەكانی ئاینی ئیسلام ؛ شتێكی جوان وچاكە، بەڵام حاڵی ئێمە چیە لەكاتێكدا شیرك وتاوانی گەورەمان كردووە، ئایا هیچ كەفارەتێك هەیە بۆ تاوانەكانمان؟ ئەم دوو ئایەتە دابەزی، كە ئاماژەن بۆ ئەوەی خوای گەورە تەوبەكردنی خەڵكی قبوڵ دەكات هەرچەندە تاوانەكانیان زۆر وگەورە بێت، ئەگەر وا نەبووایە لەسەر كوفر وستەمیان بەردەوام دەبوون ونەدەهاتنە نێو ئەم ئاینەوە.