





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە نەواسی کوڕی سەمعانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ڕۆژی قیامەت قورئان دەهێندرێت لەگەڵ ئەو کەسانەى کە لە دونیادا بە پێی قورئان کردەوەیان دەکرد، لە پێشووی هەموویانەوە سورەتی -البقرة وآل عمران-ە، گفتوگۆ دەکەن لە جیاتی (بەرگری دەکەن لە) ئەوانەى پێیانەوە پابەند بوون -هاوەڵەکانیان-».
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: (ڕۆژی قیامەت قورئان دەهێندرێت لەگەڵ ئەو کەسانەى کە لە دونیادا بە پێی قورئان کردەوەیان دەکرد، لە پێشووی هەموویانەوە سورەتی -البقرة وآل عمران-ە، گفتوگۆ دەکەن لە جیاتی (بەرگری دەکەن لە) ئەوانەى پێیانەوە پابەند بوون -هاوەڵەکانیان-): پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خوێندنەوەى قورئانی بە کردەوە کردنەوە بەستووەتەوە؛ چونکە ئەوانەى قورئان دەخوێنن بۆ دوو جۆر دابەش دەبن: 1- کۆمەڵێک کردەوەى پێناکەن، وباوەڕیان بە هەواڵەکانى نێوی نییە، وحوکمەکانى نازانن؛ ئەمانە قورئان بەڵگەیە لەسەریان. 2- کۆمەڵێک باوەڕیان بە هەواڵەکانى هەیە، و بەڕاستی دادەنێن، وکردەوە بە ئەحکامەکانى دەکەن؛ بەڵگەیە بۆ ئەمانە لە ڕۆژی قیامەتدا. ئەوەى کردەوە بە ئەحکامەکان وڕێنماییەکانى قورئان بکات بەڵگەیە بۆ ئەو نەک لە دژی بێت لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى گرنگترین شت سەبارەت بە قورئان؛ کردەوە کردنە بە ئەحکام وڕێنماییەکانى، خواى گەورە دەفەرموێت: {كِتَـابٌ أَنزَلْنَـٰهُ إِلَيْكَ مُبَـارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوٓا۟ ءَايَـٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـابِ} [ص:29] واتە: {(ئەم قورئانە) کتێبێکی پیرۆزە ناردوومانەتە خوارەوە بۆ تۆ بۆئەوەی بیر بکەنەوە لەئایەتەکانی، وە خاوەنانی بیر و ژیری پەندی لێ وەربگرن}، {لِّيَدَّبَّرُوٓا۟ ءَايَـٰتِهِ} واتا بیر بکەنەوە وتێبگەن لە ئایەتەکانى، {وَلِيَتَذَكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـابِ} واتا کردەوەى پێدەکەن ئەمیش لە پاش تێگەیشتنی دەبێت؛ چونکە کردەوە بە بێ تێگەیشتن وبیرکردنەوە ئەنجام نادرێت، بەهۆی بیرکردنەوە زانست بەدەست دەهێندرێت و کردەوەکردن بەشێکە لە زانستی شەرعی، مەبەست لە دابەزینی قورئان ئەوەیە: مسوڵمان بیخوێنێتەوە وباوەڕی بە هەواڵەکانى هەبێت وکردەوە بە ئەحکامەکانى بکات وخۆی لە نەهی لێکراوەکانى بە دوور بگرێت وفەرمانەکان وڕێنموێنییەکانى نێوی جێبەجێ بکات، ئەگەر مسوڵمان ژیانی بەم شێوەیە بێت لەگەڵ قورئاندا ئەوا قورئان دەبێتە بەڵگە بۆ مسوڵمان وبەرگری لێدەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.
لە عبداللە کوڕی ئەبی بەکری کوڕی حەزمەوە دەڵێت: لەو نامەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ناردی بۆ عەمری کوڕی حەزم: «نابێت هیچ کەسێک دەست لە قورئان بدات مەگەر پاک بێت».
مالیك گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: (لەو نامەیەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ناردی بۆ عەمری کوڕی حەزم): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە نووسینی نامەیەک وناردنی بۆ عەمرو کوڕی حەزم کە دادوەر بوو لەسەر نەجران، فەرمانیکرد بە نووسینێکی درێژ کە حوکمی شەرعی زۆری تێدا بوو، وەکو میرات وخێرەکان ودیەکان، وئەمیش نامەیەکی بەناوبانگە ولە لایەن زانایانە بە نامەیەکی ڕاست ومتمانەپێکراو دادەنرێت. (نابێت هیچ کەسێک دەست لە قورئان بدات مەگەر پاک بێت): دەستلێدان لێرەدا مەبەست ئەوەیە دەستی بەر قورئان بکەوێت بەبێ هیچ ناوەندێک، بۆیە: ئەگەر دەستی لێبدات لە پشتی ناوەندێکەوە وەکو ئەوەی لە کیسێکدا یان جانتایەکدا هەڵیبگرێت یان بە دارێک پەڕەکانى هەڵبداتەوە ئەوا لێرەدا نەهی کردنەکە نایگرێتەوە چونکە دەستلێدان ڕووی نەداوە. وقورئان لێرەدا: مەبەست ئەو شتانەیە کە قورئانی لەسەر نووسراوە وەکو پێست وپەڕە وتەختەدار (لەوح)، وجگە لەمانەش، لێرەدا مەبەست لە وتە (قسە) نییە چونکە وتە دەبیسترێت ودەستی لێنادرێت. (مەگەر پاک بێت): واتا تەنها کەسی پاک دەتوانێت دەست لە قورئان بدات، وئەم وشەى (پاک:طاهر)ە چوار لێکدانەوە لەخۆ دەگرێت: 1- لەوەیە مەبەست لە پاک تەنها مسوڵمان بێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ}[التوبة: 28] واتە:{بێگومان ھاوبەشدانەران -موشریکان- پیسن}. 2- کەسێک لاشەی پاک بێت وهیچ پیسیەکی پێوە نەبێت، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی پشیلە دەفەرموێت: (إنَّها ليست بنجس) واتە: (پیس نییە). 3- مەبەست لە پاکی لاشەیە لە لەشگرانی. 4- مەبەست لە پاکی ئەو کەسەیە دەستنوێژی هەیە. هەموو ئەم مانایانە لە شەریعەتدا لەوەیە مەبەست بێت لەم فەرموودەیەدا، وناتوانین هیچ یەکێکیان پەسەند نەکەین یان یەکێکیان پەسەند بکەین بەسەر ئەوانى ترەوە، وباشترین شت ئەوەیە بیگەڕێنینەوە بۆ تێگەیشتنی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لەم فەرموودەیە، ئەویش ئەوەیە مەبەست دەستنوێژی هەبێت لە پاش ڕوودانى بچووک -الحدث الأصغر- وەکو خەوتن وبا دەرچوون وئەوانى تر؛ ئەمیش مەزهەبی زۆرینەی زانایانە لە چوار ئیمامەکە وشوێنکەوتووانیان، وئەمیش باشترینە.
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە بەهۆی ئەم کتێبەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە وخەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: (خواى گەورە بەهۆی ئەم کتێبەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە وخەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە): ماناى ئەوەیە لە خەڵکی هەیە ئەم قورئانە دەخوێنێتەوە و خواى گەورە بەهۆی قورئانەوە لە دونیا وقیامەتدا بەرزیان دەکاتەوە، وهەیانە خواى گەورە لە دونیا وقیامەتدا نزمیان دەکاتەوە، هەرکەسێک کردەوە بە ئەم قورئانە بکات وباوەڕی بە هەواڵەکانى نێوی هەبێت، وفەرمانەکانى جێبەجێ بکات وخۆی لە نەهی لێکراوەکان بە دوور بگرێت، وشوێنی هیدایەت وڕێنموێنیەکانى قورئان بکەوێت، وڕەوشتی بە پێی ئەو ڕەوشتە جوانانە بێت کە لە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە؛ ئەوا خواى گەورە لە دونیا وقیامەتدا بەرزی دەکاتەوە، چونکە قورئان بنچینە وسەرچاوەى هەموو زانستێکە، وخواى گەورە دەفەرموێت: {يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} [المجادلة: 11] واتە: {خوداش پلەوپایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە لە ئێوە کە بڕوایان ھێناوە وە ئەوانەی کە زانستیان پێبەخشراوە بە چەند پلەیەک (پلەیان بەرز دەکاتەوە) وە خودا شارەزایە بەوەی دەیکەن}، ولە قیامەتدا خواى گەورە بەهۆی قورئانەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە لە باخە پڕ نیعمەتەکاندا. ئەوانەى خواى گەورە نزمیان دەکاتەوە؛ کەسانێکن بە جوانی قورئان دەخوێننەوە، بەڵکو خۆبەگەورەزانن -پەنا بە خواى گەورە- وباوەڕیان بە هەواڵەکانى نێو قورئان نییە، وکردەوە بە حوکمەکانى قورئان ناکەن وخۆیان بە گەورەتر دەزانن لەوەى کردەوەى پێبکەن، ونکۆڵی دەکەن ئەگەر شتێک باس بکرێت لە چیرۆکەکانى پێغەمبەران وئەوانەى پێشووتر یان باسی قیامەت وهاوشێوەى ئەمانە بۆیە پەنا بە خواى گەورە گومان دەکەن لەم باسانە وباوەڕیان پێی نییە، لەوەیە حاڵەتیان بگاتە نکۆڵی کردن وبە درۆدانانى قورئان ئەگەرچیش دەیخوێننەوە، ولە حوکمەکاندا خۆیان بە گەورە دەزانن وگوێڕایەڵی فەرمانەکان نابن وخۆیان لە نەهی لێکراوەکان ناپارێزن، ئەوانە خواى گەورە لە دونیا وقیامەتدا نزمیان دەکاتەوە -پەنا بە خواى گەورە-.
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە هیشامی کوڕی حەکیم بوو سورەتی -الفرقان-ی دەخوێند کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا مابوو، منیش گوێم لە خوێندنەوەکەى گرت، بە شێوازی جیاوازی تر دەیخوێندنەوە لەکاتێکدا پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- ئەو شێوازی خوێندنەوانەى فێری من نەکردووە، خەریک بوو؛ هێرش بکەمە سەری لە ناو نوێژدا، چاوەڕێم کرد هەتاوەکو سەلامی دایەوە، پاشان بە جلەکەى یان جلەکەم گرتم (لە ملیەوە بۆئەوەى نەڕوات)، ووتم: کێ فێری کردیت ئەم سورەتە بخوێنیتەوە؟ ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری کردووم، ووتم: درۆت کرد، والله پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم سورەتەى فێری من کرد کە گوێم لێبوو تۆ خوێندتەوە، بۆیە چووم وبردم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، من گوێم لە ئەمە بوو کە سورەتی -الفرقان-ی دەخوێند؛ تۆ ئەو خوێندنەوەت فێری من نەکردووە، لەکاتێکدا تۆ منت فێری خوێندنەوەى سورەتی -الفرقان- کردووە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عومەر؛ وازی لێبهێنە، ئەی هیشام؛ بخوێنە»، ئەو خوێندنەوە بوو کە من گوێم لێبوو خوێندیەوە -لە کاتی نوێژدا-، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەم شێوەیە دابەزی»، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بخوێنە ئەی عومەر»، منیش خوێندم، فەرمووی: «بەم شێوەیە دابەزی»، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەم قورئانە لەسەر حەوت شێوە* دابەزیووە، بۆیە بەو شێوەیە بیخوێنن کە ئاسانە لەسەرتان». *(حەوت شێوە: یان حەوت شێوەزار -خوێندنەوە- یان حەوت حوکم؛ ومەبەست بۆ ئاسانکارییە چونکە شێوەزاری ناوچەکان جیاواز بوو بۆیە لەسەر هەندێک شوێن قورس بوو خوێندنەوەى هەندێک پیت وجوڵەى سەر وشەکان؛ مەبەست ئەوە نییە هەموو وشە وڕستەکانى قورئان لەسەر حەوت شێوە دەخوێندرێنەوە بەڵکو خوێندنەوەى هەندێک وشەی کەم دەگرێتەوە کە ئەحکامەکانى تەجوید لە خوێندنەوەى دەگۆڕێت یان چەند وشەیەکی زۆر کەم بە شێوەیەکی تر دەخوێندرێتەوە کە مانایەکی نزیک دەدات؛ ووتراوە: مەبەست لەڕاستیدا ژمارەکە نییە بەڵکو مەبەست ئاسانکارییە لە خوێندنەوەدا بۆئەوەى مرۆڤ زۆر لە خۆی نەکات وزۆر قووڵ نەبێتەوە لە ئەحکامەکانى تەجوید)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە گوێی لە هیشامی کوڕی حەکیم بووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- سورەتی -الفرقان-ی دەخوێند کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا مابوو، بە خوێندنەوەیەک جیاواز لەوەى ئیمامی عومەر دەیخوێندەوە لە چەند وشە وجوڵەى سەر وشەکان وحوکمی تەجویددا، وعومەر ئەم سورەتەى خوێندبوو لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئیمامی عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- پێی وابوو ئەمە هەڵەیە لە هیشامەوە، خەریک وبوو هێرش بکاتە سەری لە ناو نوێژدا، بەڵام ئارامی گرت وچاوەڕێی کرد هەتاوەکو سەلامی دایەوە، پاشان بە جلەکەى گرتی لە ملیەوە بۆئەوەى نەڕوات، ووتی: کێ فێری کردیت ئەم سورەتە بخوێنیتەوە؟ هیشام ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری کردووم، عومەر ووتی: درۆت کرد، والله پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم سورەتەى فێری من کرد بە خوێندنەوەیەکی جیاواز لەوە تۆ خوێندتەوە، پاشان عومەر بردی بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وئیمامی عومەر زۆر توند بوو لە فەرمانەکانى خواى گەورە، عومەر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، من گوێم لە ئەمە بوو کە سورەتی -الفرقان-ی دەخوێند بە چەند دەستەواژە وشێوەیەکی جیاواز؛ تۆ ئەو خوێندنەوەت فێری من نەکردووە، لەکاتێکدا تۆ منت فێری خوێندنەوەى سورەتی -الفرقان- کردووە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد کە وازی لێبهێنێت، پاشان فەرمانى بە هیشام کرد کە سورەتی -الفرقان- بخوێنێت، کاتێک خوێندیەوە؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بەم شێوەیە دابەزی): واتا خوای گەورە بەم شێوەیە ئەم سورەتەى دابەزاند هەروەکو چۆن هیشام خوێندیەوە، وهەڵە نییە چونکە گومانی عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەوە بوو کە ئەم خوێندنەوە هەڵەى تێدایە، پاشان فەرمانى بە عومەر کرد کە سورەتی -الفرقان- بخوێنێت، کاتێک خوێندیەوە؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بەم شێوەیە دابەزی): واتا خوای گەورە بەم شێوەیە ئەم سورەتەى دابەزاند هەروەکو چۆن عومەر خوێندیەوە، وهەروەها بەو شێوەیەش دابەزیووە کە هیشام خوێندیەوە، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەم قورئانە لەسەر حەوت شێوە* دابەزیووە، بۆیە بەو شێوەیە بیخوێنن کە ئاسانە لەسەرتان)، عومەر وهیشام هەردوویان خوێندنەوەکەیان ڕاستە؛ چونکە قورئان لەسەر زیاتر لە حەوت شێوە -خوێندنەوە:حرف- دابەزیووە، وهیچ زیادەیەک نییە بۆ سەر ئایەکان وڕستەکان لە نێوان هەردوو خوێندنەوەکەدا، بەڵکو هەندێک جیاوازى کەم هەیە لە وشە وپیتەکاندا، بۆیە لە پاش ئەوەى گوێی لە خوێندنەوەی هەردوویان بوو، فەرمووی: (بەم شێوەیە دابەزی)؛ ئەوەى ئەمە ڕووندەکاتەوە کە لە پاشاندا فەرمووی: (ئەم قورئانە لەسەر حەوت شێوە* دابەزیووە، بۆیە بەو شێوەیە بیخوێنن کە ئاسانە لەسەرتان): واتا خۆتان پەیوەست مەکەن بە یەک شێوە ولەسەر خۆتان قورسی مەکەن، چونکە خواى گەورە فراوانى کردووە لەسەرتان، وئاسانی کردووە بۆتان کە قورئان لەسەر حەوت شێوە -خوێندنەوە:قراءة- بخوێننەوە، ئەمیش ڕەحمەت وفەزڵی خواى گەورەیە بەرامبەر بەندەکانى، الحمد لله، وزانایان ناکۆکن سەبارەت بە دیاریکردنی ماناى ئەم حەوت شێوەیە -سبعة أحرف-ە، -خودا زاناترە وادیارە مەبەست- ئەوەیە شێوەی زمانى عەرەبە، قورئان لە سەرەتادا بەم شێوەیە دابەزی بۆ ئاسانکاری؛ چونکە عەرەب جیاواز بوون وهەر کۆمەڵێک وزمانى خۆی هەبوو، ئەوەى لای ئەم هۆزە هەیە لای ئەوی تر نییە، وکاتێک ئیسلام یەکڕیزی کردن وپەیوەندییان بەهێز بوو، بەهۆی ئیسلامەوە ڕق وناکۆکی وململانێ نەما، هەموویان زمانى ئەوانی تریان زانی، بۆیە ئیمامی عوسمان -ڕەزاى خواى لێبێت- کۆیانی کردەوە لەسەر یەک شێوە -حرف- لەو حەوت شێوەیە ئەویش ئەو شێوەیە کە ئەمڕۆ مسوڵمانان دەیخوێننەوە لەسەر حەوت خوێندنەوە -قراءات- کە هەندێک جیاوازى زۆر کەمیان تێدایە لە ڕوانگەى ئەحکامی تەجوید وجوڵەى سەر وشەکان و چەند وشەیەکی کەم، وئیمامی عوسمان موسحەفەکانى تری سووتاند چونکە شتی تری لەسەر نووسرا بوو وەکو تەفسیر وشتی تر ئەمیش بۆئەوەی ناکۆکی لە نێوان مسوڵماناندا ڕوو نەدات. *(حەوت شێوە: یان حەوت شێوەزار -خوێندنەوە- یان حەوت حوکم؛ ومەبەست بۆ ئاسانکارییە چونکە شێوەزاری ناوچەکان جیاواز بوو بۆیە لەسەر هەندێک شوێن قورس بوو خوێندنەوەى هەندێک پیت وجوڵەى سەر وشەکان؛ مەبەست ئەوە نییە هەموو وشە وڕستەکانى قورئان لەسەر حەوت شێوە دەخوێندرێنەوە بەڵکو خوێندنەوەى هەندێک وشەی کەم دەگرێتەوە کە ئەحکامەکانى تەجوید لە خوێندنەوەى دەگۆڕێت یان چەند وشەیەکی زۆر کەم بە شێوەیەکی تر دەخوێندرێتەوە کە مانایەکی نزیک دەدات؛ ووتراوە: مەبەست لەڕاستیدا ژمارەکە نییە بەڵکو مەبەست ئاسانکارییە لە خوێندنەوەدا بۆئەوەى مرۆڤ زۆر لە خۆی نەکات وزۆر قووڵ نەبێتەوە لە ئەحکامەکانى تەجوید)
لە عبد العزیزی کوڕی ڕوەیفیعەوە دەڵێت: من وشەدادی کوڕی مەعقیل چووین بۆ لای ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت-، شەدادی کوڕی مەعقیل پێی ووت: «ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی تری جێهێشت؟»، ووتی: «هیچ شتێکی تری جێنەهێشت جگە لەوە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە (قورئان)»، دەڵێت: وچووین بۆ لای موحەمەدی کوڕی حەنەفیە، (هەمان) پرسیارمان لێیکرد، ووتی: «هیچ شتێکی تری جێنەهێشت جگە لەوە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە (قورئان)».
بوخاری گێڕاویەتیەوەدوو تابیعی بەڕێز بە ناوەکانى عبد العزیزی کوڕی ڕوەیفیع وشەدادی کوڕی مەعقیل چوون بۆ لای ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت-، شەدادی کوڕی مەعقیل پێی ووت: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی تری جێهێشت لە پاش مردنی؟، ئیبن عەباس وەڵامی دایەوە، ووتی: هیچ شتێکی تری جێنەهێشت لە پاش خۆی جگە لەم قورئانە نەبێت کە لە نێوان دوو بەرگەکەدایە، وچوون بۆ لای موحەمەدی کوڕی حەنەفیە وهەمان پرسیاریان لێیکرد، ئەویش هەمان وەڵامی دایەوە. وئەم فەرموودەیە مەزهەبی شیعەی ڕافیزە پوچەڵ دەکاتەوە کە بانگەشەى ئەوە دەکەن کە قورئان بە ڕوونی ئیمامەتی -پێشەوایەتی- تێدا باسکراوە، بەڵام هاوەڵان ئەمەیان شاردووەتەوە !!، ئیبن عەباس کوڕی مامی ئیمامی عەلیە، وموحەمەدی کوڕی حەنەفیە کوڕی ئیمامی عەلیە -ڕەزاى خواى لێبێت-؛ وهۆکاری ئەم ناوەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە دایکی ناوى خەولەى کچی جەعفەری حەنەفیە بۆیە بەم ناوە ناسراوە، وهەردوویان زۆرترین ماوەیان بەسەر بردووە لەگەڵ ئیمامی عەلیدا ئەگەر ئەوەى شیعەی ڕافیزە بانگەشەى بۆ دەکەن هەق وڕاستی بێت؛ ئەوا ئیبن عەباس وموحەمەدی کوڕی حەنەفیە لە هەموو کەس زیاتر مافى ئەوەیان هەبوو پێی بزانن، ونەیاندەتوانى بیشارنەوە، بەڵکو تەنانەت هەمان شت لە ئیمامی عەلیەوە هاتووە -ڕەزاى خواى لێبێت-.
لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە حارسی کوڕی هیشام -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن وەحی -سروش- بۆ تۆ دێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەندێک کات بۆم دێت وەکو دەنگی زەنگ، ئەمەیان ناڕەحەتترینە لەسەرم، کاتێک لێم جیا دەبێتەوە؛ تێدەگەم چی وتووە، وجاری وا هەیە فریشتەیەک دەردەکەوێت لە شێوەى پیاو وقسەم لەگەڵدا دەکات؛ ومنیش تێدەگەم چی دەڵێت»، عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: وبینیم وەحی بۆ سەر دادەبەزی لە ڕۆژێکی زۆر سارددا، وکاتێک (وەحیەکە) لێی جیا بووەوە؛ نێوچەوانى ئارەقی لێدەهاتە خوارەوە.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریحارسی کوڕی هیشام -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن وەحی -سروش- بۆ تۆ دێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: هەندێک کات جبریل -علیه السلام- دێت بۆ لای وئەو دەنگەى وەحیەکەى پێدەگەیەنێت بەهێزە وەکو دەنگی زەنگ، ئەمەیان قورستر وناڕەحەتترینە لەسەری -صلى اللە علیە وسلم-، وتووشی سەختی وناڕەحەتیەکی زۆر دەبێت وپاشان لەسەری لادەچێت، وئەوەى فریشتەکە فەرموویەتی لەبەری کردووە ولێی تێگەیشتووە، وەحی بەم دەنگە بەهێزە بۆی دێت؛ بۆئەوەى دووری بکاتەوە لە سەرقاڵبوون بە کاروباری دونیاوە، وهەموو هەستەوەرەکانى ئامادە بکات بۆ ئەم دەنگە بەهێزە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە جوانی لێی تێدەگات؛ چونکە هەموو شوێنێک لە دڵ وبیستنی دەنگی فریشتەکەى تێدەچێت بۆیە هیچ شوێنێکی تێدا نەماوە بۆ سەرقاڵبوون بە دونیاوە. وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە جاری وا هەیە جبریل -علیه السلام- دەردەکەوێت لەسەر شێوەى پیاوێک وەکو شێوەى دیحیە یان کەسێکی تر وقسەی بۆ دەکات سەبارەت بە وەحی وئەویش لێی تێدەگات و لەبەری دەکات. وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری دەبینی -صلى اللە علیە وسلم- کە وەحی بۆ سەر دادەبەزی لە ڕۆژێکی زۆر سارددا، وسەختی وەحیەکە لەسەر لاشەی لادەچوو ولێی جیا بووەوە؛ ونێوچەوانى ئارەقی لێدەهاتە خوارەوە ئەمیش بەهۆی ناڕەحەتی وقورسی وەرگرتنی ئەم وەحیە لە ئاسمانەوە.
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر وەحی بۆ داببەزیایە تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو (بەهۆی قورسی ومەزنی وەحیەوە)، وڕەنگی ڕووی دەگۆڕا».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر وەحی -سروشی- بۆ داببەزیایە تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو بەهۆی قورسی ومەزنی وەحی ودژواری ئەم دابەزینەوە، وڕەنگی ڕووی دەگۆڕا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی دەدا بە بابەتی وەحی؛ بە ئەوپەڕی گرنگی پێدانەوە، ودەترسا لەوەى داوا دەکرێت لە مافى بەندایەتی بۆ خواى گەورە، وحەمد وسوپاسکردنی خواى گەورە، و بەمەزندانانى باسکردنەکان وفەرمانەکانى خواى گەورە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- سەبارەت بە ئەم (ئایەتە) کە خواى گەورە دەفەرموێت: {لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ} [القیامة: 16] واتە:{زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) بۆئەوەى پەلە بکەیت لە وەرگرتنیدا (لەبەرکردنیدا)}، (ئیبن عەباس) دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو کاتێک وەحی بۆ دادەبەزی ، ولێوەکانی دەجوڵاند (بە خێرایی)»، (گێڕەرەوەى فەرموودەکە) دەڵێت: ئیبن عەباس پێمی ووت: من (لێوم) دەجوڵێنم هەروەکو چۆن پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیجوڵاند، سەعید دەڵێت: من (لێوم) دەجوڵێنم هەروەکو چۆن ئیبن عەباس دەیجوڵاند، (ئەویش بە خێرایی) لێوی جوڵاند، بۆیە خواى گەورە عزَّ وجلَّ- (ئەم ئایەتەی) دابەزاند: {لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ (16) إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُ (17)} [القیامة] واتە:{زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی بۆئەوەى پەلە بکەیت لە وەرگرتنیدا (لەبەرکردنیدا) (16) بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی (17)}، (ئیبن عەباس) دەڵێت: «خواى گەورە وا لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات هەموو بەشەکانى قورئان کۆ ببێتەوە لە دڵیدا (لەبەری بکات) وبیخوێنێتەوە»، {فَإِذَا قَرَأْنَـٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ} [القیامة: 18] واتە:{ئەمجا کاتێک کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە لە خوێندنەوەیدا}، (ئیبن عەباس) دەڵێت: «گوێبگرە وبێدەنگ بە، پاشان (خواى گەورە) واتلێدەکات کە بیخوێنیتەوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر جبریل -علیه السلام- بهاتایە بۆ لای؛ گوێی دەگرت، وئەگەر جبریل -علیه السلام- بڕۆیشتایە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (قورئانی) دەخوێندنەوە هەروەکو چۆن جبریل بۆی خوێندیەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تووشی سەختی وناڕەحەتیەکی زۆر دەبوو لە کاتی دابەزینی وەحیدا، بۆیە لێوەکانی دەجوڵاندەوە وئەوەى دەفەرموو کە جبریل پێی فەرمووە پێش ئەوەى جبریل گەیاندنی وەحیەکە کامڵ بکات، لە ترسی ئەوەى نەوەک جبریل بڕوات ونەتوانێت لەبەری بکات، وئیبن عەباس شێوازى جوڵاندنى لێوەکانی پێغەمبەری-صلى اللە علیە وسلم- بۆ قوتابیەکەى سەعید کوڕی جوبەیر باسکرد، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئیبن عەباس سەیری پێغەمبەری خودای کردووە -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا لەو حاڵەتە بووە، وسەعیدیش بەهەمان شێوە وەسفی ئەم حاڵەتەى کردووە بۆ قوتابیەکانى، خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند سەبارەت بە ئەمە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ (16) إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُ (17)} [القیامة] واتە:{زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی بۆئەوەى پەلە بکەیت لە وەرگرتنیدا (لەبەرکردنیدا) (16) بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی (17)}، پاشان خواى گەورە دەفەرموێت: {فَإِذَا قَرَأْنَـٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ} [القیامة: 18] واتە:{ئەمجا کاتێک کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە لە خوێندنەوەیدا}، واتا ئەگەر جبریل وەحی -سروشی- گەیاند وتەواو بوو؛ تۆ گوێی بۆ بگرە وبێدەنگ بە، پاشان لەسەر ئێمە کە بیخوێنێتەوە بەو شێوەیەی ئەو -جبریل- خوێندیەوە، ئیبن عەباس دەڵێت: بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-ئەگەر جبریل -علیه السلام- بهاتایە بۆ لای؛ گوێی بۆ دەگرت، وئەگەر جبریل -علیه السلام- بڕۆیشتایە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی دەخوێندنەوە هەروەکو چۆن جبریل بۆی خوێندیەوە.
لە عبد اللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چەند خراپە بۆ کەسێک بڵێت: ئایەتی ئەوە وئەوەم لەبیر چوو، بەڵکو خۆی هۆکار بوو بۆئەوەى لەبیری بچێت، بەردەوام بن لە لەبەرکردنی قورئان چونکە خێراتر دەردەچێت لە دڵی پیاوان زیاتر لە (خێرایی) وشتر».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرزەنشتی ئەو کەسە دەکات کە دەڵێت: چەند خراپە کەسێک بڵێت: ئایەتی ئەوە وئەوەم لەبیر چوو؛ چونکە وا هەستدەکرێت ئاسانکار بووە لەگەڵ قورئاندا وپشت گوێی خستووە، بەڵکو (بەڵکو خۆی هۆکار بوو بۆئەوەى لەبیری بچێت): واتا سزا دراوە بەوەى قورئانی لەبیر بچێت چونکە بەردەوام نەبوو لەسەر لەبەرکردنی وپێداچوونەوەى وتێگەیشتنی ماناکانى وکردەوە پێکردنی، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە بەردەوام بن لەسەر خوێندنی قورئان وفێربوونی و لەبەرکردنی قورئان چونکە خێراتر دەردەچێت لە دڵ زیاتر لە خێرایی وشتر، لێرەدا باسی وشتری کردووە چونکە لە هەموو ئاژەڵێکی خۆماڵی زیاتر هەڵدێت ولە هەموویان زیاتر زەحمەتە زاڵبوون بەسەریدا لە پاش هەڵهاتنی.