





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی یەزیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت هەتا ئاوی ڕادایە نێو دەمی ودەری کرد (مَضْمَض)، ئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەری کرد (فنی کرد - اسْتَنْثَرَ)، ودەستی ڕاستی سێ جار ودەستەکەى تریشی سێ جار شۆرد، ودەستی دیسانەوە تەڕ کرد وسەری مەسح کرد، وهەردوو پێیەکانى شۆرد هەتا پاکبوونەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەعبداللەی کوڕی یەزید -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی چۆنیەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات، باسی ئەوەى کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت وئاوی ڕادایە نێو دەمیەوە ولە ناو دەمی سوڕاندی (بۆ ئەوەى پاشماوەکانی خواردن بێتە دەرەوە) وئاوەکەى دەرکرد، وپاشان ئاوی ڕادیە نێو لووتی وهەڵمژی وئاوەکەى دەکرد بۆ ئەوەی هەرشتێک لە نێو لووتدایە بێتە دەرەوە (فنی کرد)، پاشان سێ جار دەموچاوی (ڕووی) شۆرد، پاشان دەستی ڕاست سێ جار ودەستی چەپی سێ جار شۆرد هەتا ئانیشکەکان (ئانیشکەکانى شۆرد)، پاشان دەستی تەڕکرد وسەری (قژی) مەسحی کرد (کە بێگومان سەر گوێش دەگرێتەوە، واتا: بەهەمان ئەو ئاوەى سەری پێ مەسحکرد، پەنجەى شایەتمانى هەردوو دەستی خستنە ناو گوێیەکانیشی وبە پەنجە گەورەکانى پشتی گوێیەکانى مەسحکرد. ئەم بەشە لەم فەرموودەدا باسنەکراوە بەڵام باسکردنی سەر گوێش دەگرێتەوە بەڵام لە فەرموودەی تردا باسکراوە)، پاشان هەردوو پێیەکانى شۆرد هەتا گوێزنگەکانی (قولەپێکانی یان قاپەڕەکانى) هەتا پاکبوونەوە وهیچ ناخاوێنیەکیان پێوە نەما.
لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، ودەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بە سەر پەرچەمیدا*، وبە سەر مێزەرەکەى وخوفەکانى». *(پەرچەم: لێرەدا مەبەست کۆتا شوێنی پێشەوەی مووی قژی کەسی ئاساییە لە سەردا، کە دەکەوێتە سەرەوەى ناوچەوانەوە)
موسلیم گێڕاویەتیەوەموغیرەی کوڕی شوعبە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دەستنوێژگرتندا دەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بەسەر پەرچەمیدا کە مەبەست لە پەرچەم لێرەدا کۆتا شوێنی پێشەوەی مووی قژی کەسی ئاساییە لە سەردا، کە دەکەوێتە سەرەوەى ناوچەوانەوە، پاشان مەسحی کردە سەر مێزەرەکەى، وهەروەها مەسح کردن لەسەر خوفەکانیش* سونەتە، هەروەکو لەم فەرموودەیە ولە فەرموودەی تریش هاتووە. *(خوفەکان: وەکو گۆرەوى وان لە پێ دەکرێن بەڵام لە پێست -جلد- دروستکراون)
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ئاوی ڕادەدا بە دەوری ئانیشکەکانى».
بەیھەقی گێڕاویەتیەوە - دارەقوطنی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە لە واجبەکانى دەستنوێژ بریتیە لە شۆردنی دەستەکان هەتاوەکو ئانیشکەکانیش دەگرێتەوە، ودووپاتکراوە لەسەر شۆردن وئاو ڕادان بە دەست بە شێوەیەکی بازنەیی بە دەوری هەردوو ئانیشکەکان؛ وئەم شۆردنە بەشێکە لە شۆردنی دەست کە واجبە شۆردنیان لە کاتى دەستنوێژگرتندا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر دەستنوێژی نەگرتبێت، ودەستنوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر ناوی خوداى نەهێنا بێت (نەیوتبێت: (بسم الله) لە سەرەتاى دەستنوێژدا)».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئاماژە بەوە دەکات کە کەسێک دەستنوێژی نەبێت نوێژەکەى دروست نییە (واتا: فەریزەکەى لەسەر لاناچێـت وئەم نوێژە لای خواى گەورە قبوڵ نابێت)، هیچ ناکۆکیەک نییە لە نێوان زانایان سەبارەت بە بەشی یەکەمی ئەم فەرموودەیە هەرکەسێک دەستنوێژی نەبێت نوێژەکەى قبوڵ ناکرێت، وبەهەمان شێوە فەرموویەتی کەسێک ناوی خودای نەهێنا بێت (نەیوتبێت: بسم الله) پێش دەستنوێژگرتن ئەوا دەستنوێژەکەى دروست نییە؛ وسەبارەت بە بەشی دووەمی فەرموودەکە ڕای جیاواز هەیە لە نێوان زانایان، لە مەزهەبی ئیمام ئەحمەد: وتنی (بسم الله) واجبە، ولە مەزهەبی جمهوردا: ووتنی (بسم الله) واجب نییە بەڵکو سونەتێکە لە سونەتەکانى دەستنوێژگرتن چونکە لە ژمارەیەکی زۆر فەرموودەدا باسی دەستنوێژگرتن کراوە بەڵام باسی وتنی: (بسم الله) نەکراوە لە پێش دەستنوێژگرتن وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە وتنی (بسم الله) پێش دەستنوێژگرتن واجب نییە، وئەمە ڕای پەسەندە، وتنی: (بسم الله) پێش دەستنوێژگرتن سونەتە وباشتر وایە بووترێت پێش دەستنوێژ گرتن بۆ جێبەجێکردنی سونەت، وسەبارەت بە واتاکەی وتراوە: (لا وضوء لمن یذكر اسم الله -تعالى- عليه) بە واتاى: دەستنوێژگرتنەکەى کامڵ وتەواو نییە، نەک بە واتاى: دەستنوێژەکەى دروست نییە.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: عومەری کوڕی خەتاب پێمی فەرموو: پیاوێک دەستنوێژی گرت وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى نەشۆردبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی بینی، وپێی فەرموو: «بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە»، بۆیە گەڕایەوە (دەستنوێژی گرت)، پاشان نوێژی کرد.
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی كە دەستنوێژگرتنی تەواو كردبوو، وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى ئاوی دەستنوێژ پێی نەگەیشبوو، لەگەڵ ئاماژەكردن بۆ ئەو شوێنە كە نەیشۆردبوو، فەرمووی: بگەڕێوە بە ڕێکی وتەواوی دەستنوێژ بگرە، وئەندامەکانی دەست نوێژ بە جوانی بشۆرە پیاوەكەیش گەڕایەوە ودەستنوێژی بەكامڵی گرت، پاشان نوێژی كرد.
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت». ^(صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو کە ئێستا بە ئەندازەی 4مشت ئاو دەکات)، ^^(مود: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە کە ئێستا بە ئەندازەى 1مشت ئاو دەکات)
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد لە لەشگرانی بە ئاوێك كە بە ئەندازەی صاعێك^ بۆ پێنج مود^^ بوو. ^(صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو، چوار مود صاعێكە)، ^^(مود: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە، هێندەی قەبارەی هەردوو چنگی دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە دەستی مامناوەندە)
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەرکی بایەخدان بە وشترەکان بە ئێمە سپێردرا بوو، ونۆرەی من هات لە ئێوارەدا گەڕامەوە وگەیشتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە وەستا بوو وقسەی بۆ خەڵکی دەکرد وبیستم کە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە»، دەڵێت: ووتم: «چەند وتەیەکی بە نرخە»، دەستبەجێ لەوێدا گوێم لە کەسێک بوو لە پێشمدا ووتی: «ئەو وتەی پێشووتر بە نرختر بوو»، سەیرم كرد عومەری کوڕی خەتابە، ووتی: «بینیم تۆزێک پێش ئێستا هاتیت»، پاشان ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێکتان بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ بگرێت وپاشان بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا عبد الله ورسوله)^؛ ئەوا هەر هەشت دەرگاکەى بەهەشتی بۆ دەکرێتەوە لە هەردەرگایەک بیەوێت دەچێتە ژوورەوە». ^(واتا: شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك قسەی بۆ خەڵكی دەكرد؛ فەزڵ وپاداشتی مەزنی دوو كردەوەی ڕوونكردەوە: یەكەم: هەركەسێك بە ڕێكی وجوانی دەستنوێژ بگرێت بەو شێوەیەی لە سوننەتدا هاتووە، وهەر ئەندامێك مافی خۆی پێبدات؛ پاشان بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا عبد الله ورسوله) واتە: (شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە) ؛ ئەوا هەر هەشت دەرگاكەی بەهەشتی بۆ دەكرێتەوە ولە هەركامێكیان بیەوێت دەچێتە نێویەوە. دووەم: هەركەسێك بەم شێوە ڕێك وكامڵە دەستنوێژ بگرێت، پاشان لەپاش دەستنوێژگرتن دوو ڕكات نوێژ بكات؛ بە دڵسۆزی وخشوعەوە وڕوو وهەموو ئەندامەكانی لاشەی ملكەچ بن بۆ الله، ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەم كەسە مسۆگەر كراوە.
عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر ئاین (ئاینداری یان دینداری) بە پێی ئەقڵ ولێکدانەوە بووایە ئەوا مەسحکردنی دیوی ژێرەوەى خوفەکان لە پێشتر بوو وەکو مەسحکردنی دیوی سەرەوەیان، وپێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی دەکردە سەر دیوی سەرەوەى خوفەکانى»
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەعەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات ئەگەر ئاین (دینداری) بە ئەقڵ بووایە دوور لە دەق وگێڕانەوەکان، ئەوا مەسحکردنی ژێرەوەى خوفەکان (گۆرەویەکان) لە پێشتر بوو وەکو مەسحکردنی سەرەوەی؛ چونکە دیوی ژێرەوەى خوفەکان (گۆرەویەکان) لەسەر زەوین وتووشی پیسی وتۆز وخۆڵ دەبن، بۆیە لەپێشترە کە مەسح بکرێت لە ڕوانگەى ئەقڵەوە بەڵام لە شەریعەتدا پێچەوانەى ئەمە هاتووە، بۆیە دەبێت کردەوە بە دەقی شەریعەت بکرێت و واز بهێندرێت لە ڕایەک پێچەوانەى دەقەکان بێت، وعەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- دیوی سەرەوەی خوفەکانى مەسحکرد، وئەمەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە بە پێی ئەقڵە لە ڕوانگەیەکی ترەوە؛ چونکە ئەگەر دیوی ژێرەوەى خوفەکە بە ئاو مەسح بکات ئەوا پیسی وتۆز وخۆڵ هەڵدەگرێت، بۆیە مەسحی کردە سەر دیوی سەرەوەى گۆرەوییەکانى بۆ ئەوەى تۆز وخۆڵ هەڵنەگرن لە کاتی ڕێکردن بەسەر زەویدا؛ چونکە بەشی سەرەوەى خوف (یان گۆرەوی) ئەوەیە کە دەبینرێت بۆیە مەسحکردنی لەپێشترە، وتێگەیشتن لە هەموو حوکمە شەرعییەکان پێچەوانەى ئەقڵی سەلامەت نین، بەڵام هەندێک کات لە لای خەڵکی ژیر وخاوەن ئەقڵ شاراوە دەبن.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان پێوە بكات، ومەسحیان بەسەردا بکات، ودایان نەکەنێت بە ویستی خۆی مەگەر تووشی لەشگرانی بێت».
(الدارقطني) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئەگەر مسوڵمان خوفەكانی -یان گۆرەوییەكانی- بپۆشێت لەپاش دەستنوێژگرتن، پاشان دەستنوێژی شكا و ویستی دەستنوێژ بگرێتەوە، ئەوا بەسە تەنها مەسح بكات لەسەر خوفەكانی یان گۆرەوییەكانی ئەمیش بەپێی ویستی خۆی، ودەتوانێت نوێژیان پێوە بكات ودایان نەكەنێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، مەگەر تووشی لەشگرانی بێت؛ لێرەدا دەبێت خوفەكانی یان گۆرەوییەكانی دابكەنێت وخۆی بشوات.