





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ مانگێک هێندەی مانگی شەعبان بە ڕۆژوو نەدەبوو، هەموو ڕۆژەکانى مانگی شەعبان بە ڕۆژوو بوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەموو ڕۆژەکانى مانگی شەعبان بە ڕۆژوو بوو، مەگەر چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ مانگێک هێندەی مانگی شەعبان بە ڕۆژوو نەدەبوو، هەموو مانگی شەعبان بە ڕۆژوو دەبوو. لە گێڕانەوەیەکی تردا: هەموو مانگی شەعبان بە ڕۆژوو دەبوو چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت، فەرموودەی دووەم تەفسیر ولێکدانەوەیە بۆ فەرموودەیەی یەکەم، واتا: زۆربەی ڕۆژەکانى مانگی شەعبان بە ڕۆژوو دەبوو نەک هەموو ڕۆژەکانى، ووتراوە: هەموو مانگەکە بە ڕۆژوو دەبوو لە کاتێکدا، وهەندێک لە ڕۆژەکانى لە کاتێکی تری ساڵدا بە ڕۆژوو دەبوو، ووتراوە: جاری وا هەبوو ڕۆژەکانى سەرەتای، وجاری وا هەبوو ڕۆژەکانى کۆتایی، وجاری وا بوو ڕۆژەکانى ناوەڕاستی مانگی شەعبان بە ڕۆژوو دەبوو، بۆیە هیچ بەشێکی مانگەکەى جێنەدەهێشت بە بێ ڕۆژووبوون تێیدا لە ماوەی چەند ساڵێکدا، بۆیە پێویستە مرۆڤ زۆر ڕۆژوو بگرێت لە مانگی شەعبان زیاتر لە مانگەکانى تر چونکە ئەمە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وحیکمەت لەم ڕۆژووگرتنەدا ئەوەیە وەکو ڕاتیبە وایە پێش ڕەمەزان وەکو نوێژە ڕاتیبەکانى پێشی نوێژە فەرزەکان، ووتراوە: تایبەتکردنی مانگی شەعبان بە ڕۆژووگرتن بە هۆی بەرزبوونەوەى کردەوەکانى بەندەکانە، هەروەکو لە سونەتدا ئاماژەی بۆ کراوە.
لە ئەبی زوهەیر عومارەی کوڕی ڕوئەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ناچێتە دۆزەخەوە ئەو كەسەی پێش خۆر هەڵهاتن وپێش ئاوابوونی خۆر نوێژ ئەنجام بدات».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر؛ ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە، وبە تایبەت باسی ئەم دوو نوێژەی كرد چونكە لە قورسترین نوێژەكانن، نوێژی بەیانی: لەكاتی ئەوپەڕی چێژوەرگرتنە لە خەوی شەو، ونوێژی عەسر: لەكاتی سەرقاڵبوونە بە كاری ڕۆژ وبازرگانی كردن، بۆیە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەم نوێژانە لەگەڵ بوونی ناڕەحەتی؛ ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەر نوێژەكانی تر.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەتا ساڵی داهاتوو لە ژیاندا بمێنم؛ ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش بە ڕۆژوو دەبم».
موسلیم گێڕاویەتیەوە(ئەگەر هەتا ساڵی داهاتوو): واتە هەتا مانگی موحەرەمی ساڵی داهاتوو. (لە ژیاندا بمێنم): واتە زیندوو بم. (ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش): واتە لە گەڵ ڕۆژی عاشورا کە دەی مانگی موحەرەمە، هۆکاری ڕۆژووگرتنی ڕۆژی نۆیەم لە گەڵ دەیەم وەکو پێچەوانەیەک بۆ جولەکە کە تەنها ڕۆژی دەیەم بەڕۆژوو دەبن، ووتراوە: وەکو یەدەگ نەوەک ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عاشورا لە دەست بچێت، بەڵام ڕای یەکەم پەسەندترە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەتا مانگی موحەرەمی ساڵی داهاتوو لە ژیاندا نەما وکۆچی دوایی کرد، ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووپاتی لەسەر کردبێتەوە ئەنجامدانى سونەتە، بۆیە ڕۆژووگرتنی ئەم دوو ڕۆژە سونەتە وئەگەر نەکرا ڕۆژی دەیەم ویانزەیەم، وئەگەر کەسێک ئەمیشیانی نەتوانى ئەوا دروستە تەنها ڕۆژی دەیەم بەڕۆژوو بێت.
لە عوسمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى ئەگەر تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وئەمیش بۆ هەموو کاتێکە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە هەر مسوڵمانێك كاتی نوێژی فەرز بێت، و بەكامڵی وجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێت، پاشان خشوعی هەبێت لە نوێژەكەدا، وبە دڵ وئەندامەكانی ملكەچی خوای گەورە بێت وبیر لە مەزنی پەروەردگاری بكاتەوە، وكردەوەكانی ناو نوێژ وەكو ڕكوع وسوجدە وهتد ؛ بەجوانی وكامڵی ئەنجام بدات، ئەوا ئەم نوێژە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكانی پێشووی، بەڵام لێخۆشبوون لە تاوانە گەورەكان ناگرێتەوە، وئەم فەزڵ وپاداشتە لە هەموو نوێژێكدایە و بۆ هەموو كاتێك.
لە کەعبی کوڕی عوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت: (سبحان الله) سی وسێ جار، و(الحمد لله) سی وسێ جار، و(الله أکبر) سی وچوار جار».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەندێك زیكر هەیە ؛ هەركەسێك بیڵێت دۆڕاو وپەشیمان نابێت، بەڵكو پاداشتی ئەم زیكرانەی بۆ دەنووسرێت، كە لەپاش یەكتر دەووترێن، لەدوای نوێژە فەرزەكان، ئەوانیش بریتین لە: (سبحان الله) سی وسێ جار، واتا: پاك وبێگەردی بۆ خوای گەورە وهەموو عەیب وكەموكورتیەك دوورە لە ئەو زاتە. و(الحمد لله) سی وسێ جار، واتا: حەمد وستایش بۆ الله بە وەسف وستایشێكی كامڵ وتەواو لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی. و(الله أكبر) سی وچوار جار، واتا: الله لە هەموو كەسێك وشتێك مەزنتر وشكۆدارترە.
لە زەیدی کوڕی خالیدی جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى خواردنی ڕۆژووشکاندن ببەخشێت بە ڕۆژووگرێک؛ ئەوا هەمان پاداشتی ڕۆژووگرەکەی بۆ هەیە بە بێ ئەوەى هیچ شتێک لە پاداشتی ڕۆژووگرەکە کەم بکات».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى فەزڵی بەخشینی خواردنی ڕۆژووشکاندنی تێدایە بۆ کەسێک کە ڕۆژووی گرتبێت، فەرموودەکە هاندەدات وڕێنموێنی دەکات بۆ ئەنجامدانى ئەم کردەوەیە چاکە چونکە ئەوەى ئەنجامی بدات ئەوا وەکو پاداشتی ڕۆژووگرەکەى بۆ دەنووسرێت بێ ئەوەى هیچ شتێک لە پاداشتی ڕۆژووگرەکە کەم بکات، وئەمیش لە فەزڵ وبەخشینی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- لەسەر بەندەکانی، وهۆکاری هاوکاری وخۆشەویستیە لە نێو مسوڵماناندا لەسەر چاکەکاری وتەقواداری، واتای دیاری فەرموودەکە ئەوەیە هەرکەسێک خواردنی ڕۆژووشکاندن ببەخشێت بە ڕۆژووگرێک ئەگەر خورمایەکیش بێت ئەوا پاداشتی ڕۆژووگرەکەى بۆ دەنووسرێت، بۆیە پێویستە مرۆڤ بە پەرۆش بێت لە بەخشینی خواردنی ڕۆژووشکاندن بە ڕۆژووگران بە پێی توانا بە تایبەت بەخشین بە ئەوانەی هەژارن وپێویستیان بە یارمەتی هەیە وکەس نییە خواردنیان بۆ ئامادە بکات.
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)^، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت». ^(واتە: شاهێدی دەدەم بەوەى کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، وڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت، وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت، وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام ئاینم بێت).
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ : شاهێدی دەدەم بەوەى کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە): واتا دان دەنێم وجەخت دەكەمەوە لەسەر ئەوەی هیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییە بپەرسترێت جگە لە الله، وپەرستراو وپەرستنی جگە لە الله پوچەڵە. (وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ : وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە): واتا ئەو بەندەیە وناپەرسترێت، وپێغەمبەرە بەدرۆ ناخرێتەوە. (رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا : ڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت): ڕازیم بە پەروەردگارێتی وئولوهیەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانی. (وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا : وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت): واتا ڕازیم بە هەموو ئەو پەیامەی پێی نێردراوە، وپێمانی گەیاندووە. (وَبِالْإِسْلَامِ : وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام): واتا بە هەموو حوكمەكانی ئاینی ئیسلام لە فەرمانپێكراوەكان ونەهی لێكراوەكان. (دِينًا : ئاینم بێت): واتا لە بیروباوەڕە وملكەچم وفەرمانبەردارم بۆی. (ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت): تەنها لێخۆشبوونی گوناهە بچووكەكان دەگرێتەوە.
لە یەزیدی کوڕی شەریکەوە دەڵێت: عەلیم بینی -ڕەزاى خواى لێبێت- لەسەر مینبەر وتاری دەدا، بیستم دەیووت: نەخێر، والله هیچ کتێبێکمان نییە کە بیخوێنینەوە جگە لە کتێبی خواى گەورە (قورئان)، وئەوەیشی کە لەسەر ئەم کاغەزە تۆمار کراوە، کاغەزەکەى پێچدراوەکەى کردەوە: چەند جۆرێک وشتری تێدا نووسرا بوو کە وەکو دیە دەدرێن بەرامبەر خوێن، وهەروەها هەندێک حوکمی شەریعەتی تێدا نووسرا بوو کە پەیوەندی بە کوشتنە حەرامکراوەکانی ناو مەککە وکەفارەتەکانیان. ولەم تۆمارەشدا نووسرا بوو: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مەدینە شوێنێکی پیرۆزە لە نێوان شاخەکانى عیر بۆ سەورە (ثور)ە، هەرکەسێک شتێکی تێدا دابهێنێت -لە دیندا- (بیدعەیەک دابهێنێت)، یان داڵدەی بیدعەچیەک بدات؛ ئەوا نەفرەتی خودا وفریشتەکانى وهەموو خەڵکی لێبێت، خواى گەورە هیچ کردەوەیەکی فەرز وسونەتی لێ قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا. پەیمانى پاراستنی کافرێک لە لایەن مسوڵمانێکەوە پێویستە بپارێزرێت (کە بێتە ناو خاکی مسوڵمانانەوە)، وئەم پەیمانە دەبێت جێبەجێبکرێت لە لایەن مسوڵمانەوە جا ئەگەر مسوڵمانەکە لە پلەیەکی کەمیشدا بێت، وئەوەى خیانەت لە مسوڵمانێک بکات بە شکاندنی پەیمانەکە (بە ستەمکردن لە کافرەکە یان کوشتنی)؛ ئەوا نەفرەتی خودا وفریشتەکانى وهەموو خەڵکی لێبێت، خواى گەورە هیچ کردەوەیەکی فەرز وسونەتی لێ قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا. وهەرکەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بۆ خۆی بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی (لەگەڵ ئەوەش کە بزانێت ئەمە باوکی ڕاستەقینەى نییە) یان کۆیلەیەک (بەندەیەک) بانگەشەی خاوەندارێکی (گەورەیەکی) تر بکات خۆی جگە لە خاوەندارە (گەورە) ڕاستەقینەکەى خۆی؛ ئەوا نەفرەتی خودا وفریشتەکانى وهەموو خەڵکی لێبێت، خواى گەورە هیچ کردەوەیەکی فەرز وسونەتی لێ قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەکاتی وتارداندا لەسەر مینبەر، عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: سوێند بە الله، هیچ کتێبێکمان نیە کە بیخوێنینەوە جگە لە کتێبی خودا (قورئان) وئەم تۆمارە، پاشان کاغەزەکەى کردەوە کە ژمارەیەک جۆر وشتری تێدابوو لە گەڵ دیەی خوێنەکە وهەروەها هەندێک بابەت وئەحکامی شەرعی تری تێدا بوو کە پەیوەندی بە کوشتنی ئاژەڵەوە هەبوو لە ناو مەککە، ولەو نووسراوە فەرموودەیەکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تۆمارکراوە کە فەرموویەتی: مەدینە شوێنێکی پیرۆزە وحەرەمە وەکو مەککە، مەدینە لە نێوان شاخی عیر بۆ شاخی سەور (ثور)ە، ئەوەی بیدعەیەک دابهێنێت لە دیندا یان ببێتە هۆی ئازار وزیانگەیاندن بە مسوڵمانان بە تاوانێک یان ستەمکردنێک، یان داڵدە وپشتیوانى بیدعەچی وستەمکارێک بکات، ئەوا نەفرەت ولەعنەتی خواى گەورەی لێبێت کە نەفرەت بە واتای ئەوە دێت ئەو کەسە دوور بێت لە ڕەحمەتی خودا، ونەفرەتی فریشتەکان وهەموو خەڵکیشی لێبیت، واتە فریشتەکان وهەموو خەڵکیش داوا بکەن کە خواى گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دووری بخاتەوە، وخواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا هیچ کردەوەیەکی چاکی لێ قبوڵ ناکات نە فەرز، نە سونەت، ونە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات، ونە کەفارەت (فیدیە یان دیەی) لێ قبوڵ دەکات. پەیمانی پێدانی ئەمانەت وپاراستن بە کافر لە لایەن مسوڵمانەوە دروستە بە مەرجە زانراوەکانەوە، ئەگەر ئەم مەرجانە بەدیهات ئەوا نابێت ئەم پەیمانە بشکێندرێت، ئەوەى پەیمانى مسوڵمانەکە بشکێنێت ودەستدرێژی بکاتە سەر کافرەکە؛ کە بە پێی شەریعەتی خودا ئەمانەتی پێدراوە، ئەوا ئەم پەیمان شکێنەرە نەفرەت ولەعنەتی خواى گەورەی لێبێت کە نەفرەت بە واتای ئەوە دێت ئەو کەسە دوور بێت لە ڕەحمەتی خودا، ونەفرەتی فریشتەکان وهەموو خەڵکیشی لێبێت، واتە فریشتەکان وهەموو خەڵکیش داوا بکەن کە خواى گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دووری بخاتەوە، وخواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا هیچ کردەوەیەکی چاکی لێ قبوڵ ناکات نە فەرز، نە سونەت، ونە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات، ونە کەفارەت (فیدیە یان دیەی) لێ قبوڵ دەکات. وهەرکەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بۆ خۆی بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی (لەگەڵ ئەوەش کە بزانێت ئەمە باوکی ڕاستەقینەى نییە) یان کۆیلەیەک (بەندەیەک) بانگەشەی خاوەندارێکی (گەورەیەکی) تر بکات خۆی جگە لە خاوەندارە (گەورە) ڕاستەقینەکەى خۆی؛ ئەوا نەفرەت ولەعنەتی خواى گەورەی لێبێت کە نەفرەت بە واتای ئەوە دێت ئەو کەسە دوور بێت لە ڕەحمەتی خودا، ونەفرەتی فریشتەکان وهەموو خەڵکیشی لێبێت، واتە فریشتەکان وهەموو خەڵکیش داوا بکەن کە خواى گەورە لە ڕەحمەتی خۆی دووری بخاتەوە، وخواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا هیچ کردەوەیەکی چاکی لێ قبوڵ ناکات نە فەرز، نە سونەت، ونە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات، ونە کەفارەت (فیدیە یان دیەی) لێ قبوڵ دەکات، چونکە ئەم ئینکاری کردنانە کوفرکردن وسپڵەییە بەرامبەر نیعمەت وچاکەکاری، وهۆکارە بۆ فەوتاندنی مافەکانى میرات ودڵسۆزی (ولاء) وئەقڵ (ژیری) وجگە لەمانە، وهەروەها پچڕاندنی پەیوەندی وخراپەکارییە بەرامبەر نزیکترین کەسەکان، وجگە لە باوک سپڵە بوون بەرامبەر هەموو خزمێک وکەسێک نەهی لێکراوە لە ئیسلامدا بەڵکو داواکراوە کە مرۆڤ بە وەفا بێت وچاکەی بەرامبەری لەبەر چاو بێت.
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک فێری تیر هاویشتن بوو پاشان وازی لێهێنا؛ ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە، یان سەرپێچی کردووە (ناگوێڕایەڵ بووە)».
موسلیم گێڕاویەتیەوەهەرکەسێک فێری تیر هاویشتن یان چۆنیەتی بەکارهێنانى چەک وئامێرە جەنگیەکانى ئەم سەردەمە بێت کە فیشەک وشتی تر بەکاردەهێنن بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناو خواى گەورە پاشان وازی لێبهێنێت وپشتگوێی بخات، ئەوا تووشی تاوان بووە ودوور کەوتووەتەوە لە ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەم هەڕەشەیە مانای ئەوەیە کە ئەم پشتگوێ خستنە تاوانێکی گەورەیە، بەشی کۆتایی فەرموودەکە گومانێکە لە لایەن گێڕەرەوەى فەرموودەکە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: لە ئێمە نییە، یان فەرموویەتی (سەرپێچی کردووە -ناگوێڕایەڵ بووە-).