





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی شتومەکەکانى (بەرهەمەکانى) کەسی گوندنیشین (کەسی دەرەی شار) بفرۆشێت لە لایەن کەسی نیشتەجێووی شارەوە (واتە نابێت لەجیاتی وبەناوى ئەوەوە بیفرۆشێت)، ومامەڵە بە نەجش مەکەن (نەجش واتە نرخێکی زیاتر بدات بە شتێک کە نایەوێت بیکڕێت بۆ نمونە لە مەزاددا بەڵکو ئەم کارە دەکات بۆ ئەوەى نرخی شتومەکەکە بەرز بکاتەوە وکڕیارەکانى تر هەڵبخەڵەتێنێت)، ونابێت مسوڵمانێک بڕێک پارەی زیاتر بدات بۆ کڕینی شتومەکێک کە برا مسوڵمانەکەى پێش ئەو لە کڕینیدایە، ونابێت مسوڵمان بچێتە داخوازى ئافرەتێک کە برا مسوڵمانی پێش ئەو لە داخوازیدایە، نابێت هیچ ئافرەتێک داواى تەڵاقدانی ئافرەتێکی تر (هەوێکەى) بکات بۆ ئەوەى (ئافرەتەکەى تر یان هەوێکەى) بێبەش بکات لە مافەکانى وخۆی شوێنی بگرێتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشەریعەت فەرماندەکات بە لابردن ولە ڕەگ دەرهێنانى هەر هۆکارێک کە ببێتە هۆی دوژمنایەتی وڕقایەتی لە نێوان تاکەکانى کۆمەڵگای مسوڵماندا، بۆیە ئەمەش بە ڕوونی لەم دەقەوە دەردەکەوێت، بۆیە لەم فەرموودەدا نەهی کراوە لە زیاد کردنی نرخ ئەگەر کەسەکە مەبەستی کڕینی نەبێت؛ بەڵکو بۆ سوودی فرۆشیارەکان بێت، وبۆ زیان لێدان بێت لە کڕیارەکان ئەمیش بە زیاد کردنی نرخەکە لەسەریان، ونەهی لەم کارە کراوە چونکە درۆ وهەڵخەڵەتاندنی کڕیارەکانى تێدایە، وبەرزکردنەوەى نرخەکانى تێدایە لە ڕێگای فێڵ وهەڵخەڵەتاندنەوە. هەروەها قەدەغەی کردووە کەسی شارنیشین (کەسی نیستەجێبووی شار) شتومەک بفرۆشێت لە جیاتی گوندنیشین (کەسی دەرەوەى شار) چونکە کەسی شارنشین نرخی شتومەکەکان بە باشی دەزانێت لە کاتێکدا کەسی گوندنیشین بەو شێوەیە شارەزا نیە سەبارەت بە نرخەکان بۆیە ئەگەر کەسی شارنیشین لە جیاتی کەسی گوند نیشین شتومەکەکان بفرۆشێت ولەوەیە فێڵ بکات وبە نرخێکی کەمتر شتومەکەکانى بفرۆشێت وهەندێک وردەکاری وهەقیقەت سەبارەت بە شتومەکەکە نەخاتە ڕوو ولێرەدا کەسی فرۆشیاری یەکەم زیان دەکات بەڵام کڕیارەکان لەوەیە قازانج دەکەن بە نادادپەروەرانە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (دعوا الناس، يرزق الله بعضهم من بعض)، واتە: (واز لە خەڵکی بهێنن با بۆ خۆیان بازرگانى بکەن، خواى گەورە بە هۆی یەکترەوە ڕزقیان دەدات). ئەگەر کەسی گوندنیشین خۆی شتومەکەکە بفرۆشێت کڕیارەکان زیاتر قازانج دەکەن؛ چونکە کەسی گوندنیشین وردەکاری زیاتر دەزانێت سەبارەت بە شتومەکەکەى لە کاتێکدا لەوەیە ئەو کەسەی کە لە جیاتی (بە ناوى) ئەوەوە دەیفرۆشێت ئەو وردەکارییانە نەزانێت ئەمەش لە قازانجی کڕیارەکانە. هەروەها قەدەغەی کردووە کەسێک بچێتە داخوازی ئافرەتێک لە کاتێکدا برایەکی مسوڵمانی لە داخوازى ئافرەتەکەیدایە لە پێش ئەو؛ نابێت ئەمە ئەنجامبدات هەتا دڵنیا دەبێت پرۆسەی داخوازیکردنەى کۆتایی هاتووە و وازی هێناوە لە داخوازیکردن. ئەم کارە قەدەغەکراوە چونکە دەبێتە هۆی دوژمنایەتی وڕقایەتی لە نێوان هەردوو داخوازیکارەکە، وهەروەها دەبێتە هۆی بڕینی ڕزق وسوود لەسەر برای مسوڵمان. هەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قەدەغەی کردووە کە کە ئافرەتێک داوا لە مێردەکەی بکات کە خێزانەکەى تری تەڵاقبدات یان ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ وفیتنە وناکۆکی لە نێوانیان کە ئەمیش سەرەنجامەکەى تەڵاقدانە، بۆیە ئەم کارە حەرامکراوە چونکە خراپەکارى زۆری لێدەکەوێتەوە دەبێتە هۆی دوژمنایەتی وڕقایەتی وبێبەشکردنی ئافرەتە تەڵاقدراوەکە لە مافەکانى کە بەهۆی مارەییکردنەوە پیاو لەسەریەتی بۆی دابین بکات لە هەموو جۆرە پێداویستیەکان. ولەم فەرموودەیەدا باسی ئەوەش کراوە کە ئافرەتەکەى تر بۆیە دەیەوێت ئەم ئافرەتە تەڵاق بدرێت بۆ ئەوەى خۆی شوێنی بگرێتەوە ومافەکانى ئەو بۆ خۆی ببات، ئەمیش ئەوپەڕی ستەم وتاوانە جا بەرامبەر بە هەوێ بکرێت یان هەر ئافرەتێکی تر.
لە ئەبی مینهالەوە دەڵێت: «پرسیارم لە بەرائی کوڕی عازیب وزەیدی کوڕی ئەرقەم کرد -ڕەزاى خویان لێبێت- دەربارەی گۆڕینەوە (سەڕف - الصرف) (مەبەستی گۆڕینەوەى ئاڵتو بە زیوە لێرەدا)؟ هەریەکێکیان دەیووت: ئەو لە من خێرتر وباشترە. وهەردووکیان دەیانووت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە گۆڕینەوەی ئاڵتون بە زیو لەسەر بنەمای قەرزکردن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەبو مینهال پرسیاری لە بەرائی کوڕی عازیب وزەیدی کوڕی ئەرقەم کرد سەبارەت بە مامەڵەی گۆڕینەوە (سەڕف - الصرف) کە ئەمیش بریتیە لە گۆڕینەوە وفرۆشتنی نرخی شتومەکێکی دیاریکراو بەرامبەر نرخی ئەوی تریان. هەردوویان بەهۆی تەقواداری وسادەییان ئاماژەیانکرد کە ئەوی تر فەتوا بدات چونکە ئەوی زاناترە وشیاوترە بۆ وەڵامدانەوە. بەڵام هەردوویان ڕێککەوتون لە سەر ئەم گێڕانەوەیان کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی ئاڵتون بە زیو بە قەرز (لەسەر بنەماى قەرز کردن)، چونکە ئەم جۆرە مامەڵەیە ڕیبای تێدایە، بۆیە دەبێت گۆڕینەوە وپارەدانەکە لە هەمان شوێنی دانیشتنەکەدا (شوێنی گرێبەستەکەدا) ئەنجامبدرێت پێش جیابوونەوەیان، ئەگەر وا نەبێت ئەم گۆڕینەوەیە (سەڕفە) دروست نییە وڕیبا دواخستنی (ربا النسیئة)ی تێدایە. تێبینی: ڕیبا (سوو) جۆرە مامەڵەیەکی حەرامە کە پەیوەندی بە سامانەکانەوە (پارە وموڵکەکانەوە) هەیە، ودابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا: 1/ ڕیبای قەرز، ئەمیش بریتیە لە زیاد کردن بۆ سەر بڕی پارە قەرزکراوەکە لە بەرامبەر زیاد کردنی ماوەى دانەوەى قەرزەکە، 2/ ڕیبای فرۆشتنەکان، ئەمیش بریتیە لە زیادکردن یان دواخستن سەبارەت بە هەندێک جۆر لە سامانەکان، کە پێیان دەووترێت جۆرە ڕیباییەکان (الأصناف الربویة) ئەم جۆرانەش بریتین لە: (ئاڵتون، زیو، گەنم، جۆ، خورما، خوێ)، کە لە فەرموودەی تردا بە ووردی باسیان کراوە.
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە فرۆشتنی زیو بە زیو، ولە فرۆشتنی ئاڵتون بە ئاڵتون، مەگەر لە کێشدا هاوسەنگ (یەکسان) بێت، وفەرمانى پێمانکرد بە کڕینی زیو بە ئاڵتون یان کڕینی ئاڵتون بە زیو بە هەر شێوەیەک ویستمان، گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئایا (گۆڕینەوە وپارەدانەکە دەبێت لە هەمان شوێن بێت دەست بە دەست)؟ گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: من ئەمەم بیست (لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریفرۆشتنی ئاڵتون بە ئاڵتون، وزیو بە زیو ڕیبایە (سووە) مەگەر لە کێشدا هاوسەنگ (هاوئەندازە) بن، بەڵام فرۆشتنی ئاڵتون بە زیو، وزیو بە ئاڵتون ڕێگەپێدراوە ئەگەرچیش کێشیان جیاواز بێت (هاوسەنگ نەبن)، بەڵام پێویستە گۆڕینەوە وپارەدانەکە جێبەجێبکرێت لە هەمان شوێندا پێش جیابوونەوەى فرۆشیار وکڕیار، ئەگەر وا نەبێت ئەوا ئەمە لە ڕیبای دواخستنە (ربا النسیئة) وحەرامکراوە، ئەگەر ڕەگەزی شتەکان جیاواز بوو؛ ئەوا دروستە کێشیان جیاواز بێت، بەڵام مەرجە دەبێت گۆڕینەوە وپارەدانەکە (دەست بە دەست) لە هەمان دانیشتنی گرێبەستەکە بێت، ئەگەر ئەمە ئەنجامنەدەن ئەوا مەرجی ڕیبای تێدایە.
ئیبراهیمی نەخەعی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: «لێمانیان دەدا لەسەر شایەتیدان وپەیماندان لە کاتێکدا کە منداڵ بووین».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم گێڕانەوەیە لە لایەن ئیبراهیمی نەخەعی کوفیەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- کە یەکێکە لە پیاوچاکان وزانایانی تابعین، دەگێڕێتەوە کە هەندێک لە پێشینەکانى ئەم ئومەتە قەدەغەیان دەکرد لەسەر منداڵەکانیان کە پەیمان بدەن بە خەڵکی تر؛ بۆ ئەوەى تووشی شکاندنی پەیمانەکە نەبن کە ئەمەش تاوانە، وهەمان شت سەبارەت بە شایەتیدان بۆ ئەوەى مەسەلەى شایەتیدان لە لایان ئاسان نەبێت.
لە عوسمان کوڕی ئەبی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هانای برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئازاری شوێنێکی لاشەیەوە كە تووشی بووە لەو كاتەوەی مسوڵمان بووە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «دەستت لەسەر ئەو شوێنەى لاشەت دابنێ کە ئازاری هەیە، وبڵێ: (بسم الله)^ سێ جار، پاشان حەوت جار بڵێ: (أَعُوذُ بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ)^^». ^(واتە: بەناوی خودا وپەنا دەگرم بە ناوی پیرۆزی خودا کە الله یە)، ^^(پەنا دەگرم بە الله ودەسەڵات وتواناى لە شەڕ وئازاری هەرشتێک لە لاشەمدایە وهەرشتێکیش کە لێی دەترسم).
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەعوسمانی كوڕی ئەبی عاس -ڕەزای خوای لێبێت- تووشی ئازارێك بوو خەریك بوو بیكوژێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی كرد، وفێری نزایەكی كرد كە بەهۆیەوە خوای گەورە نەخۆشی لادەبات؛ ئەمیش بریتیە لەوەی دەستی لەسەر شوێنی ئازارەكە دابنێت وبڵێت: (بسم الله)* ؛ سێ جار، *(واتە: بەناوی خوای گەورە)، پاشان حەوت جار بڵێت: (أَعُوذُ:پەنا دەگرم)؛ داوای داڵدەدان و بەهاناوە هاتن وپاراستنە، (بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ:بە الله ودەسەڵات وتواناى خودا لە شەڕ وئازاری هەرشتێک لە لاشەمدایە)؛ لە هەموو ئازارێك لە ئێستادا، (وَأُحَاذِرُ:هەرشتێکیش کە لێی دەترسم)؛ كە ڕووبدات لە داهاتوودا لە دڵتەنگی وخەفەت، یان نەخۆشیەك بەردەوام بێت وئازارەكەی بڵاوە بێت لە نێو لاشەمدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئيمام (پێشنوێژ) دانراوە بۆ ئەوەى شوێنی بکەوین (لە کردەوەکانی نوێژدا)، بۆیە پێچەوانەى ئەو کردەوە مەکەن، ئەگەر تەکبیرەی کرد (ووتی: الله أکبر)؛ ئێوەش تەکبیرە بکەن، ئەگەر چوو بۆ ڕکوع؛ ئێوەش بچن بۆ ڕکوع، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده)*، ئێوەش بڵێن: (ربنا ولک الحمد)**، وئەگەر چوو بۆ سوجدە؛ ئێوە بچن بۆ سوجدە، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن». *(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاس وستایشی دەکەن)، **(پەروەردگارمان، حەمد وسوپاس بۆ تۆ).
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی دەکات سەبارەت بە دانایی لە دانانى ئیمام (پێشنوێژ) کە بۆ ئەوەیە کە نوێژخوێنان شوێنی بکەون لە ئەنجامدانى کردەوەکانى ناو نوێژدا، وپێچەوانەى ئەو نەبن لە هەر کردەوەیەک لە کردەوەکانى ناو نوێژ، پێویستە ئاگاداری کردەوەکانى ئیمام بن وشوێنی بکەون بە هەمان شێوە وبە هەمان ڕیزبەندی وەکو خۆی. بۆیە کاتێک ئیمام -تەکبیرەی ئیحرام دەکات- دەڵێت: (الله أکبر)، پێویستە نوێژخوێنانیش لە پاش ئەو تەکبیرەی ئیحرام ببەستن. کاتێک ئیمام رکوع دەبات پێویستە ئەوانیش ڕکوع ببەن. کاتێک ئیمام دەڵێت: (سمع الله لمن حمده) کە بیرتان دەخاتەوە کە خواى گەورە وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی ئەو دەکەن؛ ئەوا پێویستە ئێوە (نوێژخوێنان) سوپاس وحەمدی بکەن ئەمیش بە ووتنی: (ربنا لك الحمد) یان (ربنا ولك الحمد) یان (اللهم ربنا لك الحمد) هەموو ئەم شێوازی وتنانە لە سونەتدا هاتووە، وکاتێک ئیمام سوجدە دەبات ئەوا ئێوەش سوجدە ببەن، وئەگەر ئیمام بە دانیشتنەوە نوێژی کرد -بەهۆی نەتوانینەوە- ئەوا ئێوەش بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن هەرچەندە ئێوە تواناتان هەبوو بە پێوە بوەستن.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت ئافرەتێک (پێشووتر هاوسەرگیری کردبێت) مارە بکرێت هەتا فەرماندەکات بە ڕازی بوونى لەسەر ئەم هاوسەرگیرییە، ونابێت کچێک (پێشووتر هاوسەگیری نەکردبێت) مارە بکرێت هەتا ئیزن وڕوخسەتی لێوەردەگیرێت»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن ڕوخسەت لە کچکەکە وەردەگیرێت؟ فەرمووی: «ئەگەر بێدەنگ بوو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریگرێبەستی هاوسەرگیری گرێبەستێکی جدی ومەترسیدارە، چونکە پیاو بەم گرێبەستیە ئەو شتە بۆ خۆی حەڵاڵ دەکات کە ئافرەت لە هەموو شوێنێکی تری زیاتر دەیپارێزێت کە دامێنە، وپاش ئەم گرێبەستیە وەکو ئافرەت وەکو گیراوێکە لە لایەن مێردەکەیەوە، بۆیە ئەم شەریعەتە دادپەروەرە میهرەبانە دانایە ڕوخسەتی بە ئافرەت داوە بە ئارەزووی مێردێکی چاک هەڵبژێرێت، چونکە ئەو دەبێت لەگەڵ مێردەکەیدا بژێت بۆیە ڕەزامەندی خۆی مەرجی سەرەکیە بۆ ئەم هاوسەرگیریە، بۆیە ڕێگەپێدراوە سەیری ئەو کەسە بکات کە دێتە دخوازی، وهەروەها دەبێت ئارەزوو وداواکارییەکانى لێکبداتەوە پێش بەستنی گرێبەستی هاوسەرگیری. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە مارەکردنی ئافرەتێک کە پێشووتر هاوسەرگیری کردبێت (تەڵاقدراو یان بێوەژن بێت) هەتا خۆی فەرماندەکات وڕازی دەبێت لەسەر ئەم مارەییە. وهەروەها نەهی کردووە کە مارەیی ئافرەتێک کە پێشووتر هاوسەرگیری نەکردبێت (کچ بێت) هەتا ڕوخسەتی لێوەردەگیرێت، چونکە ئافرەتی کچ زۆرجار بەشەرمترە لە ئافرەتەکانى تر بۆیە داواکردنی ڕوخست لێی ئاسانترە لە لای لەوەى فەرمان بکات، ونیشانەى ڕازی بوونیشی بێدەنگ بوونیەتی.
لە عەمروی کوڕی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جیاوازی لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی ئەهلی کتێب؛ خواردنی پارشێوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی جیاوازییەکی گرنگ دەکات لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەمیش بریتیە لەو خواردنەی کە مسوڵمانان دەیخۆن لە کاتی پارشێودا (کاتی سەحەردا)، وئەهلی کتێب پارشێو ناکەن، ومسوڵمان سونەتە پارشێو بکات؛ ئەمیش وەکو پێچەوانەیەک بۆ ئەهلی کتێب وجێبەجێکردنی سونەت وبەرەکەت وخێری تێدایە هەروەکو لە فەرموودەکاندا باسکراوە، وئەهلی کتێب لە نیوەى شەوەوە ڕۆژوو دەگرن، بۆیە لە پێش نیوەى شەو خواردن دەخۆن ولە کاتی پارشێو (کاتی سەحەردا) خواردن ناخۆن، ولە شەریعەتدا داواکراوە مسوڵمانان جیا وپێچەوانەى کافرەکان کردەوە بکەن بەتایبەت لە بابەتێک کە پەیوەندی بە بیروباوەڕ (عەقیدە) وپەرستن ومامەڵەکان وخووەکان (عادەتەکان) وڕەوشتەکان هەبێت، بەڵام ئەگەر شتێک پەیوەندی بەم بابەتانەوە نەبێت وەکو داهێنان لە بوارێکی زانستی یان هەرشتێکی تر کە داهێنانە وسوود بە مرۆڤ دەگەیەنێت ئەوا دروستە لێرەدا لاساییان بکرێتەوە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای، جبریل ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى لەگەڵ دەکرد، بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- سەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشندەترین كەس بوو لەنێو خەڵكیدا، وزیاتر بەخشندە دەبوو لە مانگی ڕەمەزاندا ؛ چونكە ئەوەی پێویست بوو دەیبەخشی بە ئەوەی شایستەیە، ودوو هۆكار هەیە بۆ زیادبوونی بەخشندەیی لەم مانگەدا: یەكەم: جبریل -علیه السلام- سەردانی دەكرد. دووەم: خوێندنەوە وپێداچوونەوەی قورئان، مەبەست لێی پێداچوونەوەیە بە لەبەركردنەوە. بۆیە جبریل -علیه السلام- پێداچوونەوەی پێدەكرد لە هەموو قورئاندا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وچاكەكارترین وخێرخوازترین وبەسوودترین مرۆڤ بوو بۆ خەڵكی خێراتر لە بایەكی خۆش وفێنك كە خوای گەورە دەینێرێت بۆ دابەزاندنی باران وڕەحمەت.