





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئیمام وتنی (ئامین)؛ ئەوا ئێمەش بڵێن (ئامین)، هەرکەسێک وتنی (ئامین)ەکەى لەگەڵ وتنی (ئامین)ی فریشتنەکان بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو تاوانەکانى پێشووی خۆش دەبێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێمان کردووە کە بڵێین (ئامین) ئەگەر ئیمام ووتی: (ئامین)، چونکە ئەوە ساتى وتنی (ئامین)ی فریشتەکانە، بۆیە هەرکەسێک وتنەکەى لەگەڵ وتنی فریشتەکان بێت، ئەوا خواى گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە (مونابەزە - المنابذة) ئەمیش بریتیە لەوەى کەسێک جلێک دەفرۆشێت بە کەسێکی تر پێش ئەوەى کڕیارەکە جلەکە هەڵگێڕێتەوە وسەیری بکات وتاقیبکاتەوە، ونەهی کردووە لە (مولامەسە - الملامسة) کە ئەمیش بریتیە لەوەى کەسێک جلێک بکڕێت یان بیگۆڕێتەوە لەگەڵ کەسێکی تر تەنها دەستی لێبدات بە بێ ئەوەى سەیری بکات وبیپشکنێت وتاقیبکاتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنێک کە غەرەر (زیان وگومان وشتی شاراوەی) تێدا بێت، چونکە لەوەیە ئەم جۆرە فرۆشتنە زیان بە یەکێک لە دوو لایەنی گرێبەستەکە بدات ئەمیش بە هۆی بوونی نادادپەروەریەک (ستەمێک) لە فرۆشتنەکەدا. لە کاتێکدا ئەم غەرەرە ڕوودەدات ئەگەر شتومەکەکە نەزانراو (ناڕوون) بێت بۆ فرۆشیارەکە یان کڕیارەکە یان هەردوویان. لێرەدا باسی (مونابەزە - المنابذة) کراوە؛ کاتێک فرۆشیار جلێک (شتومەکێک) دەفرۆشێت ونرخەکەى وەردەگرێت وگرێبەستەکە ڕوودەدات بە بێ ئەوەى کڕیارەکە سەیری جلەکە بکات وتاقیبکاتەوە. بە هەمان شێوە (مولامەسە - الملامسة) نەهی لێکراوە کە ئەمیش بە هەمان شێوەى ئەوەى پێشووە بەڵام لێرەدا کڕیار تەنها دەست لە جلەکە (شتومەکەکە) دەدات وسەیری ناکات ونایپشکنێت وتاقی ناکاتەوە. ئەم دوو جۆرە فرۆشتن وکڕینە جێگای گومان وفێڵن بۆیە نەهیان لێکراوە چونکە شتومەکەکە دەفرۆشرێت بە بێ بەدەستهێنانى سوودێک بۆ کڕیارەکە. ولەوەیە هەردوولا زیان یان قازانج بکەن بۆیە ئەمیش دەچێتە نێو بابەتی (قومارەوە) کە لە شەریعەتدا حەرامکراوە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبومەکان هەتاوەکو پێدەگەن. ووترا: پێدەگەن واتای چییە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەتا سوور دەبێت، ئایا ئێوە چی دەکەن ئەگەر خودا بەرووبومەکانتان لێبگرێتەوە وپێتان نەبەخشێت، ئایا بۆچی یەکێکتان پارەی براکەی بۆ خۆی حەڵاڵ دەکات؟».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریبەرووبومەکان لەوەیە تووشی نەخۆشی یان کەموکورتی بن پێش ئەوەى پێبگەن، بۆیە لەم کاتەدا کڕینیان هیچ سوودێکی نابێت. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشیار وکڕیار لە فرۆشتن وکڕینیان هەتاوەکو پێدەکەن وچاکی بەرووبومەکە دیار دەبێت، وبۆ نمونە لە خورمادا دیارە کاتێک چاک دەبن وپێدەگەن ڕەنگیان سوور یان زەرد دەبێتەوە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری قەدەغەکردنی بەرووبومی پێنەگەیشتووی ڕوونکردەوە؛ ئەگەر نەخۆشیەک یان هەر کەموکورتیەکی تر بێتە سەر بەرووبومەکە ئایا چۆن مسوڵمانێک پارەی برای مسوڵمانی (پارەی کڕیارەکە) بۆ خۆی حەڵاڵ دەکات، پارەکە دەبات بە بێ ئەوەى لە بەرامبەر هیچ سوودێکی حەڵاڵ بە بەرامبەر بگەیەنێت؟
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی بەرووبوم هەتاوەکو چاک دەبن وپێدەگەن، نەهی کردووە لە کڕیار وفرۆشیار کە خۆیان تێوە بگلێنن لەم جۆرە بازرگانیە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی هەر بەرووبوم هەتاوەکو چاک دەبێت وپێدەگات وبە کەڵکی خواردنی مرۆڤ دێت، نەهی کردووە لە کڕیار وفرۆشیار کە خۆیان تێوە بگلێنن لە بازرگانی بە بەرووبومێک کە چاکی وپێگەیشتووی دیار نەبێت بە تایبەت ئەگەر بەرووبومەکە بۆ خواردنی مرۆڤ بێت، وبە هەمان شێوە لەوەیە فەرموودەکە ئاماژە کردنێکی تێدا بێت بۆ نەهی کردن لە فێڵ وشاردنەوەى ڕاستیەکان لە کاتی فرۆشتنی هەر شتومەکێکدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک خێرێک بکات بە ئەندازەی خورمایەک کە بە ڕێگایەکی حەڵاڵ ئەم خورمایەی بەدەستهێنابێت، وخودا تەنها خێری پاک قبوڵ دەکات، خواى گەورە بە دەستی ڕاستی ئەم خێرە قبوڵ دەکات وبۆ خاوەنەکەى زۆری دەکات، هەروەکو چۆن یەکێکتان ئەسپێکی بچووکی بەخێو دەکات هەتا وەکو شاخێکی لێدێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهەرکەسێک خێرێک بکات بە ئەندازەی خورمایەک کە پارەی کڕینی ئەم خورمایەی بە ڕێگایەکی حەڵاڵ بەدەستهێنابێت یان بە ڕێگایەکی حەڵاڵ خورماکەى بەرهەم هێنابێت، واتە شێوازی خاوەنداری بوونی ئەم خورمایە هیچ فێڵ وغەشێکی تێدا نەبێت، وخواى گەورە تەنها حەڵاڵی پاک قبوڵ دەکات، وخودا بە دەستی ڕاستی ئەم خێرە وەردەگرێت وئەمیش لەسەر واتا ئاشکراکەیەتی کە شایستە بێت بە شکۆداری پەروەرگار -سبحانه وتعالى- بە بێ لێکدانەوەی تر ولادانی لە واتا ڕاستەقینەکەى، واتا مەبەست ئەوەیە ئەم خێرە وەردەگرێت وقبوڵی دەکات وبۆ ئەو کەسە زیادی دەکات هەروەکو چۆن کەسێک بێچوویەکی ئەسپ بەخێو دەکات هەتا گەورە دەبێت وەکو شاخێکی لێدێت لە گەورەیی وجوانی وخێریدا.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین، فەرمووی: «هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئەو كەسە دەكات كە توانای جووتبوون ودابینكردنی خەرجییەكانی هاوسەرگیری هەیە بەوەی هاوسەرگیری بكات؛ چونكە دەبێتە هۆی پاراستنی چاو لە سەیركردنی حەرام وپاراستنی دامێن، وڕێگرە لە تووشبوون بە داوێن پیسی، وئەوەی ناتوانێت خەرجییەكانی هاوسەرگیری دابین بكات لەكاتێكدا توانای جووتبوونی هەیە ئەوا پێویستە ڕۆژوو بگرێت چونكە دەبێتە هۆی پچڕاندنی شەهوەتی دامێن وشەڕ وخراپەی مەنی.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێکتان بۆ خەڵکی پێشنوێژی کرد؛ ئەوا با نوێژەکە پوخت بکاتەوە چونکە کەسی لاواز ونەخۆش وخاوەن پێویستی ئامادەیە، وئەگەر کەسێکتان بە تەنها نوێژی کرد؛ ئەوا با بە ویستی خۆی نوێژەکە درێژ بکاتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کردووە بە پوختکردنەوەی نوێژەکان بە گوێرەی سونەت، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە لە نوێژخوێنانى ئامادە بوو هەیە لاشەی لاوازە وبێ توانایە، وهەیە نەخۆشە، هەیە پێویستیەکی هەیە دەبێت جێبەجێی بکات، بەڵام هەرکەسێک بە تەنها نوێژ بکات ئەوا دەتوانێت بە ویستی خۆی نوێژەکەی زۆر بخایەنێت یان کەم بخایەنێت.
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگادار بن مەچن بۆ لای ئافرەتان»، پیاوێک لە ئەنساڕ ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر (خزم)^ بێت؟ فەرمووی: «خزم بێت وەکو مردن وایە». ^(خزم: مەبەست کەسێکی نامەحرەمە وەکو خێزانی برا وئامۆزا وپورزا وهاوشێوەى ئەمانە).
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە تێكەڵبوون لەگەڵ ئافرەتە نامەحرەكان، وفەرموویەتی: خۆتان بپارێزن ودووربن لە چوونە لای ئافرەتان، وئاگادار بن با ئافرەتانیش نەیەن بۆ لای ئێوە. پیاوێك لە ئەنساڕەكان ووتی: ئەی سەبارەت بە كەسە نزیكەكانی مێرد؛ وەكو برا وبرازا ومام وكوڕی مام وبەو شێوەیە، لەو كەسانەی كە حەڵاڵە بۆیان ئافرەتەكە بخوازن ئەگەر هاوسەرگیری نەكردبێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هۆشدار بن لەو شتە هەروەكو چۆن هۆشدارن سەبارەت بە مردن! چونكە بەتەنها بوون لەگەڵ خزمی مێرد هۆكارە بۆ فیتنە وتیاچوون لە ئایندا، كەسە نزیكەكانی مێرد جگە لە باوك وكوڕەكانی لەپێشترن بەوەی ڕێگریان لێبكرێت لە تێكەڵبوون لەگەڵ ئافرەتەكە زیاتر لە كەسی بیانی؛ چونكە بەتەنها بوونی كەسی نزیكی مێرد لەگەڵ ئافرەتەكە زیاترە بە بەراورد لەگەڵ كەسی تر، وشەڕ وخراپە زیاتر ڕوو دەدات بە بەراورد لەگەڵ كەسی تر، وتووشبوونی بە فیتنە لەگەڵیاندا زیاترە چونكە دەتوانن بگەن بە ئافرەتەكە وبە تەنها بن لەگەڵیدا بە بێ ئەوەی لۆمە بكرێن، چونكە ئامادەبوونی واباوە ناكرێت ڕێگری لێبكرێت، و واباوە كە ناتوانرێت ئافرەتەكە نەبینێت، چونكە خووی زۆرێك لە خەڵكی وایە ئاسانكاری دەكەن لەمەدا بۆیە پیاو بەتەنها دەمێنێتەوە لەگەڵ خێزانی براكەی؛ ئەمە هاوشێوەی مردنە لە ناشیرینی وخراپەدا، بەپێچەوانەی مانەوەی پیاوی بیانی چونكە هۆشدارن لەوەی بەتەنها نەمێنێتەوە لەگەڵ ئافرەتەكەدا.
لە مالیكی كوڕی ئەوسی حەدەسانیەوە دەڵێت: هاتم ووتم: كێ درهەم دەگۆڕێتەوە؟ تەڵحەی كوڕی عوبەیدو الله لەكاتێكدا لەلای عومەری كوڕی خەتاب بوو -ڕەزای خوای لێبێت-؛ ووتی: ئاڵتونەكەتمان پێ نیشان بدە، پاشان ئەگەر خزمەتكارەكەمان هات زیوەكەت پێدەدەین، عومەری كوڕی خەتاب ووتی: نەخێر، والله -ئێستا- زیوەكەی پێدەدەیت، یان ئاڵتونەكەی بۆ دەگەڕێنیتەوە، چونكە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گۆڕینەوەى زیو بە ئاڵتون ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى گەنم بە گەنم ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى جۆ بە جۆ ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى خورما بە خورما ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریتابیعی بەڕێز مالیكی كوڕی ئەوس باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە چەند دینارێكی ئاڵتونی هەبوو، ودەیویست بیگۆڕێتەوە بە چەند درهەمێكی زیو، تەڵحەی كوڕی عوبەیدو الله -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: دینارەكانت پیشان بدە با بیبینم! پاشان دوای ئەوەی پێداگیر بوو لەسەر كڕینیان؛ پێی ووت: دوایی وەرەوە، ئەگەر خزمەتكارەمان هات ئەوا درهەمە زیوینەكانت پێدەدەین، وعومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- لەو دانیشتنەدا ئامادەبوو، بۆیە نكۆڵی كرد لەم جۆرە مامەڵەیە، وسوێندی خوارد كە تەڵحە دەبێت ئێستا درهەمە زیوینەكانی بداتێ، یان ئاڵتونەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە كە لێی وەرگرت، هۆكارەكەی ڕوونكردەوە ئەویش ئەوەیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاندووە كە فرۆشتنی زیو بە ئاڵتون یان بەپێچەوانەوە دەبێت ڕاستەوخۆ دەست بەدەست وەربگیرێت، ئەگەرنا گرێبەستەكە ڕیبایە وحەرامە، ومامەڵەیەكی پوچەڵە، بۆیە نابێت ئاڵتون بە زیو یان زیو بە ئاڵتون بگۆڕدرێتەوە مەگەر دەست بەدەست بێت وگۆڕینەوەی تەواو دەبێت لەو شوێنەدا ڕووبدات، وكڕین وفرۆشتنی ئەم شتانە: گەنم بەرامبەر بە گەنم وجۆ بەرامبەر بە جۆ وخورما بەرامبەر بە خورما نابێت ئەنجام بدرێت مەگەر كێشیان یەكسان بێت ودەست بەدەست بێت، ونابێت شتێكی لە ئێستادا بفرۆشرێت بە نرخی دواخراو یان بەپێچەوانەوە، ونابێت لە یەك جیابونەوە هەبێت لە شوێنی گرێبەستەكە لە پێش گۆڕینەوە ونرخ وەرگرتنی تەواو.