Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
خواى گەورە میهرەبانە بەرامبەر بەندەکانى دەیەوێت هۆکارەکانى لێخۆشبوون بۆ بەندەکانى ئاسان بکات، بۆیە ئامۆژگاری کراوە بە شوێنکەوتنی جەنازە ونوێژکردن لەسەری، چونکە ئەم نوێژە نزای بۆ مردووەکە تێدایە وشەفاعەتە بۆی بۆ ئەوەى خواى گەورە ڕەحمی پێبکات ولێی خۆش بێت. ئەوەى نوێژی لەسەر بکات ئەوا چیایەک پاداشتی بۆ هەیە وئەوەى شوێنی جەنازەکە بکەوێت هەتاوەکو لە گۆڕ دادەنرێت ئەوا دوو شاخە (چیایە) پاداشتی بۆ هەیە، وئەمە بڕێکی زۆر مەزنی پاداشتە مەگەر تەنها خواى گەورە بزانێت بڕەکەى چەندێکە. کاتێک هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ماناى (قیرات)یان لە لا شاراوە بوو پرسیاریان کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش واتاکەى بۆیان نزیک کردەوە کە قیرات وەکو چیایەکی مەزن وایە، چونکە جێبەجێکردنی مافى برای مسوڵمان ونزا کردن بۆی ودڵدانەوە وسەرەخۆشی تێدایە بۆ کەسوکارى مردووەکە وجگە لەمانەش لە چاکەکاری.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێت بە جێبەجێكردنی پایەكانی وسونەت وئەدەبەكانی، پاشان بێت بۆ نوێژی هەینی وبە جوانی گوێ بۆ وتاربێژ بگرێت، وبێدەنگ بێت لە ووتن وكردنی شتی پوچەڵ؛ ئەوا خوای گەورە لە گوناهە بچووكەكانی دە ڕۆژی خۆشدەبێت، لە نوێژی هەینیەوە بۆ نوێژی هەینی دواتر وزیادەی سێ ڕۆژ؛ چونكە پاداشتی چاكە بە دە هێندەیە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریدا سەبارەت بە ئامادە نەبوونی دڵ لەكاتی وتار وئامۆژگاریدا، بەهۆی سەرقاڵبوونی ئەندامەكان بە دەستلێدان لە بەرد وهۆكاری تری سەرقاڵكەر، ئەوەی بەم شێوەیە بێت ئەوا تووشی پوچەڵ بووە، ئەوەی تووشی پوچەڵ بێت ئەوا بێبەشكراوە لە پاداشتی نوێژی هەینی.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی داوە كە هەركەسێك بێت بۆ مزگەوت بۆ پەرستن یان زانست یان مەبەستێكی خێری تر ؛ لە هەركاتێكدا: سەرەتا یان كۆتایی ڕۆژ ئەوا الله شوێن ومیوانداری تایبەتی بۆ ئامادە دەكات لە بەهەشتدا، هەركاتێك كە دێت بۆ مزگەوت لە سەرەتا یان لە كۆتایی ڕۆژدا.
هەرکەسێک بە نێو مزگەوتێک یان بازاڕێک یان شوێنێکی کۆبوونەوەى مسوڵمانان تێپەڕی ئەگەر تیر یان ڕم یان چەک یان هەرشتێکی هاوشێوەى ئەمانەى پێبوو، ئەوا پێویستە بە وریاییەوە دەستی پێوە بگرێت نەوەک بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات.
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، وخەڵكی بینیان بەخێرایی بەرەو ڕوویەوە چوون، یەكێك لەوانە عبد الله ی كوڕی سەلام بوو -ڕەزای خوای لێبێت- كە ئەو كاتە جولەكە بوو، كاتێك بینی زانی كە ڕووی لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت؛ چونكە نور وڕۆشنایی وجوانی وشكۆ وهەیبەتی ڕاستگۆیی تێدا دەدرەوشێتەوە، یەكەم شت كە بیستی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو ئامۆژگاری خەڵكی كرد بۆ ئەنجامدانی چەند كردەوەیەك كە هۆكارن بۆ چوونە بەهەشت، لەوانەیش: یەكەم: بڵاوكردنەوەی سەلامكردن ودەرخستنی وزۆر ووتنی بەرامبەر ئەو كەسەی دەیناسیت وئەو كەسەیشی كە نایناسیت. دووەم: خواردن بەخشین بە خێركردن ودیاری ومیوانداری. سێیەم: گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ ئەوانەی پەیوەندی خزمایەتی ونزیكایەتیت هەیە لەگەڵیان لە ئاراستەی دایك وباوكەوە. چوارەم: ئەنجامدانی شەونوێژ لە شەودا لەكاتێكدا خەڵكی خەوتوون.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا، کام پیاو باشترینە؟ ئەویش ڕوونی کردەوە ئەو پیاوەى کە بە نەفس وماڵی خۆی جیهاد وتێکۆشان دەکات لە پێناو خواى گەورە، پاشان ووترا: پاشان چی کەسێکی تر؟ فەرمووی: پیاوێکی ئیماندار لە شیوێک لە شیوەکانە خودا دەپەرستێت وخەڵکی لە شەڕ وزیانی بە دوور دەگرێت. واتە: خودا پەرستی دەکات وخۆی لە خەڵکی دوور خستووەتەوە وزیان وشەڕ بە خەڵکی ناگەیەنێت.
ئەگەر پیاو بانگی هاوسەرەکەى کرد بۆ جووتبوون ئەوا واجبە وەڵامی بداتەوە ئەگەرچیش سەرقاڵی کارێک بێت کە تەنها بە ئەو جێبەجێ دەبێت وەکو نان کردن یان چێشت لێنان.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەموو مسوڵمانێك بەرپرسیارە وئەركی لەسەر شانە دەبێت ڕەچاویان بكات و لەئەستۆیان بگرێت: پێشەوا وكاربەدەست بەرپرسیار وسەرپەشتیارە لەسەر ئەوانەی خوای گەورە كردوویەتی بە بەرپرسیار لەسەریان، دەبێت شەریعەتەكەیان بپارێزێت وجێبەجێی بكات، وبیانپارێزێت لەوانەی ستەمیان لێدەكەن، ودەبێت جیهاد بكات دژی دوژمنەكانیان، ونابێت مافەكانیان پشتگوێ بخات. پیاو بەرپرسیارە لەسەر خێزان ومنداڵەكانی لە جێبەجێكردنی مافەكانیان، وجوانی مامەڵەكردن لەگەڵیان، وفێركردنیان وپەروەردەكردنیان. ئافرەت بەرپرسیارە لەسەر ماڵی مێردەکەى ومنداڵەکانى ئەمیش بە جوان بەڕێوەبردنی ماڵەكە، وپەروەردەكردنی منداڵەكانی، ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی ئەودایە. بەندە -كۆیلە- بەرپرسیارە لەسەر ماڵی گەورەكەی لە پاراستنی ئەوەی لەنێو دەستیدایە، وخزمەتكردنی، ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی ئەودایە. هەموو یەكێك بەرپرسیارە دەرهەق بەئەوەی لەژێر دەستیدایە، ولێپرسینەوەی لێدەكرێت لەسەریان.
ماڵ وسامانی مرۆڤ لەسەر مرۆڤێکی تر حەرامە، ونابێت ماڵەکەى ببات وداگیری بکات مەگەر کەسەکە بە ویستی خۆی پێی بدات، ولە گەورەترین تاوانەکان داگیرکردنی زەوی خەڵکیە بە ستەم چونکە ئەم ماوەى دەستگرتن بەسەر زەویەکەدا زۆر دەخایەنێت. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی داوە ئەوەى زۆر یان کەم ستەم بکات لە زەوی ئەوا ڕۆژی قیامەت سزایەکی سەختی بۆ هەیە، کە ملی درێژ وئەستوور دەبێت، وئەو زەویەی داگیری کردووە تەوق دەدرێت بە دەوری ملیدا وڕۆدەچێت بەرەو خوارەوە بە ناخی ئەو زەویانەدا، ئەمەش وەکو سزایەک بۆی بەرامبەر داگیرکردنی خاکی خەڵکی بە ستەم. بەڵام ئەم هەڕەشەیە بەکارهێنانى خاکە گشتیەکان ناگرێتەوە کە موڵکی هیچ کەسێک نیە وئەو کەسە نایکاتە موڵکی خۆی وداگیری ناکات، بۆ نمونە وەکو کڕین وفرۆشتن لەسەر ئەو خاکانەدا بە بێ ئەوەى ئازاری خەڵکی بدات، وهەروەها ئەو زەویانەى كە کەس خاوەنی نیە پێویستە حکومەت هانی خەڵکی بدات بۆ بوژاندنەوەیان وبە دادپەروەری حوکم لە نێوان خەڵکەکە بکات وبەسەریاندا دابەشی بکات وهەرکەسێک هەر پارچە زەویەکی مردوو ببوژێنێتەوە بە هەر جۆرێکی خزمەت بێت ئەوا ئەو شایستەترە کە ئەو خاکەى پێبدرێت.