





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە بێت، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات، ئایا هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی دەمێنێت؟». ووتیان: هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی نامێنێت؟ فەرمووی: «ئەوە نمونەی پێنج نوێژەکەیە ؛ کە بە هۆیانەوە خواى گەورە لە تاوانەکان خۆش دەبێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێنج نوێژە فەرزەكەی لە هەموو ڕۆژ وشەوێكدا لەڕوانگەی سڕینەوەیان بۆ گوناهەكان چواندووە بە ڕووبارێك لە پێش دەرگای ماڵی هەرکەسێک، وڕۆژی پێنج جار خۆی تێدا بشوات، بۆیە هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی نامێنێت.
لە زەیدی کوڕی ئەرقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «لە کاتی نوێژدا قسەمان دەکرد، یەکێکمان قسەی لەگەڵ هاوڕێکەى تەنیشتی دەکرد لە کاتی نوێژدا، هەتا ئەم ئایەتە دابەزى: {وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ}[البقرة: 238]، واته:{گوێڕایەڵی خوای گەورە بكەن وخشوعتان بۆ خوای گەورە هەبێت وبێدەنگ بن وقسە مەكەن لە ناو نوێژەكانتاندا}؛ بۆیە فەرمانمان پێکرا بە بێدەنگ وقسە نەکردن لە کاتی نوێژدا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەرینوێژ کردن پەیوەندیە لە نێوان بەندە وپەروەردگاری بۆیە نابێت نوێژخوێن خۆی سەرقاڵ بکات بە شتێک کە دوور بێت لە پاڕانەوە وداواکردن لە خودا، زەیدی کوڕی ئەرقەم -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە مسوڵمانان لە سەرەتادا لە ناو نوێژدا قسەیان دەکرد بە شێوەیەک کەسێک قسەی لەگەڵ هاوڕێکەى تەنیشتی دەکرد ئەگەر پێویستیەکی هەبوایە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یش گوێی لێ دەبوو وئینکاری لێ نەدەکردن. کاتێک قسەکردن هۆکاری سەرقاڵ بوون ودوور کەوتنە بوو لە نزا وپاڕانەوە لە خودا؛ خواى گەورە فەرمانى پێکردن کە پارێزگاری لە ئەنجامدانى نوێژەکانیان بکەن وبێدەنگ بن لە کاتی نوێژدا، بۆیە ئەم ئایەتەی دابەزاندا: {حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصّلاةِ الوُسطى وَقُومُوا لله قَانِتِينَ}[البقرة: 238]،واتە:{ پارێزگاری لەسەر نوێژەكانتان بكەن و بەردەوام بن لەسەری بەتایبەتی نوێژی ناوەڕاست كە نوێژی عەسرە، بە پێوە نوێژەكانتان ئەنجام بدەن وگوێڕایەڵی خوای گەورە بكەن وخشوعتان بۆ خوای گەورە هەبێت وبێدەنگ بن وقسە مەكەن لەناو نوێژەكانتاندا}، بۆیە هاوەڵان زانیان کە نەهیان لێکراوە لە قسەکردن لە کاتی نوێژدا، بۆیە وازیان هێنا -ڕەزای خوایان لێبێت-.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خۆرگیرا لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وکەسێکی نارد بۆ ئەوەى بانگ بکات: نوێژ دەکرێت بە کۆمەڵ (بە جەماعەت)، بۆیە کۆبوونەوە، وچووە پێشەوە، وتەکبیرەی کرد (تەکبیرەی ئیحرامی بەست و ووتی: الله أکبر)، لە دوو ڕکاتدا: چوار جار ڕکوعی برد وچوار جار سوجدەی برد».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریبە هۆی خۆرگیرانەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد بۆ ئەوەى بانگی خەڵکی بکات لە هەموو شوێنەکان بۆ ئەوەى کۆ ببنەوە ونوێژ بکەن ونزا بکەن بۆ ئەوەى خودا لێیان خۆش بێت وڕەحمیان پێبکات ونیعمەتە ئاشکرا ونهێنیەکانیان پێ ببەخشێت وبۆیان بەردەوام بکات. لە مزگەتەکەى کۆبوونەوە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێش کەوت بۆ ئەوەى پێشنوێژی بکات، ونوێژێکی کرد کە وەکو نوێژە ئاساییەکانى تر نەبوو؛ بێ ئەوەى قامەت بکرێت نوێژی دەستپێکرد، تەکبیرەی ئیحرامی کرد، پاشان دوو ڕکوع ودوو سوجدەی برد لە ڕکاتێکدا، پاشان دوو ڕکوع ودوو سوجدەی برد لە ڕکاتێکی تردا، واتە چوار جار ڕکوعی برد وچوار جار سوجدەی برد لە دوو ڕکاتدا.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتی سەحەر* نوێژی ویتری تەواو دەکرد». *(سەحەر: ماوەیەکی کەمە پێش بانگی نوێژی بەیانی (ماوەى پارشێو کردن))
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریدایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی کاتی نوێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات لە بەشەکانى شەودا، ونوێژی ویتری لە هەموو بەشەکانى شەو ئەنجامدەدا، جاری وا بوو لە سەرەتای شەودا پاش نوێژی عیشا، وجاری وا بوو لە ناوەڕاستی شەودا، وجاری وا بوو لە سێیەکی کۆتایی شەودا یان کۆتا کاتژمێری شەو (ماوەیەکی کەم پێش بانگی نوێژی بەیانی).
لە عەمرو کوڕی شوعەیب لە باوکیەوە ئەمیش لە باپیریەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە».
(أبو داود) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە دەبێت باوك فەرمان بە منداڵەكانی بكات -بە كوڕ وكچ- بە نوێژكردن لەكاتێكدا تەمەنیان حەوت ساڵە، وچۆنیەتی نوێژ ئەنجامدانیان فێر بكات. وئەگەر گەیشتنە دە ساڵی ؛ دەبێت زیاتر فەرمانیان پێبكات، ولێیان بدات لەسەر كەمتەرخەمی لە نوێژكردندا، وهەروەها دەبێت جێگایانیان لە یەكتر جیا بكاتەوە.
لە عبدالرحمان کوڕی ئەبی لەیلاوە دەڵێت: کەعبی کوڕی عوجرە بە لامدا تێپەڕی، ووتی: ئایا دیاریەکت پێببەخشم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟ فەرمووی: «بڵێن: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ) واته: (خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە بەسەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژاندە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-، تۆ سوپاسكراو وستایشکراویت -حمید-یت و شکۆداریت -مجید-یت)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریهاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بەچۆنیەتی سەڵاواتدان لەسەری؟ پاش ئەوەی زانیان چۆن سەلام بدەن لەسەری لەكاتی تەحیاتدا: (السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته..)؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فێری كردن چۆن سەڵاوات بدەن لەسەری، وماناكەی: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ * خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم-): واتا بە وەسف وستایشی جوان باسی بكە لای فریشتە بەڕێزەكان لە ئاسمانەكانی، وشوێنكەوتووانی ئاینەكەیشی بەهەمان شێوە، وهەروەها ئیمانداران لە كەسوكارەكانی. (كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ * هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-): هەروەكو چۆن بە فەزڵی خۆت وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵەكەیت كرد -علیهم السلام- ؛ كە بریتین لە ئیبراهیم وئیسماعیل وئیسحاق ونەوەكانیان وئیماندارە شوێنكەوتووەكانیان، ئەم فەزڵ وپاداشتەی خۆت ببەخشە بە موحەمەدیش -صلى اللە علیە وسلم-. (إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ * تۆ سوپاسكراو وستایشکراویت): واتا: تۆ ستایشكراویت لە زات وسیفەت وكردەوەكانت، وگەورەیت لە مەزنێتی ودەسەڵات وبەخشینت. (اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ * خودایە بەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە بە سەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژاندە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-): واتا مەزنترین خێر وڕێزلێنان ببەخشە پێیان وبەردەوامی بكە بۆیان.
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە نوێژدا (لە هەموو ڕکاتێکدا) سورەتی -الفاتحة- نەخوێنێت؛ ئەوا نوێژەکەى دروست نییە (قبوڵ ناکرێت)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە نوێژكردن دروست نییە مەگەر بە خوێندنی سورەتی -الفاتحة نەبێت لە هەموو ڕكاتەكاندا، ئەمە پایەیەكە لە پایەكانی نوێژ ودەبێت لە هەموو ڕكاتێكدا بخوێندرێت.
لە ئەبی ھوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى سێیەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە بەرانێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى چوارەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مریشکێکی کردبێتە خێر، وئەوەى لە ماوەى پێنجەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە هێلکەیەکی کردبێتە خێر، ئەگەر ئیمام دەرچوو (سەلامی کرد)؛ ئەوا فریشتەکان ئامادە دەبن وگوێ لە وتار و زیکرەکە دەگرن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپاداشتی زوو چوون بۆ نوێژی هەینی ڕووندەكاتەوە، كاتی چوون بۆ نوێژی هەینی لە دەرچوونی خۆرەوە دەستپێدەكات هەتاوەكو هاتنی ئیمام، ئەمیش پێنج ماوەیە ودابەشكردنیان بەپێی ماوەی نێوان دەرچوونی خۆر وهاتنە ژوورەوەی ئیمام وسەركەوتنیەتی بۆ سەر مینبەری وتاربێژی، ئەم ماوانە بەم شێوەیەن: یەكەم: ئەوەی بەجوانی وكامڵی خۆی بشوات وەكو خۆشۆردنی دوای لەشگرانی، پاشان لە ماوەی یەكەمدا بچێت بۆ نوێژی هەینی لە مزگەوتدا ؛ وەكو كەسێك وایە وشترێكی كردبێتە خێر. دووەم: ئەوەی لە ماوەی دووەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە مانگایەكی كردبێتە خێر. سێیەم: ئەوەی لە ماوەی سێیەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە بەرانێكی شاخداری كردبێتە خێر. چوارەم: ئەوەی لە ماوەی چوارەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە مریشكێكی كردبێتە خێر. پێنجەم: ئەوەی لە ماوەی پێنجەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە هێلكەیەكی كردبێتە خێر. بۆیە ئەگەر ئیمام دەربچێت بۆ وتاردان، ئەوا ئەو فریشتانەی ناوی نوێژخوێنە هاتووەكان بۆ نوێژی هەینی تۆمار دەكەن یەك لە دوای یەك؛ دەوەستن لە ناو تۆماركردن، ودێن وگوێ بۆ زیكر و وتارەكە دەگرن.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەركەسێكتان هات بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوا با خۆی بشوات».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەركەسێك بیەوێت بێت بۆ نوێژی جومعە ئەوا سونەتە خۆی بشوات، وەكو خۆشۆردنی پاش لەشگران بوون.