Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- لە جاهیلیەتدا ( لە پێش ئیسلامدا) نەزری کرد بەوەی کە شەوێک ئیعتیکاف بکات لە مزگەوتی حەرامدا (واتا: لەو مزگەوتەی کەعبەی تێدایە پێی دەووترێت: -مسجد الحرام- )، بۆیە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە حوکمی ئەو نەزر کردنەی، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێی کرد کە نەزرەکەی جێبەجێ بکات (واتا: دەبێت شەوێک ئیعتیکاف بکات لە مزگەوتی حەرامدا).
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نیشانەی هاتن وتەواوبوونی مانگی ڕەمەزان ڕووندەكاتەوە، ودەفەرموێت: ئەگەر مانگی ڕەمەزانتان بینی؛ بەڕۆژوو بن، وئەگەر هەور یان شتێكی تر هاتە نێوان ئێوە وبینینی مانگ؛ ئەوا مانگی شەعبان بە سی ڕۆژ حسێب بكەن، وئەگەر مانگی شەوالتان بینی؛ ڕۆژوو بشكێنن، وئەگەر هەور یان شتێكی تر هاتە نێوان ئێوە وبینینی مانگ؛ ئەوا مانگی ڕەمەزان بە سی ڕۆژ حسێب بكەن.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە وازهێنان لەو شتانەی مرۆڤ گومانی لێی هەیە لە قسە وكردەوەكان، وئایا نەهیان لێكراوە یان نا، وئایا حەرامن یان حەڵاڵن، وشتانێك هەڵبژێرێت كە گومانیان تێدا نیە كە دڵنیایە لە چاكی وحەڵاڵیان، چونكە دڵ ئارام ودڵنیایە سەبارەتیان، هەروەها گومانیان تێدا نییە كە تووشی دڵەڕاوكێ وشڵەژانی بكات.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر مسوڵمان لەگەڵ كۆمەڵ نوێژ بكات، ئەوا ئەم نوێژكردنەی خێرترە لە نوێژكردنی لە ماڵەوە یان دوكانەكەی بە بیست وئەوەندە جار. پاشان هۆكاری ئەمەی ڕوونكردەوە: ئەگەر پیاوێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان دەربچێت بۆ مزگەوت وتەنها مەبەستی نوێژ کردن بێت لەم دەرچوونە، هەر هەنگاوێک کە دەینێت پلەیەک بەرز دەبێتەوە وتاوانێکی لەسەر دەسڕێتەوە، ئەگەر بچێتە ناو مزگەوتەوە وچاوەڕێی نوێژ بكات، ئەوا پاداشتی نوێژكردنی بۆ دەنووسرێت ؛ ئەگەر بەردەوام لە چاوەڕوانی نوێژدا بێت، وفریشتەکان نزای بۆ دەکەن هەتا دانیشتبێت لەو مزگەوتەی نوێژی تێدا کردووە، دەڵێن: (خودایە ڕەحمی پێبکە، خودایە لێی خۆش ببە، خودایە تەوبەی لێ قبوڵ بکە)، هەتا دەستنوێژەكەی نەشكا بێت، یان شتێك نەكات كە ببێتە هۆی ئازاردانی خەڵكی یان فریشتەكان.
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردوەتەوە کە خوێنی موسڵمان حەرامە، مەگەر یەکێک لەم سێ كردەوەیە ئەنجام بدات: یەکەم: ئەو کەسەی تووشی زینا بێت، لەكاتێكدا بە گرێبەستێکی دروست ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابێت؛ ئەوا کوشتنی حەڵاڵە ئەمیش بە ڕەجم كردن. دووەم: ئەو کەسەی نەفسێكی پارێزراو بە ئەنقەست و بە ناهەق دەکوژێت، بە مەرجەکان؛ بكوژ دەکوژرێتەوە. سێیەم: ئەو کەسەی کە لە کۆمەڵی موسڵمانان دەردەچێت: یان بە وازهێنانی لە هەموو ئاینی ئیسلام (بە هەڵگەڕانەوە)، یان بە جیابوونەوە بە بێ هەڵگەڕانەوە؛ بەڵام واز دەهێنێت لە جێبەجێكردنی بەشێک لە ئاینەكە وەکو دەستدرێژكارەكان، و ڕێگرەکان، و شەڕەنگێزانی خەواریج و جگە لەمانەیش.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر خەڵكی تەنها بەپێی بانگەشەی خۆیان بڕیاریان بۆ بدرێت بەبێ بوونی بەڵگە وهۆکار؛ ئەوا كەسانێك داوای سامان وخوێنی خەڵكانێك دەكەن، بۆیە واجبە لەسەر بانگەشەكار بەڵگە بهێنێتەوە لەسەر داواكەی، ئەگەر بەڵگەی پێ نەبوو ئەوا بانگەشەكە پیشانی ئەو كەسە دەدرێت كە داوای لەسەر تۆماركراوە، ئەگەر نكۆڵی لەم بانگەشەیە كرد ئەوا دەبێت سوێند بخوات وبانگەشەكە هەڵدەوشێتەوە.
ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی نەکردایە بە هۆی ئازار یان هەرشتێکی ترەوە؛ ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکات نوێژی دەکرد، چونکە بە نوێژی ویترەوە یانزە ڕکاتی دەکرد بەڵام کاتێک شەو ڕۆیشت ونوێژی ویتری نەکرد بە هۆی خەو یان هەر شتێکی ترەوە، ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی دەکرد چونکە ڕکاتێکی بۆ نوێژی ویتر زیاد دەکرد بۆیە دەبوو بە دوو ڕکات.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە خواردنی سیر یان پیاز لەسەر كەسێك كە دەیەوێت بێت بۆ مزگەوت، بۆئەوەی بەهۆی بۆنەكەیان ئازاری ئەو برایانەی نەدات؛ كە ئامادەی نوێژی بەكۆمەڵ دەبن، ئەم نەهی كردنە -تەنزیهی- پێدەووترێت، واتە نەهی کراوە خۆپارێزی بکرێت لە مزگەوت لە کاتی خواردنی ئەم جۆرە سەوزانەدا، ونەهی نەكراوە لە خواردنیان چونكە لە خواردنە حەڵاڵەكانن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەنجەڵێكی بۆ هێنرا كە سەوزەواتی تێدابوو، وبۆنەكەی بەلایەوە خۆش نەبوو وپێی ووترا كە چی تێدایە؛ بۆیە نەیخوارد ونزیكی كردەوە لە یەكێك لە هاوەڵانی بۆئەوەی بیخوات، ئەویش حەزی نەكرد بیخوات وەكو شوێنكەوتنێك بۆی، كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی، فەرمووی: بخۆ، من گفتوگۆ لەگەڵ فریشتەكان دەكەم لەڕێگەی وەحیەوە. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاند كە بۆنی ناخۆش فریشتەكان تووشی ئازار دەکات، هەروەكو چۆن بەهۆی بۆنی ناخۆشەوە خەڵكی تووشی ئازار دەبن.
پیاوێک بوو بە ناوى کەرکەرە بەرپرسیار بوو لە جل وشتومەکەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپیاوەکە مرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى دا کە ئەو لە دۆزەخە بە هۆی تاوانەکەیەوە سزا دەدرێت، یان ئەوەتا ئەو لە دۆزەخە ئەگەر خواى گەورە لێی خۆش نەبێت، وهاوەڵان چوون سەیری بکەن وهۆکاری ئەم سزایە بزانن، بینیان جلێکی (عابایەکی) دزیوە لە دەستکەوتەکانی (غەنیمەکانى) جەنگ.