





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «شیر پێدان هەموو ئەو شتانە حەرام دەکات؛ کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە کە هەركەسێک بەهۆی منداڵبوون و ڕەچەڵەکەوە حەرام بێت، وەک خاڵ و مام و برا و...، بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت، و ئەو حوکمانەی بەهۆی شیرپێدانەوە ڕێگەپێدراو دەبن بەهەمان شێوەی ئەو حوكمانەیە بەهۆی منداڵبوونەوە -ڕەچەڵەكەوە- ڕێگەپێدراون.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «با هیچ یەکێکتان ڕۆژی جومعە بە ڕۆژوو نەبێت، مەگەر لەگەڵی؛ ڕۆژێک لە پێشی یان ڕۆژێک لە پاشی بە ڕۆژوو بێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتنی ڕۆژی جومعە بە تەنها، مەگەر لەگەڵ ڕۆژووگرتنی ڕۆژێک لە پێشی یان لەگەڵ ڕۆژووگرتنی ڕۆژێک لە پاشی نەبێت (واتا: پێنج شەممە وجومعە پێکەوە بە ڕۆژوو بێت؛ یان جومعە وشەممە بەڕۆژوو بێت پێکەوە، یان بە گوێرەی رۆژووگرتنێکی ڕێکخراو بێت. (بۆ نمونە: ئەگەر ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عاشورا یان عەرەفە بکەوێتە ڕۆژی جومعەوە ئەوا دروستە بە تەنها جومعە ڕۆژوو بێت، یان کەسێک ڕۆژ نە ڕۆژێک ڕۆژوو بگرێت، یان ڕۆژوو گرتنی قەرزدانەوە، بەڵام باشتر وایە خۆی بە دوور بگرێت لە ڕۆژووگرتنی ڕۆژی جومعە بە تەنها مەگەر ناچار بێت وەکو ڕۆژی عاشورا یان عەرەفە ئەگەر بۆی نەکرا ونەیتوانی ڕۆژێک پێشی یان پاشی بە ڕۆژوو بێت لەگەڵ ڕۆژی جومعە).
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا فەرمووی: «هیجرەت نیە لە پاش فەتح (فەتحی مەککە)، بەڵام جیهاد ونیەتە (واته: جیهادی کافران ونیەتیش بۆ ئەنجامدانی کاری خێر بەردەوامە)، وئەگەر داواتان لێکرا بۆ دەرچوون بە پەلە بۆ گۆڕەپانی جەنگ ئەوا دەربچن»، و لە ڕۆژی فەتحی مەککە فەرمووی: «ئەم خاکە (ئەم شارە) هەندێک شتی تێدا حەرامکراوە بە هۆی حەرام کردنی لە لایەن خوای گەورەوە لەو ڕۆژەی ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد هەتا ڕۆژی قیامەت، وبۆ هیچ کەسێک حەڵاڵ نەبووە لە پێش من کە جەنگی تێدا بەرپا بکات، تەنها بۆ ماوەیەکی کەمی ڕۆژ حەڵاڵکراوە، وحەرامکراوە بە هۆی حەرامکردنی خوای گەورە هەتا ڕۆژی قیامەت، دڕکەکانی ناشکێندرێت، ئەو ئاژەڵانەی کە ڕاو دەکرێن نابێت لە شوێنی خۆیان بترسێندرێن، ئەو شتانەی کە ونکراوە تێیدا نابێت هەڵبگیرێتەوە مەگەر ئەوە نەبێت کە خاوەنەکەی دەناسرێتەوە، وهیچ دارێکی (بچووک وگەورە) نابێت ببڕدرێتەوە»، عەباس ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، جگە لە ڕووەکی ئیزخر نەبێت؛ چونکە لای ئاسنگەرەکان ولە ماڵەکان پێویستیان پێی دەبێت؟ ئەویش فەرمووی: «جگە لە ئیزخر نەبێت، (واتە: بەڵێ، تەنها ئیزخر دروستە ببڕدرێت وهەڵبکەندرێت بۆ پێویستیەکان)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا بۆ ئەوەی وتار بدات لە ڕۆژی فەتحی مەککە (ڕزگارکردنی مەککە)، وفەرمووی: «هیجرەت نیە»، واتا: لە مەککەوە بۆ شوێنێکی تر چونکە مەککە بووەتە وڵاتی ئیسلام، بەڵام جیهادکردن ماوە لە پێناو خوای گەورە، وفەرمانی کرد بە ئەو کەسانەی کە ئەگەر داوایان لێکرا بۆ دەرچوون بۆ جیهاد؛ ئەوا دەربچن وەکو گوێڕایەڵیەک بۆ خوای گەورە وگوێڕایەڵیەک بۆ پێغەمبەرەکەی وفەرمانڕەوا، پاشان باسی حورمەت وڕێزی مەککەی کرد، کە لەو کاتەوەی خوای گەورە ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە بۆ هیچ کەسێک حەڵاڵ نەکراوە کە جەنگی تێدا بەرپا بکات پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وبۆ هیچ کەسێکیش لە دوای ئەو حەڵاڵ ناکرێت بەڵکو تەنها ماوەیەکی کەم حەڵاڵکرا وپاشان حەرامکرایەوە، پاشان باسی حورمەتی مەککەی کرد کە نابێت دڕکەکانی بشکێندرێت وئەو ئاژەڵانەی کە ڕاو دەکرێن نابێت لە شوێنی خۆیان بترسێندرێن وهیچ دارێکی (بچووک وگەورە) نابێت ببڕدرێت جگە لە ئیزخیر نەبێت ئەمیش بۆ بەرژەوەندی خەڵکی مەککە لەوانەش هەندێک لە ئاسنگەرەکان بەکاریدەهێنن بۆ هەڵکردنی ئاگر لە کارەکانیاندا.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: حەمزەی کوڕی عەمروی ئەسلەمی پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، ئەویش فەرمووی: «ئەگەر ویستت بە ڕۆژوو بە، وئەگەر ویستت بیشکێنە (بە ڕۆژوو مەبە)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە حەمزەی کوڕی عەمروی ئەسلەمی پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بژاردەی پێدا لە نێوان ڕۆژووگرتن وڕۆژووشکاندن، کە فەرمووی: «ئەگەر ویستت بە ڕۆژوو بە، وئەگەر ویستت بیشکێنە (بە ڕۆژوو مەبە)». ومەبەستی ڕۆژووگرتنی فەرزە لێرەدا بە هۆی ئەوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هي رُخْصَةٌ من الله)، واته: (ئەمە مۆڵەت وڕوخسەتێکە لە لایەن خوای گەورەوە). وئەمەش ئاماژە بەوە دەدات کە باسی ڕۆژووگرتنی فەرز دەکات، کە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (يا رسول الله! إني صاحب ظهر أعالجه وأسافر عليه وأكريه وإنه ربما صادفني هذا الشهر -يعني رمضان- وأنا أجد القوة وأنا شاب، وأجد بأن أصوم يا رسول الله أهون علي من أن أؤخره فيكون ديناً أفأصوم يا رسول الله! أعظم لأجري أو أفطر؟ قال: أي ذلك شئت يا حمزة)، واته: (ئەی پێغەمبەری خودا، من ئاژەڵم هەیە کە بۆ سواری بەکاریدێنم بۆ سەفەرکردن وئەگەر بگەم بە مانگی ڕەمەزان وهێز وتوانام هەیە بۆ ڕۆژووگرتن، و وای دەبینم کە ڕۆژوو بگرم باشترە لەوەی دوای بخەم وببێتە قەرز بە سەرمەوە بۆیە ڕۆژوو دەگرم ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمە پاداشتی زیاترە یان ڕۆژوو بشکێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هەر کام لەوانەت ویست ئەی حەمزە).[رواه أبو داود] ولێرەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ڕۆژووشکاندن لە سەفەردا لە ڕوخسەت ومۆڵەتەکانی خوای گەورەیە، ئەوەی ڕوخستەکە وەرگرێت کارێکی باشی ئەنجامداوە وئەوەی ڕۆژوو بگرێت دروستە.
لە عائیشە ودایکی سەلەمەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: «ئاسۆی بەرەبەیان (بانگی بەیانی) دەهاتە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو لەشی گران بوو بەهۆی چوونە لای خێزانەکانی، پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد) وڕۆژووی دەگرت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە ودایکی سەلەمە (ڕەزای خوایان لێبێت) باسی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەچووە لای خێزانەکانی لە شەودا، ولەوەیە بانگی بەیانیشی بدایە وئەو لەشی گران بووایە وهێشتا غوسڵی نەکردووە، وبەردەوام دەبوو لەسەر ڕۆژووەکەی وبە قەزا نەیدەدایەوە (واتە: لە پاش بانگی بەیانی غوسڵی دەردەکرد بۆ ئەوەی نوێژی بەیانی بکات)، وئەم باسکردنەیان وەکو وەڵامێک بوو بۆ مەروانی کوڕی حەکەم کاتێک کەسێکی نارد بۆ ئەوەی پرسیاریان لێبکات سەبارەت بەم بابەتە. وئەم حوکمە بۆ ڕەمەزان وجگە لە ڕەمەزانیشە.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە ڕۆژووگرتنی دوو ڕۆژ: ڕۆژی ڕۆژووشکاندن وڕۆژی قوربانی (یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، وڕۆژەکانی جەژنی قوربان)، ولە (اشتمال الصَّمَّاءِ): جلێک لە بەر بکرێت کە قۆڵی نەبێت دەستی لێوە دەربکرێت، ولە (أن يَحْتَبِيَ الرجل في الثوب الواحد): کەسێک یەک پارچە جلی لەبەر بێت وبەشێوەک دانیشێت کە قاچەکانی دابنێت لە پێشەوەی وبەدەستەکانی قاچەکانی بگرێت، ولە نوێژکردن لە پاش نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا نەهی کردووە: لە ڕۆژووگرتنی دوو ڕۆژ، ولە پۆشینی جۆرێک جل، ولە جۆرێک دانیشتن، ولە دوو نوێژکردن. ئەو دوو ڕۆژەی کە حەرامە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی یەکەمی مانگی شەوال (یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - یوم الفطر)، وڕۆژانی جەژنی قوربان، ودانایی لە حەرامکردنی ڕۆژووگرتن لەم ڕۆژانە ئەوەیە چونکە ئەم ڕۆژانە ڕۆژی خواردن ودەربڕینی خۆشیە. وئەو دوو جلەی کە نەهی کراوە لە پۆشینیان: (اشتمال الصَّمَّاءِ، والِاحْتِبَاء بثوب واحد)، (اشتمال الصَّمَّاءِ) واته: جلێک لە بەر بکرێت کە قۆڵی نەبێت دەستی لێوە دەربکرێت. (الِاحْتِبَاء بثوب واحد) واته: نەهی کردووە لە کەسێک یەک پارچە جلی لەبەر بێت وبەشێوەک دانیشێت کە قاچەکانی دابنێت لە پێشەوەی وبە دەستەکانی قاچەکانی بگرێت کە زۆر کەس لە کاتی گوێگرتن لە وتار بەم شێوەیە دادەنیشن، بە تایبەت ئەگەر لە ژێرەوە پۆشاکی تری لەبەر نەبێت کە عەورەتی دابپۆشیت. وئەو دوو نوێژەی کە نەهی کراوە لە ئەنجامدانیان: نوێژکردن لە دوای نوێژی بەیانی، نوێژکردن لە دوای نوێژی عەسر، بۆ داخستنی هۆکارەکانی خۆچواندن بە کافرەکان ئەوانەی کە سوجدە بۆ خۆر دەبەن لە کاتی دەرچوونی وئاوابوونی، بەڵام دروستە نوێژە فەرزەکان بکات ئەگەر نوێژی نەکردبوو یان ئەو نوێژانەی کە بە هۆی هەندێک هۆکارەوە ئەنجامدەدرێن.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن». [خەلیل: ئەوپەڕی بەرزی پلەی خۆشەویستیە]
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەبو هوڕەیڕە -ڕەزای خوای لێبێت- خۆشەویست وهاوەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات كە سەروەرمان -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری كردووە وپەیمانی لێوەرگرتووە بە ئەنجامدانی سێ شت: یەكەم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێك. دووەم: ئەنجامدانی دوو ڕكاتی چێشتەنگاو لە هەموو ڕۆژێكدا. سێیەم: ئەنجامدانی نوێژی ویتر لە پێش خەون؛ ئەمیش بۆ كەسێك كە بترسێت لەوەی هەڵنەستێت لە كۆتایی شەودا.
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر شەو لەم ئاراستەیەوە هات، وڕۆژ لەم ئاراستەیەوە ئاوا بوو؛ ئەوا ڕۆژووگر ڕۆژووەکەی دەشکێنێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریکاتی ڕۆژووگرتنی شەرعی بریتیە لە کاتی دەرکەوتنی بەیان (الفجر) هەتا کاتی خۆر ئاوابوون. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە ئەگەر شەو لە ڕۆژهەڵاتەوە هات وخۆر لە ڕۆژئاواوە ئاوابوو؛ ئەوا ڕۆژووگر هاتووەتە نێو کاتی ڕۆژووشکاندنەوە کە نابێت ڕۆژووشکاندنەکەی دوا بخات، ئەمیش وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانی شەریعەت، وبۆ بەجێهێنانی پەرستن، وبۆ جیاکردنەوە کاتەکانی پەرستن لە کاتەکانی تر، وبۆ پێدانی هێوری وئارامی وماف بە نەفسەکان لە چێژە ڕێگا پێدراوەکان، لە ریوایەتێکدا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (إِذَا أَقْبَلَ اللَّيْلُ مِنْ هَا هُنَا، وَأَدْبَرَ النَّهَارُ مِنْ هَا هُنَا، وَغَرَبَتِ الشَّمْسُ فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِمُ)، واتە: (ئەگەر شەو لەوێوە -لەو ئاراستەیەوە- هات ولەوێوە -لەو ئاراستەیەوە- ڕۆژ ئاوا بوو، وخۆر ئاوا بوو ئەوا دەبێت ڕۆژووگر ڕۆژووەکەی بشکێنێت). سەبارەت بەوەی کە دەفەرموێت: ( فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِمُ - دەبێت ڕۆژووگر ڕۆژووەکەی بشکێنێت) دوو واتا لە خۆی دەگرێت: 1/ یان ئەوەتا لە ڕووی حوکمەوە ڕۆژووەکەی شکاوە ئەگەر هیچیش نەخوات، بۆیە ئامۆژگاری کردووە بە زوو شکاندنی ڕۆژوو لە هەندێک فەرموودەدا بۆ ئەوەی کردەوەکە بە گوێرەی شەریعەت بێت. 2/ یان بە واتای ئەوە دێت کاتی ڕۆژوو شکاندنە وبۆیە ئامۆژگاری کردووە بە زوو ڕۆژوو شکاندن وئەمەش لە ڕیوایەتەکەی بوخاریدا هاتووە: (فقد حلَّ الإفطار)، واته: (ڕۆژوو شکاندن حەڵاڵ بوو یان کاتی ڕۆژووشکاندن هات).
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە زیودا کەمتر لە پێنج ئۆقیە زەکاتی تێدا واجب نابێت، ولە وشتردا کەمتر لە پێنج دانەیان زەکاتی تێدا واجب نابێت، ولە بەروبوومی دانەویڵە وکشتوکاڵیش کەمتر لە پێنج وسق زەکاتی تێدا واجب نابێت». تێبینی: (یەک ئۆقیە: چل درھەمی زیوە، واتا کەمتر لە دوو سەد درھەم زەکاتی تێدا واجب نابێت، كە پێنج ئوقیەکە دەکاتە: 595 گرامی زیو). (یەک وسق: شەست صاعە، پێنج وسقیش دەکاتە: سێ سەد صاع، ھەر صاعێکیش نزیکەی دوو کیلۆ وچل گرام دەکات، کە پێنج وسقەکە: نزیکەی 612 کیلۆ دەکات).
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریزەکات دڵدانەوەی هەژارەکانە لە لایەن دەوڵەمەندەکانەوە، ئەو کەسانە زەکات نادەن کە پارە وموڵکیان کەمە وبە دەوڵەمەند دانانرێن. شەریعەت نزمترین ڕێژەی دیاریکردووە کە زەکاتی لێ واجب دەبێت، بەڵام ئەو کەسەی کە لەو ڕێژەیە کەمتری هەبێت بە هەژار دادەنرێت وزەکاتی لێوەرناگیرێت. ئەو کەسەی زیوی هەیە، زەکات واجب نیە لەسەری هەتا نەکاتە ڕێژەی پێنج ئۆقیە وهەر ئۆقیەک چل درهەمە، بۆیە کەمتری ڕێژەی زەکاتدان لە زیو دوو سەد درهەمە، کە یەکسانە بە: 595 گرام زیو. وئەو کەسەی وشتری هەیە، زەکاتی لەسەر واجب نابێت، هەتا لە پێنج دانە تێپەڕ نەکات، وئەگەر لە پێج دانە کەمتر بێت ئەوا زەکاتی لەسەر واجب نابێت. وئەوەی خاوەن بەرهەم ودانەوێڵەیە، زەکاتی لەسەر واجب نابێت هەتا بڕی بەرهەمەکەی نەگاتە پێنج وسق وهەر وسقێک دەکاتە شەست صاع، وکەمترین بڕ بۆ دەرکردنی زەکات لە بەرووبوومی دانەوێڵە 300 صاعە کە دەکاتە 612 کیلۆگرام.