





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە: لە ئەو کەسەى قژی دەستکرد (یان قژی کەسێکی تر) دەبەستێت ولە ئەو کەسەى کە داوا دەکات قژی دەستکردی (یان قژی کەسێکی تری) بۆ ببەسترێت بە قژی خۆیەوە، ولە ئەو کەسەى کە خاڵ -تاتۆ- دەکوتێت ولە ئەو کەسەیش کە داوا دەکات بۆی بکوترێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بە نەفرەت ودوورخستنەوەی كردووە لە ڕەحمەتی الله -سبحانه وتعالی- بەسەر چوار چیندا: یەكەم: ئەوەی قژی خۆی یان قژی یەكێكی تر دەبەستێتەوە بە قژی كەسێك. دووەم: ئەوەی داوا لە كەسێك دەكات كە قژی یەكێكی تر ببەستێتەوە بە قژی خۆی. سێیەم: تاتۆكار ئەو كەسەیە كە بە دەرزی وهاوشێوەكانی شوێنێكی سەر لاشە كون دەكات وەكو ڕوو یان دەست یان سینگ یان هەرشوێنێكی تر، پاشان كل وهاوشێوەكانی دەكاتە نێو ئەو كونانەوە بۆئەوەی شوێنەوارەكەی لەسەر پێست بە ڕەنگی شین یان سەوز یان هەرڕەنگێكی تر دەربكەوێت، وبۆ جوانی وڕازاندنەوە ئەم كارە ئەنجام دەدرێت. چوارەم: ئەو كەسەی داوا دەكات تاتۆی بۆ بكرێـت. ئەم كردەوانە لە تاوانە گەورەكانن.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دوو ژنی هەبێت مەیلی بۆ لای یەکێکیان زیاتر بێت؛ ئەوا ڕۆژی قیامەت دێت ولایەکی لاشەی لار بووەتەوە».
رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمدپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە هەركەسێك زیاتر لە ژنێكی هەبێت ودادپەروەر نەبێت لەنێوانیاندا بەپێی توانای، مەبەست لە دادپەروەری: یەكسان بوونە لە نێوانیان لەڕوانگەی خەرجی وماڵ وپۆشاك ومانەوە، ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت كە باسكرا ئەوا سزای لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە نیوەی لاشەی لار دەبێتەوە، ولاربوونەوەی لاشەی سزایەكە لەسەر ستەمكردنی، هەروەكو چۆن لار بوو لە مامەڵەكردنیدا.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە دەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە؛ ئەگەر کردەوەى پێنەکەن یان نەیڵێن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە مسوڵمان لێپرسینەوەی لێناكرێت بەهۆی قسەی نێو دەروونی ئەگەر بە زمانی دەری نەبڕێت وكردەوەی پێنەكات، خوای گەورە ئەم ناڕەحەتیەی لەسەرمان لاداوە ولێمان خۆشبووە لەسەر ئەم قسانە، ولێپرسینەوە ناكات لە ئومەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئەو قسانەی دێت بە مێشك ودەروونیاندا بەبێ ئەوەی مەیلیان بۆی هەبێت وجێگیر بێت لەلایان؛ بەڵام ئەگەر جێگیر بوون لە دڵدا وەكو خۆبەگەورەزانین وشانازی وفیز زلی ودووڕوویی یان بە ئەندامەكانی كردەوە بەم قسانە بكات یان دەریان ببڕێت ؛ ئەوا لێپرسینەوەی لێدەكرێت سەبارەتیان.
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنووسی (تاوان نوسین) لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا باشدەبێت وهۆشی دێتەوە».
(أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نەوەكانی ئادەم بەرپرسن وئەركە شەرعییەكان لەسەریان واجبە مەگەر سێ كۆمەڵ نەبێت: منداڵی بچووك هەتاوەكو گەورە وباڵغ دەبێت. وشێت كە ئەقڵی لەدەستداوە هەتاوەكو ئەقڵ وهۆشی بۆ دەگەڕێتەوە. وخەوتوو هەتاوەكو لە خەو هەڵدەستێت. ئەم كۆمەڵانە ئەركە -تەكلیفە- شەرعییەكان لەسەریان واجب نییە، وئەگەر گوناهـ بكەن لەسەریان نانووسرێت، خێر وكردەوەی چاك بۆ منداڵ دەنووسرێت بەڵام بۆ شێت وخەوتوو نانووسرێت؛ هۆكارەكەی ئەوەیە ئەمانە پەرستنیان لێ قبوڵ ناكرێت چونكە پەرستنیان نادروستە بەهۆی نەبوونی هەست ودەرككردن.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت هیچ پیاوێک شەو لە لای ئافرەتێک بمێنێتەوە کە پێشتر مارە کرابێت؛ مەگەر مێردی بێت یان مەحرەمی بێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەکات لە مانەوە بە شەو بە تەنها لەگەڵ ئافرەتێک کە پێشتر مارە کرابێت، ولێرەدا باسی ئەو ئافرەتە کراوە کە هاوسەرگیری کردووە چونکە زۆر جار ئەمە ڕوودەدات چونکە جاری وا هەیە بە تەنها خۆی ومێردەکەى لە ماڵێکدان یان چەند منداڵێکی بچووکیان هەیە بۆیە لەوەیە بە تەنها مانەوە ڕووبدات، بەڵام سەبارەت بەو ئافرەتانەی مارە نەکراون (کچە) زۆر جار بەو شێوەیە شەرم دەکەن وخۆیان لە پیاوان دوور دەخەنەوە ولە ناو خێزانەکانى خۆیانن کە برا وباوک وخوشک ودایکیان لەگەڵدایە بۆیە بە تەنها مانەوە لەگەڵیان ڕوونادات، وهەروەها زانراوە ئەگەر نەهی کرا بێت لە مانەوە بە تەنها لەگەڵ ئافرەتێک کە مارە کرابێت ئەوا مانەوە بە تەنها لەگەڵ ئافرەتێک پێشووتر مارە نەکرا بێت زیاتر نەهی کردنەکە دەیگرێتەوە. وئەم بە تەنها مانەوە مێرد ومەحرەمەکانی ئافرەتەکە وەکو باوک وبرا ومام وخاڵ وئەوانى تر ناگرێتەوە. وکاتێک دەفەرموێت: (نابێت هیچ پیاوێک شەو لە لای ئافرەتێک بمێنێتەوە) مانای ئەوە نییە کە بۆی هەیە بە ڕۆژ بە تەنها لەگەڵیدا بمێنێتەوە، وبە تەنها مانەوە لە شوێنێکدا لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم حەرامە لە هەموو کاتێکدا، لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە کە بە درێژایی ساڵ نەهی کراوە لە مانەوە بە تەنها لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەمدا. وئەگەر کەسی مەحرەم جێی متمانە نەبێت ئەوا دەبێت ئافرەتەکە ئافرەتی تری لەگەڵدا بێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نییە کە شاهێدی دابێت بە (ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله)؛ مەگەر بەهۆی یەکێک لەم سیانە نەبێت: پیاوێک زینا بکات پاش ئەوەى هاوسەرگیری کردبوو (لە هاوسەرگیریەکی شەرعیدا جیماعی کردبوو)؛ ئەوا ڕەجم دەکرێت، وپیاوێک دژایەتی کردنی خودا وپێغەمبەرەکەى بکات؛ ئەوا دەکوژرێت یان لە خاچ دەدرێت یان لەو خاکە دوور دەخرێتەوە، وکەسێک یەکێکی تر بکوژرێت؛ ئەوا دەکوژرێتەوە».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر حەرامبوونی خوێنی مسوڵمانان کە شاهێدی دەدەن بە (ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله)، وهیچ شتێکیان لێ نەبینراوە کە شاهێدی دانەکە هەڵبوەشێنێتەوە وهۆکاری دەرچوون وهەڵگەڕانەوە بێت لە ئیسلام، چونکە شەریعەت کە هەمووی حیکمەت وداناییە سوورە لەسەر پاراستنی نەفسەکان، بۆیە چەند یاسا وڕێگایەکانى داناوە بۆ پاراستن وبەرگری کردن لە نەفسەکان، لە پاش شیرک -هاوبەشدانان بۆ خواى گەورە-؛ کوشتن گەورەترین تاوانە لە شەریعەتدا. کوشتنی مسوڵمانێک کە شایەتمانی هێنا بێت حەرامە مەگەر پاش ئەنجامدانى یەکێک لەم سێ تاوانە -یان ئەوانەى هاوشێوەی ئەم تاوانانە- نەبێت: 1/ کەسێک زینا بکات پاش ئەوە خواى گەورە نیعمەتی هاوسەرگیری پێبەخشی، ودامێنی پاراست بەهۆی هاوسەرگیری شەرعی دروست. 2/ دەستدرێژی بکاتە سەر نەفسێکی بێ تاوان وبیکوژێت بە ستەم وزوڵمەوە، ودادپەروەری لێرەدا بەو شێوەیە جێبەجێ دەبێت کە هەمان سزای بکوژ بدرێتەوە وئەمیش بۆ ئەوەى هەق بۆ شوێنی خۆی بگەڕێتەوە، وڕێگری بکرێت لە کەسە دەستدرێژکەرەکان لە سنوور تێپەڕاندن. 3/ هەرکەسێک دەربچیت دژی مسوڵمانان ودژایەتی خودا وپێغەمبەرەکەى بکات وبانگەشە بۆ هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام بکات، یان ڕێگر وچەتە بێت ومسوڵمانان بترسێنێت وماڵ وسامانیان ببات ودەستدرێژی بکات سەریان، وخراپەکاری وتاوان لە نێوانیاندا بڵاو بکاتەوە کە بەرەو دۆزەخ دەیانبات؛ ئەم جۆرە کەسانە دەبێت بکوژرێن یان لە خاچ بدرێن یان دوور بخرێنەوە وبەند بکرێن، بۆ ئەوەى مسوڵمانان هێور ببنەوە وپارێزراو بن لە شەڕ ودەستدرێژییان. ئەم سێ کۆمەڵەیە دەکوژرێن؛ چونکە لە کوشتنیان پاراستنی ئاین وئاینداری ولاشە وناوبانگ و-شەرەف ونامووس- وماڵ وسامانی خەڵکی تێدایە.
لە سەعیدی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگریکردنی لە: ماڵی، یان خێزانی، یان خوێنی، یان ئاینەکەى؛ ئەوا شەهیدە».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە سوودی ئەوەى تێدایە کە هەرکەسێک دز یان ڕێگر هاتە سەری و ویستی پارە وماڵەکەى ببات بە هێزەوە بە بێ هیچ مافێکی شەرعی، ئەوا ئەو کەسە بۆی هەیە شەڕی دژ بکات وبەرگری لە ماڵ وپارەکەى بکات، وئەگەر ئەم مسوڵمانە بکوژرێت بەهۆی بەرگری کردنی لە ماڵ وپارەکەى ئەوا شەهیدە لە حوکم وپاداشتدا لە لای خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، ومەبەست ئەوە نییە کە وەکو شەهیدی جەنگە کە ناشۆردرێت، وبە هەمان شێوەیە ئەگەر کەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگری کردنی لە نەفسی خۆی، یان بەرگری بکات لە خێزان وکەسە نزیکەکانی وئەگەر بکوژرێت بەهەمان شێوە حوکم وپاداشتی شەهیدی بۆ هەیە، وئەوەیشی لە پێناو دینەکەى وسەرخستنی ئاینەکەى بکوژرێت لە گۆڕەپانی جەنگدا حوکمی شەهیدی جەنگی هەیە کە ناشۆردرێت ونوێژی لەسەر ناکرێت، وئەم فەرموودەیە بنچینەیە لە لای زانایان کە بە دوورخستنەوەى هێرشکەر ودەستدرێژکەر (دفع الصائل) ناو دەنرێت.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خواى گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە تێیدا خودا ئارەقی (سەرخۆشکەرەکانی) حەرامکرد، ولەو کاتەدا لە مەدینەدا هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەر بۆ خواردنەوە لە خورما دروست دەکرا».
موسلیم گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک خواى گەورە ئایەتی حەرامبوونی ئارەقی (سەرخۆشکەرەکانی) دابەزاند، لەو کاتەدا لە شاری مەدینە هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەر تەنها لە خورما دروستدەکرا ولە میوە وخواردنی تر دروستنەدەکرا، وئەمیش بەڵگەیە بۆ ئەوەى هۆکار بۆ حەرامبوونی ئارەق (سەرخۆشکەر یان ئەلکهول) بەهۆی ئەوەیە دەبێتە هۆی سەرخۆشبوون ولەدەستدانى بیر وهۆش ئینجا ئەگەر ئەو خواردن وماددەیەی کە لێی دروستدەکرێت لە هەر ماددە وخواردنێک بێت.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە».
رواه مسلم وأخرج البخاري الجملة الأخيرة منهپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەرشتێك ببێتە هۆی نەمانی هۆش وئەقڵ ئەوا مەی وسەرخۆشكەرە ؛ ئینجا ئەگەر بە خواردنەوە یان خواردن یان هەڵمژین بێت یان بەشێوەی تر، هەرشتێك ببێتە هۆی نەمانی ئەقڵ وهۆش ؛ خوای گەورە -عز وجل- حەرامی كردووە ونەهی کردووە لە كەم وزۆری. هەركەسێك جۆرێك لە جۆرەكانی ئەم سەرخۆشكەرانە بخواتەوە، وبەردەوام بێت لەسەر خواردنەوەی هەتاوەكو لەسەری دەمرێت ؛ ئەوا شایستەیە خوای گەورە سزای بدات بە بێبەشكردنی لە خواردنەوەی لە بەهەشتدا.