





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە وابیسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی لە پشت ڕیزی نوێژ خوێنانەوە بەتەنها نوێژ دەکات، فەرمانی پێکرد کە نوێژەکەی دووبارە بکاتەوە».
(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێكی بینی بە تەنها لە پشت ڕیزی نوێژ خوێنانەوە نوێژ دەكات، فەرمانی پێكرد بەوەی نوێژەكەی دووبارە بكاتەوە؛ چونكە لەم حاڵەتەدا نوێژەكەی دروست نییە.
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا پێشنوێژی بۆمان ئەنجامدا، وفەرمووی: «ئایا فڵان ئامادەیە؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئایا فڵان ئامادەیە؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئەم دوو نوێژە (نوێژی بەیانی وعیشا) قورسترین نوێژن لەسەر مونافیقەکان (دوو ڕووەکان)، ئەگەر دەتانزانی چی تێدایە (لە فەزڵ وپاداشت)؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر چۆکەکانیش بووایە ، وڕیزی یەکەم وەکو ڕیزی فریشتەکانە، وئەگەر فەزڵی ڕیزی یەکەمتان دەزانی ئەوا پێشبڕکێتان دەکرد بۆ ئەوەى پێشتر ئامادەی بن، ونوێژی پیاوێک لەگەڵ پیاوێکی تر پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ بە تەنها، وئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ دوو پیاودا پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ پیاوێک، وهەتا ژمارەکە زۆرتر بێت ئەوا خوای گەورە زیاتر پێی خۆشە».
رواه أبو داود والنسائي وأحمدپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێكیان نوێژی بەیانی ئەنجامدا، پاشان پرسیاری كرد: ئایا فڵان ئامادەی ئەم نوێژەمانە؟ هاوەڵان ووتیان: نەخێر. پاشان فەرمووی: ئایا فڵان -كەسێكی ترە- ئامادەیە؟ ووتیان: نەخێر. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نوێژی بەیانی وعیشا ؛ قورسترین نوێژەكانن لەسەر مونافیق. بەهۆی زاڵبوونی تەمەڵی بۆ ئامادەبوونیان، وڕیا وپێش چاویان كەم دەستدەكەوێت، ولە ڕووناكیدا نابینرێن. پاشان فەرمووی: ئەی ئیمانداران ئەگەر بتانزانیایە نوێژی بەیانی وعیشا چەندێك پاداشتی زۆریان تێدایە -چونكە پاداشت بەپێی ناڕەحەتیە- ؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر گاگۆڵكێش بێت -لەسەر دەست وئەژنۆكان-. ڕیزی یەكەم نزیكن لە ئیمامەوە وەكو نزیكی ڕیزی یەكەمی فریشتەكان لە الله -سبحانه وتعالی-، وئەگەر ئیمانداران بیانزانیایە فەزڵ وپاداشتی ڕیزی یەكەم چەندە؛ ئەوا كێبڕكێیان دەكرد لەسەری، ونوێژی پیاو لەگەڵ پیاوێكی تر ؛ خێرترە لە نوێژكردنی بەتەنها، ونوێژكردنی لەگەڵ دوو پیاو خێرترە لە نوێژی كردنی لەگەڵ پیاوێك، وئەو نوێژەی ژمارەیەكی زیاتر لە نوێژخوێنان تێیدا ئامادەیە؛ ئەمە باشترە وخۆشەویستترە لەلای الله.
لە عبداللەی کوڕی زوبەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مارەیی کردن ئاشکرا بکەن».
ئەحمەد گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ڕێگەپێدران بە ئاشکرا کردنی مارەیی کردن وهاوسەرگیری بەو شێوەیەی شەریعەت فەرمانی پێکردووە وبڵاوکردنەوەى هەواڵی ئەم هاوسەرگیرییە شەرعیە لە نێو خەڵیکدا ئەمیش بۆ دەرخستنی خۆشی وئاسوودەیی وبۆ ئەوەى تایبەت بێت وجیا لەو مارەییانەى کە بە نهێنیەوە دەکرێت، لە شێوازەکانى ئاشکرا کردن: بانگکردنی خەڵکی بۆ خواردنی وەلیمە (خواردنی پاش هاوسەرگیری کردن)، ودڵخۆشی دەربڕین لە کاتی مارەبڕین وگواستنەوە ئەمیش بە دەف لێدان دەبێت تەنها بۆ ئافرەتان، وهەروەها شێوازە دەربڕینەکانی تر بە پێی داب ونەریتی ناوچەکە بۆ پیاوان ئەگەر پێچەوانەی ڕێنماییەکانى شەریعەت نەبێت.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە (دروست نییە)»، عائیشە دەڵێت: سێ جار ڕستەی كۆتایی فەرموو، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر بچێتە لای ئەوا ئافرەتەكە دەبێتە خاوەنی مارەییەكە بەهۆی ئەو سەرجێییەی ڕوویداوە، ئەگەر ناکۆکی کەوتە نێوانیان ئەوا فەرمانڕەوا دەبێتە سەرپەرشتیاری (وەلى ئەمری) ئەو ئافرەتەی کە سەرپەرشتیاری نییە».
(أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە لەوەی ئافرەت خۆی بەشوو بدات بەبێ ئیزنی سەرپەرشتیارەكانی -وەلی ئەمرەكانی-، وئەم مارەییە پوچەڵە، وسێ جار دووبارەی كردەوە، بۆ زیاتر نكۆڵی كردن لێی وپوچەڵكردنەوەی. پاشان ئەو پیاوەی بەبێ ئیزنی سەرپەرشتیارەكەی دەچێتە لای -لەگەڵی جووت دەبێت-؛ ئەوا هەموو مارەییەكە بۆ ئافرەتەكە دەبێت بەهۆی ئەو جووتبوونەوە. پاشان ئەگەر سەرپەرشتیارەكانی -وەلی ئەمرەكانی- ئافرەتەكە ناكۆك بن سەبارەت بە سەرپەرشتیاربوون لەسەر گرێبەستەكە؛ ئەوا جێبەجێكردنی گرێبەستەكە بۆ ئەوەیانە كە دەستپێشخەری دەکات ئەگەر ڕەچاوی بەرژەوەندییەكانی ئافرەتەكە بکات، ئەگەر سەرپەرشتیار ڕێگر بێت لە بەشوودانی كچەكە -بە بێ هۆكار- ئەوا وەكو ئەوە وایە سەرپەرشتیاری نەبێت؛ بۆیە فەرمانڕەوا یان نوێنەرەكەی -وەكو دادوەر وهاوشێوەكانی- دەبن بە سەرپەرشتیاری، ئەگەرنا فەرمانڕەوا نابێتە سەرپەرشتیار ئەگەر كەسی نزیكی خۆی سەرپەرشتیاری بن.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت ئافرەت سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) مارەیی کردنی ئافرەتێکی تر بێت، وئافرەت نابێتە سەرپەرشتیاری (وەلى ئەمری) خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت، ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئافرەت ناکرێتە سەرپەرشتیار (وەلی ئەمر) وفەرمانی نادرێتە دەست بۆ مارەبڕینی خۆی یان هەرئافرەتێکی تر، وئەو مارەبڕینەى کە ئافرەتێک خۆی سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) خۆی بووە ئەو مارەبڕینە پوچەڵە ودروست نییە، وسەبارەت بە ووتەی: «ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت»، ئەمە لە قسەی ئەبی هورەیرەیە -ڕەزاى خواى لێبێت-، ومەبەست لێرەدا تەنها ئافرەتە زیناکەرەکان دەبنە سەرپەرشتیار وبەرپرسیاری خۆیان بۆ مارە کردنیان؛ بۆیە نابێت مارەیی ئەنجامبدرێت مەگەر پاش ڕەزامەندی سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) ئافرەتەکە نەبێت.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەفرەتلێکراوە ئەو کەسەی کە لە شوێنی دەرچەی پیساییەوە سەرجێی لەگەڵ هاوسەری دەکات».
(أبو داود والنسائي -له الكبری- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بەوەی پیاو سەرجێیی لە گەڵ هاوسەری بکات لە شوێنی دەرچەی پیساییەوە؛ وئەوەی ئەم كارە بكات دوورخراوەتەوە لە ڕەحمەتی الله، وتاوانێكە لە تاوانە گەورەكان.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە سەرجێیی بکات لە گەڵ پیاوێک یان ئافرەتێک لە شوێنی دەرچونی پیساییەوە ولە کۆمەوە».
رواه الترمذي والنسائي في الكبرىئەو پیاوەی جووت دەبێت لەگەڵ پیاوێكی تر لەڕێی كۆمەوە یان جووت دەبێت لەگەڵ ئافرەتێك لەڕێی كۆمەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەی توندی لێكردووە بەوەی پەروەردگار بە ڕەحمەتەوە سەیری ناكات، وئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاوانێكە لە تاوانە گەورەكان.
لە موعاویەی قوشەیریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا مافی خێزانی یەکێک لە ئێمە چییە لەسەرمان؟ ئەویش فەرمووی: «خواردنی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خواردت، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد، یان پارەی پێببەخشیت ئەگەر پەیدات کرد، وبە لێدان لە دەموچاوی نەدەیت، وجوێنی پێنەدەیت، وقسەی لەگەڵ دانەبڕیت مەگەر تەنها لە نێو ماڵدا نەبێت».
(أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا: مافی ئافرەت چییە لەسەر مێردەكەی؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند شتێك باسكرد، لەوانەیش: یەكەم: بەتەنها بەس خۆی خواردن نەخوات وئەو بێبەش بكات؛ بەڵكو خۆی هەرچیەكی خوارد یان خواردەوە دەبێت ئەویش بیخوات وبیخواتەوە. دووەم: بەتایبەت بۆ خۆی جل نەكرێت وئەو بێبەش بكات، بەڵكو ئەگەر خۆی جلی كڕی بۆ ئەویش بیكڕێت، وئەگەر پارە وتوانای هەبوو بەشی ئەویش بدات. سێیەم: لێی نەدات مەگەر بەهۆكاری شتێك یان پێویستیەك، بەڵام ئەگەر پێویست بوو لێی بدات بۆ تەمبێ كردن یان بەهۆی ئەنجام نەدانی فەرزەكان ئەوا دەبێت لێدانێكی سەخت نەبێت، ونابێت لە ڕووی بدات چونكە ڕوو لە شەرەفمەندەترین ئەندامەكانە ودیارترینە وچەند بەشێكی ڕێزدار وناسكی لەخۆگرتووە. چوارەم: نابێت جوێنی پێبدات، ونابێت پێی بڵێت: خوا ڕووت ناشیرین بكات؛ نابێت سیفەتی ناشیرینی بداتە پاڵ خۆی یان بەشێكی لاشەی، چونكە ناشیرینی پێچەوانەوەی جوانیە وخودا -سبحانه وتعالی- ئەو ڕوو ولاشەی مرۆڤی خوڵقاندووە، وهەموو شتێكی بە جوانترین شێوە خوڵقاندووە، وسەرزەنشتەكردنی خوڵقنێراوە وەكو سەرزەنشتەكردنی خوڵقێنەر وایە، پەنا بە الله. پێنجەم: تەنها لەسەر جێگادا لێی دوور بكەوێتەوە، ونابێت بەتەواوی لێی دوور بكەوێتەوە وبچێت بۆ ماڵێكی تر هەروەكو زۆرجار حاڵەتە ئاساییەكانی دەنگدابڕان لەنێوان پیاو وهاوسەرەكەی بەم شێوەیە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاوێک خێزانەکەى بانگ بکات بۆ سەرجێگایی کردن (جیماع کردن) وئافرەتەکە ڕەتی بکاتەوە، وپیاوەکە شەوی بەسەردا بێت ولێی توڕەبێت؛ ئەوا فریشتەکان نەفرەت لەو ئافرەتە دەکەن هەتا بەیانی بەسەردا دێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە پێویستە ئافرەت داوای مێردەکەى جێبەجێبکات ئەگەر داوای کرد جیماعی لەگەڵدا بکات، وئەگەر داواکەى جێبەجێ نەکات ومێردەکەى توڕە بێت ئەوا فریشتەکان نەفرەت لەو ئافرەتە دەکەن هەتا بەیانی دەکاتەوە، ونەفرەتکردنی فریشتەکان واتە نزا دەکەن بەوەى ئەو ئافرەتە دوور بێت لە ڕەحمەتی خواى گەورە، ئەمە بەستراوەتەوە بە توڕەیی وناڕەحەت بوونی مێردەکە بەڵام ئەگەر مێردەکە ڕازی بوو توڕە نەبوو ئەوا ئەم نەفرەتە نایگرێتەوە، ویان ئەگەر ئافرەتەکە عوزرێکی شەرعی هەبوو وەکو ئەوەى نەخۆش بێت یان هەر عوزرێکی تری هەبێت کە نەتوانێت سەرجێی لەگەڵدا بکات ئەوا لێرەدا ئاساییە، بەڵام ئەگەر هیچ بیانوویەکی نەبێت ئەوا پێویستە وەڵامی مێردەکەى بداتەوە چونکە ئەمە مافى مێردەکەیەتی بەسەریەوە، وئەگەر مێرد بینی کە ئافرەتەکەى حەز بە سەرجێی دەکات ئەوا پێویستە داواکەى جێبەجێ بکات چونکە ئەو چۆن حەز دەکات مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت دەبێت بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ خێزانەکەیدا بکات، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ﴾ [النساء: 19] واتە: ﴿و بە چاکی ڕەفتاریان لەگەڵدا بکەن (بە چاکی وجوانی ژیانیان لەگەڵدا ببەنە سەر)﴾.