





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە وائیلی حەزرەمیەوە دەڵێت: تاریقی کوڕی سوەیدی جوعفی پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئارەق (ئەلکهول)، ئەویش (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) نەهی لێکرد -یان پێی خۆش نەبوو- لەوەى کە دروست وئامادەی بکات، (تاریق) ووتی: بۆ چارەسەر دروستی دەکەم، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە چارەسەر ودەرمان نییە بەڵکو ئەوە نەخۆشی ودەردە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا تاریقی کوڕی سوەید -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە دروستکردن وئامادەکردنی ئارەق (ئەلکهول) بۆ بەکارهێنانى وەکو دەرمان وچارەسەر نەک بۆ خواردنەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە ئارەق (ئەلکهول) نەخۆشی ودەردە نەک دەرمان وچارەسەر بێت بۆ نەخۆش، وبۆیە ئەمیش بەڵگەیە لەسەر حەرامبوونی ئارەق (ئەلکهول) ودەبێتە هۆی نەخۆشی ودەردی زیاتر بۆ نەخۆش، وهیچ سوودێکی نییە بۆ پێویستە لەناو ببرێت وفڕێبدرێت.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جیهاد وتێکۆشان بەرپا بکەن بەرامبەر موشریکەکان بە ماڵتان ونەفستان وزمانتان».
رواه أبو داود والنسائي وأحمدپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە جیهاد كردن دژی كافرەكان، وهەوڵدان وكۆششكردن بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان بە هەموو هۆكار وئامرازێك هێندەی لە توانادایە بۆئەوەی وشەی الله بەرز بێت، لەو هۆكارانەیش: یەكەم: خەرجكردنی پارە وسامان لە جیهاد كردندا؛ بۆ كڕینی چەك وخەرجكردن لەسەر موجاهیدەكان وبەو شێوەیە. دووەم: دەرچوون بە نەفس ولاشەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان ودوورخستنەوەیان. سێیەم: بانگەواز كردنیان بۆ ئەم ئاینە بە زمان، وسەلماندنی بەڵگەكان لەسەریان، و بەگژداچوونەوەیان وڕەتدانەوەیان.
لە عائیشە دایکی ئیماندارانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: داواى مۆڵەت پێدانم کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى جیهاد ئەنجام بدەم، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «جیهادکردنی ئێوە (ئافرەتان) بریتیە لە حەج کردن».
بوخاری گێڕاویەتیەوەلە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت کە ئەو داوای مۆڵەت وەرگرتنی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد بۆ ئەوەى جیهادی لەگەڵدا بکات ئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلەی جیهادەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوونکردەوە کە ئەنجامدانى جیهاد وڕووبەڕووبونەوەى دوژمنان ڕێگەپێنەدراوە بۆ ئافرەتان؛ چونکە ئەوان بە زۆری لاشەیان لاوازە وهەست وسۆزیان زیاترە، وئارام ناگرن لەسەر ناڕەحەتی ومەترسییەکان، وئەمیش ڕێگر نابێت لەوەى ئافرەتان چارەسەری بریندارەکان بکەن، یان ئاو بدەن بە تینووەکان، وهاوشێوەى ئەمانە. ئوم عەتیە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەشداری حەوت غەزام -هەڵمەتی ڕزگاری کردنم- کرد؛ پاسەوانی شتومەکەکانیانم دەکرد، وخواردنم بۆیان دروستدەکرد، وبریندارەکانم چارەسەر دەکرد، وگرنگیم بە نەخۆشەکان دەدا) [رواه مسلم]. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە عائیشەی فەرموو جیهادکردنی ئێوە لە ئەنجامدانى حەجدایە، وچواندنی حەج وعومرە بە جیهاد ئەمیش بەهۆی ئەوەیە کە حەج وعومرە کردن سەفەر وکۆچکردن ودووربوونەوەیە لە وڵات ودابڕانە لە بنەماڵە ومەترسیەکانی ڕێگاوبان وماندووبوونی لاشە وخەرجکردنی پارە وسامانی تێدایە. ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (ئوم سولەیم -دایکی سولەیم- شمشێرێکی -خەنجەرێکی- هەبوو لە ڕۆژی حونەیندا -جەنگی حونەیندا-، وبە پێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم-: ئەم خەنجەرەم لە لایە ئەگەر کەسێک لە موشریکەکان لێم نزیک ببێتەوە ناو سکی بۆ دەکەمەوە -ناو سکی دەدڕم-) [رواه مسلم]، ئەمیش بەڵگەیە بۆ ئەوەى کە دروستە ئافرەت بەشداری لە جەنگ بکات بەڵام تەنها بۆ بەرگری کردن لە خۆی ئەگەر کەسێک هێرشی کردە سەری، نەک مەبەست ئەوە بێت کە بەشدار بێت لە گۆڕەپانی جەنگ وهێرش بکاتە سەر دوژمنان.
لە عائیزی کوڕی عەمروی موزەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیسلام بڵند دەبێت وسەردەکەوێت، وهیچ ئاینێکی تر بەسەر ئیسلامدا بەرز نابێت وسەرناکەوێت».
بەیھەقی گێڕاویەتیەوە - دارەقوطنی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە بنچینەیەکی مەزنە لە بنچینەکانى ئیسلام، ئەویش ئەوەیە کە ئەم ئاینە خواى گەورە بەرزی وبڵندی وسەرکەوتوویی بۆ نوسیووە بە سەر هەموو ئاین وبیروباوەڕە پوچەڵەکان، وشوێنکەوتووانى ئەم ئاینە سەربەرزن وپلەیەکی باشیان هەیە ئەگەر بەردەوام بن لە دەستگرتن وپابەندبوون بەم ئاینە، وپابەندبوون بە ئیسلام (بە قورئان وسونەتەوە بەو شێوەیە پێشینی چاک لەسەری بوون) مەرجە بۆ سەرکەوتنی مسوڵمانان، ئەم هەواڵدانە بە واتای فەرمانکردنە هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ} واتە: {ئەی ئیمانداران، کۆڵ مەدەن و ساردمەبنەوە وخەفەت مەخۆن، چونکە هەر ئێوە سەربەرز وسەرفراز وسەرکەوتووترن ئەگەر ئیمانداری چاک وڕاست و دروست بن}، وفەرموودەکە گشتیە بۆ هەموو حاڵەتێک، وزانایان وەکو بەڵگە دەیهێننەوە لە لق ومەسەلەی زۆر، لەوانەش بابەتی باج (جزیة)، ئەگەر ئەهلی زیمە* باج بدەن ولە نێوان ئێمە بژین ئەوا ڕێگا نادرێت بەوەى زەنگەکانیان بە ئاشکرا لێبدرێت وخاچەکانیان بە ئاشکرا بەرز بکرێتەوە ونابێت بیناکانیان لە بیناکانى مسوڵمانان بەرزتر بێت، وئەگەر یەکێک لە دوو هاوسەرەکە (ژن ومێردەکە) مسوڵمان بوون ئەوا منداڵەکەى شوێنی مسوڵمانەکە دەکەوێت، ونابێت ئافرەتی مسوڵمان بدرێت بە پیاوێکی کافر، وئەم حوکمانە هەمووی ئاماژەن بۆ بەرزی وبڵندی ئیسلام بۆیە دەبێت لە پێشەوە بێت. *(ئەهلی زیمە: واتە ئەوانەى کە مسوڵمان نین ولە ژێر دەسەڵاتی وڵاتی مسوڵمانان دەژین)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەخشینی خەڵات بەهۆی پێشبڕکێوە تەنها ڕێگەپێدراوە لە کێبڕکێی: وشتر یان ئەسپ یان تیر هاویشتن».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە واتاى ئەوە دەگەیەنێت کە بەخشین ودیاری شایستە نییە ببەخشرێت مەگەر لە پێشبڕکێی وشتر وئەسپ وتیر هاویشتن نەبێت، چونکە ئەم شتانە بەکاردەهێنرێن بۆ ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن، وئەم بەخشینانە هۆکارن بۆ هاندان بەرەو جیهاد وتێکۆشان وسەرخستنی ئیسلام، وباسکردنی وشتر وئەسپ وهەر ئاژەڵێکی تر دەگرێتەوە کە پێویست بێت بۆ جیهاد کردن بەهۆی خێراییانەوە یان بۆ هەر پێویستیەکی تر وەکو هەڵگرتنی چەک وتاقمی جەنگاوەرەکان، وهەر کەرەستەیەکی تر کە بۆ ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن وسەرخستنی ئیسلام بێت لەم سەردەمەدا وەکو کەرەستە جەنگیەکان وهاوشێوەکانیان دەچنە چوارچێوەى ئەم فەرموودەیەوە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەرانی کردە قوربانی وەکو گوێزەبانە بۆ حەسەن وحوسەین ».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا عبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێزەبانەى کرد بۆ* حەسەن وحوسەینی کە کوڕی فاتیمەی کچین، بۆ هەریەکێکیان دوو بەرانی کردە قوربانی (واتە: چوار بەران)، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر دروستی وڕێگەپێدراوی گوێزەبانە (مەڕە منداڵە - عەقیقە) کردن بۆ منداڵی لەدایکبوو. لە فەرموودەکەدا وشەی (کبشا، کبشا) هاتووە، واتە: بەرانێک، بەرانێک سەبارەت بەمە زانایان فەرموویانە: (مەبەست پێی دوو بەران، دوو بەرانە، واتە: چوار بەران. وئەم گێڕانەوەیە لەوەیە خەیاڵێک (وەهمێک) بێت لە لایەن گێڕەرەوەى فەرموودەکە چونکە لە گێڕانەوەى تردا بە دەستەواژەی (کبشین، کبشین) واتە: دوو بەران، دوو بەران هاتووە، وهەروەها لە فەرموودەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە قوربانیکردنی دوو ئاژەڵ لە پەز بۆ منداڵی کوڕ، یان لەوەیە بە ماناى ئەوە بێت لە ڕۆژ لەدایکبوونیان دوو بەرانی کردە قوربانی ولە ڕۆژی حەوتەمدا دوو بەرانی تری کردە قوربانی، یان لەوەیە بە ماناى ئەوە بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی لە پارەی خۆی کردە قوربانی وفەرمانى بە عەلی کرد کە دوو بەران بکات قوربانی، ووتراوە: دەستەواژەی (کبشا، کبشا) واتە: بەرانێک، بەرانێک، بۆ ئەوە بێت ڕێگەپێدراوە تەنها یەک ئاژەڵ بکرێتە قوربانی وەکو گوێزەبانە بۆ منداڵی لەدایکبووی کوڕ، ودەستەواژەی (کبشین، کبشین) واتە: دوو بەران، دوو بەران، ئاماژەیە بۆ ئەوەى باشتر وچاکتر ئەوەیە دوو ئاژەڵ بکرێتە قوربانی بۆ منداڵی لە دایکبووی کوڕ، وئەمە مەرج نییە بەڵکو سونەتە، هەموو ئەمانە ڕای پەسەندن). *(بۆ: مەبەست لە جیاتی وبەناوى منداڵەکەوە ئەم قوربانیە دەکرێت، نەک بۆ منداڵەکە سەر ببڕێت چونکە قوربانی کردن تەنها لە پێناو خواى گەورە دەبێت سەر ببڕێت وئەم گوێزەبانەیە پەرستنە وئاژەڵەکە دەکرێتە خێر وقوربانی لە پێناو خواى گەورە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە لە بارمتەیی نەمێنێت وببێتە هۆکارێکی هێنانى خێر بۆ ئەو خێزانە)
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە گوێزەبانە کردن: بۆ منداڵی کوڕ دوو مەڕی لێکچوو*، وبۆ منداڵی کچ یەک مەڕ». *(واتە: دوو مەڕ یان دوو بزن بێت کە دەگونجێن بۆ قوربانی ولە یەک تەمەندا بن، نەک یەکیان پیر بێت وئەوی تر پیر نەبێت)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە گوێزەبانە کردن -قوربانی کردن لە کاتی منداڵبووندا- بۆ* منداڵی لەدایکبووی کوڕ دوو مەڕ یان دوو بزن کە لێکچوو بن لە تەمەن وقەڵەوی ومەرجەکاندا، وهەروەها فەرمانی کرد بە گوێزەبانە کرد بۆ لەدایکبووی کچ یەک مەڕ یان یەک بزن. *(بۆ: مەبەست لە جیاتی وبەناوى منداڵەکەوە ئەم قوربانیە دەکرێت، نەک بۆ منداڵەکە سەر ببڕێت چونکە قوربانی کردن تەنها لە پێناو خواى گەورە دەبێت سەر ببڕێت وئەم گوێزەبانەیە پەرستنە وئاژەڵەکە دەکرێتە خێر وقوربانی لە پێناو خواى گەورە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە لە بارمتەیی نەمێنێت وببێتە هۆکارێکی هێنانى خێر بۆ ئەو خێزانە)
لە سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەموو منداڵێک بارمتەی گوێزەبانەکەیەتی*، لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایکبوونی بۆی سەردەبڕدرێت، وناوی دەنرێت، وسەری (قژی) دەتاشرێت». *(گوێزەبانە: واتە عەقیقە، ومەڕە منداڵیشی پێ دەووترێت)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە منداڵی لەدایکبوو بەستراوەتەوە وبارمتەیە هەتا گوێزەبانەی بۆ* دەکرێت لە ڕۆژی حەوتەمی تەمەنیدا، وسونەتە لەو ڕۆژەدا ناوى بنرێت، وسەری بتاشرێت، وسەر تاشین تایبەت بە منداڵی لەدایکبووی کوڕ. *(بۆ: مەبەست لە جیاتی وبەناوى منداڵەکەوە ئەم قوربانیە دەکرێت، نەک بۆ منداڵەکە سەر ببڕێت چونکە قوربانی کردن تەنها لە پێناو خواى گەورە دەبێت سەر ببڕێت وئەم گوێزەبانەیە پەرستنە وئاژەڵەکە دەکرێتە خێر وقوربانی لە پێناو خواى گەورە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە لە بارمتەیی نەمێنێت وببێتە هۆکارێکی هێنانى خێر بۆ ئەو خێزانە)
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان نابێتە میراتگری کافر، وکافریش نابێتە میراتگری مسوڵمان».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە نابێت میرات وەرگرتن هەبێت لە نێوان مسوڵمان وکافردا، چونکە پەیمان وپەیوەندی ئیسلام بەهێزترین پەیوەندی وپەیمانە، بۆیە ئەگەر ئەم پەیوەندییە پیرۆزە درزی تێبکەوێت ونەمێنێت لە ڕەچەڵەکدا؛ ئەوا پەیوەندی خزمایەتی وڕەچەڵەکیش تێکدەچێت ونامێنێت، ونەمانى ئەم پەیوەندیە واتا قەدەغەکردن وحەرامکردنی میرات وەرگرتن، کە ئەمیش بنیاتنراوە لەسەر دڵسۆزی (موالاة) وسەرخستن (النصر).