Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کردووە کە کردەوەکان شەش جۆرن وخەڵک چوار جۆرن، شەش جۆری کردەوەکان: یەکەم: هەرکەسێک بمرێت وهاوبەشی بۆ خوا بڕیار نەدابێت ؛ چوونە بەهەشت بۆ ئەو واجب دەبێت. دووەم: هەرکەسێک بمرێت وهاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت ؛ چوونە دۆزەخ بۆی واجب دەبێت و بەهەتاهەتایی تێیدا دەمێنێتەوە. وئەمانە ئەو دوو شتەن کە دوو سەرەنجام بۆیان مسۆگەرە سێیەم: نیەتی چاکەکاری، هەرکەسێک نیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت لەدڵەوە ڕاستگۆ بێت وهەستی پێبکات، خوا بەم نیەتەى دەزانێت، پاشان ناتوانێت ئەو کردەوەیەک بکات چونکە لەژێر تواناى ئەودا نیە سەرئەنجام چاکەیەکی تەواوی بۆ دەنووسرێت بەهۆی نیەتەکەیەوە. چوارەم: کردنی خراپە، هەرکەسێک خراپەیەک بکات ئەوا تەنها یەک خراپەى لەسەر دەنووسرێت. وەکو خۆی دەنووسرێت بەبێ زیادکردن پێنجەم: چاکە بە دە هێندە دەنووسرێت، وهەروەها هەرکەسێک نیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت وبیکات؛ ئەوا دە چاکەی بۆ دەنووسرێت. شەشەم: چاکە بە حەوت سەد هێندە یان زیاتر دەنووسرێت، ئەمیش ئەوەیە کەسێک یەک جار ببەخشێت لەپێناو خواى گەورە ئەوا پەروەردگار بە حەوت سەد هێندە یان زیاتر چاکەى بۆ دەنووسێ، وئەمیش بەخشندەیی وفەزڵی خواى گەورەیە -تبارک وتعالى- لەسەر بەندەکانى. سەبارەت بە جۆرەکانی خەڵکی کە چوارن: یەکەم: کەسێک ڕزقی فراوانى پێبەخشراوە لە دونیادا، هەرچی بوێت دەستی دەکەوێت، بەڵام لە کردەوەی چاک بۆ قیامەت بێبەشکراوە بۆیە چارەنووسی بەرەو دۆزەخە، ئەمیش کافرى دەوڵەمەندە. دووەم: کەسێک کەمی پێبەخشراوە لە ڕزقی دونیا، زۆری پێبەخشراوە لە کردەوەى چاک بۆ قیامەت، وچارەنووسی بەرەو بەهەشتە، وئەمیش ئیماندارى هەژارە. سێیەم: کەسێک کەمی پێبەخشراوە لە دونیا ولە کردەوەى چاک بۆ قیامەت بێبەشکراوە، ئەمیش کافرى هەژارە. چوارەم: کەسێک ڕزقی فراوانى پێبەخشراوە لە دونیادا، وزۆری پێبەخشراوە لە کردەوەى چاک بۆ قیامەت، ئەمیش ئیماندارى دەوڵەمەندە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە پێی خۆشە ڕوخسەتەکانى وەربگیرێت کە لە شەرعدا دایناوە، لە لادانى بارگرانی لە پەرستنەکان وحوکمەکان، وهەروەها ئاسانکاری لەسەر مرۆڤی موکەلەف -ئەو کەسەی ئەرکە شەرعیەکانى لەسەر واجبە- لەکاتێکدا عوزری هەی، وئەم ڕوخسەتانەش وەکو کورتکردنەوە وکۆکردنەوەی (قەسر وجەمع)ی نوێژەکان لەکاتی سەفەر، وهەروەها خواى گەورە پێی خۆشە ئەو شتانەى واجبی کردووە جێبەجێ بکرێت؛ چونکە فەرمانى خواى گەورە سەبارەت بە ڕوخسەتەکان و واجبەکان یەک شتە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەموو نوێژێكی فەرز دەستنوێژێكی نوێی دەگرت ئەگەرچیش دەستنوێژەكەی نەشكا بێت ؛ ئەمیش بۆ بەدەستهێنانی پاداشت وفەزڵ. ئەنجامدانی زیاتر لە یەك نوێژ بە یەك دەستنوێژ ؛ ڕێگەپێدراوە بەمەرجێك دەستنوێژەكەی نەشكا بێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێجار ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ؛ ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی یەك جار دەشۆرد، یەك جار ڕووی دەشۆرد -ویەك جار ئاوی ڕادەدایە نێو دەمی ودەری دەكرد، ویەك جار ئاوی هەڵدەمژیە نێو لووتی وپەرشی دەكرد-، یەك جار دەست وپێیەكانی دەشۆرد، وشۆردنیان یەك جار واجبە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێجار ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ؛ ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی دوو جار دەشۆرد، دوو جار ڕووی دەشۆرد -ودوو جار ئاوی ڕادەدایە نێو دەمی ودەری دەكرد، ودوو جار ئاوی هەڵدەمژیە نێو لووتی وپەرشی دەكرد-، ودوو جار دەست وپێیەكانی دەشۆرد.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر نوێژخوێن هەستی بەشتێك كرد لەسكیدا، وگومانی لا دروست بوو ؛ ئایا هەوای لێ دەرچووە یان نا؟ نابێت نوێژەكەی ببڕێت ودەستنوێژ بگرێتەوە ؛ هەتاوەكو دڵنیا دەبێت كە دەستنوێژەكەی شكاوە، ئەمیش بەوەی دەنگ ببیستێت یان بۆن بكات، چونكە گومان دڵنیایی هەڵناوەشێنێتەوە، ئەو دڵنیایە كە دەستنوێژی گرتووە وشكانی دەستنوێژەكەی جێی گومانە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ماف وئەركە لەسەر هەموو مسوڵمانێكی باڵغ وئاقڵ ؛ یەك جار خۆی بشوات لەهەموو حەوت ڕۆژێكدا، لەم ڕۆژەدا سەر ولاشەی دەشوات بۆئەوەی پاك بێتەوە، وڕۆژی هەینی باشترین ڕۆژە بۆ خۆشۆردن ؛ بەپێی تێگەیشتن لەفەرموودەكان، وخۆشۆردن لەڕۆژی هەینی لەپێش ئەنجامدانی نوێژەكە ؛ سونەتێكە جەختی لەسەر كراوەتەوە، ئەگەرچیش لەڕۆژی پێنج شەمەدا خۆی شۆردبێت، وخۆشۆردن بۆ ڕۆژی هەینی واجب نییە بەپێی ئەم بەڵگەیە ؛ عائیشە -ڕەزای خوای لێبێـت- دەڵێت: (كان الناسُ مَهَنَةَ أنفسهم، وكانوا إذا راحوا إلى الجمعة راحوا في هيئتهم: فقيل لهم: لو اغتسلتم) [رواه البخاري] واتە: (خەڵكی ئیشیان دەكرد، وئەگەر بڕۆیشتنایە بۆ نوێژی هەینی ؛ لەسەر هەمان حاڵەت دەڕۆیشتن، پێیان ووترا: ئەگەر خۆتان بشۆردایە -باشتر بوو-)، ولەگێڕانەوەیەكدا: (بۆنیان دەهات) واتا بۆنی ئارەق ، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پێیان ووترا: (ئەگەر خۆتان بشۆردایە -باشتر بوو-)، بۆیە ئەمە جێبەجێ دەبێت بەسەر خەڵكی تر ؛ ئەگەر هۆیەكی بەهێزتر هەبێت.
قەیسی کوڕی عاسیم هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەیویست مسوڵمان بێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد كە خۆی بشوات بە ئاو وگەڵای كەنار ؛ چونكە گەڵاكانی ئەم دارە بۆ پاككردنەوە بەكاردێن وبۆنیان خۆشە.
عوسمانی كوڕی عەفان -ڕەزای خوای لێبێت- ویستی مزگەوتەكەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دروست بكاتەوە بە شێوەیەكی چاكتر لەوەی لەسەری دروستكراوە، خەڵكی حەزیان بەمە نەكرد ؛ چونكە گۆڕینی مزگەوتە لەو شێوەی لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بنیات نرابوو، لە خشتی قوڕ دروستكرابوو وسەقفی لە لقی دارخورما بوو، بەڵام عوسمان ویستی بە بەرد وگەچ دروستی بكاتەوە، عوسمان -ڕەزای خوای لێبێت- پێیانی ووت ئەو گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە كە فەرموویەتی: ئەوەی مزگەوتێك دروست بكات لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە نەك بۆ ڕیا وناوبانگی بێت، خوای گەورە بەهاوشێوەی كردەوەكەی پاداشتی دەداتەوە، وئەم پاداشتە بریتیە لەوەی: خوای گەورە وەكو ئەوە ماڵێكی بۆ دروست دەكات لە بەهەشتدا.