





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژکردن لەم مزگەوتەی من خێری زیاترە لە ھەزار نوێژکردن لەمزگەوتەکانی تر، جگە لەمزگەوتی حەرام نەبێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپاداشتی نوێژكردن ڕووندەكاتەوە لە مزگەوتەكەی ئەودا، كە پاداشتی زیاترە لە هەزار نوێژكردن لە مزگەوتێكی تر لە مزگەوتەكانی سەر زەوی، جگە لە مزگەوتی حەرام نەبێت لە مەككەی پیرۆز ؛ كە پاداشتی نوێژ كردن تێیدا زیاترە لە پاداشتی نوێژكردن لە مزگەوتی سەروەرمان
لە ئەبی قەتادەی سەلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری كردووە كە هەركەسێك چووە نێو مزگەوتەوە ؛ لە هەركاتێك و بۆ هەرمەبەستێك بێت، دەبێت دوو ڕكات نوێژ بكات پێش ئەوەی دابنیشێت وئەمیش پێی دەووترێت دوو ڕكاتی (تەحیەت ئەلمەسجید:تحیة المسجد:سڵاوكردن لە مزگەوت).
لە ئەبی حومەید ولە ئەبی ئوسەیدەوە كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^». ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەیتەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم).
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئومەتەكەی كردووە بۆ ووتنی ئەو نزایانەی كە پێویستە بووترێن لەكاتی ویستی چوونە نێو مزگەوت ودەرچوون لێی، نزای چوونە نێو مزگەوت ؛ بەم شێوەیە: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^: داوا لە خوای گەورە دەكات ئەنجامدانی ئەو شتانەی بۆ ئاسان بكات ؛ كە دەبنە هۆی ئەوەی پەروەردگاری ڕەحمی پێبكات. ئەگەر بیەوێت لە مزگەوت دەربچێت پێویستە ئەم نزایە بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^: داوای فەزڵ وچاكەی زیاتر وڕزقی حەڵاڵ لە پەروەردگاری دەكات. ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەرەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم)
لە سالم کوڕی ئەبی جەعدەوە دەڵێت: پیاوێک ووتی: خۆزگایە نوێژم بکردایە وخەمڕەوێن بوومایە، خەڵکی بەهۆی ئەم قسەیەوە سەرزەنشیتان کرد، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەی بیلال، هەستە قامەت بکە بۆ نوێژ، خەمڕەوێنمان بکە بەهۆیەوە».
(أبو داود) ڕیوایەتی كردووەپیاوێك لە هاوەڵان ووتی: خۆزگایە نوێژم بكردایە وخەمڕەوێن بوومایە (ئیسراحەتم ئەكرد)، ئەوانەی لەدەوروپشتی بوون ؛ ڕەخنەیان لێگرت لەسەر ئەم قسەیە، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: ئەی بیلال! بانگ بدە وقامەت بكە؛ بۆئەوەی بەهۆیەوە خەمڕەوێن بین. -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی فەرموو چونكە نوێژكردن یادی خوای گەورەی تێدایە وپاڕانەوەیە لەپەروەدگار، وهەروەها هێمنی ودڵنیاییە بۆ ڕۆح ودڵ ودەروون.
لە ئەبی حازم کوڕی دینارەوە دەڵێت: پیاوانێک هاتن بۆ لای سەهلی کوڕی سەعدی ئەلساعیدی گفتوگۆیان بوو سەبارەت بە مینبەرەکەی سەروەرمان ئایا لە چی دروستکراوە، (سەهل) ووتی: والله من دەزانم لە چی دروستکراوە، وبینیم ؛ یەکەم ڕۆژ کە دانرا ویەکەم ڕۆژ کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری دانیشت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامێکی نارد بۆ فڵان -ئافرەتێک لە ئەنساڕ کە سەهل ناوی هێنا- (پێی فەرموو): «فەرمان بکە بە غوڵامە دارتاشەکەت کە شتێکم بۆ دروست بکات لە دار بۆئەوەى لەسەری دابنیشتم کاتێک قسە بۆ خەڵکی دەکەم»، ئەویش فەرمانى کرد؛ بۆیە دروستی کرد لە داری (تەرفاء:طرفاء) لە (ئەلغابە:الغابة) -کە شوێنێکە نزیک لە مەدینە-، پاشان هێنای، ونێردرا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد لەشوێنی مەبەست دانرا، پاشان بینیم پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەری کرد وتەکبیرەی کرد -ووتی: الله أكبر- کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، دواتر ڕکوعی برد کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، پاشان دابەزی بە پشتەوە (گەڕایەوە) ؛ سوجدەى برد لەسەر بنچینەى مینبەرەکە (لەسەر زەوی) پاشان گەڕایەوە، کاتێک تەواوبوو (لە نوێژکردن) ڕووی لە خەڵکی کرد، وفەرمووی: «ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێربن چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپیاوانێک هاتن بۆ لای یەكێك لە هاوەڵان پرسیاریان لێكرد دەربارەی مینبەرەکەی پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم-: لە چی دروستکراوە؟ و لەمباریەوە ناكۆك بوون ومشتومڕیان بوو، ئەویش (سەهل) پێیانی ووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامێکی نارد بۆ ئافرەتێك لە ئەنساڕەكان كە خزمەتكارێكی دارتاشی هەبوو، پێی فەرموو: بڵێ بە غوڵامەكەت كە میبنەرێكم بۆ دروست بكات بۆئەوەی لەسەری دابنیشم كاتێك قسە بۆ خەڵكی دەكەم، ئافرەتەكە وەڵامی دایەوە، وفەرمانی بە غوڵامەكەی كرد كە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مینبەرێك دروست بكات لە داری (تەرفاء:طرفاء)، كاتێك تەواو ؛ ئافرەتەكە ناردی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمانی كرد و لەشوێنی خۆی دانرا لە مزگەوتدا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (جارێكیان) لەسەری نوێژی کرد وتەکبیرەی کرد -ووتی: الله أكبر- کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، دواتر ڕکوعی برد کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، پاشان دابەزی بە پشتەوە (گەڕایەوە) ؛ بێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە بۆ پشتەوە، وسوجدەى برد لەسەر بنچینەى مینبەرەکە (لەسەر زەوی) پاشان گەڕایەوە، کاتێک تەواوبوو (لە نوێژکردن) ڕووی لە خەڵکی کرد، وفەرمووی: ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێر بن كە چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم.
لە حیتان کوڕی عبداللە ئەلرەقاشیەوە دەڵێت: نوێژێکم کرد لەگەڵ ئەبی موسای ئەشعەری، کاتێک لە تەشەهود -تەحیات خوێندن- بوو ؛ پیاوێک لە نێو خەڵکیدا ووتی: نوێژکردن هاوتا کراوە (فەرزکراوە) لەگەڵ چاکەکاری وزەکاتدا، کاتێک ئەبو موسا نوێژەکەى تەواو کرد، ووتی: کێ بوو لەئێوە وشەی ئاوا وئاوای ووت؟ دەڵێت: خەڵکی بێدەنگ بوون، پاشان ووتی: کێ بوو لەئێوە وشەی ئاوا وئاوای ووت؟ دەڵێت: خەڵکی بێدەنگ بوون، پاشان ووتی: لەوەیە حیتان تۆ ئەوەت وتبێت؟ ووتی: من ئەوەم نەوتووە، وترسام لەوەی ڕەخنەم لێبگرێت بەهۆیەوە، پیاوێک ووتی: من ئەوەم ووت، وتەنها خێرم ویست، ئەبو موسا ووتی: ئایا نازانن دەبێت چی بڵێن لەناو نوێژەکانتان؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆمان دا سونەتەکان ونوێژکردنی ڕوون کردەوە، فەرمووی: «ئەگەر نوێژتان کرد ؛ ڕیزەکانتان ڕێک بکەن پاشان با یەکێکتان پێشنوێژیتان بۆ بکات، ئەگەر -ئیمام- تەکبیرەی کرد (ووتی: -الله أكبر- بۆ دابەستنی نوێژ) ؛ ئێوەش تەکبیر بکەن، ئەگەر ووتی: {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ} [الفاتحة: 7] واتە: {نەك (ڕێگای) ئەوانەی خەشمی (تۆیان) لێگیراوە (وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان) وە نەك (ڕێگای) گومڕایان وەك (گاورەکان وھاوکردەوەکانیان)}، بڵێن: ئامین، خواى گەورە وەڵامتان دەداتەوە، ئەگەر تەکبیرەی کرد وچوو بۆ ڕکوع بردن ؛ ئێوەیش تەکبیر بکەن وبچن بۆ ڕکوع بردن، چونکە ئیمام لەپێش ئێوە دەڕوات بۆ ڕکوع بردن ولەپێش ئێوە -لەڕکوع بردن- بەرز دەبێتەوە»، -پاشان- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە یەکسانە بە ئەوە، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده) واتا: (خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -ئەوانە دەبیستێت- کە حەمد وسوپاستی دەکەن)، بڵێن: (اللهم ربنا لك الحمد) واتا: (ئەی خودایە پەروەردگارمان حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)، خواى گەورە وەڵامتان دەداتەوە، چونکە خواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (سمع الله لمن حمده)، ئەگەر تەکبیرەی کرد وچوو بۆ سوجدە بردن؛ ئێوەیش تەکبیر بکەن وبچن بۆ سوجدە بردن، چونکە ئیمام لەپێش ئێوە سوجدە دەبات و لەپێش ئێوەش بەرز دەبێتەوە -لە سوجدە بردن-»، -دواتر- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە یەکسانە بە ئەوە، ئەگەر لە تەشەهود -تەحیات خوێندن- بوو ؛ با یەکەمینی ئەو وشانەى یەکێکتان دەیڵێت -ئەمە بێت-: (التحيات الطيبات الصلوات لله، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله) واتە(هەموو ستایشێکی گەورە و مەزنێتی بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەڕاست وهەق جگە لە الله، وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەهاوەڵی بەڕێز ئەبی موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- یەكێك لە نوێژەكانی ئەنجامدەدا، کاتێک لەدانیشتنی تەشەهود -تەحیات خوێندن- بوو ؛ پیاوێک لە پشتیەوە لەنێو خەڵکیدا ووتی: نوێژکردن هاوتا وبەراورد کراوە (فەرزکراوە) لەگەڵ چاکەکاری وزەکاتدا، کاتێک ئەبو موسا نوێژەکەى تەواو کرد، ڕووی لە نوێژخوێنەكان كرد وپرسیاری لێیان كرد: کێ بوو ئەو وشانەی ووت؟ خەڵکی بێدەنگ بوون، وهیچ یەكێكیان قسەیان نەكرد، پرسیارەكەی دووبارە كردەوە، كاتێك هیچ كەسێك وەڵامی نەدایەوە، ئەبو موسا -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەی حیتان دیارە تۆ وتت ! ئەمیش بەهۆی بوێری ونزیكی وپەیوەندی پێوەی، وتۆمەتەكە هیچ زیانێكی پێ ناگەیەنێت، و بۆئەوەی هانی بكەرە ڕاستەقینەكە بدات بۆ دانپێدانان، حیتان نكۆڵی كرد، ووتی: ترسام لەوەی سەرزەنشتم بكەیت ؛ بەگومانی ئەوەی من وتوومە، لەم كاتەدا پیاوێك لەنێو خەڵكی ووتی: من ووتم: وتەنها مەبەستم خێر بوو، ئەبو موسا بۆ فێركردنی ووتی: ئایا نازانن دەبێت چی بڵێن لەنێو نوێژەکانتان؟ ئەمیش وەكو نكۆڵیەك لەسەر ئەم كردەوەیە، پاشان ئەبو موسا ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جارێكیان وتاری بۆیان دەدا، وڕێنماییەكانی شەریعەتی بۆیان ڕوون دەكردەوە، وفێری نوێژیانی كرد، وفەرمووی: ئەگەر ویستتان نوێژ ئەنجام بدەن ؛ ڕیزەکانتان ڕێک بکەن و ڕاست وجوان بوەستن، پاشان با یەکێکتان پێشنوێژی بۆ خەڵكی بكات، ئەگەر -ئیمام- تەکبیرەی کرد (ووتی: -الله أكبر- بۆ دابەستنی نوێژ) ؛ ئێوەش تەکبیر بکەن، ئەگەر سورەتی -الفاتحة-ی خوێند وگەیشتە: {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ} [الفاتحة: 7] واتە: {نەك (ڕێگای) ئەوانەی خەشمی (تۆیان) لێگیراوە (وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان) وە نەك (ڕێگای) گومڕایان وەك (گاورەکان وھاوکردەوەکانیان)}، ئێوە بڵێن: ئامین، ئەگەر بیڵێن ؛ خواى گەورە وەڵامی نزاكانتان دەداتەوە، ئەگەر تەکبیرەی کرد وچوو بۆ ڕکوع بردن ؛ ئێوەیش تەکبیر بکەن وبچن بۆ ڕکوع بردن، ئیمام لەپێش ئێوە دەڕوات بۆ ڕکوع بردن ولەپێش ئێوە -لەڕکوع بردن- بەرز دەبێتەوە؛ بۆیە پێشی مەكەون، ئەو ساتە كەمەی ئیمام پێشی ئێوە چوو بۆ ڕكوع بردن، پڕ دەبێتەوە بۆتان بەهۆی دواکەوتنتان بۆ هەستانەوە لەڕکوع بردن ؛ چونکە ئێوە دوای ساتێكی كەم لەپاش ئیمام هەڵدەستنەوە لە ڕكوع بردن، ئەو ساتە یەكسانە بە ئەو ساتە، وماوەی ڕكوع بردنتان وەكو ماوەی ڕكوع بردنی ئیمامە، ئەگەر ئیمام ووتی: (سمع الله لمن حمده) واتا: (خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -ئەوانە دەبیستێت- کە حەمد وسوپاستی دەکەن)، بڵێن: (اللهم ربنا لك الحمد) واتا: (ئەی خودایە پەروەردگارمان حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)، ئەگەر نوێژخوێنان ئەمە بڵێن خواى گەورە دەیان بیستێـت و وەڵامی نزاكانیان دەداتەوە، چونکە خواى گەورە -تبارك وتعالى- لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (سمع الله لمن حمده)، پاشان ئەگەر ئیمام تەکبیرەی کرد وچوو بۆ سوجدە بردن؛ ئەوا دەبێت نوێژخوێنانیش تەکبیر بکەن وبچن بۆ سوجدە بردن، چونکە ئیمام لەپێش ئەوان سوجدە دەبات و لەپێش ئەوان بەرز دەبێتەوە -لە سوجدە بردن-، ئەو ساتە یەكسانە بە ئەو ساتە، ماوەی سوجدەبردنی نوێژخوێنەكان یەكسانە وەكو ماوەی سوجدەبردنی ئیمام، وئەگەر ئیمام لە دانیشتن بوو بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات- ؛ یەكەم شت كە نوێژخوێن دەیڵێت بریتیە لە: (التحيات الطيبات الصلوات لله * هەموو ستایشێکی گەورە و مەزنێتی تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە): مەزنێتی ومانەوە وهەموو موڵكێك تەنها بۆ خوای گەورە، وهەموو نوێژەكان -لەسەرووی هەموویانەوە نوێژە فەرزەكان- ؛ هەمووی بۆ پەروەردگار ئەنجامدەدرێت، (السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين * سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، سەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە): -مانای سەلام كردن واتا- لە خوای گەورە داوای سەلامەتی ودووریم دەكەم لە هەموو عەیب وكەموكورتی وخراپەیەك، و بەتایبەت سەلام دەكەین لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان سەلام دەكەین لە نەفسی خۆمان، دواتر لە بەندە چاكەكانی خوای گەورە ؛ ئەوانەی كە مافەكانی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- ومافەكانی خەڵكی جێبەجێ دەكەن، پاشان (أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله * شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەڕاست وهەق جگە لە الله، وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە).
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- هاتووە كە : «لە هەموو نوێژێکدا تەکبیری دەووت (تەكبیر واته: ووتنی -الله أکبر-)، جا فەرز بێت یان فەرز نەبێت، کاتێک دەوەستا تەکبیری دەووت، وکاتێک ڕکوعی ببردایە تەکبیری دەووت، پاشان دەیووت: (سمع الله لمن حمده) واتە: (خوا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێـت- کە حەمد وستایشی دەکات)، پاشان دەیووت: (ربنا ولك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان، حەمد وستایش تەنها بۆ تۆ بێت)، پێش ئەوەى سوجدە ببات، پاشان کاتێک بەرەو سوجدە بردن دەچوو دەیووت: (الله أکبر)، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک سەری بەرز دەکردەوە لە سوجدە بردن، دواتر تەکبیری دەووت کاتێک سوجدەی دەبرد، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک سەری دیسانەوە لە سوجدە بردن بەرز دەکردەوە، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک هەڵدەستایەوە لە دانیشتن لە هەردوو ڕکاتەكە، ولە هەموو ڕکاتێکدا ئەمانەى ئەنجامدەدا هەتا نوێژەکەی تەواو دەکرد، پاشان لە دوای تەواوبوونی نوێژەکە -ئەبو هوڕەیڕە- ووتی: «سوێند بە ئەوەى کە نەفسی منی بەدەستە، لەنێوتان من نزیکترینم -لە شێوازی- ئەنجامدانى نوێژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەمە چۆنیەتی نوێژکردنی بوو هەتا دونیای بەجێهێشت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەبو هوڕەیڕە بەشێك لە شێوازی نوێژكردنی پێغەمبەر دەگێڕێتەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو نوێژێکدا بوەستایە بەمەبەستی نوێژ ئەنجامدان تەکبیری ئیحرامی دەووت (تەكبیری ئیحرام واته: ووتنی یەكەم -الله أکبر- كە نوێژی پێ دادەبەستێت)، لەم كاتانەدا تەكبیری دەكرد -دەیووت: الله أكبر- : کاتێک بەرەو ڕكوع بردن دەچوو، و لەكاتی چوون بۆ سوجدە بردن، وکاتێک سەری بەرز دەکردەوە لە سوجدە بردن، وكاتێك دەچوو بۆ سوجدەی دووەم، و لەكاتی سەربەرزكردنەوە لە سوجدەی دووەم وهەستان بۆ ڕكاتی دواتر، و لەساتی هەستان لە خوێندنی تەشەهود -تەحیات- (لەو نوێژانەی سێ یان چوار ڕكاتن). بەڵام لەكاتی سەر بەزركردنەوە لە ڕكوع بردن دەیووت: (سمع الله لمن حمده) واتە: (خوا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێـت- کە حەمد وستایشی دەکات)، پاشان هەر بەوەستانەوە دەیووت: (ربنا ولك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان، حەمد وستایش تەنها بۆ تۆ بێت)، هەموو ڕكاتەكانی نوێژەكەی بەم شێوەیە ئەنجامدەدا ؛ هەتاوەكو سەلامی دەدایەوە. كاتێك ئەبو هوڕەیڕە نوێژەكەی تەواو كرد، ووتی: سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، شێوازی نوێژكردنی من نزیكترینە لە شێوازی نوێژكردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ، ئەمە چۆنیەتی نوێژكردنی بوو هەتاوەكو دونیای بەجێهێشت.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی خراپترین دزی دەکات ئەوەیە کە لە نوێژەکەى دەدزێت»، ووتیان: چۆن لە نوێژەکەى دەدزێت؟ فەرمووی: «بەباشی ڕکوع وسوجدە نابات».
(ابن حبان) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە خراپترین جۆری دز ؛ ئەو كەسەیە كە لە نوێژەكەی دەدزێت، ئەمیش بەهۆی ئەوەی بردنی سامانی خەڵكی ؛ دزینی ئەو شتانەیە كە سوودی هەیە لەدونیایەكی كاتی، بەڵام ئەم جۆرە دزە ؛ مافی نەفسی خۆی دەدزێت لەپاداشتی نەبڕاوە و لەدەستی دەدات، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا چۆن لەنوێژەكەی دەدزێت؟ فەرمووی: ڕكوع وسوجدە بردن بەڕێكی وباشی ئەنجام نادات ؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی پەلە دەكات لەكاتی ڕكوع وسوجدە بردن بۆیە بەشێوەیەكی تەواو جێبەجێیان ناكات.
لە عبد الله کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد) واتە:( خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێت- کە سوپاس وحەمدی دەکەن، خودایه ؛ پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، پڕ بە ئاسمانەکان و پڕ بە زەوی، و پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە)».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لەنوێژدا پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : (سمع الله لمن حمده * خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێت- کە سوپاس وحەمدی دەکەن): واتا هەركەسێك حەمد وستایشی الله بكات ؛ خوای گەورە نزاكانی وەڵامدەداتەوە، وحەمد وستایشەكەی قبوڵ دەكات و لەسەر ووتنی ؛ پاداشتی دەداتەوە، پاشان حەمد وستایشی خودای كرد بە ووتنی: (اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد * خودایه ؛ پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، و پڕ بە ئاسمانەکان و پڕ بە زەوی، و پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە).