Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way






























Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە دەگرت لە چوار شت، لەپاش تەشەهودی -تەحیاتی- كۆتایی و لەپێش سەلامدانەوە لە نوێژ، وەفەرمانی پێمان كردووە كە پەنا بە خوای گەورە بگرین لە چوار شت: یەكەم: لە سزای گۆڕ. دووەم: لە سزای ئاگری دۆزەخ وئەمە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوودەدات. سێیەم: لە فیتنەی ژیان : كە هەموو شەهوەت وئارەزووە حەرامەكان وگومانە گومڕاكەرەكان دەگرێتـەوە، ولە فیتنەی مردن : واتا ساتی مردن وسەرەمەرگ ؛ لە لادان لە ئیسلام یان سوننەت، یان فیتنەی گۆڕ وەكو پرسیاركردنی فریشتەكان. چوارەم: فیتنەی دەجال ؛ كە لە كۆتایی دونیا دەردەچێت، والله بەندەکانی پێ تاقی دەکاتەوە ؛ و بەتایبەت باسی فیتنەی دەجال کراوە چونكە فیتنە وگومڕاییەكەی زۆر گەورەیە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەكبیری بكردایە بۆ نوێژكردن ؛ بۆ ماوەیەكی كەم بێدەنگ دەبوو پێش ئەوەی سورەتی -الفاتحة- بخوێنێت، نوێژەكەی دەستپێدەكرد بە خوێندنی هەندێك نزا، لەو نزایانەش كە لە سوننەتدا هاتووە: «اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ»، واته: «خوای گەورە دووری بخەرە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک وپیسی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە»، داوا لە خوای گەورە دەكات -عز وجل- بەوەی دووری بخاتە نێوان ئەو وگوناهەكان ؛ بۆئەوەی تووشیان نەبێت، دوورخستنەوەیەك كە هیچ بەیەكگەیشتنێكی تێدا نەبێت، هەروەكو چۆن ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا هەرگیز بە یەك ناگەن، وئەگەر تووشی گوناهەكان بوو ؛ پاكی بكاتەوە لێیان ولایببات لەسەری هەروەكو چۆن پیسی لادەبرێت لەسەر پۆشاكی سپی، وبیشوات لە گوناهەكانی وگڕ وتینی لەسەر سارد بكاتەوە بەم پاككەرەوە ساردانە: ئاو وبەفر وتەرزە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کرد بە سوجدە بردن بە شێوەیەکی ڕێک وجوان، بە شێوەیەک کە ناو لەپەکانی لە سەر زەوی بێت وپەنجەکانی پێکەوە بلکێنێت بەرەو ڕووی قیبلە، وهەردوو باڵی بەرز بکاتەوە بۆ هەردوو لای، چونکە ئەمە نیشانەی چالاکی وڕەجا کردنە لە خودا لە کاتی نوێژدا، وئەم شێوە ڕێکە وا لە ئەندامەکان دەکات کە بەشی خۆیان وەربگرن لە پەرستنی خودا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕاخستنی باڵەکان بۆ سەر زەوی لە کاتی سوجدەدا؛ چونکە ئەمە نیشانەی بێزاری وتەمەڵەییە، وخۆچواندنی تێدایە بە سەگ کە ئەمیش شتێکی ناشیرینە.
لە مەبەستە شەرعییەکان بریتیە لە پێچەوانە کردنی ئەهلی کتێب (جولەکە ونەسڕانیەکان)، ولابردنی هەر شتێک کە هۆکارە بۆ لابردنی ناڕەحەتی وحەرەج لە سەر مسوڵمان، وسەعیدی کوڕی یەزید کە لە متمانەپێکراوەکانی تابعینە پرسیاری لە ئەنەسی کوڕی مالیک کرد سەبارەت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نەعلەکانیەوە نوێژی دەکرد؟ بۆیە وا دیار کە سەعید ئەم شتەی بە دوور داناوە چونکە نەعل زۆر جار شتی پیسی پێوە دەبێت، وئەنەس وەڵامی دایەوە: بەڵێ، بە نەعلەکانیەوە نوێژی دەکرد، وئەمەش لە سونەتی ئەوە، وتایبەت نیە بە خاکێک یان کاتێکی دیاریکراوە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە شۆردنی دەوری (كەرەستەی خواردن) حەوت جار ؛ ئەگەر سەگ زمانی لێدابوو، یەكەم جار دەبێت خۆڵ بهێنێت بەسەریدا پاشان ئاوی پێدا بكات، بەم شێوازە خاوێنی تەواو دێتە جێ لە پیسی وزەرەری
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بیویستایە بچێتە شوێنی دەست بەئاو گەیاندن، پەنای بە خوای گەورە دەگرت بۆئەوەی بی پارێزێت لە شەڕی شەیتانە نێر ومێیەكان، وهەروەها (الخُبُثِ وَالخَبَائِثِ) وا شیكراوەتەوە كە لەوەیە مەبەست لێیان شەڕ وخراپە وپیسیەكان بێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت هەركەسێك داوای شەهیدبوون وكوشتن بكات لە پێناو الله، ولەمەدا ڕاستگۆ ودڵسۆز بێت لە نیەتیدا بۆ خوای گەورە، ئەوا پەروەردگار پلەی شەهیدەكانی پێدەبەخشێت بەهۆی ڕاستگۆیی نیەتی ئەگەرچیش لەسەر جێگاكەی بمرێت بەبێ ئەوەی جیهادی بكرێت.
ماڵی پیرۆزی خودا دەبێت ڕێزی لێبگیرێت وبە گەورە دابنرێت؛ ونیشانەیە بۆ پەرستنی خوای گەورە وخشوع بوون بۆ ئەو زاتە، بۆیە لە نێو دڵەکاندا هەیبەت وشکۆداری وخۆشەویستی تایبەتی خۆی هەیە. بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمانی بە ئەو کەسە کردووە کە حەج تەواو دەکات؛ دواین کردەوەی بریتی بێت لە تەواف کردن بە دەوری کەعبەدا کە پێی دەووترێت: (طواف الوداع)؛ مەگەر تەنها بۆ ئافرەتێک نەبێت کە لە سووڕی مانگانەدایە، چونکە بە هۆی سووڕی مانگانەوە لەوەیە ماڵی خودا پیس بێت بۆیە تەواف کردنی لە سەر لادەچێت بە بێ هیچ کەفارەتێک، ودەقەکە تەنها باسی حەجی کردووە بۆیە عومرە کردن ناگرێتەوە.
دایكی ئیمانداران مەیمونە -ڕەزای خوای لێبێت- سیفەت وچۆنیەتی خۆشۆردنی -غوسڵی- پێغەمبەری باسكرد -صلى اللە علیە وسلم- لە لەشگرانی، سەرەتا ئاوی بۆ دانا بۆئەوەی خۆی پێ بشوات، وبە قوماشێك پەردەی بۆ دانا بۆئەوەی لە پشتیەوە خۆی بشوات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم كارانەی ئەنجام دا: یەكەم: ئاوی کرد بە دەستیدا وشۆردنی پێش ئەوەی دەستی بخاتە نێو ئاوەكە. دووەم: بە دەستی ڕاستی ئاوی كرد بە دەستی چەپی ودامێنی شۆرد؛ بۆئەوەی شوێنەواری لەشگرانی بەسەرەوە نەمێنێت. سێیەم: دەستی دا بەسەر زەویدا، ومەسحی كرد پاشان شۆردی بۆئەوەی شوێنەواری ناپاكی بەسەرەوە نەمێنێت. چوارەم: ئاوی ڕادایە نێو دەمی وجوڵانی وغەرەغەرەی پێكرد لەنێو دەمیدا پاشان فڕێی دا، وئاوی هەڵمژیە نێو لووتەكانی بە هەناسەی، پاشان ئاوەكەی فڕێدایە دەرەوە. پێنجەم: دەم وچاو وباڵەكانی -سەرەپەنجەكانی هەتاوەكو ئانیشكیشی- شۆرد. شەشەم: ئاوی كرد بەسەر سەریدا. حەوتەم: ئاوی كرد بەسەر هەموو بەشەكانی تری لاشەی. هەشتەم: لە شوێنەكەی خۆی لاچوو، ولە شوێنێكی تر پێیەكانی شۆرد چونكە پێشتر نەیانی شۆردبوو. پاشان پارچە قوماشێكی بۆ هێنا بۆئەوەی خۆی پێ وشك بكاتەوە بەڵام وەری نەگرت، وبە دەستەكانی ئاوی لەسەر لاشەی لادەبرد.