





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد، پاشان پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە پێستی تەڕ بووە، سێ جار ئاوی دەکرد بەسەر سەریدا، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد، وعائیشە دەڵێت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بیویستایە خۆی بشوات بەهۆی لەشگران بوونی ؛ سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد، پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر ئاوی دەهێنا ودەیكرد بەسەر هەموو لاشەیدا، پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژ ومووەكانیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە ئاو گەیشتووەتە بنی مووەكان، وپێستی تەڕ بووە، دواتر سێ جار ئاوی دەکرد بەسەر سەریدا، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد. وعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا.
عەلی کوڕی حسین دەڵێت: «پیاوێکی بینی کە لە بۆشاییەکی بچووکەوە دەهاتە لای گۆڕەکەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ونزای دەکرد، بۆیە نەهی لەم کردەوەیەی کرد، و ووتی: ئایا فەرموودەیەکتان بۆ باس بکەم کە گوێم لێبووە لە باوکمەوە کە باپیرم پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرموویەتی: «گۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانی کردن وکۆبوونەوە، وماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وسەڵاوات لە سەر من بدەن، چونکە سەلام کردنی ئێوە بە من دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بن».
ئیبنو ئەبی شەیبە گێڕاویەتیەوەعەلی کوڕی حسین -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێکی بینی کە لە خودا دەپاڕایەوە لە لای گۆڕی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە ئەمیش نەهی لێیکرد لەم کارەی وبۆ ئەمەیش بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هێنایەوە کە نەهی کردنی تێدا هاتووە لە زۆر سەردانیکردنی گۆڕەکەی بە شێوەیەک کە ببێتە خوو، ونەهی کردووە لە نە پەرستن وزیکر نەکردنی خوای گەورە لە ماڵەکاندا، وئەوەی لە ماڵەکەیدا نوێژ نەکات وزیکری خودای تێدا نەکات ئەوا چواندوویەتی بە گۆڕستانەکان، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوەی داوە کە سەلامکردنی مسوڵمان پێی دەکات ئەگەر مسوڵمانەکە لە هەر شوێنێک بێت.
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك بووم مەزیم زۆر لێدەردەچوو، وشەرمم کرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بەهۆی ئەوەی کە کچەکەی هاوسەرم بوو، بۆیە داوام لە میقدادی کوڕی ئەسوەد کرد کە پرسیاری لێبکات، ئەویش -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «تەنها چووكی -ئەندامی زاوزێی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت». ولە گێڕانەوەی [بخاري]دا، فەرمووی: «دەستنوێژ بگرە وچووكت بشۆ».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریعەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە مەزی زۆری لێدەردەچوو، ئەمیش ئاوێكی سپی تەنك ولینجە لە چوكی پیاو دەردەچێت لەكاتی شەهوەت یان پێش جووتبوون، ونەیدەزانی چی بكات لەكاتی دەرچوونی، وشەرمی كرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بكات ؛ چونكە فاتیمەی كچی هاوسەری بوو بۆیە داوای لە میقدادی كوڕی ئەسوەد كرد بۆئەوەی پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بكات سەبارەت بەم حاڵەتە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی: دەبێت چوكی بشوات پاشان دەستنوێژ بگرێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە باس لە موستەحەبی (سونەتی) دەستپێکردن بە لای ڕاست دەکات، کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (ئەگەر جلتان پۆشی) واتا: ئەگەر ویستتان جل بپۆشن، و(ئەگەر دەستنوێژتان گرت) واتا: ئەگەر دەستانکرد بە کردەوەکانی دەستنوێژگرتن. (ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن) بۆیە سەرەتا دەستی ڕاستی دەکاتە نێو قۆڵەکانى کراسەکە (قەمیسەکە) وبۆ پانتۆڵ وشەڕواڵیش بە هەمان شێوە، ودەستی وپێی ڕاستی سەرەتا دەشۆرێت پێش دەستی چەپی لە کاتی دەستنوێژدا، وڕوونە هەندێک لە ئەندامەکان سونەت نیە بە لای ڕاست دەستپێبکرێت وەکو گوێیەکان، وناو لەپەکان، وڕوو بەڵکو بە یەکجار دەشۆردرێن بە چەنگی ئاوی هەردوو دەست، ئەگەر نەیتوانی هەردوو دەستی بەکاربهێنێت ئەوا بە یەک دەست ئاساییە.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله»، (ئیبن مەسعود) دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەوانەی بۆم باسکرد، ئەگەر پرسیاری زیاترم لێکردایە ئەوا وەڵامی زیاتری دەدامەوە.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا: چی كردەوەیەك خۆشەویستترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: نوێژە فەرزەكان لەكاتەكانی خۆیاندا ؛ كە لەشەریعەتدا دیاریكراون، پاشان چاكەكاری بەرامبەر دایك وباوك، وجێبەجێكردنی مافەكانیان، وخراپەكار نەبوون بەرامبەریان، پاشان جیهاد لەپێناو خوای گەورە بۆ بەرزكردنەوەی وشەی الله -عز وجل-، وبەرگری كردن لە ئاینی ئیسلام ومسوڵمانان، ودەرخستنی دروشمەكانی، وهەستان بەمە بە نەفس وماڵ. ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەم كردەوانەی فەرموو؛ ئەگەر پێم بوتایە: پاشان چی كردەویەكی تر؟ ئەوا زیاتری باسدەكرد.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەموو ڕۆژێك كە خۆر تێیدا هەڵدێت دوو فریشتە دادەبەزن وبانگ دەكەن، یەكێكیان دەڵێت: خودایە ئەوەی خەرجی دەكات لە پەرستنەكان و لەسەر منداڵ ومیوانەكانی ولە كارە خێرەكان؛ ئەوا شوێنی بۆ پڕ بكەرەوە بە خێرتر لەوەی خەرجی كردووە، وسامانەكەی بە بەرەكەت بێت. وئەوی تر دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە لە خەرجكردن ئەوا سامانەكەی بفەوتێت وتیا بچێت؛ چونكە خەرجی نەكرد لەسەر ئەوانەی كە شایستەن پێیان ببەخشرێت.
لە حوصەینی کوڕی عبدالرحمن ەوە دەڵێت: لە لای سەعیدی کوڕی جوبەیر بووم، ووتی: کام لە ئێوە دوێنی ئەو ئەستێرەی بینی کە شیهابێکی لێوە کەوتە خوارەوە؟ ووتم: من، پاشان ووتم: من لە ناو نوێژدا نەبووم، بەڵام پێمەوە درا، ووتی: چیت کرد؟ ووتی: ڕوقیەم بۆ خۆم کرد، ووتی: چی وای لێکردی ئەوە بکەیت؟ ووتم: فەرموودەیەک کە (شەعبی) بۆمانی گێڕاوەتەوە، ووتی: چی بۆ گێڕانەوە؟ ووتم: بۆمانی گێڕاوە لە بورەیدەی کوڕی حوسەیبەوە کە وتوویەتی: ڕوقیە نیە مەگەر بۆ چاوێک یان بۆ تایەک نەبێت، ووتی: چاکی ئەنجامداوە؛ ئەو کەسەی بە گوێرەی ئەوەی بیستوویەتی کردەوە بکات، بەڵام ئیبن عەباس دەڵێت کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئومەتەکانم پێ نیشاندرا، پێغەمبەرم بینی کۆمەڵێکی کەمی لە گەڵ بوو، وپێغەمبەرم بینی پیاوێک یان دووانی لە گەڵ بوو، وپێغەمبەرم بینی کەسی لە گەڵ نەبوو، ڕەشاییەکی گەورەم پێ نیشیاندرا وامزانی ئەوە ئومەتەکەی منە، ووترا: ئەمە موسا وقەومەکەیەتی، سەیری لایەکی ترم کرد، ڕەشاییەکی گەورەم بینی، پێم ووترا: ئەمە ئومەتەکەی تۆیە، وحەفتا هەزاریان لە گەڵدایە دەچنە بەهەشتەوە بێ لێپرسینەوە وبێ سزادان»، پاشان هەستا وچووە ماڵەوە، بۆیە خەڵکی باسی ئەوەیان کرد (ئەو حەفتا هەزارەیان کرد)، هەندێکیان ووتیان: لەوەیە ئەوانە بن کە هاوەڵی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوون، وهەندێکی تریان ووتیان: ئەوانەن کە بە مسوڵمان بوونەوە لە دایک بوون وهیچ هاوەڵێکیان بۆ خوای گەورە بڕیار نەداوە، وهەندێک شتی تریان باسکرد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو وئەو باسانەیان پێی ووت، ئەویش فەرمووی: «ئەوانەن کە داوای ڕوقیە کردن ناکەن، وداوای داخ کردن ناکەن، وباوەڕیان بە شومیەتی نیە، وتەوەکول وپشت بەستنیان تەنها بە خوای گەورەیە»، بۆیە عوکاشە هەستا ووتی: داوا لە خوای گەورە بکە کە من لە ئەوان بم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «تۆ لە ئەوانیت»، پاشان پیاوێکی تر هەستا ووتی: داوا لە خوای گەورە بکەن من لە ئەوان بم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «عوکاشە پێش تۆ کەوت لەو داواکردنە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریحوصەینی کوڕی عبدالرحمن -ڕەحمەتی خواى لێبێت- باسی گفتۆیەک دەکات کە لە نێوان ئەو وسەعیدی کوڕی جوبەیر -ڕەحمەتی خواى لێبێت- ڕوویداوە سەبارەت بە ڕوقیە کردن، ئەویش ئەوەیە حوصەین دووپشکێک پێوەى دا وڕوقیەی کرد بۆ خۆی بە ڕوقیەکی ڕێگەپێدراو لە شەرعدا، کاتێک سەعید پرسیاری لێی کرد سەبارەت بە بەڵگەیەک لە سەر ئەنجامدانى ئەم کارە، حوصەین باسی فەرموودەیەکی (شەعبی) کرد -ڕەحمەتی خواى لێبێت- کە باسی ڕێگەپێدان دەکات بە ڕوقیە لە چاو وژەهر، وسەعید لە سەر ئەمە ستایشی کرد، بەڵام فەرموودەیەکی باسکرد کە ئامۆژگاری ئەوەى تێدایە کە واز لەم کردەوەیە بهێندرێت باشترە، وئەویش فەرموودەکەى ئیبن عەباسە کە چوار وەسفی تێدایە ئەگەر لە هەرکەسێکدا هەبێت ئەوا شایستەی چوونە بەهەشتە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزا، سیفەتەکان: داوانەکردنی ڕوقیە کردن، وداخ نەکردن، وباوەڕ نەبوون بە شومیەتی، وپشت بەستن وتەوەکول تەنها بە خواى گەورە، وکاتێک عەکاشە داواى لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد بۆ ئەوەى نزاى بۆ بکات کە یەکێک بێت لە ئەوان؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو کە ئەو یەکێکە لە ئەوان، وکاتێک پیاوێکی تر هەستا بۆ پرسیارکردنی هەمان شت؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نەرم ونیان بوو بەرامبەری بەوەى کە ئەم داواکردنە جێبەجێ نابێت وبۆ داخستنی دەرگای داواکردن لێی چونکە ئەگەر وا بوایە هەمووی داواى دەکرد.
لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە لەسەر دەستی ئەو سەركەوتن دەبەخشێت، خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە وپێغەمبەریش ئەویان خۆش دەوێت»، سەهل دەڵێت: كاتێك بەیانیان بەسەردا هات ؛ هەموویان ڕۆیشتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، هەریەكێكیان هیوای وابوو ئاڵاكە بە ئەو بدرێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «کوا عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب؟»، ووترا: ئەو چاوی ئێش وئازاری هەیە، بۆیە ناردیان بە دوایدا وهێنایان، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی کردە نێو چاوەکانییەوە ونزای بۆ کرد؛ بۆیە باش بوو وەکو ئەوە وابێت کە هەرگیز ئێش وئازاری نەبوو بێت، وئاڵاکەی پێدا، وپێی فەرمووی:«لە سەرخۆ بڕۆ هەتا دەچیتە نزیک خاکی ئەوان، پاشان بانگیان بکە بۆ ئیسلام، وهەواڵیان پێ بدە سەبارەت بە مافەکانی خوای گەورە لە ئیسلامدا، والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیدا سەبارەت بەوەی بەیانی مسوڵمانان سەردەكەون بەسەر جولەكەی خەیبەردا، ئەمیش لەسەر دەستی پیاوێك كە ئاڵاكەی پێدەدات ؛ مەبەست لە ئاڵا ئەو دروشم ونیشانەیە كە سوپا وەكو دروشمی خۆی بەرزی دەكاتەوە. ئەم پیاوە لە سیفەتەكانی ئەوەیە خوای گەورە وپێغەمبەرەكەی خۆشدەوێت، وخوای گەورە وپێغەمبەرەكەیشی خۆشیان دەوێت، هاوەڵان لە شەودا قسە وگفتوگۆیان دەكرد سەبارەت بەوەی ئاڵاكە بە كێ دەدات؟ وەكو هیوایەك بۆ بەدەستهێنانی ئەم ڕێزلێنانە مەزنە، كاتێك بەیانی هات ؛ ڕۆیشتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، هەموویان هیوایان وابوو ئەم ڕێزلێنانە بەدەستبهێنن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری كرد: عەلی كوڕی ئەبی تاڵب لە كوێیە -ڕەزای خوای لێبێت-؟ ووترا: ئەو نەخۆشە وچاوی ئازاری هەیە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناردی بەدوایدا، وهێنایان، بە ئاوی پیرۆزی نێو دەمی تفی كردە نێو چاوەكانی، ونزای بۆ كرد، خوای گەورە شیفای پێبەخشی لە نەخۆشیەكەی هەروەكو ئەوە وابێت نەخۆش نەبوو بێت، وئاڵاكەی پێدا، وفەرمانیپێكرد بەوەی لەسەرخۆ بڕوات هەتاوەكو نزیك دەبێتەوە لە قەڵای دوژمن، پاشان هاتنە نێو ئیسلام بخاتە پێشیان وبانگەوازیان بكات بۆ ئەم ئاینە، ئەگەر وەڵامیان دایەوە؛ ئەوەی واجبە لەسەریان بۆیان ڕوون بكەرەوە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی بانگەوازی كردن بۆ لای الله ی ڕوونكردەوە بۆ عەلی، وبانگخواز ئەگەر هۆكار بێت بۆ هیدایەتدانی پیاوێك ئەوا ئەمە خێرترە بۆی لەوەی وشتری سووری هەبێت كە لە گرانبەهاترین سامانەكانی عەرەبە، وخاوەنی بێت وبیكاتە خێر.
لە زەیدی کوڕی خالیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پێویستی موجاهیدێك جێبەجێ بكات لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەیش جیهادی ئەنجامداوە، وئەوەی پێویستی ماڵ ومنداڵی موجاهیدێك جێبەجێ بکات لە سەر خێر؛ ئەوا ئەو كەسەیش جیهادی ئەنجامداوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك هۆکارەکانی سەفەركردن وپێداویستیەكان وەكو چەك وسواری وخواردن وخەرجی وهتد بۆ موجاهیدێك دابین بكات وپیشتیوانی بێت لەمەدا؛ ئەوا ئەو كەسە بە موجاهید دادەنرێت وحوكمی ئەوی هەیە، وپاداشتی جیهاد كردنی دەستدەكەوێت. وهەركەسێك سەرپەرشتیاری كاروباری موجاهیدێك بێت لە خێر وچاكەدا، ونوێنەری بێت لە سەرپەرشتیاریكردنی خێزانەكەی لەكاتی ئامادەنەبوونی؛ ئەوا ئەم كەسەیش بە موجاهید دادەنرێت وحوكمی ئەوی هەیە.