





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە یەحیای كوڕی عومارەی مازنیەوە دەڵێت: لەوکاتەی عەمرو کوڕی ئەبی حەسەن پرسیاری لە عبداللەی کوڕی زەید کرد ئامادەبوم سەبارەت بە دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-؟ ئەویش (عبداللە): داوای گۆزەیەك (دۆلكەیەک) ئاوی کرد، ودەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت، لە گۆزەكەوە ئاوی کرد بە دەستەکانیا، وسێ جار شۆردنی، ودەستی خستە ناو گۆزەکەوە، (ئاوی دەرهێنا) وڕایدایە نێو دەم ولووتی وئاوەکەی دەرکرد، بە سێ چنگ ئاو -سێ جار ئەمەی ئەنجامدا-، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكەوە (وئاوی دەرهێنا) ؛ وسێ جار دەم وچاوی شۆر، دواتر هەردوو دەستی -باڵەكانی- دوو جار شۆرد هەتاوەکو ئانیشکەکانی [ئانیشکەکانیشی شۆرد]، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكەوە (ئاوی دەرهێنا) وسەری مەسح کرد، (دەستە تەڕەکەی بەرەو پێشەوە وپاشەوە برد بە سەر سەریدا) ؛ یەک جار [مەسحكردنی سەر ؛ مەسحكردنی گوێیەكانیش دەگرێتەوە]، پاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد هەتاوەكو گوێزنگەكانی [گوێزنگەكانیشی شۆرد].
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریعبداللەی كوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- چۆنیەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری ڕوونكردەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بەشێوەیەكی كرداری، داوای گۆزەیەك (دۆلكەیەک) ئاوی کرد، سەرەتا دەستەكانی شۆرد -هەتاوەكو مەچەك-، گۆزەكەی لار كردەوە وئاوی كرد بەسەر دەستەكانیدا وسێ جار شۆردنی ؛ لە دەرەوەی گۆزەكە، وپاشان دەستی خستە ناو گۆزەکەو، وبە چنگ ئاوی دەرهێنا وڕایدایە نێو دەم ولووتی وئاوەکەی دەرکرد، بە سێ چنگ ئاو -سێ جار ئەمەی ئەنجامدا-، پاشان بە چنگ ئاوی لە گۆزەكە هێنا وڕووی سێ دەم وچاوی شۆرد، دواتر بەچنگ ئاوی دەرهێنا وهەردوو دەستی دوو جار شۆرد ؛ هەتاوەکو ئانیشکەکانی [ئانیشکەکانیشی شۆرد]، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكە وبە چنگ ئاوی دەرهێنا وسەری بەدەستەكانی مەسح کرد، بەپێشەوەی سەر -سەرەوەی نێوچەوان- دەستپێكرد ودەستەكانی برد بەرەو پشتەوەی سەری هەتاوەكو سەرەوەی مل، پاشان دەستەكانی گەڕاندەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە دەستیپێكرد ؛ یەک جار ئەمەی ئەنجامدا [مەسحكردنی سەر ؛ مەسحكردنی گوێیەكانیش دەگرێتەوە]، پاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد هەتاوەكو گوێزنگەكانی [گوێزنگەكانیشی شۆرد].
ئیبن شەماسە المهري دەڵێت: هاتين بۆ لای عەمرو کوڕی عاص -ڕەزاى خواى لێبێت- لە سەرەمەرگدا بوو، زۆر گريا وڕووی کرده دیوارەکە، وایكرد له كوڕەکەى كه بڵێت: ئەی باوکە، ئايا پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- مژدەی فڵان شتی پێ نەدایت؟ ئايا مژدەی فڵان شتى پێ نەدایت؟ دەڵێت: ئینجا ڕووی تێكردین و ووتى: باشترين شت كە ئامادەی بكەیت: شاهێدی دانە بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتا: (هيچ پەرستراوێک هەق وڕاست نیە جگه له (الله) ومحمدیش پەیامبەر ونێردراوی خودایە)، من لە سەر سێ حاڵ بووم: كاتێک هەبوو كەس وەکو من ڕقی لەپێغەمبەرى خودا -صلى الله علیه وسلم- نەبوو، هیچیشم ئەوەندە پێخۆش نەبوو كە دەستم بە سەر کوشتیندا بڕۆیشتایە ئەگەر لەسەر ئەو حاڵەیان بمردمایە؛ ئەوا دەچوومە دۆزەخەوە. کاتێک خوای گەوره ئیسلامى خسته دڵمەوە، هاتم بۆ خزمەتی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- و ووتم: دەستت درێژ بکه با پەيمانت (بەیعەتت) بدەمێ، دەستى درێژکرد بەڵام من دەستم گێڕایەوە، فەرمووى: «ئەوە چیته ئەی عەمرو؟»، ووتم: ویستم مەرج دابنێم، فەرمووی: «چی مەرجێک دادەنێت؟»، ووتم: لە گوناهەکانم ببوردرێت، فەرمووى: «ئايا نازانى ئیسلام ھەرچى لە پێش خۆیدا هەبووه هەڵیدەوەشێنێتەوە وکۆچیش ھەرچى لە پێش خۆیدا هەبووه هەڵیدەوەشێنێتەوە، وحەجیش ھەرچى لە پێش خۆيدا هەبووە هەڵیدەوەشێنێتەوە؟»، پاش ئەمە کەس نەبوو هێندەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە لام خۆشەويست بێت، کەسیش ئەوەندە شکۆدار نەبوو لە بەرچاومدا، من نەمدەتوانى چاوم تێر بکەم لە سەيرکردنى لە بەر شكۆداريى، خۆ ئەگەر پرسیارم لێ بكرایە که وەسفى بكەم نەمدەتوانی، چونكە نەمدەتوانى تێر سەيرى بكەم، ئەگەر لەسەر ئەو حاڵه بمردمایە تكام وابوو لە خەڵکى بەهەشت بم، ئینجا شتانێکمان درایه دەست نازانم حاڵم چۆنە تێیدا؟، جا ئەگەر لەسەر ئەم حاڵه مردم با شين وشەپۆڕ و(مەشخەڵى) ئاگر یاوەرم نەبێت، ئەگەر شاردمتانەوه خۆڵ بپژێنن بەسەرمدا ئینجا به دەوری گۆڕەکەمدا بووەستن بە ماوەى ئەوەندەی وشترێك سەرببڕێت وگۆشتەکەی دابەش بکرێت. با دڵم پێتان خۆش بێت وبزانم چۆن وەڵامى فریشتەکانى پەروەردگارم دەدەمەوە.
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە موژدە دان وپیرۆزبایی لێکردنی تێدایە بە خێر، وپوختەی ئەم باسە مەزنە ئەوەیە، هاوەڵانێکی عەمروی کوڕی عاص -ڕەزاى خواى لێبێت- هاتن بۆ لای لە کاتی سەرە مەرگیدا؛ ڕووی کرد لە دیوارەکە وزۆر گریا، وکوڕەکەى پێی ووت: بۆچی دەگریت لە کاتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی بەهەشتی پێداویت؟ (عەمرو) ووتی: ئەی کوڕی من لە سەر سێ حاڵەت بووم، پاشان باسیانی کرد: زۆر ڕقی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، کەس وەکو ئەو ڕقی لێی نەبوو، وخۆزگەی دەخواست کە بیتوانیایە بیکوشتایە، وئەمەیش ئەوپەڕی کوفرە، هەتا خواى گەورە ئیسلامی خستە دڵیەوە وهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی پێغەمبەرى خودا، دەستت درێژ بکە بۆ ئەوەى بەیعەتت پێبدەم لە سەر ئیسلام، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو ودەستی درێژ کرد، بەڵام عەمروی کوڕی عاص دەستی گەڕاندەوە، نەک وەکو خۆبەگەورەزانینێک، بەڵکو بۆ دڵنیا کردنەوەیەک لە سەر ئەو باسەی دەیڵێت، پێی فەرموو: (ئەوە چیتە؟)، عەمرو ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من مەرجم هەیە بۆ مسوڵمان بووم (پابەند بوونم بە ئیسلام)، فەرمووی: (مەرجەکەت چییە؟)، ووتی: مەرجەکەم ئەوەیە کە خواى گەورە لە هەموو کوفر وتاوانەکانى پێشووم خۆش بێت، وئەمەیش گەورەترین غەمی بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-، وپێی وا بوو کە خواى گەورە لە تاوانەکانى پێشووی خۆش نابێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (ئايا نازانى ئیسلام ھەرچى لە پێش خۆیدا هەبووه هەڵیدەوەشێنێتەوە وکۆچیش ھەرچى لە پێش خۆیدا هەبووه هەڵیدەوەشێنێتەوە، وحەجیش ھەرچى لە پێش خۆيدا هەبووە هەڵیدەوەشێنێتەوە؟) سێ شتی باسکرد. سەبارەت بە ئیسلام: تاوانەکانى پێشوو هەڵدەوەشێنێتەوە (واتا خودا لێی خۆش دەبێت)، ئەمیش بە دەقی قورئانی پیرۆز، خواى گەورە دەفەرموێت: {قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا إِن يَنتَهُوا يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِن يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الْأَوَّلِينَ}[الأنفال: 38]، واته:{ئەی محمد صلى الله علیه وسلم بە كافران بڵێ: ئەگەر دەست هەڵبگرن لە كوفر ودژایەتی كردنى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وموسڵمان بن و بە تاك وتەنها خواى گەورە بپەرستن؛ ئەوا پێشتر چ تاوانیان كردووە لە كوفر ودژایەتی ئەوا خوای گەورە لە هەر هەمووی خۆش دەبێت، بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ دژایەتی و كوفر وكوشتاری مسوڵمانان ئەوا ڕێبازی خوای گەورە لە نەتەوەكانی پێشترا تێپەڕیوە تەماشا بكەن بزانن چۆن خوای گەورە لە ناوی بردوون ئێوەش بەو شێوازە لە ناو دەبات}. وکۆچکردن (هیجرەت): ئەگەر مرۆڤ کۆچ بکات لە وڵاتەکەی خۆی ئەگەر وڵاتی کوفر بێت بۆ وڵاتی ئیسلام؛ ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى پێشووی خۆش دەبێت. وحەجکردن: هۆکاری لێخۆشبوونە لە تاوانەکانى پێشووتر، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من حج لله، فلم يرفث، ولم يفسق رجع كيوم ولدته أمه )، واتا : (ھەرکەسێک حەج بکات، وھیچ وتە وگوفتار وکردارێکی نابەجێ ئەنجام نەدات وتاوان نەکات، ئەوا بێ گوناهـ و تاوان دەگەڕێـتەوە؛ وەکو ئەوە وایە ئەو ڕۆژە لە دایک بووە). عەمرو -ڕەزاى خواى لێبێت- بەیعەتی دا وپێغەمبەری خۆشویست -صلى اللە علیە وسلم- تا ئاستێک کە خۆشەویستترین کەس بوو لە لای، هەتا نەیدەتوانى چاوی تێر بکات لە بینینی ئەمیش وەکو بە شکۆداری وگەورەدانانێک بۆ ئەم پەیامبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، سبحان الله (پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگاری مەزن) کە دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بە هەر شێوەیەک کە خۆی بیەوێت! دوێنێ زۆر ڕقی لێی بوو، هەتا خۆزگەی دەخواست کە بیکوژێت، بەڵام ئێستا ناتوانێت چاوی تێر بکات لە بینینی، وناتوانێت وەسفی بکات، ئەمیش وەکو هەیبەت وڕێزگرتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-. عەمرو -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەگەر لە سەر حاڵەتی یەکەم بمردایە؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخ دەبوو، دەڵێت: ئەگەر لە سەر حاڵەتی دووەم بمردایە (واتا پاش مسوڵمان بوونی)؛ ئەوا هیوای ئەوە بوو کە لە ئەهلی بەهەشت بێت. تێبینی بکەن وئاگاداری قسەکانى بن کە دەڵێت: بە دڵنیایەوە ئەگەر لە سەر حاڵەتی یەکەم بمردایە ئەوا لە ئەهلی دۆزەخ بوو، بەڵام لە حاڵەتی دووەمدا بە هۆی زۆری ترسەوە ووتی: ئەگەر لە سەر حاڵەتی دووەم بمردایە ئەوا هیوا ئەوە بوو کە لە ئەهلی بەهەشت بێت، نەیووت لە ئەهلی بەهەشتە، چونکە شاهێدی دان بۆ چوونە بەهەشت وتەیەکی قورس وگرانە. پاش ئەوە بوو بە دەسەڵاتدار وئەمیر -ڕەزاى خواى لێبێت-، وئەوەى ڕوویدا ڕوویدا لە چیرۆکی جەنگی موعاویە وجگە لە ئەو، وعەمروی کوڕی عاص -ڕەزاى خواى لێبێت- ناسراو بوو بەوەى کە یەکێک بوو لە زیرەکترین پیاوەکانى عەرەب، دەڵێت: ئەوەی ڕوویدا لە حاڵەتی سێیەمدا دەترسم کاریگەری هەبوو بێت لە سەر کردەوەکانم. پاشان وەسیەتی کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- کە مرد نیاحەی بۆ نەکەن (نیاحە: واتە گریان وهاوار کردن بۆ مردوو)، وفەرمانى بەوە کرد کە پاش لە گۆڕ دانانى بۆ ماوەیەک لە سەر گۆڕەکەى بمێننەوە، هەتا بزانێت حاڵی چۆن دەبێت لە گەڵ ئەو فریشتانەى دێن بۆ لای، چونکە کاتێک کەسێک بمرێت دوو فریشتە دێن بۆ لای ودایدەنیشێن لە ناو قەبرەکەى، وسێ پرسیاری لێدەکەن: پەروەردگارت کێیە؟ چی ئاینێکت هەیە؟ کێ پێغەمبەرتە؟. فەرمانى کرد ماوەیەک لە سەر گۆڕەکەى بمێننەوە بە قەد ماوەی سەربڕینی وشترێک ودابەشکردنی گۆشتەکەى؛ ئەمیش بۆ ئەوەى دڵی پێیان خۆش بێت، وئەمیش بەڵگەیە لە سەر ئەوەى کە مردوو هەست بەوانە دەکات کە لە گۆڕی دەنێن، ولە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- هاتووە کە گوێی لە دەنگی نەعلەکانیانە ئەگەر تەواو بن لە دانانى لە گۆڕەکەدا. ولە فەرموودەی تردا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مردوویەکی لە گۆڕ دابنرایە ئەوا بۆ ماوەیەک لە سەر گۆڕەکەى ڕادەوەستا، ودەیفەرموو: (استغفروا لأخيكم، واسألوا له التثبيت؛ فإنه الآن يسأل)، واته: (داواى لێخۆشبوون بکەن بۆ براکەتان وداواى جێگیر بوونی بۆ بکەن؛ چونکە ئەو ئێستا پرسیاری لێدەکرێت)، بۆیە سونەتە کاتێک مردوو لە گۆڕ دانرا بۆ ماوەیەک لە سەر گۆڕەکەى بمێنینەوە وبڵێین: (اللهم ثبته، اللهم ثبته، اللهم ثبته، اللهم اغفر له، اللهم اغفر له، اللهم اغفر له)، واته: (خودایە جێگری بکە، خودایە جێگری بکە، خودایە جێگری بکە، خودایە لێی خۆش بە، خودایە لێی خۆش بە، خودایە لێی خۆش بە)، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر داواى سەلامەت بوون (جێگیربوون) ولێخۆشبوونی بکردایە بۆ مردووەکە سێ جار دووبارەیانی دەکردەوە. وسەرەنجام کوڕەکەى عەمروی کوڕی عاص پێی ووت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی چوونە بەهەشتی بە تۆ داوە، وئەمیش بۆ موژدە دان بە خێر وپیرۆزبایی کردن.
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە ئەو خەریکی سیواک کردن بوو بە سیواکێکی تەڕ، ولایەکی سیواکەکە لە سەر زمانی بوو، ودەیووت: ئەع، ئەع، وسیواکەکە لە دەمی بوو، ودەنگێکی لێوە دەردەچوو وەکو ڕشانەوە).
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەبی موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات: کە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە کاتێکدا کە ئەو سیواکی دەکرد بە سیواکێکی تەڕ، چونکە سیواکی تەڕ دەم باشتر پاک دەکاتەوە، وناو دەم ئازار نادات، وسیواکەکەی خستبووە سەر زمانی وزۆر پاکی دەکردەوە بە سیواکەکە، هەتا وەکو ئەوە وابوو کە بڕشێتەوە.
لە عەماری کوڕی یاسرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ناردمی بۆ پێویستیەک ، لە ڕێگادا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەست نەکەوت تاخۆم بشۆرم، بۆیە ئەملاو ئەولام کرد بە خۆم لە ناو خۆڵدا هەروەکو چۆن ئاژەڵ ئەملاو ئەولا دەکات لە سەر خۆڵدا، پاشان هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئەمەم بۆی باسکرد، فەرمووی: «بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی، هەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی پێ مەسح کرد.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- عەماری كوڕی یاسری نارد لەسەفەرێكدا -ڕەزای خوای لێبێت- بۆ جێبەجێكردنی پێویستیەك، بەڵام ئەو تووشی لەشگرانی بوو ؛ بەهۆی جووتبوون یان دابەزینی مەنی بەشەهوەت، وئاوی دەست نەكەوت بۆ خۆشۆردن، وحوكمی تەیەمومی نەدەزانی بۆ حاڵەتی لەشگران بوون، تەنها حوكمەكەی دەزانی بۆ دەستنوێژگرتن. ئیجتیهادی كرد وگومانی وابوو ؛ هەروەكو چۆن بۆ ڕووداوی بچووك هەندێك لە ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن مەسح دەكرێت بە خۆڵ، بەهەمان شێوە بۆ تەیەموم كردن لە لەشگرانی دەبێت خۆڵ هەموو لاشە بگرێتەوە؛ ئەمیش بەپێوان -قیاس- لەسەر ئاو، خۆی هەڵگێڕا لەنێو خۆڵەكە هەتاوەكو هەموو لاشەی بوو بە خۆڵ ونوێژی كرد، كاتێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئەمەی بۆی باسکرد، بۆئەوەی بزانێت ئایا كارەكەی دروستە یان نا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چۆنیەتی تەیەموم كردنی بۆ ڕوونكردەوە بۆ ڕووداوی بچووك، وبۆ ڕووداوی گەورە وەكو لەشگرانی، ئەویش ئەوەیە یەك جار ؛ دەستەكانی بدات بەسەر خۆڵی سەر زەوی، پاشان دەستی چەپ مەسح بكات بەسەر دەستی ڕاست، ودیوی سەرەوەی دەستەكان وڕووی مەسح بكات.
لە تاریقی کوڕی شیهابی بەجەلی ئەحمەسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک کە خەریک بوو سەفەر بکات؛ پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: کام جیهاد باشترینە؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «وتەیەکی هەق لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپیاوێک کاتێک ئامادە بوو بۆ سەفەر کردن پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: چی جۆرە جیهادێک باشترینە؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو باشترین جۆری جیهاد ئەوەیە کە فەرمانی چاکە بکات بە دەسەڵاتدارێکی ستەمکار، یان نەهی لێبکات لە خراپەیەک، چونکە جیهاد تەنها نەبەستراوە بە جەنگ وکوشتار ئەنجامدان، بەڵکو چەند پلەیەکی هەیە، وئەوەی باسکراوە زۆرترین پاداشتی هەیە، چونکە هۆکاری کوشتن یان بەند کردنە لە لایەن دەسەڵاتداری ستەمکارەوە، وچونکە ئەو کەسانەى ئەم کارە دەکەن زۆر کەمن.
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک». ^(واتە: هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد پێغەمبەری خودایە).
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریهاوەڵی بەڕێز جەریری كوڕی عبداللە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو پەیمانیدا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پابەندبوون بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- وئەنجامدانی پێنج نوێژە فەرزەكە لە شەو وڕۆژێكدا، بە مەرج وپایە و واجب وسونەتەكانی، وزەكاتدانی فەرزكراو، ئەمیش پەرستنێكی داراییە ؛ لە دەوڵەمەندەكان وەردەگیرێت ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن لە هەژارەكان وئەوانی تر، و لەسەر پابەندبوون بە گوێڕایەڵی كاربەدەست، وئامۆژگاری بۆ هەموو مسوڵمانێك، ئەمیش بەوەی بەپەرۆش بێت لەسەر سوود گەیاندن پێیان، ودوورخستنەوەی هەموو شەڕ وزیانێك لێیان ؛ بە قسە وكردەوە.
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستی گرتم وفەرمووی: «ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت»، هەروەها فەرمووی: «ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ) واته: (ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت، وسوپاس کردنت، وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)».
رواه أبو داود والنسائي وأحمدپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی موعازی گرت -ڕەزای خوای لێبێت-، وپێی فەرموو: والله من تۆم خۆشدەوێت، وئامۆژگاریت دەكەم ئەی موعاز؛ واز مەهێنە لەوەی لەپاش هەموو نوێژێك بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ: ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت)؛ لە هەموو قسە وكردەوەیەك كە ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە گوێڕایەڵی پەروەردگار. (وَشُكْرِكَ:وسوپاس کردنت)؛ بە بەخشینی نیعمەتەكان ودوورخستنەوەی ناڕەحەتیەكان. (وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ:وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)؛ بە دڵسۆزی بۆ الله وشوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
لە ئەبی هورەیرە وعبداللەی کوڕی عەمرو وعائیشەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «تیاچوون وسزا بۆ (پاژنەی پێ) لە دۆزەخ».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەیپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئاگاداری دەدات سەبارەت بە دەستنوێژگرتن وکەموکورتی کردن تێیدا، وئامۆژگاری دەکات بە گرنگیدان پێی وبەجێهێنانی بە شێوەیەکی ڕێک وکامڵ، وچونکە (پاژنەی پێ) زۆر جار ئاو پێی ناگات وبۆیە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی کەموکورتی لە دەستنوێژ ونوێژدا، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوەی دا کە سزا هەیە لە سەر نەشۆردنی بە شێوەیەکی کامڵ وسزا هەیە بۆ ئەو کەسەی شۆردنی (پاژنەی پێی) پشتگوێ دەخات بە شێوەیەکی شەرعی.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە تاریکایی شەودا نوێژی عیشای کرد، وعومەر دەرچوو، ووتی: نوێژ کردن، ئەی پێغەمبەری خودا، ئافرەتەکان ومنداڵەکان خەوتن، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو وسەری تکەی ئاوی لێدەهات، وفەرمووی: «ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم -یان لە سەر خەڵکی- ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە ئەنجامدانی نوێژی عیشا لەم کاتەدا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- جارێکیان نوێژی عیشای دوا خست، هەتا کاتێکی زۆر لە شەو ڕۆیشت، وئافرەتەکان ومنداڵەکان نووستن، لەوانەی کە توانا وئارامگرتنیان نیە لە سەر زۆر مانەوە؛ بۆیە عومەری کوڕی خەتاب هات بۆ لای، و ووتی: نوێژ، ئافرەتەکان ومنداڵەکان نووستن، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو لە ماڵەکەی وقژی ئاوی لێدەتکا بە هۆی خۆشۆردنەوە، وئەوەی ڕوونکردنەوە کە باشتر وایە نوێژی عیشا دوا بخرێت، ئەگەر ئەو ناڕەحەتی وقورساییە نەبوایە کە دەکەوێتە سەر ئەوانەی چاوەڕێی کاتی نوێژ دەکەن، فەرمووی: (ئەگەر ناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە نوێژکردن -نوێژی عیشا- لەم کاتە درەنگەدا).