





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە»، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ڕۆژووگرتن قەڵغانە (پارێزەرە)، بۆیە ئەگەر کەسێکتان بە ڕۆژوو بێت ئەوا با قسەی ناشیرین وناڕەوا نەکات ودەنگی بەرز نەکاتەوە وهاوار نەکان، وئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان دەیویست شەڕی لە گەڵ بکات، ئەوا با بڵێت: من بە ڕۆژووم، سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە؛ بۆنی گۆڕاوی دەمی ڕۆژووگر لای خوای گەورە لە بۆنی میسک خۆشترە، وڕۆژووگر دوو خۆشی وئاسوودەیی بۆ هەیە کە پێیان دڵخۆش دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت ئەوا دڵخۆش دەبێت (بە ڕۆژوو شکاندنی)، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە پاداشتی ڕۆژووگرتنی»
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە لەم فەرموودە قودسیەدا دەفەرموێت: هەموو كردەوەیەكی نەوەی ئادەم پاداشتەكەی چەندەها جار دەبێتەوە لە دە جار هەتاوەكو حەوت سەد جار، جگە لە ڕۆژووگرتن نەبێت؛ چونكە بۆ منە وتووشی ڕیا نابێت تێیدا، بۆیە تەنها من دەزانم پاداشتی چەندە وچەندەها جاربوونی پاداشتەکەی چەنێکە. پاشان فەرمووی: (ڕۆژووگرتن قەڵغانە -پارێزەرە-)؛ پاراستن وداپۆشەر وقەڵایەكی پارێزراوە دژ بە چوونە دۆزەخ، چونكە گرتنەوەی نەفسە بەرامبەر شەهوەت وتووشبوون بە گوناهەكان، ودۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەكان. (بۆیە ئەگەر کەسێکتان بە ڕۆژوو بێت ئەوا با قسەی ناشیرین وناڕەوا نەکات)؛ بە سەرجێی کردن لەگەڵ هاوسەری وپێشەكیەكانی، وقسەی پوچ وناشیاو نەكات. (ودەنگی بەرز نەکاتەوە بە هاوار)؛ بە شەڕ وناكۆكی وهاواركردن. (وئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان دەیویست شەڕی لە گەڵ بکات)؛ لە مانگی ڕەمەزاندا، (ئەوا با بڵێت: من بە ڕۆژووم)؛ بۆئەوەی بەرامبەر وازبهێنێت، بەڵام ئەگەر هەر سوور بوو لەسەر شەڕ كردن ئەوا دەبێت بە كەمترین زەرەر دووربخرێتەوە هاوشێوەی دوورخستنەوەی كەسی دەستدرێژكار. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد بە ئەوەی نەفسی بەدەستێتی؛ كە گۆڕانی بۆنی دەمی ڕۆژووگر بەهۆی ڕۆژووگرتنەوە لەلای خوای گەورە لە قیامەتدا خۆشترە لە بۆنی میسك كە بەكاردەهێنرێت لە هەینیەكان ودانیشتنەكانی زیكركردن. ڕۆژووگر دووجار ئاسوودە دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشكێنێت ئەوا ئاسوودەیە بە نەمانی برسێتی وتینووێتی چونكە ڕێگەیپێدراوە ڕۆژووەكەی بشكێنێت، وئاسوودەیە بە تەواوكردنی ڕۆژووگرتن وپەرستن، وئاسانكاریە بۆی لەلایەن پەروەردگاریەوە، ویارمەتیدەرە بۆئەوەی ڕۆژووەكانی داهاتوو بگرێت. (وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە ڕۆژووگرتنی)؛ بەهۆی ئەو پاداشتەی پێی دەبەخشرێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- شەونوێژی دەکرد، ئەویش لە پێشیەوە خەوتبوو؛ ئەگەر تەنها نوێژی ویتری بمایە، ئەوا ئەویشی هەڵدەستاند ونوێژی ویتری دەکرد. ولە ریوایەتێکدا: ئەگەر تەنها نوێژی ویتری بمایە، دەیفەرموو: «هەستە نوێژی ویتر بکە ئەی عائیشە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- شەو نوێژی دەکرد، وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- لە نێوان دەستی ئەو خەوتبوو (لە بەرامبەری خەوتبوو)، ولە ریوایەتێکی (البخاري ومسلم)دا: (پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نوێژی دەکرد ومنیش لە نێوان ئەو وقیبلە ڕاکشا بووم، وەکو ڕاکشانی جەنازە). ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- شەونوێژی تەواو بکردایە، پێش ئەوەى نوێژ ویتر بکات؛ عائیشەی هەڵدەستاند بۆ ئەوەى نوێژی ویتر بکات، لە ریوایەتەکەى (مسلم)دا، ئەگەر تەنها نوێژی ویتر بمایە، دەیفەرموو: (قُومِي فأوْتِري يا عائشة)، واته: (هەستە ئەی عائیشە نوێژی ویتر بکە). لە ریوایەتەکەى (أبي داود)دا: (حتى إذا أراد أن يوتر أيْقَظها فأوترت)، واته: (ئەگەر بیویستایە نوێژی ویتر بکات، ئەوا عائیشەی بەخەبەر دەکردەوە وئەویش نوێژی ویتر دەکرد). واتا: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە سەرەتای شەودا عائیشەی هەڵنەدەستاند نەدەکردەوە لە خەو، بەڵکو ئەگەر تەنها نوێژی ویتر بمایە بەخەبەری دەکردەوە وڕاستەوخۆ پاش هەستانى نوێژی ویتر دەکرد بۆ ئەوەى خەو نەیباتەوە ونوێژی ویتری لە دەست نەچێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: شەوێکیان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دیار نەبوو، بە دوایدا گەڕام ودەستم بەر بنی پێیەكانی كەوت بە وەستێنراوی لەكاتێكدا ئەو لەنێژدا لەشوێنی نێژی بوو، ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أَعُوذ بِرِضَاك من سَخَطِك، وبِمُعَافَاتِكَ من عُقُوبَتِكَ، وأعُوذ بِك مِنْك، لا أُحْصِي ثَناءً عليك أنت كما أَثْنَيْتَ على نفسك»، واته: «ئەی خودایە؛ من پەنا بە ڕازی بوونی تۆ دەگرم لە توڕە بوونت، وپەنا بە لێخۆشبوونی تۆ دەگرم لە سزات، پەنا دەگرم بە تۆ لە خۆت، وهەرگیز ناتوانم وەسف وستایشتت بكەم تۆ بەو شێوەیەی کە وەسف وستایشی خۆتت کردووە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: شەوێكیان خەوتبووم لە تەنیشتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، لەناكاو هەستم كرد دیار نەما، گەڕام ودەستم دا لەو شوێنەی نوێژی تێدا دەكرد لە ژوورەكەدا؛ بۆم دەركەوت لە سوجدەدایە وپێیەكانی ڕاوەستاندووە، ودەیفەرموو: (اللَّهُمَّ إني أَعُوذ: ئەی خودایە؛ من پەنا بە تۆ دەگرم)؛ ودەیكەم بە هۆكار و وەسیلە وپێی لێت دەپارێمەوە وتكات لێدەكەم، (بِرِضَاك من سَخَطِك:بەڕازی بوونت لە توڕەبوونت)؛ لەوەی لە من یان لە ئومەتەكەم توڕە بیت، (و) پەنات پێدەگرم، (بِمُعَافَاتِكَ:بە لێخۆشبوونت)؛ ولێبووردەیی ولێخۆشبوونت فراوانە وسنووری نییە، (من عُقُوبَتِكَ:لە سزادانت). (وأعُوذ بِك مِنْك:پەنا دەگرم بە تۆ لە خۆت)؛ بە سیفەتە جوانەكانت لە سیفەتە شكۆدارەكانات، چونكە هیچ كەس پەنا لە تۆ ناگرێت مەگەر بە تۆ نەبێت، هیچ پەنا وڕزگاربوونێك لە الله نییە مەگەر بۆ لای الله نەبێت. (لا أُحْصِي ثَناءً عليك:وهەرگیز ناتوانم وەسف وستایشتت بكەم)؛ ناتوانم بیژمێرم ودیاری بكەم بەو شێوەی شایستەی تۆیە ئەگەرچیش ئەوپەڕی هەوڵ وكۆشش بکەم چونكە بێ دەسەڵاتیشم لە ئاست ژماردنی نیعمەتەكانت وچاكەكاریت. (أنت كما أَثْنَيْتَ على نفسك:تۆ بەو شێوەیەی کە وەسف وستایشی خۆتت کردووە)؛ تەنها تۆ بەو شێوەیە ستایشی خۆتت كردووە كە شیاوە بۆ خۆت، چی كەسێك دەتوانێت مافی ستایشكردنت جێبەجێ بكات؟!
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا: چی نوێژێک باشترینە؟ فەرمووی: «زۆر وەستان لە کاتی نوێژدا».
موسلیم گێڕاویەتیەوەهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: کام نوێژ کردن باشترینە؟ ئەم پرسیارکردنەیان بە هۆی سوور بوونیان بوو لە سەر ئەنجامدانی زۆرترین چاکە، ومەبەستیان ئەوە بوو: چی جۆرە نوێژ کردنێک خێرترین وباشترینە؟ وەستان لە کاتی نوێژ یان ڕکوع بردن یان سوجدە بردن؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێیانی فەرموو کە باشترین وخێرترین جۆری نوێژ بریتیە لە زۆر وەستان بە پێوە لە کاتی نوێژدا (طول القيام)، چونکە زۆرترین قورئان خوێندنی تێدایە وشێوازی وەستان لە کاتی نوێژدا نیشانەی ملکەچی ودەربڕینی زەلیلی ولاوازییە بەرامبەر خوای گەورە.
لە شورەیحی کوڕی هانیئەوە دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتم: ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بگەڕایەتەوە بۆ ماڵەکەى بە چی شتێک دەستی پێدەکرد؟ ووتی: «بە سیواک کردن».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەسوننەت وڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو كە دەستی دەكرد بە سیواك كردن لە پێش چوونە ماڵەوە؛ لە هەركاتێك لە شەو یان لە ڕۆژدا.
لە عبد اللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک باسکرا لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە شەو خەوتووە هەتاوەکو بەیانی بەسەردا هاتووە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەوە پیاوێکە شەیتان میزی کردووەتە نێو گوێیەکانی، -یان فەرمووی-: نێو گوێی».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پیاوێك شەو خەوت هەتاوەكو خۆری بەیانی بەسەردا هات وهەڵنەساوە بۆ ئەنجامدانی نوێژە فەرزەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوە پیاوێكە شەیتان میزی كردووەتە نێو گوێیەكانی.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «دە شت لە فیترەتەوەن: کورتکردنەوەی سمێڵ، وڕیش هێشتنەوە، وسیواک کردن، وئاو ڕادانە ناو لووت (استنشاق)، وبڕینی نینۆکەکان، وشۆردنی بورجومەکان*، لابردنی مووی بن باڵ، ومووی بەر تاشین، وتارات کردن»، گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: دەیەمیانم لە بیرچوو لەوەیە ئاو ڕادانە نێو دەم (المضمضة) بێت. *[بورجوم: جومگەى پەنجەکانى دەستە لە ژێرەوە وسەرەوە لە نێوان ئێسکە بچوکەکان، کە زۆر جار پێست ڕەش دەبێتەوە بەهۆی پیسی وچەوریەوە، شۆردنیان وپاککردنەوەیان لە سونەتە].
موسلیم گێڕاویەتیەوەعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ەوە کۆمەڵێک سونەتەکانى فیترەتمان بۆ دەگێڕێتەوە. و (فیترەت): ئەو سروشتەیە کە خواى گەورە مرۆڤی لەسەر دروستکردووە، ولایان قبوڵکراوە ئەگەر کەسەکە فیترەتی پاک وکەسێکی لادەر نەبێت لە ڕێگای ڕاست، چونکە فیترەتی کەسی لادەر بەهەند وەرناگیرێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (كل مَولود يُولد على الفِطْرة فأبواه يهودانه أو ينصرانه أو يُمَجِّسَانه)، واته: (هەموو منداڵێک لەسەر فیترەت لە دایک دەبێت، ودایک وباوکی دەیکەنە جولەکە یان نەسڕانی یان مەجوسی)، وفیترەت لەم فەرموودەیەدا مەبەست لەسەر فیترەتی یەک خوا پەرستنە بێ شەریک وهاوبەشدانان بۆی. 1/ (کورتکردنەوەی سمێڵ): بڕینی هەتاوەکو لێوەکان دەربکەون، وئەمەش هۆکاری پاکێتیە، وئەگەر درێژ بێت لەوەیە تێکەڵ بێت لە گەڵ خواردن وخواردنەوە، ودیمەنێکی ناشیرینە ئەگەر زۆر بێت. بۆیە پێویستە مسوڵمان سمێڵی کورت بکاتەوە وماوەى چل ڕۆژ تێپەڕ نەکات، ئەمیش بەهۆی فەرموودەی: ئەنەسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- کە دەڵێـت: (وُقِّت لنا في قص الشارب، وتقليم الأظفار، ونتف الإبط، وحلق العانة، أن لا نترك أكثر من أربعين ليلة)، واته: (پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتی بۆمان دیاریکرد لە کورتکردنەوەی سمێڵ وبڕینی نینۆک ولابردنی مووی بن باڵ ومووی بەر تاشین کە چل ڕۆژ تێپەڕ نەکات). 2/ (وڕیش هێشتنەوە): ڕیش: ئەو مووەیە کە لەسەر چەناگە وهەردوو ئێسکە لارەکەى تەنیشی چەناگە بەرەو گوێیەکان دەڕوێن، ومەبەست لێرەدا هێشتنەوەیانە، وازی لێبهێندرێت کە زۆر بێت وکەم نەکرێتەوە نە بە تاشین ونە بە کورتکردنەوە، نە بە زۆری ونە بە کەمی، چونکە مەبەست لە هێشتنەوە (إعفاء) ئەوەیە کە زۆر وچڕ بێت، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: { حَتَّىٰ عَفَوا }[الأعراف: 95]، واتە:{هەتا بە تەواوی له هەموو ڕوویەکەوە زیادیان کرد}، وفەرموودەی زۆر هاتووە لە پێغەمبەرەوە -صلى الله علیه وسلم- کە فەرمانی کردووە بە ڕیش هێشتنەوە بە فەرمان ودەستەواژەی جیاواز، لەوانەش: (وفروا، أرخوا، أعفوا)، وهەموو ئەم دەستەواژانە فەرمانە بە هێشتنەوەی ڕیش وکورت نەکردنەوەى، بۆیە نابێت مسوڵمان ڕیشی بتاشێت، ئەگەر وا بکات ئەوا پێچەوانەى ڕێبازی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرداری ئەنجامداوە وسەرپێچی کردووە وخۆی چواندووە بە موشریکەکان. 3/(سیواک کردن): واتا سیواک کردن لە خووەکانى فیترەتە وشەریعەت هانی داوە بۆ ئەنجامدانى، (پاککەرەوەیە بۆ دەم وهۆکاری ڕازی بوونی پەروەردگارە): بۆیە لە هەموو کاتێکدا ڕێگەپێدراوە وبەتایبەتتریش لە پێش دەستنوێژگرتن ونوێژکردن وپاش هەستان لە خەو وگۆڕانی بۆنی ناو دەم وزەرد بوونی ددانەکان وجگە لەمانە. 4/(ئاو ڕادانە ناو لووت (استنشاق)): واتا ئاو ڕادانە ناو لووت وهەڵمژینی بۆ پاککردنەوەی لە خووەکانى فیترەتە، چونکە پاککردنەوەیەتی لەو پیسیانەى کە لەوەیە ببنە هۆی زیان. وئاو ڕادانە ناو لووت لە هەموو کاتێک دروستە بۆ دەستنوێژ وجگە لە دەستنوێژ وهەرکاتێک پێویست بوو لووت پاک بکرێتەوە ئەوا ئاو ڕادەدرێتەوە نێو لووت وهەڵدەمژرێت ودەردەکرێت بۆ دەرکردنی پیسیەکانى ناو لووت، وئەمەش بە پێی مرۆڤەکان دەگۆڕێت مرۆڤی وا هەیە تەنها لە کاتی دەستنوێژ ئەم کارە دەکات وکەسی واش هەیە کاتى تریش پێویستە لووتی پاک بکاتەوە. ولە سونەتەکانى فیترەتیش (ئاو ڕادانە ناو دەمە (المضمضة)): لووت ودەم هەندێک جار تووشی پیسی وپاشەڕۆ دەبن بۆیە پێویستە پاک بکرێنەوە وگرنگیان پێبدرێت. 5/(وبڕینی نینۆکەکان): لە سونەتەکانى فیترەتە، ومەبەست بڕینی نینۆکەکانى دەست وپێیەکانە، ودەبێت بە لایەنی کەم چل ڕۆژ جارێک ببڕدرێن (بقرتێندرێن) هەروەکو لە فەرموودەکەى ئەنەسەدا هاتووە، ئەگەر لەماوەی ئەو چل ڕۆژەدا جارێک زیاتریش بێت یان هەفتانە بێت ئاساییە وباشتریشە. 6/(شۆردنی بورجومەکان):بورجوم: جومگەى پەنجەکانى دەستە لە ژێرەوە وسەرەوە لە نێوان ئێسکە بچوکەکان، کە زۆر جار پێست ڕەش دەبێتەوە بەهۆی پیسی وچەوریەوە، شۆردنیان وپاککردنەوەیان لە سونەتە، وجاری وا هەیە بەهۆی گرج بوونیانەوە ئاو پێیان ناگات، وئاو دەکرێت پێیاندا وبە دەستەکەى تر پاک دەکرێنەوە، لە فیترەتە گرنگیدان بە پاک وخاوێنی ئەم شوێنانە. وجگە لە بورجومەکان پێویستە شوێن وجومگەکانى تری لاشەش پاک بکرێنەوە کە پیسی وئارەق تێیاندا کۆ دەبێتەوە وەکو دەوروپشت وناوەوەى گوێ، وپشتی ئەژنۆکان (چۆکەکان)، وبنی ڕانەکان وشوێنی تر کە زۆر جار پیسی وچڵکەکان دەرناکەون. 7/(لابردنی مووی بن باڵ): واتە لە خووەکانى فیترەتە، وئەویش لابردنی مووەکانی بنی باڵە، چونکە شوێنێکە ئارەق وچڵکی بە زۆری تێیدا کۆ دەبێتەوە، وبۆنێکی ناخۆش دەردەکات، وبە هەمان شێوە دەبێت لە چل ڕۆژ بە لایەنی کەمەوە جارێک مووەکانی لاببرێت هەروەکو لە فەرموودەکەی ئەنەسدا هاتووە، بەڵام کە هەفتانە بێت باشترە، ئەگەر لابردن قورس بوو ئەوا تاشین وبەکارهێنانى کرێمی موو لادەر ئاساییە چونکە ئامانجیان بەجێهێنا ئەویش بریتیە لە پاککردنەوەى ئەو شوێنە. 8/(مووی بەر تاشین): واتە لە خووەکانى فیترەت لابردنی مووی بەرە، ئەو مووانە زبرن ولە دەوروپشتی ئەندامەکانى زاوزێی نێر ومێ دەردەچن، لابردنی ئەم مووانە لە فیترەتەوەیە لابردنیان بەهەر شێوەیەک وبەکارهێنانى هەر کەرەستەیەکدروستە کە زیانی نەبێت چونکە ئامانج پاککردنەوەیە، وبە هەمان شێوە دەبێت لە چل ڕۆژ بە لایەنی کەمەوە جارێک بتاشرێت هەروەکو لە فەرموودەکەی ئەنەسدا هاتووە، بە هەمان شێوەیە لابردنی مووی دەوروپشتی شوێنی دەرچوونی پاشەڕۆی پیسی ناو سک کارێکی باشە بە تایبەت ئەگەر مووەکان زۆربن وبنە هۆی کەڵکە بوونی چڵک وپیسی. 9/(تارات کردن): واتە تارات کردن لە فیترەتەوەیە، هەروەکو پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (من الفطرة: المضمضة، والاستنشاق والانتضاح) ،واته: (فیترەت: ئاو ڕدانە ناو دەم (المضمضة)، وئاو ڕدانە ناو لووت وهەڵمژینی (الإستنشاق، وتارات کردن (پاککردنەوەى ئەو شوێنانەى میز وپاشەڕۆی لێوە دەردەچێت بە دەستی چەپ وئاو یان بە بەرد یان پەڕۆ وکلینسک وشتی پاککەرەوە یان هەر شتێکی تر کە شوێنەکان پاک دەکاتەوە وپاشەڕۆ لا دەبات، پێی دەووترێت: (الإنتضاح یان الإستنجاء). گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: دەیەمیانم لە بیرچوو، لەوەیە (ئاو ڕادانە نێو دەم بێت (المضمضة) وئەمەش گومانێکە لە لایەن گێڕەرەوەکەوە. وسەرەنجام ئەم کردەوانە ڕووکەشی دەرەوەى مرۆڤ پاک دەکەنەوە وشتە پیس وناشیرینەکانى لادەبەن.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خەوتوون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە شەوێکی درێژت لە پێشدایە، ئەگەر هەستا ویادی خوای گەورەی کرد ئەوا گرێیەک دەکرێتەوە، ئەگەر دەستنوێژی گرت ئەوا گرێیەکی تر دەکرێتەوە، ئەگەر نوێژ بکات ئەوا هەموو گرێکان دەکرێنەوە، بۆیە ڕۆژی بەسەردا دێت بە دەروونێكی چالاك وپاك وئاسوودەوە، بەڵام ئەگەر وا نەکات (هەڵنەسێت بۆ نوێژ) ئەوا ڕۆژی بەسەردا دێت بە دەروونێكی پیس وناڕەحەت وتەمەڵەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی شەیتان ڕووندەكاتەوە وبەرەنگاربوونەوەی بەرامبەر ئەو مرۆڤەی دەیەوێت هەستێت بۆ شەونوێژ یان نوێژی بەیانی. ئیماندار ئەگەر بیەوێت بخەوێت ئەوا شەیتان سێ گرێ لە پشتی سەری دەدات. ئەگەر ئیماندار هەستێت ویادی الله بكات -سبحانه وتعالی- و وەڵامی وەسوەسەكانی شەیتان نەداتەوە؛ ئەوا گرێیەك دەكرێتەوە. دواتر كە دەستنوێژ دەگرێت؛ گرێیەكی تر دەكرێـتەوە. پاشان ئەگەر هەستێت ونوێژ بكات؛ گرێی سێیەم دەكرێتەوە، وبەیانی بەسەردا دێت بە دەروونێكی پاك وچالاكەوە چونكە ئاسوودەیە بەوەی خوای گەورە هیدایەتی دا بۆ ئەنجامدانی پەرستن، وبە هیوای پاداشت ولێخۆشبوونی پەروەردگاریەتی، لەگەڵ نەمانی گرێ وپەكخستنی شەیتان، ئەگەرنا -هەڵنەسێت بۆ نوێژی بەیانی- ئەوا بەیانی بەسەردا دێت بە دەروونێكی پیسەوە، وتەمەڵە لەئاست كردنی خێر وچاكە؛ چونكە بەستراوەتەوە بە كۆت وزنجیری شەیتان، ودوورە لە پەروەردگاری میهرەبان.
لە مەعدان كوڕی ئەبی تەڵحەی ئەلیعمریەوە دەڵێت: گەیشتم بە سەوبان (بەندەی ئازاد كراو لەلایەن) پێغەمبەری خوداوە -صلى الله علیه وسلم-، ووتم: كردەوەیەكم پێ بڵێ ئەگەر بیكەم خوای گەورە بەهۆیەوە دەمخاتە بەهەشت؟ یان دەڵێـت -ووتم-: خۆشەویستترین كردەوە لەلای خوای گەورە، (سەوبان) بێدەنگ بوو. پاشان پرسیارم لێكرد، هەر بێدەنگ بوو، پاشان سێیەم جار پرسیارم لێكرد، ووتی: ئەم پرسیارەم كرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ فەرمووی: «سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات». مەعدان دەڵێت: پاشان گەیشتم بە ئەبو دەردائـ هەمان پرسیارم لێكرد، ئەویش وەكو سەوبان وەڵامی دامەوە.
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە ئەو كردەوەی كە دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت یان پرسیاری لێكرا سەبارەت بە خۆشەویستترین كردەوە لەلای خوای گەورە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پرسیاركاری فەرموو: زۆر سوجدە ببە بۆ خوای گەورە ئەمیش بە زۆر ئەنجامدانی نوێژ، چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات.