





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی زەیدی کوڕی عاسمی مازنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک سکاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هەندێک شت دێتە خەیاڵیدا لە کاتی نوێژدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «با نوێژەکە جێنەهێڵێت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت، یان بۆنێک دەکات».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە هەروەکو ئیمامی نەوەوی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- باسیکردووە لە بنچینە گشتیەکانی ئیسلامە وبنچینەیەکە کە ئەحکامی زۆری لە سەر بنیات دەنرێت، وئەمیش بریتیە لە مانەوەی شتە بنچینەکان لە سەر حوکمەکانیان، ولاناچێت لە حوکمەی بە هۆی گومانێک، جا گومانەکە بەهێز بێت یان لاواز، ئەگەر گومانەکە نەگاتە ئاستی دڵنیایی (یەقین) یان زاڵبوونی زۆرینەی گومان (غلبة الظن)، ونمونەی ئەمە زۆرە وشاراوە نییە، ولەوانەش ئەم فەرموودەیە، کە مرۆڤ دڵنیا بێت لەوەی دەستنوێژی هەیە، پاشان گومانی هەبوو لە دەستنوێژەکەی؛ ئەوا بنچینە ئەوەیە کە دەستنوێژی هەیە، وبە پێچەوانەوە ئەوەی دڵنیابوو کە دەستنوێژی نییە، وگومانی هەبوو لەوەی کە دەستنوێژی هەیە یان نا؛ ئەوا بنچینە ئەوەیە کە دەستنوێژی نییە، بەم هەمان شێوەیە بۆ جلەکان وشوێنەکان؛ ئەوا بنچینە ئەوەیە کە پاکن، مەگەر دڵنیابوون هەبێت لە پیس بوونیان، ولەوانەش: ژمارەی ڕکاتەکانی نوێژ، ئەوەی دڵنیا بێت کە سێ ڕکاتی کردووە وگومانی هەبوو لە چوارەم؛ ئەوا بنچینە ئەوەیە کە سێ ڕکاتی کردووە، ودەبێت ڕکاتی چوارەم بکات، ولەوانەش: هەرکەسێک گومانی هەبوو لە تەڵاقدانی خێزانەکەی؛ ئەوا بنچینە مانەوەی هاوسەرگیریەکەیە، ولەم بابەتەش مەسەلەی زۆر هەیە کە ئاشکران وشاراوە نین.
لە عائیشە وعبداللەی کوڕی عومەر وئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژ ولەو کاتەدا خواردنی شێوان ئامادە بوو؛ ئەوا بە خواردنی شێوان دەستپێبکەن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانیئەگەر قامەت کرا بۆ ئەنجامدانی نوێژ، وخواردن وخواردنەوە ئامادە بوون، ئەوا دەبێت دەست بە خواردن وخواردنەوە بکرێت بۆ ئەوەی برسێتی نوێژ خوێن نەمێنێت، وبیری لای خواردنەکە نەبێت، وبۆ ئەوەی لە پاش ئەوە بە دڵنیایی و لەسەرخۆییەوە نوێژەکەی ئەنجامبدات، ومەرجی ئەم حاڵەتە ئەوەیە: کە ماوەکە ئەوەندە نەبێت کە کاتی نوێژ کردن دەربچێت، بۆ نمونە ئەگەر بیست دەقیقە مابێت بۆ دەرچوونی کاتی نوێژ وکەسێک زۆر برسی بوو وخواردن دانرا وئەگەر خواردنەکەی بخوات ئەوا کاتی نوێژ دەردەچێت ئەوا پێویستە لێرەدا نوێژەکەی بکات، وئەم ڕوخسەتانە بەڵگەن لە سەر جوانی وگشتگیری وکامڵی شەریعەت کە مافەکانی نەفسی بەهەند وەرگرتووە لە گەڵ ئاسانکاری ولێبووردەیی.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە پیاو ڕقی لە خێزانەكەی بێتەوە ؛ چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ستەم لێكردنی و پشتلێكردنی و وازلێهنانی، بوونی كەموكورتی لە سروشتی مرۆڤدایە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێكی خراپی خێزانەكەی بێـت ؛ ئەوا ڕەوشتێكی جوانی بەلاوە پەسەندە، بۆیە دەبێت ڕازی بێت لێی بەو ڕەوشتە جوانانەی هەیەتی، وئارام بگرێت لەسەر ڕەوشتە ناشیرینەكان، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ئارامگرتن وڕقی لێ نابێتەوە بەشێوەیەك كە لێی جیا بێتەوە.
لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر چوونە سەرئاو كردن ؛ ڕوو لە قیبلە مەكەن وپشتی تێمەكەن، بەڵکو ڕوو لە ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکەن». ئەبو ئەیوب دەڵێت: «کاتێک هاتین بۆ شام، بینیمان سەرئاوەکان بەرەو ڕووی کەعبە دروستکراوە، بۆیە خۆمان لە ڕووکردنە قیبلە لادەدا، وداوای لێخۆشبوونمان لە خوای گەورە دەکرد».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەو كەسەی دەیەوێت سەرئاو بكات لە میزكردن یان پیسی كردن ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێكردووە ڕوو بكاتە ئاراستەی قیبلە وڕووی لە ئاراستەی كەعبە بێت، هەروەها نەهی لێكردووە پشت لە قیبلە بكات بەشێوەیەك لە ئاراستەی پشتیەوە بێت ؛ بەڵكو دەبێت ئاراستەی ڕووی بگۆڕێت بەرەو ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا ئەگەر ئاراستەی قیبلە لەلای ئەو وەكو ئاراستەی قیبلەی خەڵكی مەدینە بوو. پاشان ئەبو ئەیوب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی كرد كاتێك هاتن بۆ شام بینیان سەرئاوەكان بەرەو ئاراستەی كەعبە دروستكراون، بۆیە ئەوانیش ئاراستەی لاشەیان لە ئاراستەی قیبلە لادەدا ؛ لەگەڵ ئەمەیشدا داوای لێخۆشبوونیان دەكرد لە خوای گەورە.
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا ».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە ئەدەبەكانی ڕوونكردووەتەوە، لەوانەیش: نەهی كردووە لەوەی پیاو ئەندامی نێرینەی بەدەستی ڕاستی بگرێت لەكاتی میزكردندا، هەروەها نەهی كردووە لەوەی پیسی پێشەوە وپاشەوە لاببرێت بەدەستی ڕاست؛ چونكە دەستی ڕاست بۆ شتی ڕێزلێنراو دانراوە، ونەهی كردووە لەوەی مرۆڤ هەناسە بدات لەو پەرداخەی ئاوی تێدا دەخواتەوە.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: چەند پیاوێک شایەتیان بۆ دام ولە هەمووی زیاتر کە شایەتیدانی قبوڵکراوە لە لام عومەرە کە دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نوێژ کردن (نوێژی سونەت) لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ولە نوێژکردن لە پاش نوێژی عەسر هەتا خۆر ئاوا دەبێت». لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ نوێژێک (نوێژێکی سونەت) لە دوای نوێژی بەیانیەوە ناکرێت هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، وهیچ نوێژێک (نوێژێکی سونەت) لە پاش نوێژی عەسرەوە ناکرێت هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەیپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا نەهی کردووە لە نوێژکردن لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت ولە هێڵی پانی بەرزدەبێتەوە بە ئەندازەی سێبەری ڕمێک کە لە پانتاییەکی زەویدا دانرا بێت، وئەمەش بە ماوەی نێوان 5 بۆ 15 خولەک دەکات، وزانایان ڕای جیاوازیان هەیە لە سەر دیاریکردنی، وباشتر وایە لە پاش 15 خولەک نوێژ بکرێت. وهەروەها نەهی کردووە لە نوێژکردن لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، واتا: لە پێش بانگی مەغریب بە چەند خولەکێک، چونکە نوێژکردن لەم کاتانەدا خۆچواندنە بە موشریکەکان کە خۆر دەپەرستن لە کاتی دەرچوونی وئاوابوونی، ونەهیمان لێکراوە لە خۆچواندن بە موشریکەکان لە پەرستنەکان وشتی تریشدا؛ چونکە ئەوەی خۆی بچوێنێت بە کەسانێک ئەوا لە ئەوانە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەیەكی توند دەكات لەسەر ئەو كەسەی كە سەری لەپێش سەری ئیمام بەرز دەکاتەوە لەكاتی نوێژدا ؛ بەوەی خوای گەورە لەوەیە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزایان خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە (دەستی بە نوێژ بکردایە -تەکبیرەی ئیحرامی^ بکردایە-)، وئەگەر تەكبیرەی بكردایە بۆ ڕکوع بردن، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە ؛ بە هەمان شێوە دەستەكانی بەرز دەكردەوە، ودەیفەرموو: (سَمِعَ الله لمن حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ)^^، ولە کاتی سوجدە بردندا ئەمەی نەدەکرد». ^(تەکبیرەی ئیحرام: یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)، ^^(خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە حەمد وسوپاسی دەکەن، ئەی خودایە حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی نوێژدا دەستەكانی بەرز دەكردەوە هەتاوەكو ئاستی شانەكانی ؛ لە سێ شوێندا، شوێنی یەكەم: ئەگەر دەستی بە نوێژ بكردایە لەكاتی ووتنی تەكبیرەی ئیحرامدا. شوێنی دووەم: ئەگەر تەكبیری بكردایە بۆ ڕكوع بردن. شوێنی سێیەم: ئەگەر سەری بەرز بكردایەتەوە لە ڕكوع بردن وبیوتایە: (سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد). دەستەكانی بەرز نەدەكردەوە ؛ نە لەسەرەتای سوجدە بردن ونە لەكاتی بەرزبوونەوە لە سوجدە.
عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم، وناو لەپم لە ناو لەپی ئەو بوو، و(تەحیاتەکە بەم شێوەیە بوو): «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»^. و لە گێڕانەوەیەكی تردا: «خوای گەورە بەخشەری سەلامەتی وئاسایشە -ئەلسەلام:السلام-ە، ئەگەر یەكێكتان دانیشت لەنوێژدا (بۆ خوێندنی تەشەهود) با بڵێت:«التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ»، ئەگەر ئەمە بڵێت سوودی هەیە بۆ هەموو بەندە چاكەكانی خوای گەورە لە ئاسمان وزەوی، (دوای ئەمە دەڵێت): «أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»، پاشان دەتوانێت بەویستی خۆی هەر نزایەكی تر بڵێت». ^(واته: هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە).
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو تەشەهودەی -تەحیاتەی- فێری عبداللەی کوڕی مەسعود كرد -ڕەزای خوای لێبێت- كە لە نوێژدا دەووترێت، دەستەكانی عبداللەی كردە نێو دەستەكانی خۆی بۆئەوەی سەرنجی ئیبن مەسعود ڕابكێشێت. بەو شێوەیە فێری كرد هەروەكو چۆن سورەتێكی قورئانی فێر دەكرد، ئەمیش ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم تەشەهودە لەڕوانگەی چۆنیەتی ووتن وماناكەی. فەرمووی: (التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ : هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە): ئەمیش ئاماژەیە بۆ هەموو قسە وكردەوەیەك كە بەگەورەدانانی تێدا بێت، هەمووی تەنها شایستەیە بۆ خوای گەورە -عز وجل-. (وَالصَّلَوَاتُ : وهەموو نوێژکردنێک): ئەمیش هەموو نوێژێكی زانراو دەگرێتەوە ؛ نوێژە فەرز وسونەتەكان هەمووی بەتەنها بۆ پەروەردگار ئەنجامدەدرێت -سبحانه وتعالی-. (وَالطَّيِّبَاتُ : وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت): هەموو قسە وكردەوە وسیفەتێكی پاك وچاك دەگرێتەوە كە ئاماژەن بۆ كامڵێتی، هەموویان تەنها شایستەن بۆ پەروەردگار -سبحانه وتعالی-. (السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ : سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە): نزاكردن بۆ سەلامەت بوون لە هەموو بەڵا وخراپە وناخۆشییەك، ونزاكردن بۆ زیادبوونی هەموو خێر وچاكەیەك. (السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ : وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە): نزا كردن بۆ سەلامەت بوونی نوێژخوێنان وهەموو بەندەیەكی چاك لە ئاسمانەكان وزەوی. (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ : شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله): بەدڵنیایی وچەسپاوی جەخت دەكەمەوە لەسەر ئەم شاهێدی دانە. (وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ : وشاهێدی دەدەم كە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە): دان دەنێم بەوەی بەندەی خودایە وكۆتا پەیامبەرە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی نوێژخوێنی كردووە بۆ ووتنی هەر نزایەك كە دەیەوێت بیڵێت.