





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئوم عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: یەکێک لە کچەکانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد، وپێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هاتە دەرەوە و فەرمووی: «سێ یان پێنج جار، یان زیاتر بیشۆن -ئەگەر پێتان باش بوو-؛ بە ئاو وگڵای کنار، وبۆ شۆردنی کۆتا جار هەندێک کافور بۆ ئاوەکە زیاد بکەن (تێکەڵی بکەن)؛ ئەگەر تەواو بوون (لە شۆردنی) ئاگادارم بکەنەوە». (ئوم عەتیە) دەڵێت: کاتێک تەواو بووین لە شۆردنی ئاگادارمان کردەوە، جلێکی پێداین کە لە بەشی نیوەی خوارەوەى لاشەی دەیپۆشی، وفەرمووی: «با ئەم جلە یەکەم کفنی بێت»، و(ئوم عەتیە) دەڵێت: «قژیمان دابەشکرد بۆ سەر سێ پەلک».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریزەینەبی کچی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چوو بۆ لای ئەو ژنانەی کە دەیانشۆرد، و پێی فەرموون: بە ئاو و گەڵای كنار بیشۆرن، سێ جار یان پێنج جار یان زیاتر؛ ئەگەر پێویست بوو، و با ژمارەی شۆردنەكان تاك بێت، و لە شوشتنی کۆتاییدا هەندێك کافور تێكەڵ بە ئاوەكە بکەن، و کاتێک تەواو بوون ئاگادارم بكەنەوە. کاتێک لە شۆردنی تەواو بوون؛ ئاگاداریان کردەوە، ئەویش ئیزارەکەی (جلی نیوەی خوارەوەی لاشەی) دایە ئەو ئافرەتانەی كە شۆردیان، و فەرمووی: لولی بدەن بە دەوری لاشەیدا، و بیکەنە ئەو جلەی کە نزیکترینە لە لاشەیەوە، پاشان قژی دابەشكرا بۆ سەر سێ پەلك.
لە سەلمانى فارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە ڕۆژ وشەوێکدا خێرترە لە ڕۆژووگرتن وشەو نوێژکردن بە درێژایی مانگێک، ئەگەر مرد (لە کاتی پاسەوانیکردندا)؛ ئەوا پاداشتی کردەوە چاکەکانی وەردەگرێت بە شێوەیەکی بەردەوام، وڕزق وڕۆزی پێدەبەخشرێت، ولە تاقیکردنەوە وفیتنەکانى ناو گۆڕ دەپارێزرێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناوى خواى گەورەدا خێرترە لە ڕۆژووگرتن وشەونوێژکردن بە درێژایی مانگێک، وئەگەر ئەم پاسەوانە (موجاهیدە) بمرێت ئەوا پاداشتەکەى هەردەمێنێت وبۆی دەنووسرێت ولێی ناپچڕێت، هەروەها ڕزقی پێدەبەخشرێت لە بەهەشتەوە چونکە ئەو زیندووە لە لە لای پەروەردگاری، وڕێزلێنانێکی تایبەتی پێدەبەخشرێت ئەمیش ئەوەیە کە دوو فریشتەکە نایەن پرسیاری لێبکەن چونکە ئەو بەهۆی تێکۆشان وپاسەوانى کردن لە پێناوى خواى گەورە مرد یان کوژرا، پاسەوانیکردن بۆ پاراستنی مسوڵمانان بەشێکە لە جیهاد کردن لە پێناوى خواى گەورە وئەمیش بریتیە لە مانەوە لە شوێنێک بۆ پاراستنی مسوڵمانان لە سەر سنووری سەنگەری نێوان مسوڵمانان وکافرەکان.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە ئافرەتێك لە ئەنساڕیەکان - ئیبن جریج دەڵێت: ئیب عباس ناوی هێنا بەڵام ناوەكەیم لەبیرچووەوە- : «چی ڕێگر بوو لەوەی لەگەڵ ئێمە حەج بكەیت؟» ووتی: تەنها دوو وشترمان هەبو، وشترێكیان پیاوەكەم وكوڕەكەم بردیان بەهۆی ئەنجامدانی حەج، و وشترێكی بۆ ئێمە بەجێهێشت بۆئەوەی ئاوی پێ بهێنین وئاوی پێ بدەین، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریكاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاوایی گەڕایەوە ؛ بە ئافرەتێك لە ئەنساڕەكانی فەرموو: بۆچی حەجت ئەنجام نەدا، چی ڕێگر بوو لەوەی لەگەڵ ئێمە حەج بكەیت؟ عوزر خوایی هێنایەوە بەوەی دوو وشتریان هەبووە، مێردەكەی وكوڕەكەی لەسەر وشترێك حەجیان كردووە، ودانەکەی تریان بە جێ هێشتووە بۆئەوەی ئاوی پێ بهێنن وئاوی پێ بدەن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو كە ئەنجامدانی عومرە لە مانگی ڕەمەزاندا ؛ پاداشتی وەكو پاداشتی ئەنجامدانی حەجێكە.
لە فەزاڵەی کوڕی عوبەید وسەلمانی فارسی وعوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى بەردەوام زۆر دەبێت هەتا ڕۆژی قیامەت، ولە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەهەموو مردوویەکی مسوڵمانان کردەوەیەکی کۆتایی دێت وپاداشتی نوێی بۆ نانووسرێت (ئەگەر لەو کردەوانەى ئەنجام نەدابێت کە پاداشتیان بەردەوامە وەکو: دروستکردنی مزگەوت وبڵاوکردنەوەى زانستی شەرعی وئەوانى تر)؛ وهەروەها لەو کردەوانەى کە لە پاش مردنیش خودا پاداشتی بەردەوام بۆ ئەنجامدەرەکانى دەنووسێـت ئەو کەسەیە کە لە سەنگەرەکانی جیهاددایە بۆ پاراستنی مسوڵمانان وموجاهیدان لە دەستدرێژی دوژمنان، وخودا ڕێزی لێدەنێت بە بەردەوامبوونی پاداشتی کرەوە چاکەکانى وهەروەها لە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت بۆیە فریشتەکان پرسیاری لێناکەن.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پێیان وابوو كە جیهاد كردن لە پێناو الله وجەنگان دژی دوژمنان لە باشترین كردەوەكانە، بۆیە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە جیهاد كردنی ئافرەتان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردن بۆئەوەی باشترین جیهاد دەرهەق بە ئافرەتان بریتیە لە حەج كردنێك بەپێی قورئان وسونەت بێت وتاوان وڕیای تێدا نەبێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک لە مسوڵمانان هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە مزگەوتدا بوو، بانگی کرد: ئەی پێغەمبەری خودا، من زینام کردووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێوەرگێڕا، پیاوەکە لە لایەکی ترەوە چووە پێشی، و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من زینام کردووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیسانەوە ڕووی لێوەرگێڕا، پیاوەکە دیسانەوە چووە پێشی، وئەمەى چوار جار ئەنجامدا. کاتێک چوار جار پیاوەکە شاهێدی لەسەر خۆی دا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد وفەرمووی: «ئایا شێتیت؟»، پیاوەکە ووتی: نەخێر، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا هاوسەرگیریت کردووە؟»، پیاوەکە ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بیبەن ڕەجمی بکەن». وجابری کوڕی عبدالله دەیووت: «من لەو کەسانە بووم کە ڕەجمم کرد، ولە شوێنی نوێژکردن تەختاییەکدا* ڕەجممان کرد، کاتێک بەردەکان ئازاریان پێگەیاند، ڕایکرد، بەڵام لە شوێنێکی مەدینە (بەناوى: الحَرَّةِ) گرتمان وڕەجممان کرد (هەتا مرد)». *(تەختاییەکدا: شوێنێک بوو پێی دەووترێت -المُصَلَّى:موسەڵا- ئەو شوێنەیە کە نوێژی جەژن یان نوێژی جەنازەی تێدا ئەنجامدەدرێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریماعیزی کوڕی مالیکی ئەسلەمی -ڕەزاى خواى لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە مزگەوت دانیشتبوو، وبانگی کرد ودانپێدانانى لەسەر خۆی دووپاتکردەوە بەوەى کە زینای کردووە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێوەرگێڕا بۆ ئەوەى تەوبە بکات لە نێوان خۆی وخواى گەورە، بەڵام ماعیز هەر دیسانەوە هاتەوە پێشی ودانپێدانانەکەی لەسەر ئەم تاوانە دووپاتکردەوە ولە نەفسی خۆی توڕە بوو ودەیویست خواى گەورە پاکی بکاتەوە لەم تاوانە بە جێبەجێکردنی سنووری شەرعی (الحَد)، بەڵام دیسانەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێوەرگێڕا، ئەمە چوار جار دووبارە بووەوە، هەتا چوار جار شاهێدی لەسەر خۆی دا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی دڵنیا سەبارەت بە حاڵی وبارودۆخی، بۆیە پرسیاری لێکرد: ئایا شێتە؟ ووتی: نەخێر، وسەبارەت بە ئەقڵ وهۆشی پرسیاری لە خێزانەکەى کرد وئەوان بە خێر وچاکە وەسفیان کرد، وپاشان پرسیاری لێکرد: ئایا ئەو پێشتر هاوسەرگیری شەرعی کردووە یان سەڵتە کە ڕەجم لەسەری واجب نابێت؟ پێیان ووت کە ئەو پێشتر هاوسەرگیری کردووە، وپرسیاری لێکرد: لەوەیە ئەو کارەی ئەنجام نەدابێت کە ڕەجم کردن واجب دەکات، لەوەیە تەنها دەستلێدان یان ماچکردن بێت، بەڵام ئەو دانپێدانانەکەى دووپاتکردەوە کە زینای کردووە. وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دڵنیا بوو لە هەموو ئەمانە وجێگیر بوو، لەم کاتەدا جێبەجێکردنی سنوورەکە (حەدەکە) واجب دەبێت، وفەرمانى بە هاوەڵان کرد بۆ ئەوەى بیبەن ڕەجمی بکەن. بۆیە بردیان بۆ (بەقیعی غەرقەد) کە شوێنی نوێژکردنە لەسەر جەنازە ولەوێ ڕەجمیان کرد، وکاتێک بەهۆی بەردەکانەوە ئازاری پێگەیشت، داوای ڕزگارکردنی کرد وهەوڵی دا ڕزگاری بێت لە مردن ئەمیش بەهۆی سروشتی مرۆڤەوە کە ناتوانێت بەرگەى ئەم ئازارە بگرێت بۆیە ڕایکرد، بەڵام هاوەڵان گرتیان لە ناوچەی (الْحَرَّة) کە شوێنێکە لە شاری مەدینە، وبەردەوام بوون لە ڕەجمکردنی هەتاوەکو مرد، -ڕەحمەت وڕەزای خوای لێبێت-.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- مرۆڤەکان لە سەرەتا بۆ کۆتایان کۆ دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئاڵایەک بەرز دەکرێتەوە بۆ هەموو خیانەتکارێک (ناپاکێک)، دەووترێت: ئەمە خیانەتی فڵانی کوڕی فڵانە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كاتێك خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لە یەكەم مرۆڤەوە بۆ كۆتایان كۆدەكاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوا هەموو خیانەتكارێك كە پەیمانی شكاندووە و وەفادار نەبووە لەگەڵ الله یان لەگەڵ خەڵكی؛ نیشانەیەكی لەلا دادەنرێت كە بەهۆیەوە ئابڕووی دەچێت وئاماژەیە بۆ خیانەتەكەی، ولەو ڕۆژەدا بانگ دەكرێت: ئەمە خیانەتی فڵانی كوڕی فڵانە؛ بۆئەوەی خراپەی كردەوەكەی دەربكەوێت لەلای خەڵكی مەحشەر.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «سەعدی کوڕی عوبادە داواى فەتوادانى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە نەزرێک کە لەسەر دایکی کە دەبوو جێبەجێی بکات، بۆیە کۆچی دوایی کرد بێ ئەوەى نەزرەکەى جێبەجێ بکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە جیاتی ئەو (نەزرەکە) جێبەجێی بکە (قەزای بکەرەوە)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریدایکی سەعد -ئوم سەعد- کۆچی دوایی کرد ونەزرێکی لەسەر بوو کە دەبوو جێبەجێی بکات؛ بەڵام بەهۆی مردنەوە نەزرەکەى لەسەر مایەوە، بۆیە سەعدی کوڕی پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بەم مەسەلەیە وئایا دروستە لە جیاتی ئەو جێبەجێ بکات (قەزای بکاتەوە)، بۆیە -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە جیاتی ئەو (نەزرەکە) جێبەجێی بکە (قەزای بکەرەوە)».
لە سەلەمەى کوڕی ئەکوعەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «سیخوڕێک لە موشریکەکان هات (بۆ سیخوڕی کردن بەسەر) پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە سەفەردا بوو، سیخوڕەکە لە نێو هاوەڵان دانیشتبوو وقسەی لەگەڵیاندا کرد، پاشان شوێنەکەى جێهێشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڕۆن وشوێنی بکەون وبیکوژن»، (سەلەمە) دەڵێـت: ومنیش کوشتم، بەهۆی ئەمەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پشکی (بەشی لە دەستکەوتەکانی جەنگی) پیاوەکەى پێدام». ولە گێڕانەوەیەکدا: «فەرمووی: کێ ئەو پیاوەى کوشت؟ ووتیان: کوڕی ئەکوەع -ئیبن ئەکوەع-، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەموو پشکەکانى (بەشی لە دەستکەوتەکانى جەنگی) پیاوەکە بۆ ئەو دەبێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە حوکمی شەریعەتی ئیسلامی تێدایە سەبارەت بە سیخوڕی کردنی ئەو کافرانەى کە لە جەنگدان بەرامبەر مسوڵمانان، سەلەمەى کوڕی ئەکوەع -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (سیخوڕێک لە موشریکەکان هات -بۆ سیخوڕی کردن بەسەر- پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-): ولە فەرموودەکەدا بە (عَین) واتا: چاو؛ باسی سیخوڕەکە کراوە چونکە زۆرینەى کاری سیخوڕی کردن بە چاو ئەنجامدەدرێت وزۆر بە قووڵی وگرنگیەوە سەیری دەکرد هەروەکو ئەوا وابێت هەموو لاشەی چاو بێت. سەلەمە دەڵێت: (لە کاتێکدا -پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا بوو). پاشان دەڵێت: (سیخوڕەکە لە نێو هاوەڵان دانیشتبوو وقسەی لەگەڵیاندا کرد، پاشان شوێنەکەى جێهێشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڕۆن وشوێنی بکەون وبیکوژن»، ومنیش کوشتم، بەهۆی ئەمەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پشکی -بەشی لە دەستکەوتەکانی جەنگی- پیاوەکەى پێدام»): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستکەوتەکانى جەنگی پیاوەکەى وەکو زیادەیەک وپاداشتێک بەخشی بە سەلەمە، ولە فەرموودەکە بە وشەی (سَلَبه) ناوى ئەو شتانە هێنراوە کە بەخشرا بە سەلەمەوە ئەمیش بە واتای لێسەندنەوە دێت چونکە لە پیاوەکە دەسێندرێتەوە پاش ئەوەى کوژرا ودەدرێت بە سەلەمە وئەم دەستکەیە(سَلَبه)یە بریتیە لە: سواریەکە -ئەسپ یان وشتر- وشتومەکەکانى سەر پشتی لە چەک وخواردن وئاڵتون وزیو.