





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە بەرائی كوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی حەوت شتی پێكردین، ونەهی لێكردین لە حەوت شت: فەرمانی پێكردین: بە سەردانیكردنی نەخۆش، وشوێنكەوتنی جەنازە، وبە وەڵامدانەوەی ئەو كەسەی دەپژمێت (بڵێیت -یرحمک الله- بە ئەو کەسەی دەپژمێت ودەڵێت -الحمد لله-)، وبە یارمەتیدانی خەڵکی بۆ جێبەجێکردنی سوێندەكانیان، وبە سەرخستنی ستەملێكراو، و وەڵامدانەوەی داوەتكردن، وبڵاوكردنەوەی سەلام، ونەهی لێكردین: لە پۆشینی ئەنگوستیلەی ئاڵتون، ولە (خواردن و) خواردنەوە لە (قاپ وقاچاغی) زیوین، ولە زینی ئاوریشم (میسەرە)، ولە (پۆشینی) قەسی (جۆرە جلێکە ئاوریشمیشی تێدایە)، ولە (پۆشینی) ئیستەبرەق (جۆرێکە پۆشاكێكە لە ئاوریشمی ئەستوور دروستدەكرێت)، ولە (پۆشینی) دیباج (جۆرێکی پۆشاكێكە لە ئاوریشمی تەنک ونەرم دروستدەكرێت)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە مسوڵمانان كرد بە حەوت سیفەت وكردەوە ونەهی لێكردن لە حەوت شت؛ ئەو شتانەی فەرمانیپێكرد: یەكەم: سەردانیكردنی نەخۆش. دووەم: شوێنكەوتنی جەنازە وبەشداری كردن لە ئەنجامدانی نوێژ لەسەر مردوو وناشتنی، ونزا كردن بۆی. سێیەم: نزا كردن بۆ ئەو كەسەی پژمیوە وحەمد وستایشی الله ی كردووە، بەوەی پێی بڵێت: (یرحمك الله) واتە: (خودا ڕەحمت پێبكات). چوارەم: یارمەتیدانی بۆ جێبەجێكردنی سوێندی ئەو كەسەی سوێندی لەسەر شتێك خواردووە وباوەڕپێكردنی، واتا ئەگەر كەسێك سوێندی لەسەر بابەتێك خوارد ولە تواناتدا بوو یارمەتی بدەیت بۆئەوەی سوێندەكەی جێبەجێ بكات؛ ئەوا یارمەتی بدە بۆئەوەی ناچار نەبێت كەفارەت بدات لەسەر سوێندەكەی. پێنجەم: سەرخستنی ستەملێكراو، بە پاڵپشتیكردنی ودوورخستنەوەی ئەو ناڕەحەتیەی تووشی دەبێت لەلایەن ستەمكارەوە بەپێی توانا. شەشەم: وەڵامدانەوە داوەتی بۆ چێشت خواردن، وەكو وەلیمەی هاوسەرگیری، وعەقیقە (مەڕەمنداڵە)، وهاوشێوەكانیان. حەوتەم: بڵاوكردنەوەی سەلام كردن و وەڵامدانەوەی. وئەو شتانەی نەهی لێكردوون بریتین لە: یەكەم: پۆشینی ئەنگوستیلەی ئاڵتون وخۆڕازاندنەوە پێی. دووەم: خواردنەوە لە پەرداخ ودەوری زیوین. سێیەم: دانیشتن لەسەر میسەرە، ئەمیش ڕاخەرێكە لەسەر پشتی ئەسپ و وشتر دادەنرێت وەكو زین وایە ولە ئاوریشم دروست دەكرێت. چوارەم: پۆشینی ئەو جلەی لە كەتانی تێكەڵ بە ئاوریشم دروست دەكرێت كە پێی دەووترێت: (قەسی). پێنجەم: پۆشینی جلی ئاوریشم. شەشەم: پۆشینی ئیستەبرەق، واتا ئاوریشمی ئەستوور. شەشەم: پۆشینی دیباج، ئەمیش جۆرێكە لە جۆرەكانی ئاوریشم ولە نایابترینیانە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک کە ئارەقی خواردبووەوە هێنایان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە بە دارێک چل جەڵدەى لێدا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپیاوێک لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- مەی خواردەوە، بۆیە بە داری لقی خورما چل جەڵدەی لێدا، وئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- بەهەمان شێوە وژمارە جەڵدەی دەدا لە مەی خۆر هەروەکو سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام لە سەردەمی خیلافەتی عومەردا -ڕەزاى خواى لێبێت- کاتێک فەتح وڕزگارکردنی شار وخاکەکان زۆر بوو، ومسوڵمانان تێکەڵ بە خەڵکی تر بوون، مەی خواردنەوە زۆر بوو، ئیمامی عومەر ڕاوێژی بە زانایانی هاوەڵان کرد کە بەردەوام ڕاوێژی پێیان دەکرد لە پرسە گرنگەگان ومەسەلە ئیجتیهادیەکان (ئەو مەسەلانەى دەقی یەکلاکەرەوەى لەسەر نەهاتووە) سەبارەت بەو سنوورەی بە سەر مەی خۆرەکان جێبەجێی دەکات بۆ ئەوەى دووریان بکاتەوە لەم تاوانە، چونکە ژمارەی مەی خۆرەکان لە سەردەمی ئەودا زیادیان کرد، بۆیە عبدالرحمان کوڕی عەوف ووتی: وەکو کەمترین سزای جەڵدی لێبکە، هەشتا جەڵد، کە ئەمیش سنووری جەڵدی ئەو کەسەیە کە بوهتان هەڵدەواسێت بۆ مسوڵمانی ئیمانداری داوێن پاک، بۆیە ئیمامی عومەر کردی بە هەشتا جەڵد، ئەم زیاد کردنە بۆ سزادان وقەدەغە لێکردنیانە لەم تاوانە پەیوەندی بە بڕیاری ئیمامەوە (فەرمانڕەواوە) هەیە.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزایان خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (دەستی دزێکی) بڕی؛ بەهۆی ئەوەى قەڵغانێکی دزی بوو کە نرخەکەى سێ درهەم بوو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریخواى گەورە خوێن وناوبانگ (شەرەف) وسامانى خەڵکی پاراستووە، بە هەموو هۆکارێک کە دەستدرێژکەرەکان بوەستێنێت؛ بۆیە سزای دز (ئەو کەسەی پارە یان شتومەکی شوێنێک دەبات) دەست بڕینەوەیە، بۆ ئەوەى ئەمە ببێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى وببێتە هەڕەشە بۆ کەسانی تر کە دەیانەوێت ڕێگای پیس وچەپەڵی بگرنە بە بۆ پەیداکردنی سامان، وبۆ ئەوەى خەڵکی ڕێگاى شەرعی دروست بگرنە بەر بۆ پەیداکردنی سامان کە نەفسەکان شکۆدار دەکات ئەمیش دەبێتە هۆی زۆربوونی کار وپیشە ودەرهێنانى بەرووبوم وبوژاندنەوەى سەر زەوی. ولە حیکمەت ودانایی خودا ئەوەیە کە ئەو ڕێژەیەی کە ئەگەر لێی تێپەڕ ببێت دەست دز دەبڕدرێتەوە بریتیە لە سێ درهەم واتا (چارەکە دینارێکی ئاڵتون)، ئەمیش بۆ پاراستنی ماڵ وسامانەکان، وپاراستنی ژیان، وبۆ ئەوەى ئاسایش بڵاو ببێتەوە، ونەفس ودەروونەکان ئارام وهێور بن، وبۆ ئەوەى خەڵکی بڵاو ببنەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان وسامان و وەبەرهێنان. وئەم بڕەش یەکسانە بە یەک گرام ویەک لە سەر شازدەی گرام واتا: 1.06 گرام، چونکە دینارێک دەکاتە 4.25 گرام.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەو شەرابەی لە هەنگوین دروست دەکرێت (الْبِتْعِ: مەی -ئارەقی- لە هەنگوین دروستکراو)؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر خواردنەوەیەک سەرخۆشت بکات حەرامە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە شەرابێک کە لە هەنگوین دروستکرا بێت کە پێی دەووترێت (الْبِتْعِ)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامێکی گشتگیری دایەوە وماناکەى ئەوەیە گرنگ نییە چی ناوێکی هەبێت ئەگەر ناوەڕۆک وڕاستیەکە هەمان شت بێت. هەرخواردنەوەیەک یان هەرشتێکی تر کە ببێتە هۆی سەرخۆشکردنی مرۆڤ ئەوا وەکو مەی (ئارەق) وایە وحەرامە؛ جا لە هەرشتێک دروستکرا بێت. وئەمیش لە نیشانەى (جوامع الکلم)ە کە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشراوە کە هەندێک وشەی کەم دەڵێت بەڵام واتایەکی زۆر دەبەخشن وجوان ڕوونکردنەوەی پەیامی پەروەردگارە، بۆیە لە ماوەى ژیانیدا ئەوەندە زانستی بەخشی کە دەبێتە هۆی ئاسوودەیی مرۆڤ لە دونیا ودواڕۆژدا؛ ئەمیش بریتیە لە شەریعەتی ئیسلام کە ئەگەر مرۆڤەکان وکۆمەڵگاکان دەستی پێوەبگرن وبە جوانی جێبەجێی بکەن ئەوا لە دونیادا ئاسوودە دەبن وناڕەحەتی وکێشە نامێنێت پێش پاداشتی نەبڕاوەی قیامەت.
لە عبداللە کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک لەو ڕۆژانەى کە ڕووبەڕووی دوژمن دەبوویەوە؛ چاوەڕێی دەکرد، ئەگەر خۆر بەرەو ئاراستەی خۆرئاوا بڕۆیشتایە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو هاوەڵاندا هەڵدەستا ودەیفەرموو:«ئەی خەڵکینە، هیوای ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن مەخوازن، وداوای سەلامەت بوون (عافیەت وپاراستن) بکەن لە خواى گەورە، ئەگەر بە دوژمنەکان گەیشتن؛ ئەوا ئارام بگرن، وبزانن کە بەهەشت لە ژێر سێبەری شمشێرەکاندایە»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(اللهمَّ مُنزِلَ الْكتاب، وَمُجْرِيَ السَّحاب، وَهازم الأَحْزاب: اهْزِمهم، وَانصُرنا علَيهم)*». *(واتە: خودایە، ئەی ئەو زاتەى کە کتێبت -قورئانت- دابەزاندووە، وهەورەکان دەجوڵێنیت -بە پێی ویستی خۆت-، وشکست دەهێنیت بە سوپاکان -سوپاکانى بێباوەڕان-: خودایە، شکست خواردوویان بکەیت، وئێمە سەربخە بەسەریاندا)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهاوەڵی بەڕێز عبداللە کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک جار لە کاتی ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن دەستی بە جەنگ نەدەکرد هەتاوەکو خۆر بەرەو ئاراستەی ڕۆژئاوا بڕۆیشتایە (لە نیوەى ئاسمان لایبدایە)، وکاتێک خۆر بەرەو ئاراستەی ڕۆژئاوا دەڕۆیشت -واتە لە پاش نوێژ- هەڵدەستا و وتاری دەدا ونەهی لێکردن لە هیوا خواستن بە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن چونکە سەرسامبوونی تێدایە بە نەفس، وداواى لێکردن کە هیوای سەلامەت بوون (عافیەت) لە خواى گەورە بکەن، پاشان فەرمووی: ئەگەر گەیشتن بە دوژمنان ئەوا ئارام بگرن وجێگیر بن، واتا لە کاتی ڕووبەڕووبونەوە وجەنگدا ئارام بگرن لەسەر تاقیکردنەوەکان وناخۆشییەکان و واز لە ترس وبێ هیوا بوون بهێنن، وبزانن کە یەکێک لەم دوو خێرەتان دەستدەکەوێت: یان ئەوەتا خودا سەرتان دەخات و سەردەکەون بەسەر دوژمنەکەتان وخودا سەرکەوتن بە سەر دوژمنەکان لە دونیا وپاداشتی دواڕۆژتان پێدەبەخشێت، یان ئەوەتا ئەوان سەردەکەون بەسەر ئێوەدا پاش ئەوەى هەوڵ وجیهادی خۆتان ئەنجامدا وپاداشتی دواڕۆژتان بۆ هەیە، وکاتێک دەفەرموێت: وبزانن کە بەهەشت لە ژێر سێبەری شمشێرەکاندایە، واتا جیهاد کردن هۆکارە بۆ چوونە بەهەشت، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای کرد وداواى لە پەروەردگاری کرد بەو کتێبەی دایبەزاندووە وبە هێز ودەسەڵات وتوانای کە مسوڵمانان سەربخات بەسەر دوژمنەکانیاندا.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- لەسەر مینبەرەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە پاشاندا، ئەی خەڵکینە، حەرامکردنی ئارەق (مەی) دابەزی لە کاتێکدا لە پێنج شت (مەی) دروستدەکرا لە: ترێ، وخورما، وهەنگوین، وگەنم، وجۆ. مەی (سەرخۆشکەر: الخَمر) ئەو شتەیە کە دەبێتە هۆی سەرخۆشبوون وبێهۆشبوون (زاڵنەبوون لەسەر ئەقڵ وبیر وهۆشدا). سێ شت هەیە کە هیوام ئەوە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتێکی (حوکمێک یان بڕیارێکی) یەکلاکەرەوەى بۆمان جێبهێشتایە بۆ ئەوەى بۆی بگەڕێینەوە: باپیر (بەشی لە میراتدا)، وکەلالە (ئەو کەسەی دەمرێت ونە باوکی ودایکی هەیە، ونە منداڵی هەیە)، وهەندێک پرسیار ومەسەلە سەبارەت بە ڕیبا (سوو)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- لە مزگەوتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر ئەم وتارەی فەرموو، وبڕیاری دا -ڕەزاى خواى لێبێت- لەسەر ئەوەى کە ئارەق (مەی:سەرخۆشکەر) هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە دەبێتە هۆی لەدەستدانى ئەقڵ وهۆش، وتایبەت نییە بە ترێ، بەڵکو هەموو ئارەقێک (سەرخۆشکەرێک) دەگرێتەوە ئەگەر لە خورما وهەنگوین وگەنمیش دروستکرا بێت، وئیمامی عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە سێ مەسەلە هەیە هیوای ئەوە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حوکمی یەکلاکەرەوەى بۆیان جێبهێشتایە سەبارەتیان کە چیتر لە پاش ئەم حوکمانە گفتوگۆ وئیجتیهاد نەمێنێت، ئەم سێ مەسەلەیەش بریتیە لە: بەشی باپیر لە میرات، ومیراتی هەموو مردوویەک کە نە منداڵی هەیە نە دایک وباوک، وهەندێک بابەتی پەیوەیست بە ڕیبا (سوو)، والحمد للە حوکمی شەریعەت سەبارەت بە ئەم بابەتانە ڕوون وزانراوە، ومانای ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم بابەتانەى ڕوون نەکردووەتەوە، بەڵکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیامەکەی بە ئەوپەڕی کامڵی وجوانی گەیاند، وسپاردەکەى (ئەمانەتەکەى) گەیاندە جێی خۆی، وئەو پەیامانەى لە خوداوە گەیاند کە گرنگییان لەم بابەتانە کەمترە، بەڵام ئیمامی عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- مەبەستی ئەوەیە کە دەقێکی ڕوونی یەکلاکەرەوەیە کە هیچ شوێنێک بۆ ئیجتیهاد جێنەهێڵێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە زامنی کردووە بۆ ئەو کەسەى کە لە پێناو خواى گەورە دەردەچێت، تەنها مەبەستی لەم دەرچوونە بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە وبە باوەڕ بە ئەو زاتە وباوەڕ بە پێغەمبەرانی ئەوا زامنە لەسەر خواى گەورە کە بیخاتە بەهەشتەوە، یان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنی نیشتەجێبوونەی کە لێوەى دەرچووە وئەوەی دەستی کەوتووە پێی دەبەخشرێت لە پاداشت یان دەستکەوت (غەنیمە)». لە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «نمونەی ئەو موجاهیدەی کە لە پێناو خواى گەورە جیهاد دەکات وتێدەکۆشێت (وخودا زاناترە بە ئەوانەى لە پێناو ئەو جیهاد دەکەن وتێدەکۆشن) وەکو نمونەی ئەو کەسە وایە کە بەردەوام ڕۆژوو دەگرێـت وشەونوێژ دەکات، خواى گەورە زامنی کردووە بۆ ئەو موجاهیدەى لە پێناو ئەو زاتە تێدەکۆشێت: ئەگەر ڕۆحی بکێشێت دەیخاتە بەهەشتەوە، یان دەگەڕێتەوە بە سەلامەتی لەگەڵ پاداشت یان دەستکەوت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانیئەم فەرموودەیە باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک دەربچێت بۆ جیهاد کردن لە پێناوى خواى گەورە بە دڵسۆزییەوە ئەوا زامنە لە لای خواى گەورە کە یەکێک لەم سێ شتە یان دووانیانی پێ ببەخشێت، ئەگەر بکوژرێت ئەوا زامنە لە لای خواى گەورە کە بیکاتە بەهەشتەوە وئەگەر مایەوە وگەڕایەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ئەوا بە پاداشت یان دەستکەوت دەگەڕێتەوە، واتا لەوەیە دەستکەوت بە دەست نەهێنێت بەڵام پاداشتی بۆ دەنووسرێت یان لەوەیە پاداشت ودەستکەوت بەدەست بهێنێت. گێڕانەوەى دووەم باسی ئەوە دەکات کە فەزڵی جیهاد لە پێناو خواى گەورە کردەوەیەکە لە دەرەوەى تواناى مرۆڤدایە: کە لە جیاتی ئەوەى دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناو خواى گەورە؛ بچێتە نێو شوێنی ئەنجامدانى نوێژەوە وبەردەوام نوێژ بکات وڕۆژوو بگرێت بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (ناتوانن ئەمە ئەنجام بدەن).
لە ئوم سەلەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پێش دەرگای ژوورەکەى دەنگی گفتوگۆ وناکۆکی بیست، بۆیە دەرچوو وفەرمووی: «من تەنها مرۆڤێکم، ئەوانەى ناکۆکن دێن بۆ لای من، لەوەیە هەندێکتان لە ئەوانى تر ڕەوانبێژتر وقسەزانتر بن؛ بۆیە من پێم وایە کە ڕاستدەکات ولەبەرئەوە بڕیاری بۆ دەدەم لەسەر ئەوەى کە ڕاست دەکات، وهەرکەسێک بڕیاری بۆ درا سەبارەت مافی مسوڵمانێک کە شایستەی نییە؛ ئەوا پارچەیەک لە دۆزەخی پێدراوە، یان لە ئەستۆی دەگرێت یان لە خۆی قەدەغەی دەکات (مافی براکەی ناخوات)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەنگی گفتوگۆ وناکۆکی بیست لە پێش دەرگای ماڵەکەیدا، بۆیە دەرچوو بۆ لایان بۆ ئەوەى حوکم وبڕیاریان بۆ بدات، وفەرمووی: من تەنها مرۆڤێکم وەکو ئێوە، غەیب وشاراوەکان نازانم، وناتوانم هەواڵ بدەم سەبارەت بە نهێنی بابەتەکان بۆ ئەوەى ڕاستگۆ ودرۆزن بناسم، بەڵکو ئەوانەى ناکۆکیان هەیە دێن بۆ لام بۆ ئەوەى حوکم وبڕیاریان بۆ بدەم، وبڕیارەکەى من پەیوەستە بەوەى کە دەیبیستم لە بەڵگەکان وسوێندخواردنەکانى هەردوو لای ناکۆک، لەوەیە هەندێکتان ڕەاونبێژتر وقسەزانتر بێـت لە ئەوانى تر؛ بۆیە منیش پێم وایە کە ڕاست دەکات ولەسەر هەقە، بۆیە حوکم وبڕیاری بۆ دەدەم، ئەگەرچیش هەق -لە ڕاستیدا- لەگەڵ ئەوى تریان بێت، بۆیە بزانن کە حوکم وبڕیاری من لەسەر ڕووی ئاشکرای بابەتەکانە نەک ڕووی نهێنی، وئەم حوکمەی من حەرام حەڵاڵ ناکات؛ وبۆیە ئەگەرحوکمم بۆ هەرکەسێک دا کە لە بەرژەوەندی ئەو بوو ومافێکی یەکێکی تربوو وخۆیشی بزانێت کە ئەمە ناهەقییە وخواردنی مافى بەرامبەرە؛ ئەوا من لێرەدا پارچەیەک لە ئاگری دۆزەخم پێی داوە، بۆیە با هەڵیبگرێت لە ئەستۆی خۆی، یان وازی لێبهێنێت، وسەرەنجامى لێپرسینەوە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وخواى گەورە سزای ستەمکاران دەدات ئەگەرچیش سزاکە هەندێک جار دوابکەوێت.
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیندی کچی عوتبە -خێزانی ئەبو سوفیان- هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی:«ئەی پێغەمبەری خودا، ئەبو سوفیان پیاوێکی ڕەزیلە، بە پێی پێویست خەرجی ناكات بۆ من ومنداڵەکانم، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە خۆم لە سامانەکەى (پارەکەى) ببەم بە بێ ئەوەى ئەو پێی بزانێت، ئایا لەم کارەدا گوناهبار دەبم؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموی: «ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە خۆت ومنداڵەکانت پێویستتانە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریهیندی كچی عوتبە -ڕەزای خوای لێبێت- داوای فەتوای كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەبو سوفیانی مێردی -ڕەزای خوای لێبێت-، وباسەكە ئەوە بوو كە ئەبو سوفیان پیاوێكی ڕەزیلە و بەپەرۆشە لەسەر پارە وسامانەكەی، و وەكو پێویست خەرجی ناكات لەسەر ئەو ومنداڵەكانی، مەگەر خۆی (هیند) بە نهێنی لە پارەكەی دەربكات لەكاتێكدا ئەبو سوفیان پێی نازانێت، پرسیارەكەی ئەوە بوو: ئایا هیند گوناهبار دەبێت لەسەر ئەو كارە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە پارەكەی هێندە ببە بۆ خۆت ومنداڵەكانت بەپێی ئەوەی باوە وزانراوە كە پێویستی پڕ دەكاتەوە ودادپەروەریە ئەگەرچیش ئەو پێی نەزانێت.