





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، وشوێنی قامچی یەکێکتان لە بەهەشتدا خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، ودەرچوونێکی بەندە لە بەیانیان وئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە مانەوە ئەگەر تەنها بۆ ڕۆژێكیش بێت لە سنووری نێوان مسوڵمانان وكافرەكان بۆ پاسەوانیكردنی مسوڵمانان لەپێناوی خوای گەورە؛ ئەم كردەوەیە خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە، وشوێنی قامچیەك لە بەهەشتدا كە لە جیهاددا بەكاردەهێنرێت؛ خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە، وپاداشتی ڕێكردن لە سەرەتای ڕۆژدا هەتاوەكو نیوەڕۆ وڕێكردن لە پاش نیوەڕۆ هەتاوەكو شەو لەپێناو خوای گەورە ئەگەر تەنها بۆ جارێكیش بێت؛ ئەمە خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «عبدالرحمانی کوڕی عەوف وزوبێری کوڕی عەوام -ڕەزاى خوایان لێبێت-، سکاڵای هەبوونی (ئەسپێ) لە لاشەیان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا لە یەکێک لە غەزاکان (لە هەڵمەتەکانى ڕزگارکردن)؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووخسەتی پێدان بە پۆشینی جلی ئاوریشم، و (ئەنەس) دەڵێت: وبینیم کە لەبەریاندا بوو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلە ئاسانکاری ئاینی ئیسلام ئەوەیە کە ڕێگە دەدات بە بەکارهێنانى شتێک کە حەرام کرابێت لە کاتی پێویستیدا، وئەو کەسەی ئەم شەریعەتەی داناوە -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا بە زوبێر وعبدالرحمان -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ پۆشینی جلی دروستکراو لە قوماشی ئاوریشم هەرچەندە لە بنەڕەتدا حەرامە بۆ پیاوان، چونکە ئەم جۆرە جلە دەبێتە هۆی درووخستنەوە ونەمانى (ئەسپێ) لە لاشەدا چونکە سروشتی ئەم جۆرە قوماشە کە خودا بەم شێوەیە دروستی کردووە وا دەکات کە (ئەسپێ) لەسەر پێست نەهێڵێت وهەروەها چارەسەری تێدایە بۆ هەستیاری (حەساسیەت وخوراندن)، وهەمان حوکمی هەیە بۆ هەرکەسێک حاڵەتی وەکو ئەم دوو هاوەڵە بێت.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی جەژندا بە دەستەكانی خۆی قوربانی سەربڕی، وقوربانیەكان بریتی بوون لە دوو بەرانی قۆچدار كە ڕەنگیان ڕەش وسپی تێكەڵ بوو، وفەرمووی: (بسم الله والله أكبر) ؛ لەكاتی سەربڕیندا، وپێی ڕاستی لەسەر لای گەردنیان دانا لەكاتی سەربڕینەكەدا.
لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەرچوونێک لە بەیانیان یان لە ئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لەوەی خۆری بەسەردا هەڵهاتووە وئاوابووە (واتا: خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە)». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەرچوونێک لە بەیانیان یان لە ئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم دوو فەرموودەیە باسی فەزڵی جیهاد کردنی تێدایە لە پێناو خواى گەورە، ئەگەرچیش ماوەکەی کەم بێت وەکو دەرچوونێکی بەیانیان یان ئێواران، بۆیە ئەی چی سەبارەت ئەو جیهادەی ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت بەهۆی ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن وجەنگان لە دژیان؟، وئەمیش بنچینەیە لە مەبەست لە دەستەواژەی (لە پێناو خواى گەورە): کە جەنگان دژی کافرەکان دەگرێتەوە بە دەست. وپێویستە بزانرێت فێربوون وگەڕان بە دوای زانستی شەرعیدا جۆرێکە لە جیهاد لە پێناو خواى گەورە، وسەرخستنی هەقە، وپوچەڵکردنەوەى بەڵگەی زندیق وتاوانکار ومولحیدەکان وبانگخوازە گاوڕە ڕۆژئاواییەکانە ئەوانەى کە دژایەتی ئیسلام دەکەن ودەیانەوێت ئیسلام لەناو بچێت، وئەمیش لە مەزنترین جیهاد وتێکۆشانە لە پێناو خواى گەورە. مەبەست لە جیهاد کردن وتێکۆشان؛ بۆ بڵاوکردنەوەى ئاینی ئیسلام وسەرخستنیەتی، وبۆیە بەرەنگاربوونەوەى ئەو دوژمنانە لە مەزنترین جۆرەکانى جیهادە لە پێناو خواى گەورە، خواى گەورە مسوڵمانان سەرکەوتوو بکەیت بۆ ئەوەى ئاینەکەیان سەربخەن و وشەی تۆ بەرز بکەنەوە؛ تۆ هەمیشە نزیکی لە بەندەکانت و وەڵامی نزاکانیان دەدەیتەوە.
لە زەهدەم کوڕی موزرەبی جەرمیەوە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: «لە لای ئەبی موسای ئەشعەری بووین -ڕەزاى خواى لێبێت- وبانگی کرد کە سفرەیەکی خواردن ئامادە بکرێت، ولە سەر سفرەکە گۆشتی مریشک هەبوو، پیاوێکی سوور هاتە ژوورەوە -لە عەجەمەکان [ناعەرەبەکان] دەچوو- لە هۆزی (بەنی تەیم الله)، ئەبو موسا پێی ووت: وەرە لەگەڵمان بخۆ، پیاوەکە وەستا ومەیلی لێنەبوو بخوات، ئەبو موسا پێی ووت: «من پێغەمبەری خودام بینی لێی دەخوارد (لە گۆشتی مریشکی دەخوارد)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریزەهدەم کوڕی موزرەبی جەرمی دەیگێڕێتەوە کە ئەو وکەسانێکی تر لە لای ئەبی موسای ئەشعەری بووون، وبانگەشەی سفرەیەکی (خوانێکی) خواردنی کرد وگۆشی مریشکی لەسەر بوو، وپیاوێک هاتە ژوورەوە لە هۆزی (بەنی تەیم الله) کە ڕەنگی سوور بوو لە ناعەرەبەکان (عەجەمەکان) دەچوو، وئەبی موسا بانگی کرد بۆ ئەوەى لەگەڵیان خواردن بخوات: وەرە لەگەڵمان بخۆ، بۆیە پیاوەکە وەستا ومەیلی لێنەبوو بیخوات، ئەبو موسا پێی ووت: من پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- کە لێی دەخوارد (لە گۆشتی مریشکی دەخوارد).
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەواڵ گەیشت بە عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- کە فڵان کەس ئارەق (مەی:سەرخۆشکەری) فرۆشتووە، ئەویش (عومەر) ووتی: نەفرەتی خودا لە فڵان کەس! ئایا نازانێت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «نەفرەتی خودا لە جولەکەکان بێت، چەوریان (بەزی ئاژەڵیان) لەسەر حەرامکرا؛ بەڵام ئەوان تواندیانەوە وفرۆشتیان».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریهەواڵ بە عومەری کوڕی خەتاب گەیشت -ڕەزاى خواى لێبێت- بەوەى کە پیاوێک دەیەوێت فێڵ بکات ئەویش بە سوود وەرگرتن لە ئارەق (مەی: سەرخۆشکەر) ئەویش بە فرۆشتنی وبە بێ خواردنەوەى. وئەم فێڵە ئاشکرایە حەرامە، بۆیە عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- نزای لەسەر کرد هەروەکو نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر جولەکە فێڵبازەکان، ووتی: نەفرەتی خودای لێبێت، ئایا نازانێت کە فێڵکردن حەرامە؟ چونکە فێڵکردنە لە خودا وپێغەمبەرەکەى، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «نەفرەتی خودا لە جولەکەکان بێت، کاتێک چەوری (بەزی ئاژەڵیان) لەسەر حەرامکرا، سوودیان وەرگرتن لێی بە فێڵکردنەوە، شێوە وسیفەتی چەوریەکەیان (بەزی ئاژەڵەکەیان) گۆڕی، وتواندیانەوە، وپاشان فرۆشتیان، ونرخەکەیان خوارد، -بە فێڵ وپیلانەوە- ووتیان: (ئێمە ئەو چەورییەی لەسەرمان حەرامکرا بوو نەمان خوارد) ومەبەستیانە فێڵ لە خودا بکەن بەڵام خودا فێڵیان لێدەکات وپیلانیان بۆ دادەڕێژێت».
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سوێندێک بە درۆوە بخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو زاتە لێی توڕەیە». گێڕەرەوەی فەرموودەكە دەڵێت: ئەشعەسی کوڕی قەیس ووتی: «والله ئەوە لەبارەی منەوە بوو، هاوبەش بووم لەگەڵ پیاوێكی جولەكە لە زەویەكدا، ونكۆڵی كرد لەوەی من هاوبەش وخاوەندار بم لەو زەویەدا، بۆیە بردم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئایا بەڵگەت لەلایە؟»، ووتم: نەخێر، بە جولەكەكەی فەرموو: «سوێند بخۆ»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، سوێند دەخوات وسامانەكەم دەبات. بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾ [آل عمران:77] واتە: ﴿بێگومان ئەوانەی دەیفرۆشن پەیمانی خوا و سوێندەکانی خۆیان بە نرخێکی کەم ئەوانە بێ بەشن (لە بەھرەی خوا) لە ڕۆژی دواییدا وە خوا قسەیان لەگەڵ ناکات وە تەماشاشیان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا و لە گوناھیان خۆش نابێت وپاکیان ناکاتەوە، وە بۆ ئەوان ھەیە سزای بە ئێش و ئازار﴾.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە سوێند خواردنێك بە خوای گەورە لەكاتێكدا سوێندخۆر دەزانێت درۆ دەكات لە سوێندەكەیدا، بۆئەوەی بەم سوێند خواردنە پارە وسامانی كەسێكی تر بۆ خۆی زەوت بكات، كاتێك ئەم كەسە دەگاتە لای خوای گەورە؛ پەروەردگاری لێی توڕەیە، ئەشعەسی كوڕی قەیس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی فەرموو لەكاتێكدا لە نێوان ئەو (ئەشعەس) وپیاوێكی جولەكە ناكۆكی هەبوو سەبارەت بە خاوەندارێتی زەویەك، ئەوانیش بڕیاردانیان برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بە ئەشعەسی فەرموو: دەبێت بەڵگە بهێنیتەوە سەبارەت بە خاوەندارێتی ئەو شتەی بانگەشەی بۆ دەكەیت، ئەگەر نەتتوانی؛ موڵكی تۆ نییە وئەوەی بانگەشەی لەسەر كراوە دەبێت سوێند بخوات، ئەشعەس ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەم پیاوە جولەكەیە سوێند دەخوات وگوێی پێنادات وسامانەكەم دەبات، بۆیە خوای گەورە جەختی كردەوە لەسەر ئەم وتانەی لە قورئاندا؛ كاتێك دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ:بێگومان ئەوانەی دەیفرۆشن﴾؛ هەروەها بە مانای گۆڕینیش دێت، ﴿بِعَهْدِ اللَّهِ:پەیمانی خوا﴾؛ و وەسیەتی بۆ ئیمانداران بەوەی وەفادار بن بەرامبەر سپاردەكان، ﴿وَأَيْمَانِهِمْ:سوێندەکانی خۆیان﴾؛ كاتێك سوێند بەناوی خوا دەخۆن بە درۆوە، ﴿ثَمَنًا قَلِيلًا: بە نرخێکی کەم﴾؛ لە شتومەكی دونیا، ﴿أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ:ئەوانە بێ بەشن (لە بەھرەی خوا)﴾؛ وبێبەش دەكرێـن لە بەخشینەكانی پەروەردگار، ﴿وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ:وە خوا قسەیان لەگەڵ ناكات﴾؛ بە قسەیەك كە پێیان خۆش بێت وسوودی هەبێت بۆیان، ﴿وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ: وە تەماشاشیان ناكات﴾؛ ڕوانینی ڕەحمەت وچاكەكاری، ﴿وَلَا يُزَكِّيهِمْ:و لە گوناھیان خۆش نابێت وپاکیان ناکاتەوە﴾؛ ستایشیان ناكات بە چاكە، ولە پیسی وچڵكی گوناهەكان خاوێن نابنەوە، ﴿وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ:وە بۆ ئەوان ھەیە سزای بە ئێش و ئازار﴾؛ زۆر بە ئێشە ئەم سزایە بەهۆی ئەوەی ئەنجامیاندا.
لە ڕافیعی کوڕی خەدیجەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە (زول حولەیفە:ذي الحليفة)، خەڵکی تووشی برسێتی بوون، لە دەستکەوتی جەنگ هەندێک وشتر ومەڕوماڵاتیان هێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پشتی خەڵکەکەوە بوو، بەپەلە ئاژەڵەکانیان سەربڕی وگۆشتەکانیان کردە نێو مەنجەڵەكانەوە وکوڵاندیان؛ (کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات) فەرمانی کرد بەوەى مەنجەڵەکان سەرەو وژێر بکرێن (بڕژێندرێن) بۆیە سەرەو ژێر کران، پاشان (دەستكەوتەكەی) دابەشكرد، دە پەز (مەڕ وبزنی) بەرامبەر بە یەک وشتر دانا، یەکێک لە وشترەکان ڕایکرد وخەڵکی بە ماندووبوونێکی زۆرەوە شوێنی کەوتن، وخەڵكەكە تەنها چەند ئەسپێکی کەمیان پێبوو، کابرایەک تیرێکی وەشاند وبە ویستی خودا وشترەکە وەستا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەندێ ئاژەڵ وەکو ئاژەڵی دڕندە وان، ئەگەر نەتانتوانى زاڵ بن بەسەریاندا بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن»، ڕافیع ووتی: ئێمە هیوادارین (یان دەترسین) لەوەی سبەی ڕووبەڕووی دوژمن ببینەوە، وچەقۆمان پێ نییە، ئایا بە قامیش (لێواری تیژی قامیش) سەریان ببڕین؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک خوێنێكی زۆر بڕژێنێت بەکاریبهێنن، ولەو گۆشتە بخۆن کە ناوی خودای لەسەر هێنراوە (لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵەکە)، بەڵام ددان وچڕنووکەکان بەکارمەهێنن بۆ سەربڕینی، هۆی ئەمەتان پێدەڵێم: چونکە ددان ئێسکە، وچڕنووکەکان چەقۆی حەبەشییەکانە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریڕافیعی کوڕی خەدیج -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لەگەڵ پێغەمبەر بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە زی حولەیفە، وخەڵكی تووشی برێتی بوون، لەهەمان كاتدا وشتر وپەزێكی زۆریان دەستكەوتبوو لە سەرەنجامی جەنگان دژی موشریكەكان، بەپەلە هەندێكیان لێ سەربڕین پێش دابەشكردنی ئەم دەستكەوتە، ولە نێو مەنجەڵەكان گۆشتەكانیان كوڵاند بەبێ ئەوەی ڕوخسەت لە پێغەمبەر وەربگرن -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پشتی خەڵكەكەوە ڕێی دەكرد؛ كاتێك زانی سەبارەت بە مەنجەڵەكان، فەرمانیكرد بەوەی سەربەرەو خوار بكرێن لەگەڵ ئەو مەرگەی تێیاندایە، پاشان دەستكەوتەكانی لەنێویان دابەشكرد، دە پەز -مەڕ وبزنی- بەرامبەر بە یەك وشتر دانا، وشترێك ڕایكرد، نەیانتوانی بیگرن وبە شوێنیدا بكەون، ولەو شوێنە ئەسپی كەمی لێبوو، پیاوێك تیرێكی تێ وەشاند، بە ئیزنی خودا وشترەكە وەستا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەم ئاژەڵانە ماڵیانە خوویان هەیە وەكو خووی دڕەندەكان، هەركاتێك نەتانتوانی زاڵ بن بەسەریاندا وبیانگرن؛ بەم شێوەیە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكەن. رافیع ووتی: ئێمە هیوادارین سبەی ڕووبەڕووی دوژمن بینەوە ودەترسین لەوەی سەربڕینی ئاژەڵەكان بە چەكەكانمان ببێتە هۆی كول بوونیان لەكاتێكدا پێویستیەكی زۆرمان بە سەربڕینیان هەیە، وچەقۆمان پێ نییە، ئایا دەكرێت بە لقی قامیشی ناوبۆش سەریان ببڕین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرشتێك ببێتە هۆی ڕشتنی خوێن بە زۆری، وناوی خوای لەسەر هێنرا ئەوا بیخۆن، جگە لە ددان وچڕنوك نەبێت، پێتان دەڵێم سەبارەتیان: ددان ئێسكە، وچڕنوك بەكاردەهێنرێت لەلایەن موشریكەكانی حەبەشەوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاوێک -یان کەسێک- بە دزییەوە سەیری کردیت بە بێ مۆڵەت، وتۆ بەردێکت تێگرت وبەهۆیەوە (بەهۆی بەردەکەوە) چاوی دەرپەڕی؛ ئەوا تۆ هیچ گوناهبار نابیت (تاوانێکت لە ئەستۆ نییە)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات هەرکەسێک سەیری مرۆڤێکی تر بکات بە دزییەوە لە پشتی دەرگاوە یان کونێکەوە یان لەسەر دیوارەوە، وئەو کەسەی سەیری دەکرێت شتێکی تێبگرێت وەکو بەردێک یان هەرشتێکی تر یان شتێک بکات بە نێو چاویدا وچاوی کەسە سەیرکەرەکە دەرپەڕی وکوێر بوو یان هەرئازارێکی تری پێگەیشت، ئەوا ئەو کەسەی ئەمەی ئەنجامداوە هیچ تاوان وگوناهێکی لەسەر نییە و دیەش نادات بەرامبەر ئەم کردەوەیە؛ چونکە ئەو کەسەی کە سەیری کردووە ئەو دەستدرێژی کردووە وتاوانبارە بەهۆی ئەم کردەوە ناشیرینەوە.