





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەربریندارێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت، وبرینەکەى خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگ ڕەنگی خوێنە، وبۆن بۆنی میسکە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە وئەو پاداشتەی بە موجاهید دەبەخشرێت ڕووندەکاتەوە، ئەوەى کە لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێت؛ بکوژرێت یان چاک بێتەوە ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بە دروشمی جیهاد کردنەوە دێت وئەو ناڕەحەتیەی لە پێناو خواى گەورەدا تووشی بووە لێی دەردەکەوێت، برینەکەى نوێ دەبێتەوە، خوێنی برینەکە خوێنی ئاساییە بەڵام بۆنی میسکی لێوە دەردەچێت.
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە»، وپاشان ئەم ئایەتە دابەزی: {إِنَّ ٱلَّذِينَ يَشۡتَرُونَ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ وَأَيۡمَٰنِهِمۡ ثَمَنٗا قَلِيلًا أُوْلَـٰٓئِكَ لَا خَلَٰقَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيۡهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ} [آل عمران: 77] واتە: {بێگومان ئەوانەی پەیمانی خودا دەفرۆشن وسوێندەکەیان بە نرخێکی کەم دەفرۆشن؛ ئەوانە بێبەش دەبن لە ڕۆژی دواییدا وخودا قسەیان لەگەڵدا ناکات وتەماشایان ناکات ولە گوناھیان خۆش نابێت وپاکیان ناکاتەوە، وبۆ ئەوان ھەیە سزای بە ئێش وئازار}.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە سەبارەت بە ئەوانەى ماڵ وسامانى مسوڵمانان دەخۆن بە ناهەق بەهۆی سوێندی درۆ وبەرهەڵست بوونەوەیەکی ستەمکەرانە، ئەوەى حاڵی بەم شێوەیە بێت ئەوا بە خواى گەورە دەگات لە ڕۆژی قیامەتدا وئەو زاتە مەزنە لێی توڕەیە، وئەوەى خودا لێی توڕە بێت ئەوا تیاچووە ودۆڕاوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتە پیرۆزەی خوێندەوە، وەکو دووپاتکردنەوەیەک لەسەر ئەم هەڕەشە توندە لە قورئانی پیرۆزەوە.
لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بەرەو جەنگی حونەین -وباسی بەسەرهاتەکەى کرد-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:«هەرکەسێک کوژراوێکی کوشتبێت کە بەڵگەی لەسەری هەبووبێت (لەسەر کوشتنی) ئەوا پشکەکانى (کوژراوەکە لە کافران) بۆ ئەو دەبێت (بۆ بکوژەکە دەبێت لە مسوڵمانان)» سێ جار ئەمەى فەرموو.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی حونەیندا فەرمووی: هەرکەسێک کوژراوێکی کوشتبێت لە کافرەکان کە شاهێد وبەڵگەى هەبێت لەسەر کوشتنی ئەوا پشکی ئەو کوژراوە بۆ بکوژەکەیە لە مسوڵمانان، واتا: هەموو جل وچەک وئاژەڵ وشتومەکی کوژراوەکە بۆ بکوژەکەیە، وئەبی قەتادە پیاوێکی کوشت، وبە ئەوانەى دەوروپشتی ووت: من پیاوێکم کوشت، وسوێندی خوارد لەسەر ئەو کەسەی کە بەمەى زانیووە (بەم کوشتنەى زانیووە وبینیوویەتی) کە شاهێدی بۆ بدات، ئەمەی سێ جار ووت.
لە ئەسمائی کچی ئەبوبەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەسپێکمان سەربڕی وخواردمان»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «لە کاتێکدا لە مەدینە بووین».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەسمائی کچی ئەبوبەکری سدیق -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەسپێکیان سەربڕی ولە گۆشتەکەیان خوارد، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر دروستی خواردنی گۆشتی ئەسپ، ونابێت کەسێک بیری بۆ لای ئەوەى بچێت کە خواردنی گۆشتی ئەسپ حەرامە چونکە ناوى لەگەڵ ناوی گوێدرێژ وهێستر باسکراوە لەم ئایەتەدا، کە خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لا تَعْلَمُونَ﴾ [النحل: 8], واتە: ﴿وئەسپ وهێستر وگوێدرێژی (بۆ دروستکردوون) لەبەر ئەوەی سواریان بن وھۆی ڕازاندنەوەش بن بۆ ئێوە، وخودا شتی وا دروست دەکات کە هەرپێیان ئێوە نایزانن (زانستتان سەبارەتیان نییە)﴾
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خوشکێکم نەزری کرد لەسەر ئەوەى کە بە پێی پەتیەوە بچێت بۆ ماڵی خودا، وفەرمانی پێکردم کە داواى فەتوایەک بکەم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، منیش داواى فەتوایەکم کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم مەسەلەیە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «با ڕێبکات وسواریش ببێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریسروشتی مرۆڤ وایە جاری وا هەیە کە توڕە دەبێت وهەڵدەچێت بۆیە شتێک لەسەر خۆی واجب دەکات کە قورسە لەسەری، وئەم شەریعەتەی ئێمە دادپەروەری هێناوە، وقورسی وناڕەحەتی لەسەر نەفسی مرۆڤ لابردووە لە پەرستنەکان بۆ ئەوەى مرۆڤ بەردەوام بێت لە خودا پەرستی، ولەم فەرموودەیە خوشکی عوقبەی کوڕی عامر داواى لە عوقبە کرد کە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکات سەبارەت بەوەى نەزرێکی کردووە کە بە پێی پەیتی بچێت بۆ ماڵی خودا -بۆ مسجد الحرام لە مەککە-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زانیاری هەبوو سەبارەت بەوەى کە ئەم ئافرەتە دەتوانێت بۆ ماوەیەک ڕێ بکات، بۆیە فەرمانى پێکرد کە ڕێ بکات ئەوەندەى کە دەتوانێت، وئەگەر نەیتوانى ڕێبکات ئەوا با بە سواری پشتی ئاژەڵێکەوە بەردەوام بێت.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە (لە خواردنی) گۆشتی گوێدرێژ، وڕوخسەتی داوە (بە خواردنی) گۆشتی ئەسپ». ولە گێڕانەوەى (مسلم) دا: «لە ڕۆژی خەیبەردا گۆشتی ئەسپ وگوێدرێژی دەشتەکیمان* خوارد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد لە خواردنی گۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی**». لە عبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە شەوەکانى خەیبەردا تووشی برسێتیەکی زۆر بووین، چەند گوێدرێژی خۆماڵیمان ڕاوکرد وسەرمان بڕی، وکاتێک مەنجەڵەکان خەریک بوو بکوڵێن، یەکێک بانگی کرد کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بەوەى کە مەنجەڵەکان سەرەو ژێر بکرێت (ئەوەی تێیدایە بەتاڵ بکرێتەوە)، یان ئەوەتا ووتی: هیچ شتێک لە گۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی مەخۆن». لە ئەبی سەعلبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خواردنی گۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی حەرامکردووە». *(گوێدرێژی دەشتەکی: لەوەیە مەبەست ئەو گوێدرێژە بێت کە ڕەنگی ڕەش وسپییە، یان جۆرێک ئاژەڵی تر هەیە کە لە گوێدرێژ دەچێت لە زۆر سیفاتدا ولە دەرەوەى شوێنەکانى نیشتەجێبوون دەژێت بە عەرەبی پێی دەووترێت: الوضيحي)، **(گوێدرێژی خۆماڵی: بە -کەر- ناسراوە ئەو ئاژەڵەیە بۆ سواری وبارکردن لە ناو شار وگوندەکان بەکاردێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریجابری کوڕی عبدالله -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنی گۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی*، وڕێگەی داوە بە خواردنی گۆشتی ئەسپ وگۆشتی گوێدرێژی دەشتەکی**، وعبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزاى خواى لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە تووشی برسێتیەکی زۆر بوون لە شەوەکانى جەنگی خەیبەردا، وکاتێک خەیبەر فەتح وڕزگار کرا، گوێدرێژە خۆماڵیەکانى ئەو شوێنەیان سەربڕی وگۆشتەکەیان لە ناو مەنجەڵەکان کوڵاند، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکردن کە مەنجەڵەکان سەرەو وژێر بکەونەوە وئەوەى تێیدایە فڕێی بدەن، وگۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی نەخۆن. *(گوێدرێژی خۆماڵی: بە -کەر- ناسراوە ئەو ئاژەڵەیە بۆ سواری وبارکردن لە ناو شار وگوندەکان بەکاردێت)، **(گوێدرێژی دەشتەکی: لەوەیە مەبەست ئەو گوێدرێژە بێت کە ڕەنگی ڕەش وسپییە، یان جۆرێک ئاژەڵی تر هەیە کە لە گوێدرێژ دەچێت لە زۆر سیفاتدا ولە دەرەوەى شوێنەکانى نیشتەجێبوون دەژێت بە عەرەبی پێی دەووترێت: الوضيحي)
لە عبدالرحمانی کوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئەی عبدالرحمانی کوڕی سەمورە داوای پلەی دەسەڵات وفەرمانڕەوایەتی مەکە، چونکە ئەگەر تۆ داوای بکەیت بەهۆی پرسیارکردنەوە؛ ئەوا (پێت دەبەخشرێت) بەڵام پشتیوانی ناکرێیت (یارمەتی نادرێیت بۆ بەڕێوەبردنی)، وئەگەر (فەرمانڕەواییت) پێ ببەخشرێت بە بێ پرسیارکردن (بە بێ داواکردنی)؛ ئەوا پشتیوانی دەکرێیت (یارمەتی دەدرێیت بۆ بەڕێوەبردنی)، وئەگەر سوێندت لەسەر شتێک خوارد بەڵام پێت وابوو جگە لە ئەوە خێرترە؛ ئەوا کەفارەتی سوێندەکە بدە وئەو جێبەجێ بکە کە پێت وایە خێرترە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە داواکردنی دەسەڵات وفەرمانڕەوایی؛ چونکە هەرکەسێک پێی ببەخشرێت بەهۆی ئەوەى خۆی داوای کردووە ئەوا بە زۆری تووشی دەستبەرداری وبێهیوایی دەبێت بەهۆی ئەوەى بە دواى دونیاوە بوو وفەزڵی دونیای دا بەسەر دواڕۆژ وهەروەها یارمەتی نادرێت وپشتیوانی ناکرێت نە لایەن خواى گەورە ونە لە لایەن کەسانی دڵسۆزەوە، وهەرکەسێک دەسەڵات وفەرمانڕەوایی پێی ببەخشرێت بەهۆی بێ ئەوەى داواى بکات ئەوا خواى گەورە یارمەتی دەدات وکەسانی دڵسۆزیش پشتیوانی دەبن، وسوێند خواردن لەسەر شتێک نابێتە هۆی ڕێگر بوون لە ئەنجامدانى شتێک کە لەوەى سوێندی لەسەر خوراوە خێرتر بێت، ئەگەر ئەو کەسەی سوێندی خوارد وپێی وابوو شتێکی خێرتر هەیە لەوەى کە سوێندی لەسەر خواردووە ئەوا بۆی هەیە کەفارەتی سوێندەکەى بدات وئەوە ئەنجامبدات کە پێی وایە خێرترە.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «کاتێک خەڵکی نوێژی بەیانیان دەکرد لە مزگەوتی قوبائدا؛ کەسێک هات، ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمشەو (هەندێک ئایەتی) قورئانی بۆ دابەزیووە، وفەرمانی پێکراوە بەوەى کە ڕوو لە ئاراستەی قیبلە بکات، بۆیە ئەوانیش ڕوویان لە ئاراستەی قیبلە کرد، ولە کاتی سەرەتای نوێژەکەدا ڕوویان بەرەو ئاراستەی شام بوو؛ بۆیە ڕوویان وەرگێڕا بەرەو ئاراستەی کەعبە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەرییەکێک لە هاوەڵان دەرچوو بەرەو مزگەوتی قوباء کە لە دەوروپشتی شاری مەدینەیە، بینی کە ئەو خەڵکەى لەو مزگەوتە نوێژ دەکەن؛ هەڵوەشاندنەوەى حوکمی نوێژکردن بەرەو قیبلەی یەکەمیان پێنەگەیشتووە، وهێشتا بەرەو ئاراستەی شام (بەرەو ئاراستەی -بیت المقدس- نوێژ دەکەن)، بۆیە ئەم هاوەڵە پێیانی ووت کە ڕوو لە کەعبە بکەن چونکە لەمەودا کەعبە دەبێتە قیبلەی مسوڵمانان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی بۆ سەر دابەزیووە سەبارەت بە ئەم مەسەلەیە کە خواى گەورە دەفەرموێت: { قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ} [البقرة: 144] واتە: {بەڕاستی ئێمە گەڕانی ڕووخسارت ڕوو بەئاسمان دەبینین دەی سوێند بە خودا ڕووت دەکەینە ڕووگەیەک -قیبلەیەک- کە بە لاتەوە پەسەندت بێت وڕازی بیت پێی ئیتر ڕووت وەرچەرخێنە بەرەو لای کەعبە (مسجد الحرام) ئێوەش ئەی موسڵمانان لەھەر لایەک بوون (لە نوێژدا) ڕووتان وەربگێڕن بەرەو ئاراستەی (مسجد الحرام) بە ڕاستی ئەوانەی پەڕاویان پێدراوە چاک دەزانن کە ئەمە شتێکی ڕاستە لە پەروەردگاریانەوە، وخودا بێ ئاگا نییە لەوەی کە دەیکەن}، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژدا ڕووی لە کەعبە کرد، بۆیە لە نیشانەى دروستی وخێرایی تێگەیشتنیان دەستبەجێ ڕوویان سوڕاند لە ئاراستەى شامەوە (بیت المقدس)ەوە بەرەو ئاراستەی کەعبەی پیرۆز -قیبلەی دووەم-.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بیلال بە شەو بانگ دەدات، بخۆن وبخۆنەوە هەتاوەکو گوێتان لە بانگی ئیبن ئوم مەکتوم دەبێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بانگبێژی هەبوو: بیلالی کوڕی ڕەباح وعبداللەی کوڕی ئوم مەکتوم -ڕەزاى خوایان لێبێت- ؛ عبدالله نابینا بوو، بیلال بانگی دەدا پێش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان*؛ چونکە بانگی بەیانی لە کاتی خەوتندایە بۆیە پێویستی دەکرد دوو بانگی بۆ بدرێت بۆ ئەوەى خەڵکی خۆیانی بۆ ئامادە بکەن وئەوانەى شەونوێژیان نەکردووە هەرچەندێک بتوانن فریای شەونوێژ یان نوێژی ویتر بکەون؛ ئەمەش وا پێویستی کرد بانگێک بدرێت پێش هاتنی کاتی بانگی بەیانی، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی ئاگادار کردەوە کە بیلال لە شەودا بانگ دەدات، وفەرمانى پێیان دەکرد کە لە خواردن وخواردنەوە بەردەوام بن هەتاوەکو ئاسۆی بەیان دەردەچێت وبانگی بەیانی دەدرێت لە لایەن بانگبێژی دووەم کە عبداللەی کوڕی ئوم مەکتومە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لەگەڵ دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان بانگ دەدات، وئەگەر کەسێک بیەوێت ئەو ڕۆژە بە ڕۆژوو بێت پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان (کاتێک بانگ دەدرێت بۆ نوێژی بەیانی) دەستبەجێ دەست هەڵبگرێت لە خواردن وخواردنەوە، وئەم بانگدانە (بانگی یەکەم) تایبەتە بە نوێژی بەیانی ونابێت بۆ نوێژەکانى تر ئەنجامبدرێت، ڕای جیاواز لە نێوان زانایان هەیە سەبارەت بەوەى ئایا تەنها بانگی یەکەم بەسە یان دەبێت بانگی دووەمیش بدرێت (کە بانگی دووەم کاتی ڕێگەپێدانە بە ئەنجامدانى نوێژی بەیانی)؟ زۆربەی زانایان لەسەر ئەو ڕایەن کە بانگی یەکەم ڕێگەپێدراوە بەڵام بەس نییە (واتا: واجبە دەبێت بانگی دووەم بدرێت، بەڵام ئەگەر بانگی یەکەم نەدرێت ئاساییە).