





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا باسی کەسانێک چییە کە لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا سەیری ئاسمان دەکەن»، بەردەوام بوو لە قسەکردن بە توندی وپێداگیر بوونە، هەتا فەرمووی: «دەبێت واز لەم کردەوەیە بهێنن، یان ئەوەتا بینینیان دەردەهێندرێت (چاویان لە دەستدەدەن -کوێر دەبن-)».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە بەو كەسانەی كە چاویان بەرز دەكەنەوە بەرەو ئاسمان لەكاتی نوێژدا كاتێك نزا دەكەن یان لە حاڵەتەكانی تردا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەم كارە كرد وهەڕەشەی دا لەو كەسەی ئەم كارە دەكات بەوەی ترس هەیە لەوەی چاوەكانی بەخێرایی لەدەست بدات بەشێوەیەك كە هەستیشی پێ ناكات، ولە كاتێكدا دركی پێدەكات كە نیعمەتی بینینی لەدەست داوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باوێشکدان لە ناو نوێژدا لە شەیتانەوەیە، ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات؛ ئەوا بە پێی توانا با دەمی دابخات (واتا: دەمی نەکاتەوە بە داخستنی لێوەکان)».
تورموذی گێڕاویەتیەوەباوێشکدان لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا لە شەیتانەوەیە؛ چونکە کاتێک باوێشک ڕوودەدات ئەگەر لاشە قورس بوو بەهۆی حەزکردن بە ئیسراحەت یان بەهۆی زۆر خواردنەوە، ولەم حاڵەتەدا حەز دەکات تووشی تەمەڵی بێت وبخەوێت، وشەیتان بانگەشەی نەفس دەکات بۆ جێبەجێکردنی شەهەواتە حەرامەکانى وزیادەڕۆیی کردن لە شتە حەڵاڵکراوەکاندا لە خواردن وخواردنەوە بۆ ئەوەى لاشەی قورس بێت، وئەگەر لاشەی قورس بوو ئەوا مسوڵمان لە کاتی نوێژدا باوێشک دەدات؛ وئەگەر باوێشکی دا پێویستە نەهێڵێت ڕووبدات ودەمی نەکاتەوە ولێوەکانى دابخات بە پێی توانا؛ بۆ ئەوەى شەیتان نەگات بە مەبەستی خۆی بە ناشیرینکردنی وێنەى مرۆڤ وچوونە ژوورەوە بۆ ناو دەمی وپێکەنین پێی، وئەگەر نەیتوانى دەمی دابخات ئەوا پێویستە دەستی بخاتە سەر دەمی.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «تف کردن (بەڵغەم فڕێدان) لە ناو مزگەوتدا گوناهە، وکەفارەتەکەى* شاردنەوەیەتی (لە چاڵنانیەتی)». *(کەفارەتەکەى: مەبەست ئەوەیە ئەگەر ئەم کردەوەیە ئەنجامبدرێـت؛ ئەوا -کەفارەت- دەبێتە هۆی لێخۆشبوون یان لاچوونی ئەم گوناهە لەسەر ئەو کەسەی ئەنجامی داوە)
بوخاری گێڕاویەتیەوەتف کردن یان بەڵغەم فڕێدان یان هەرپیسیەکی تر فڕێبدرێت لەسەر زەوی مزگەوت یان لەسەر دیوارەکەى گوناهە، وئەو کەسەی ئەم کارە ناشیرینە ئەنجامدەدات شایەنی سزایە لە لایەن خواى گەورە، بۆیە دروست نییە مسوڵمان بە هیچ شێوەیەک تف یان بەڵغەم یان شتی پیس فڕێبدات لە ناو مزگەوت چونکە؛ چونکە ئەمە بێڕێزی کردنە بەرامبەر بە ماڵی خواى گەورە وئەم کردەوەیە هۆکارە بۆ پیس کردنی ناو مزگەوت بەڵکو واجبە لەسەر مسوڵمان کە مزگەوت بپارێزێت لە هەموو شتێک کە بەهۆیەوە پیس دەبێت، وبە پاکڕاگرتنی ماڵی خواى گەورە وگرنگیدان پێی لە بە مەزندانانى شەریعەت وسنوورەکانی خودایە، هەروەکو دەفەرموێت: ﴿وَمَنْ يُعَظِّمْ حُرُمَاتِ اللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ عِنْدَ رَبِّهِ﴾ [الحج: 30]، واتە: ﴿ھەرکەسێک سنوورەکانى خودا -سنوورەکانى شەریعەت- بە مەزن بزانێت وبیانپارێزێت؛ ئەوا ئەمە خێرتر وچاکترە بۆ ئەو کەسە لە لای پەروەردگاری﴾، هەروەها لە ئایەتێکی تردا خودا -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿وَمَن يُعَظِّمۡ شَعَـٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ﴾ [الحج: 32], واتە: ﴿ھەر کەس دروشمەکانی ئاینی خودا -سنوورەکانى شەریعەتی خودا- بە مەزن ڕاگرێت؛ بە ڕاستی ئەم کردەوەیە بەهۆی لە خودا ترسی دڵەکانیانەوەیە -بەهۆی تەقواداریە-﴾، بەڵام ئەگەر تفەکە یان بەڵغەمەکە یان شتە پیسەکە بکاتە نێو پارچە پەڕۆیەکەوە یان کلینکسەوە یان بیخاتە نێو جلەکەیەوە ئەوا لێرەدا گوناهبار نابێت؛ چونکە هۆکاری تووشبوون بە گوناهەکە نەماوە. وئەگەر کەسێک تف یان بەڵغەم فڕێبدات بە نائەنقەست وبیەوێت گوناهبار نەبێت ئەوا پێویستە دەستبەجێ هەوڵبدات شوێنەواری تفەکە یان بەڵغەمەکە نەهێڵێت؛ ئەمیش بە خستنە ژێر خاکەوە ئەگەر خاکی مزگەوتەکە لە خۆڵ بوو یان شوێنەوارەکەی نەهێڵێت ئەگەر لەسەر فەرشی مزگەوت بوو، وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە بە ئەنقەست تف یان بەڵغەم فڕێبدات لە نێو مزگەوتدا پاشان بیشارێتەوە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تف کردنی لە نێو مزگەوتدا بە گوناهـ داناوە، ئەو گێڕانەوەیەش کە زیاتر پاڵپشتی ئەم ڕوونکردنەوەیە دەکات، ئەوەیە کە لە (البخاري) و (مسلم) دا هاتووە: (أنَّه -صلى الله عليه وسلم- رأى نخامة في جدار المسجد، فشَقَّ عليه، فقام فَحكه بيده) واتا: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی (بەڵغەمێکی) بینی لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، ئەمە ناڕەحەت بوو بە لایەوە). ئەگەر کەسێک بە نائەنقەستەوە تف یان بەڵغەم فڕێبدات وشوێنەوارەکەى لانەبات ئەوا ئەمە تاوانبار دەبێت هەتا تفەکە یان بەڵغەمەکە یان هەرشتێکی پیسی تر بێت بمێنێت لەسەر خاکی یان دیواری مزگەوتەکە، ولە گێڕانەوەیەکدا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (عُرضت عليَّ أعمال أمَّتي حَسَنُهَا وَسَيِّئُهَا، فوَجَدْت في مَحَاسن أعمالها الْأَذَى يُماط عن الطريق، ووجدت في مَسَاوِي أعمالها النُّخاعة تكون في المسجد لا تُدفن) [رواه مسلم] واتە: (کردەوە چاکەکان وکردەوە خراپەکانى ئومەتەکەمم پێنیشاندرا، بینیم کە یەکێک لە چاکترین کردەوەکان لابردنی ئازارە لەسەر ڕێگاوبانەکان، ویەکێک لە خراپترین کردەوەکان بەڵغەمێک -یان تفێک- لە نێو مزگەوتدا بێت ونەشاردرێتەوە).
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە پشتی پێغەمبەرەوە بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا، دەستیکرد بە قورئان خوێندن بەڵام خوێندنەوەکە لەسەری قورس بوو، کاتێک نوێژ تەواو بوو، فەرمووی: «لەوەیە ئێوە قورئان بخوێنن لە پشت ئیمامەکەتانەوە، ووتمان: بەڵێ، بەو شێوەیە ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: قورئان مەخوێننەوە مەگەر (سورەتی الفاتحة) نەبێت؛ نوێژی ڕەنگەهیچ کەسێک دروست نابێت ئەگەر نەیخوێنێت».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەلە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- : (لە پشتی پێغەمبەرەوە بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا، دەستیکرد بە قورئان خوێندن بەڵام خوێندنەوەکە لەسەری قورس بوو): واتا خوێندنەوەى قورئان قورس وگران بوو لەسەر زمانی، وکاتێک تەواو بوو، فەرمووی: (لەوەیە ئێوە قورئان بخوێنن لە پشت ئیمامەکەتانەوە)، هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ووتیان: (بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا)، وا دیارە خوێندنەوەى قورئانی لەسەر قورس بوو وهۆکارەکەى نەزانى بۆیە پرسیاری لێیان کرد، وئەمەش ئاماژەی بۆ کراوە لە گێڕانەوەیەکی تردا: (ما لي أنازع القرآن) [رواه ابن ماجة] واتە: (بۆچی خوێندنەوەى قورئان قورسە لەسەرم؟)، ولەوەیە هۆکاری قورسی لە خوێندنەوەى قورئان ئەوە بێت کە هەندێک لە هاوەڵان پێیان وابێت کە خوێندنەوەى ئیمام بەس نییە وبۆیە ئەوانیش قورئان دەخوێنن لە پشت ئیمامەوە، بۆیە ئەمیش کاریگەری دەبێت لەسەر خوێندنەوەى ئیمام. وسونەت ئەوەیە کە پێشنوێژەکانى پشتی ئیمام بە نهێنی قورئان بخوێنن وتەنها بۆ خۆی بیخوێنێت وکەسی تر گوێی لێ نەبێت ودەنگی بەرز نەکاتەوە بۆ ئەوەى نەبێتە هۆی ناڕەحەت بوونی خوێندنەوە لە لای ئەوانى تر، وخوێندنەوەی -سورەتی الفاتحة- واجبە لەسەر ئیمام وئەوانەى لە پشتیەوە نوێژ دەکەن و لەسەر کەسێکیش بە تەنها یان لە پشت ئیمامەوە نوێژ بکات وئەمیش بۆ نوێژی نهێنی -کە قورئان بە دەنگی بەرز ناخوێندرێت وەکو نوێژی نیوەڕۆ وعەسر- وبۆ نوێژی ئاشکرا -کە قورئان بە دەنگی بەرز تێیدا دەخوێندرێت وەکو نوێژی بەیانی ومەغریب وعیشا وهەینی ونوێژە سونەتەکانى تر-؛ ئەم واجب بوونەیش بەهۆی بوونی بەڵگەى زۆر وسەحیحە لەسەری. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کردن بۆ خوێندنی -سورەتی الفاتحة-، وفەرمووی: (لا تفعلوا إلا بفاتحة الكتاب) [صحیح: رواه أحمد] واتە: (قورئان مەخوێنن لە پشت ئیمامەوە مەگەر خوێندنی -سورەتی الفاتحة- نەبێت)، ولەوەیە نەهی کردن بۆ خوێندنەوەى قورئان بێت بە دەنگی بەرز وئاشکرا بە شێوەیە کە خوێندنەوە لەوانی تر تێکبچێت، ولەوەیە نەهی کردن بۆ خوێندنەوەى سورەتێکی تر بێت جگە لە -سورەتی الفاتحة-؛ ئەمیش بۆ ئەوەیە خوێندنەوە تێکنەچێت لەسەر ئیمام ونوێژخوێنەکانیش.
لە بەڕائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا ناولەپەکانت (لەسەر زەوی) دابنێ، وئانیشکەکانت بەرز بکەرەوە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیفەت وچۆنیەتی دانانی دەستەكان ڕووندەكاتەوە لەكاتی سوجدە بردن لە نوێژدا: دەبێت پەنجەكانی دەستەكان پێكەوە بلكێنرێن ولەپی دەستەکان لەسەر زەوی بن بەرەو ئاراستەی قیبلە، ودەبێت ئانیشكەكان بەرز بکرێنەوە لەئاستی زەوی وجوت نەکرێن بە لا تەنیشتەكانی لاشەوە.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوازى دانیشتنی چوارمشقی نوێژی دەکرد».
نەسائی گێڕاویەتیەوەچوارمشقی: بریتیە لەوەى ژێر پێی چەپی بخاتە ژێر ڕانی ڕاستیەوە وژێر پێی ڕاستی بخاتە ژێر ڕانی چەپیەوە، و لەسەر سمتی دابنیشێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم جۆرە دانیشتنەى ئەنجامدەدا کاتێک لەسەر ئەسپەکەى کەوت وقاپەڕەقەکانى تووشی ئازار بوو (لە جێچوو). ئەگەر نوێژخوێن نەیتوانى بە پێوە نوێژ بکات ئەوا سونەتە بە چوارمشقیەوە (بە دانیشتنەوە) نوێژ بکات، ئەمیش لە بەرامبەر حاڵەتی وەستانی ناو نوێژە، بەڵام لە حاڵەتی دانیشتن لە نێو دوو سوجدەکە ودانیشتنی بۆ هەردوو تەشەهودەکە (هەردوو تەحیاتەکە) ئەوا سونەتە بە شێوەى (إفتراش)* دابنشێت بۆ تەشەهودی (تەحیاتی) یەکەم وبە شێوەى (التورك)** دابنیشێت لە تەشەهودی (تەحیاتی) دووەمدا. هەموو ئەم شێوازانەى باسکرا سونەتە وباشترینە، ئەگەر پێچەوانەى ئەم شێوانەى پێشوو دابنیشێت ئەوا ڕێگەپێدراوە؛ چونکە داواکراو بریتیە لە: دانیشتن بۆ تەشەهود (تەحیات) وئەم شێوازانەى باسکرا پلەیەکی زیاترە لە واجب. *(إفتراش: واتە سمتی لای چەپی بخاتە سەر بنی پێی چەپی و لەسەری دابنیشێت وپێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- زەوی هەروەکو دانیشتن بۆ تەحیاتی یەکەمی نوێژی ئاسایی، شێوازى إفتراش لە نوێژی بەیانی ونوێژە سونەتەکان -دوو ڕکاتەکان- وتەحیاتی یەکەمی هەموو نوێژە فەرزەکان ئەنجامدەدرێت)، **(التورك: واتە پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی و پێی چەپی لە ژێر پێی ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت، شێوازی التورك لە کۆتا ڕکاتی هەموو نوێژە فەرزەکان ئەنجامدەدرێت جگە لە نوێژی بەیانی)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک هەریەکێکتان چوو بۆ سوجدە بردن؛ ئەوا با وەکو وشتر ئەژنۆکانى نەخاتە سەر زەوی، بەڵکو با دەستەکانى پێش ئەژنۆکانی لەسەر زەوی دابنێت».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە شێوازى چوون بۆ سوجدە بردن ڕووندەکاتەوە، بە شێوەیەک دەبێت دەستەکانى لە پێش ئەژنۆکانى لەسەر زەوی دابنێت، ولە فەرموودەى تردا هاتووە کە ئەژنۆکانى لە پێش دەستەکانى دابنێت، بۆیە هەردوو شێوازەکە دروست وجائیزە، ونابێت هیچ کەسێک ئینکاری لە کەسێکی تر بکات ئەگەر هەرجۆرێکیانی ئەنجامدا.
لە نافیعەوە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: «ئیبن عومەر دەستەکانى پێش ئەژنۆکانى لەسەر زەوی دادەنا (لە کاتی چوون بۆ سوجدەبردن)»، و(ئیبن عومەر -عبداللەی کوڕی عومەر-) دەیووت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم شێوازەى ئەنجامدەدا».
ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە نوێژخوێن دەستەکانى لە پێش ئەژنۆکانی لەسەر زەوی دادەنێت لە کاتی چوون بۆ سوجدەبردن، بەڵام ئەمە پێچەوانەى فەرموودەى وائیلی کوڕی حیجرە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە نوێژخوێن کاتێک دەچێت بۆ سوجدەبردن دەبێت ئەژنۆکانی لە پێش دەستەکانى لەسەر زەوی دابنێت. وئەم بابەتە ئیجتیهادیە وبە پێی کۆششی زانایان مەسەلەکە فراوانە؛ بۆیە هەندێک لە زانایان بژاردەیان داوەتە نوێژخوێنان بۆ ئەنجامدانى هەرکامێکیان بێت، یان لەوەیە بەهۆی لاوازى هەردوو فەرموودەکە بێت یان لەوەیە بەهۆی پێچەوانەى هەردوو فەرموودەکە بێت ونەتوانرێت یەکێک بە پەسەندتر لەوی تر دابنرێت؛ وسەرەنجام: بابەتەکە فراوانە ونوێژخوێن بژاردە لای خۆیەتی بۆ ئەنجامدانى هەرکامیان بێت.
لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، كاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، وكاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای چەپیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)».
(أبو داود) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە نوێژەكەی تەواو بكات سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست وچەپیدا، بە لای ڕاستیدا ئاوڕی دەدایەوە ودەیفەرموو: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، وئاوڕی دەدایەوە بە لای چەپیدا ودەیفەرموو: (السلام عليكم ورحمة الله).