





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سێ کات -سێ ماوە- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان دەکرد کە نوێژی تێدا بکەین، یان مردووەکانمانی تێدا بنێژین: کاتێک خۆر خەریکە هەڵدێت ودەردەکەوێت هەتا بە تەواوی لە ئاسمان دیار دەبێت، وکاتێک خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندایە (لە نیوەرۆدا) هەتا خەریکە لار دەبێتەوە (بەرەو ڕۆژئاوا)، وکاتێک خۆر خەریکە ئاوا دەبێت هەتا بە تەواوی دیار نامێنێت (هەتا خۆر بە کامڵی ون وئاوا دەبێت)».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە ئەنجامدانی نوێژی سونەت لە سێ كاتدا، یان ناشتن و لەگۆڕدانانی مردوو لەو كاتانەدا، ئەم سێ كاتەیش بریتین لە: یەكەم: كاتێك خۆر دەردەكەوێت، ئەمیش سەرەتای كاتی دەرچوونی دەگرێتەوە كە بەرز دەبێتەوە لە ئاسمان هەتاوەكو دەگات بە ئەندازەی درێژی ڕمێك، ئەم ماوەیەی كە نەهی لێكراوە بە مەزندە نزیكەی پانزە خولەك دەكات لە پاش دەرچوونی. دووەم: كاتێك خۆر دەكەوێتە ناوەڕاستی ئاسمان، وهیچ شتێك لە ژێریدا سێبەری نابێت نە بە لای ڕۆژهەڵات ونە بە لای ڕۆژئاوا هەتاوەكو لە نیوەی ئاسمان لادەدات، وسێبەری شتێك دەردەكەوێت بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات كە ئەمیش كاتی دەستپێكردنی نوێژی نیوەڕۆیە، ئەم ماوە نەهی لێكراوە كە خۆر دەكەوێتە ناوەڕاستی ئاسمان بە پێنج خولەك مەزەندە دەكرێت. سێیەم: كاتێك خۆر لار دەبێتەوە وبەرەو ئاوابوون دەچێت لەكاتی خۆرئاوابووندا هەتاوەكو بە تەواوی دیار نامێنێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە نوێژی ئافرەتی باڵغ قبوڵ ناکات مەگەر خۆی داپبۆشێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەنابێت ئافرەتی باڵغی ژیر -ئاقڵ- بە بێ خۆداپۆشینەوە (باڵاپۆشیەوە) نوێژ بکات، واتا نابێت لە کاتی نوێژدا قژ وملی دەربکەوێت، ئەگەر بەم شێوەیە نوێژ بکات نوێژەکەى دروست نییە وپوچەڵە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لا يَقْبَل الله صلاة حَائض إلا بِخِمَار» واتە: «خواى گەورە نوێژی ئافرەتی باڵغ قبوڵ ناکات مەگەر خۆی داپبۆشێت»، ودەستەواژەی (لا یقبل الله): لێرەدا بە نەفی هاتووە مەبەست لێی ئەوە نوێژەکەى دروست نییە وفەریزەکەى لەسەر لانەچووە. ولە فەرموودەکەدا وشەی (حائض) هاتووە مەبەست لێی ئافرەتێکە تووشی سووڕی مانگانە بووبێت وباڵغ بوو بێت، چونکە ئەمە نیشانەى باڵغ بوونە وەکو نیشانەکانى تر: دابەزینی مەنی، وموو دەرکەوتن، وتەواوکردنی پانزە ساڵی، ولێرەدا باسی سووڕی مانگانە (حەیز) کراوە چونکە تایبەتە بە ئافرەتان؛ وئەمیش دیارترین نیشانەیە بۆ باڵغ بوونی ئافرەت، ومەبەست ئەوە نییە ئەو ئافرەتەی تووشی سووڕی مانگانە بووە بە باڵاپۆشیەوە نوێژ نەکات نوێژەکە قبوڵ نییە، چونکە هەروەکو زانراوە ئافرەت لە کاتی سووڕی مانگانەدا نابێت نوێژ بکات وئەمەش لە سونەتدا سەلێمنراوە وزانایان یەکدەنگن لەسەر ئەم بابەتە.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەو كەسەی كە بە یەك پارچە پۆشاكەوە نوێژ دەكات؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێكردووە كە شانەكانی ڕووت بێت بەشێوەیەك هیچ شتێكیان بەسەرەوە نەبێت كە دایان بپۆشێت، ئەگەرچیش شانەكان بەشێك نین لە شەرمگە؛ بەڵام داپۆشینیان ئاسانترە لە داپۆشینی شەرمگە، وئەمە نزیكترە لە بەشكۆدانان و مەزندانانی الله -سبحانه وتعالی- لەكاتی وەستان لە بەرامبەری لە نوێژدا.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، بەڵام ئەگەر بیویستایە نوێژی فەرز ئەنجامبدات؛ ئەوا لەسەر پشتی ئاژەڵەکە دادەبەزی وڕووی لە قیبلە دەکرد (بۆ ئەنجامدانى نوێژی فەرز)».
بوخاری گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سەفەردا بۆ ئەنجامدانى نوێژی سونەت لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد، سەبارەت بە ئەم بابەتە ئەم گێڕانەوەیە هاتووە: (أن النبي -صلى الله عليه وسلم- كان يُصلي في السَّفر على راحِلته، حيث تَوَجَهت به)[البخاري] واته: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى -سوارییەکەی- نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە)، بۆیە ئەگەر ئاژەڵەکە ڕووی لە هەرشوێنێک بووایە دوور لە ئاراستەی قیبلەش هەر لە ئەنجامدانى نوێژەکەى بەردەوام بوو مەگەر بۆ ئەنجامدانى پێنج نوێژە فەرزەکە نەبێت، لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى دادەبەزی و لەسەر زەوی بەرەو ئاراستەی قیبلە نوێژی دەکرد، لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە: (ولم يكن يَصْنَعُه -أي الصلاة على الدَّابة- في المكْتُوبة) [متفق عليه] واتە: (بۆ ئەنجامدانى نوێژی فەرز لەسەر پشتی ئاژەڵەکە نوێژی نەدەکرد). نوێژی فەرز دەبێت لەسەر زەوی ئەنجامبدرێت، مەگەر بەهۆی بیانوویەکی -عوزرێکی- شەرعیەوە نەبێت وەکو باران وترسی دوژمن کە ئازاری بدات ئەگەر داببەزێت لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى، یان نەخۆشی کە دەبێت لەسەر قەروێڵەکەى بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدات، یان سواری فڕۆکە وئۆتۆمبێل وهاوشێوەکانیان بێت ونەتوانێت داببەزێت وبترسێت کاتی نوێژەکە نەمێنێت، لەم حاڵەتانە دەتوانێت لەسەر زەوی ئەنجامی نەدا، وئەم حاڵەتانەش بەڵگەی زۆر هەیە لەسەر ئاسانکردنەوەیان ولابردنی ناڕەحەتی وحەرەج لەسەر ئەم ئومەتە لەوانەش خواى گەورە دەفەرموێت: {لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ}[البقرة: 286]، واتە:{خودا داوا لە ھیچ کەسێک ناکات مەگەر بە ئەندازەی توانای خۆی}، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إذا أمرتكم بأمر فأتوا منه ما استطعتم)[البخاري] واتە: (ئەگەر فەرمانێکم پێتانکرد ئەوا بە گوێرەی تواناتان ئەنجامی بدەن).
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت-: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە وبیویستایە نوێژی سونەت ئەنجامبدات؛ ئەوا وشترەکەى بەرەو ئاراستەى قیبلە دەکرد وتەکبیرەی* دەکرد، وپاشان لە نوێژکردن بەردەوام دەبوو ئەگەر سوارییەکەى (وشترەکەى) ڕووی لە هەر ئاراستەیەک بووایە». *(واتە: تەکبیرەی ئیحرامی دەووت کە ئەمیش ووتنی: -الله أکبر- یەکەمی چوونە ناو نوێژە)
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە وبیویستایە نوێژی سونەت ئەنجامبدات؛ خۆی لەسەر وشترەکەى بوو و وشترەکەى بەرەو ئاراستەى قیبلە دەکرد لە کاتی ووتنی تەکبیرەی ئیحرامدا*، وپاشان لە نوێژکردن بەردەوام دەبوو ئەگەر سوارییەکەى (وشترەکەى) ڕووی لە هەر ئاراستەیەک بووایە. *(تەکبیرەی ئیحرام: یەکەم ووتنی: -الله أکبر-ە کە دەست بە ئەنجامدانى نوێژکردن دەکەیت)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «تەسیبح کردن* بۆ پیاوانە، وچەپڵە لێدان** بۆ ئافرەتانە». *(واتا لە کاتی هەڵەی ئیمامدا لە ناو نوێژدا پیاوان دەڵێن: سبحان الله)، **(واتا لە کاتی هەڵەی ئیمامدا لە ناو نوێژدا ئافرەتان چەپڵە لێدەدەن، واتا ناو لەپی دەستی ڕاست دەدەن بەسەر پشتی دەستی چەپدا بۆ ئەوەى دەنگێک دەربچێت نەک مەبەست چەپڵەلێدانی ئاسایی بێت کە هەردوو ناو لەپی دەست بەریەک بکەون)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتای فەرموودەکە: (تەسیبح کردن بۆ پیاوانە، وچەپڵەلێدان بۆ ئافرەتانە)، لە گێڕانەوەکەی (مسلم)دا: (لە ناو نوێژدا)، واتا: ئەگەر شتێک ڕووبدات هەڵە بێت لە ناو نوێژدا پێویستە کەسێکی تر ئاگاداری بکاتەوە بەهۆی شتێکەوە، ولەوانەش ئاگادارکردنەوەى ئیمام (پێشنوێژ) لە ناو نوێژدا ئەگەر هەڵەیەکی کرد، یان بینینی نابینایەک کە دەکەوێت ناو بیرێکەوە، یان مۆڵەت وەرگرتن بۆ چوونە ژوورەوە، یان نوێژخوێن دەیەوێت کەسێکی تر لە شتێک ئاگادار بکاتەوە، لەم حاڵەتانەدا پیاو دەڵێت: (سبحان الله)؛ ئەمیش بۆ ئاگادار کردنەوەیە لەو شتەی دەیەوێت ئاگاداری سەبارەت بدات، بەڵام ئافرەتان بۆ ئاگادارکردنەوە چەپڵە لێدەدەن (واتا: لە ناو نوێژدا ناو لەپی دەستی ڕاست دەدەن بە سەر پشتى دەستی چەپدا بۆ ئەوەى دەنگێک دەربکات ومەبەست ئەوەیە نییە بە ناو لەپەکانى هەردوو دەست چەپڵە لێبدەن)، ئەمیش بۆ ئەوەى نوێژ دوور بێت لە قسەی ئاسایی؛ چونکە نوێژ شوێنی نزاکردن وپاڕانەوەیە لە خودا -سبحانه وتعالى-، وکاتێک پێویست بوو قسە بکرێت ئەوا ڕێگەپێدراوە شتێک بووترێت کە بەشێکە لە نوێژەکە ئەویش ووتنی (سبحان الله) یە بۆ پیاوان، وهەندێک لە زانایان دەڵێن: ئافرەتانیش دەتوانن بڵێن: (سبحان الله) ئەگەر ئیمام هەڵەی کرد بەڵام بەمەرجێک لە پشتی مەحرەمەکانیانەوە یان لە پشتی ئافرەتانەوە نوێژ بکەن واتا پێشنوێژ مەحرەم یان ئافرەت بێت.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێکتان نوێژی کرد لە پشتی شتێک کە دەبێتە بەربەست لە نێوان ئەو وخەڵکیدا وکەسێک ویستی لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت؛ ئەوا با پاڵی پێوە بنێت، وئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا دەبێت هێز بەرامبەری بەکاربهێنێت چونکە ئەوە شەیتانە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەگەر یەکێکتان نوێژی ئەنجامدا، ئەوا با نەهێڵێت کەس لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت، ئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا با هێز بەکاربهێنێت چونکە قەرینێکی* لەگەڵدایە». *(قەرین: ئەو جنۆکەیە -شەیتانەیە- کە هەرمرۆڤێک بە درێژایی ژیانی هەتا دەمرێت دانەیەکی لەگەڵدایە)
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەگەر نوێژخوێن بچێتە ناو نوێژەکەیەوە وبەربەستێک لە پێش خۆیەوە دابنێت بۆ ئەوەى خەڵکی لە نێو دەستیدا تێپەڕ نەبن کە تێپەڕ بوونی خەڵکی لە نێو دەستیدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى پاداشت لە نوێژەکەى چونکە بیری لە لای نوێژەکەى نامێنێت، کاتێک نوێژخوێن دەستدەکات بە پاڕانەوە وداواکردن لە پەروەردگار وکەسێک بیەوێت بە نێو دەستیدا تێپەڕ ببێت ئەوا با بە سووکی دووری بخاتەوە، ئەگەر بە ئاسانی دوور نەخرایەوە، ئەوا لەم کاتەدا ئەو کەسە سنووری خۆی تێپەڕاندووە ودەستدرێژی کردووە، و نوێژخوێنەکە دەتوانێت هێز بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى بە دەستی دووری بخاتەوە؛ چونکە کردەوەى ئەم کەسەی بە نێو دەستی نوێژخوێندا تێپەڕ دەبێت لە کردەوەى شەیتانە کە دەیانەوێت نوێژەکان وپەرستنەکان لە خەڵکی تێکبدەن ولە خودا دووریان بخەنەوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک نوێژ بکات بە شێوەیەک هەردوو دەستی لە سەر هەردوو لای کەمەری بێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک نوێژ بکات بە شێوەیەک هەردوو دەستی لە سەر هەردوو لای کەمەری بێت، واتا لە جیاتی ئەوەى دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دابنێت، دەستی ڕاستی لەسەر لای کەمەری ڕاستی (لەسەر شوێنی گورچیلەى ڕاستی دادەنێت)، ودەستی چەپی لەسەر لای کەمەری چەپی (لەسەر شوێنی گورچیلەى چەپی دادەنێت)، کە بە شێوەى دوو سێگۆشە دەردەکەوێت بە دەوری لاشەیدا بەهۆی باڵەکانیەوە، یان لەوەیە مانای ئەوەیش بگەیەنێت کە کاتێک دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دادەنێت بیانخاتە سەر لایەکی کەمەرەکانی واتا لەسەر سینگی دایان نەنێت.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: عائیشە پەردەیەکی هەبوو لایەکی خانووەکەى پێدادەپۆشی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئەم پەردەیەت لابدە (لێمانی دوور بخەرەوە)، چونکە وێنەکانی هێشتا دێتە پێش چاوم لە ناو نوێژدا».
بوخاری گێڕاویەتیەوەعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- پەردەیەکی تەنکی ڕەنگاوڕەنگی نەخشێنراوی هەبوو لە ماڵەکەیدا کە لە خوری دروستکرابوو، وبۆشاییەکی ژوورەکەى پێدادەپۆشی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە لای بدات وهەڵیبگرێت، وهۆکارەکەى ڕوونکردەوە ئەویش ئەوەیە کە وێنەى نەخش وڕەنگەکانى هێشتا دێتە پێش چاوی لە کاتى ئەنجامدانی نوێژدا بۆیە دەترسێت لەوەى کە دڵی بە تەواوی وکامڵی ئامادە نەبێت لە ناو نوێژدا، وبە ڕێکی وجوانى بیر لە زیکر وئایەت ونزا وخوێندنەوەکان ومەبەستەکانی نوێژ نەکاتەوە کە هۆکارن بۆ ملکەچ بوون بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.