





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ لای خێزانى، ئەگەر ویستی دووبارەی بکاتەوە؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێت لە نێوانیان». ولە گێڕانەوەى (الحاکم)دا: «چونکە ئەمە (ئەم دەستنوێژگرتنە) دەبێتە هۆی هێنانى وزە وچالاکی زیاتر لە جاری دووەمدا».
حاكم گێڕاویەتیەوە - موسلیم گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە ڕێنماییەکە لە لایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت دووبارە بچێتەوە بۆ لای هاوسەرەکەى بۆ جیماع کردن، کە دەفەرموێت: (ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ لای خێزانى، ئەگەر ویستی دووبارەی بکاتەوە): واتا ئەگەر پیاوێک جیماعی کرد لەگەڵ خێزانەکەى، وپاشان ویستی جاری دووەم یان سێیەم جیماع بکات. وڕێنموێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەیە کە دەفەرموێت: (ئەوا با دەستنوێژ بگرێت لە نێوانیان): واتا پاش جیماعی یەکەم وپێش جیماعی دووەم، ومەبەست لە دەستنوێژگرتن لێرەدا؛ هاوشێوەى دەستنوێژگرتنە بۆ نوێژکردن چونکە ئەگەر دەستەواژەی دەستنوێژگرتن بەکارهێنرا بنچینە ئەوەیە مەبەست لێی دەستنوێژگرتنی شەرعییە بۆ نوێژکردن، ولە گێڕانەوەیەکی تردا کە لە (ابن خزیمة) و (البیهقي) هاتووە، کە -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (فتوضأ وضوءك للصلاة) واتە: (هاوشێوەی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژکردن؛ دەستنوێژ بگرە)، وئەم دەستنوێژگرتنە سونەتە (موستەحەبە).
لە سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە(هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا): مەبەست دەستنوێژگرتنە بۆ نوێژی جومعە. (ئەمە کردەوەیەکی باشە): واتا سونەت وڕوخسەتی ئەنجامداوە، وئەمیش وەسفکردن بۆ ئەو کەسە. (وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە): واتا هەرکەسێک خۆی بشوات (غوسڵ بکات) ودەستنوێژ بگرێت، ئەوا ئەم کردەوەیە باشترە لە تەنها دەستنوێژگرتن. ئەمە ڕای زۆربەی زانایانە لە نێوانیاندا چوار پێشەواکە كە خۆشۆردن بۆ نوێژی جومعە سونەتە (موستەحەبە)، ولە بەڵگەکانیان فەرموودەکەى (مسلم) کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (من توضأ فأحْسَن الوضوء، ثم أتَى الجُمعة فاسْتَمَع وأنْصَت غُفر له ما بين الجمعة إلى الجمعة وزيادة ثلاثة أيام) واتە: (ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، پاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە جوانی گوێبگرێت بۆ وتارەکە؛ ئەوا ئەم کردەوانەى دەبێتە هۆی ئەوەى خواى گەورە لە گوناهەکانى نێوان ئەو جومعەیە وجومعەی داهاتوو خۆش بێت وزیادەی سێ ڕۆژیش).
لە عەمروی کوڕی سولەیمی ئەنساڕیەوە دەڵێت: شاهێدی دەدەم ئەوەى کە ئەبی سەعید دەڵێت: شاهێدی دەدەم لەسەر ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە واجبە لەسەر هەموو باڵغێکی نێر، وسیواک بکات، وبۆن لە خۆی بدات ئەگەر هەبوو».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خۆشۆردن بۆ نوێژی هەینی جەختی لەسەر كراوەتەوە وەكو واجب ؛ دەرهەق بە مسوڵمانێكی نێر وباڵغ لە ئەو كەسانەی كە نوێژی هەینی واجبە لەسەریان، وهەروەها سونەتە ددانی بە سیواك وهاوشێوەكانی پاك بكاتەوە، وهەر بۆنێكی خۆش بێت لەخۆی بدات.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لەو دوو نەفرەتلێکراوەکان*، ووتیان: دوو نەفرەتلێکراوەکان چیین ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: ئەو کەسەیە لە ڕێگای خەڵکی یان لە سێبەرەکەیان خۆی خاڵی دەکاتەوە (میز وپیسایی دەکات)». *(نەفرەتلێکراوەکان: واتا ئەو کارانەى کە دەبنە ھۆی نەفرینی کردنی خەڵکی لە هەرکەسێک بیانکات هەروەکو لە فەرموودەکەدا ڕوونکراوەتەوە)
موسلیم گێڕاویەتیەوەوازبهێنن ودوور بکەونەوە لەو دوو کردەوەیەی کە دەبنە هۆی نەفرەت کردنی خەڵکی لەو کەسەی ئەنجامیان دەدات، وئەوەى ئەنجامیان بدات زۆر جار جوێنی پێدەدرێت یان نەفرەتی لێدەکرێت، چونکە خۆیان هۆکاری ئەو نەفرەت کردنەن بۆیە نەفرەتکردنەکە دراوەتە پاڵیان (اللعانین)، وئەمیش بریتیە لە پاشەڕۆ کردن یان میزکردن لەسەر ڕێگاوبانی خەڵکی یان لە شوێنی سێبەر وحەوانەوەیان، وئەم فەرموودەیە ئاماژەیەکی تێدایە وەکو ئاماژەی ئەم ئایەتە کە باسی هۆکارەکان دەکات کە خواى گەورە دەفەمروێت: {وَلا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ}[الأنعام: 108]، واتە: {(ئەی موسڵمانان) جنێو وقسەی ناشرین مەڵێن بەو بت وپەرستراوانەی کە ئەوان ھاواریان لێدەکەن ودەیانپەرستن بێجگە لە خودا بەو ھۆیەوە ئەوانیش قسەی نەشیاو بە خودا بڵێن}، واتا ئێوە دەبن هۆکار بۆ ئەوەى ئەوان جنێو بە خواى گەورە بدەن؛ بەهۆی جنێو دانتان بە بت وپەرستراوە پوچەڵەکانیان، ولێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک جوێن بە باوکی دایکی بدات. ووتیان: ئایا کەسێک هەیە جوێن بە باوک ودایکی بدات؟ فەرمووی: بەڵێ، کەسێک جوێن بە باوکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەویش جوێن بە باوکی یان دایکی ئەم دەدات. بۆیە لێرەدا وەکو ئەوە وایە خۆی جوێنی بە باوک ودایکی خۆی دابێت چونکە خۆی هۆکار بووە بۆ جوێندان پێیان. وکاتێک دەفەرموێت: (ئەو کەسەیە لە ڕێگای خەڵکی خۆی خاڵی دەکاتەوە): واتا میز وپاشەڕۆ دەکات لەو ڕێگایانەى خەڵکی پێیدا تێپەڕ دەبن، وئەم کردەوەیە حەرامە، ئەگەر لە ناو شاردا بێت یان دەرەوەى شار وڕێگاکانی سەفەر وگەشت کردن، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئازاردانى خەڵکی، وخواى گەورە دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا} [الأحزاب : 58]، واتە: {وکەسانێك کە ئازاری پیاوان وئافرەتانی ئیماندار دەدەن بە بێ ئەوەی ھیچ تاوانێکیان کردبێت ئەوە بەڕاستی ئەوانە بوھتان وتاوانێکی ئاشکرایان گرتۆتە ئەستۆ}. بەڵام ئەگەر ڕێگاوبان نەبوو وکەس پێیدا تێپەڕ نەدەبوو وەکو لە دەشتاییەک یان بنی شاخێک کە هیچ کەس بۆی ناچێت؛ ئەوا لێرەدا خۆ خاڵیکردنەوە ئاساییە چونکە هۆکاری نەفرەت کردنەکە نەماوە. (یان لە سێبەرەکەیان خۆی خاڵی دەکاتەوە) واتا میز وپیسایی دەکات لەو سێبەرانەى کە خەڵکی بۆ حەوانە وخۆپاراستن بەکاریدەهێنن ولەوێ بۆ ماوەیەک دەمێننەوە ودادەنیشتن، بەڵام ئەو سێبەرەی کە خەڵکی بۆ ناچێت لە شوێنە چۆڵ ودەشتاییەکان، ئەوا لێرەدا خۆ خاڵیکردنەوە ئاساییە، چونکە هۆکاری نەفرەتکردنەکە نەماوە؛ وچونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک جار لە ژێر سێبەری دار خورمایەک سەرئاوی کردووە وئەم دار خورمایە سێبەری هەبووە، ودیارەم ئەم دار خورمایە لەوانە نییە کە خەڵکی بۆ حەوانە وخۆپاراستن بەکاردەهێنن لە کاتی گەرمادا ودوورە دەست بووە.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژی عاشورا ڕۆژووی گرت وفەرمانیکرد بە ڕۆژووگرتنی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریزانایان کۆکن لەسەر ئەوەى ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عاشورا سونەتە و واجب نییە، وسەبارەت بە حوکمی ڕۆژووگرتنی لە سەرەتای ئیسلامدا ناکۆکن کاتێک ڕێگەدرا بە ڕۆژووگرتنی پێش ڕەمەزان، ئایا ڕۆژووگرتنی ئەم ڕۆژە واجب بوو یان نا؟، ئەگەر وا دایبنێین کە وتەی ئەوانە دروستە کە دەڵێن واجبە، ئەوا حوکمی ئەم واجبە هەڵوەشێندرایەوە بە هەندێک فەرموودەی سەحیح لەوانەش: عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: قورەیش ڕۆژی عاشورا ڕۆژوویان دەگرت لە جاهیلیەتدا (لە پێش ئیسلامدا)، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە ڕۆژووگرتنی ئەو ڕۆژە هەتا ڕۆژووی ڕەمەزان فەرزکرا، وپاشان (سەبارەت بە ڕۆژووگرتنی عاشورا) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من شاء فليصمه ومن شاء أفطر» [البخاري: 1893, مسلم: 1125] واتە: «هەرکەسێک ویستی با (ڕۆژی عاشورا) ڕۆژوو بگرێت، وئەوەى نەیویست با ڕۆژوو نەگرێت».
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لەشگرانیەوە دەخەوت؛ بە بێ ئەوەى ئاو بەر پێستی بکەوێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش جیماع کردن دەخەوت بە بێ ئەوەى ئاو بەر پێستی بکەوێت (واتا: بە بێ ئەوەى خۆی بشوات یان دەستنوێژ بگرێت یان دامێنی -عەورەتی- بشۆرێت)، چونکە وشەی (ماء - ئاو) لەم فەرموودەیەدا بە شێوازی (النکرة) هاتووە لە ڕستەیەکی نەفیدا کە ئەمیش هەموو جۆرە بەکارهێنانێکی ئاو دەگرێتەوە. ئەگەری دووەم: خۆی نەدەشۆرد، بەڵام دەستنوێژی دەگرت، وئەمیش بە پێی چەند گێڕانەوەیەکە کە دامێنی دەشۆرد ودەستنوێژی دەگرت بۆ خەوتن وخواردن وخواردنەوە وجیماع کردن. ولەوانەش فەرموودەی ئیبن عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- کە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بە لەشگرانیەوە بخەوین؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ، ئەگەر دەستنوێژی گرت (با بخەوێت)»[متفق علیه]. ولە عەماری کوڕی یاسرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی داوە بە ئەو کەسەی کە دەیەوێت بخوات یان بخواتەوە یان بخەوێت؛ دەستنوێژ بگرێت وەکو دەستنوێژگرتن بۆ ئەنجامدانى نوێژ».[رواه أحمد والترمذي وصححه]. بەڵام ئەم لێکدانەوەیە، گشتگیری ئەم فەرموودەیە وەڵامی دەداتەوە. وباشترین وتە ئەمەیە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک جار هەرگیز ئاو بەر پێستی نەدەکەوت (واتا: خۆی نەدەشۆرد ودەستنوێژی نەدەگرت ودامێنی نەدەشۆرد)؛ ئەمیش بۆ ڕێگەپێدان ودروستی ئەم کردەوەیە بۆ (الجواز)ە، چونکە ئەگەر بەردەوام ئەم کردەوانەى ئەنجام بدایە لە پاش لەشگران بوون ئەوا وا دەردەکەوت کە خۆشۆردن واجبە دەستبەجێ پاش لەشگرانی، وئەمیش بۆ ئاسانکارییە بۆ سەر ئەم ئومەتە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ڕۆژی جومعەدا، فریشتەکان لە لای دەرگای مزگەوت ڕادەوەستن ناوى ئەوانە دەنووسن کە دێنە نێو مزگەوتەوە بە پێی ڕێزبەندی هاتنیان، نمونەى ئەو کەسەی زوو دێت بۆ مزگەوت وەکو ئەو کەسە وایە کە وشترێک دەکاتە قوربانی، ئەوەى لە ماوەیەکی دەنگتر دێت لەوەى پێشووتر وەکو نمونەى ئەو کەسە وایە کە مانگایەک دەکاتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشووتر وەکو نمونەى ئەو کەسە وایە کە بەرانێک دەکاتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشووتر وەکو نمونەى ئەو کەسە وایە کە مریشکێک دەبەخشێت، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشووتر وەکو نمونەى ئەو کەسە وایە کە هێلکەیەک دەبەخشێت، ئەگەر ئیمام (وتاربێژ) دەرچوو؛ ئەوا (فریشتەکان) تۆمارەکە دەپێچنەوە ودادەنیشتن گوێ بۆ وتارەکە دەگرن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریفریشتەکان دەوەستن لە لای دەرگاکانى مزگەوت لە ڕۆژی جومعەدا، ئەوانەى دێنە ناو مزگەوت بۆ ئەنجامدانى نوێژی هەینی یەک لە دواى یەک ناویان دەنووسن، وئەوەى زوو بچێت بۆ مزگەوت پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە وشترێک دەکاتە قوربانی بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشتر پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە مانگایەک دەکاتە قوربانی بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشتر پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە بەرانێک دەکاتە قوربانی بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشتر پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە مریشکێک دەبەخشێت بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وئەوەى لە ماوەیەکی درەنگتر دێت لەوەى پێشتر پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسە وایە کە هێلکەیەک دەبەخشێت بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، ئەگەر ئیمام (وتاربێژ) چووە سەر مینبەر وسەلامیکرد بۆ ئەوەى وتار بدات، فریشتەکان ئەو کتێبانە دادەخەن کە ناوی خەڵکە هاتووەکانی تێدا نووسراوە، وپاداشتی ئامادەبووانى وتار ونوێژی هەینی بە پێی پلەی زوو هاتنیانە بۆ مزگەوت وئەوەى زووتر بێت پاداشتی زیاترە لەگەڵ جێبەجێکردنی سونەتەکانى تریش کە لە فەرموودەی تردا باسکراوە، وپاشان فریشتەکان دادەنیشتن وگوێ لە وتارەکە دەگرن لەگەڵ خەڵکیدا.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک نەوەى ئادەم سوجدەی ناو قورئان دەخوێنێت وسوجدە دەبات، شەیتان پشت ھەڵدەکات ودەگری»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «دەڵێت: تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەگەر نەوەى ئادەم ئەو ئایەتانەی قورئان بخوێنێت کە فەرمانى سوجدە بردنی تێدایە، وسوجدە ببات ئەمیش وەکو جێبەجێکردن وگوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورە، شەیتان دوور دەکەوێتەوە لەو مسوڵمانەى قورئان دەخوێنێت ودەگری وغەمبار دەبێت بەهۆی لە دەستدانى ئەو ڕێزلێنانەى کە پێی بەخشرا، وتووشی نەفرەت وپەشیمانى وتیاچوون بوو بەهۆی حەسوودی بەرامبەر ئادەم، وشەیتان دەڵێت: («تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە»): واتا تووشی چی غەم وتیاچوونێک بووم، خودا -سبحانه وتعالى- فەرمانى بە نەوەکانى ئادەم کرد بە سوجدە بردن سوجدەیان برد وگوێڕایەڵی فەرمانی بوون بۆیە بەهەشت بۆ ئەوانە، بەڵام خودا فەرمانى بە من کرد بۆ ئەوەى سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بەهۆی خۆبەگەورەزانین (وحەسوودیەوە) بۆیە دۆزەخ بۆ منە.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەشداری دوازدە غەزای (جەنگی) كردووە، دەڵێت: چوار شتم بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جوان گرنگ بوون بە لامەوە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت، نابێت ڕۆژوو بگیرێت لە دوو ڕۆژدا: جەژنی ڕەمەزان^ وجەژنی قوربان^^ ، نابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ونابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، ونابێت -سەفەری تایبەت-ّ ئەنجامبدرێت مەگەر بۆ سێ مزگەوت نەبێت: مزگەوتی حەرام ّ ّ، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتەی من -مزگەوتی نەبەوی -». (سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)، ّ ّ(مزگەوتی حەرام: مەبەست ئەو مزگەوتەیە کە کەعبەی پیرۆزی تێدایە لە شاری مەککە کە پێی دەووترێت -مسجد الحرام-)
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە چوار شت: یەكەم: قەدەغەكردنی ئافرەت لە سەفەركردن بۆ دووریەك ماوەكەی دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەكەی یان مەحرەمێكی لەگەڵدا بێت، مەحرەم ئەو كەسەیە كە بە هەتاهەتایی حەرامە ئەو ئافرەتە مارە بكات ئەوانیش بریتین لە كەسە نزیكەكانی وەكو باوك وكوڕ وبرا، برازا وخوشکەزا، ومام وخاڵ، وهتد. دووەم: نەهی كردووە لە ڕۆژووگرتن لە ڕۆژی ڕۆژووشکاندن -یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان- و ڕۆژی قوربانیکردن -واتە ڕۆژەکانى جەژنی قوربان كە چوار ڕۆژن 10، 11، 12، 13 ی مانگی ذي الحجة-، ئینجا ڕۆژووگرتنەكە نەزر یان سونەت یان كەفارەت بێت. سێیەم: نەهی كردووە لە ئەنجامدانی نوێژی سونەت -لە دوو كاتدا-: لەپاش نوێژی عەسر هەتاوەكو خۆر ئاوا دەبێت، ولە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەكو خۆر دەردەچێت. چوارەم: نەهی كردووە لە -سەفەری تایبەت-^ بۆ شوێنێك كە باوەڕ وابێت فەزڵی هەیە وپاداشت تێیدا چەند جار دەبێت، جگە لە سەفەركردن نەبێت بۆ ئەم سێ مزگەوتە بۆ نوێژكردن تێیاندا، پاداشتی نوێژكردن تەنها لەم سێ مزگەوتەدا چەند جار دەبێتەوە: مزگەوتی حەرام، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتی نەبەوی. ^(سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)