





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پاش هەموو نوێژێک (نوێژێکی فەرز): سی وسێ جار بڵێت (سبحان الله)، وسی وسێ جار بڵێت (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێت (الله أکبر)، ئەمە نەوەد ونۆ وسەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش دەبێت ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە).
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە ؛ هەركەسێك لەپاش ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان: سی وسێ جار بڵێت: (سبحان الله) واتە: (پاك وبێگەردی بۆ خوای گەورە، وهەموو عەیب وكەموكورتیەك لە ئەو دوورە). وسی وسێ جار بڵێت: (الحمد الله) واتە: (حەمد وستایش بۆ خوای گەورە) ؛ هەروەها ستایشكردنی پەروەردگارە بە سیفەتەكانی كامڵێتی لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی. سی وسێ جار بڵێت: (الله أكبر) واتە: (پەروەردگار لە هەموو شتێك گەورەتر وشكۆدارترە). لە تەواوكردنی ژمارەی سەد بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وئەو تەنها خاوەنی ڕەهای هەموو شتێكە، وبە تەنها ئەو شایستەی ستایش و وەسفكردنە و لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە وهیچ شتێك لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەرناچێـت). هەركەسێك بەم شێوەیە ئەم زیكرانە بڵێت ؛ خوای گەورە لە گوناهەكانی خۆشدەبێت، ئەگەرچیش گوناهەكانی زۆر بن وەكو كەفی سپی كە لە سەرەوەی شەپۆلەكانی دەریا دەردەكەون.
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک (ئایەتی کورسی) بخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز؛ ئەوا هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەوەى بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت».
رواه النسائي في الكبرىپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەركەسێك ئایەتی كورسی بخوێنێت لەپاش نوێژە فەرزەكان؛ هیچ شتێك نابێتە ڕێگر لەوەی بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت، ئەم ئایەتە لە سورەتی -البقرة- دایە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿الله ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نییە شایستەی پەرستن بێت بێجگە لە ئەو ھەمیشە زیندووی تەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرە) وەنەوز و خەو نایباتەوە و ھەر ھی ئەوە ھەر چی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەوی دایە کێیە ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا بتوانێ تکای لەلا بکات مەگەر بە ڕێ پێدانی خۆی نەبێت ئاگادارە بە ئەوەی لەبەردەمی (ئادەمی) یەوەیە (لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وە ئەوەی لە دواوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە) وە کەس ئاگای نییە لە ھیچ شتێک لە زانین و زانیاری ئەو (خوا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێ کورسیەکەی خودا (ئەو شوێنەى پێی -لەسەری یان لەنێوی- دادەنێت) ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە وە پارێزگاری کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوا ئاسانە و (گران نییە) وە ھەر ئەو بڵند وپایە گەورە ومەزنە﴾ [البقرة: 255].
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان گومانى لە نوێژەکەى هەبوو، نەزانێت چەند ڕکاتی ئەنجامداوە سێ یان چوار؟ با گومانەکەى دووربخاتەوە ونوێژەکەى لەسەر ئەوە دابمەزرێنێت کە لێی دڵنیایە، پاشان با دوو سوجدە ببات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە، ئەگەر پێنج ڕکاتی ئەنجام دابێت؛ ئەوا نوێژەکەى بەو ڕکاتە جووت دەبێت، وئەگەر هەر چوار ڕکاتەکەی ئەنجام دابێت؛ ئەوا ئەمە سەرشۆڕکردنی شەیتانە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر نوێژخوێن گومانی هەبوو لە نوێژەكەی، ونەیزانی چەند ڕكات نوێژی كردووە، سێ یان چوار؟ ئەوا با ئەگەری ئەنجامدانی ڕكاتە زیادەكە دوور بخاتەوە كە گومانی لێی هەیە، دڵنیایە لەوەی سێ ڕكاتی كردووە ؛ بۆیە ڕكاتی چوارەم دەكات، پاشان دوو سوجدە دەبات لەپێش سەلامدانەوە. ئەگەر ئەوەی ئەنجامی دابێت ؛ چوار ڕكات بێت، ئەوا بە ڕكاتە زیادەكە دەبێتە پێنج ڕكات، ودوو سوجدەی سەهوەكە شوێنی ڕكاتێك دەگرنەوە، بۆیە ژمارەی ڕكاتەكان بە جووت دەبێت نەك تاك، ئەگەر بە ڕكاتە زیادەكەوە چوار ڕكاتی كردبێت ؛ لێرەدا ئەوەی لەسەری واجبە كردوویەتی بەبێ زیاد وكەم. دوو سوجدەی سەهوەكە دەبنە هۆی سەرشۆڕكردنی شەیتان ودوورخستنەوەی بە زەلیلی وبچووكیەوە، ومەبەستی خۆی جێبەجێ نەكرد كە ویستی نوێژەكەی لێ تێكبدات وپوچەڵی بكاتەوە، نوێژی نەوەی ئادەم بەم شێوەیە كامڵ بوو چونكە گوێڕایەڵی فەرمانی خوای گەورەی كرد بە سوجدە بردن بۆی ؛ بەڵام ئیبلیس سەرپێچی فەرمانی خودای كرد وگوێڕایەڵ نەبوو كاتێك فەرمانی پێكرد سوجدە ببات بۆ ئادەم.
لە حەفسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکاتی کورت وپوختی نوێژی ئەنجامدەدا پاش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان (پاش بانگدان بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێش ئەوەى نوێژی بەیانی ئەنجامبدرێت (پێش ئەوەى قامەت بکرێت بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی)».
بوخاری گێڕاویەتیەوەحەفسە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش بانگدان بۆ نوێژی بەیانی تەنها دوو ڕکاتی پوختی ئەنجامدەدا ولە دوو ڕکات زیاتری ئەنجام نەدەدا. (خفیفتین : واتا پوخت وکورت): لە وەستان وڕکوع وسوجدە بردندا، وبەهۆی پوختی ئەم دوو ڕکاتەوە عائیشە دەڵێت: (ئایا -أم الکتاب: واتا سورەتی الفاتحة-ی خوێند؟) [البخاري]، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی ئەوەندە بە پوختی ئەنجامدەدا هەتا دەمووت: ئایا -أم الکتاب: واتا سورەتی الفاتحة-ی خوێند یان نا؟) [الموطأ]، ئەمیش مانای ئەوە نەبوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى بە پەلە ئەنجامدەدا بەشێوەیەک کە پایەکانی نوێژ کەموکورتی تێدا بێت لە وەستان وڕکوع وسوجدە بردندا، بەڵکو مانای ڕاست ودروست ئەوەیە: کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم دوو ڕکاتەی بە پوختی ئەنجامدەدا بە بەراورد کردنی بە نوێژە سونەتەکانى تر، کە زانراو بوو نوێژە سونەتەکانى تری درێژ دەکردەوە. (پاش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان): واتا ئەو دوو ڕکاتە سونەتەی ئەنجامدەدا (پێش ئەوەى قامەت بکرێت بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی)، وئەمیش مانای ئەوەیە کە کاتی ئەم دوو ڕکاتە سونەتەی پێش نوێژی بەیانی لە کاتی دەرکەوتنی ئاسۆی بەیانە* -الفجر الصادق- هەتاوەکو قامەت کردن بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی. (*ئاسۆی بەیان -الفجر الصادق-: هێڵێکی ئاسۆییە ڕەنگەکەی لە نێوان زەرد وسوورە ئەمیش ئەو کاتەیە کە بانگدەدرێت بۆ نوێژی بەیانی، بەڵام ساتی دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان دەبێـت بە پێی بینین و بە ووردی کاتەکەی بزانرێت بۆ ئەوەى لە کاتی خۆیدا بانگی بەیانی بدرێت، بەڵام ئێستا لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامیەکاندا لە کاتێکی زووتر بانگدەدرێت واتا پێش ئەوەى ئاسۆی بەیان دەربکەوێت بانگدەدرێت)
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی بەیانی».
(البخاري) ڕیوایەتی كردووەعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكان لە ماڵەوە وهەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانیان؛ هەندێك لەو نوێژە سوننەتانە كە بەم شێوەیە بەردەوامبوو لە ئەنجامدانیان لە ماڵەوە: چوار ڕكات بە دوو سەلامدانەوە پێش نوێژی نیوەڕۆ، ودوو ڕكات لەپێش نوێژی بەیانی.
لە ئوم حەبیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەرکەسێک بەردەوام بێت لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سوننەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سوننەت لە دوای نوێژی نیوەڕۆ؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ».
رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمدپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی داوە بە ئەو كەسەی چوار ڕكات نوێژی سوننەت دەكات لەپێش و لە دووای نوێژی نیوەڕۆ، وبەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانیان بەم شێوەیە؛ ئەوا خوای گەورە ئەم كەسە حەرام دەكات لەسەر ئاگری دۆزەخ.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەحمەتی خودا لە کەسێک چوار ڕکاتی سونەت ئەنجامبدات پێش نوێژی عەسر».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە فەزڵی وپاداشتی ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت پێش ئەنجامدانى نوێژی عەسر باسدەکات ئەویش ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای ڕەحمەت بۆ ئەو کەسەی دەکات کە ئەم کردەوەیە ئەنجام دەدات.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانیدا: ﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ﴾ و ﴿قُلْ هُوَ اللهُ أَحد﴾ی دەخوێند».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی پەسەند بوو كە لە دوو ڕكاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی لدووای خوێندنی سورەتی -الفاتحة-؛ ئەم سورەتانە بخوێنێت: لە ڕكاتی یەكەمدا؛ سورەتی -الكافرون-، ولە ڕكاتی دووەمدا؛ سورەتی -الإخلاص-.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەنجامدانی نوێژی سونەتی شەو وڕۆژ؛ دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە بنچینەکەى لە (الصحیحین) واتا لە کتێبی (صحيح البخاري) و (صحيح مسلم)دا هەیە: بە دەستەواژەی: (صلاة الليل مثْنَى مثْنَى) واتا: (شەو نوێژ دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت)، وهەندێک لە گێڕەرەوەکان ئەم دەستەواژەیان بۆ زیاد کردووە: (والنَّهار) واتا: (ڕۆژ)، وئەم زیادەیەش لاوازە -ضعیفة-، ومانای ئەم فەرموودەیە ئەوەیە هەرکەسێک بیەوێت نوێژی سونەت (خۆبەخش یان موستەحەبیشی پێدەووترێت) ئەنجامبدات لە شەو یان لە ڕۆژدا، ئەوا با پاش ئەنجامدانى دوو ڕکات وخوێندنی تەحیات سەلام بداتەوە، هەروەکو بە ڕوونی هاتووە: (عن ابن عمر -رضي الله عنهما- لما سئل: «ما مثْنَى مثْنَى؟» قال: «أن تُسلِّم في كل ركعتين») [رواه مسلم] واتا: (لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزایان خواى لێبێت- کاتێک پرسیاری لێکرا: «واتای مثنى مثنى چییە؟» ئەویش ووتی: «پاش ئەنجامدانى دوو ڕکات -وخوێندنی تەحیات- سەلام بدەیتەوە»)، وئەمیش وتەی زۆربەی زانایانە سەبارەت بە شەونوێژ کردن، واتا: نابێت لە شەونوێژدا نوێژە سونەتەکان زیاتر لە دوو ڕکات بێت، واتا پاش ئەنجامدانى دوو ڕکات وخوێندنی تەحیات دەبێت سەلام بداتەوە، مەگەر تەنها بۆ نوێژی ویتر نەبێت کە دەتوانێت ڕکاتەکانى تر لەگەڵ ڕکاتە تاکەکە کۆ بکاتەوە وبە هەموویانە یەک سەلام بداتەوە وئەمیش چەند شێوازێکی هەیە کە ئەمە لە سونەتدا هاتووە. بەڵام سەبارەت بە نوێژکردن لە ڕۆژدا ئەنجامدانى زیاتر لە دوو ڕکات ئاساییە ودروستە، بەڵام باشتر وایە دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامبدرێت.