





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت: یەکێکتان میز بکاتە نێو ئاوێکی وەستاو بکات کە ڕێ ناکات وپاشان خۆی تێیدا بشوات». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نابێت یەکێکتان خۆی بشوات لە نێو ئاوێکی وەستاودا (کە ڕێ ناکات) لە کاتی لەشگران بوونیدا».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە میز کردن لە نێو ئاوێکی وەستاودا کە ڕێ ناکات وەکو بۆ نمونە لە نێو (گۆمێک ئاو)؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی پیسبوونی وتەشەنە کردنی نەخۆشی کە لەوەیە لە میزەکەوە پەیدا ببێت ئەمیش دەبێتە هۆی زیانلێدان بۆ هەرکەسێک ئەو ئاوە بەکاربهێنێت، ولەوەیە ئەو کەسەی میزی کردووە خۆی بەکاریبهێنێت وخۆی پێ بشوات، چۆن میز لە نێو ئاوێک دەکات کە دەیەوێت پاش ماوەیەک وەکو پاککەرەوە بەکاریبهێنێت. وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە کەسێک لەشی گران بێت لە نێو ئاوێکی وەستاودا خۆی بشوات؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوەکە بە چڵک وپیسیەکانى لەشگران بوون.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئامۆژگاریتان دەکەم بە نەرم ونیانی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بکەن؛ چونکە ئافرەت لە پەراسوو دروستکراوە، وچەماوەترین بەشی پەراسوو بەشی سەرەوەیەتی، ئەگەر هەوڵبدەیت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، وئەگەر وەکو خۆی جێی بهێڵیت؛ ئەوا هەر بە چەماوەیی دەمێنێتەوە، بۆیە بە نەرم ونیانی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بکەن». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئافرەت وەکو پەراسوو وایە ئەگەر بتەوێت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، وئەگەر چێژی لێوەربگریت، ئەوا چێژی لێوەردەگریت وچەماوەیی هەر تێدایە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئافرەت لە پەراسوو دروستکراوە، لە هەموو حاڵەتێکدا ناتوانی ڕێکی بکەیتەوە، ئەگەر چێژی لێوەربگریت، ئەوا چێژی لێوەردەگریت وچەماوەیی هەر تێدایە، وئەگەر هەوڵبدەیت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، وشکاندنەوەى بریتیە لە تەڵاقدانى».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەیئەم فەرموودەیە باسی مامەڵە کردن لەگەڵ ئافرەتان دەکات وفەرمان دەکات بە وەرگرتنی ئەم ئامۆژگاریانە سەبارەت بە چاک مامەڵە کردن لەگەڵ ئافرەتاندا؛ چونکە ئافرەت ئەقڵ وتێگەیشتن ودینداری وهەموو کاروبارێکی وەکو پێویست نییە وکەمتەرخەمە تێیدا چونکە لە پەراسوو دروستکراوە لە بنچینەدا. وخواى گەورە کاتێک ئادەمی دروستکرد -علیه السلام- لە خاک بە بێ دایک وباوک، وپاشان پێی ووت ببە وئەویش بوو، وکاتێک خواى گەورە ویستی مرۆڤێکی تری لێ دروست بکات، بۆیە هاوسەرەکەى دروست کرد لە پەراسوویەکی چەماوەوە، وئافرەت ئەگەر چێژی لێوەربگریت ومامەڵەی لەگەڵدا بکەیت ئەوا هەر ئەو لاریەی تێدا دەمێنێت وئەگەر بتەوێت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، بۆیە پێویستە مرۆڤ ئارام بگرێت لەسەر خێزانەکەى وهەرگیز لە هەموو ڕوویەکەوە هاوسەرەکەى ڕێک نابێتەوە وناتوانێت ئەمە ئەنجامبدات وئەگەر لە دینداریەکەیدا ڕێک بێت ئەوا لە شتی تردا ڕێک نییە چونکە سروشتی بەو شێوەیە، وئافرەت بە پێی ویستی مێردەکەى نابێت لە هەموو شتێکدا، بەڵکو هەردەبێت سەرپێچی وکەموکورتی هەبێت، وئەگەر مێردەکەى بیەوێت ڕێکی بکاتەوە لە هەموو لایەنێکەوە ئەوا دەیشکێنێتەوە وشکاندنەوەى تەڵاقدانیەتی، وماناى ئەوەیە ئەگەر بتەوێت لە هەموو ڕوانگەیەوە ڕێک بێت ئەوا ئەمە ڕوونادات وناتوانیت ولەم حاڵەتەیشدا لێی بێزار دەبیت وتەڵاقی دەدەیت، بۆیە پێویستە مرۆڤ بە گوێرەی توانا هەوڵبدات بۆ ڕێککردنەوەى ئافرەتەکەی بەتایبەت لەو شتانەى کە پێویستن وەکو دینداری وباڵاپۆشی وئەرکی پێویست ولەو شتانەیش کە پەیوەیستە بە کاروباری دونیایی باشتر وایە مێرد لەو حاڵەتانەى ڕای ئافرەتەکە هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە با بە قسەی بکات وڕاوێژی بکات لە پرس ومەسەلە گرنگەکاندا بۆ ئەوەى ئەم شکاندنەوەیە ڕوونەدات.
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی بە تەنها دانیشتبوو و لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکرد، پێی فەرموو: «ئەی فڵان، چی ڕێگر بوو لەوەى کە لەگەڵ خەڵیکدا نوێژ بکەیت؟»، ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەستنەکەوت (بۆ ئەوەی خۆمی پێبشۆم)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خاکی پاک بەکاربهێنە (بۆ تەیەموم کردن)، وئەمە بەسە بۆت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی لەگەڵ هاوەڵانی ئەنجامدا، کاتێک نوێژەکە تەواو بوو بینی پیاوێک بە تەنهایە ونوێژی لە گەڵ خەڵکی نەکردووە، بۆیە بەهۆی نەرم ونیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجوانی شێوازى بانگەوازی کردنی بۆ لای خواى گەورە؛ ڕەخنەی لێنەگرت ولێی توڕە نەبوو بەهۆی ئەوەى کە لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکردووە هەتا هۆکاری ئەم کارەی بزانێت، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی شتێک ڕێگر بوو لەوەى لەگەڵ خەڵکی نوێژ بکەیت؟ ئەویش (پیاوەکە) بیانووەکەى (عوزرەکەى) بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد ئەویش ئەوەیە تووشی لەشگرانی بووە وئاوی دەستناکەوێت بۆ ئەوەى خۆی پێ بشوات، بۆیە نوێژەکەى دواخست هەتاوەکو ئاوی دەستدکەوێت، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو خواى گەورە بەهۆی ڕەحم وبەزەیی هاتنەوەى بە بەندەکانى؛ ڕێگەى بە بەکارهێنانى شتێک داوە کە شوێنی ئاو بگرێتەوە، ئەویش بریتیە لە خۆڵ (خاکی پاک)، بۆیە بەکاریبهێنە (بۆ تەیەموم کردن)، وبەسە بۆت وشوێنی ئاوەکە دەگرێتەوە.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مینا، ولەوێ چوو بۆ (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة) وبەردە بچووکەکانى تێیدا فڕێدا (هاویشتی)، وپاشان گەڕایەوە بۆ نێو چادرەکەى لە مینا وقوربانی کرد، وپاشان بانگی سەرتاشێکی کرد وپێی فەرموو: «لێرەوە سەرتاشین دەستپێبکە»؛ سەرەتا ئاماژەی بۆ لای ڕاستی قژی کرد، پاشان لای چەپی، ودوای ئەوە قژەکەى لە نێو خەڵکیدا دابەشکرد». ولە گێڕانەوەیەکدا: «کاتێک بەردە بچووکانى فڕێدا لە (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة)، وقوربانیەکەى سەربڕی، وسەری تاشی، سەرەتا ئاماژەی بۆ لای ڕاستی قژی کرد بۆ سەرتاشەکە (بۆ ئەوەى بیتاشێت)، وبانگی ئەبی تەڵحەی ئەنساڕی کرد -ڕەزای خوای لێبێت- وقژەکەى پێیدا، ودواى ئەوە ئاماژەی بۆ لای چەپی قژی کرد بۆ سەرتاشەکە (بۆ ئەوەى بیتاشێت)، وقژەکەى دا بە ئەبی تەڵحە وپێی فەرموو: «لە نێو خەڵکیدا دابەشی بکە».
موسلیم گێڕاویەتیەوە به گیڕانەوەی خۆیکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا هات بۆ مینا لە ڕۆژی جەژندا وبەردە بچووکەکانى فڕێدا (هاویشتی)، وپاشان چوو بۆ ماڵەوە وقوربانیەکەى سەربڕی، ولە دوای ئەمانە بانگی سەرتاشێکی کرد بۆ ئەوەى قژی بتاشێت، وئاماژەی بۆی کرد بەوەى سەرەتا لای ڕاستی قژی بتاشێت، وبانگی ئەبو تەڵحەی ئەنساڕی کرد -ڕەزای خواى لێبێت- وقژەکانى لای چەپی پێدا، وپاشان ئەوەی مایەوەى لە قژی تاشی، وبانگی ئەبو تەڵحەی کرد وقژەکانى پێدا، وفەرمووی: (لە نێوان خەڵکیدا دابەشی بکە)، وهەندێک کەس یەک تاڵە قژیان بەرکەوت، وهەندێکی تر دوو تاڵە قژیان بەرکەوت، وهەندێکی تر زیاتریان بەرکەوت؛ وئەمیش بەهۆی ئەوەى تاڵە مووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیرۆز وموبارەکە ودروستە تەبەروکی پێوە بکرێت، وئەمیش تەنها تایبەتە بە شوێنەوارەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو ئارەقی وئاوی دەستنوێژگرتنی وتاڵە مووەکانى وجلەکانى وئەو کەرەستانەى بەکاریدەهێنا وەکو کۆچان وشتی تر، ونابێت لە پاش ئەو تەبەروک* بە شوێنەواری هیچ کەسێکی ترەوە بکرێت. *(تەبەروک: واتا داواکردنی بەرەکەت وپیرۆزی لە خوای گەورە دەکات بە دەستلێدان لەو شتانەى ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا کە تەبەروکی پێوە بکرێت، واتا تەنها دەستی لێدەدرێت وداوا لەو شتە ناکرێت کە بەرەکەت بهێنێت بەڵکو تەنها دەستلێدانە وهێنانیەتی بەسەر لاشەدا بە نیەتی ئەوەى خودا بەرەکەت وپیرۆی بهێنیت بەهۆی ئەم شتەوە وەکو بۆ نمونە تەبەروک کردن بە شوێنەواری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو پێشتر باسکرا)
لە ئەبی تەڕیف عەدی کوڕی حاتەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سوێند لەسەر شتێک بخوات پاشان شتێکی باشتری بۆ دەرکەوت کە زیاتر لە خودا نزیکی دەکاتەوە؛ ئەوا با ئەوەیان جێبەجی بکات کە باشترینە لە ڕووی تەقوداریەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا هاتووە: هەرکەسێک سوێندی خوارد لەسەر ئەنجامدانى شتێک یان وازهێنان لە ئەنجامدانى، و پێی وابوو پێچەوانەى ئەم سوێند خواردنە خێرتر وباشترە لە ڕووی تەقواداریەوە؛ ئەوا دەتوانێت سوێندەکەى بشکێنێت وئەوە ئەنجامبدات کە خێرترە، ئەمەش سونەتە (موستەحەبە) چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەنجامدانى کردووە، بەڵام ئەگەر ئەو شتەی سوێندی لەسەر خوراوە واجبێک یان حەرامکراوێک بێت وەکو بۆ نمونە سوێند بخوات لەسەر وازهێنان لە نوێژکردن یان خواردنەوەى سەرخۆشکەر؛ ئەوا لێرەدا واجبە سوێندەکەى بشکێنێت وئەوە ئەنجامبدات کە باشترە لە ڕووی تەقواداریەوە وبە مانایەکی تر دەبێت واجبەکان ئەنجامبدات ودووربکەوێتەوە لە ئەنجامدانى حەرامکراوەکان.
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی کرد بە بەرپرسیار لەسەر سەربڕینی وشترەکانى (ئەوانەى کە دەیویست بیانکاتە قوربانی)؛ وفەرمانی پێکردم گۆشت وپێست وڕاخەری سەر پشتی وشترەکان وەکو خێر ببەخشم، وفەرمانى پێکردم هیچ لەوانە بە قەسابەکە نەدەم».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا بەرەو مەککە هات وهەندێ ئاژەڵی لەگەڵدا بوو بۆ قوربانیکردن (بۆ هەدی)، وعەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- لە یەمەنەوە هات، وئەویش هەندێک قوربانی (هەدی) پێبوو چونکە ئەم قوربانیکردنە مافى هەژارانە بۆیە ئەو کەسەی قوربانی دەکات مافى ئەوەی نییە بەهەر شێوەیەک بێت بەکاریان بهێنێت بۆ نمونە وەکو گۆڕینەوە بەرامبەر شتێک، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد کە وەکو کرێی کارەکەى هەندێک لە قوربانیەکە بدرێت بە قەسابەکە، بەڵکو دەبێت کرێى پێبدرێت بە جیا ونابێت هیچ شتێک لە گۆشت یان پێست یان ڕاخەری سەرپشتی قوربانیەکە وەکو کرێ بە قەسابەکە بدرێت.
لە عبداللەی کوڕی زەمعەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە وتاری دەدا، وباسی ئەو وشترەکەى کرد وباسی ئەو کەسەی کرد کە کوشتی (مەبەست لە باسی وشترەکەى قەومی پێغەمبەر ساڵحە -علیه السلام-)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «﴿إذِ انبَعَثَ أشقاها﴾ واتە: ﴿کاتێک خراپەکارترین پیاویان نێردرا﴾، پیاوێک نێردرا کە تاک بوو (لە ڕووی خراپەکارییەوە)، خراپەکار (دڕندە) و بەهێز بوو لە نێو قەومەکەیدا»، وپاشان باسی ئافرەتانی کرد، وئامۆژگاری کرد بە باشی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا، وفەرمووی: «هەندێکتان جەڵد لە ئافرەتەکەی دەدات (وا دەزانێت) کۆیلەی ئەوە !، وپاشان لە کۆتایی ڕۆژدا سەرجێی لەگەڵدا دەکات»، وپاشان ئامۆژگاری کرد سەبارەت بە پێکەنینی هەندێک کەس بەهۆی با دەرچوون (لە پاشەوە)، وفەرمووی: «ئایا بۆچی پێدەکەنن بە یەکتر لە کاتێکدا هەریەکێکتان خۆی ئەوە دەکات؟».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا و عبداللە کوڕی زەمعە بیستی کە لە وتارەکەیدا باسی ئەو وشترە دەکات کە خودا وەکو موعجیزەیەک بەخشی بە پێغەمبەر ساڵح -علیه السلام-، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەو کەسەیشی کرد کە وشترەکەى کوشت، کە ناوى قوداری کوڕی سالف بوو کە خراپەکارترین کەسی نێو قەومەکەى بوو، لە وەسفەکانى: نمونەکەى کەمە (لە زیانلێداندا)، زۆر خراپەکارە، خاوەنی هێز ودەسەڵاتە لە نێو قومەکەی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتارەکەدا فەرمووی: (هەندێکتان جەڵد لە ئافرەتەکەى دەدات -وا دەزانێت- کۆیلەی ئەوە !): ئەمیش لێدانى توند دەگرێتەوە، وماناى فەرموودەکە ئەوە دەردەخات کە دوورە لەوەى ئەم کردەوەیە کەسی ئاقڵ ئەنجامی بدات، چونکە ئەگەر لە کەسێک بدرێت بەو توندیە چۆن دواتر داواى لێدەکات کە بچێت بۆ لای وجیماعی لەگەڵدا بکات، چونکە زۆر جار ئەو کەسەی لێی دەدرێت حەز بەو کەسە ناکات کە لێی دەدات، ولێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرزەنشتی ئەم جۆرە مامەڵەکردنە دەکات لە گەڵ خێزاندا، وئەگەر کەسێک ویستی خێزانەکەى ڕێک بکاتەوە -تەربیەتی بدات- ئەوا با بە لێدانێکی سووک بێت کە زیانی پێ نەگەیەنێت ولە دەموچاوی نەدات بە هیچ شێوەیەک وئەم لێدانە نەبێتە هۆی ئەوەى ئافرەتەکە بە تەواوى حەزی لێنەکات، بۆیە پێویستە زیادەڕەوی نەکرێت لە لێدان وڕێک کردنەوەدا -تەمبێکردندا-. پاشان (ئامۆژگارییانی کرد): واتا ئاگاداریانی کردەوە. (سەبارەت بە پێکەنینی هەندێک کەس بەهۆی با دەرچوون -لە پاشەوە-): چونکە پێکەنین بەو کەسەی بە بێ ویستی خۆی بایەکی لێوە دەردەچێت، پێچەوانەى ڕەوشت وئاکاری بەرزە وهەروەها شکاندنەوەى ڕێز وحورمەتی کەسی بەرامبەرە، وبۆ ناشیرینکردنی پێکەنینی ئەم جۆرە کەسانە فەرمووی: (ئایا بۆچی پێدەکەنن بە یەکتر لە کاتێکدا هەریەکێکتان خۆی ئەوە دەکات؟): چونکە پێکەنین سەبارەت بە شتێکی سەیر ونامۆ دەبێت، وئەمەى کە ڕوودەدات هەموو کەسێک ئەمەى بەسەریدا ڕوودەدات؛ ئیتر بۆچی کەسێک بە شتێک پێدەکەنێت وگاڵتەی پێدەکات کە لەوەیە لە خۆیشیدا هەمان شت ڕووبدات ئایا ئەو حەز دەکات خەڵکی پێی پێبکەنن، بۆیە ئەگەر مرۆڤ بە بێ ویستی خۆی بای لێوە دەرچوو نابێت بشکێندرێتەوە، مەگەر کەسێک سەرزەنشت دەکرێت کە بە ئەنقەست هەوڵدەدات بای لێوە دەربچێـت بۆ ئەوەى خەڵکی پێی پێبکەنن.
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەر بووم-صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای شوێنی فڕێدانی خەش وخاڵی قەومێک ؛ بە پێوە میزی كرد، منیش هەندێ دوور كەوتمەوە، فەرمووی: «نزیك بەرەوە»، دەڵێت: منیش نزیك بوومەوە هەتاوەكو لەلای پاژنەی پێیەكانی وەستام، دەستنوێژی گرت ومەسحی كرد بە سەر خوفەكانی».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریحوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی میز بكات؛ چووە نێو زباڵەی فڕێدراوی خەڵكانێك، مەبەست لە (زباڵە) ئەو شوێنەیە كە پیسی وپاشماوەی شتەكان وخۆڵی فڕێدراوی ماڵەكانی تێدایە، ولەو شوێنەدا بە پێوە میزی كرد، وەزۆربەی جار بە دانیشتنەوە میزی دەركرد. حوزەیفە لێی دوور كەوتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نزیك بەرەوە، ئەویش نزیك بوویەوە هەتاوەكو لە پشتیەوە وەستا وئاوڕی بۆ لایەكەی تر دایەوە بەشێوەیەك سەیری نەدەكرد؛ هەروەها بۆئەوەی وەكو پەردەیەك بێت بۆی وسەیر نەكرێت لەو حاڵەتەدا. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، لەكاتی شۆردنی پێیەكانی؛ تەنها خوفەكانی مەسحكرد -خوفەكان: لەپێ دەكرێن ولە پێست وشتی تر دروست دەكرێن، وقولەپێكان دادەپۆشن-، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خوفەكانی دانەكەند.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی گەیشت لە ڕێگایەکی شاری مەدینەدا ولەکاتێکدا ئەبو هوڕەیڕە تووشی لەشگرانی ببو، ئەبو هوڕەیڕە خۆی لە سەروەرمان شاردەوە، وچوو خۆی شۆرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری سەبارەتی كرد، كاتێك هات؛ فەرمووی: «لە کوێ بوویت ئەی ئەبو هوڕەیڕە؟»، ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، لەشم گران بوو وحەزم نەکرد لە خزمەتتدا دابنیشم هەتاوەكو خۆم دەشۆم، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سبحان الله، ئیماندار هەرگیز پیس نابێت».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چاوی بە ئەبی هوڕەیڕە كەوت -ڕەزای خوای لێبێت- لە ڕێگایەکی شاری مەدینەدا، لەکاتێکدا ئەبو هوڕەیڕە لەشگران بوو، وەكو بەگەورەدانانێك بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەبو هوڕەیڕە حەزی نەكرد لەلای دابینشێت وقسەی لەگەڵدا بكات چونكە لەسەر ئەو حاڵەتەیە وپێی وابوو لاشەی پیسە، بۆیە بە نهێنی چوو خۆی شۆرد وگەڕایەوە، پاشان هات ودانیشت لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش پرسیای لێیكرد كە بۆ كوێ چوو؟ ئەبو هوڕەیڕەیش حاڵی خۆی بۆ باسكرد کە حەزی نەكردووە لەگەڵی دابنیشێت لەكاتێكدا لاشەی پیسە بەهۆی لەشگرانیەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی بە لاوە سەیر بوو، وپێی فەرموو: ئیماندار لە هەموو حاڵەتێكدا پاكە وهەرگیز پیس نابێت؛ زیندوو یان مردوو بێت.