





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕیزەکانمانی ڕێکدەخست هەروەکو ئەوە وابێت تیرێکی ڕاستە؛ هەتاوەکو پێی وابوو کە ئێمە لە ئەوەوە فێر بووین (کە ڕیزەکانمان ڕێک بکەینەوە)، پاشان ڕۆژێک هات و وەستا بۆ نوێژکردن وخەریک بوو تەکبیر بکات (بڵێت: الله أکبر)، پیاوێکی بینی کە سینگی لە ڕیزەکە دەرچوو (سینگی هێنابووە پێشەوە)، بۆیە -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی بەندەکانى خودا، ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دووپاتی دەکاتەوە ئەگەر ڕیزەکان ڕێک نەبن ئەوا خواى گەورە ناکۆکی دەخاتە نێوان دڵی ئەوانەى کە لە ڕیزەکاندا بە لاری وناڕێکی دەوەستن، وئەمیش کاتێک دەبێت کە هەندێک کەس پێشی هەندێک کەس دەبێت وبۆشایی لە نێوانەکان جێدەهێڵن. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی فێر دەکرد بە وتە وکردەوەیش هەروەکو لەم فەرموودەیەدا بە دەستی خۆی ڕیزەکانی ڕێکدەخست، هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی وابوو کە تەواو ئیتر فێربوونە وتێگەیشتوونە، ولە یەکێک لە نوێژەکاندا هاوەڵێکی بینی کە سینگی لە ڕیزەکە دەرچوو بوو (واتە سینگی -نیوە لاشەی سەرەوەى- هێنابووە پێشەوە) لە نێو هاوەڵاندا کە دیاربوو ڕیزەکە ناڕێکی تێدایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- توڕە بوو وفەرمووی: (ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە).
لە عبداللەی کوڕی بوحەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا پێشنوێژی بۆ کردن ولە دوو ڕکاتی یەکەمدا هەستایەوە، ودانەنیشت (بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات-) وخەڵکیش لەگەڵ ئەو هەستانەوە، هەتاوەکو کاتێک نوێژەکە تەواو بوو وخەڵکی چاوەڕوانى سەلامدانەوەى بوون، بە دانیشتەوە تەکبیرەی کرد* ودوو جار سوجدەی برد پێش ئەوەى سەلام بداتەوە وپاشان (پاش دوو سوجدەکە) سەلامی دایەوە». *(تەکبیرەی کرد: واتە ووتی -الله أکبر-)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا پێشنوێژی بۆ هاوەڵان کرد، وکاتێک دوو ڕکاتی یەکەمی ئەنجامدا یەکسەر هەستایەوە ودانەنیشت بۆ خوێندنی تەشەهودی -تەحیاتی- یەکەم، ونوێژخوێنەکانیش لە پشتیەوە هەستانەوە. هەرکاتێک دوو ڕکاتەکەى تری ئەنجامدا، ودانیشت بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات- وتەواوى کرد، وخەڵکی چاوەڕێ بوون بۆ ئەوەى سەلام بداتەوە، بەڵام بە دانیشتنەوە تەکبیرەی کرد و دوو سوجدەی برد وەکو سوجدە بردنی ناو نوێژ پێش ئەوەى سەلام بداتەوە، وئەم دوو سوجدەش بریتین لە (سوجدە سەهو)، وپاشان سەلامی دایەوە، وئەم (سوجدەی سەهوە) جێگای ئەو تەشەهودە -تەحیاتە- دەگرێتەوە کە لە ڕکاتی دووەمدا نەخوێندرا.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جارێکیان هاتم بە سواری گوێدرێژێکەوە کە تازە پێگەیشتبووم (باڵغ بووم)، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە مینا وهیچ دیوارێک لە پێشی نەبوو، و لە پێشەوەى بەشێکی ڕیزەکە تێپەڕ بووم، ودابەزیم (لەسەر پشتی گوێدرێژەکە)، وگوێدرێژەم جێهێشت بۆ ئەوەى بلەوەڕێت، وچوومە نێو ڕیزەکەوە، وهیچ کەسێک ئینکاری لێم نەکرد لەسەر ئەم کردەوەیەم».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد لە مینا لە حەجی ماڵئاواییدا، ئەو بە سواری گوێدرێژێکەوە هات ولە پێشەوەى بەشی یەکێک لە ڕیزەکان تێپەڕ بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی نوێژکردنەکەدا هیچ دیوارێک لە پێشی نەبوو، وبۆیە ئەویش دابەزی وگوێدرێژەکەى جێهێشت بۆ ئەوەى بلەوەڕێت، وچووە ڕیزی نوێژ خوێنانەوە. وهەروەها -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات لەو کاتەدا تازە پێگەیشتبوو، واتا لەو تەمەندا بوو کە ئەگەر کارێکی هەڵە بکات کە نوێژ لە نوێژخوێنەکان تێکبدات ئەوا دەبێت ئینکاری لێبکرێت، و لەگەڵ ئەمەشدا هیچ کەسێک ئینکاری لێنەکرد، نە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ونە هاوەڵانیش -ڕەزای خوایان لێبێت-.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر هەڵبستایە بۆ نوێژکردن ئەوا تەکبیرەی دەکرد* لە کاتی وەستاندا، وتەکبیرەی دەکرد کاتێک بەرەو ڕکوع بردن دەچوو، وپاشان دەیفەرموو: (سَمِعَ اللَّه لِمَنْ حَمِدَهُ)** ئەگەر پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، وپاشان هەر بە وەستانەوە دەیفەرموو: (ربنا ولك الحمد)^، وپاشان تەکبیرەی دەکرد ئەگەر بەرەو سوجدە بردن بڕۆیشتایە، وپاشان تەکبیرەی دەکرد ئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە، وجارێکی تر تەکبیرەی دەکرد لە کاتی چوون بۆ سوجدە بردن، (ودیسانەوە بۆ هەستانەوە لە سوجدەی دووەمیش تەکبیرەی دەکرد)، ولە هەموو ڕکاتەکانى نوێژەکەیدا ئەمەى ئەنجامدەدا، وتەکبیرەی دەکرد لە کاتى هەستانەوە لە پاش دانیشتنی ڕکاتى دووەم (لە پاش دانیشتن بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات-)، وپاشان ئەبو هورەیرە دەیووت: «شێوازى نوێژ ئەنجامدانى من نزیکترینە لە شێوازى نوێژ ئەنجامدانى پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-». *(تەکبیرە دەکرد: واتا دەیووت -الله أکبر-)، **(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، ^(پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەرینوێژکردن هەمووی بەمەزندانانى خودایە بە وتە وکردەوە، ولەم فەرموودەیەدا دروشمی نوێژکردن ڕووندەکاتەوە کە بریتیە لە بە مەزندانانى خودا -سبحانه وتعالى-، وچونکە بە مەزاندانان و بە شکۆدانانى خودای تێدایە بۆیە ئەم زیکرانە کراوە بە دروشمى نوێژکردن. پێش چوونە ناو نوێژ بە پێوە بە ڕێکی ڕادەوەستێت پاشان بە تەکبیرەی ئیحرام* نوێژکردن دەستپێدەکات. وپاش ئەوەى خوێندنەوەى قورئان تەواو دەکات بەرەو ڕکوع بردن دەچێت وتەکبیرەیەکی تر دەکات (جارێکی تر دەڵێت: -الله أکبر-). وئەگەر لە ڕکوع بردن بەرز ببێتەوە، دەڵێت: (سمع الله لمن حمده)** وبە ڕێکی بە پێوە دەوەستێت، وپاشان هەر بە وەستانەوە لە پاش ئەو زیکرەی پێشوو حەمد وسوپاس وستایشی خودا دەکات ئەویش بە ووتنی: (ربنا ولك الحمد)^. وپاشان جارێکی تر تەکبیرە دەکات لە کاتی چوون بۆ سوجدە بردن، وتەکبیرە دەکات کاتێک سەری لە سوجدە بردن بەرز دەکاتەوە، وئەگەر لە پاش تەواو کردنی تەشەهودی -تەحیاتی- یەکەم هەستایەوە ئەوا تەکبیرە دەکات، وپاشان لە هەموو ڕکاتەکانى نوێژەکەیدا ئەمە دووبارە دەکاتەوە هەتاوەکو نوێژەکەى تەواو دەکات، وشەریعەت بۆ هەموو جوڵە وحاڵەکانى ناو نوێژ تەکبیرەی داناوە جگە لە بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن نەبێت کە ئەو زیکرانەى تێدا دەخوێندرێت کە پێشتر باسکرا. *(تەکبیرەی ئیحرام: واتا دەڵێت -الله أکبر-)، **(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، ^(پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ)
لە عبداللەی کوڕی عومەر وئەبی هورەیرە وئەبی زەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر گەرمایەکی بەتین هەبوو؛ ئەوا نوێژەکان دوابخەن هەتاوەکو (کەش وهەوا) فێنک دەبێتەوە، چونکە گەرمای بەتین لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە».
بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بەوەى کە نوێژی نیوەڕۆ دوا بخرێت لە کاتی بەتین بوونی گەرمادا -کە لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە- هەتاوەکو کەش وهەوا فێنک دەبێتەوە بۆ ئەوەى تینی گەرما نەبێتە هۆی ئەوەى خشوع وملکەچی لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا نەمێنێت ئەمیش بەهۆی سەرقاڵبوون بە تینی گەرماوە.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای ڕوخسەتی لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى: شەوەکانى مینا لە مەککە بمێنێتەوە؛ بۆ ئەوەى ئاو ببەخشێت (بە حاجیەکانی ماڵی خودا)، ئەویش (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) ڕوخسەتی پێیدا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریمانەوە لە شەوانى 11 و 12 و 13 ی مانگی (ذي الحجة)دا (شەوانى -التشریق-دا) لە مینا یەکێکە لە واجبەکانى حەج کردن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە، مانەوە لە (مینا) لەو شەو وڕۆژانەدا لە پەرستنی خودایە ولە دروشمەکانى حەج کردنە. لەبەر ئەوەى دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ حاجیەکان یەکێکە لە کردەوە چاکەکان کە هۆکاری نزیکبوونەوەى بەندەیە لە خودا چونکە خزمەتکردنی حاجیەکان ومیوانەکانى ماڵی خودایە؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا بە مامی (عەباس) بەوەى کە ئەو شەوانە لە مینا نەمێنێتەوە بۆ ئەوەى ئاوی خواردنەوە بۆ حاجیەکان دابین بکات، وئەمیش بەرژەوەندییەکی گشتییە، ئەمیش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەگەر کەسێکی تر وەکو ئەو ئەم کردەوەیە نەکات وهیچ عوزرێکی -بیانوویەکی- نەبێت ئەوا ڕوخسەتی بۆ نییە کە ئەو شەوانە لە مینا نەمێنێتەوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەلە بکەن لە ناشتنی جەنازە، ئەگەر چاکەکار بێت؛ ئەوا بەرەو خێرێک پێشی دەخەن، وئەگەر جگە لەوە بێت (خراپەکار بێت)؛ ئەوا شەڕێکە لەسەر گەردنی خۆتان لای دەبەن».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە خێراكردن لەكاتی ئامادە كردنی جەنازە ونوێژ كردن لەسەری وناشتنی؛ چونكە ئەگەر چاكەكار بێت ئەوا بۆ خێرێك پێشی دەخەن بەرەو نیعمەتەكانی نێو گۆڕ، وئەگەر چاكەكار نەبێت؛ ئەوا شەڕێكە لە گەردنی خۆتان لایدەدەن.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «جارێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەزی (چەند مەڕێک یان بزنێکی) وەکو هەدی* نارد». *(هەدی: واتا ناردی ئاژەڵ بۆ مەککە لە وەزری حەجدا بۆ ئەوەى بکرێت قوربانی وگۆشتەکەى بدرێت بە هەژاران)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ناردنی قوربانی دەکات لە لایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بۆ مەککە کە پێی دەووترێت (هەدی:الهدي) چونکە دەبەخشرێت بۆ مەککە بۆ ئەوەى لەوێ سەرببڕدرێت لە وەرزی حەجدا بۆ نزیکبوونەوە لە خودا، وئەمیش سونەتە وپەرستنی خودایە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەز و وشتری نارد، وپاش سەربڕینی گۆشتەکەى دابەش بکرێت لە نێوان هەژارانی مەککەدا، ئەم قوربانیکردنە (ئەم هەدیە) واجب دەبێت لەگەڵ (تەمەتوع: التمتع)* یان لەگەڵ (قیران: القِران)**دا یان لە کاتى ئەنجامدانى حەرامکراوەکاندا بۆیە بە فیدیە ناودەبرێت وئەمیش قوربانیەکی (هەدیەکی) واجبە، بەڵام ناردنی ئەم قوربانیە کە عائیشە باسی دەکات سونەتە وهەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت بینێرێت بۆ مەککە ئەگەرچیش خۆی حەج نەکات، یان لە ڕێگادا دەیکڕێت و وەکو قوربانی (هەدی) دەینێرێت بۆ مەککە بۆ ئەوەى لە خواى گەورە نزیک ببێتەوە بەم قوربانی کردنە. *(تەمەتوع؛ التمتع: واتا ئەنجامدانى عومرە لە ماوەى وەرزی حەجدا)، **(قیران؛ القِران: بریتیە لە ئیحرام بەستن بۆ ئەنجامدانى عومرە وحەج پێکەوە)
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خەزێنەداری مسوڵمانی ئەمین کە فەرمان بە تەواوى وبە ڕووخۆشیەوە جێبەجێدەکات وسپاردەکە (ئەمانەتەکە) دەدات بە ئەو کەسەی کە فەرمانى پێکراوە پێی بدرێت؛ لە یەکێک بە خێرکاران دادەنرێت».
بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین بوخاریەخەزێنەدار بە یەکێک لە خێرکاران دادەنرێت ئەگەر ئەم چوار وەسفەی تێدا بێت: ئیسلام (مسوڵمان بوون)، وئەمانەت (سپاردە) پاراستن، وجێبەجێکردنی فەرمانەکان بە بەخشین بە خەڵکی، ولە کاتی بەخشیندا ڕووخۆش ودڵ فراوان بێت بەرامبەر بە ئەو کەسەی پێی دەبەخشێت. وەسفی یەکەم: ودەبێت خەزێنەدار مسوڵمان بێت، وئەگەر کافر بێت وئەمانەت بپارێزێت ئەوا هیچ پاداشتێکی بۆ نابێت لە لای خواى گەورە لە قیامەتدا هەرچەندە کردەوەى چاکیشی ئەنجامدا بێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَقَدِمۡنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُواْ مِنۡ عَمَلٖ فَجَعَلۡنَٰهُ هَبَآءٗ مَّنثُورًا}[الفرقان: 23] واتە: {ھاتین ھەر کردەوەیەکیان کرد بوو ھەموویمان وەکو تۆزی پرش وبڵاو لێکرد (پوچەڵ بوونەوە بۆیە پاداشتی لەسەر وەرناگرن)}، وهەروەها خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يَرۡتَدِدۡ مِنكُمۡ عَن دِينِهِۦ فَيَمُتۡ وَهُوَ كَافِرٞ فَأُوْلَـٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَأُوْلَـٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ}[البقرة: 217] واتە: {وە ھەرکەسێک لە ئێوە لە دینی خۆی (لە ئیسلام) ھەڵبگەڕێتەوە وە بەبێباوەڕی بمرێت ئا ئەوانە ھەموو کردەوەکانیان پوچەڵ دەبێتەوە لە دونیا و دواڕۆژیشدا وە ئەوانە یار و ھاودەمی ئاگرن تێیدا دەمێننەوە بە هەتاهەتایی}، بەڵام ئەگەر کردەوەى چاکەى ئەنجامدا وپاشان مسوڵمان بێت ئەوا پاداشتی کردەوە چاکەکانیشی پێشووی (پێش مسوڵمان بوونی) پێدەبەخشرێت. وەسفی دووەم: ئەمین بێت واتا ئەو سپاردەیەی لە لایەتی ئینجا پارە بێت یان هەرشتێکی تر ئەوا بە تەواوى دەیپارێزێت وکەموکورتی تێدا ناکات وگەندەڵی ناکات وزیادەڕەوی ناکات. وەسفی سێیەم: ئەوەى فەرمانەکان جێبەجێ دەکات؛ چونکە هەندێک کەس هەیە ئەمانەت پارێزە بەڵام تەمەڵە، بەڵام ئەم کەسە ئەمینە وئەوەى پێی دەووترێت دەستەجێ جێبەجێی دەکات، بۆیە سیفەتی هێز وئەمانەت پاراستنیشی تێدایە. وەسفی چوارەم: ڕووخۆش ودڵ فراوان بێت بەرامبەر ئەو کەسەی پێی دەبەخشێت؛ واتا لە کاتى بەخشیندا ڕووی خۆش بێت ومنەت بەسەر خەڵکیدا نەکات لە کاتی بەخشیندا یان وا دەرنەخات کە فەزڵی هەیە بەسەریانەوە، ئەگەر ئەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا بە یەکێک لە خێرکاران دادەنرێت ئەگەرچیش لە گیرفانی خۆی یەک فلس نەبەخشێت.