





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، وسەری لار دەکردەوە (بەرەو خوارەوە)، وئیبن عومەریش ئەمەى ئەنجامدەدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نوێژی ویتری لەسەر پشتی وشترەکەى ئەنجامدەدا». ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «جگە لەوە نەبێت کە نوێژی فەرزی لەسەر پشتی ئاژەڵ ئەنجام نەدەدا (واتا: تەنها نوێژی سونەتی لەسەر پشتی ئاژەڵ ئەنجامدەدا)». ولە گێڕانەوەى (البخاري)دا: «جگە لە نوێژە فەرزەکان نەبێت (واتا: تەنها نوێژە فەرزەکانی لەسەر پشتی ئاژەڵەکە ئەنجام نەدەدا)».
بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی سونەتی لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى ئەنجامدەدا ئەگەر ئاژەڵەکە ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، وبۆ ڕکوع وسوجدە بردن سەری هەندێک لار دەکردەوە بەرەو خوارەوە، ودانەدەبەزی بۆ ئەوەى لەسەر زەوی ڕکوع وسوجدە ببات وڕوو لە قیبلە بکات؛ ئەمیش وەکو ئاسانکارییەک، بە بێ جیاوازى لە نێوان نوێژە سونەتەکان جا ئەگەر نوێژی سونەتی بێ سنوور یان سونەتە ڕاتیبەکان یان نوێژی ویتر یان لە ئەو نوێژانە بێت کە بەهۆی هەندێک هۆکارەوە ئەنجامدەدرێن، بەڵام نوێژی فەرز دەبێت لەسەر زەوی ئەنجامبدرێت مەگەر لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا نەبێت چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی فەرزی لەسەر پشتی ئاژەڵ ئەنجام نەدەدا بەڵکو دادەبەزی ولەسەر زەوی ئەنجامی دەدا.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ملەوانەم چنی بۆ ئەو ئاژەڵانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیویست بیانکاتە قوربانی، پاشان نیشانەم لەسەر لاشەیان دانا، وملەوانەکانی کردە ملیان -یان ملەوانەکانم کردە ملیان-، پاشان نێردران بۆ ماڵی خودا (بۆ مسجد الحرام لە مەککە)، لە کاتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەدینە بوو، وهیچ شتێکی لەسەر خۆی حەرام نەکرد کە پێش ناردنیان حەڵاڵ بوو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو ماڵەی خودا کە کەعبەی تێدایە (مەبەست مزگەوتی حەرامە لە مەککە) زۆر بە مەزن وپیرۆز وموبارەکی دادەنا، وئەگەر خۆی سەردانى نەکردایە ئەوا قوربانی بۆی دەنارد ئەمیش وەکو بە مەزندانانى، وبۆ خزمەتکردنی دراوسێکانى، وئەگەر قوربانی ڕەوانە بکردایە بەرەو مەککە نیشانەیانی دەکرد وملەوانەى دەکردە ملی ئاژەڵەکان؛ بۆیە ئەوەى خەڵکی بزانن کە ئەمە بۆ قوربانیکردن بۆ ماڵی خودا (مزگەتی حەرام) نێردراوە، وبۆ ئەوەى ئازار نەدرێن، بۆیە عائیشە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات وەکو دووپاتکردنەوەیەک بۆ ئەم بابەتە: کە ئەو ملەوانەى دروستدەکرد بۆ ئاژەڵەکان، وئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قوربانی ڕەوانە بکردایە بەرەو مەککە کە خۆی لە مەدینە بوو؛ ئەوا دوور نەدەکەوتەوە لە ئەنجامدانى ئەو شتانەى کە ئەو کەسەی حەج دەکات دەبێت لێی دوور بکەوێتەوە، وەکو: چێژ وەرگرتن لە هاوسەر (بەهەر شێوەیەک بێت)، وبۆن لە خۆدان، و لەبەرکردنی جلێک کە دوورا بێت بە تیرە وشتی تر، وبەو شێوەیە، بەڵکو هەموو شتێک کە پێش ناردنەکە حەڵاڵ بێت هەر بە حەڵاڵی دەمایەوە.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئوسامەی کوڕی زەید وبیلال وعوسمانی کوڕی تەڵحە چوونە نێو ماڵی خودا (نێو کەعبەی پیرۆزەوە)*، ودەرگاکەیان لەسەر خۆیان داخست، وکاتێک دەرگاکەیان کردەوە (دەرگای کەعبەیان کردەوە)، من یەکەم کەس بووم کە چوومە ژوورەوە، وبیلالم بینی، وپرسیارم لێی کرد: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێیدا (لەناو کەعبەدا) نوێژی کرد؟ ئەویش (بیلال) ووتی: بەڵێ، لە نێوان دوو پایە یەمانیەکە». *(کەعبە: مەبەست شێوە چوارگۆشەیە کە بە پەردە داپۆشراوە لە ناوەڕاستی مزگەوتی حەرامدا لە مەککە)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریکاتێک خواى گەورە سەرکەوتنی بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش بە فەتح وڕزگارکردنی مەککە لە ساڵی هەشتی کۆچیدا، وماڵی پیرۆزی خودا پاککرایەوە لە بت و وێنەکان پەرستراوەکان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو کەعبەی پیرۆزەوە، ودوو خزمەتکاری لەگەڵدا بوو؛ بیلال وئوسامە، ودەرگاوانى کەعبە عوسمانی کوڕی تەڵحە -ڕەزای خوایان لێبێت-، وچوونە ژوورەوە بۆ ناو کەعبە ودەرگاکەیان داخست بۆ ئەوەى قەرەباڵەغی دروست نەبێت کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دێتە ژوورەوە چونکە دەیانەوێت ببینن چۆن پەرستن ئەنجامدەدات، وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى سەرقاڵ بێت لە مەبەستەکەى لەم شوێنە پیرۆزەدا کە نزا دەکات ودەپاڕێتەوە وسوپاسی خودا دەکات لەسەر ئەم نیعمەتە؛ وکاتێک بۆ ماوەیەک مانەوە دەرگاکەیان کردەوە. چونکە عبداللەی کوڕی عومەر زۆر سوور بوو لەسەر شوێنکەوتنی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە یەکەم کەس بوو کە چووە ژوورەوە پاش ئەوەى دەرگاکە کرایەوە، وپرسیاری لە بیلال کرد: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لێرەدا نوێژی کرد؟ ئەویش (بیلال) ووتی: بەڵێ، لە نێوان دوو پایە یەمانیەکە، لە ناوەوەى کەعبە شەش پایە هەبوو، سێ پایە لە پشتەوەى بوو ودووانیان لە لای ڕاستی ودانەیەکیان لە لای چەپی، وسێ باڵ لە دیوارەکە دوور بوو ودوو ڕکات نوێژی ئەنجامدا، ولە هەر چوار گۆشەکەى ناو کەعبەدا نزای دەکرد.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی قوربانیەکەى (بە پەتێک) ڕادەکێشا، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سواری ببە»، پیاوەکە ووتی: ئەمە قوربانیە، (دیسانەوە) فەرمووی: «سواری ببە»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: «بۆیە بینیم سواری (قوربانیەکە:وشترەکە) بوو لە تەنیشت پێغەمبەرەوە دەڕۆیشت -صلى اللە علیە وسلم-». ولە گێڕانەوەیەکدا: لە دووەم یان سێیەم جار پێی فەرموو: «سواری ببە، (تیا بچیت يان ڕەحمەتت لێبێت)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی کە قوربانیەکەى بە پەت ڕادەکێشا، پێی فەرموو: سواری ببە، هاوەڵەکە پرسیاری سەبارەت بە ئەوە کرد کە ئەم قوربانیە بەخشراوە بۆ ماڵە پیرۆزەکە (بۆ ماڵی خودا -مزگەوتی حەرام لە مەککە-)، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیسانەوە پێی فەرموو: سواری ببە؛ ئەگەرچیش بەخشرا بێت بە ماڵە پیرۆزەکە، وجارێکی تریش دووبارەی کردەوە بە توندی وپێی فەرموو: (تیا بچیت يان ڕەحمەتت لێبێت)*، وبۆی ڕوونکردنەوە کە دروستە سواری ببێت ئەگەرچیش قوربانی بێت، بۆیە پیاوەکەش سواری بوو. *(مەبەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم وتانە بۆ ئاگادار کردنەوەی بوو نەک بۆ نزا لەسەر کردنی، چونکە عەرەب زۆرجار ئەم وشانە بەکاردێنن بۆ ئاگادار کردنەوە ومەبەستیان نزا لەسەر کردن وعەیبدارکردنی بەرامبەر نییە)
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە لە ڕۆژی جومعەدا لە دەرگایەک کە لە بەرامبەری (دار القضاء:دار ئەلقەزا) بوو، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا، بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، مەڕوماڵات تیاچوون، وڕێگاکان پچڕان (هاتوچۆ کەم بوو بەهۆی نەمانی وشتر وسواریەکانى ترەوە)، داوا بکە خواى گەورە بارانمان بۆ ببارێنێت، دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی بەرز کردەوە وپاشان فەرمووی: «(اللَّهُمَّ أَغِثْنَا ، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا ، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا) واتە: (خودایە بێ بە هانامانەوە -بارانمان بۆ ببارێنە-، خودایە بێ بە هانامانەوە -بارانمان بۆ ببارێنە-، خودایە بێ بە هانامانەوە -بارانمان بۆ ببارێنە-)». ئەنەس دەڵێت: والله (پێش نزاکە) تەنانەت پارچەیەکی بچووکی هەوریش لە ئاسمان نەبوو، ولە نێوان ئێمە وشاخی (سەلع) هیچ خانوو وشوێنێکی بەرزکراوە نەبوو، لە پشتى چیاکە هەورێک دەرکەوت وەکو قەڵغان وابوو، کاتێک گەیشتە نیوەى ئاسمان (بە سەریانەوە) بڵاوبوویەوە وباران باری، والله یەک هەفتە خۆرمان نەبینی، لە هەفتەی داهاتوودا پیاوێک لە هەمان دەرگاوە هاتە نێو مزگەوت لە ڕۆژی جومعەتدا، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەستابوو وتاری بۆ خەڵکی دەدا، وبەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، مەڕوماڵات تیاچوون وڕێگاکان پچڕان، داوا لە خودا بکە با بارانەکە بگرێتەوە -بیوەستێنێت-، ئەنەس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی بەرزکردەوە پاشان نزای کرد وفەرمووی: «(اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلا عَلَيْنَا, اللَّهُمَّ على الآكَامِ وَالظِّرَابِ وَبُطُونِ الأَوْدِيَةِ وَمَنَابِتِ الشَّجَر) واتە: (ئەی خودایە، با بارانەکە بڕوات بۆ دەوروپشتمان و لەسەر ئێمە نەمێنێت، خودایە با بڕوات بەرەو شاخەکان وگردەکان ودۆڵەکان وشوێنی ڕووانی درەختەکان)»، ئەنەس دەڵێت: پاشان بارانەکە وەستا، ودەرچووین (لە مزگەوت) لە ژێر تیشکی خۆردا ڕێمان دەکرد، شورەیک دەڵێت: پرسیارم لە ئەنەس کرد: ئایا هەمان پیاوی یەکەم جار بوو، ئەویش ووتی: «نازانم».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئەعرابیەك چووە نێو مزگەوتی پێغەمبەرەوە -صلى الله عليه وسلم- لە ڕۆژی هەینیدا لە دەروازەیەکی ڕۆژئاوای مزگەوتەكە؛ بەرامبەر بە ماڵی عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت-، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەستابوو وتاری دەدا، پیاوەکە ڕووی لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئاژەڵەکان لەناوچوون، و ڕێگاکان پچڕان بەهۆی مردنی ئەو ئاژەڵانەی کە خەڵکیان دەگواستەوە یان لەبەر لاوازییان بەهۆی برسێتییەوە، نزا بکە بۆئەوەی خوای گەورە بارانمان بۆ ببارێنێت. پێغەمبەریش -صلى الله عليه وسلم- دەستەکانی بەرز کردەوە، پاشان فەرمووی: خوایە بارانمان بۆ ببارێنە، خوایە بارانمان بۆ ببارێنە، خوایە بارانمان بۆ ببارێنە. ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سوێند بە خودا، هیچ پارچە هەورێكمان لە ئاسماندا نەدەبینی، و هیچ ماڵ و خانوویەک نەبوو کە ڕێگر بێت لە بینینی هەورەكە؛ لە نێوان ئێمە لە نێو مزگەوتەكە و شاخی سەلع لە ڕۆژئاوای مزگەوتەكە کە هەور لەوێوە دەهات. ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە پشتی شاخەكەوە هەورێکی خڕ وەک قەڵغانێک دەرکەوت و پارچەیەكی بچووک بوو، کاتێک گەیشتە ناوەڕاستی ئاسمانی مەدینە بڵاوبوویەوە، پاشان بارانی باری، سوێند بە خودا، هەتا هەینی داهاتوو خۆرمان نەبینی بەهۆی باران بارینەوە، پاشان هەر ئەو پیاوە لە هەمان دەروازە هاتەوە ژوورەوە بۆ نێو مزگەوت، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەستا بوو وتاری دەدا، پیاوەکە بە وەستاوی ڕووی لێکرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، سامانەکان لەناوچوون، و ڕێگاکان پچڕان، نزا بکە خوای گەورە بارانەکەمان لێ بگرێتەوە. دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەستەکانی بەرز کردەوە، پاشان فەرمووی: خودایە بارانەکە بە دەوروبەرماندا ببارێنە نەک بەسەرماندا، خودایە بارانەكە بڕوات بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە بەرزن لە ئاستی زەوی وەکو گرد، و شاخی بچووک، و ناخی دۆڵەکان، و شوێنی ڕووانی درەختەکان. ئەنەس دەڵێت: هەورە باراناوییەکە پچڕا، و دەرچووین لە مزگەوت و لە ژێر تیشكی خۆردا ڕێمان دەكرد.
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «تەماشای شێوازى نوێژکردنی موحەمەدم کرد -صلى اللە علیە وسلم- بینیم وەستانی (قیامی)، وڕکوع بردنی، وهەستانەوەى لە ڕکوع بردن، وسوجدە بردنی، ودانیشتنی لە نێوان سوجدەکان، ودانیشتنی نێوان سەلامدانەوە وڕۆیشتنی (بۆ ماڵەوە): بە نزیکی هەموو وەکو یەک بوو (یەکسان بوو لە ماوەدا)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «جگە لە وەستان (قیام) ودانیشتن نەبێت، (هەموو حاڵەتەکانى تر) وەکو یەک بوون (یەکسان بوون لە ماوەدا)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریبەرائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی سیفەتی نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات بەشێوەیەک کە بە جوانى چاودێری شێوازى نوێژکردنی پێغەمبەری دەکرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى ئەمیش بەو شێوەیە نوێژ بکات، وباسی ئەوە دەکات ماوەى هەموو حاڵەتەکان نزیکی یەکتر بوو، وەستانی بۆ خوێندن ودانیشتنی بۆ تەشەهود -تەحیات- گونجاو بوون لەگەڵ ماوەى ڕکوع بردن وهەستانەوە لە ڕکوع وسوجدە بردن؛ بەو شێوەیە نوێژی نەدەکرد کە ماوەى وەستانی درێژ بێت وماوەى ڕکوع بردنی کورت بێت یان ماوەى سوجدە بردنی درێژ بێت وماوەى وەستانی یان دانیشتنی کورت بێـت، بەڵکو هەموو ڕوکنێک (حاڵەتێک) گونجاو بوو لەگەڵ ڕوکنەکەى تردا، وئەمیش ماناى ئەوەیە نییە کە ماوەى وەستان بۆ خوێندن وبۆ تەشەهود -تەحیات- وەکو ماوەى سوجدە وڕکوع بردن بێت، بەڵکو ماناى ئەوەیە کە ڕوکنێکی درێژ نەدەکردەوە وئەوی تر کورت بکاتەوە بەڵکو ماوەکەیان نزیکی یەکتر بوو.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «کاتێک پیاوێک لە عەرەفاتدا لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى بوو؛ کەوت، وملی شکا (مرد)، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بە ئاو وگڵای کنار بیشۆن، لە نێو دوو بەرگەکەیدا (جلەکەیدا) کفنی بکەن، وبۆنی لێمەدەن، وسەری دامەپۆشن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت لەسەر تەلیبە کردن* زیندوو دەکرێتەوە ». *(تەلبیە کردن واتا ووتنی: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك»، ماناكەی: «خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین، خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین وهیچ هاوبەش وشەریکێکت نییە، بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاس وموڵکێک تەنها هەر بۆ تۆیە، هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە»)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریکاتێک پیاوێک لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى بوو لە ڕۆژی عەفەرەدا لە حەجی ماڵئاوایی کەوتە خوارەوە وملی شکا ومرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکردن بەوەى کە بیشۆن وەکو مردووەکانى تر بە ئاو وگڵای کنار، وبە جلی بەری خۆیەوە کە جلی ئیحرام کردنە لە دوو پارچە پۆشاک پێکهاتووە کفنی بکەن. لەبەرئەوەى لە حەجدایە (موحریمە) وشوێنەواری پەرستنی لەسەر ماوەتەوە؛ بۆیە نەهی لێکردن لەوەى بۆنی لێبدەن وسەری دابپۆشن، وحیکمەتی ئەمەی بۆیان ڕوونکردەوە؛ ئەویش ئەوەیە کە ڕۆژی قیامەت خواى گەورە لەسەر ئەو شتە زیندووی دەکاتەوە کە لەسەری مردووە ئەمیش بریتیە لە تەلیبە کردن* کە یەکێکە لە دروشمەکانى حەجکردن. *(تەلبیە کردن واتا ووتنی: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك»، ماناكەی: «خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین، خودایە فەرمانەکانی تۆمان جێبەجێ کرد وملکەچ بووین وهیچ هاوبەش وشەریکێکت نییە، بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاس وموڵکێک تەنها هەر بۆ تۆیە، هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە»)
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد لە جەنگی ئوحود دا: ئەگەر بکوژرێم، پێت وایە لە کوێ دەبم؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە بەهەشت»، بۆیە پیاوەکە هەندێک خورمای فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، وپاشان جەنگا هەتاوەکو کوژرا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریجابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێک ووتراوە ناوی: عومەیری کوڕی حومامە، و ووتراوە: یان کەسێکی ترە، بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی جەنگی ئوحود دا: ئەی پێغەمبەری خودا ! پێم بڵێ ئەگەر جەنگام هەتاوەکو کوژرام، واتا جیهادم کرد دژی دوژمنەکان وکوژرام لە ماوەى ئەم جەنگەدا ئایا شوێنی (چارەنووسی) کۆتایی من لە کوێ دەبێت؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تۆ لە بەهەشت دەبیت، بۆیە پیاوەکە چەند خورمایەکی فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، و ووتی: (ئەمە ژیانێکی درێژ دەبێت ئەگەر بمێنم هەتاوەکو ئەم خورمایانە بخۆم)، وپاشان پێشکەوت وجەنگا هەتاوەکو کوژرا -ڕەزای خوای لێبێت-.
لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ئەنجام دەدا لە کاتێکدا ئومامەى کچی زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەباوەشیدا بوو». ولە ئەبی عاس کوڕی ڕەبیع کوڕی عەبدشەمس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بۆ سوجدە بردن بچووایە؛ (زەینەبی) لەسەر زەوی دادەنا، وئەگەر لە حاڵی وەستان بووایە لە باوەشی دەکرد».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جاروبار بەهۆی سۆز وخۆشەویستی بۆ ئومامەى کچی زەینی کچی خۆی لە باوەشی هەڵیدەگرت لە کاتی نوێژکردندا، و لەسەر شانی دایدەنا لە کاتی وەستاندا، وئەگەر بچووایە بۆ ڕکوع بردن یان سوجدە بردن ئەوا لەسەر زەوی دایدەنا.