





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئوم عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، وزۆر جەختیشمان لەسەر نەکراوەتەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئوم عەتیەی ئەنساڕی -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی ئافرەتان شوێنی جەنازە بكەون، چونكە لەوەیە تووشی فیتنە بن یان بەهۆیانەوە خەڵكی تر تووشی فیتنە بن، هەروەها ئارامگرتنیان كەمە، پاشان ئوم عەتیە -ڕەزای خوای لێبێت- ڕایگەیاند كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەختی نەكردۆتەوە لە قەدەغە كردن وەكو جەختكردنەوەی لەسەر نەهی لێكراوەكانی تر.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە مەی خواردبووەوە، ئەویش فەرمووی: «لێی بدەن». ئەبو هورەیرە دەڵێت: هەندێکمان بە دەست لێیدا، وهەندێکمان بە نەعل لێیدا، وهەندێکمان بە جلەکەى لێیدا، وکاتێک پیاوەکە ڕۆیشت، هەندێک ووتیان: خوا سەرشۆڕت بکات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وا مەڵێن، یارمەتیدەری شەیتان مەبن لە دژایەتیکردنی».
بوخاری گێڕاویەتیەوەواتای فەرموودەکە: هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پیاوێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە مەی خواردبوو، بۆیە ئەویش فەرمانیکرد کە لێی بدەن وئەوانیش لێیاندا، وهەندێکیان بە دەست وهەندێکیان بە نەعل وهەندێکیان بە جلەکەى لێیاندا، وقامچیان بەکارنەهێنا کە کەرەستەى جەڵد لێدانە بۆ جێبەجێکردنی سنوورە شەرعیەکان (حەدەکان)، ولە گێڕانەوەیەکدا فەرمانى بە بیست پیاو کرد کە لێی بدەن و هەرپیاوێک دوو جار لێی دا بە نەعل ولقی داری خورما، وئەمیش ئەوە دەردەخات کە چل جار لێی دەدرێت، ولە جێنشینەکانەوە (خەلیفەکانەوە) لەم ژمارەیە زیاتر هاتووە ولەم بابەتەدا فەرمان دەگەڕێتەوە بۆ لای پێشەوا (ئیمام) چونکە دەقی یەکلاکەرەوە لەسەر ئەم بابەتە نەهاتووە. وکاتێک خەڵکی لە لێدانى تەواو بوون، هەندێکیان نزایان لەسەری کرد و ووتیان: (خودا سەرشۆڕت بکات)، واتا زەلیل بیت وئابڕووت بچێت لە نێو خەڵکیدا، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (وا مەڵێن، یارمەتیدەری شەیتان مەبن لە دژایەتیکردنی)؛ چونکە ئەگەر ئەوا نزایەی لێبکەن لەوەیە وەڵامی نزاکەیان بدرێتەوە، ولەم حاڵەتەدا شەیتان دەگات بە مەبەستی خۆی، ولەوەیە ئەم نزایە وئەم جۆرە قسانە ببێتە هۆی ئەوەى ئەم پیاوە دوور بکەوێتەوە وتەوبە نەکات ونەگەڕێتەوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست وپابەند نەبێت هەرچەندە سزایش بدرێت.
لە ئوسامەى کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کچێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد بۆ ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان ئامادە بێت چونکە کوڕەکەى خەریکە دەمرێت، وئەویش -صلى اللە علیە وسلم- سەلامی بۆی نارد وفەرمووی: «خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە؛ بۆیە ئارام بگرە وداوای پاداشت بکە»، دیسانەوە کچەکەى کەسێکی نارد وسوێندی خوارد بۆ ئەوەى (بەپەلە) ئامادە بێت، بۆیە ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەگەڵ سەعدی کوڕی عوبادە وموعازی کوڕی جەبەل وئوبەی کوڕی کەعب وزەیدی کوڕی سابت وهەندێک پیاوی تر -ڕەزای خوایان لێبێت- ومنداڵەکە کاتێک بەرزکرایەوە بۆ باوەشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تووشی هەناسەبڕکێ بوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چاوی پڕ لە فرمێسک وگریا، سەعد ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمە چییە؟ ئەویش فەرمووی: «ئەمە ڕەحمەتە خواى گەورە کردوویەتیە نێو دڵی بەندەکانیەوە»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «کردوویەتیە نێو دڵی هەربەندەیەک کە خۆی بیەوێت، وخواى گەورە ڕەحم بەو بەندانە دەکات کە بە ڕەحم وبە بەزەیین بەرامبەر بە خەڵکی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئوسامەى کوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە یەک لە کچەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد بۆ ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لای ئامادە بێت چونکە کوڕەکەى خەریکە دەمرێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێگەیشت وپێی فەرموو: (خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە؛ بۆیە ئارام بگرە وداوای پاداشت بکە)، وفەرمانى کرد بە نێردراوەکە کە فەرمان بە کچەکەى -دایکی منداڵەکە- بکات کە ئەم وشانە بڵێت، (ئارام بگرە): لەسەر ئەم کارەساتە. (وداوای پاداشت بکە): وبەهۆی ئەم ئارامگرتنە داواى پاداشت لە خودا بکە؛ چونکە خەڵک هەیە ئارام دەگرێت بەڵام داواى پاداشت ناکات، بەڵام ئەگەر ئارام بگرێت وداواى پاداشت بکات ئەوا پاداشتی دەدرێتەوە. (خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی): بەڕاستی ئەمە ڕستەیەکی زۆر مەزنە؛ هەموو شتێک موڵکی خودایە بۆیە ئەگەر شتێکت لێ بسێنێتەوە ئەوا موڵکی خۆیەتی، چۆن توڕە دەبیت وناڕازی دەبیت لەسەر ئەوەى شتێکت لێ بسێنێتەوە لەکاتێکدا موڵکی خۆیەتی؟ بۆیە سونەتە ئەگەر مرۆڤ ناخۆشیەکی بەسەردا هات بڵێت: - إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ - واتا: -ئێمە موڵکی خوداین، وهەر بۆ لای خودا دەگەڕێینەوە- بۆیە خودا هەرشتێک بهێنێت بەسەرماندا ئەوا ویستی خۆیەتی، ئەوەى خودا دەیبەخشێت موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو هەمووی موڵکی خودایە، ومرۆڤ ناتوانێت بە ویستی خۆی ئەوەى خودا پێی بەخشیووە بەکاریبهێنێت چونکە لەڕاستیدا مرۆڤ موڵک وخاوەنی ئەو شتە نییە ودەبێت بەو شێوەیە بەکاریبهێنێت کە خودا ڕێگەى پێداوە، بۆیە ئەگەر ئەوەى موڵکی خودا بێت وبیبەخشێت چۆن دەبێت مرۆڤ ناڕەحەت ودڵتەنگ بێت کاتێک بەخشینەکە بۆ لای خۆی دەباتەوە؟ وچۆن دەبێت توڕە وناڕازی ببین لەکاتێک کە پادشا موڵکی خۆی بۆ لای خۆی بباتەوە -سبحانه وتعالى-؟ ئەمە پێچەوانەى ئەقڵ ودەقە!. وفەرمووی: (وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە): ئەگەر لەم بابەتەش دڵنیا بوویت لەگەڵ ئەوەى پێشووتردا ئەوا ڕازی دەبیت، وئەم ڕستەیە ماناى ئەوەیە کە مرۆڤ ناتوانێت ئەوەى نووسراوە بیگۆڕێت نە بە پێشخستن ونە بە دواخستن، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلا يَسْتَقْدِمُون} [یونس: 49] واتە: {بۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەک کاتێکی دیاری کراو ھەیە ئەگەر کاتەکەیان ھات ئەوا نە ساتێک دوا دەکەون نە پێشیش دەکەون}، ئەگەر شتێک لە قەدەردا بڕیاری لەسەر درا بێت ئەوا مرۆڤ ناتوانێت پێشی بخات ودواى بخات، بۆیە توڕە بوون وناڕازی بوون هیچ سوودێکی نییە چونکە هیچ شتێک ناگۆڕێت وتەنها زیانی دەبێت، ئەم ڕستانە گەیشت بە کچەکەى بەڵام ئەو داوای کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەلە ئامادەبێت چونکە زۆری نەماوە کە کوڕەکەى بمرێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوەڵان وگەیشتە لای، وکوڕەکە بەرزکرایەوە بۆ باوەشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتووشی هەناسە بڕکێ هاتبوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گریا وبە چاوەکانیدا فرمێسک هاتە خوارەوە، سەعدی کوڕی عوبادە پێی وابوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناڕازییە بۆیە گریا، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەمە ڕەحمەتە) واتا گریا وەکو ڕەحمەتێک بەرامبەر ئەم منداڵە نەک بەهۆی ناڕازی بوون لەسەر قەزا وقەدەری خودا، وپاشان فەرمووی: (وخواى گەورە ڕەحم بەو بەندانە دەکات کە بە ڕەحم وبە بەزەیین بەرامبەر بە خەڵکی) وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى گریان ئاساییە بۆ کەسێک کە تووشی ناخۆشی هاتبێت بەڵام بە بێ ئەوەى ببێتە هۆی نیاحە ودەنگ بەرزکردنەوە دەربڕینی ناڕازی.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای ئافرەتێکدا تێپەڕی کە لەلای گۆڕێکدا دەگریا، ئەویش پێی فەرموو: «تەقوای خودا بکە، وئارام بگرە»، ئافرەتەکە ووتی: وازم لێبێنە؛ تۆ وەکو من تووشی کارەسات نەبوویت، پێی ووترا: ئەوە پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە هات بۆ لای دەرگای ماڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وکەس لە پێش دەرگاى ماڵەکەدا نەبوو، ئافرەتەکە ووتی: نەمزانی کە تۆیت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڕاستی ئارامگرتن لە کاتى یەکەم کارەساتدایە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «دەگریا بەهۆی (مردنی) کوڕەکەى».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای ئافرەتێکدا ڕۆیشت کە منداڵێکی مرد بوو، زۆر خۆشی دەویست وئەمیش وایلێکرد کە دەربچێت بەرەو گۆڕستان ولەوێ بەسەر گۆڕەکەیدا بگری، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی فەرمانى پێکرد بەوەى تەقوای خودا بکات وئارام بگرێت. ئەویش (ئافرەتەکە) ووتی: تۆ وەکو من تووشی موسیبەت وکارەسات نەبوویت. وپاشان بە ئافرەتەکە ووترا: ئەوە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە ئامۆژگاری کردیت، وبۆیە زۆر پەشیمان بووەوە لە قسەکانى وڕۆیشت بۆ لای دەرگاى ماڵی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وکەس لە پێش دەرگاکەیان نەبوو کە ڕێگری لە خەڵکی بکات بۆ ئەوەى بچنە ژوورەوە بۆ لای، وپێی ووت: نەمزانی کە تۆ بووی، وئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو ئەو ئارامگرتنەى کە بەهۆیەوە مرۆڤ پاداشت دەدرێتە یەکەم ئارامگرتنە کاتێک کە کارەسات وناخۆشیەکە ڕوو دەدات.
لە ئەنەسەی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «فەرمانکرا بە بیلال کە بانگ بە جووت* بڵێت، بەڵام قامەت بە تاک بڵێت». *(جووت بڵێت: مەبەست ئەوەیە هەموو ڕستەکانى ناو بانگ بە جووت بڵێت، وبۆ قامەت هەموو ڕستەکان بە تاک دەخوێنێت جگە لە چەند ڕستەیەک نەبێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە بیلال کە ڕستەکانى نێو بانگدان بە جووت بڵێت چونکە بۆ ئاگادارکردنەوەى ئامادەنەبووەکانە، جگە لە تەکبیر کردن -ووتنی: الله أکبر- نەبێت کە دەبێت چوار جار بیڵێت، وهەروەها ڕستەی تەوحید (ﻻ إله إﻻ الله) یەکجار دەڵێت لە کۆتایی بانگەدا، جگە لەمانە هەموو ڕستەکانى تر بە جووت دەڵێت، هەروەها فەرمانیکرد بە بیلال کە ڕستەکانى نێو قامەت کردن بە تاک بڵێت، چونکە ئەمە بۆ ئاگادار کردنەوەى ئامادە بووەکانە، جگە لە تەکبیر کردن نەبێت و ڕستەی (قد قامت الصلاة) نەبێت؛ ئەم دووانە بە جووت دەڵێت.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «داپیرێکی بەناوى مولەیکە بانگهێشتی پێغەمبەری خودای کرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هەندێک خواردن کە دروستی کردبوو، ئەویش لێی خوارد، وپاشان فەرمووی: «هەستن با پێشنوێژیتان بۆ بکەم؟»، ئەنەس دەڵێت: هەستام وڕایەخێکی خۆمانم بۆی هێنا ڕەنگی ڕەش هەڵگەڕا بوو بەهۆی درێژی ماوەى بەکارهێنانى، ئاوم پرژاند بەسەریدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری وەستا ومن وهەتیوێک لە پشتیەوە وەستاین، وئافرەتە بەتەمەنەکە لە پشتمانەوە وەستا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکات پێشنوێژی بۆ کردین، وپاشان ڕۆیشت». ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خۆی ودایکی کرد، وئەوی لە لای ڕاستی دانا، وئافرەتەکە لە پشتیانەوە وەستا».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریمولەیکە -ڕەزای خوای لێبێت- بانگهێشتی پێغەمبەری کرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆ خواردنێک کە ئامادەی کردبوو، ئەویش چونکە لە ئەوپەڕی سادەیی -تواضع- وڕەوشت جوانیدا بوو، وسەرەڕای ئەوەى چەندێک ڕێزدار وپلەی بەرز بوو لەگەڵ ئەمانەشدا وەڵامی داوەتکردنی هەموو کەسێکی دەدایەوە بچووک وگەورە، پیاو وئافرەت، فەقیر وهەژار، ومەبەستی گەلێک ئامانجی مەزن بوو لە وەڵامدانەوە لەوانەش: بۆ ڕاکێشانی دڵی ئەوانەى بانگی دەکەن بەرەو ئاینی ئیسلام وهەروەها فێرکردنیان، وەڵامی ئەم بانگهێشتەى دایەوە ولە خواردنەکەى خوارد وپاشان ئەم هەلەی بەکاردەهێنا بۆ ئەوەى تاکە لاوازەکان فێر بکات کە زۆرجار ناتوانن ئامادە بن لە دانیشتنە پیرۆزەکاندا، وفەرمانى پێکردن کە هەستن بۆ ئەوەى پێشنوێژیان بۆ بکات، وفێری چۆنیەتی نوێژ ئەنجامدان ببن، وئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- ڕاخەرێکی کۆنی هێنا کە ڕەش هەڵگەڕا بوو بەهۆی زۆر مانەوە وبەکارهێنانەوە، وبە ئاو شۆردی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری وەستا بۆ ئەوەى پێشنوێژیان بۆ بکات، وئەنەس ومنداڵێکی هەتیو لە پشتیەوە ڕیزیان بەست بۆ نوێژکردن، وئافرەتە بەتەمەنەکەش -کە بانگهێشتی کرد- لە پشتی ئەنەس ومنداڵە هەتیوەکەوە وەستا بۆ ئەوەى نوێژ بکات، ودوو ڕکاتی ئەنجامدا، وپاش بانگەواى کرد وفێریانی کرد -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆیشت، وخواى گەورە مینەت ونیعمەتی خۆی ڕژاندە سەر ئێمە بە شوێنکەوتنی لە وتەکانى وکردەوەکانیدا.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات»، گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: بیلالی کوڕی عبدالله ووتی: والله ڕێگرییان لێدەکەین. بۆیە باوکی بیلال (عبدالله) هات وزۆر جوێنی پێیدا وهەرگیز جوێنی وام نەبیستووە، و ووتی: پێت دەڵێم پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وای فەرمووە، وتۆیش دەڵێیت: والله ڕێگرییان لێدەکەین. ولە گێڕانەوەیەکدا: «ڕێگری مەکەن لە بەندە چاکەکانی خودا لە ئافرەتان لەوەى ئامادەی مزگەوتەکان بن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەیشیکردنەوەى فەرموودەکە: (ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات): بۆ ئەوەى بێبەش نەبێت لە فەزڵ وپاداشتی نوێژی جەماعەت لە مزگەوتدا، وهەروەها ڕوونکردنەوەى حوکمی دەرچوونی ئافرەتانی تێدایە بۆ نوێژ لە مزگەوتدا کە دروستە -جائیزە-، ویەکێک لە کوڕەکانى عبداللەی کوڕی عومەر ئامادەبوو کاتێک عبدالله ئەم فەرموودەیەی گێڕایەوە، وکوڕەکەى (بیلال) پێی وابوو کە ئەم سەردەمە گۆڕاوە وەکو سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نییە چونکە ئافرەتان زیاتر خۆیان دەڕازێننەوە، و بەهۆی غیرەتی لەسەر پاراستنی ئافرەتان؛ بۆیە -بە بێ ئەوەى مەبەستی ڕەتکردنەوەى فەرموودەکە بێت- ووتی: والله ڕێگرییان لێدەکەین، وباوکی وا تێگەیشت کە ئەو بەم قسەیە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەتدەکاتەوە وئەمیش وایلێکرد کە توڕە بێت لە پێناو خودا وپێغەمبەرەکەى، بۆیە زۆر جوێنی بە کوڕەکەى دا وڕەخنەى لێیگرت، و ووتی: پێت دەڵێم کە پێغەمبەری خودا وای فەرمووە، وتۆیش دەڵێیت: والله ڕێگرییان لێدەکەین؟
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر -ڕەزای خوایان لێبێت-: نوێژیان دەستپێدەکرد بە خوێندنی (الحمد لله رب العالمين)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «لەگەڵ ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان نوێژم کرد، وهیچیانم نەبیست کە (بسم الله الرحمن الرحيم) بخوێنێت». ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «لە پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعوسمان نوێژم کرد: نوێژیان دەستپێدەکرد بە خوێندنی (الحمد لله رب العالمين) و نە لە سەرەتا ونە لە کۆتادا (بسم الله الرحمن الرحيم)یان نەدەخوێند».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات لە ماوەى هاوەڵبوونی لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی جێنشیندا (خەلیفەدا) هیچ یەکێکیانی نەبیست کە (بسم الله الرحمن الرحيم) بخوێنێت لە نوێژدا، نە لە سەرەتا ونە لە کۆتایی نوێژدا، بەڵکو نوێژیان دەستپێدەکرد بە خوێندنی (الحمد لله رب العالمين)، وزانایان ناکۆکن سەبارەت بە خوێندنی (بسم الله الرحمن الرحيم) وخوێندنی بە دەنگی ئاشکرا لەسەر چەند ڕایەک، وپەسەندترین ڕای زانایان ئەوەیە کە دەخوێندرێت بە نهێنیەوە لە پێش خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لە هەموو ڕکاتێکی نوێژدا جا ئەگەر نوێژەکە بە ئاشکرا یان بە نهێنی قورئانی تێدا بخوێندرێت.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خراپترین کەس لای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو پیاوەیە کە دەچێـتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) پاشان نهێنیەکانى بڵاو دەکاتەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خراپترین بوونەوەر لای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا کەسێکە ئەم جۆرە خیانەتە بکات، ئەویش ئەوەیە کە نهێنیەکانى ژیانی هاوسەرگیری ئاشکرا بکات بۆ خەڵکی لە کاتێکدا کە دەبێت تەنها ژن ومێرد پێی بزانن وکەسی تر پێی نەزانێت، وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئاشکرا کردنی پەیوەندی سەرجێی وچێژوەرگرتن لە نێوان ژن ومێرددا و وەسفکردنی وردەکارییەکانی ئەو بابەتە بۆ خەڵکی تر حەرامە، وئەمیش هەرشتێک دەگرێتەوە بووترێت یان بکرێت لە لایەن ئافرەت یان پیاوەکەوە لە کاتی چێژ وەرگرتن وسەرجێی کردندا. وباسکردنی تەنها وشەی سەرجێی کردن (جیماع کردن) ئەگەر سوود وپێویستیەکی تێدا نەبێت ئەوا مەکروهە؛ چونکە پێچەوانەى ڕەوشتە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەوەى باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بیت)، وئەگەر پێویست بوو باسی وشەی سەرجێی بکرێت ئەگەر سوودێکی تێدا هەبێت وەکو ئەوەى لای دادوەرێک یان موفتیەک باسی بکات بەهۆی ئەوەى خێزانەکەى سەرجێی لەگەڵدا ناکات یان ئەوەتا یەکێکیان سکاڵا لەسەر ئەوەى تر بکات بەوەى لاوازە بوو لە سەرجێی کردندا یان بەو شێوەیە ئەوا دروستە ومەکروهی تێدا نییە چونکە بەرژەوەندیەک هەیە لێرەدا وسونەت ئاماژەی بۆ کردووە.