





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئوم سەلەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئوم سولەیم خێزانى ئەبی تەڵحە هات بۆ لای پێغەمبەری خودا و ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، بەبێگومان خودا شەرم لە گەیاندنی هەق وڕاستی ناکات، ئایا ئافرەت خۆشۆردنی لەسەر واجبە ئەگەر تووشی لەشگرانی بوو لە کاتی خەودا؟ وپێغەمبەری خودا صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ، ئەگەر مەنی بینی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئوم سولەیمی ئەنساڕی -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى پرسیاری لێبکات، چونکە پرسیارەکەى سەبارەت بە شتێک بوو پەیوەندى بە شەرمگەوە (عەورەتەوە) هەیە و زۆرجار شەرمدەکرێت لە باسکردنی بابەتێک کە پەیوەندی بەم مەسەلەیەوە هەبێت بۆیە ئەویش ڕستەیەکی ووت بۆ ئەوەى پێشەکی بێت بۆ ئەوەى باسی دەکات وبۆ ئەوەى ئەوانەى دەیبیستن ئاگایان لە قسەکانى بێت. ووتی: خواى گەورە ناوى -الحق- واتا هەقە، وهەرگیز شەرم ناکات لە گەیاندنی هەق وڕاستی بەهۆی شەرمەوە، ئەگەر گەیاندنی هەق وڕاستی سوودی تێدا بێت، وکاتێک ئوم سولەیم ئەم پێشەکیەی باسکرد؛ چووە نێو ناوەڕۆکی بابەتەکەوە، ووتی: ئایا ئافرەت خۆشۆردنی -غوسڵی- لەسەر واجبە ئەگەر لە خەودا ببینێت جیماع دەکات؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەڵی، ئەگەر مەنی دەرچوو ئەوا خۆشۆردنی لەسەر واجبە.
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێک هات بۆ لام ودوو کچی لەگەڵدا بوو، داوای خێری کرد، وبینی هیچ شتێکم نییە جگە لە خورمایەک نەبێت، بۆیە پێیم بەخشی وئەویش کردی بە دوو لەتەوە ودابەشی کرد بەسەر کچەکانیدا وخۆی هیچی لێنەخوارد، وپاشان هەستا وڕۆیشت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژورەوە، ومنیش ئەو ڕوداوەم بۆ گێڕایەوە، وئەویش صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک کج بەخێو بكات، وچاکەکار بێت بەرامبەریان؛ ئەوا دەبنە هۆی پاراستنی لە دۆزەخ».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریعائیشە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەگێڕێتەوە كە ئافرەتێک هات بۆ لای ودوو کچی لەگەڵدا بوو، وداوای خواردنی کرد، وعائیشە هیچ شتێکی شک نەبرد پێی ببەخشێت جگە لە خورمایەک نەبێت، بۆیە پێیی بەخشی وئەویش کردی بە دوو لەتەوە ودابەشی کرد بەسەر کچەکانى وخۆی هیچی لێنەخوارد، وپاشان هەستا وڕۆیشت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە ماڵەوە وعائیشە ئەمەی بۆ باسكرد، ئەویش صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرکەسێک کچی هەبێت وکاروبار وبەخێو کردیان بگرێتە ئەستۆ، وچاکەکار بێت بەرامبەریان وپەروەردەیان بكات، وخواردن وخواردنەوە وپۆشاكیان بۆ دابین بكات وئارامگر بێت لەسەریان؛ ئەوا دەبنە پەردە وبەربەست بۆی لە ئاگری دۆزەخ.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئومەتەکەم لە ڕۆژی قیامەتدا بانگ دەکرێن؛ ونێوچەوان ودەست وپێیان دەدرەوشێتەوە بەهۆی شوێنەواری دەستنوێژەوە». ئەبو هورەیرە دەڵێت: بۆیە هەرکەسێک توانى شوێنی درەوشانەوەکە زیاتر بکات؛ ئەوا با ئەنجامی بدات. ولە گێڕانەوەى (مسلم) دا، نوعەیمی موجمیر دەڵێت: «ئەبو هورەیرەم بینی، دەموچاو ودەستەکانى شۆرد هەتاوەکو شۆردنەکە خەریک بوو شانەکانیشی بگرێتەوە، پاشان پێیەکانى شۆرد هەتاوەکو ساقەکانى*، وپاشان ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرموویەتی: «ئومەتەکەم لە ڕۆژی قیامەتدا بانگ دەکرێن؛ ونێوچەوان ودەست وپێیان دەدرەوشێتەوە بەهۆی شوێنەواری دەستنوێژەوە»، پاشان ئەبو هورەیرە ووتی: بۆیە هەرکەسێک توانى شوێنی درەوشانەوەکە زیاتر بکات؛ ئەوا با ئەنجامی بدات. ولە گێڕانەوەیەکی (مسلم) دا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خشڵ وڕازێنەرەوەکانی ئیماندار دەگەنە هەرشوێنێکی کە دەستنوێژ پێی بگات». *(ساق: نیوەی خوارەوەى قاچەکانە، ئەو پارچە ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان بە پێیەکان وگوێزنگەکانەوە دەبەستێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوە به گیڕانەوەی خۆی - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدە دەدات بە ئومەتەکەى بەوەى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- نیشانەیەکی ڕێزگرتنی تایبەتیان پێدەبەخشێت لە نێوان ئومەتەکاندا لە ڕۆژی قیامەت، ولە نێو خەڵکی بانگدەکرێن ودێن لە پێش هەموو بوونەوەرەکاندا دەموچاو ودەست وپێیان دەدرەوشێتەوە بە نور وڕۆشنایی، وئەمیش بەهۆی شوێنەواری ئەم پەرستنە مەزنە کە دەستنوێژ گرتنە، چونکە ئیماندار ڕۆژانە بەردەوام ئەنجامیانداوە لە پێناو ڕەزامەندی خواى گەورە وداواکردنی پاداشتەکانى، وبۆیە پاداشتەکەی ئەم پلە سوپاسکراوە مەزنە تایبەتەیە، وپاشان ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (بۆیە هەرکەسێک توانى شوێنی درەوشانەوەکە زیاتر بکات؛ ئەوا با ئەنجامی بدات)؛ چونکە هەرچەندێک شوێنی شۆردنەکە زیاتر بێت ئەوا درەوشانەوە وڕۆشناییەکە زیاتر دەبێت، بەڵام ئەوەى ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا شۆردنی دەستەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکان وئانیشکەکانیش دەشوات وهەروەها شۆردنی هەندێک لە بەشی سەرەوەى ئانیشکەکانیش ڕێگەپێدراوە، وهەروەها شۆردنی پێیەکان هەتاوەکو قولەپێکان (گوێزنگەکان) وقولەپێکانیش دەشوات وهەروەها شۆردنی بەشێک لە ساق لە سەرەوەى قولەپێکان ڕێگەپێدراوە لە کاتی دەستنوێژ گرتندا، بەڵام شۆردنی ئێسکی باڵ (کە دەکەوێتە ئانیشکەکان وجومگەى شانەکان) وشۆردنی ئێسکی ساق (کە دەکەوێتە نێوان قولەپێکان وئەژنۆکان) بە شێوەیەکی کامڵ داواکراو نییە لە شەریعەتدا بەڵکو تەنها بەشێکیان دەشوات، ولە گێڕانەوەیەکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (تبلُغُ الحِليةُ منَ المؤْمِنِ حَيْثُ يبلُغُ الوُضوءُ) [صحیح الجامع] واتە: (خشڵ وڕازێنەرەوەکانى ئیماندار دەگات بە هەرشوێنێکی لاشەی کە دەستنوێژگرتن پێی بگات).
لە ئەبی نوجەید عیمرانی کوڕی حوصەینی خوزاعی -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک لە جوهەینەوە هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وسکی پڕبووە بەهۆی زیناوە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من شتێکم کردووە کە دەبێت سنوورم (حەدم) لەسەر جێبەجێ بکرێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی وەلى ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى) کرد، و ووتی: «چاکەکار بە بەرامبەری، وئەگەر منداڵی بوو ئەوا بیهێنەرەوە»، ئەویش وایکرد، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد کە جلەکانى توند بە لاشەیەوە ببەسترێت، وپاشان فەرمانیکرد بە ڕەجم کردنی بۆیە ڕەجم کرا، وپاشان نوێژی لەسەری کرد، وعومەر پێی ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، نوێژی لەسەر دەکەیت لە کاتێکدا ئەو زینای کردووە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڕاستی تەوبەیەکی کردووە ئەگەر دابەشبکرێت لە نێو حەفتا کەس لە خەڵکی مەدینە ئەوا بەشیان دەکات، ئایا هیچ شتێکی باشتر دۆزیوەتەوە لە ملكەچ بوون لە پێناو خواى گەورە ؟!».
موسلیم گێڕاویەتیەوەئافرەتێک لە هۆزی جوهەینەوە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە سکی پڕ بوو بەهۆی زیناکردنەوە -ڕەزای خوای لێبێت-، وباسی ئەوەى کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە تاوانێکی کردووە پێویستە سنووری شەرعی (حەدی) لەسەر جێبەجێ بکرێت؛ ودەبێت لەسەری جێبەجێی بکات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی سەرپەرشتیارەکەى (وەلى ئەمرەکەى) کرد، وئامۆژگاری کرد بەوەى کە لەگەڵی چاکەکار بێت، وئەگەر منداڵی بوو بیهێنێت، وکاتێک منداڵی بوو؛ سەرپەرشتیارەکەى هێناى بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە جلەکەى بە دەوردا پێچرایەوە بۆ ئەوەى لاشەی دەرنەکەوێت، وپاشان فەرمانى کرد بە بەرد ڕەجم کرا هەتاوەکو مرد، وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەر کرد ونزای بۆ کرد، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا نوێژی لەسەر دەکەیت لە کاتێکدا ئەو زینای کردووە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە ئەو ئافرەتە تەوبەیەکی گەورەی کردووە ئەگەر دابەشبکرێت بەسەر حەفتا کەس لە تاوانباران ئەوا بەشیان دەکات وسوودیان پێدەگەیەنێت، ئەو هات بۆ ئەوەى ملکەچی فەرمانى خوای گەورە بێت وڕزگاری بێت لە سزاکانى تاوانى زیناکردن لە پاش مردن، بۆیە ئایا لەم تەوبەیە باشتر وگەورەتر هەیە؟
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «شوێنەواری ئاوی لەشگرانیم (مەنیم) لەسەر جلی پێغەمبەری خودا دەشۆرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆیە دەردەچوو بۆ نوێژ وشوێنەواری ئاو بە سەر جلەکەیەوە بوو». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئاوی لەشگرانیم (مەنیم) بە باشی دەمکڕاند (بە بێ بەکارهێنانى ئاو) لەسەر جلی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (بۆ ئەوەی شوێنەواری نەمێنێت) وئەویش نوێژی پێوە دەکرد».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لەسەر جلەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک شوێنی پەڵەی ئاوی لەشگرانی دەمایەوە، جاری وا هەبوو کە تەڕ بوو بۆیە جلەکەى دەشۆرد، وئەویش بۆ نوێژ دەردەچوو وهێشتا جلەکە هەندێک تەڕی پێوە مابوو، وجاری وا هەبوو ئاوی لەشگرانی بە وشکی بەسەر جلەکەیەوە بوو بۆیە ئەویش دەیکڕاند بە دەستی بۆ ئەوەى شوێنەوارەکەى نەمێنێت وئەویش -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەو جلەوە دەکرد.
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبوو لەسەر ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریعائیشەوە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەیگێڕێتەوە بۆمان كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبووە لەسەر ئەنجامدانی هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی.
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژکردن لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) بیست وحەوت هێندەی پاداشتی نوێژکردنی یەکێکتانە بە تەنها».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە فەزڵی ئەنجامدانى نوێژی فەرز بە جەماعەت ڕووندەکاتەوە بە بەراورد لەگەڵ نوێژکردنی فەرز بە تەنها، چونکە نوێژکردن بە جەماعەت سوود وبەرژەوەندی زۆری تێدایە وپاداشت وفەزڵەکەى بیست وحەوت هێندەى نوێژکردنە بە تەنها؛ چونکە جیاوازیەکی زۆریان تێدایە لە جێبەجێکردنی مەبەست وبەرژەوەندییەکان، وبێگومان هەرکەسێک ئەم قازانجە مەزنە لە دەستی خۆی بدات ئەوا بێبەش ودۆڕاوە.
لە موعازەوە دەڵێت: «پرسیارم لە عائیشە کرد، ووتم: بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟ ئەویش ووتی: ئایا تۆ حەروریت؟ ووتم: من حەروری نیم، بەڵام پرسیار دەکەم، لە وەڵامدا ووتی: « ئێمەی ئافرەتان توشی سوڕی مانگانە دەبوین وفەرمانمان پێدەکرا کە ڕۆژوو بگرینەوە، و فەرمانمان پێنەدەکرا نوێژەکان بگێڕینەوە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریموعازەی عەدەوی پرسیاری لە (دایكی ئیمانداران) عائیشە کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتی: بۆچی ئافرەت كە تووشی سووڕی مانگانە هاتبێت ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟ عائیشە ووتی: ئایا تۆ لە خەواریجە حەروریەكانیت؟ كە زۆر پرسیار دەكەن بۆ زێدەڕۆیی كردن وتوندڕەوی؟ ووتم: من حەروری نیم، بەڵام پرسیار دەکەم، لە وەڵامدا عائیشە ووتی: تووشی سووڕی مانگانە دەبووین كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا بوو، وفەرمانمان پێدەکرا کە ڕۆژوو بگرینەوە، بەڵام فەرمانمان پێنەدەکرا کە نوێژەکان بگێڕینەوە.
لە ئەبی جەعفەر موحەمەد کوڕی عەلی کوڕی حوسەین کوڕی عەلی کوڕی ئەبی تاڵب دەڵێت: ئەو وباوکی لە لای جابری کوڕی عبدالله بوون، وکەسانێکی تری لەوێ بوون، وپرسیاریان لێکرد سەبارەت بە خۆشۆردن (غوسڵ کردن)؟ ئەویش (جابر) ووتی: یەک (ساع:صاع)* بەسە، پیاوەکە ووتی: ئەوەندە بەشم ناکات، جابر ووتی: بەشی ئەو کەسەی دەکرد کە مووی لە تۆ زۆرتر و لە تۆ خێرتر بوو (مەبەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو)، وپاشان بە یەک جل کە لەبەریدا بوو پێشنوێژی بۆ کردین. ولە گێڕانەوەیەکدا : «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار ئاوی بەسەر سەریدا دەکرد». *(یەک ساع:صاع/ بە ئەندازەى چوار مشتی ناو هەردوو لەپی دەستێکی قەبارە مامناوەندە، کە دەکاتە نزیکەى 2.5 لیتر)
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەبو جەعفەر موحەمەد کوڕی عەلی وباوکی لە لای هاوەڵی بەڕێز جابری کوڕی عبدالله بوون -ڕەزاى خوایان لێبێت- وکەسانێکی تریش لەوێ بوون، وپیاوێک پرسیاری لە جابر کرد سەبارەت بە ئەندازە ئەو ئاوەى کە پێویستە بۆ خۆشۆردن (غوسڵ کردن) لە لەشگرانی؟ ئەویش (جابر) ووتی: یەک (ساع:صاع)* بەسە، وحەسەنی کوڕی موحەمەدی کوڕی حەنەفیە لە لای جابر بوو، ووتی: ئەم بڕە بەشی خۆشۆردنم ناکات لە لەشگرانی، جابر ووتی: بەشی ئەو کەسەی کرد کە مووی لە تۆ زۆرتر بوو، ولەتۆش خێرتر بوو، بۆیە لە تۆ سوورتر بوو لەسەر پاکوخاوێنی لاشەی وپاراستنی دینەکەى کە مەبەستی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، ولێرەدا ئامۆژگاری کرد بۆ شوێنکەوتنی سونەت، وزیادەڕەوی وئیسراف نەکردن لە بەکارهێنانى ئاو بۆ خۆشۆردن (بۆ غوسڵ)،وپاشان جابر پێشنوێژی بۆ کردن. *(یەک ساع:صاع/ بە ئەندازەى چوار مشتی ناو هەردوو لەپی دەستێکی قەبارە مامناوەندە، کە دەکاتە نزیکەى 2.5 لیتر)