





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە زیادی کوڕی جوبەیرەوە دەڵێت: ئیبن عومەرم بینی بە لای پیاوێکدا تێپەڕی بینی وشترەکەى لەسەر چۆک لەسەر زەوییە بۆ ئەوەى سەری ببڕێت، ئەویش (ئیبن عومەر) ووتی: «بیوەستێنە سەر پێ و(دەستێکی) ببەستەرەوە؛ ئەمە سونەتی موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریسونەت لە سەربڕینی مانگا وپەز وئاژەڵی تر -جگە لە وشتر- نەبێت ئەوەیە کە لە لای چەپی ملیانەوە لەسەر زەوی دابنرێن وپاشان سەر ببڕدرێن، بە شێوەیەک ئاراستەیان بەرەو ڕووی قیبلە بێت، بەڵام لە وشتردا؛ سونەت ئەوەیە خوێنهێنی ملی ببڕدرێت کە ئەمیش شوێنێکە دەکەوێتە سەرەوەى سینگ وسەرەتای ملی وشترە، ودەبێت (دەستی) چەپی ببەسترێتەوە، چونکە هێوری دەکاتەوە وڕۆحی بە زوویی دەردەچێت، وبۆیە کاتێک عبداللەی کوڕی عومەر بە لای پیاوێکدا تێپەڕ بوو کە دەیویست وشترەکەى سەر ببڕێت لە کاتێک بەسەر ئەژنۆکانیدا لەسەر زەوی داینا بوو، پێی ووت: بە پێوە بیوەستێنە، و(دەستی) چەپی ببەستە، ئەمە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە بە پێی ڕێنماییەکانى قورئانی پیرۆز کردەوەى کردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَإِذَا وَجَبَتۡ جُنُوبُهَا فَكُلُواْ مِنۡهَا} [الحج: 36] واتە: {ئینجا کاتێک کەوتنە سەر زەوی بە تەنیشتدا (کاتێک گیانیان دەرچوو) ئەوە لەگۆشتەکەیان بخۆن}، واتا ئەگەر لایەکانى وشترەکە کەوت بەسەر زەویدا، وکەوتنیش ڕوونادات ئەگەر ئاژەڵەکە بە پێوە نەوەستا بێت.
لە ئەبی شورەیح خوەیلید کوڕی عەمروی خوزاعی وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی خودایە، سکاڵای ماف خواردنی دوو لاواز بۆ لای تۆ ڕادەیەگەنم: هەتیو و ئافرەت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە دووپاتکردنەوەى تێدایە لەسەر بنچینەیەکی ئاینی ئیسلام پەیوەست بە نەرم ونیان بوون بەرامبەر لاوازەکان ولێرەدا باسی هەتیو وئافرەتان کراوە، ولەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر گرنگی داوە بە مافى هەتیو وئافرەت؛ چونکە زۆرجار ئەوان هیچ دەسەڵاتێکیان نییە بۆ ئەوەى داواى لێبکەن کە یارمەتیان بدات وبەرگرییان لێبکات، وئەوەى ڕوونکردەوە هەرکەسێک مافیان بخوات وستەمیان لێبکات ئەوا خۆی تووشی ئازار وناڕەحەتی دەبێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشم پاڵی دەدایەوە، وقورئانی دەخوێند لەکاتێکدا حەیزدار بووم».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشی پاڵی دەدایەوە وقورئانی دەخوێند لەکاتێکدا ئەو لە حاڵەتی سووڕی مانگانەدا بوو، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى لاشەی ئافرەتی حەیزدار پاکە و بەهۆی حەیزەوە پیس نابێت.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی نیوەڕۆی لە کاتی گەرمای بەتیندا ئەنجامدەدا، ونوێژی عەسر لە کاتێک کە خۆر ڕوون وئاشکرا دیار بووایە، ونوێژی ئێوارە لە دوای ئەوەى خۆر ئاوا دەبوو، ونوێژی عیشا: زوو ئەنجامیدەدا ئەگەر هاوەڵان کۆ بوونایەتەوە (لە مزگەوتدا)، ودوای دەخست ئەگەر هێشتا بە تەواوی کۆ نەبوونایەتەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی لەو کاتە ئەنجامدەدا کە تاریکی کۆتایی شەو تێکەڵ بووایە بە ڕۆشناییەکی کەمی بەیان».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە باشترین کات بۆ ئەنجامدانى نوێژە فەرزەکان ڕووندەکاتەوە، نوێژی نیوەڕۆ: کاتێک خۆر لە نیوەى ئاسمان لادەدات واتا ماوەیەکی کەم لە پاش کاتی (الزوال) ئەمیش ئەو کاتەیە کە خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندا دەبێت، ئەمە یەکەم کاتی ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆیە وئەگەر کەش وهەوا زۆر گەرم بوو لەسەر نوێژخوێنەکان ئەوا باشتر وایە نوێژەکە دوا بخرێت هەتاوەکو کەش وهەوا هەندێک فێنک دەبێتەوە؛ هەروەکو لە بەڵگەی تردا باسکراوە. نوێژی عەسر: لەو کاتەى خۆر سپی وڕوون دیارە وهیچ زەردی خۆرئاوابوونی تێکەڵ نەبووە، وباشترین ماوە بەوە ئەندازە دەکرێت: کە سێبەری هەموو شتێک هێندەى سێبەری خودی شتەکە بێت، پاش سێبەری ماوەى (الزوال). نوێژی مەغریب: لە پاش ئاوا بوونی خۆر ونەمانی بازنەکەى. نوێژی عیشا: پاش دیار نەمانى ئاسۆی سووری ئێوارەیە لە ئاسماندا، لێرەدا دەبێت حاڵەتی نوێژخوێنان ڕەچاو بکرێت، ئەگەر لە سەرەتاى ماوەی نوێژدا ئامادەبوون، ئەگەر نوێژخوێنان ئامادە نەبوون ئەوا دەکرێت دوا بخرێت بۆ نزیکی نیوەی یەکەمی شەو (لە کاتی دروست بوونی بانگدان بۆ نوێژی عیشا هەتاوەکو کاتی دروست بوونی بانگدان بۆ نوێژی بەیانی؛ ئەمە ماوەى شەوە لە شەریعەتدا و دەکرێت بە دوو نیوە، وزۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن کە دەبێت لە پێش تەواوبوونی نیوەی یەکەم نوێژی عیشا ئەنجامبدرێت؛ ئەمیش بەهۆی زۆری بەڵگەکان لەسەر ئەم بابەتە )، چونکە ئەمە باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانى ئەگەر نەبێتە هۆی ناڕەحەتی بۆ سەر خەڵکی. نوێژی بەیانی: پاش ئەوەى ڕۆشنایی بەیان تێکەڵ دەبێت لەگەڵ تاریکدا کە پێی دەووترێت کاتی (الفجر الصادق: بەیانی ڕاستگۆ) کە ئاسۆی بەیان بە ڕەنگێکی پرتەقاڵی ئاسۆیی زۆر بە ڕوونی جیادەکرێتە لە ڕەنگی شینی وڕەشی ئاسمان.
لە ئوم قەیس کچی میحسەنەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: کوڕێکی بچووکی هێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا خواردنی نەخواردبوو (هێشتا هەر شیرخۆر بوو)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر کۆشی داینا، بەڵام منداڵەکە میزی كرد بەسەر جلەکانیدا، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بەسەر شوێنەکەیدا (شوێنی میزەكە لەسەر جلەکانى)، وجلەکەى نەشۆرد.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریئوم قەیس کچی میحسەن -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەگەڵ کوڕێکی بچووکیدا کە دەستی بە خواردن نەکردبوو؛ چونكە هێشتا لە تەمەنی شیرخواردندا بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- منداڵەکەی لە باوەشی خۆی دانا، منداڵەکەیش میزی كرد بەسەر جلەکانی پێغەمبەردا، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- داوای ئاوی کرد، و پرژاندی بەسەر جلەکەیدا، و نەیشۆرد.
لە ئەبی جوحەیفە وەهب کوری عبداللەی سوائیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا لە نێو خێمەیەکی چەرمی سووردا بوو، وبیلال هاتە دەرەوە وئاوی دەستنوێژگرتنی پێبوو (کە پاشماوە ئاوی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم-)، هەندێک توانی بڕێک لە ئاوەکەى دەستبکەوێت وهەندێکی تر چەند پرژەیەکی بەرکەوت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو جلێکی سووری لەبەردا بوو، هەروەکو ئەوە وایە ئێستا سەیری سپێتی قاچەکانى بکەم، دەستنوێژی گرت وبیلال بانگی دا، چاودێری جوڵەی دەمیم دەکرد کاتێک ئاوڕی دەدا بە لای ڕاست وچەپدا ودەیووت: (حَيَّ على الصَّلاة؛ حيَّ عَلَى الفَلاَح)*، پاشان ڕمێک بەناو زەویدا لە پێشەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەقێندرا، وچووە پێشەوە وبۆ نوێژی نیوەڕۆ دوو ڕکاتی ئەنجامدا (چونکە لە سەفەردا بوو)، بەردەوام دوو ڕکاتی ئەنجامدەدا (بۆ نوێژی نیوەڕۆ) هەتاوەکو گەڕایەوە بۆ مەدینە». *(پەلە بکەن لە هاتن بۆ نوێژ ئەنجامدان، پەلە بکەن لە هاتن بۆ سەرکەوتن)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شوێنێک بوو بە ناوى (ئەلئەبتەح:الأبطح) لە ژوورەوەى شاری مەککە، وبیلال هەندێک پاشماوەى ئاوی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری هێنا -صلى اللە علیە وسلم- وخەڵکی دەیانویست بەشێک لەو ئاوەیان بەرکەوێت بۆ ئەوەى بەهۆی ئەو ئاوەوە داوای بەرەکەت لە خواى گەورە بکەن، چونکە هەروەکو ئاشکرایە داواى بەرەکەت کردن لە خواى گەورە بەهۆی شوێنەواری وپاشماوەى شتی بەکارهێنراوی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دروستە وئەمیش تەنها بۆ ئەو ڕێگەپێدراوە لە ئاینی ئیسلامدا، نابێت لە پاش ئەو داواى بەرەکەت لە خواى گەورە بکرێت بەهۆی شوێنەوار وپاشماوەى شتی بەرکارهێنراوی کەسێکی تر. پاشان ئەبو جوحەیفە دەڵێت: چاودێری دەمی بیلالم دەکرد، وبە لای ڕاست وچەپدا ئاوڕی دەدایەوە ودەیووت: (حي على الصلاة ، حي على الفلاح) بۆ ئەوەى خەڵکی گوێیان لەو دوو ڕستە بێت کە ڕێنموێنی کردنی تێدایە بۆ ئامادەبوون بۆ نوێژکردن لە مزگەوت، وپاشان پارچە ڕمێک لە ناخی زەویدا چەقێندرا لە پێشەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەى ببێت بە بەربەست (سوترە) بۆی لە کاتی نوێژدا، بۆ نوێژی نیوەڕۆ دوو ڕکاتی ئەنجامدا، وهەر بەردەوام بوو لە کورتکردنەوەى نوێژە چوار ڕکاتیەکان بۆ دوو ڕکات هەتاوەکو گەڕایەوە بۆ مەدینە چونکە لە سەفەردا بوو.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاو لە نێوان چوارپەلى خێزانەكەیدا دانیشت وهەوڵى لەگەڵدا (جیماعی کرد)؛ ئەوا غوسڵ واجب دەبێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەگەرچی ئاوی لەشگرانیش (مەنیش) دانەبەزێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەگەر پیاو لە نێوان هەر چوار پەلی ئافرەت (دەستەکانى وقاچەکانى) دابنیشێت، وپاشان ئەندامی نێرینەی بکات بە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەتەوە؛ ئەوا خۆشۆردن (غوسڵ کردن) واجب دەبێت بەهۆی لەشگران بوونەوە ئەگەرچیش مەنی دانەبەزێت چونکە تەنها چوونە ناوەوەی ئەندامی نێرینە غوسڵ کردن واجب دەکات.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی ئەنجامدەدا، وهەندێک ئافرەتی ئیماندار ئامادەى نوێژکردنەکە دەبوون، وبە چارشێوەکانیان (عاباکانیان) خۆیان دادەپۆشی وپاشان دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان وکەس نەیانی دەناسی بەهۆی تاریکیەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات هەندێک لە ئافرەتان لە هاوەڵان خۆیان دادەپۆشی بە عابا وچارشێوەکانیان (بە جلە باڵاپۆشەکانیان) وئامادەی ئەنجامدانى نوێژی بەیانی بوون لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە پاش ئەنجامدانى نوێژ دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، وتاریکی شەو تێکەڵی ڕۆشنایی بەیان دەبوو، بەڵام ئەوەى سەیریانی بکردایە نەیانی دەناسی چونکە هێشتا تاریکی شەو لە ئاسماندا مابوو، وئەم فەرموودە ئاماژە کردنی تێدایە بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی لە سەرەتاى کاتدا.
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی سەروەتم بدزێت؟»، سەروەرمان فەرمووی: «سەروەتەکەتی پێمەدە»، (پیاوەکە) ووتی: «ئەی ئەگەر شەڕی دژم کرد؟»، فەرمووی: «تۆیش شەڕ دژی ئەو بکە»، (پیاوەکە) ووتی: «ئەی ئەگەر بمکوژێت؟»، سەروەرمان فەرمووی: «تۆ شەهیدیت»، (پیاوەکە) ووتی: «ئەی ئەگەر من ئەو بکوژم؟»، سەروەرمان فەرمووی: «ئەو لە دۆزەخدایە».
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەپیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی سەروەتم بدزێت؟ پێغەمبەر فەرمووی: پێویست ناكات خۆت بە دەستەوە بدەیت وسەروەتەکەتی پێبدەیت، پیاوەكە ووتی: ئەی ئەگەر شەڕی دژم کرد؟ فەرمووی: ڕێگەپێدراوە تۆیش شەڕ دژی ئەو بکەیت، پیاوەکە ووتی: ئەی ئەگەر بمکوژێت؟ فەرمووی: تۆ شەهیدیت، پیاوەکە ووتی: ئەی ئەگەر من ئەو بکوژم؟ پێغەمبەر فەرمووی: ئەو شایستەیە لە دۆزەخدا سزا بدرێت لە ڕۆژی قیامەتدا.