





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک لە ناو مزگەوتدا بانگی کرد ووتی: ئایا هیچ کەسێک وشترێکی سووری بینیووە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرگیز نەیدۆزیتەوە؛ مزگەوتەکان دروستکراون بۆئەوەى مەبەستی بۆی دروستکراون (واتا: بۆ پەرستن ویادی خواى گەورە دروستکراون نەک بۆ شتی تر)».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە پیاوێک بوو لە ناو مزگەوتدا بانگی دەکرد دەیووت: (ئایا هیچ کەسێک وشترێکی سووری بینیووە؟): داوای لە خەڵکی دەکرد هەرکەسێک وشترە سوورەکەى بینیووە با پێی بڵێت. سەبارەت بەمە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هەرگیز نەیدۆزیتەوە) یان (ﻻ رده الله علیك): هەروەکو لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە؛ واتا خواى گەورە هەرگیز بۆت نەگەڕێنێتەوە. (مزگەوتەکان دروستکراون بۆئەوەى مەبەستی بۆی دروستکراون -واتا: بۆ پەرستن ویادی خواى گەورە دروستکراون نەک بۆ شتی تر-): پاشان هۆکاری ئەم نزاکردنەى ڕوونکردەوە لەسەر ئەم کەسە، ئەویش ئەوەیە: مزگەوت بۆ کاروبار وشتومەکی دونیا وبانگکردن بۆ شتی ونبوو ومامەڵەی کڕین وفرۆشتن دروست نەکراوە، بەڵکو دروستکراون بۆئەوەی مسوڵمانان یادی خواى گەورەی تێدا بکەن وقورئان بخوێنن وفێری ببن وفێری بکەن وفێری زانستە شەرعییەکان بن وکردەوەی تێدا ئەنجام بدەن بۆ قیامەت.
لە موعازی کوڕی ئەنەسی جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دانیشتنی (حیبوە)* لە ڕۆژی جومعەدا لەکاتێک ئیمام (وتاربێژ) وتار دەدات». *(حیبوە: جۆرە دانیشتنێکە سمتی لەسەر زەوی دادەنێت وهەردوو پێیەکانى بەرز دەکاتەوە وبە دەستەکانى دەیانگرێت، نەهی لێکراوە چونکە لەوەیە عەورەت -شەرمگەى- مرۆڤ دەربکەوێت بەهۆی ئەم دانیشتنەوە بە تایبەت ئەگەر مرۆڤ یەک جلی لەبەردا بوو)
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە هەڵوەشاوەتەوە -نەسخ کراوەتەوە- هەروەکو ئەبو داود ئاماژەى پێکردووە، وماناکەى: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دانیشتنی حیبوە* لە ڕۆژی جومعەدا لەکاتێک ئیمام (وتاربێژ) وتار دەدات. (الحِبْوَةِ:حیبوە) : جۆرە دانیشتنێکە سمتی لەسەر زەوی دادەنێت وهەردوو پێیەکانى بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاراستەى سکی وبە دەستەکانى دەیانگرێت، یان خۆی بە پەڕۆیەک یان هەرشتێکی تر دەبەستێتەوە، ئەم جۆرە دانیشتنە نەهی لێکراوە چونکە لەوەیە عەورەت -شەرمگەى- مرۆڤ دەربکەوێت بەهۆی ئەم دانیشتنەوە بە تایبەت ئەگەر مرۆڤ یەک جلی لەبەردا بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە لەبەر دوو هۆکار: 1- لەوەیە ئەم جۆرە دانیشتنە ببێتە هۆی خەوتن؛ بۆیە لە کاتی وتاری جومعەدا دەخەوێت. 2- لەوەیە ئەم جۆرە دانیشتنە ببێتە هۆی با دەرچوون لە نێو سکەوە بەهۆی بەرزکردنەوەى قاچەکان بۆ ئاراستەى سک. 3- هۆکارە بۆ دەرکەوتنی عەورەت؛ چونکە هەندێک خەڵک لەو کاتەدا یەک جلیان لەبەردا لە سەرەوە بۆ خوارەوە، بۆیە ئەگەر بەو شێوەیە دابنیشتایە ئەوا عەورەتی دیار دەبوو، بۆیە نەهی لێکراوە، هەروەکو لە گێڕانەوەى (مسلم) دا هاتووە: (أنَّ رَسولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وَسَلَّمَ نَهَى: وَأَنْ يَحْتَبِيَ في ثَوْبٍ وَاحِدٍ كَاشِفًا عن فَرْجِهِ) واتە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە کە بە شێوەى حیبوە دابنیشێت کاتێک یەک جلی لەبەردایە؛ چونکە عەورەتی دەردەکەوێت)، ئەمە تایبەتە بە کەسێک یەک جلی لەبەردا بێت لە هەموو کاتێکدا. ئیمامی نەوەوی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: ئەم جۆرە دانیشتنە -حیبوە:ئیحتیبا:الاحتباء- خووی عەرەب بوو کاتی دانیشتنەکانیاندا، ئەگەر بەشێک لە عەورەتی دەربکەوێـت ئەوا حەرامە. بەڵام ئەگەر نەترسا لەوەى عەورەتی دەربکەوێت ئەوا ئاساییە؛ چونکە ئەم نەهی کردنە بۆ هۆکارێکی زانراوە بۆیە ئەگەر هۆکارەکە نەمێنێت ئەوا نەهی کردنەکەش نامێنێت، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکی تر لە هەردوو سەحیحەکەدا هاتووە لە عەبادی تەمیمەوە دەڵێت: (رأى رسول الله -صلى الله عليه وسلم- مستلقيًا في المسجد، واضعًا إحدى رجليه على الأخرى) واتە: (پێغەمبەری خودای بینی -صلى اللە علیە وسلم- پاڵی دابووەوە لە نێو مزگەوتەدا، ویەکێک لە پێیەکانى لەسەر ئەوی تر بوو).
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «وریابن لە زۆر سوێند خواردن (بە خواى گەورە) لە کاتی فرۆشتندا، چونکە شتومەکە (دەفرۆشێت) بەڵام (بەرەکەت وپیرۆزی لە داهاتەکە) دەسڕێتەوە (نامێنێت)».
موسلیم گێڕاویەتیەوەماناى فەرموودەکە: ئاگاداری زۆر سوێند خواردن بن لە کاتى کڕین وفرۆشتندا ئەگەر ڕاستگۆش بن؛ چونکە زۆر سوێند خواردن هۆکارە بۆ درۆکردن، بۆ نمونە دروست نییە مرۆڤ بڵێت: والله بە سەد کڕیم ئەگەرچیش ڕاست بکات، وئەگەر بە سەد نەیکڕی بێت وبە هەشتا بێت ئەوا ئەمە ترسناکترە، چونکە لێرەدا بە درۆوە سوێندی خوارد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەمە کردووە، وباسی ئەوەى کردووە کە سوێندخواردن لە کڕین وفرۆشتندا هۆکارە بۆ کڕین یان فرۆشتنی شتومەک، پاشان خواى گەورە بەرەکەت وپیرۆزی لەو شتومەکە یان داهاتە ناهێڵێت؛ چونکە ئەمە دەستکەوتە -داهاتە- لەسەر سەرپێچیکردنی فەرمانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بنیات نراوە وسەرپێچیکردنی فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو سەرپێچیکردنی فەرمانى خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە سوور بێت لەسەر ئەوەى سوێندەکەى جێبەجێ بکات کە بەهۆیەوە خێزانەکەى زیانیان پێدەگات، ئەمە تاوانێکی گەورەترە لای خواى گەورە، لەوەى ئەگەر سوێندەکەى بشکێنێت وکەفارەتەکەى بدات لەکاتێکدا خواى گەورە (کەفارەتەکەی) لەسەر فەرز کردووە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریواتاى فەرموودەکە: کاتێک مسوڵمان سوێندێک دەخوات سەبارەت بە خێزانەکەى وتووشی زیان بن ئەگەر سوێندەکە نەشکێنێت، ولە پەشیمان بوونە لە سوێندەکە هیچ سەرپێچیەکی فەرمانى خواى گەورەی تێدا نەبێت، ولە پاش ئەمە هەر بەردەوام بێت لەسەر سوێندەکەى؛ ئەوا ئەمە گوناهێکی گەورەترە لە کەفارەتدان وگەڕانەوە لە سوێندەکە، چونکە پێویستە لەسەری کەفارەت -کفارة الیمین- بدات کە خواى گەورە لەسەری فەرز کردووە وبەردەوام نەبێت لەسەر سوێندەکەى، ئەگەر شکاندنی سوێندەکەى هیچ تاوانێکی تێدا نەبێت، بەڵکو بەردەوام بوونی لەسەر سوێندەکەى گوناهێکی گەورەیە، چونکە زیانی هەیە بۆ سەر خێزان، وخواى گەورە لەم بابەتەدا ئاسانکاری کردووە بۆ بەندەکان لە شەریعەتەکەیدا، ولە فەرموودەیەکدا هاتووە لە (البخاري) و (مسلم)دا: ((إذا حلفت على يمين فرأيت غيرها خيراً منها، فأت الذي هو خير، وكفر عن يمينك) واتە: (ئەگەر سوێندی ڕاستت خوارد وبینیت جگە لە سوێندەکە باشترە جێبەجێ بکرێت، ئەوە ئەنجامبدە کە خێرترە، وکەفارەتی سوێندەکەت بدە).
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەو کەسەی کە دەچێتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) لەکاتی سووڕی مانگانەیدا، فەرمووی: «خێر دەکات بە دینارێک یان نیو دینار».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا کەفارەتی ئەو کەسە باسدەکات کە جیماع لەگەڵ هاوسەرەکەى دەکات لە کاتێک لە سووڕی مانگانەدایە، وکەفارەتەکەش بریتیە لە: خێرکردن بە دینارێک یان نیو دینار، ولەم فەرموودەیەوە دەردەکەوێت کە جیماع کردن لەگەڵ ئافرەتێک لە سووڕی مانگانەدا بێت حەرامە چونکە کەفارەتی لەسەر دانراوە، وهەروەها بەڵگەیشە هەرکەسێک ئەم کارەی کرد دەبێت خێر بکات وەکو کەفارەتێک بەرامبەر کردنی ئەم تاوانە.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جولەکە ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سوڕی مانگانە بووایەن خواردنیان لەگەڵیان نەدەخوارد، ولە خانووەکان لەگەڵیان نەدەمانەوە، هاوەڵانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد (سەبارەت بە ئەمە)؛ خواى گەورە (ئەم ئایەتەى) دابەزاند: {وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ} [البقرة:222] واتە: {وە پرسیارت لێدەکەن دەربارەی سووڕی مانگانە (حەیز) بڵێ ئەوە ئازارە کەواتە دوور بکەونەوە لە ھاوسەرەکانتان لە کاتی سووڕی مانگانەدا}، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (اصْنَعُوا كلَّ شيء إلا النكاح) واتە: (هەموو شتێک بکەن جگە لە جیماع کردن). ئەمە گەیشت بە جولەکە، ووتیان: ئەم پیاوە هیچ شتێکی نەهێشتووەتەوە کە پێچەوانەى ئێمە نەبێت تێیدا، ئوسەیدی کوڕی خوزەیر وعەبادی کوڕی بیشر هاتن ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ئاوا وئاوا دەڵێن، ئایا جیماعیان لەگەڵدا بکەین؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی گۆڕا هەتاوەکو پێمان وابوو لێیان توڕەیە، بۆیە دەرچوون، کاتێک شیر وەکو دیاری هێنرا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کرد بانگ بکرێن وئەوانیش لە شیرەکەیان خواردەوە، بۆیە زانیان کە لێیان توڕە نییە.
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەی فەرموودەکە: (جولەکە ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سوڕی مانگانە بووایەن خواردنیان لەگەڵیان نەدەخوارد): واتا جولەکەکان خواردنیان نەدەخواردەوە لەگەڵ ئافرەتێک تووشی سووڕی مانگانە هاتبێت، ولەو پەرداخانەى ئەو ئافرەتانە لێیان دەخواردەوە؛ پیاوەکانى جولەکە لێیان نەدەخواردەوە وبەهەمان شێوە بۆ دەوری -قاپەکانیش-؛ چونکە باوەڕیان وابوو پیسن وئارەقەکەیان پیسە. (ولە خانووەکان لەگەڵیان نەدەمانەوە): واتا تێکەڵیان نەدەبوون و لەگەڵیان دانەدەنیشتن، وجولەکەکان ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سووڕی مانگانە بووایە لە ماڵەکانیان دەریان دەکردن، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە: (أن اليهود كانت إذا حاضت منهم المرأة أخرجوها من البيت) [رواه أبو داود] واتە: (جولەکەکان ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سووڕی مانگانە بووایە لە ماڵەکانیان دەریان دەکردن). (هاوەڵانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد): واتا کاتێک هاوەڵان حاڵی جولەکەیان زانی سەبارەت بە دوورکەوتنە لە ئافرەتەکانیان لە کاتی سووڕی مانگانەدا پرسیاریان سەبارەت بە ئەم بابەتە کرد، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: {وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ} [البقرة:222] واتە: {وە پرسیارت لێدەکەن دەربارەی سووڕی مانگانە (حەیز) بڵێ ئەوە ئازارە کەواتە دوور بکەونەوە لە ھاوسەرەکانتان لە کاتی سووڕی مانگانەدا}، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (اصْنَعُوا كلَّ شيء إلا النكاح) واتە: (هەموو شتێک بکەن جگە لە جیماع کردن)، بۆیە لە شەریعەتدا تێکەڵ بوونیان وخواردن وخواردنەوە لەگەڵیان ودەستلێدان وخەوتن لەگەڵ ئەو ئافرەتانەى تووشی سوڕی مانگانە بوون هەموو ئەمانە دروستە، هەموو شتێک دروستە جگە لە جووتبوون نەبێت لەگەڵیدا لە پێشەوە، وهەروەکو زانراوە چوونە لای ئافرەت لە پاشەوە -کۆمیەوە- حەرامە. وسەبارەت بە فەرموودەکە: (هەموو شتێک بکەن جگە لە جیماع کردن)؛ ڕاڤەکردنی گشتگیری ئایەتەکەیە چونکە لە ئایەتەکەدا وا دەردەکەوێت تێکەڵ بوون وخواردن وخواردنەوە وئەوانى تر دەگرێتەوە بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە مەبەست تەنها وازهێنانە لە جیماع کردن. (ئەمە گەیشت بە جولەکە): واتا ئەم هەواڵە گەیشت بە جولەکە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگەى داوە بە هاوەڵان هەموو شتێک بکەن لەگەڵ خێزانەکانیان لە کاتی سووڕی مانگانەیاندا جگە لە جووتبوون نەبێت. (ووتیان: ئەم پیاوە هیچ شتێکی نەهێشتووەتەوە کە پێچەوانەى ئێمە نەبێت تێیدا): واتا ئەگەر ببینێت ئێمە کردەوەیەک دەکەین؛ ئەو پێچەوانەى ئێمە ڕێنموێنی دەکات بە کردەوە کردن، وسوورە لەسەر ئەوەى لە هەموو شتێکدا پێچەوانەى ئێمە بێتەوە. (ئوسەیدی کوڕی خوزەیر وعەبادی کوڕی بیشر هاتن ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ئاوا وئاوا دەڵێن، ئایا جیماعیان لەگەڵدا بکەین؟): واتا هەردوویان ئەو باسەیان بۆی هێنا کە جوولەکە ووتیان کاتێک زانیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێچەوانەى ئەوان فەرمانی کردووە، پاشان هەردوویان -ڕەزاى خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕێگەپێدان بە جووتبوونیش بۆئەوەى پێچەوانەى جولەکە ببنەوە لە هەموو شتێکدا، واتا: ئەگەر لەو شتانەى ئەوان لەسەر خۆیان قەدەغەیان کردووە لە نێوان ئەوانەیش جیماع کردن، ئێمە لە هەموو ئەوانەدا پێچەوانەی ئەوان دەبینەوە جگە لە جیماع کردن نەبێت؛ ئەی بۆچی جیماعیش نەکەین بۆئەوەى بە تەواوەتی پێچەوانەى ئەوان بینەوە لە هەموو شتێکدا؟. (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی گۆڕا): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕازی نەبوو لەسەر ئەم ئیجتیهادەیان -کۆششەیان- بەڵکو توڕە بوو وئەمیش لە ڕووی دیار بوو؛ چونکە قسەکەیان پێچەوانەى شەریعەتە، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَٱعْتَزِلُوا۟ ٱلنِّسَآءَ فِى ٱلْمَحِيضِ} [البقرة:222] واتە: {کەواتە دوور بکەونەوە لە ھاوسەرەکانتان لە کاتی سووڕی مانگانەدا}، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە لە ئەم ئایەتەدا مەبەست لە وازلێهێنان ودوورکەوتنەوە لێرەدا دوورکەوتنەوەیە لە جیماع کردنیان، وڕێگەپێدراو نییە ومافى ئەوەتان نییە لە کاتی سووڕی مانگانەدا جیماعیان لەگەڵدا بکەن. (هەتاوەکو پێمان وابوو لێیان توڕەیە): واتا توڕە بوو لێیان بەهۆی قسەکەیانەوە. (بۆیە دەرچوون، کاتێک شیر وەکو دیاری هێنرا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کرد بانگ بکرێن وئەوانیش لە شیرەکەیان خواردەوە): کاتێک هەردوویان دەرچوون کەسێک دیاریەکی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا کە شیر بوو، کاتێک خاوەن دیاریەکە هاتە ژوورەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد بۆئەوەى بانگی ئەو دوو هاوەڵە بکات، کاتێک هاتن شیری پێیاندا بۆئەوەى هەست بە دڵ شکاندن نەکەن بەهۆی ئەو قسەیانەوە و بۆئەوەى بزانن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەرمونیانە بەرامبەریان ولێیان ڕازییە. (بۆیە زانیان کە لێیان توڕە نییە): چونکە ئەوان لە نیەت باشی خۆیان ئەم قسەیان کرد، وتوڕەییەکەى لەسەریان بەردەوام نەبوو بەڵکو پاش ماوەیەکی کەم نەما، وئەمیش لە نیشانەى ڕەوشت جوانی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- ونەرم ونیان بوونیەتی بەرامبەر هاوەڵانی -ڕەزاى خوایان لێبێت-.
لە حەمنەى کچی جەحشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە زۆری وبۆ ماوەیەکی درێژ تووشی سوڕی مانگانە دەبووم، هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى داواى فەتواى لێبکەم ومەسەلەکەى پێ بڵێم، بینیم لە ماڵی زەینەبی کچی جەحشە، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، من ئافرەتێکم بە زۆری وبۆ ماوەیەکی درێژ تووشی سوڕی مانگانە -حەیز- دەبم، چی دەڵێی سەبارەت بە ئەمە؟ قەدەغەى لێکردووم لەوەى نوێژ بکەم وڕۆژوو بگرم، فەرمووی: «پێشنیار دەکەم لۆکە بەکاربهێنیت، چونکە (شوێنەواری) خوێن ناهێڵێت ولایدەبات»، ووتی: لە ئەوە زیاترە، فەرمووی: «کەواتە جلێک بەکاربهێنە»، ووتی: لە ئەوە زیاترە؛ بە چڕی خوێنی زۆر دێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دوو فەرمانت پێدەکەم، هەرکامیان جێبەجێ بکەیت بەسە بۆت وجێگای ئەوی تر دەگرێتەوە، بەڵام تۆ باشتر دەزانى ئەگەر تۆ ئەوەندە بەهێزیت جێبەجێیان بکەیت»، پێی فەرموو: «ئەمە ئازارێکە لە شەیتانەوە، تووشی سوڕی مانگانە دەبیت شەش یان حەوت ڕۆژ بە پێی زانستی خواى گەورە، پاشان خۆت بشۆ -غوسڵ دەربکە- هەتاوەکو ئەگەر بینیت پاک وخاوێنیت، بیست وسێ یان بیست چوار ڕۆژ نوێژ بکە وڕۆژوو بگرە (ڕۆژووی سونەت ئەگەر ویستی)، ئەمە بەسە، ئەمە ئەنجامبدە هەموو مانگێک هەروەکو چۆن ئافرەتان تووشی سووڕی مانگانە دەبن وپاک دەبنەوە لە کاتى سووڕی مانگانە وپاک بوونەوەیان، وئەگەر توانیت نوێژ نیوەڕۆ دوا بخەیت ونوێژی عەسر لە سەرەتای کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت؛ خۆت دەشۆیت هەردوو نوێژەکە (نیوەڕۆ وعەسر) کۆ دەکەیتەوە -جەمعیان دەکەیت لە کاتی نوێژی عەسردا-، ونوێژی مەغریب دوا بخەیت؛ ونوێژی عیشا لە سەرەتای کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، پاشان خۆت دەشۆیت و(نوێژی مەغریب وعیشا) کۆ دەکەیتەوە -جەمعیان دەکەیت لە کاتى نوێژی عیشادا-؛ ئەوا ئەمە ئەنجام بدە، وخۆت دەشۆیت بۆ نوێژی بەیانی؛ ئەمەیش ئەنجام بدە، وڕۆژوو بگرە ئەگەر توانیت»، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی «لە هەردوویاندا ئەمەی کۆتایان لە لای من پەسەندترە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: (لە حەمنەى کچی جەحشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بە زۆری وبۆ ماوەیەکی درێژ تووشی سوڕی مانگانە دەبووم): واتا خوێنی زۆری لێوە دەهات لە سووڕی مانگانەدا، وبۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبوو بە چڕی وبەهێزی لە کاتی دەرچوونیدا. (هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى داواى فەتواى لێبکەم ومەسەلەکەى پێ بڵێم)، پاشان هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى پرسیاری لێبکات سەبارەت بە حوکمی شەرعی وئەوەى لەسەری واجبە. دەڵێت: (ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، من ئافرەتێکم بە زۆری وبۆ ماوەیەکی درێژ تووشی سوڕی مانگانە -حەیز- دەبم، چی دەڵێی سەبارەت بە ئەمە؟ قەدەغەى لێکردووم لەوەى نوێژ بکەم وڕۆژوو بگرم): واتا بەهۆی ئەم خوێنە دەرچووە ناتوانێت نوێژ بکات وڕۆژوو بگرێت چونکە پێی وایە خوێنی سووڕی مانگانەیە، چونکە لە ڕووکەشدا بەو شێوەیە دیارە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوونکردەوە کە ئەم خوێنە بەم شێوە وسیفەتە بەهۆی ئازارێکی (لێدانێکی) شەیتانەوە وخوێنی سووڕی مانگانە -حەیز- نییە. فەرمووی:(پێشنیار دەکەم لۆکە بەکاربهێنیت، چونکە -شوێنەواری- خوێن ناهێڵێت ولایدەبات): واتا لۆکە بەکاربهێنە؛ ئەمیش بەوەى لەسەر دامێنی -ئەندامی زاوزێی- دای بنێت، وبە توندی بیبەستێتەوە بۆئەوەى نەهێڵێت خوێنەکە دەربچێت وبوەستێت. (ووتی: لە ئەوە زیاترە): واتا ئەو خوێنەى دەردەچێت زۆر وچڕە وناتوانرێت بەهۆی لۆکەوە ڕێگری لە ئەوە بکرێت. (فەرمووی: کەواتە جلێک بەکاربهێنە): پارچە جلێک یان قوماشێک بخەرە سەر جلەکە بۆئەوەى ئەستوور بێت ونەهێڵێت خوێنەکە دەربچێت. (ووتی: لە ئەوە زیاترە؛ بە چڕی خوێنی زۆر دێت): واتا بە چڕی وزۆری خوێنی لێوە دێت، نە بە لۆکە ونە بە جل ناوەسێت؛ چونکە زۆر وچڕە. (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: دوو فەرمانت پێدەکەم): واتا دوو حوکمت پێ دەڵێم بەم شێوەیەن: 1- خۆشۆردن بۆ هەموو نوێژێک. 2- بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر یەک جار خۆی بشوات، بۆ نوێژی مەغریب وعیشا یەک جار خۆی بشوات، وبۆ نوێژی بەیانیش یەک جار خۆی بشوات؛ بەم شێوەیە سێ جار بۆ نوێژەکان خۆی دەشوات. (هەرکامیان ئەنجام بدەیت بەسە بۆت وجێگای ئەوی تر دەگرێتەوە): واتا بژاردە لە لای خۆتە بۆ دیاریکردنی یەکێک لەم دوو حوکمە. (بەڵام تۆ باشتر دەزانى ئەگەر تۆ ئەوەندە بەهێزیت جێبەجێیان بکەیت): واتا ئەگەر دەتوانیت جێبەجێیان بکەیت؛ یەکەم یان دووەم، ئەوا هەرکامیان هەڵبژێریت بژاردە لای خۆتە. (پاشان پێی فەرموو: ئەمە ئازارێکە لە شەیتانەوە): واتا شەیتان ڕێگایەکی دۆزیوەتەوە بۆئەوەى دینداری ونوێژەکەى وپاکێتی لێ تێکبدات، هەتاوەکو وای لێهاتووە سووڕی مانگانەى لەبیر چووەتەوە، ئەمیش وەکو ئازار ولێدانێکە لە شەیتانەوە، وهیچ ڕێگرێک نییە لەوەى دەمارێک هەبێت بە ناوى (العَاذِل:ئەلعازیل) هەروەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە: (فاطمة بنت أبي حُبيش -رضي الله عنها- في قولها :" إني امرأة استحاض فلا أطهر أفأدع الصلاة؟ قال: لا إنما ذلك عِرْق، وليس بحيض) واتە: (فاتیمەى کچی ئەبی حوبەیش -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: من ئافرەتێکم تووشی سووڕی مانگانە دەبم؛ پاک نابمەوە بۆیە واز لە نوێژکردن بهێنم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نەخێر، ئەوە دەمارێکە، وسووڕی مانگانە نییە). ئەمیش ماناى ئەوەیە شەیتان تووشی ئازاری دەکات ولێی دەدات هەتاوەکو دەمارەکە بریندار بوو وخوێنی لێوە دەرچوو، وا دیارە ئازاردان ولێدانێکی ڕاستەقینەیە؛ چونکە هیچ ڕێگرێک نییە لەوەى بەم مانایە لێک نەدرێتەوە. (تووشی سوڕی مانگانە دەبیت شەش یان حەوت ڕۆژ ): واتا واز لە نوێژکردن وڕۆژووگرتن بهێنە بۆ ماوەى شەش یان حەوت ڕۆژ، ئەمیش بە پێی ئەوەى زۆرینەى سووڕی مانگانەى ئافرەتان حەوت ڕۆژە، بەکارهێنانى -یان:أو- لێرەدا بۆ گومان نییە بەڵکو بۆ جۆرە، چونکە هەندێک ئافرەت شەش ڕۆژ تووشی سووڕی مانگانە دەبێت، وهەندێکی تر حەوت ڕۆژ بۆیە پێویستە بگەڕێتەوە بۆ خووی ئافرەتە نزیکە هاوتەمەنەکانی لەم بابەتەدا یان ئەو ئافرەتانەى حاڵەتی لاشەیان لە ئەو نزیکە. (بە پێی زانستی خواى گەورە): واتا لە حوکمی خواى گەورە وشەریعەتەکەیدا. (پاشان خۆت بشۆ -غوسڵ دەربکە- هەتاوەکو ئەگەر بینیت پاک وخاوێنیت، بیست وسێ یان بیست چوار ڕۆژ نوێژ بکە وڕۆژوو بگرە -ڕۆژووی سونەت ئەگەر ویستی-، ئەمە بەسە ): واتا ئەگەر شەش یان حەوت ڕۆژ تێپەڕ بوو پێویستە خۆت بشۆیت لە سووڕی مانگانە، پاشان بیست وسێ یان بیست وچوار ڕۆژ دەمێنێتەوە ڕۆژانى پاکبوونەوەن، هەموو ئەو کردەوانە ئەنجامبدە کە ئافرەتە پاکەکان ئەنجامی دەدەن لە نوێژ وڕۆژوو، ئەمە بەسە بۆت. (ئەمە ئەنجامبدە هەموو مانگێک هەروەکو چۆن ئافرەتان تووشی سووڕی مانگانە دەبن وپاک دەبنەوە لە کاتى سووڕی مانگانە وپاک بوونەوەیان): واتا تووشی سووڕی مانگانە دەبیت وەکو هەموو ئافرەتێک؛ شەش یان حەوت ڕۆژ، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە، وماوەى پاکبوونەوەت بەهەمان شێوەیە وەکو ئافرەتان؛ بیست وسێ یان بیست وچوار ڕۆژ. (وئەگەر توانیت نوێژ نیوەڕۆ دوا بخەیت ونوێژی عەسر لە سەرەتای کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت؛ خۆت دەشۆیت هەردوو نوێژەکە -نیوەڕۆ وعەسر- کۆ دەکەیتەوە -جەمعیان دەکەیت لە کاتی نوێژی عەسردا-، ونوێژی مەغریب دوا بخەیت؛ ونوێژی عیشا لە سەرەتای کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت، پاشان خۆت دەشۆیت و-نوێژی مەغریب وعیشا- کۆ دەکەیتەوە -جەمعیان دەکەیت لە کاتى نوێژی عیشادا-؛ ئەوا ئەمە ئەنجام بدە، وخۆت دەشۆیت بۆ نوێژی بەیانی؛ ئەمەیش ئەنجام بدە، وڕۆژوو بگرە ئەگەر توانیت): واتا ئەگەر توانیت ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆ دوابخەیت بۆ کۆتا ماوەی ونوێژی عەسر لە سەرەتای کاتی خۆی ئەنجام بدەیت، وهەروەها ئەنجامدانى نوێژی مەغریب دوابخەیت بۆ کۆتا ماوەی ونوێژی عیشا لە سەرەتای کاتی خۆی ئەنجام بدەیت؛ ئەوا ئەمە جێبەجێ بکە وئەمیش لە لای زانایان بە کۆکردنەوەى نوێژەکان -الجمع الصُّورِيَّ- ناسراوە، بەڵام بۆ نوێژی بەیانی: یەک جار خۆی دەشوات، ئەگەر ئەمەى توانی؛ ئەنجامی دەدات، بۆیە: ئەو ئافرەتەی تووشی ئیستیحازە* دەبێت سێ جار خۆی دەشوات، بۆ نیوەڕۆ وعەسر؛ یەک جار، وبۆ مەغریب وعیشا؛ یەک جار، وبۆ بەیانی یەک جار، وبەو شێوەیەی باسکراوە نوێژەکان کۆدەکاتەوە -جەمعیان دەکات- کە ناسراوە بە -الجمع الصُّورِيَّ-. (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە هەردوویاندا ئەمەی کۆتایان لە لای من پەسەندترە): ئەمەى کۆتا خۆشەویستتر وباشترە لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر، نوێژی مەغریب وعیشا کۆدەکاتەوە، ونوێژی بەیانی لە کاتی خۆیدا دەکات؛ بۆیە سێ جار خۆی دەشوات بۆ ئەنجامدانى نوێژە کۆکراوەکان -جەمعەکان- دوو جار وبۆ نوێژی بەیانی یەک جار، وهەروەها ئاسانترە لەوەی یەکەم بۆ سەر ئافرەتێک تووشی ئەم حاڵەتە بێت.بەڵام حاڵەتی یەکەم: خۆشۆردن بۆ هەموو نوێژێک بە دەق نەهاتووە لەم فەرموودەیەدا بەڵام لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە: (إن قَوِيت فاغتسلي لكل صلاة وإلا فاجْمَعي بين الصلاتين بغسل واحد) [رواه أبي داود] واته: (ئەگەر توانیت خۆت بشۆیت بۆ ئەنجامدانى هەموو نوێژێک -ئەوا ئەنجامی بدە-؛ ئەگەر نا دوو نوێژ کۆبکەرەوە -جەمع بکە- بە یەک خۆشۆردن)، بێگومان ئەم گێڕانەوەیە چوار نوێژە فەرزەکەى تر دەگرێتەوە جگە لە نوێژی بەیانی، واتا سێ جار خۆی دەشوات. وئاشکرایە کە خۆشۆردن بۆ هەموو نوێژێک قورس وناڕەحەتە بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەمەی کۆتایان لە لای من پەسەندترە)؛ واتا لە لای من باشتر وخۆشەویستترە چونکە ئاسانترە لەسەر ئافرەتی مسوڵمان لە ئەوەى یەکەم. *(ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە کە تووشی هەندێک ئافرەت دەبێت ولە پاش تەواوبوونی کاتی سووڕی مانگانەوە -کاتی حەیزەوە- هەر بەردەوام دەردەچێت، واتا هیچ پەیوەندییەکی نییە بە سووڕی مانگانەوە)
لە ئەسمائی کچی عومەیسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم ئەی پێغەمبەری خودا، فاتیمەى کچی حوبەیش تووشی ئیستیحازە* هاتووە لە ئەوەندە وئەوەندەوە ونوێژی نەکردووە لەو کاتەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سبحان الله، ئەمە لە شەیتانەوەیە؛ با لە نێو تەشتی (ئاوەکەدا) دابنیشێت، ئەگەر زەردی بینی لەسەر ئاوەکە؛ با خۆی بشوات بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی مەغریب وعیشا بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی بەیانی بە یەک خۆشۆردن، ولە نێوانیان دەستنوێژ بگرێتەوە (ئەگەر ویستی)». *(ئیستیحازە: واتە دەرچوونی خوێن وبەردەوام بوونی لە پاش ڕۆژانی ئاسایی سووڕی مانگانە)
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەفاتیمەى کچی حوبەیش تووشی ئیستیحازە* بوو، وئەمە بووە هۆی ئەوەى نوێژ نەکات بۆ ماوەیەکی زۆر. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (سبحان الله): ئەمیش لە ڕوانگەى سەرسوڕمان بونەوە، واتا: -صلى اللە علیە وسلم- بەلایەوە سەیر بوو کە نوێژنەکات بۆ ئەو ماوە درێژە، هەرچەندە خوێنەکەش خوێنی سووڕی مانگانە نییە، بەڵکو ئەوە ئازاردنێکە لە شەیتانەوەیە؛ (با لە نێو تەشتی -ئاوەکەدا- دابنیشێت، ئەگەر زەردی بینی لەسەر ئاوەکە): پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کرد بۆ جیاکردنەوەى سووڕی مانگانە لە ئیستیحازە، ئەویش ئەوەیە دابنیشێت لە نێو تەشتێک ئاودا ئەگەر زەردی بینی لە سەرووی ئەو ئاوەى لە نێوی دانیشتووە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى پاکبووەتەوە لە سووڕی مانگانە؛ چونکە خوێنی سووڕی مانگانە ڕەش وچڕە، وجگە لەمە خوێنی ئیستیحازەیە. (با خۆی بشوات بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی مەغریب وعیشا بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی بەیانی بە یەک خۆشۆردن): واتا ئەگەر زەردی بینی لەسەر ئاوەکە، ئەوا با لە شەو وڕۆژێکدا سێ جار خۆی بشوات، بۆ نیوەڕۆ وعەسر یەک جار، وبۆ مەغریب وعیشا یەک جار، وبۆ بەیانیش یەک جار. (ولە نێوانیان دەستنوێژ بگرێتەوە -ئەگەر ویستی-): واتا ئەگەر بیەوێت لە نێوان نوێژە فەرزەکان نوێژی تر بکات؛ ئەوا دەبێت جارێکی تر دەستنوێژ نوێ بکاتەوە، چونکە دەستنوێژی شکاوە بۆیە دەبێت تەنها دەستنوێژ نوێ بکاتەوە وخۆی ناشوات؛ چونکە خۆشۆردن تایبەتە بە پێنج نوێژە فەرزەکە، وئەم خۆشۆردنە موستەحەبە -سونەتە- واتا باشتر وایە ئەنجامبدرێت و واجب نییە هەروەکو لە فەرموودەکانى تردا هاتووە. *(ئیستیحازە: واتە دەرچوونی خوێن وبەردەوام بوونی لە پاش ڕۆژانی ئاسایی سووڕی مانگانە)
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی پێم بەخشراوە بە هیچ یەکێک لە پێغەمبەران نەبەخشراوە»، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوە چییە؟ فەرموو: «بە ترساندن سەرخراوم (ترس خستنە نێو دڵی دوژمن پێش ڕووبەڕووبونەوەیان)، وکلیلەکانى زەویم پێبەخشراوە، وناونراوم ئەحمەد، وخاکی سەر زەوی کراوە بە پاککەرەوە بۆ من (بۆ تەیەموم کردن)، وئومەتەکەم کراوە بە باشترین ئومەت».
ئەحمەد گێڕاویەتیەوە(ئەوەی پێم بەخشراوە بە هیچ یەکێک لە پێغەمبەران نەبەخشراوە): هەموو یەکێک لەمانەى کە باسکراوە پێشتر نەدراوە بە هیچ کەسێکی تر. (بە ترساندن سەرخراوم -ترس خستنە نێو دڵی دوژمن پێش ڕووبەڕووبونەوەیان-): واتا دوژمنەکان لێم دەترسن، وئەمیش بووەتە هۆی پچڕانی دڵی دوژمنەکان ولاوازبوونی هێزیان وپەرتەوازەکردنی کۆبوونەوەیان. (وکلیلەکانى زەویم پێبەخشراوە): واتا ئەو هۆکارانەى پێبەخشراوە کە دەبێتە هۆی کردنەوەى داخراوەکان ئەوانەى سەخت وناڕەحەتە گەیشتن پێیان. (زەوی): لێرەدا ئاماژەیە بۆ پەیمانی خواى گەورە بەوەى خاک و وڵاتان فەتح وڕزگار بکرێن وبێنە ژێر ئاڵای ئیسلامەوە. (وناونراوم ئەحمەد): پێش ئەو هیچ کەسێک ناونەنراوە بە -ئەحمەد:أحمد- ئەمیش بۆئەوەى خواى گەورە پەیامەکەى بپارێزێت لە گومانى دڵە لاوازەکان چونکە ئەو وەسفکراوە بە -ئەحمەد- لە کتێبەکانى پێشوودا. (وخاکی سەر زەوی کراوە بە پاککەرەوە بۆ من -بۆ تەیەموم کردن-): لە کاتی دەستنەکەوتنی ئاودا -یان نەتوانرێت بەکاربهێنرێت بەهۆی هەر هۆکارێکی ترەوە-.