





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەڵمەتێکدا ئێمەى نارد وفەرمووی: «ئەگەر فڵان وفڵانتان دۆزیەوە» دوو پیاو بوو لە قوڕەیش وناویانی هێنا، -وفەرمووی-: «بیانسووتێنن»، پاشان کاتێک ویستمان دەربچین پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من فەرمانم پێتانکرد بەوەى فڵان وفڵان بسوتێنن، وتەنها خواى گەورە بە ئاگر سزا دەدات، ئەگەر ئەوانتان دۆزیەوە بیانکوژن».
بوخاری گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەڵمەتێکدا کۆمەڵێکی نارد بۆئەوەى بەرامبەر دوژمن بجەنگن، وفەرمانى پێیانکرد ئەگەر دوو کەسی دیاریکراویان بینی لە قوڕەیش وناویانی هێنا؛ بیانسووتێنن، پاشان پێش ئەوەى بکەونە ڕێ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: من فەرمانم پێتانکرد بەوەى فڵان وفڵان بسوتێنن، وتەنها خواى گەورە بە ئاگر سزا دەدات، ئەگەر ئەوانتان دۆزیەوە بیانکوژن.
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا، دەرچوو بۆئەوەى پێویستیەکی جێبەجێ بکات، حومڕەیەکمان بینی (جۆرێکە لە باڵندە) ودوو بێچووى لەگەڵدا بوو، دوو بێچووەکەیمان برد، باڵندەکە گەڕایەوە وباڵەکانى دەدا بەیەکدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: «کێ ئەمەى ناڕەحەت کردووە بەهۆی بردنی بێچووەکانى؟ بێچووەکانى بۆ بگەڕێننەوە»، وشوێنی مێروولەکانى بینی کە سوتێنرا بوو لە لایەن ئێمەوە، فەرمووی: «کێ ئەمەی سووتاند؟»، ووتمان: ئێمە، فەرمووی: «نابێت هیچ کەسێک سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر پەروەردگاری ئاگر نەبێت».
(أبو داود) ڕیوایەتی كردووەعبد اللەی كوری مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆئەوەى پێویستیەکی جێبەجێ بکات، هاوەڵان باڵندەیەكی حومڕەیان بینی، حومڕە جۆرێکە لە باڵندە، ودوو بێچووى لەگەڵدا بوو، ئەوان دوو بێچووەکەیان برد، باڵندە حومڕەکە باڵەکانى دەدا بەیەکدا لە ترسی ئەوەی بێچووەكانی لە دەستداوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: کێ ئەمەى دڵتەنگ كردووە وترساندوویەتی بە بردنی بێچووەكانی؟ پاشان فەرمانی كرد بێچووەكانی بۆ بگەڕێندرێتەوە. پاشان گوندێكی مێروولەکانى بینی کە سوتێنرا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: کێ ئەمەی سووتاند؟ هەندێك لە هاوەڵان ووتیان: ئێمە. پێیانی فەرموو: نابێت هیچ کەسێک زیندەوەرێك سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر خوڵقێنەری ئاگر نەبێت.
لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەرامبوونی ئافرەتانى موجاهیدەکان لەسەر نەڕۆیشتووان (بۆ جیهاد) وەکو حەرامبوونی دایکیانە لەسەریان، هەر پیاوێک لەوانەى نەڕۆیشتوون (بۆ جیهاد) کاتێک سەرپەرشتی خێزانى پیاوێک لە موجاهیدەکان دەکات، وخیانەتیان لێبکات لە خێزانیاندا ئەوا دەوەستێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش موجاهیدەکە، وئەویش (موجاهیدەکە) لە چاکەکانى دەبات هەتاوەکو ڕازی دەبێت»، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاوڕی بۆ لامان دایەوە فەرمووی: «ئایا گومانتان چییە (هیچ شتێک جێدەهێڵێت -لە چاکەکان-)؟».
موسلیم گێڕاویەتیەوەبنچینە ئەوەیە ئافرەت حەرامە لەسەر پیاوانى بیانی وئەم حەرامبوونەش زیاترە سەبارەت بە خێزانەکانى موجاهیدەکان ئەوانەى کە دەرچوون لە پێناو خواى گەورە بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناوى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- وئافرەتەکانیان لە پاش خۆیان جێهێشتووە، ومتمانەیان بە ئەوانە هەیە کە ماونەتەوە بۆئەوەى وەکو سپاردە بیانپارێزن لە شەڕی خراپەکاران. بۆیە واجبە لەسەر ئەوانەى کە دەرنەچوون بۆ جیهاد لە پێناو خواى گەورە؛ شەرەف وناوبانگی ئەو ئافرەتانە ومێردەکانیان بپارێزن ونەبنە هۆی تانەدان لە شەرەف وناوبانگیان، نە بە تەنها مانەوە لەگەڵ ئەو ئافرەتانە ونە بە نەزەرکردن وسەیر کردنیان ونە بە قسەی ناڕەوا ودوور لە ڕەوشتی بەرز؛ چونکە ئەوان حەرامن لەسەریان هەروەکو حەرامبوونی دایکیان لەسەریان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە پێویستە مرۆڤ ئەوەى لەسەریەتی بەرامبەریان لە جێبەجێکردنی پێداویستیەکانیان وچاودێری کردنیان وپاراستنیان وگەیاندنی خێر وچاکە بۆیان ولابردنی زیان لەسەریان ونابێت خیانەت لەو موجاهیدانە بکات یان هەوڵبدات بکەوێتە نێو کارێکی حەرامەوە. -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (هەر پیاوێک لەوانەى نەڕۆیشتوون -بۆ جیهاد- کاتێک سەرپەرشتی خێزانى پیاوێک لە موجاهیدەکان دەکات، وخیانەتیان لێبکات لە خێزانیاندا ئەوا دەوەستێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش موجاهیدەکە، وئەویش -موجاهیدەکە- لە چاکەکانى دەبات هەتاوەکو ڕازی دەبێت): واتا هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر خێزانەکانى موجاهیدەکان لەکاتێکدا ئەوان ئامادە نین وخیانەت بکات، ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوخسەت دەدات بە موجاهیدەکە بۆئەوەى لە چاکەکانى ئەو خیانەتکەرە ببات؛ بۆیە موجاهیدەکە لە چاکەکانى خیانتەکەرەکە دەبات هەتاوەکو ڕازی دەبێت وئاسوودە دەبێت هێندە چاکەى لێبردووە. پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاوڕی بۆ لای هاوەڵان دایەوە وفەرمووی: (ئایا گومانتان چییە -هیچ شتێک جێدەهێڵێت -لە چاکەکان-؟): ئایا گومانتان چییە سەبارەت بە ویست وئارەزووی موجاهیدەکە لەسەر بردنی چاکەکان وزۆرکردنیان لەو ڕۆژە سەختەدا؟ واتا هیچ چاکەیەکی بۆ جێناهێڵێت وهەمووی دەبات.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کوڕە منداڵێکی بینی هەندێک (بەشی) قژی تاشرابوو، وهەندێک (بەشی قژی) وەکو خۆی بوو (نەتاشرا بوو)، نەهی لێیانکرد لەسەر ئەم کارەیان، وفەرمووی: «هەمووی بتاشن، یان هەمووی بهێڵنەوە».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کوڕە منداڵێکی بینی هەندێک (بەشی) قژی تاشرابوو، ئەم کارە پێی دەووترێت (قەزەع: حەفرکردن)، نەهی لێیان کرد قژی منداڵەکە جارێکی تر بەو شێوەیە لێبکەن، وپێیانى فەرموو: نابێت بەشێک لە قژ بتاشرێت وبەشێکی بمێنێتەوە، ئەم نەهی کردنە یان بۆ مەکروهیەتە یان بۆ حەرامبوونە، بۆیە دەبێت مسوڵمان بە هەمیشەیی لێی دووربکەوێتەوە.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر بەستەری نەعلێکى یەکێکتان پچڕا؛ ئەوا با بە دانەکەى تر ڕێ نەکات هەتاوەکو (ئەوی تر) چاکدەکاتەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە مرۆڤ بە یەک تاک نەعلەوە ڕێ بکات ئەگەر تاکەکەى تر بەستەرەکەى پچڕا ونەیتوانى پێوەى ڕێ بکات، بەڵکو پێویستە چاکی بکاتەوە یان ئەوی تریش لە پێ نەکات وبە پێ پەتیەوە ڕێ بکات، چونکە ڕێ کردن بە یەک نەعلەوە خۆچواندنی تێدایە بە شەیتان، هەروەکو لە فەرموودەکانی تردا هاتووە.
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەبی قوحافە باوکی ئەبی بەکر -ڕەزای خوایان لێبێت- هێنرا؛ لە ڕۆژی فەتح وڕزگارکردنی مەککە، و(مووی)سەر وڕیشی وەکو (سەغامە:جۆرە دارێکی سپییە) سپی بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە بگۆڕن وخۆتان بە دوور بگرن لە (ڕەنگی) ڕەش».
موسلیم گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: ئەبی قوحافە باوکی ئەبی بەکری سدیق -ڕەزای خوایان لێبێت- هێنرا؛ لە ڕۆژی فەتح وڕزگارکردنی مەککە، و(مووی)سەر وڕیشی وەکو (سەغامە:جۆرە دارێکی سپییە) سپی بوو، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم حاڵەوە بینی، فەرمووی: (ئەمە بگۆڕن وخۆتان بە دوور بگرن لە -ڕەنگی- ڕەش)، فەرمانى کرد ڕەنگی سپی بگۆڕن وخۆیان بە دوور بگرن لە بەکارهێنانى ڕەنگی سپی، ڕەنگی ڕەش واتە مرۆڤ گەنج دەبێتەوە وئەمیش پێچەوانەى ئەو فیترەتەیە کە خواى گەورە مرۆڤی لەسەر دروستکردووە، بەڵام بەکارهێنانى ڕەنگەکانى تر وەکو سوور وزەرد وخەنە بە تێکەڵی لەگەڵ بۆیەى کەتەم*؛ ئاساییە، ئەگەر ڕەنگەکە لە ڕەشی لایدا ولە نێوان ڕەش وسوور بوو؛ ئاساییە، ئەوەى نەهی لێکراوە بە یەک ڕەنگ هەمووی ڕەش بێت، ولە گێڕانەوەى (مسلم) دا ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەبوبەکر وعومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- قژیان بۆیە کرد بە کەتەم وخەنە. *(کەتەم: جۆرێکە لە بۆیە وەکو خنە وایە ئەگەر لەگەڵ خەنە تێکەڵ بکرێت ڕەنگی قژ مەیلە وڕەش دیار دەبێت بە تایبەت لە دوورەوە بەڵام لە ڕاستیدا مەیلەو قاوەیی یان سووری تاریکە)
لە عەمرو کوڕی شوعەیب، لە باوکیەوە، لە باپیریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مووی سپی هەڵمەکێشن؛ چونکە نور وڕۆشنایی مسوڵمانە لە ڕۆژی قیامەتدا».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە هەڵکێشان ولابردنی مووی سپی، ئەگەر لە مووی سەری یان ڕیشی بێت، چونکە ئەم مووە سپیە دەبێتە نور وڕۆشنایی بۆ مسوڵمان لە ڕۆژی قیامەتدا.
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بمرێت وئەوانەى لەسەری دەوەستن ودەگرین بڵێن: چی شاخێک (مەزنێک) بوو، چی پاڵپشتێک (هاوکارێک) بوو، یان هاوشێوەى ئەمانە؛ ئەوا دوو فریشتەى بۆ دەستنیشان دەکرێت بە مستەکۆڵە لە سینگی دەدەن ودەڵێن: ئایا بەو شێوەیە بوویت؟».
تورموذی گێڕاویەتیەوەئەگەر مسوڵمان بمرێت، وکەسێک لە ئەوانەى لەسەری دەگرین وهاوار دەکەن وباسی ئەوە دەکەن کە ئەم مردووە لە لای ئەوان وەکو شاخ بووە لە کاتی ناخۆشییەکاندا داواى یارمەتیان لە ئەو دەکرد، وپاڵپشت وهاوکاریان بوو، یان هاوشێوەى ئەمانە لە قسەکانى شایستە و وەسفکردن؛ ئەگەر وا بڵێن دوو فریشتە دێن بۆ لای مردووە بە مستەکۆڵە لە سینگی دەدەن (وپاڵی پێوە دەنێن) وپرسیاری لێدەکەن -ڕوون نییە مەبەستیان لەو لێدانە چییە چونکە لەم فەرموودەیەدا ئاماژەی پێنەکردووە- ودەڵێن: ئایا تۆ لە ژیاندا بەو شێوەیە بوویت؟.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك لەنێو مزگەوتدا بووین لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ پیاوێكی ئەعرابی هات، وەستا ولە نێو مزگەوتەكەدا میزی كرد، هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: بوەستە بوەستە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەیوەستێنن، وازی لێبێنن»، ئەوانیش وازیان لێهێنا هەتاوەكو میزی كرد، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد وپێی فەرموو: «گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میز یان پیسی كردن، بەڵکو (دروستکراون) بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت»، یان بەو شێوەی پێغەمبەری خودا فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێت: فەرمانی بە پیاوێك كرد لە خەڵكی؛ ئەویش سەتڵێك ئاوی هێنا وكردی بە سەر شوێنی میزەكەدا.
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا بوو لەگەڵ هاوەڵانی، پیاوێكی ئەعرابی هات لە دەشتەوە، وەستا ولە شوێنێكی نێو مزگەوتەكەدا میزی كرد. هاوەڵان هاواریان بەسەریدا كرد، ووتیان: واز بهێنە وبوەستە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازی لێبێنن، ومیزەكەی پێ مەبڕن، ئەوانیش وازیان لێهێنا هەتاوەكو میزەكەی تەواو كرد. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد وپێی فەرموو: گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میز یان هەر پیسیەكی تر، بەڵکو دروستکراون بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت -عز وجل-، ونوێژی تێدا بكرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت وهتد. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی كرد بە پیاوێك لە هاوەڵان وئەویش سەتڵێكی پڕ لە ئاوی هێنا، وبە ئاسانی كردی بەسەر شوێنی میزەكەدا.