





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە جابری کوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد؛ ئایا دەستنوێژ بگرم لە پاش خواردنی گۆشتی پەز -مەڕ وبزن-؟ فەرمووی: «ئەگەر ویستت دەستنوێژ بگرە، وئەگەر ویستت دەستنوێژ مەگرە»، ئایا دەستنوێژ بگرم لە پاش خواردنی گۆشتی وشتر؟ فەرمووی: «بەڵێ، دەستنوێژ بگرە لە پاش خواردنی گۆشتی وشتر»، ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە گەوڕی پەزدا؟ فەرمووی: «بەڵێ»، ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە شوێنی پشوودانى وشتر؟ فەرمووی: «نەخێر».
موسلیم گێڕاویەتیەوەواتاى فەرموودەکە: (ئایا دەستنوێژ بگرم لە پاش خواردنی گۆشتی پەز -مەڕ وبزن-؟): ئەمە پرسیارکردنە لە لایەن هاوەڵێکەوە سەبارەت بە گۆشتی مەڕ وبزن، ئایا پاش خواردنی گۆشتی مەڕ وبزن مەرجە مرۆڤ دەستنوێژ نوێ بکاتەوە بۆئەوەى نوێژ ئەنجامبدات یان مەرج نییە؟ فەرمووی: (ئەگەر ویستت دەستنوێژ بگرە، وئەگەر ویستت دەستنوێژ مەگرە): پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بژاردەى پێیدا لە نێوان ئەنجامدانى دەستنوێژ و وازلێهێنانى، هەردوویان دروستن. (ئایا دەستنوێژ بگرم لە پاش خواردنی گۆشتی وشتر؟): واتا ئایا واجبە لە پاش خواردنی گۆشتی وشتر دەستنوێژ نوێ بکەمەوە بۆ نوێژ ئەنجامدان، یان مەرج نییە؟ فەرمووی: (بەڵێ، دەستنوێژ بگرە لە پاش خواردنی گۆشتی وشتر): بەڵێ، واجبە پاش خواردنی گۆشتی وشتر دەستنوێژ نوێ بکەیتەوە ئەگەرچیش گۆشتێکی کەم بخۆیت، بەڵام دەستنوێژگرتنەوە لە پاش خواردنەوەى شیر وشلەى (مەرگەى) گۆشتی وشتر واجب نییە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى نەکردووە بە هۆزی (عورنییەن:العُرَنِيِّينَ) بەوەى دەستنوێژ نوێ بکەنەوە لە پاش خواردنی شیری وشتر، لەکاتێکدا فەرمانى پێیانکرد کە شیرەکەى بخۆنەوە، ودواخستنی ڕوونکردنەوەى حوکم لە کاتی پێویستدا دروست نییە -جائیز نییە-. (ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە گەوڕی پەزدا؟): واتا ئایا دروستە لەو شوێنانە نوێژ بکەم کە پەز -مەڕ وبزن- تێیاندا دەمێننەوە. (فەرمووی: بەڵێ): واتا دروستە مرۆڤ لە گەوڕی پەزدا نوێژ بکات چونکە هیچ ترسێک نییە لە پەزەکان -کە هێرشی بکەنە سەر یان پەیوەندی بە جۆری پاشەڕۆکەى هەیە-. (ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە شوێنی پشوودانى وشتر؟): واتا ئایا دروستە لەو شوێنانە نوێژ بکەم کە وشترەکان پشووی تێدا دەدەن ودەمێننەوە بۆ خەوتن خواردن وخواردنەوە. (فەرمووی: «نەخێر»): واتا لەو شوێنانە نوێژ مەکە؛ چونکە ترس هەیە لەوەی وشترەکە هێرش بکاتە سەرت بەهۆی هاری وشترەوە لە هەندێک حاڵەتدا، ئەمیش نوێژخوێن تووشی زیان وترس وداچڵەکاندن وشتی تر دەکات -یان لەوەیە پەیوەندی بە جۆری پاشەڕۆی وشترەوە هەبێت-، بەڵام لە پەزدا ئەمە بوونی نییە وزیان وئازار ناگەیەنێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک مردووی شۆرد؛ ئەوا با خۆی بشوات (غوسڵ بکات)، وهەرکەسێک مردووی هەڵگرت؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەڕستەی یەکەم: مانای ئەوە دەگەیەنێت هەرکەسێک مردوو بشوات، ئەگەر مردووەکە بچووک یان گەورە، نێر یان مێ بێت، ئەگەر بە دەستی خۆی بیشوات یان بۆ شۆردنی شتێک لە دەستی بکات وەکو پەڕۆیەک یان دەستکێش؛ ئەوا سونەتە لە پاش شۆردنی مردووەکە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی پاش لەشگران بوون (غوسڵ کردن). ڕستەی دووەم: ماناى ئەوە دەگەیەنێت ئەو کەسەی مردووەکە (جەنازەکە) هەڵدەگرێت سونەت وایە پاش هەڵگرتنی ودانانى لە شوێنی مەبەستدا؛ دەستنوێژ بگرێت، لێرەدا وشەی (الوضوء:دەستنوێژگرتن) بە مانای دەست شۆردن دێت یان فەرمانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت مردووەکە هەڵبگرن بۆئەوەى ئامادە بن نوێژی لەسەر بکەن، فەرموودەکە ماناى ئاشکراکەى وەرنەگیراوە چونکە هیچ یەکێک لە زانایان ناڵێن دەستنوێژگرتن واجبە بۆ هەڵگرتن یان پاش هەڵگرتنی تەرمی مردوو.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «تا لە تین وگەرمی دۆزەخەوەیە، بۆیە بە ئاو ساردی بکەنەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە تا بەشێکە لە تین وکڵپە وگەرمی ئاگری دۆزەخ، کاتێک نەخۆش تووشی تا دەبێت؛ ئەمە بەهۆی ئەو گەرمیەوەیە، وڕێنموێنی کردووە بە لابردنی ئەم گەرمیە وسارکردنەوەى بە ئاو.
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو ونزای کرد بۆ کوژراوەکانى جەنگی ئوحود پاش هەشت ساڵ وەکو ئەوە وابێت ماڵئاوایی بکات لە زیندووەکان ومردووەکان، وپاشان چووە سەر مینبەرەکە، وفەرمووی: «من لە پێش ئێوە دەبم ودەبم بە شاهێد لەسەرتانەوە وشوێنی پەیمانپێدراو لە لای ئێوە گۆلاوەکەیە -حەوزی کەوسەر-، من ئێستا لێرەوە سەیری دەکەم، من ناترسم لەوەى شیرک وهاوبەش بڕیاربدەن (بۆ خواى گەورە)، بەڵکو لەسەرتان دەترسم لە دونیا کە کێبڕکێی لەسەر بکەن»، (گێڕەرەوەى فەرموودەکە) دەڵێت: ئەوە دواین جار بوو سەیری پێغەمبەری خودام کرد -صلى اللە علیە وسلم-. ولە گێڕانەوەیەکدا (فەرمووی): «بەڵکو لەسەرتان دەترسم لە دونیا کە کێبڕکێی لەسەر بکەن هەروەکو چۆن ئەوان (خەڵکانی پێشووتر) کێبڕکێیان لەسەری کرد؛ بۆیە ئێوە تیا بچن هەروەکو چۆن ئەوان تیا چوون»، عوقبە دەڵێت: ئەمە دواین جار بوو کە پێغەمبەری خودا بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر. ولە گێڕانەوەیەکدا (فەرمووی): «من لە پێش ئێوە دەبم ودەبم بە شاهێد لەسەرتانەوە والله ئێستا سەیری گۆلاوەکەم (حەوزی کەوسەر) دەکەم، ومن کلیلی خەزێنەکانى سەر زەویم پێبەخشراوە، والله من ناترسم لەوەى شیرک وهاوبەش بڕیاربدەن (بۆ خواى گەورە) لە پاش من، بەڵکو لەسەرتان دەترسم لە دونیا کە کێبڕکێی لەسەر بکەن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو ونزای کرد بۆ شەهیدەکانى جەنگی ئوحود ئەمە پاش هەشت ساڵ لە تەواوبوونی جەنگەکە، پاشان چووە سەر مینبەرەکە وەکو ئەوە وابێت ماڵئاوایی بکات، وباسی ئەوەى کرد کە ئەو ئێستا حەوزی کەوسەر دەبینێت ولە پێش ئەوان لەسەر حەوزەکە دەبێت، وئەو شاهێدی لەسەر ئەوان دەدات، وباسی ئەوەى کرد کە ئومەتەکەى دەبنە خاوەنی کلیلی خەزێنەکانى سەر زەوی، وباسی ئەوەى کرد -صلى اللە علیە وسلم- کە ناترسێت لەوەى ئومەتەکەى تووشی شیرک بن، بەڵکو دەترسێت لەوەى کە دونیا لەسەر ئومەتەکەى فراوان دەبێت وکێبڕکێی لەسەر بکەن ویەکتر بکوژن؛ وئەمیش دەبێتە هۆی تیاچوونیان هەروەکو چۆن بووە هۆکاری تیاچوونی ئومەتانى پێشووتر. وعوقبە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەوە کۆتا جار بوو کە پێغەمبەری خودا بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت لە یەکەم لێدان؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە، وئەوەى لە دووەم لێداندا بیکوژێت؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە لەوەى پێشووتر کەمتر، وئەوەى لە سێیەم لێداندا بیکوژێت؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە لەوەى پێشووتر کەمتر». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژژگاریمانی کردووە وهانمانی داوە بۆئەوەى مارمێلکە بکوژین، وهەواڵیداوە هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، وحیکمەت لە کوشتنی ئەوەیە فووی دەکردە سەر ئەو ئاگرەى کە ئیبراهیم -علیه السلام- فڕێدرایە نێویەوە، وهەروەها ئاژەڵێکی ژەهراوی وپیس وزیانبەخشە.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر لە شوێنێک لامان بدایە (بۆ پشوو وەرگرتن)، نوێژمان نەدەکرد هەتاوەکو شتومەکەکانمان لەسەر پشتی ئاژەڵەکان دادەگرت».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- ئەگەر بیانویستیایە سەفەر بکەن، لە شوێنێکدا لایان دەدا بۆ مانەوە ونوێژ کردن وپشوو وەرگرتن یان هەر حاڵەتێکی تر، پاش لادانەکە ڕاستەوخۆ دەستیان نەدەکرد بە نوێژکردنی سونەت -هەرچەندە سووربوون لەسەر نوێژکردن- هەتاوەکو ئەو ئاژەڵانەى شتومەکی ڕێبوارەکانیان هەڵگرتووە؛ پشوو وەربگرن، بۆیە بەپەلە دەستیاندەکرد بە لابردنی شتومەکەکان لەسەر پشتی وشترەکان ئەمیش بۆ سووک کردنەوەى ناڕەحەتیەکانیان و وەکو ڕەحمەتێک بەرامبەریان.
لە ئەبی ئەسوەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ مەدینە، و لەگەڵ عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دانیشتم و جەنازەیەک بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە چاکە ستایشی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، پاشان جەنازەیەکی تر بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە چاکە ستایشی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، پاشان جەنازەى سێیەم بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە خراپە وەسفی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، ووتم: چی زامنکرا ئەی ئەمیری ئیمانداران؟ ووتی: ئەوەم ووت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرمسوڵمانێک چوار کەس شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە»، ووتمان: وسێ کەس؟ فەرمووی: «وسێ کەس»، ووتمان: ودوو کەس؟ فەرمووی: «ودوو کەس»، پاشان پرسیارمان لێی نەکرد سەبارەت بە یەک کەس.
بوخاری گێڕاویەتیەوەتەرمێک بە لای عومەری کوڕی خەتابدا تێپەڕ بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، وکۆمەڵێک خەڵک لەگەڵیدا بوون، شاهێدی خێر وچاکەیان بۆ ئەو مردووە دا، عومەر -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: جێگیر وزامنکرا، پاشان جەنازەیەکی تر بە لایاندا تێپەڕ بوو، شاهێدی چاکە وخێریان بۆی دا هەروەکو تەرمی یەکەم، عومەر -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: جێگیر وزامنکرا، پاشان جەنازەى سێیەم بە لایاندا تێپەڕ بوو، شاهێدی شەڕ وخراپ بوونیان لەسەری دا، عومەر -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: جێگیر وزامنکرا، گێڕەرەوەى فەرموودەکە ئەم دەستەواژانەى ئیمامی عومەری لە لا ڕوون نەبوو؛ بۆیە ویستی مانایان ڕوون بکاتەوە، عومەریش -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: ئەوەم ووت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرمسوڵمانێک چوار کەس لە کەسانی خێرخواز وچاکەکار شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی؛ بەهەشت بۆی جێگیر دەبێت وخواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە، هاوەڵان کاتێک ئەمەیان بیست ووتیان: ئەی سەبارەت بە کەسێک کە سێ کەس شاهێدی بۆ بدەن؟ فەرمووی: بەهەمان شێوە ئەگەر سێ کەسیش شاهێدی بۆ بدەن دەکرێتە بەهەشتەوە، هاوەڵان ووتیان: ئەی سەبارەت بە کەسێک کە دوو کەس شاهێدی بۆ بدەن؛ ئایا لە ئەهلی بەهەشت دەبێت؟ فەرمووی: وکەسێک ئەگەر دوو کەس شاهێدی بۆ بدەن؛ ئەوا چوونە بەهەشتی بۆ واجب دەبێت، وپرسیارمان لێی نەکرد سەبارەت بە کەسێک ئەگەر یەک کەس شاهێدی بۆ بدات؛ ئایا دەچێتە بەهەشتەوە.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، زۆرترین بەشی هاوەڵێتی تۆ لەگەڵ پیاواندایە، بۆیە خۆت ڕۆژێکمان بۆ دیاری بکە بۆئەوەى بێین بۆ لات وئەوەمان فێر بکەیت کە خواى گەورە فێری کردوویت، فەرمووی: «لە ڕۆژی ئەوەندە وئەوەندە کۆ ببنەوە»، ئەوانیش کۆبوونەوە، وهات بۆ لایان وئەوەى خواى گەورە فێری کردبوو؛ فێریانی کرد، وپاشان فەرمووی: «هەر ئافرەتێک لە ئێوە سێ منداڵی بمرێت؛ دەبن بە داپۆشەری لە ئاگری دۆزەخ»، ئافرەتێک ووتی: ودوو (منداڵیش)؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ودوو (منداڵیش)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئافرەتێک ووتی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : پیاوان هەموو کاتەکانی تۆیان بردووە وبە درێژایی ڕۆژ لەگەڵ ئەواندایت، وهیچ کاتێکیان بۆ ئێمە جێنەهێشتووە بۆئەوەى پرسیار سەبارەت بە ئاینەکەمان بکەین وفێرمان بکەیت، ڕۆژێک بۆ ئافرەتان دیاری بکە بۆئەوەى فێری ئاینەکەمان بین، بۆیە پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکی دیاریکرد بۆیان بۆئەوەى تێیدا کۆببنەوە، بۆیە ئافرەتانیش لەو ڕۆژەدا کۆبوونەوە کە ئەو بۆیانی دیاریکرد، ئەویش هات بۆ لایان وئەوەى خودا فێری کردبوو؛ فێریانی کرد لەو زانستانەى پێویستانە لە ئاینەکەیان، وپاشان موژدەى پێیاندا کە هەر ئافرەتێک سێ منداڵی بمرێت ئەگەر کوڕ یان کچ بن وپێش ئەو ئەم ژیانە جێبهێڵن، وئەمیش ئارامگر بێت لەسەر ئەم ناڕەحەتیانە؛ ئەوا منداڵەکانى دەبنە داپۆشەر وپارێزەرێک بۆی لە ئاگری دۆزەخ کە لەوەیە بەهۆی تاوانەکانى شایستەى چوونە نێو دۆزەخ بێت، ئافرەتێک ووتی: ئەی ئەگەر دوو منداڵی بمرێت، ئایا هەمان پاداشتی ئەو ئافرەتەى هەیە کە سێ منداڵی دەمرێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەهەمان شێوە ئەگەر دوو منداڵیشی بمرێت پاداشتى هەروەکو سێ منداڵەکەیە.
لە عبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «چوار تەکبیرەی کرد* لەسەر جەنازەی کچەکەى، پاش چوارەم تەکبیرە وەستا وەکو ماوەی نێوان دوو تەکبیرە؛ داواى لێخۆشبوونی بۆی دەکرد ونزای دەکرد، پاشان ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى ئەنجامدەدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «چوار تەکبیرەی کرد هەتاوەکو ماوەیەک وەستا هەتا پێم وابوو تەکبیرەی پێنجەمیش دەکات، پاشان بە لای ڕاست وچەپیدا سەلامی دایەوە، وکاتێک تەواو بوو پێیمان ووت: ئەمە چی بوو؟ ووتی: من شتێک زیاد ناکەم لەسەر ئەوەى بینیوومە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە، -یان- : پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوە ئەنجامی دەدا». *(تەکبیرە: واتا ووتنی -الله أکبر-)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - حاكم گێڕاویەتیەوەعبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە نوێژی کرد لەسەر جەنازەی کچەکەى، پاش چوارەم تەکبیرە* هەندێک وەستا داواى لێخۆشبوون وڕەحمەتی بۆی دەکرد، وردەکاری نوێژی جەنازە بەم شێوەیە: تەکیبر دەکات وپاشان سورەتی -الفاتحة- دەخوێنێت، وپاشان تەکبیرە دەکات وسەڵاوات دەدات لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپاشان تەکبیرە دەکات ونزا بۆ مردووەکە دەکات، وپاشان تەکبیرەی چوارەم دەکات. عبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: ووتی بە ئەوانەى لەگەڵیدا نوێژیان کرد: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی ئەنجامدەدا، واتا: چوار تەکبیرەی دەکرد ونزای بۆ مرددووەکە کرد لە پاش تەکبیرەی چوارەم. ولە گێڕانەوەیەکدا: چوار جار تەکبیرەی کرد، وپاشان نزای بۆ مردووەکە کرد وداواى لێخۆشبوونی بۆی کرد، هەتاوەکو ئەوانەى لە پشتیەوە نوێژیان دەکرد پێیان وابوو کە تەکبیرەی پێنجەمیش دەکات، وپاشان دوو جار سەلامی دایەوە، یەکەم بۆ لای ڕاست وئەی تر بۆ لای چەپ هەروەکو نوێژکردن. وپاش تەواوبوونی نوێژ؛ خەڵکی پرسیاریان لێکرد سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی لە پاش تەکبیرەی چوارەم وڕاستەوخۆ سەلام نەدانەوە، ئەویش (عبداللە) ووتی: ئەمەى من ئەنجامم دا زیادەیەک نییە بۆ سەر ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیدا؛ واتا بە گوێرەی سونەت کردەوەى کردووە، وسەبارەت بە شێوازى سەلامدانەوەکە ناکۆکیەک هەیە لە نێوان زانایان؛ ودروستتر ئەوەیە کە زۆینەی هاوەڵان تەنها بە لای ڕاستدا سەلامیان دەدایەوە، وتەنانەت ئیجماعی -یەکدەنگی- زانایان هاتووە سەبارەت بە ئەم بابەتە هەروەکو (ئیبن قودامە:إبن قدامة) لە -المغني-یدا دەیگێڕێتەوە، وسەبارەت بە ئەم فەرموودەیە شێخ ئەلبانی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- بە (باش:حسن)ی داناوە بەڵام سەبارەت بە (باشی:حسن)ی ئەم فەرموودەیە ناکۆکی هەیە لە نێوان زانایان؛ چونکە لە نێو زنجیرەی گێڕەرەوەکاندا (سەنەدەکەدا) ئیبراهیم ئەلهەجەری هەیە ئەمیش بە کەسێک (ضعیف:لاواز) دادەنرێت لە گێڕانەوەدا، وهەروەها فەرموودەیەکی تر هاتووە سەبارەت بە یەک سەلامدانەوە وئەویش سەنەدەکەى پچڕانێکی تێدایە. *(تەکبیرە: واتا ووتنی -الله أکبر-)