





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەسمائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ووتی: ئەگەر یەکێکمان تووشی سووڕی مانگانە بوو لە جلێکدا، چی لێبکات؟ ئەویش فەرمووی: «دەیکڕێنیت، پاشان بەدەستت لەگەڵ ئاوەکە دەیشۆیت، وئاوی پێدا دەکەیت، ونوێژی پێوە دەکەیت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەسماء -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە خوێنی سووڕی مانگانە لەسەر جل، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چۆنییەتی لابردنی ئەم خوێنەى لەسەر جل باسکرد ئەویش ئەوەیە پێویستە ئافرەت سەرەتا بیکڕێنێت بە نینۆکەکانى بۆئەوەى بنچینەکەى نەمێنێت وپاشان بە دەستەکانى دەیشوات بۆئەوەى شوێنەواری خوێنەکە نەمێنێت، پێویستە ئەم ڕیزبەندیە ڕەچاو بکرێت کە باشترینە بۆ لابردنی پیسی وخوێنی سەر جل، چونکە ئەگەر بە پێچەوانە بێت ئەوا پیسی وخوێنەکە دەمێنێت، بۆیە شوێنەواری خوێنەکە لەوەى پێشووتر زۆرتر دەبێت، ئەگەر هەنگاوەکان جێبەجێ بکات وجوان جلەکە بشوات بە ئەم هەنگاوانە ئەوا دەتوانێت نوێژی پێوە بکات.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خەولەى کچی یەسار -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها یەک جلم هەیە وهەر بەو جلەوە تووشی سووڕی مانگانە دەبم؛ ئایا چیبکەم؟ ئەویش فەرمووی: «ئەگەر پاکبوویتەوە بیشۆرە، پاشان نوێژی بەو جلەوە بکە»، ووتی: ئەی ئەگەر خوێنەکە (لەسەر جلەکە) لانەچوو؟ -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «شۆردنی خوێن (لەسەر جلەکە) بەسە، وشوێنەوارەکەى هیچ زیانێکت پێناگەیەنێت (ئاساییە)».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەخەولەى کچی یەسار -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێیکرد، باسی ئەوەى کرد تەنها یەک جلی هەیە، وئەگەر تووشی سووڕی مانگانە بێت؛ جلەکە خوێنی پێوە دەبێت، ئایا چیبکات؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد بە ئاو جلەکە بشوات ئەگەر پاکبوویەوە، وپاشان نوێژ بەو جلەوە بکات، وئافرەتەکە باسی ئەوەی کرد لەوەیە شوێنەوارى خوێن پاش شۆردنیش هەر بمێنێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە ئاو بەسە بۆ پاککردنەوەى جل، وئەو ڕەنگەى دەمێنێت پاش ئەوپەڕی هەوڵدان بۆ شۆردنی جلەکە؛ هیچ زیانێکی نابێت و نوێژکردن بەو جلەوە دروستە.
لە عەبدخەیرەوە دەڵێت: عەلی -ڕەزای خواى لیبێت- هات بۆ لامان پاش ئەوەى نوێژی کرد، داواى ئاوی کرد، ووتمان: دەیەوێت چی بکات لەو ئاوە لەکاتێکدا نوێژی کردووە؟ تەنها دەیەوێت فێرمان بکات، دەفرێکی بۆ هێنرا ئاوی تێدا بوو، ئاوی لە دەفرەکەوە خسە سەر دەستی، سێ جار دەستەکانى شۆرد، وپاشان سێ جار ئاوی ڕادیە نێو دەمی ودەریکرد -تَمَضْمَضَ-؛ سێ جار وئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەریکرد -اسْتَنْثَر-؛ سێ جار، بەو دەستەى ئاوی خستە نێو دەم ولووتی کە ئاوەکەى لە دەفرەکە پێ دەردەهێنا، پاشان سێ جار دەموچاوی -ڕووی- شۆرد، ودەستی ڕاستی سێ جار شۆرد، ودەستی چەپی سێ جار شۆرد، پاشان دەستی خسە نێو دەفرەکە (ودەری هێنا) ویەک جاری سەری مەسکرد -کە گوێیەکانیش دەگرێتەوە؛ واتە سەر وگوێیەکانی مەسح کرد وئاوی پێیاندا هێنا-، وپاشان پێی ڕاستی سێ جار شۆرد، وپێی چەپی سێ جار شۆرد، پاشان ووتی: «هەرکەسێک حەز دەکات شێوازى دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێر بێت؛ بەم شێوەیە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە بە درێژی وەسفی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات، عەبدخەیر باسی ئەوە دەکات عەلی -ڕەزای خواى لیبێت- هات بۆ لایان پاش ئەوەى نوێژی کرد، داواى ئاوی کرد، ئەم داواکردنەیان بە لاوە سەیر بوو چونکە کەمێک پێش ئێستا نوێژی کرد، پاش ئەوە زانیان کە دەیەوێت سیفەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەریان فێر بکات -صلى اللە علیە وسلم-، دەفرێکی بۆ هێنرا ئاوی تێدا بوو، ئاوی لە دەفرەکەوە خسە سەر دەستی، سێ جار دەستەکانى شۆرد، وپاشان سێ جار ئاوی ڕادیە نێو دەمی ودەریکرد -تَمَضْمَضَ-؛ سێ جار وئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەریکرد -اسْتَنْثَر-؛ سێ جار؛ بە هەمان چنگ ئاو ئەم دوو هەنگاوەى پێشووی ئەنجامدەدا، واتا سێ چنگ ئاوی بەکارهێنا بۆ شۆردنی لووت ودەمی، پاشان سێ جار دەموچاوی -ڕووی- شۆرد، وسنووری ڕوو بریتیە لە شوێنی دەرچوونی موو لە کەسێک قژی بە ئاسایی دەرچووبێت هەتاوەکو چەناگە لە گەڵ بەشی سەرەوەى ڕیش کە ئاشکرایە، ولە گوێوە بۆ گوێیەکەی تر، پاشان ودەستی ڕاستی سێ جار شۆرد هەتاوەکو ئانیشکەکان -واتا ئانیشکەکانیشی شۆرد-، ودەستی چەپی سێ جار شۆرد هەتاوەکو ئانیشکەکان -واتا ئانیشکەکانیشی شۆرد-، پاشان دەستی خسە نێو دەفرەکە (ودەری هێنا) ویەک جاری سەری مەسکرد -کە گوێیەکانیش دەگرێتەوە؛ واتە سەر وگوێیەکانی مەسح کرد وئاوی پێیاندا هێنا-، وپاشان پێی ڕاستی سێ جار شۆرد، وپێی چەپی سێ جار شۆرد، پاشان باسی ئەوەى کرد کە ئەمە شێوازى دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم-.
لە لەقیتی کوڕی سەبرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەرکردەى بەنی مونتەفیق -یان لە نێو شاندی بەنی مونتەفیق- بووم کاتێک هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک گەیشتین لە ماڵەکەى خۆیدا نەبوو، وگەیشتین بە عائیشە دایکی ئیمانداران، فەرمانى کرد كە دەفرێک لە خەزیرەمان^ بۆ دروست بکرێت وئامادە کرا، وسینیەک لە خورما پێشکەشمان کرا، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: «ئایا بە هیچ شتێک خزمەتتان کراوە یان فەرمانکراوە بەوەی پێشکەشتان بکرێت؟»، ووتمان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، کاتێک لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووین، شوانێک بەپەلە پەزەکانى خستە نێو گەوەڕەوە، وبەرخێکی (بچووکی) تێدا بوو دەگریا، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چی بێچوویەکی بووە ئەی فڵان؟»، ووتی: مەڕی مێ، فەرمووی: «لە جیاتی ئەوە مەڕێک بۆ ئێمە سەر ببڕە»، پاشان فەرمووی: «وا گومان مەبەن کە بەهۆی ئێوە سەرمان بڕیوە، سەد پەزمان هەیە ونامانەوێت ژمارەیان زۆر بێت، بۆیە هەرکاتێک مەڕێکی مێ لەدایک دەبێت، مەڕێک لە جیاتی ئەوە سەردەبڕین»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرێکم هەیە وهەندێک شت دێتە سەر زمانى -شتی هەڵە وناڕەوا دەڵێت-؟ فەرمووی: «کەواتە تەڵاقی بدە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ماوەیەکی زۆرە پێکەوەین، ومنداڵم لە ئەو هەیە، فەرمووی: «فەرمانى پێبکە -ئامۆژگاری بکە- ئەگەر خێری تێدا بێت -ئامۆژگاریەکە- جێبەجێ دەکات، ولە خێزانەکەت مەدە -ئازاری پێمەگەیەنە- بەو شێوەیەی لە كەنیزەكەت دەدەیت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هەندێک شتم پێ بڵێ سەبارەت بە دەستنوێژگرتن؟ فەرمووی: «بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکاندا، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووت؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت». ^(خەزیرە: جۆرێکە لە خواردن)
رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجهلەقیتی کوڕی سەبر -ڕەزای خوای لێبێت- بە شاندێك لەگەڵ خەڵكانێكی تر لە هۆزەكەی (بەنی مونتەفیق) هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: کاتێک گەیشتین پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵى خۆیدا نەبوو، وگەیشتین بە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەویش فەرمانی كرد بەوەی شۆربایەكمان بۆ دروست بكرێت لە ئارد وگۆشت، ودەوریەكی پێشكەشمان كرد كە خورمای تێدا بوو. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات، وفەرمووی: ئایا هیچ خواردنێكتان پێشكەشكراوە؟ ووتمان: بەڵێ، لەقیت دەڵێت: کاتێک لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووین، شوانێک پەزەکەی پێغەمبەری هێنا -صلى اللە علیە وسلم- وخستیانیە نێو گەوەڕەوە، وبەرخێکی بچووکی هەڵگرتبوو هاواری دەكرد، ووتی: چی بێچوویەکی بووە؟ ووتی: مەڕی مێ. فەرمووی: لە جیاتی ئەوە مەڕێکی گەورە بۆ ئێمە سەر ببڕە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وا گومان مەبەن کە بەهۆی ئێوە سەرمان بڕیوە، سەد پەزمان هەیە ونامانەوێت ژمارەیان زۆر بێت، ئەگەر بێچوویەكی نوێیان بێت لە جێی ئەوە مەڕێک سەردەبڕین، لەقیت دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرێکم هەیە وزمانی درێژە، وشەی ناشیاو دەڵێت، چۆن هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكەم؟ فەرمووی: کەواتە تەڵاقی بدە. ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ماوەیەکی زۆرە پێکەوەین، ومنداڵم لە ئەو هەیە. فەرمووی: ئامۆژگاری بکە ئەگەر خێری تێدا بێت ئامۆژگاریەکەت قبوڵ دەكات، وئەگەر قبوڵی نەكرد بە لێدانێك لێی بدە كە ئازاری پێنەگات، ولە خێزانەکەت مەدە بەو شێوەیەی لە كەنیزەكەت دەدەیت. پاشان لەقیت ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هەندێک شتم پێ بڵێ سەبارەت بە دەستنوێژگرتن؟ فەرمووی: لەكاتی دەستنوێژگرتندا؛ ئاو دەبێت بگات بە ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن، وهەر ئەندامێك دەبێت مافی خۆی وەربگرێت، هیچ شتێك لە فەرز وسونەتەكانی دەستنوێژگرتن جێمەهێڵە وهەمووی جێبەجێ بكە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکانی دەست وپێیەكانت لەكاتی شۆردنیان، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووتت لەكاتی دەستنوێژگرتندا؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت بۆئەوەی ئاو نەچێتە نێو گەدەتەوە.
لە حەسانی کوڕی بیلالەوە دەڵێت: عەماری کوڕی یاسرم بینی -ڕەزای خوای لێبێت- (دەستەکانی تەڕ کرد) وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشدا هێنا (وەکو شانەکردن)، پێی ووترا، یان ووتی: پێیم ووت: ئایا ئاو دەهێنیت بە نێو ڕیشتدا؟ (عەمار) ووتی: «چی ڕێگرم دەبێت لەمە؟ پێغەمبەری خودام بینی -صلى الله عليه وسلم- بە پەنجەکانی ئاوی دەهێنایە نێو ڕیشی».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوەحەسانی کوڕی بیلال باسی ئەوە دەکات کە عەماری کوڕی یاسری بینی -ڕەزای خوای لێبێت- لە کاتی دەستنوێژگرتندا؛ دەستەکانی تەڕ کرد وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشیدا هێنا (وەکو شانەکردن)، پێی سەیر بوو ئەم شێوازە چونکە پێشووتر نەیدەزانى هەتاوەکو عەماری بینی ئەنجامیدا. عەمار -ڕەزای خوای لێبێت- وەڵامی دایەوە بەوەى هیچ ڕێگرێک نییە لەسەر ئەم کردەوەیە، چونکە ئەو پێغەمبەری خودای بینیووە ئەنجامیداوە -صلى اللە علیە وسلم-. ودەست تەڕکردن وهێنانى پەنجەکان بە نێو ڕیشدا (وەکو شانەکردنی) دوو شێوازی -سیفەتی- هەیە: 1- چنگێکی ئاو دەهێنێت، ودەیخاتە ژێر ڕیشیەوە، بە دەستی وپەنجەکانى بە نێو ڕیشدا بڵاوی دەکاتەوە، هەتاوەکو دەچێتە نێو ڕیشیەوە. 2- چنگێکی ئاو دەهێنێت، لە سەرەوە بە دەستی وپەنجەکانى بە نێو ڕیشدا بڵاوی دەکاتەوە، وەکو شانەکردن.
لە عبداللەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو لەسەر سێی چنگێک* ئاوی بۆ هێندرا و باڵەکانى** بە جوانى دەشۆرد». *(چنگێک: مەبەست چنگێکی هەردوو دەستێکی قەبارە مامناوەندە)، **(باڵەکانى: مەبەست دەستەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکانیش دەگرێتەوە)
ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەلەم فەرموودەیەدا ئەو بڕە ئاوە باسکراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەکاریدەهێنا بۆ دەستنوێژگرتن، ئەویش ئەوەیە بە دوو لەسەر سێی چنگێک* ئاو دەستنوێژی دەگرت، ئەوەى مەبەستە جێبەجێی دەکات بە بێ ئیسراف وزیادەڕۆیی کردن، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باڵەکانى** بە جوانى دەشۆرد؛ بەهەمان شێوە ئەندامەکانى تریش ئەمیش بۆئەوەیە ئاو بگاتە هەموو ئەندامە شۆردراوەکان. *(چنگێک: مەبەست چنگێکی هەردوو دەستێکی قەبارە مامناوەندە)، **(باڵەکانى: مەبەست دەستەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکانیش دەگرێتەوە)
لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزەیەکی نارد، وتووشی سەرما بوون؛ کاتێک گەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیانکرد بەوەى مەسح بکەن بەسەر عەمامە وگۆرەوییەکانیان».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆمەڵێک لە هاوەڵانی نارد بۆ ڕووبەڕووبونەوەى کافرەکان، لە کاتی ڕۆیشتنیاندا لابردنی عەمامەکانیان بەسەریانەوە وداکەندنی خوفەکانیان -گۆرەوییەکانیان- لە پێیان؛ قورس بوو بە لایانەوە ئەمیش بەهۆی ساردی کەش وهەواوە، وکاتێک هاتن بۆ مەدینە ئەم باسەیان گێڕایەوە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەویش ڕێگەى پێیاندا بۆ مەسحکردن لەسەر عەمامە وخوفەکانیان، ئەگەر خوفەکە -گۆرەوییەکە- لە پێست یان خوری یان قوماش دروستکرابێت، ئەمیش بۆ ئاسانکردنە لەسەر مسوڵمانان، ئەمیش سونەتێکی جێگیرکراوە بۆ کەسی نیشتەجێبوو وکەسی ڕێبوار -موسافیر- بە عوزر -بیانوو- یان بە بێ عوزر بێت.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە ژیانیدا؛ چاوەڕوانى نوێژی عیشیان دەکرد هەتاوەکو سەریان نزمدەبووە (بەهۆی باوێشک ونزیکبوونی زاڵبوونی خەو)، پاشان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - موسلیم گێڕاویەتیەوەهاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە ژیانیدا؛ چاوەڕوانى نوێژی عیشیان دەکرد، خەوتنێک دەخەوتن بەڵام قووڵ نەبوو -سووکە خەوتنێک- پاشان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت، وهەرکەسێک کردەوەیەکی ئەنجامدابێت لە ژیانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەو نکۆڵی لەم کارە نەکردبێت ئەوا ئەمە لە ڕازی بوون ودانپێدانانە بەو کردەوەیە، وئەم دانپێدانان یان ڕازی بوونە -إقرار-ە یەکێک لە جۆرەکانى سونەت کە سونەتیش چەند جۆرێکە وتە وکردەوە وڕازی بوون -إقرار-، بۆیە هەرکردەوەیەک ئەنجامدرابێت لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەو نکۆڵی لێنەکردبێت ئەوا سونەتی تەقریری پێدەڵێن (واتا ڕازی بووە لەسەر ئەنجامدانى ئەو کردەوەیە ونکۆڵی لێنەکردووە)؛ ئەگەر نوێژەکەیان پوچەڵ بووایە یان ئەم کردەوەیان دروست نەبووایە ئەوا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاگاداریانی دەکردەوە، بەهۆی زانینی یان لە ڕێگەى وەحیەوە پێی دەووترا، بەڵام ئەمە ئەو کردەوانە ناگرێتەوە کە لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدراوە. (هەتاوەکو سەریان نزمدەبووە -بەهۆی باوێشک ونزیکبوونی زاڵبوونی خەو-): واتا سەریان لاردەبووەوە بەهۆی زاڵبوونی باوێشکەوە، ولە گێڕانەوەیەکدا: (هەتاوەکو گوێم لە پرخەیان دەبوو وپاشان هەڵدەستان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت)، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (لەسەر لا پاڵدەکەوتن). (پاشان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت): واتا هەڵدەستان ونوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نوێ نەدەکردەوە؛ چونکە خەوەکەیان قووڵ نەبوو -تەنها سەرخەو شکاندن بوو-، چونکە ئەگەر ئەو جۆرە خەوتنە دەستنوێژی بشکاندایە ئاگاداریانی دەکردەوە وڕازی نەدەبوو -صلى اللە علیە وسلم-. بە کۆکردنەوەى بەڵگەکان ئەوە جێگیرە کە خەوتن دەستنوێژ دەشکێنێت وەکو سەرئاوکردن، هەروەکو -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ولكن من غائط وبول ونوم) واتە: (-دەستنوێژ دەشکێت- بەهۆی پاشەڕۆ فڕێدان ومیزکردن وخەوتن)، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (العين وكاء السَّه فمن نام فليتوضأ) واته: (چاو بەستەرەوەى پاشەوەیە؛ بۆیە هەرکەسێک خەوت با دەستنوێژ بگرێت)، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (العين وكاء السَّه، فإذا نامت العينان استطلق الوكاء) واتە: (چاو بەستەرەوەى پاشەوەیە؛ ئەگەر چاوەکان بخەون بەستنەوەکە نامێنێت -دەکرێتەوە-)؛ واتا کاتێک مرۆڤ ئاگای لە خۆی بێت وچاو کراوە بێت ئاگادارە چی بەسەردا ڕوودەدات لە با دەرچوون وشتی تر بەڵام کاتێک بخەوێت ئاگای لە خۆی نامێنێت. بۆیە ئەم فەرموودانە بەڵگەن لەسەر ئەوەى خەوتن دەستنوێژ دەشکێنێت، بەڵام ئەم فەرموودەیە وگێڕانەوەکانى تر بەڵگەن لەسەر ئەوەى خەوتن دەستنوێژ ناشکێنێت؛ چۆن تێگەیشتن یەکگرتوو بێت لە نێوان ئەم فەرموودانە؟ (پرخە وپاڵکەوتن لەسەر لا -بۆ سەرخەو شکاندن) ئەگەر خەوەکە قووڵ نەبێت چونکە جاری وا هەیە کەسێک پرخەی دێت بەڵام خەوەکەى قووڵ نەبووە، وهەروەها لەسەر لا پاڵکەوتن ماناى ئەوە نییە خەوەکەى قووڵ بێت، بەم شێوەیە تێگەیشتن لە بەڵگەکان کۆدەکرێتەوە بۆئەوەى هەندێکیان پەک نەخرێت وکردەوەى پێنەکرێت. وسەرەنجام: ئەگەر مرۆڤ خەوەکەى قووڵ بوو بەشێوەیەک هەموو هەستێکی نەما ئەوا دەبێت دەستنوێژ نوێ بکاتەوە، وئەگەر خەوەکە قووڵ نەبوو ئەوا واجب نییە دەستنوێژ نوێ بکاتەوە، بەڵام باشتر وسەلامەتتر ئەوەیە دەستنوێژ نوێ بکاتەوە ئەمیش بۆئەوەى پەرستنەکەى دروست بێت ویەدەگ -احتیاط- وەربگرێت. وئەگەر گومانى هەبوو لەوەى خەوەکەى قووڵ بووە یان نا؟ ئەوا دەستنوێژەکەى ناشکێت؛ چونکە بنچینە ئەوەیە دەستنوێژی هەیە وشتی یەقین ودڵنیایی لاناچێت بە شتی گوماناوی. پێشەوا شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (ئەو خەوتنەى کە گومانى لێی هەیە: ئایا بای لێدەرچووە یان نا؟ ئەمە دەستنوێژ ناشکێنێت؛ چونکە دەستنوێژەکەى جێگیرە بۆیە یەقین ودڵنیایی لاناچێت بە شتی گوماناوى).
عروە دەڵێت: چووم بۆ لای مەروانی کوڕی حەکەم وباسی ئەو شتانەمان کرد ئەگەر یەکێک ئەنجامیان بدات دەبێت دووبارە دەستنوێژ بگرێتەوە، مەروان ووتی: ودەستلێدان لە ئەندامی نێرینە؟ عروە ووتی: سەبارەت بە ئەوە نازانم، مەروان ووتی: بوسرەی کچی سەفوان پێمی ووت: کە گوێی لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە فەرموویەتی: «هەرکەسێک دەست لە ئەندامی نێرینەى بدات؛ دەبێت دەستنوێژ بگرێتەوە».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: عروە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە چوو بۆ لای مەروانی کوڕی حەکەم کاتێک ئەمیری مەدینە بوو، (وباسی ئەو شتانەمان کرد ئەگەر یەکێک ئەنجامیان بدات دەبێت دووبارە دەستنوێژ بگرێتەوە): واتا باسی ئەو شتانەیان بۆی کرد کە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەى دەستنوێژ. (مەروان ووتی: ودەستلێدان لە ئەندامی نێرینە؟): واتا دەستدان لە ئەندامی نێرینە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەى دەستنوێژ؟ (عروە ووتی: سەبارەت بە ئەوە نازانم): واتا هیچ بەڵگەیەکم لە لا نییە سەبارەت بە ئەو بابەتە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووبێتی. (مەروان ووتی: بوسرەی کچی سەفوان -ڕەزای خواى لێبێت- پێمی ووت: کە گوێی لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە فەرموویەتی: «هەرکەسێک دەست لە ئەندامی نێرینەى بدات؛ دەبێت دەستنوێژ بگرێتەوە»)، ولە گێڕانەوەى (الترمذي)دا: (فلا يصَلِ حتى يتوضأ) واتە: (نابێت نوێژ بکات هەتاوەکو جارێکی تر -دەستنوێژێکی نوێ- دەگرێتەوە): وئەم گێڕانەوەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى دەستدان لە ئەندامی نێرینە دەستنوێژ هەڵدەوەشێنێتەوە ئەگەر بە شەهوەتەوە یان بێ شەهوەت بێت وئەگەر بە ئەنقەست یان نائەنقەست بێت، بەڵام بەمەرجێک دەستلێدانەکە ڕاستەوخۆ بێت بە بێ هیچ ناوەندێک لە نێوانیان، بەڵام ئەگەر ناوەندێک هەبوو ئەوا دەستنوێژ ناشکێت؛ واتا ئەگەر لەسەر قوماش یان جلەوە دەستی لە عەورەتی دا ئەوا دەستنوێژی ناشکێت، چونکە لە ڕاستیدا ئەمە دەستلێدان -بەرکەوتن- نییە چونکە بەرکەوتن -دەستلێدان- بریتیە لە گەیشتنی ئەندام بە ئەندام -پێست بە پێست-؛ وبەڵگەش بۆ ئەمە گێڕانەوەی (النسائي) وجگە لە ئەوە: (إذا أفْضَى أحدكم بيده إلى فَرْجِه وليس بينها سِتْر ولا حائل فليتوضأ) واتە: (ئەگەر یەکێکتان دەستی لە شەرمگەى -عەورەتی: ئەندامی نێرینە یان مێینەى- دا, وهيچ ناوەندێک لە نێوانیان نەبوو؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێتەوە).