





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: براکەم ئازاری هەیە بەهۆی سکیەوە، فەرمووی: «هەنگوینی پێبدە با بیخواتەوە»، پاشان پیاوەکە جاری دووەم هاتەوە، (هەر) فەرمووی: «هەنگوینی پێبدە با بیخواتەوە»، پاشان پیاوەکە جاری سێیەم هاتەوە، (هەر) فەرمووی: «هەنگوینی پێبدە با بیخواتەوە»، پاشان هاتەوە، ووتی: پێیم دا؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودا ڕاستی فەرموو، وسکی براکەت درۆی کرد، با هەنگوین بخواتەوە»، هەر (هەنگوینی) پێیدا (بۆئەوەى وەکو چارەسەر) بیخواتەوە؛ هەتا چاک بوویەوە.
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: براکەم ئازاری هەیە بەهۆی سکیەوە، ئەم ئازارەش بەهۆی سکچوونەوە بوو، هەروەکو لە گێڕانەوەکانى تری ئەم فەرموودەیەدا هاتووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە هەنگوینی پێبدات، ئەویش هەنگوینی پێیدا وخواردیەوە، پاش چەند جارێکی تر هەر گەڕایەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەویش هەمان شتی پێی فەرموو، ولە کۆتا جاردا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (خودا ڕاستی فەرموو، وسکی براکەت درۆی کرد، با هەنگوین بخواتەوە)، ئەمیش دوو لێکدانەوە دەگرێتەوە: 1/ خواى گەورە لە غەیبدا پێی نیشاندانەوە لە ڕێگەی وەحیەوە کە ئەم پیاوە بە هەنگوین چارەسەر وەردەگرێ، بۆیە هەر فەرمانى پێیکرد کە هەنگوینی پێبدات چونکە پەیمانى پێدراوە کە بەو شێوەیە چارەسەر دەبێت. 2/ ئاماژە کردنە بۆ ئەو ئایەتە کە خواى گەورە دەفەرموێت: {شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ فِيهِ شِفَاءٌ لِّلنَّاسِ} [النحل: 69] واتە: {خواردنەوەیەکە (ھەنگوین) کە ڕەنگەکانی جیاوازە شیفای تێدایە بۆ خەڵکی}؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زانستی هەبووە سەبارەت بەو نەخۆشییە کە بە هەنگوین چارەسەر دەبێت. کاتێک جاری چوارەم فەرمانى پێیکرد کە هەنگوینی پێبدات، پیاوەکە چوو وهەنگوینی دا بە براکەى وخواى گەورە شیفای پێبەخشی. ومەرج نییە شیفا بۆ هەموو نەخۆشییەک بێت بەهۆی هەنگوینەوە، بەڵکو هەموو نەخۆشییەک دەرمان وچارەسەرێکی هەیە وشیفا وچاکبوونەوە لەو نەخۆشییە لە ژێر فەرمانى خواى گەورەیە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لكل داء دواء إذا أصيب دواء الداء برئ بإذن الله) [رواه مسلم] واتە: (هەموو نەخۆشییەک دەرمان وچارەسەرێکی هەیە کە چاک دەبێتەوە بە ئیزنی خواى گەورە).
لە ئەبی سەلەمەی کوڕی عبدالرحمانی کوڕی عەوفەوە دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە دایکی ئیمانداران کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، بە چی شتێک (چی زیکرێک یان خوێندنەوەیەک) پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- نوێژی دەستپێدەکرد ئەگەر شەو هەستایە بۆ نوێژکردن؟ ووتی: ئەگەر شەو هەستایە دەستی بە نوێژکردن دەکرد بە (ئەم نزایە): «(اللهم رب جبرائيل، وميكائيل، وإسرافيل، فاطر السماوات والأرض، عالم الغيب والشهادة، أنت تحكم بين عبادك فيما كانوا فيه يختلفون، اهدني لما اختلف فيه من الحق بإذنك، إنك تهدي من تشاء إلى صراط مستقيم)*». *(واتە: خودایه، پەروەردگاری جیبرائیل و میكائیل و ئیسرافیل، بەدیهێنەری ئاسمانەكان وزەوی، زانا به نهێنی وئاشكراكان، تۆ فەرمان وحوكم دەكەیت لە نێوان بەندەكانتدا لەو شتانەی كەوا جیاوازییان تێدا هەیە، ڕێنموونیم بكە بۆ ئەو ڕاستییەی كە خەڵكی جیاوازییان تێدا هەیە بە فەزڵ و ویستی خۆت، بەڕاستی هەركەسێك تۆ بتەوێت ڕێنموونی دەكەیت بۆ ڕێگای ڕاستی خۆت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەبی سەلەمەی کوڕی عبدالرحمانی کوڕی عەوف پرسیاری لە عائیشە دایکی ئیمانداران کرد سەبارەت بە ئەو نزایەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیخوێند لە سەرەتاى دەستپێکردن بە شەونوێژ ئەگەر شەو هەستایە بۆ نوێژکردن؟ عائیشە ووتی: ئەگەر شەو هەستایە نوێژکردن ئەم نزایەى دەخوێند: (اللهم رب جبرائيل وميكائيل، وإسرافيل:خودایه، پەروەردگاری جیبرائیل و میكائیل و ئیسرافیل): باسکردنی ئەم سێ فریشتەیە بەتایبەت، و لەگەڵ باسکردنی ئەوەى خواى گەورە پەروەردگاریانە؛ ئەمە بۆ ڕێزلێنانە لەوان وپلەبەرزیانە بەسەر ئەوانى ترەوە، ولێرەدا جبریلی پێشخت چونکە ئەو ڕاسپێدراوە بە گەیاندنی کتێبە ئاسمانیەکان، بۆیە هەموو شتێک سەبارەت بە ئاین پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە، وئیسرافیلی لە کۆتادا باسکرد چونکە ئەو فوو دەکات بە کەڕەنادا، وقیامەت هەڵدەستێت، ومیکائیلی لە ناوەڕاستدا باسکرد چونکە ئەو ڕاسپێدراوە بە باران وڕووەکەکان وئەوەى پەیوەندی هەبێت بە ڕزقی ژیانی بوونەوەرەکان لە دونیادا. (فاطر السماوات والأرض:بەدیهێنەری ئاسمانەكان وزەوی): واتا ئەی خوڵقێنەر ودروستکاری ئاسمانەکان وزەوی. (عالم الغيب والشهادة:زانا به نهێنی وئاشكراكان): واتا زانایە سەبارەت بە ئەوانەى بەندەکان نایبینن وزانایە سەبارەت بە ئەوانەیشی کە بەندەکان دەیبینن. (أنت تحكم بين عبادك فيما كانوا فيه يختلفون:تۆ فەرمان وحوكم دەكەیت لە نێوان بەندەكانتدا لەو شتانەی كەوا جیاوازییان تێدا هەیە): واتا تۆ فەرمانڕەوایی ودادوەری دەکەیت لە نێوان بەندەکانتدا لەو شتانەى ناکۆکن یان ناکۆک بوون تێیدا لە هەر بابەتێک ومەسەلەیەک لە ئایندا لە ماوەى ژیانی دونیادا. (اهدني لما اختلف فيه من الحق بإذنك:ڕێنموونیم بكە بۆ ئەو ڕاستییەی كە خەڵكی جیاوازییان تێدا هەیە بە فەزڵ و ویستی خۆت): واتا هیدایەتم بدە بۆ هەق وڕاستی لەم ناکۆکیەدا کە خەڵکی تووشی بوون لە بابەت ومەسەلەکانى ئاین ودونیادا ئەمیش بە یارمەتی وسەرخستن وئاسانکردنی تۆ. (إنك تهدي من تشاء إلى صراط مستقيم:بەڕاستی هەركەسێك تۆ بتەوێت ڕێنموونی دەكەیت بۆ ڕێگای ڕاستی خۆت): واتا تۆ هەرکەسێک بتەوێت هیدایەتی دەدەیت بۆ سەر ڕێگای هەق وڕاستی.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەلێت: ووترا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: ئایا دەستنوێژ بگرین لە بیری (سەرچاوەى) (بوزاعە)، ئەمیش بیرێکە پەڕۆی سووڕی مانگانە وگۆشتی سەگ وشتی پیسی تێ فڕێدەدرێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاو پاک وپاککەرەوەیشە وھیچ شتێک پیسی ناکات».
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە ئاو پاکە وهیچ شتێک پیسی ناکات تەنها بە بەرکەوتنی پیسەکە بۆ نێو ئاوەکە ئەگەر ڕەنگ وبۆن وتامی ئاوەکە نەگۆڕێت.
لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- غوسڵی دەکرد (پاش لەشگرانی خۆی دەشۆرد) بەو ئاوەى مەیمونە بەکاریهێنا بوو -ڕەزای خوای لێبێت-».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- غوسڵی دەکرد (واتا خۆی دەشۆرد بۆ پاکبوونەوە لە لەشگران بوون) بەو ئاوەى مەیمونەی خێزانى بەکاریهێنا بوو بۆ خۆشۆردن -ڕەزای خوای لێبێت-.
لە عبداللە کوری عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: یەکێک لە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی شۆرد (غوسڵی کرد) لە تەشتێکی گەورەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆئەوەى دەستنوێژی لێبگرێت یان خۆی پێ بشوات، (خێزانەکەى) پێی ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، من لەشگران بووم؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاو کاریگەری لێناکرێت بەهۆی لەشگرانیەوە (ئاو تووشی لەشگرانی -جەنابەت- نابێت)».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەیەکێک لە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بۆئەوەى لەشگرانی لەسەر خۆی لاببات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆئەوەى دەستنوێژ بگرێت یان خۆی بشوات لە پاشماوەى ئەو ئاوەى خێزانەکەى بەکاریهێناوە -ڕەزای خوای لێبێت-، خێزانەکەى پێی ووت کە ئەو بە لەشگرانیەوە ئەو ئاوەى بەکارهێناوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کرد بۆئەوەى کە ئاو کاریگەری لێناکرێت بەهۆی لەشگرانیەوە (ئاو تووشی لەشگرانی -جەنابەت- نابێت)، چونکە ئاو پاکە وپاککەرەوەیە.
لە کەبشەی کچی مالیکەوە -کە خێزانی کوڕەکەى ئەبی قەتادە بوو- دەڵێت: ئەبا قەتادە هات وهەندێک ئاوم بۆی هێنا بۆئەوەى بۆ دەستنوێژگرتن بەکاریبهێنێت، پشیلەیەک هات بۆئەوەى لە ئاوەکەى بخوات، دەفرەکەى لار کردەوە هەتاوەکو لێی خوارد، کەبشە دەڵێت: بینی کە من سەیری دەکەم، (ئەبی قەتادە) ووتی: ئایا پێت سەیرە ئەی کچی براکەم؟ ووتم: بەڵێ، ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەخێر پیس نیە، چونکە (پشیلە) زۆر هاتۆچۆ دەکات لە نێو ئێوەدا».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەئەبو قەتادە دەستی بە دەستنوێژگرتن کرد، وپشیلەیەک هاتە ژوورەوە -چونکە پشیلە زۆر جار دێتە ناو ماڵان وتێکەڵ دەبێت لەگەڵ ژیانی مرۆڤەکان-، ئەبو قەتادە دەفرەکەى بۆ پشیلەکە لار کردەوە بۆئەوەى لە ئاوی دەستنوێژگرتنەکە بخوات، کەبشە -كە خێزانی کوڕەکەى ئەبی قەتادەیە- ئەم کارەى بە لاوە سەیر بوو چونکە ئەم ئاوە بۆ دەستنوێژگرتن دانراوە بۆیە دەبێت پاک وپاککەرەوە بێت، ئەبو قەتادە پێی ووت کە پشیلە پیس نییە وکاریگەر نابێت لەسەر تێکچوونی ئاوەکە چونکە پشیلە زۆر هاتوچۆ دەکات و لەگەڵ ژیانی خەڵکی تێکەڵ دەبێت.
لە ئەبی واقیدی لەیسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە خەڵکی کۆپارەی وشتر و دووگی پەزیان دەبڕیەوە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک لە ئاژەڵ ببڕدرێت لەکاتێکدا زیندووە؛ ئەوا گۆشتێکی مردووە (ئەو بەشەی بڕاوە)».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەفەرموودەکە باسی ئەوە دەکات کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە خەڵکی کۆپارەی وشتر و دووگی پەزیان دەبڕیەوە ودەیانخوارد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیان کرد لەسەر ئەم کارەیان، وبنچینەیەکی بۆیان ڕوونکردەوە لەم مەسەلەدا، ئەویش ئەوەیە هەرشتێک ببڕدرێتەوە لە ئاژەڵەکان وەکو کۆپارەی وشتر و دووگی پەز -مەڕ وبزن- یان هاوشێوەى ئەمانە، لەکاتێکدا ئەم ئاژەڵانە زیندوون ئەوا ئەو بەشە بڕدراوانەوە حوکمی ئاژەڵی مردوویان هەیە ونابێت بخورێن، ئەگەر ئەو بەشە پاک بوو ئەوا وەکو پاک مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت یان بە پێچەوانەوە، دەستی مرۆڤ پاکە، و دووگی مەڕ پیسە، جگە لەو بەشانەى ئاژەڵ نەبێت وەکو خوریەکەى (سوفەکەى) وپەڕەکەى ومسکەکەى ومووەکەى وپێستەکەى ئەمانە پاکن.
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دروستکردنی سرکە لە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر)؟ فەرمووی: «نەخێر».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر) ئەگەر بگۆڕدرێت هەتاوەکو دەبێتە سرکە، وئەمە باسە لە پاش دابەزینی حوکمی حەرامبوونی سەرخۆشکەرەکانە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد لەم کردەوەیە. بۆیە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر) بگۆڕدرێت بۆ سرکە بە هەرشێوەیەک بێت: ئەگەر شتێکی تێبکرێت وەکو نان یان پیاز یان ترشێنەر -هەوێن- یان هەرشتێکی تر، یان لە پێش سێبەرەوە ببرێت بەرەو پێش خۆر یان بە پێچەوانەوە، یان تێکەڵ بە ماددەیەکی تر بکرێت؛ لەسەر حەرامبوونەکەى خۆی دەمێنێتەوە، وئەمە نابێتە هۆی گۆڕینی حوکمەکەى، بەڵام ئەگەر ماددە ئەلکهولیەکە (خەمرەکە) خۆی بوو بە سرکە بە بێ هیچ دەستکاریکردنێک لە لایەن مرۆڤەوە ئەوا پاکبووەتەوە ولەم حاڵەتەدا حەڵاڵە ودروستە.
لە ئەبی سەمحەوە دەڵێت: خزمەتی پێغەمبەرم دەکرد -صلى الله عليه وسلم-، ئەگەر بیویستایە خۆی بشوات، دەیفەرموو: «پشتم لێبکە»، بۆیە منیش پشتم لێدەکرد ودامدەپۆشی (بە شتێک)، جارێکیان حەسەن وحوسەین -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ لای هێنران، (کوڕە منداڵەکە) میزی کرد بەسەر سینگیدا، کاتێک ویستم (جلەکە) بشۆم، -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «(جلێک) میزی کچە منداڵی پێوە بێت؛ دەبێت بشۆردرێت، و(جلێک) میزی کوڕە منداڵی پێوە بێت؛ تەنها ئاوی پێدا دەکرێت -بەسەیردا دەپرژێنرێت-».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەئەبو سەمح -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە خزمەتی پێغەمبەری خودای دەکرد -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- ویستی خۆی بشوات بۆیە داواى لە ئەبی سەمح کرد پشتی لێبکات بۆئەوەى خەڵکی دیار نەبێت وخۆیشی نەیبینێت، وپاشان باسی ڕووداوێکی کرد ئەویش ئەوە بوو جارێکیان حەسەن وحوسەین -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنران، بەڵام یەکێکیان میزی کرد بەسەر سینگیدا، ئەبو سەمح ویستی جلەکەى بشوات، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بۆی ڕوونکردەوە کە جلێک میزی کوڕە منداڵێکی پێوە بێت کە خۆراکی نەخواردبێت -هێشتا لە ماوەى شیرپێدان بێت-؛ تەنها ئاوی پێدا دەکرێت -بەسەیردا دەپرژێنرێت- بەسەر شوێنەوارەکەیدا بۆئەوەى پاک بێتەوە وئەمیش بەسە، وپێویست ناکات جلەکە بشۆردرێت، بە پێچەوانەی جلێک میزی کچە منداڵی پێوە بێت؛ دەبێت بشۆردرێت، ئەگەرچیش لە ماوەى شیرپێدان بێت، وسەبارەت بە ئەم جیاوازیە زانایان بەم شێوەیە ڕوونیان کردووەتەوە: - زۆر جار پیاو وئافرەت منداڵی کوڕ هەڵدەگرن زیاتر لە کچ بۆیە جل زۆرجار تووشی میزەکەی دەبێت وئەمیش شۆردنی قورس وناڕەحەت دەبێت. - میزی کوڕە منداڵ بە توندی دەردەچێت وبڵاو دەبێتەوە زۆربەى شوێنەکانى جلەکە تووشی دەبێت بۆیە شۆردنی هەموو جلەکە قورسە بە پێچەوانەى میزی کچە منداڵەوە. - میزی ئافرەت پیستر وبۆگەنترە لە میزی پیاو، ئەمیش بەهۆی ئەوەى ناوچەى ئەندامی نێرێنەى پیاو گەرمە، بەڵام ئافرەت بەو شێوەیە نییە، وئەم گەرمییە وا دەکات بۆگەنی وپیسیەکەى کەمتر بێت لە میزی ئافرەت. ئەمە هەندێک جیاوازییە کە زانایان باسیان کردووە؛ ئەگەر ڕاست بێت ئەوا چەند حیکمەتێکی باشە کە جیاوازیەکان ڕووندەکاتەوە، ئەگەر ئەم حیکمەتانە ڕاست نەبێت ئەوا حوکمی خواى گەورەیە؛ بۆیە ئێمەش دڵنیایین کە شەریعەتی خواى گەورە لە ئەوپەڕی حیکمەتدایە، چونکە شەریعەت جیاوازى ناکات لە نێوان دوو شتدا کە لە ڕووکەشدا وەکو یەک بن، مەگەر حیکمەتێک هەبێت ببێتە هۆی ئەوەى جیاوازى هەبێت لە نێوانیان، حوکمەکانى خواى گەورە بە پێی بەرژەوەندی بەندەکانە؛ ولەوەیە ئەم بەرژەوەندیە لای مرۆڤ دیار بێت ولەوەیشە دیار نەبێت.