





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانا لەسەر سینگی».
ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە(دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانا لەسەر سینگی): ئەگەر باسی دەست بکرێت مەبەست هەتاوەکو مەچەکە، وئەمیش مەبەستە لەم فەرموودەیەدا. ولە گێڕانەوەى (أبو داود والنسائي) هاتووە: (ثم وضع يده اليُمنى على ظهر كفه اليُسرى والرُّسْغ والساعد) واتە: (پاشان -دەستی ڕاستی- خستە سەر: پشتی دەستی چەپی وسەر مەچەک وبازووی -چەپی-)، ومەچەک: ئەو ئێسکەیە دەست بە بازوو دەبەستێتەوە، واتا دەستی ڕاستی لەسەر هەر سێ بەشەکەی دەستی چەپی دادەنا -دەست ومەچەک وبازوو-. (لەسەر سینگی): واتا دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دادەنا وهەردوویانی دەخستە سەر سینگی لە کاتی وەستانی لە نوێژدا.
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر نوێژیان بە -خوێندنی- ﴿الحمد لله رب العالمين﴾ دەستپێدەکرد». لە گێڕانەوەى (مسلم) دا ئەم زیادەیە هاتووە: « لە سەرەتای خوێندنی -سورەتی الفاتحة- ولە کۆتاییدا ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾یان نەدەخوێند». ولە گێڕانەوەى (أحمد) و(النسائي) (ابن خزیمة)دا، هاتووە: «﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾یان بە ئاشکرا نەدەخوێند». ولە گێڕانەوەیەکی تری (ابن خزیمة)دا: «بە نهێنی دەیانخوێند».
ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت-؛ لە سەرەتاى نوێژدا ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾یان نەدەخوێند بە ئاشکرایی لە سەرەتاى سورەتی -الفاتحة- لە کاتی نوێژدا، ئەمیش جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەى کە لە سورەتی -الفاتحة- نییە، ولە گێڕانەوەیەکی تری (إبن خزیمة)دا: بە نهێنی دەیانخوێند. لیژنەى فەتوادان ( اللجنة الدائمة للإفتاء) دەڵێن: دروست ئەوەیە کە ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بەشێک نییە لە سورەتی -الفاتحة- وسورەتەکانى تر، بەڵکو ئایەتێکی سەربەخۆیە لە قورئاندا، وبەشێکە لە ئایەتێک لە ئایەتەکانى سورەتی -النمل-، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّهُ مِنْ سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} [النمل:30] واتە: {کە بێگومان لە سولەیمانەوە (ھاتووە) بەڕاستی ئەو (نامە دەست پێدەکات): بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان}، وسونەتە لە پێش خوێندنی هەموو سورەتێک بخوێندرێت، جگە لە سورەتی -التوبة:البراءة- نەبێت، وسونەت ئەوەیە لە نوێژدا بە نهێنی بخوێندرێت لە پێش خوێندنی سورەتی -الفاتحة-.
لە عبد الله کوڕی ئەبی ئەوفاوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ناتوانم هیچ شتێک لە قورئان لەبەر بکەم؛ شتێکم فێر بکە کە بۆ من بەس بێت، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڵێ: (سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم)*»، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمە بۆ خواى گەورە -عز وجل- ئەی بۆ خۆم چی بڵێم -چی نزایەک بۆ خۆم بکەم-؟ فەرمووی: «بڵێ: (اللهم ارْحَمْنِي وَارْزُقْنِي وَعَافِنِي وَاهْدِنِي)**»، کاتێک پیاوەکە هەستا؛ بە دەستی ئاماژەی کرد (چونکە سوودی وەرگرتووە)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سەبارەت بە ئەم پیاوە؛ دەستی پڕ لە خێر کرد». *(واتای زیکرەکان: سبحان الله -پاک وبێگەردە خواى گەورە ودوور وبەریئە لەهەموو عەیب وکەموکورتیەک-، والحمد لله -حەمد وسوپاس بۆ خواى گەورە-، ولا إله إلا الله -هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە (الله)-، والله أكبر -خودا (الله) لە هەموو کەسێک وشتێک گەورەترە-، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم -هیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر پاش یارمەتی خواى گەورە باڵادەست وبەرز ومەزن نەبێت یان کەس ناتوانێت یەکێک یان شتێک بگۆڕێت لە حاڵێکەوە بۆ حاڵێکی تر مەگەر پاش ئیزن وتواناى خواى گەورەی بەرز ومەزن نەبێت-)، **(واتە: خودایە؛ ڕەحمم پێبکە وڕزقم پێببەخشە، ولەش ساغ وسەلامەتم بکە، وهیدایەتم بدە)
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر کەسێک نەتوانێت هیچ شتێک لە قورئانی پیرۆز لەبەر بکات بە هەر هۆیەکەوە بێت، ئایا چی بکات؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەعرابیەکەى کرد بەوەى ئەگەر نەیتوانى هیچ شتێک لە قورئانی پیرۆز لەبەر بکات، ئەوا بڵێت: (سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم)*، کاتێک ئەعرابیەکە داواى لێکرد کە نزایەکی فێر بکات بۆ لە کاتى نوێژدا بیخوێنێت؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کرد بۆئەوەى ئەم وشانە -ئەم نزایە- بڵێت کە کۆی هەموو خێرێکی دونیا وقیامەتی تێدایە، ئەویش ئەوەیە بڵێت: (اللهم ارْحَمْنِي وَارْزُقْنِي وَعَافِنِي وَاهْدِنِي)**، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەورەیی ئەم زیکر ونزایانەى ڕوونکردەوە کاتێک پیاوە ئەعرابیەکە فێریان بوو؛ کاتێک -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (سەبارەت بە ئەم پیاوە؛ دەستی پڕ لە خێر کرد): واتا تووشی خێرێکی زۆر ومەزن بووە.*(واتای زیکرەکان: سبحان الله -پاک وبێگەردە خواى گەورە ودوور وبەریئە لەهەموو عەیب وکەموکورتیەک-، والحمد لله -حەمد وسوپاس بۆ خواى گەورە-، ولا إله إلا الله -هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە (الله)-، والله أكبر -خودا (الله) لە هەموو کەسێک وشتێک گەورەترە-، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم -هیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر پاش یارمەتی خواى گەورە باڵادەست وبەرز ومەزن نەبێت یان کەس ناتوانێت یەکێک یان شتێک بگۆڕێت لە حاڵێکەوە بۆ حاڵێکی تر مەگەر پاش ئیزن وتواناى خواى گەورەی بەرز ومەزن نەبێت-)، **(واتە: خودایە؛ ڕەحمم پێبکە وڕزقم پێببەخشە، ولەش ساغ وسەلامەتم بکە، وهیدایەتم بدە)
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا: لە یەکەم دوو ڕکاتدا (أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب)* ودوو سورەتی دەخوێند، ولە دوو ڕکاتی کۆتاییدا -تەنها- (أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب)ی دەخوێند؛ هەندێکجار ئایەتەکانی -بە دەنگی بەرز دەخوێندەوە بۆئەوەى- گوێمان لێبێت، یەکەم ڕکاتی درێژتر بوو لە ڕکاتی دووەم، وبەم شێوەیە بوو لە نوێژی عەسر، وهەروەها لە نوێژی بەیانی». *(أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب // واتە سورەتی -الفاتحة-)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو نوێژانەى قورئان بە نهێنی دەخوێندرێت وەکو نوێژی نیوەڕۆ وعەسر؛ سورەتی -الفاتحة- وسورەتێکی تری دەخوێند لە ڕکاتى یەکەم ودووەم، ولە ڕکاتی سێیەم وچوارەم تەنها سورەتی -الفاتحة-ی دەخوێند، وهەندێکجار ئاساییە دەنگ بەرز بکرێتەوە لە کاتی خوێندنی ئایەتەکان بۆ فێرکردن، وهەروەها سونەت ئەوەیە ماوەى خوێندن و وەستان لە ڕکاتی یەکەم زیاتر بێت لە ڕکاتی دووەم لە نوێژەکاندا.
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئێمە ماوەى وەستانی پێغەمبەری خودامان -صلى اللە علیە وسلم- دەخەمڵاند لە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر؛ ماوەی وەستانی لە دوو ڕکاتی یەکەممان خەمڵاند لە نوێژی نیوەڕۆدا وەکو خوێندنی {الم تنزيل السجدة -سورەتی السجدة-} بوو، وماوەی وەستانی لە دوو ڕکاتی کۆتاییمان خەمڵاند هێندەى نیوەى ئەوەى پێشووتر بوو»، وئەبوبەکر لە گێڕانەوەیەکدا: {الم تنزيل السجدة -سورەتی السجدة-}ی باس نەکرد، ووتی: هێندەی سی ئایەت بوو.
موسلیم گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ماوەى وەستان لە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر ڕووندەکاتەوە، ماوەى وەستان لە دوو ڕکاتی یەکەم لە نوێژی نیوەڕۆدا وەکو ماوەى خوێندنی سی ئایەت بوو، واتا وەکو ماوەى خوێندنی سورەتی -السجدة- بوو، ودوو ڕکاتی کۆتایی هێندەى ماوەی هێندەى نیوەى دوو ڕکاتی یەکەم بوو؛ واتا وەکو ماوەى خوێندنەوەى پانزە ئایەت بوو، ونوێژی عەسر ماوەى وەستانەکەى کەمترە لە دوو ڕکاتی یەکەمدا هێندەى ماوەى خوێندنەوەى پانزە ئایەت دەوەستێت، ولە دوو ڕکاتی کۆتاییدا هێندەى ماوەی نیوەى دوو ڕکاتی یەکەمە؛ واتا وەکو ماوەى خوێندنەوەى حەوت یان هەشت ئایەت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نوێژم لە پشتی هیچ یەکێکەوە نەکردووە کە نوێژکردنی لە نوێژکردنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بچێت وەکو فڵان؛ نوێژمان لە پشت ئەو مرۆڤەوە کرد، ولە نوێژی نیوەڕۆدا دوو ڕکاتی یەکەمی درێژ دەکردەوە، ودوو ڕکاتی کۆتایی کورت دەکردەوە، ونوێژی عەسر کورتتر بوو (لە نوێژی نیوەڕۆ)، ولە نوێژی مەغریبدا (سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل)*ی دەخوێند، ولە نوێژی عیشادا {بالشمس وضحاها -سورەتی الشمس-} وهاوشێوەکانى (لە درێژیدا) دەخوێند، ولە نوێژی بەیانیدا دوو سورەتی درێژی دەخوێند». *(سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل- واتا: لە سورەتەکانى ناوەڕاستی جوزئی -عم- هەتاوەکو سورەتەکانى کۆتایی ئەم جوزئە، یان لە سورەتی -الضحى- وسورەتەکانى سەرەوەى ئەم سورەتە لە جوزئی سی، یان سورەتەکانى: -العاديات، الزلزلة، الغاشیة، الأعلى، والفجر، والبروج- وهاوشێوەکانیان -لە درێژیدا-، لێکدانەوەى جیاواز هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ماناى -قصار المفصل- بەڵام ئەمە بەناوبانگترینە لە نێو زانایان)
نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە یەکێک لە ئیمامەکانی -پێشنوێژەکانى- مزگەوتی نەبەوی؛ نوێژکردنی لە نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەچوو، وشوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەوت لە ڕوانگەى ماوەى درێژی وکورتی نوێژەکانەوە، بۆیە لە نوێژی نیوەڕۆدا دوو ڕکاتی یەکەمی درێژ دەکردەوە، ودوو ڕکاتی کۆتایی کورت دەکردەوە، ونوێژی عەسر بەهەمان شێوەى نوێژی نیوەڕۆ دوو ڕکاتی یەکەم درێژتر بوو لە دوو ڕکاتی کۆتایی بەڵام لە ماوەى نوێژی نیوەڕۆ کەمتر بوو (ئەمە لە گێڕانەوەى تردا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماوەى ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆی درێژتر دەکردەوە لە ماوەی ئەنجامدانى نوێژی عەسر)، ولە نوێژی مەغریبدا (سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل)*ی دەخوێند، ولە نوێژی عیشادا {بالشمس وضحاها -سورەتی الشمس-} وهاوشێوەکانى (لە درێژیدا) دەخوێند، ولە نوێژی بەیانیدا قورئانی زۆر دەخوێند؛ لە هەموو نوێژەکانى تر زیاتر قورئانی دەخوێند ئەمیش بە خوێندنی سورەتە درێژەکان بێت یان خوێندنی ئایەتی زۆر بێت لە سورەتە زۆر درێژەکان. *(سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل- واتا: لە سورەتەکانى ناوەڕاستی جوزئی -عم- هەتاوەکو سورەتەکانى کۆتایی ئەم جوزئە، یان لە سورەتی -الضحى- وسورەتەکانى سەرەوەى ئەم سورەتە لە جوزئی سی، یان سورەتەکانى: -العاديات، الزلزلة، الغاشیة، الأعلى، والفجر، والبروج- وهاوشێوەکانیان -لە درێژیدا-، لێکدانەوەى جیاواز هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ماناى -قصار المفصل- بەڵام ئەمە بەناوبانگترینە لە نێو زانایان)
لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا -سورەتی الطور-ی دەخوێند، کاتێک گەیشت بە ئەم ئایەتە: ﴿أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَـٰلِقُونَ (35) أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَاوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ (36) أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ (37)﴾ واتە: ﴿ئایا ئەوان (بێ خوڵقێنەرێک) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خوڵقێنەر) ودروستکاری خۆیانن؟(35) ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەوییان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیا نین وگومانمان ھەیە(36) ئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن(37)﴾، دەڵێت: دڵم خەریک بوو بفڕێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریلەم فەرموودەیەدا هاتووە: جوبەیر -ڕەزاى خواى لێبێت- کاتێک هات بۆئەوەى دیلەکانى جەنگی بەدر بگەڕێنێتەوە، گوێی لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا -سورەتی الطور-ی دەخوێند لە ڕکاتی یەکەم ودووەم، ئەمیش کاتێک بوو کە هات بۆئەوەی دیلەکانی جەنگ بەدر ڕزگار بکات، کاتێک گەیشت بە ئەم ئایەتە: ﴿أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَـٰلِقُونَ (35) أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَاوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ (36) أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ (37)﴾ واتە: ﴿ئایا ئەوان (بێ خوڵقێنەرێک) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خوڵقێنەر) ودروستکاری خۆیانن؟(35) ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەوییان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیا نین وگومانمان ھەیە(36) ئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن(37)﴾، جوبەیر دەڵێت: (دڵم خەریک بوو بفڕێت): ئەمیش بەهۆی ئەو بەڵگە بەهێزانەى لەم ئایەتانەدا باسکراوە کە دڵ ڕادەچڵەکێنێت، پاشان جوبەیر مسوڵمان بوو.
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەردەکەى (ماڵیانی) لادا وخەڵکی ڕیزیان بەستبوو لە پشتی ئەبوبەکرەوە، فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، هیچ شتێکی موژدەدەر نەماوە لە پێغەمبەرایەتی مەگەر خەونی چاک نەبێت، مسوڵمان دەیبینێت، یان بۆی دەبینرێت، من نەهیم لێکراوە لەوەى قورئان بخوێنم لە کاتی ڕکوع بردن یان سوجدە بردندا، لە ڕکوع بردندا پەروەردگار -عز وجل- بەمەزن دابنێن، ولە سوجدە برندا کۆشش بکەن لە نزا کردن چونکە گونجاو وشایستەیە نزاکانتان وەڵامبدرێتەوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەو پەردەیەی بەرزکردەوە کە دەرگای ماڵەکەی داپۆشیبوو وبینی خەڵکی لە پشت ئەبوبەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- بە ڕیز وەستاون بۆ ئەنجامدانى نوێژی جەماعەت -نوێژی بە کۆمەڵ-، بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی پێشنوێژییان بۆ بکات وفەرمانی بە ئەبو بەکر کرد لە جیاتی ئەو پێشنوێژییان بۆ بکات. فەرمووی: (ئەی خەڵکینە، هیچ شتێکی موژدەدەر نەماوە لە پێغەمبەرایەتی مەگەر خەونی چاک نەبێت): دوای مردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپچڕانی وەحی -سروش- تەنها خەونی چاک وباش ماوە کە بە پێی ئەو ڕووداوانەیە لە ڕاستیدا ڕوودەدەن -بە پێی واقیعە-، ئیمانداران ئەو جۆرە خەونە چاکانە دەبینن دەبێتە هۆی موژدە بۆیان ودڵیان پێی خۆش دەبێت وزیاتر جێگریان دەکات، بۆیە دەفەرموێت: ئەم جۆرە خەونە لە پێغەمبەرایەتیەوە چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەرەتاى پێغەمبەرایەتیدا خەونی دەبینی ڕووی دەدا وەکو ڕوونی ڕۆژی ڕووناک، بۆیە بەشێکە لە پێغەمبەرایەتی ئەو -صلى اللە علیە وسلم-. وکاتێک دەفەرموێت: (هیچ شتێکی موژدەدەر نەماوە): لێرەدا مەبەست لە زۆرینەیە چونکە هەندێک جار خەون ئاگادار کردنەوەیە لە خواى گەورەوە بۆ بەندە وڕاستە، وخواى گەورە پیشانی بەندەى دەدا چونکە ڕەحم وبەزەیی پێدا دێتەوە بۆئەوەى ئامادە بێت بۆ ئەو شتەى ڕوودەدات پێش ئەوەى ڕووبدات ئاگاداری دەکاتەوە. بۆیە خەونی چاک یان موژدەیە بۆ ئیماندار یان ئاگادارکردنەوەیە بەهۆی بێئاگایی بوونی. کاتێک دەفەرموێت: (مسوڵمان دەیبینێت، یان بۆی دەبینرێت): واتا مسوڵمانەکە خۆی ئەو خەونە ببینێت یان کەسێکی تر لە خەوندا سەبارەت بە ئەو مسوڵمانە ئەو خەونە چاکە ببینێت. (من نەهیم لێکراوە لەوەى قورئان بخوێنم لە کاتی ڕکوع بردن یان سوجدە بردندا): خواى گەورە نەهی کردووە لەسەر پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتى ڕکوع وسوجدە بردندا قورئان بخوێنێت، ئەوەى نەهی لێیکردووە بنچینە ئەوەیە ئومەتیش شوێنی بکەون لەو نەهی کردنەدا مەگەر بە بەڵگەیەکی تایبەت نەبێت، ئەمە ئەگەر مەبەستی قورئان خوێندن بێت لە ڕکوع یان سوجدە بردندا، بەڵام ئەگەر مەبەستی نزا کردن بێت بە خوێندنەوەى ئەو ئایەتانەى کە نزای تێدایە ئەوا ئاساییە ودروستە، هەروەکو لە فەرموودەدا هاتووە: [إنَّما الأعْمالُ بالنِّيّات، وإنَّما لِكُل امرئٍ ما نَوَى] واتە: [کردەوەکان بە پێی نیەتەکانە -بە پێی مەبەست ونیەتەکان حوکم وبڕیاریان لەسەر دەدرێت، وهەرکەسێک بە پێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە]، وحیکمەت لەم نەهی کردنە -والله اعلم:خودا زاناترە- ئەوەیە ڕکوع وسوجدە بردن ئەوپەڕی حاڵەتی زەلیلی وملکەچ بوونن بۆ خواى گەورە، بۆیە گونجاو نییە لەو حاڵەتانەدا مرۆڤ قورئان بخوێنێت. وکاتێک دەفەرموێت: (لە ڕکوع بردندا پەروەردگار -عز وجل- بەمەزن دابنێن): واتا بڵێن: [سبحان ربي العظيم] واتە: [پاک وبێگەردە پەروەردگاری مەزن]، وهاوشێوەى ئەمانە لە زیکرەکانى تەسبیح کردن و بەمەزندانانى خواى گەورە کە هاتوون لە سونەتدا. (ولە سوجدە برندا کۆشش بکەن لە نزا کردن چونکە گونجاو وشایستەیە نزاکانتان وەڵامبدرێتەوە): واتا پێویستە نوێژخوێن لە حاڵەتی سوجدە بردندا زۆر نزا بکات؛ چونکە ئەو شوێنەیە کە نزا تێیدا وەڵام دەدرێتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: [أقرب ما يكون العَبد من ربِّه وهو ساجد فأكثروا الدعاء] -رواه مسلم- واتە: [نزیکترین شوێن وحاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزای تێدا بکەن]، وئەم نزایانە پاش ووتنی زیکری: [سبحان ربي الأعلى] واتە: [پاک وبێگەردە پەروەردگاری بەرز وبڵند]؛ چونکە ئەم زیکرە واجبە بووترێت. کاتێک دەفەرموێت: (چونکە گونجاو وشایستەیە نزاکانتان وەڵامبدرێتەوە): واتا شایستەیە وەڵامبدرێنەوە چونکە؛ نزیکترین شوێن وحاڵەتی بەندەیە لە پەروەردگار هەروەکو لە فەرموودەکەدا باسکرا، وسونەتە نزاکان تێیدا درێژ بکرێتە ونزاى زۆر بووترێت، ئەگەر مرۆڤ بە تەنها نوێژی کرد یان لەگەڵ کۆمەڵێک نوێژی کرد کە حەزیان کرد سوجدە بردن ماوەکەى درێژ بێت.
لە ئەلحەکەمەوە دەڵێت: پیاوێک کوفەى داگیر کرد -ووتی ناوى- زەمەنی کوڕی ئەشعەس بوو، فەرمانى کرد ئەبو عوبەیدەی کوڕی عبد الله پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات، ئەویش پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد، ئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، ئەوەندە دەوەستا کە دەڵێم: (اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد، أهْل الثَّناء والمَجد، لا مانع لما أعْطَيت، ولا مُعْطِي لما مَنعت، ولا يَنفع ذَا الجَدِّ مِنْك الجَدِّ)*، ئەمەم بۆ عبد الرحمان کوڕی ئەبی لەیلا باسکرد، ووتی: گوێم لە بەرائی کوڕی عازیت بوو کە دەیووت: «(وەستانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ -قورئان خوێندن-) لە نوێژدا وڕکوع بردنی، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، وسوجدە بردنی، ونێوان دوو سوجدەکە، (ماوەیان) نزیک بوو لە یەکترەوە»، شوعبە ووتی: ئەمەم باسکرد بۆ عەمرو کوڕی مورە، ووتی: کوڕی ئەبی لەیلام بینی، نوێژکردنی بەم شێوەیە نەبوو. *(واتە: خودایه پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، هێندەى پڕ بە ئاسمانەکان وهێندەى پڕ بە زەوی، وهێندەى پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە، هەموو ستایش وشکۆداریەک بۆ تۆیە، هیچ کەسێک ناتوانێت شتێک بگرێتەوە وڕێگری لێبکات ئەگەر تۆ بیبەخشیت، وهیچ کەسێک ناتوانێت شتێک ببەخشێت ئەگەر تۆ بیگریتەوە ونەیبەخشیت، خاوەن سامان ودەسەڵات لە پێش تۆدا دەسەڵات وسامانەکەى هیچ سوودی بۆی نابێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوەشيكردنەوەى فەرموودەکە: (پیاوێک کوفەى داگیر کرد -ووتی ناوى- زەمەنی کوڕی ئەشعەس بوو، فەرمانى کرد ئەبو عوبەیدەی کوڕی عبد الله پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات): ووتراوە ناوى -مەتەری کوڕی ناجیە- بووە هەروەکو گێڕانەوەى دووەمدا هاتووە، وئەبو عوبەیدە کوڕی عبد اللەی کوڕی مەسعود مەسعود بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-. (ئەویش پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد، ئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، ئەوەندە دەوەستا کە دەڵێم: -اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد- واتە: خودایه پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ): هەتاوەکو ئێرە واجبە کە نوێژخوێن بیڵێت لە نوێژدا، بەڵام ئەوەى لە پاش ئەمە دێت: [ملء السماوات . . هەتاوەکو کۆتایی]؛ سونەتە -موستەحەبە-، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: [إذا قال الإمام سَمِع الله لمن حَمِدَه فقولوا ربَّنا لك الحمد] واتە: [ئەگەر ئیمام ووتی: سمع الله لمن حمده -واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن-، ئێوە بڵێن: ربنا لک الحمد -واتە: پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ تۆ-]. وماناى: (اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد:خودایه پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ): نزا کردنە ودانپێدانانە بە نیعمەتەکانى خواى گەورە، واتا: پەروەردگارمان وەڵامی نزاکانمان بدەرەوە، وحەمد وسوپاس بۆ تۆ کە هیدایەتی ئێمەت داوە وئێمەت سەرکەوتوو کردووە. ( مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض:هێندەى پڕ بە ئاسمانەکان وهێندەى پڕ بە زەوی): مەبەست لێرەدا بەمەزندانان وزۆرى ئەم سوپاسگوزاری وحەمد کردنەیە، واتا: ئەی پەروەردگارمان تۆ شایستەى ئەم حەمد وسوپاسکردنەیت، ئەگەر لاشە بووایە ئەوا هێندەی نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکردەوە. (ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد:وهێندەى پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە): واتا لەو شتانەى کە ئێمە نایزانن ولە ژێر موڵک ودەسەڵاتی فراوانی تۆ دان. (أهْل الثَّناء والمَجد:هەموو ستایش وشکۆداریەک بۆ تۆیە): واتا ئەی پەروەردگارمان تۆ شایستەى ستایشکردن و وەسفکردنیت، وهەروەها شایستەى ئەوەیت بە خاوەنی ئەوپەڕی شکۆداری ومەزنی وخاوەن دەسەڵات وەسف بکرێیت، ئەوەى شایستەى ستایشکردن و بەمەزندانانى بێسنوورە تەنها خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-. (لا مانع لما أعْطَيت:هیچ کەسێک ناتوانێت شتێک بگرێتەوە وڕێگری لێبکات ئەگەر تۆ بیبەخشیت): واتا هيچ شتێک وکەسێک ناتوانێت ڕێگر بێت وقەدەغەی بکات شتێک ئەگەر تۆ بتەوێت ئەو شتە ببەخشیت. (ولا مُعْطِي لما مَنعت:وهیچ کەسێک ناتوانێت شتێک ببەخشێت ئەگەر تۆ بیگریتەوە ونەیبەخشیت): واتا ئەگەر تۆ بتەوێت شتێک نەبەخشیت بە کەسێک بەهۆی حیکمەت ودادپەروەری خۆت؛ ئەوا هیچ کەسێک ناتوانێت وهێز وتواناى ئەوەى نییە ئەو شتە ببەخشێت بە ئەو کەسە ئەگەرچیش ئەوپەڕی هەوڵی بۆ بدات. (ولا يَنفع ذَا الجَدِّ مِنْك الجَدِّ:خاوەن سامان ودەسەڵات لە پێش تۆدا دەسەڵات وسامانەکەى هیچ سوودی بۆی نابێت): واتا ئەوەى دەوڵەمەند بێت وهێز ودەسەڵاتی هەبێت ئەوا ئەمانە هیچ سوودیان بۆی نابێت لە پێش تۆ، ونابنە هۆی ئەوەى سزا نەدرێت وپاداشتی پێببەخشرێت، سوود بە هیچ شتێک ناگەیەندرێت ئەگەر تۆ ویستت لەسەر نەبێت. (ئەلحەکەم دەڵێت: ئەمەم بۆ عبد الرحمان کوڕی ئەبی لەیلا باسکرد، ووتی: گوێم لە بەرائی کوڕی عازیب بوو کە دەیووت: -وەستانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ -قورئان خوێندن- لە نوێژدا وڕکوع بردنی، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، وسوجدە بردنی، ونێوان دوو سوجدەکە، -ماوەیان- نزیک بوو لە یەکترەوە): واتا ماوەى مانەوەى لە حاڵەتەکان وکردەوەکانى ناو نوێژدا نزیکی یەکتر بوو ئەگەرچیش جیاوازییەکی کەم هەبوو لە نێوانیان، ئەگەر زۆر بوەستایە بۆ قورئان خوێندن ونزا کردن ئەوا ماوەیەکی زیاتر لە ڕکوع بردن دەمایەوە بە شێوەیەک وا هەستدەکرا کە ماوەکەیان لە یەکترەوە نزیکە، وئەگەر ماوەی وەستانی کەم بووایە بەهەمان شێوە لە حاڵەتەکانى تر کەم دەمایەوە بەشێوەیەک ماوەکەیان نزیک یەکتر بوو، وبەم شێوەیە بۆ پایەکانى تر لە ناو نوێژدا. ئەم فەرموودەیە بنیات نراوە لەسەر هەندێک جار وحاڵەت، ئەگینا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جاری وا هەبوو زۆر لە وەستان دەمایەوە بۆ قورئان خوێندن، پوختەی ئەوەیە: پایە وکردەوە وحاڵەتەکانى نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزیک بوون لە ڕووی ماوە وکاتەوە، بۆیە وەستان وڕکوع بردن وسوجدە بردن ودانیشتنی لە نێوان سوجدەکان؛ -لە ڕووی کات وماوە- نزیک بوون لە یەکترەوە، ئەگەرچیش هەندێک جار بەتایبەت لە شەونوێژدا زۆر لە وەستان دەمایەوە بۆ قورئان خوێندن.