





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: عومەر تێپەڕ بوو بە لای حەساندا -ڕەزای خوایان لێبێت- لەکاتێکدا (حەسان) لە نێو مزگەوتدا شیعری دەووت، عومەر سەیری کرد (بەشێوەیەک ئینکاری کردنی تێدا بوو)، (حەسان) ووتی: من شیعرم دەووت، وکەسێکی تێدا بوو کە لە تۆ باشترە، پاشان (عومەر) ئاوڕی دایەوە بۆ لای ئەبو هورەیرە، ووتی: داوات لێدەکەم سوێند بە خودا بخۆیت، ئایا گوێت لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە (سەبارەت بە حەسان) دەیفەرموو: «لە جیاتی من وەڵام بدەرەوە؛ خودایە پشتگیری لێبکە بە (روح القدس:جبریل)؟»، ووتی: «سوێند بە خودا، بەڵێ».
موسلیم گێڕاویەتیەوەواتای فەرموودەکە: حەسانی کوڕی سابت -ڕەزاى خواى لێبێت- شیعری دەووت لە نێو مزگەوتدا، لەکاتێکدا عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- لە نێو مزگەوتدا بوو، ئیمامی عومەر سەیری کرد بەشێوەیەک ئینکاری کردنی تێدا بوو، کاتێک حەسان ئەمەى بینی؛ ووتی: من شیعرم دەووت لە نێو مزگەوتدا وکەسێکی تێدا بوو کە لە تۆ خێرتر وباشترە مەبەستی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-. (پاشان عومەر ئاوڕی دایەوە بۆ لای ئەبو هورەیرە): واتا داواى لێکرد کە شاهێدی بدات لەسەر شیعر ووتنی لە مزگەوتدا بە ئامادەبوونی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕازی بووە لەسەر ئەمە وهانی داوە لەسەر شیعر ووتن، ئیمامی عومەر ووتی: (داوات لێدەکەم سوێند بە خودا بخۆیت، ئایا گوێت لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە -سەبارەت بە حەسان- دەیفەرموو: لە جیاتی من وەڵام بدەرەوە): واتا لە جیاتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی موشریکەکان بدەرەوە، وهێرش بکە سەریان بە شیعر ووتنەوە؛ ئەمیش بۆ بەرگری کردن لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وبۆ سەرخستنی ئاینەکەى، وهەروەها ووتی: ئایا گوێت لێبووە کە بفەرموێت: (خودایە پشتگیری لێبکە بە -روح القدس:جبریل-؟): واتا بەهێزی بکە بەهۆی پشتیوانیکردنی جبریل -علیه السلام- بۆی، بۆئەوەى ئیلهامی پێببەخشێت شیعری بەهێزتر بڵێت و ورەی دوژمنانى ئیسلام بڕووخێت وئەو شیعر وهۆنراوانە شوێنی خۆی بپێکێت هەروەکو پێکانی تیر وڕمەکان؟، ئەبو هورەیرە ووتی: (سوێند بە خودا، بەڵێ): واتا ئەبو هورەیرە گوێی لێبوو شیعری دەووت لە کاتی ئامادەبوونی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا، وهەروەها گوێی لێبوو کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەو وشانەى فەرموو.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پیاوێکی بیست پرسیار دەکات (بە دەنگێکی بەرز) سەبارەت بە شتێک وونی کردووە لە نێو مزگەوتدا؛ با پێی بڵێت: خواى گەورە بۆتی نەگەڕێنێتەوە؛ چونکە مزگەوت بۆ ئەمە دروست نەکراوە».
موسلیم گێڕاویەتیەوەهەرکەسێک پرسیار دەکات (بە دەنگێکی بەرز) سەبارەت بە شتێک کە وونی کردووە لە پەز ومەڕوماڵات لە نێو مزگەوتدا؛ ئەوا دەبێت پێی بووترێت: (خواى گەورە بۆتی نەگەڕێنێتەوە؛ چونکە مزگەوت بۆ ئەمە دروست نەکراوە) یان (نەیدۆزیتەوە) -هەروەکو لە گێڕانەوەیەکدا- هاتووە، ئەمەش هەڕەشەکردن وئینکاری لێکردنیەتی چونکە مزگەوتەکانى بەمەزن دانەنا وڕێزی لێنەگرت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری ئەم نەهی کردنەى باسکردووە لە ئەو کەسانەى بانگەشە بۆ شتە ونبووەکانى دەکات لە نێو مزگەوتدا، دەفەرموێت: (مزگەوتەکان بۆ ئەمە دروست نەکراون): واتا بۆ زیکر ویادی خواى گەورە ونوێژکردن وقورئان خوێندن وفێربوونی زانستی شەرعی دروستکراون، وکاتێک ئەم کەسە بەم شێوەیە لەنێو مزگەوتدا بانگی کرد بۆیە شتی گونجاوی لە شوێنی خۆی دانەنا بۆیە گونجاوە نزای لەسەر بکرێت بەوەى نەیدۆزێتەوە؛ ئەمیش وەکو سزایەک کە پێچەوانەى مەبەستیەتی و بۆئەوەى بترسێت ودوور بکەوێتەوە لەم کردەوەیە. ئەم فەرموودەیە لە ڕوانگەى فەرمان کردنە بە چاکە ونەهی کردنە لە خراپە، ودەبێت مەرجی خۆی بۆ دابنرێت، ئەگەر بەم شێوەیە نزای لێبکرێت و واز بهێنێت؛ ئەوا بەسە، بەڵام ئەگەر هەر دووبارەی کردەوە؛ ئەوا دەبێت دیسانەوە نزای لەسەر بکرێت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێکتان بینی دەفرۆشێت یان دەکڕێت لە نێو مزگەوتدا، بڵێن: خواى گەورە بازرگانیەکەت بەرهەمدار -سەرکەوتوو- نەکات، وئەگەر کەسێکتان بینی بانگەشە دەکات بۆ شتومەکێکی ونبوو (لە نێو مزگەوتدا)، بڵێن: خواى گەورە بۆت نەگەڕێنێتەوە».
تورموذی گێڕاویەتیەوەپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەگەر کەسێکتان بینی دەفرۆشێت یان دەکڕێت لە نێو مزگەوتدا): لە دەقی فەرموودەکەدا -المفعول:بەرکار- سڕاوەتەوە ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کڕین وفرۆشتنی هەموو شتێک دەگرێتەوە. هەرکەسێک حاڵی بەم شێوەیە بێت ئەوا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کردووە بەوەى نەهی لێ بکرێت وبە هەریەکێکان بووترێت -بە کڕیار وفرۆشیار- بە دەنگێکی بەرز وئاشکرا: (لا أربح الله تجارتك) واتە: (خواى گەورە بازرگانیەکەت سەرکەوتوو نەکات)، ئەمیش نزا کردنە دژی ئەو کەسە، واتە: بازرگانیەکەت سەرکەوتوو نەبێت وسوودی بۆت نەبێت، وهەروەها ئاماژە کردنێکە بۆ ئەم ئایەتە پیرۆزە کە خواى گەورە دەفەرموێت: {فَمَا رَبِحَت تِّجَـٰرَتُهُمْ} [البقرة: 16] واتە: {نە بازرگانیەکەیان قازانجی کرد}، وئەگەر بڵێت: خواى گەورە بازرگانیەکەتان سەرکەوتوو وداهاتدار نەکات ئەمیش دروستە؛ ومەبەستەکە بەدیهێنراوە. وهۆکاری ئەم نەهی کردن ونزا لێکردنە ئەوەیە کە مزگەوت شوێنی پەرستنی خواى گەورەیە و بەدەستهێنانى چاکە وپاداشتە بۆ ڕۆژی قیامەت، بۆیە ئەگەر کەسێک ئەمە پێچەوانە بکاتەوە ومزگەوت بکات بە بازار بۆ بەدەستهێنانى شتومەکی دونیا ئەوا شایستەیە نەهی لێبکرێت ونزای لەسەر بکرێت بەوەى بازرگانیەکەى سەرکەوتوو نەبێت؛ ئەمیش وەکو سزایەک بۆی بە پێچەوانەى مەبەستەکەى لەم بازرگانی کردنە، بۆ ئەوەى بترسێت و واز لەم کارە بهێنێت وخەڵکانى تریش ئەم کارە نەکەن لە نێو مزگەوت، بۆیە ئەم کردەوەیە نەهی لێکراوە لە مزگەوتدا بۆئەوەى مزگەوت پاک بپارێزرێت وتێیدا بە دڵسۆزی خوای گەورە بپەرستین وکردەوە بۆ قیامەت ئەنجامبدرێت.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- هاتە ژوورەوە بۆ لای (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) ودوو کچە منداڵی لە لا بوو لە ڕۆژەکانى مینا لە دەفیان دەدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە جلەکەى خۆی داپۆشی بوو، ئەبوبەکر بەگژیاندا چوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پۆشاکەکەى لەسەر ڕووی لادا، وفەرمووی: «وازیان لێبهێنە ئەی ئەبوبەکر؛ ئەم ڕۆژانە جەژنن»، وئەو ڕۆژانە ڕۆژی مینا بوون، عائیشە دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی داپۆشی بوو کاتێک سەیری حەبەشیەکانم دەکرد کاتێک لە نێو مزگەوتدا یاریان دەکرد، عومەر بەگژیاندا چوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازیان لێبهێنە؛ ئەی بەنی ئەرفیدە: بە خۆپاراستنەوە یاری بکەن».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ئاسانکاری ولێبووردەی ئەم شەریعەتە دەردەخات، ومەنهەج وڕێبازی پێچەوانەى ئەوەیە کە زۆرێک لە توندڕەوەکان لەسەرین، ئەوانەى پێیان وایە دینداری دەبێت وشک و توندوتیژ بێت؛ ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە دەف لێدان وهۆنراوە ووتن لە ڕۆژانی جەژن ئاساییە؛ چونکە کچە منداڵەکان بە ئامادەبوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەیان ئەنجامدەدا وئینکاری کرد لەسەر ئەوانەى ئینکاریان لە کاری ئەم منداڵانە کرد، وهەورەها یاریکردن بە ڕم وهاوشێوەکانى دروست وئاساییە. وحەبەشیەکان حەزیان لە یاریکردن وهۆنراوە ووتنەوە بوو؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگەی پێیاندا لەنێو مزگەوتدا یاری بە ڕمەکانیان بکەن، ئەمیش جێبەجێکردنی سیاسەتێکی شەرعی گرنگە، کە لە هەندێک دەستەواژەکانى فەرموودەکە ئاماژەى بۆ کراوە: 1- پەیامێکە بۆ ئەوانەى نەهاتنە نێو ئیسلامەوە -مسوڵمان نەبوون- چونکە دەترسن توند وقورس بێت لەسەریان؛ ئاینی ئیسلام ئاینی ئاسانکاری ولێبووردەییە بەتایبەتیش پەیامێکە بۆ کۆمەڵێک لە شوێنکەوتووانى ئاینەکانى تر، لەوانەش جولەکەکان، کە نەهیان دەکرد خەڵکی شوێنی ئاینی ئیسلام بکەوێت وخۆیشیان لێی دوور دەکەوتنەوە؛ لە هەندێک گێڕانەوەى تردا هاتووە: ئیمامی عومەر نەهی لەو منداڵانە کرد لە نێو مزگەوتدا یاری بکەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (دعهم؛ لتعلم اليهود أنَّ في ديننا فسحة، وأني بعثتُ بالحنيفية السمحة) واتە: (وازیان لێبهێنە -با یاری بکەن-، بۆئەوەى جولەکە بزانن کە لە ئاینی ئێمە -ئاسانکاری- وفراونى هەیە -بۆ مرۆڤەکان-، ومن نێردراوم بە ئاینی یەک خودا پەرستی -تەوحید- کە ئاینی لێبوودەیی -وئاسانکارییە لەسەر مرۆڤەکان-). 2- یاری کردنیان لە ڕۆژی جەژن بوو، وڕۆژانى جەژن ڕۆژی خۆشی دەربڕین وئاسوودەیین؛ ولە شتە ڕێگەپێدراوەکاندا دەبێت ئاسانکاری وفراوانى هەبێت لەسەر مسوڵمانان. 3- یاری پیاوان زبری وحەماسەت وئازایەتی تێدایە.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو خەڵکی شانازی دەکەن بە (دروستکردن وڕازاندنەوەی) مزگەوتەکان».
رواه أبو داود والنسائي وابن ماجهپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە نیشانەكانی نزیكبوونەوەی قیامەت وكۆتایی دونیا ئەوەیە خەڵکی شانازی دەکەن بە ڕازاندنەوەی مزگەوتەکان، یان شانازی دەكەن بە دونیا لە نێو مزگەوتدا؛ لەكاتێكدا مزگەوت تەنها بۆ یادی خوای گەورە دروستكراوە.
لە ریفاعە کوڕی رافیعی زورەقیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: پیاوێک هات وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو، (پیاوەکە) لە نزیکیەوە نوێژی کرد، پاشان چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، سەلامی لێیکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نوێژەکەت دووبارە بکەرەوە، چونکە نوێژت نەکرد»، ئەویش گەڕایەوە نوێژی کرد نزیک هاوشێوەى نوێژکردنی پێشووی، پاشان چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پێی فەرموو: «نوێژەکەت دووبارە بکەرەوە، چۆن نوێژت نەکرد»، (پیاوەکە) ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، فێرم بکە چۆن نوێژ بکەم، فەرمووی: «ئەگەر ڕووت لە قیبلە کرد، تەکبیر بکە (بڵێ: الله أكبر)، پاشان سورەتی -الفاتحة- بخوێنە، پاشان ئەوەى دەتەوێت بیخوێنە (لە قورئان) ئەگەر چوویت بۆ ڕکوع بردن، با ناولەپەکانت لەسەر ئەژنۆکانت بێت، وپشتت ڕێک ودرێژ بکەرەوە وبۆ ماوەیەکی باش لە ڕکوعدا بمێنەرەوە، ئەگەر سەرت بەرزکردەوە (لە ڕکوع بردن) پشتت ڕێک بکەرەوە (لە کاتی وەستاندا) هەتاوەکو ئێسکەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەر جومگەکانیان، وئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا بۆ ماوەیەک بەشێوەیەکی ڕێک سوجدە ببە (بۆ ماوەیەکی باش بمێنەرەوە)، وئەگەر سەرت بەرزکردەوە (لە سوجدە بردن)، لەسەر ڕانی -قاچی- چەپت دابنیشە، پاشان ئەمانە ئەنجامبدە لە هەموو ڕکوع بردن وسوجدە بردنێکدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نوێژی یەکێکتان کامڵ نابێت هەتاوەکو بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ دەگرێت بەو شێوەیەى خواى گەورە فەرمانى پێکردووە، دەموچاوی ودەستەکانى هەتاوەکو ئانیشکەکانى دەشوات -ئانیشکەکانیش دەشوات-، وسەری مەسح دەکات -بە دەستی تەڕ ئاوی پێدا دەهێنێت- (گوێیەکانیش دەگرێتەوە) و (پێیەکانى) دەشوات هەتاوەکو قولەپێکانى -قولەپێکانیشی دەشوات-، پاشان تەکبیر دەکات (دەڵێت: الله أكبر) وحەمد وسوپای خواى گەورە دەکات، وپاشان قورئان دەخوێنێت بەو شێوەیەی ڕوخسەتی پێدراوە وبە لایەوە ئاسانە، پاشان تەکبیر دەکات وسوجدە دەبات وڕووی -یان فەرمووی: نێوچەوانى لەسەر زەوی جێگیر دەکات- هەتاوەکو جومگەکانى جێگیر دەبن وهێور دەبن -لە شوێنی خۆیان-، پاشان تەکبیر دەکات بە ڕێکی دادەنیشێت لەسەر سمتى وپشتی ڕێکدەکاتەوە»، بەم شێوەیە نوێژکردنی وەسفکرد بە ئەنجامدانى چوار ڕکات، پاشان فەرمووی: «نوێژکردنی یەکێکتان کامڵ وتەواو نابێت هەتاوەکو ئەمانە ئەنجامدەدات». ولە گێڕانەوەیەکدا: «دەستنوێژ بگرە بەو شێوەیەى خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە، پاشان شایەتمان بهێنە -هەردوو شاهێدی دانەکە-، پاشان قامەت بکە -بۆ نوێژکردن-، پاشان تەکبیر بکە، ئەگەر قورئانت لەبەر بوو؛ بیخوێنە، ئەگەر نا الحمد لله والله أكبر وﻻ إله إﻻ الله -بڵێ-».
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ناسراوە بە فەرموودەى بە ئەو کەسەی هەڵە لە نوێژکردنیدا هەبووە (حديث المسيء صلاته)، وزۆر لە ڕاڤەکارانى فەرموودە پشتی پێدەبەشتن بۆ وەسفکردنی پایە و واجب ومەرجەکانى نوێژکردن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا زۆر بە جوانى وتە وکردەوەکانى نێو نوێژکردنی ڕوونکردەوە وفێری کرد، کە واجبە بووترێن وئەنجامبدرێن وئەوەى لەم فەرموودەیەدا باسنەکراوە لە کردەوەکان واجب نییە. پوختەى ئەم فەرموودەیە: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە پاشان پیاوێک لە هاوەڵان بە ناوى (خەلادی کوڕی ڕافیع) هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژێکی کورتی کرد کە ناکامڵی تێدابوو لە وتە وکردەوەکاندا، وکاتێک تەواو بوو؛ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وسەلامی لێیکرد وئەویش وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: بگەڕێوە نوێژەکەت دووبارە بکەرەوە، چونکە تۆ نوێژت نەکرد، وئەویش دیسانەوە چوو وجارێکی تر نوێژی کرد بەهەمان شێوەى نوێژی یەکەم، وسێ جار ئەمە ڕوویدا، ولە کۆتا جاردا پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەى بە ئەو خودایەی کە بە هەق تۆی ناردووە لەمە باشتر نازانم؛ بۆیە فێرم بکە، وکاتێک حەزی لێبوو وئامادە بوو فێربوونی زانستی شەرعی ببێت، ئەگەری ئەوە نەما کە لەوەیە لەبیری چوو بێت, وپاشان پێغەمبەر پێی فەرموو (کە ئەم مانایە دەگەیەنێت): ئەگەر هەستایت بۆ ئەنجامدانى نوێژ ئەوا تەکبیری ئیحرام بکە (بڵێ: الله أکبر)، وپاشان ئەوەندەى بۆت دەگونجێت قورئان بخوێنە کە کەمترینیان خوێندنی سورەتی -الفاتحة-یە کە واجبە بخوێندرێت ولە پاشان سورەتی -الفاتحة- هەرچی ئایەتێک یان سورەتێک بخوێنێت لە قورئان بە پێی ئەوەندەى دەگونجێت دروستە، وپاشان بڕۆ بەرەو ڕکوع بردن هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت لە ڕکوع بردندا، وپاشان هەستەرەوە لە ڕکوع بردن هەتاوەکو بە ڕێکی دەوەستیت وهێور ودڵنیا دەبێت لە وەستاندا، وپاشان بەرەو سوجدە بردن بڕۆ هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت لە سوجدەدا وپاشان سەرت بەرز بکەرەوە ودابنیشە بە لەسەرخۆیی ودڵنیاییەوە، وهەموو ئەم وتە وکردەوانە بڵێ وئەنجامیان بدە لە هەموو ڕکاتەکانى نوێژدا جگە لە تەکبیرەی ئیحرام* کە تەنها یەک جار دەووترێت لە ڕکاتى یەکەم لە کاتى دەستپێکردنی بە نوێژکردن ولە ڕکاتەکانى تر جارێکی تر نایڵێت چونکە کاتێک هەڵدەستێتەوە دەڵێت (الله أكبر) وپێویست ناکات جارێکی تر تەکبیرەی ئیحرام بڵێتەوە، لە گێرانەوەکانى تردا باسی هەندێک لە مەرجەکانى نوێژکردن کراوە وەکو ڕووکردن لە ئاراستەى قیبلە ودەستنوێژگرتن. *(تەکبیرەی ئیحرام: واتا ووتنی -الله أكبر- کە لە پێش چوونە ناو نوێژ دەووترێت)
لە موحەمەدی کوڕی عەمرو کوڕی عەتا دەڵێت: گوێم لە ئەبی حومەیدی ساعیدی بوو کە دانیشتبوو لە نێو دە لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوانەیش ئەبو قەتادە، ئەبو حومەید ووتی: من لە هەمووتان زاناترم سەبارەت بە چۆنیەتی نوێژکردنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتیان: بۆچی؟ تۆ لە ئێمە زیاتر شوێنکەوتووی نەبوویت وهاوەڵیت لەگەڵ ئەودا لە پێش ئێمە نەبووە، ووتی: بەڵێ، من بەو شێوەیەم، ووتیان: کەواتە پیشانی بدە، (ئەبو حومەید) ووتی: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەستایە بۆ نوێژکردن دەستەکانى بەرز دەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى، پاشان تەکبیرەی دەکرد* هەتاوەکو هەموو ئێسکەکان لە شوێنی خۆیان -لە جومگەکانیان- جێگیر دەبوون وبە شێوەیەکی ڕێک دەوەستا، پاشان (قورئانی) دەخوێند، پاشان تەکبیرەی دەکرد هەتاوەکو دەستەکانى دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى، پاشان ڕکوعی دەبرد و ناولەپەکانى دەخستە سەر ئەژنۆکانى، پاشان ڕێک دەبوویەوە لە -ڕکوع بردندا سەری لە ئاستی ڕێکی پشتی بوو- نە سەری بەرز دەکردەوە ونە سەری دادەگرت، پاشان سەری بەرز دەکردەوە -هەڵدەستا لە ڕکوع بردن- ودەیووت: «(سمع الله لمن حمده)**، پاشان دەستەکانى بەرز دەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى کاتێک بە ڕێکی وەستا بوو، پاشان دەیووت: «(الله أكبر)^»، پاشان -بۆ سوجدە بردن- بەرەو سەر زەوی دەچوو ودەستەکانى لە تەنیشتەکانى لاشەى دوور دەکردەوە، پاشان سەری بەرز دەکردەوە -لە سوجدە بردن- وپێی چەپی دەنووشتاندەوە و لەسەری دادەنیشت، -بۆشایی دەخستە- نێوان پەنجەکانى پێی ئەگەر سوجدەى ببردایە، پاشان دەیووت: «(الله أكبر)»، وسەری بەرز دەکردەوە -لە سوجدە بردن- وپێی چەپی دەنووشتاندەوە و لەسەری دادەنیشت هەتاوەکو هەموو ئێسکێک دەگەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی -ڕێک دەبوویەوە لە جومگەکەیدا-، (هەڵدەستایەوە) پاشان لە -ڕکاتەکەى- تریش هەمان شتی ئەنجامدەدا، پاشان ئەگەر لە دوو ڕکاتەکە هەڵبستایە تەکبیرەی دەکرد ودەستەکانى بەرزدەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى هەروەکو چۆن تەکبیرەی کرد لە سەرەتای دەستپێکردنی نوێژ، پاشان (لە هەموو ڕکاتەکانى تر) هەمان ئەم شتانەى ئەنجامدەدا هەتاوەکو ئەگەر لەو سوجدە بردنە بووایە کە لە پاشی سەلامدەدانەوە دێت پێی چەپی دەردەکرد -لە ژێر پێی ڕاستیەوە- وبە شێوازی (تەوەروک:تَوَرُّكٌ)^^ لە سەر تەنیشتی -سمتی- چەپی دادەنیشت دانیشت»، ووتیان: ڕاست دەکەیت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی دەکرد. *(تەکبیرەی دەکرد: واتە دەیووت -الله أكبر-)، **(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، ^(واتە: خودا لە هەموو شتێک وکەسێک گەورەترە)، ^^(تەوەروک: شێوازی دانیشتنی تەوەروک تەنها لە کۆتا تەشەهود -تەحیاتدا- دەبێت لە نوێژە سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتیەکاندا، زیاتر لە یەک شێواز -جۆری- هەیە: دانيشتنی التورك -تەوەروک- بریتیە لەوەی پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی وپێی چەپی لە ژێر پێی -ساقی~- ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت، یان پێی ڕاستی لەسەر زەوی دابنێت وپێی چەپی لە نێوان ساقی وڕانی ڕاستیەوە دەربکات و لەسەر لای -سمتی- چەپی دابنیشێت)، ~(ساق: ئەو ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆ دەبەستێتەوە بە قولەپێکان -گوێزنگەکان:قاپەڕەقەکان-)
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە سیفەت وشێوازى نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووندەکاتەوە وباشترین شێوازە کە دەبێت مسوڵمان جێبەجێی بکات لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا، کۆمەڵێک لە کردەوەکانى نوێژکردنی باسکرد لە پایەکان و واجبەکان وسونەتەکان لە تەکبیر کردنەوە (ووتنی: الله أكبر) هەتاوەکو سەلامدانەوە، ئەویش بەم شێوەیە بوو: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەستایە بۆ نوێژکردن دەستەکانى بەرز دەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى، پاشان تەکبیرەی دەکرد* هەتاوەکو هەموو ئێسکەکان لە شوێنی خۆیان -لە جومگەکانیان- جێگیر دەبوون وبە خشوعی وبە شێوەیەکی ڕێک دەوەستا، پاشان قورئانی دەخوێند، پاشان تەکبیرەی دەکرد دەستەکانى دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى، پاشان ڕکوعی دەبرد و ناولەپەکانى دەخستە سەر ئەژنۆکانى، پاشان ڕێک دەبوویەوە لە -ڕکوع بردندا سەری لە ئاستی ڕێکی پشتی بوو- نە سەری بەرز دەکردەوە ونە سەری دادەگرت بەڵکو بە شێوەیەکی ڕێک ڕکوعی دەبرد، پاشان سەری بەرز دەکردەوە -هەڵدەستا لە ڕکوع بردن- ودەیووت: (سمع الله لمن حمده)**، پاشان دەستەکانى بەرز دەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى کاتێک بە ڕێکی وەستا بوو، پاشان دەیووت: (الله أكبر)^، پاشان -بۆ سوجدە بردن- بەرەو سەر زەوی دەچوو ودەستەکانى لە تەنیشتەکانى لاشەى دوور دەکردەوە، پاشان سەری بەرز دەکردەوە -لە سوجدە بردن- وپێی چەپی دەنووشتاندەوە و لەسەری دادەنیشت، وبۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى پێی ئەگەر سوجدەى ببردایە، پاشان دەیووت: (الله أكبر)، وسەری بەرز دەکردەوە -لە سوجدە بردن- وپێی چەپی دەنووشتاندەوە و لەسەری دادەنیشت هەتاوەکو هەموو ئێسکێک دەگەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی -ڕێک دەبوویەوە لە جومگەکەیدا-، هەڵدەستایەوە پاشان لە ڕکاتەکەى تریش هەمان شتی ئەنجامدەدا، پاشان ئەگەر لە دوو ڕکاتەکە هەڵبستایە تەکبیرەی دەکرد ودەستەکانى بەرزدەکردەوە هەتاوەکو دەگەیشتنە ئاستی شانەکانى هەروەکو چۆن تەکبیرەی کرد لە سەرەتای دەستپێکردنی نوێژ، پاشان لە هەموو ڕکاتەکانى تردا هەمان ئەم شتانەى ئەنجامدەدا هەتاوەکو ئەگەر لەو سوجدە بردنە بووایە کە لە پاشی سەلامدەدانەوە دێت (بەم شێوەیە لە گێڕانەوەکەوە هاتووە وئەوانەى فەرموودەیەکەیان شیکردووەتەوە بەو شێوە لێکیان داوەتەوە ئەو دانیشتنەیە کە تێیدا سەلام دەکات)، واتا لە کۆتا دانیشتندا پێی چەپی دەردەکرد -لە ژێر پێی ڕاستیەوە- وبە شێوازی (تەوەروک:تَوَرُّكٌ)^^ لە سەر تەنیشتی -سمتی- چەپی دادەنیشت دانیشت. *(تەکبیرەی دەکرد: واتە دەیووت -الله أكبر-)، **(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، ^(واتە: خودا لە هەموو شتێک وکەسێک گەورەترە)، ^^(تەوەروک: شێوازی دانیشتنی تەوەروک تەنها لە کۆتا تەشەهود -تەحیاتدا- دەبێت لە نوێژە سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتیەکاندا، زیاتر لە یەک شێواز -جۆری- هەیە: دانيشتنی التورك -تەوەروک- بریتیە لەوەی پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی وپێی چەپی لە ژێر پێی -ساقی~- ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت، یان پێی ڕاستی لەسەر زەوی دابنێت وپێی چەپی لە نێوان ساقی وڕانی ڕاستیەوە دەربکات و لەسەر لای -سمتی- چەپی دابنیشێت)، ~(ساق: ئەو ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆ دەبەستێتەوە بە قولەپێکان -گوێزنگەکان:قاپەڕەقەکان-)
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو هەستایە بۆ شەونوێژکردن تەکبیرەی دەکرد (دەیووت: الله أکبر)، پاشان دەیفەرموو: «(سبحانك اللهم وبحمدك وتبارك اسمك، وتعالى جدك، ولا إله غيرك)*»، وپاشان دەیفەرموو: «(ﻻ إله إﻻ الله)**» سێ جار، پاشان دەیفەرموو: «(الله أكبر كبيرا)^» سێ جار، و «(أعُوذُ بالله السَّميع العليم من الشَّيطان الرَّجيم من هَمْزِه، ونَفْخِه، ونَفْثِه)^^»، پاشان (قورئانی) دەخوێند. *(واتە: ئەی خودایە پاک وبێگەردی بۆ تۆ، وحەمد وسوپاس بۆ تۆ، ناوت بەرز وپیرۆزە، بەرز وبڵندە مەزنیت، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ)، **(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە -الله-)، ^(واتە: خواى گەورە لە هەموو شت وکەسێک مەزن وگەورەترە)، ^^(واتە: پەنا بە خواى گەورە دەکرد کە بیسەر وزانایە لە شەیتانى نەفرینلێکراو لە مەس وئازاری شەیتان، و وەسوەسەی شەیتان، وسیحرکردنی)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو هەستایە بۆ شەونوێژکردن تەکبیرەی دەکرد -دەیووت: الله أکبر-): ئەمیش پێی دەووترێت: -تەکبیرەی ئیحرام-، پایەیەکە لە پایەکانى نوێژکردن بە بێ ووتنی ئەم تەکبیرە نوێژکردن دروست نییە. (پاشان دەیفەرموو: سبحانك اللهم:ئەی خودایە پاک وبێگەردی بۆ تۆ): واتا خواى گەورە من تۆ بە پاک وبێگەرد دادەنێم ودوور وبەریئیت لە هەموو کەموکورتیەک وهەروەها شتێک کە شایستەی مەزنی وشکۆداری تۆ نەبێت، وئەوەى تۆ شایستەت لە پاک وبێگەردی لە هەموو عەیب وکەموکورتیەک. (وبحمدك:وحەمد وسوپاس بۆ تۆ): ستایشکردنی خواى گەورە وسوپاسکردنێتی لەسەر ئەوەى بەندەى سەرکەوتوو کردووە، واتا: ئەگەر ئەم سەرکەوتن وهیدایەتە نەبووایە لە لایەن تۆوە ئەى خواى گەورە؛ نەمدەتوانى تەسبیحات وزیکری تۆ بکەم، ئەمیش ملکەچی ودانپێدانانى بەندەیە بە فەزڵی خواى گەورە ولاوازى بەندە. (وتبارك اسمك:ناوت بەرز وپیرۆزە): پیرۆز و بە بەرەکەتە ناوت، ئەمیش واتا زۆری وفراوانی، وبەرەکەتەکانى خواى گەورە زۆرن لە ئاسمانەکان وزەوی، هەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر ئەوەى خواى گەورە خاوەن وموڵکی هەموو خێر وبەخشینێکە بە بوونەوەرەکان. (وتعالى جدك:بەرز وبڵندە مەزنیت): واتا مەزنی تۆ بەرز وبڵندە، ولە سەرووی هەموو مەزنیەکە، ودەسەڵاتی تۆ لە سەرووی هەموو دەسەڵاتێکەوەیە، بۆیە بەرز وبڵندە خواى گەورە لەوەى هاوبەش وشەریکی هەبێت لە موڵکیدا یان پەروەردگارێتیدا یان پەرستنیدا -ئولوهیەتدا:خودایەتیدا-، یان هاوبەشی هەبێت لە شتێک لە ناو وسیفاتە جوانەکانیدا، بۆیە لە پاش ئەمە فەرمووی:(ولا إله غيرك:وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ): واتا تەنها تۆ شایستە وشایەنی پەرستنیت، وهیچ شەریک وهاوبەشێکت نییە لە پەرستندا ولە ناو وسیفاتە جوانەکانتدا، و بەهۆی ئەو نیعمەتە زۆر وفراوانانەى کە بەخشیووتە، دەستپێکردنی نوێژ بە ئەم زیکرە ستایشکردنی خواى گەورەیە ودانپێدانانە بە پاک وبێگەردی لە هەموو شتێک کە شایسەى نەبێت، وخواى گەورە دوور وبەریئە لە هەموو عەیب وکەموکورتیەک، ئەم زیکرە پێی دەووترێت: -دعاء الاستفتاح- واتا: -نزاى دەستپێکردنی نوێژکردن- لەم بابەتەدا وباشتر وایە ئەم نزایە بخوێنێت هەندێک جار ونزاکانى تریش بخوێنێت، هەتاوەکو بەڵگەکانى سونەت کۆ بکاتەوە بە بێ پشتگوێ خستنی هیچیان. ولەو شێوازانەش سێ جار بڵێت: (ﻻ إله إﻻ الله)*، خواى گەورە دەفەرموێت: {ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ} [الحج: 62] واتە:{ئەمە لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ھەر خوا ھەق و ڕاستە وە بێگومان ئەوەی جگە لە خودا ھاواری لێ دەکەن (ودەیپەرستن) ھەر ئەو بەتاڵ و ناڕاستە}. پاشان سێ جار دەڵێت: «(الله أكبر كبيرا)**: واتا خواى گەورە -سبحانه وتعالى- گەورەترە لە هەموو شتێک. لە پاش ئەوەى نوێژکردن دەستپێدەکات پەنا بە خواى گەورە دەگرێت لە شەیتانى نەفرینلێکراو ئەمیش بەووتنی: (أعُوذُ بالله السَّميع العليم:پەنا بە خواى گەورە دەگرم کە بیسەر وزانایە): واتا داواى یارمەتی وپەناگرتن وپاراستن لە خواى گەورە دەکەم کە -السَّميع- بیسەر و-العليم- بینایە؛ ئەمانە ناوى خواى گەورەن لە هەمان کاتدا سیفەتی خواى گەورەن. (من الشَّيطان: لە شەیتان): لە شەیتانی ملهوڕ و لەسنوور دەرچوو لە جنۆکە ومرۆڤە شەیتانەکان. (الرَّجيم:نەفرینلێکراو): دوورخراوە لە ڕەحمەتی خواى گەورە، خواى گەورە زاڵی مەکە بەسەرمدا کە زیانم پێبگەیەنێت لە دینداری ودونیامدا، وڕێگریم لێنەکات لە ئەنجامدانى ئەو کردەوانەى کە سوودم پێدەگەیەنێت لە دینداری ودونیامدا، هەرکەسێک پەنا بە خواى گەورە بگرێت؛ ئەوا پەنای گرتووە بە پەروەردگارێکی مەزن وبەهێز و بەتوانا وخاوەن هەموودەسەڵاتێک لەو دوژمنەى کە دەیەوێت لە پەروەردگاری دووری بخاتەوە وپەیوەندی نێوان ئەو وپەروەردگاری بپچڕێنێت، وبیخاتە نێو تاریکایی شەڕ وتاوان وهەموو تیاچوونێک. (من هَمْزِه:لە مەس وئازاری شەیتان): ئەمیش بریتیە لە مەس وشێت بوون کە تووشی مرۆڤ دەبێتە ولەوەیە مرۆڤ تووشی تێکچوون وشێت بوونی بکات بۆیە دروستە پەنا بە خواى گەورە بگیرێت لە ئازاردانى شەیتان کە دەبێتە هۆی مەس وتێکچوون لە مرۆڤدا. (ونَفْخِه:و وەسوەسەی شەیتان): واتا خۆبەگەورەزانین؛ کە فوو بە مرۆڤ دەکات بۆئەوەى خۆی بە گەورە بزانێت لە ڕێگەى وەسوەسە کردنەوە، بۆیە لە چاوی خۆیدا؛ خۆی بە گەورە دادەنێت، وکەسانی تر بە بچووک وکەم دادەنێت، ئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى خۆبەگەورەزانینی زیاتر بێت کە ئەمەیە مەبەستی شەیتان. (ونَفْثِه:وسیحرکردنی): شەیتانەکان ساحیرن، ئەوانەى فوو دەکەن بە گرێکاندا شەیتانە ساحیرەکانن لە نێر ومێ، فوو دەکەن بەسەر هەموو گرێیەکدا، بۆئەوەى ئەو سیحرەی دەیانەوێت گرێ بدرێت وجێبەجێ بێت. (پاشان -قورئانی- دەخوێند): واتا سورەتی -الفاتحة- وئەوەندەى گونجاو بووایە قورئانی تری دەخوێند لە پاش سورەتی -الفاتحة-. *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە -الله-)، **(واتە: خواى گەورە لە هەموو شت وکەسێک مەزن وگەورەترە)
لە عائیشەوە (دايكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەستپێدەکرد بە تەکبیر کردن (ووتنی: الله أكبر)، و (پاشان) خوێندنی {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِينَ}، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە نە سەری بەرز دەکردەوە ونە سەری دادەگرت بەڵکو لە نێوانیاندا بوو، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە سوجدەی نەدەبرد هەتاوەکو بە ڕێکی دەوەستا، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە، (جارێکی تر) سوجدەی نەدەبرد هەتاوەکو بە ڕێکی دادەنیشت، ولە هەموو دوو ڕکاتێکدا تەحیاتی -تەشەهودی- دەخوێند، لەسەر پێی چەپی دادەنیشت، وپێی ڕاستی دەوەستاند بەسەر زەویدا، ونەهی دەکرد لە شێوازی دانیشتی شەیتان^، ونەهی کردووە لەوەى کەسێک قۆڵەكانی -باڵەکانى- (لەسەر زەوی) ڕابخات وەکو باڵ ڕاخستنی ئاژەڵە دڕندەکان^^، وبە سەلامدانەوە کۆتایی بە نوێژەکە دەهێنا». ^(شێوازى دانیشتنی شەیتان: بریتیە لەوەى سمتەکانى لەسەر زەوی بێت و لەسەریان دابنیشێت ودیوی سەرەوەی پێیەكانی لەسەر زەوی ڕابخات، یان پێیەكانی لەسەر زەوی ڕابخات و لەسەر پاژنەكانی پێیەكانی دابنیشێت)، ^^(باڵ ڕاخستنی ئاژەڵە دڕندەکان: بەوەی لە سەرە پەنجەکانیەوە هەتاوەکو ئانیشکی لەسەر زەوی ڕابخات وەکو ئاژەڵ)
(مسلم) ڕیوایەتی كردووەدایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی چۆنیەتی نوێژكردنی پێغەمبەر دەكات -صلى الله عليه وسلم- دەکات کە نوێژەکەی بە تەكبیرەی ئیحرام دەست پێدەکرد، ودەیفەرموو: «الله أكبر» واتە: «خودا لە هەموو شتێك گەورەترە»، و خوێندنەوەی قورئانی بە سورەتی -الفاتحة- دەست پێدەکرد: «الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِينَ...» واتە: «سوپاس بۆ الله پەروەردگاری جیهانیان...». ئەگەر لە دوای وەستان ڕکوعی ببردایە، سەری بەرز نەدەکردەوە و نزمی نەدەکردەوە لە کاتی ڕکوع بردندا، بەڵکو بە ڕێكی و ڕاستی ڕایدەگرت، و کاتێک سەری لە ڕکوع بردن بەرز دەکردەوە؛ڕاست دەوەستا پێش ئەوەی سوجدە ببات، و کاتێک سەری لە سوجدەی یەکەم بەرز دەکردەوە؛ سوجدەی دووەمی نەدەبرد هەتاوەکو بە ڕێكی و ئارامی دادەنیشت. لە دوای هەموو دوو ڕکاتێک دادەنیشت بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات- و دەیفەرموو: «التحيات لله والصلوات والطيبات...» واتە: «هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت...»، و ئەگەر لە نێوان دوو سوجدەکەدا یان بۆ تەشەهود دابنیشتایە؛ پێی چەپی ڕادەخست و لەسەری دادەنیشت، و پێی ڕاستی ڕادەگرت. و نەهی كردووە لەوەی کە نوێژخوێن لە نوێژەکەیدا وەکو شەیتان دابنیشێت، ئەمیش بەوە دەبێت كە پێیەكانی لە سەر زەویدا ڕابخات، و لەسەر پاژنەكانی پێیەكانی دابنیشێت، یان سمتەکانی بەسەر زەویدا بلکێنێت و قاچەکانی ڕابگرێت و دەستەکانی لەسەر زەوی دابنێت هەروەكو چۆن سەگ وا دەكات، یان نوێژخوێن قۆڵەکانی -باڵەكانی- ڕابخات و درێژیان بکاتەوە بە سەر زەوی لە كاتی سوجدەدا؛ وەک قۆڵ ڕاخستنی ئاژەڵە دڕندەکان. و كۆتایی بە نوێژەكە دەهێنا بە سەلام کردن: «السلام عليكم ورحمة الله»؛ جارێک بۆ لای ڕاست و جارێک بۆ لای چەپ.