





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە ڕکوع بردن بووایە؛ بۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى، وئەگەر لە سوجدە بردن بووایە؛ پەنجەکانى پێکەوە دەلکاند».
ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە ڕکوع بردن بووایە؛ بۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی ڕکوع بردندا بە هەردوو ناو لەپی؛ ئەژنۆکانى دەگرت وبۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى بە ڕێکتر وباشتر مرۆڤ ڕکوع ببات ودەبێتە هۆی ئەوەى سەری وپشتی ڕێک ویەکسان بن. بەڵام لە کاتی سوجدە بردندا هەردوو ناولەپی دەخستە سەر زەوی، وپەنجەکانى پێکەوە دەلکاند، بۆئەوەى بە تەواوى هەموو ئەندامەکان ڕوویان لە قیبلە بێت، وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى سوجدە بردن ئاسانتر بێت لەسەر مرۆڤ.
لە مالیک کوڕی حوەیریسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر (ڕکاتە) تاکەکانی نوێژەکەى ئەنجامبدایە؛ هەڵنەدەستا هەتاوەکو لە دانیشتنیدا ڕێک وجێگیر دەبوو (ماوەیەکی کەم دادەنیشت پاشان هەڵدەستا)».
بوخاری گێڕاویەتیەوەلە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو ئەگەر بیویستایە لە ڕکاتی یەکەم بۆ ئەنجامدانى ڕکاتی دووەم یان لە ڕکاتی سێیەم بۆ ئەنجامدانى ڕکاتی چوارەم هەڵبسێت؛ بۆ ماوەیەکی کەم بە ڕێکی وجێگیری دادەنیشت پاشان هەڵدەستا، وئەم دانیشتە بە -جلسة الإستراحة- ناسراوە، واتا: -دانیشتنی پشوو وەرگرتن- ناسراوە، چەند گێڕانەوەیەک لە هاوەڵانەوە هاتووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- سەبارەت بە ئەم دانیشتنەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
لە عاسمەوە دەڵێت: پرسیارم لە ئەنەس کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- سەبارەت بە قنوت کردن*، ووتی: پێش ڕکوع بردنە، ووتم: فڵان بانگەشەى ئەوە دەکات کە تۆ وتووتە لە پاش ڕکوع بردنە؟ ووتی: هەڵەی ووت، پاشان بۆمانى گێڕایەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-: «یەک مانگ لە پاش ڕکوع بردن؛ قنوتی دەکرد لەسەر چەند تیرەیەک لە (هۆزی) بەنی سولەیم»، دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چل -یان حەفتا- قورئان خوێنی نارد بۆ لای خەڵکانێک لە موشکریکەکان، بەڵام ڕووبەڕوویان بوونەوە و(قورئان خوێنەکانیان) کوشت، لەکاتێکدا لە نێوان (ئەو موشریکانە) وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمان هەبوو، هەرگیز نەمبینی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕقی لە کەسێک بێتەوە هێندەى ڕق لێبوونی لە ئەوان». *(قنوت كردن: واتا نزا كردن لە ناو نوێژدا لەکاتێک نوێژخوێن بە پێوە وەستاوە)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە قنوت کردن* لە کاتی هاتنی ڕووداوی ناخۆش بەسەر مسوڵماناندا ڕێگەپێدراوە، ئەمیش لە پاش بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن ئەنجامدەدرێت چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە ئەنجامیداوە کاتێک چەند تیرەیەک لە هۆزی بەنی سولەیم پەیمانەکەیان لەگەڵ مسوڵمانان هەڵوەشاندەوە پاش ئەوەى چل یان حەفتا قورئان خوێنیان کوشت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەوانى ناردبوو بۆ لایان، بۆیە یەک مانگ قنوتی کرد لەسەریان لە پاش بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن، وڕێگەپێدراوە قنوت کردن لە حاڵەتی ئاسایی لە پێش ڕکوع بردن ئەنجامبدرێت ولەوەیە ئەمەیش مەبەستی ئەنەس بێت -ڕەزاى خواى لێبێت-. *(قنوت كردن: واتا نزا كردن لە ناو نوێژدا لەکاتێک نوێژخوێن بە پێوە وەستاوە)
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قنوتی نەدەکرد؛ مەگەر بۆ نزا کردن بۆ خەڵکانێک، یان نزا کردن لەسەر خەڵکانێک بێت».
ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە باسی ئەو حاڵەتانە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قنوتی دەکرد ئەویش یان لە حاڵەتی نزا کردن بۆ کۆمەڵێک خەڵک، یان نزا کردن لەسەر کۆمەڵێک خەڵک بێت، وئەمەیش ڕوونیدەکاتەوە کە قنوت کردن لە ڕووداوە ناخۆشەکاندا ڕێگەپێدراوە، لە نوێژە فەرزەکاندا لە جگە لەم حاڵەتانە؛ گێڕانەى تر نەهاتووە، وقنوت کردن لە نوێژە فەرزەکاندا تایبەتە بە ڕووداوە ناخۆشەکان، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها بۆ نزا کردن بۆ مسوڵمانان یان نزا کردن لەسەر کافرەکان قنوتی دەکرد لە نوێژی فەرزدا، وئەم قنوتە تایبەت نییە بە نوێژێک جیاواز لە نوێژێکی تر، بەڵکو پێویستە کاتێک ڕووداوێکی ناخۆش تووشی مسوڵمانان بوو لە هەموو نوێژەکاندا قنوت بکەن.
لە ئەبی مالیک ئەلئەشجەعی سەعد کوڕی تارقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: «ئەی باوکە، نوێژت ئەنجامداوە لە پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەبوبەکر، وعومەر، وعوسمان، وعەلی لێرەدا لە کوفە نزیکەی پێنج ساڵ، ئایا لە نوێژی بەیانیدا قنوتیان دەکرد؟ ووتی: «ئەی کوڕم، داهێنراوە (بیدعەیە)».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەگەر قنوت خوێندنی نوێژی بەیانی بەهۆی ڕووداوێکەوە نەبێت کە ڕوویداوە وپێویستە مسوڵمانان نزا بکەن بۆئەوەى خواى گەورە ئەو ناخۆشییەیان لەسەر لا ببات؛ ئەوا بیدعەیە وداهێنراوە. شێخی ئیسلام (ئیبن تەیمیە) دەڵێت: تەنها لە نوێژی ویتردا قنوت دەکرێت، مەگەر ڕووداێکی ناخۆش ڕووبدات بەسەر مسوڵماناندا، لە کاتەدا هەموویان لە هەموو نوێژەکان قنوت دەکەن، بەڵام لە نوێژی بەیانی وئێوارە زیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە، و بە دڵنیاییەوە زانراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هیچ یەکێک لە نوێژەکان بە بەردەوامی قنوتی نەدەکرد.
لە عبد اللە کوڕی زوبەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە -لە تەحیاتدا:تەشەهوددا- بۆ نزا کردن، دەستی ڕاستی لەسەر ڕانی ڕاستی دادەنا، ودەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنا، وبە پەنجەى شایەتمانى ئاماژەى دەکرد (درێژی دەکردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە)، وپەنجە گەورەکەى -دەستی ڕاستی- دەخستە سەر پەنجەی ناوەڕاستی، و ناولەپی دەستی چەپی دەخستە سەر ئەژنۆی چەپی (بە ناولەپی دەستی چەپی ئەژنۆی چەپی دادەپۆشی)».
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە -لە تەحیاتدا:تەشەهوددا-): مەبەست لەم دانیشتنە بۆ -تەشەهود:تەحیاتە- هەروەکو لە گێڕانەوەى ئیبن عومەرەوە هاتووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- : [كان إذا قَعَد للتَّشهد، وضع يَده اليُسْرَى على رُكْبتَهِ اليُسْرَى] -رواه مسلم- واتە: [ئەگەر دابنیشتایە بۆ تەشەهود -تەحیات خوێندن-، دەستی چەپی لەسەر ئەژنۆی چەپی دادەنا]. وتەشەهود -تەحیات- بریتیە لە خوێندنی: (التَّحيات لله والصلوات والطَّيبات، السَّلام عليك أيها النَّبي ورحمة الله وبركاته، السَّلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، هەتاوەکو کۆتایی)، وناونراوە بە نزاکردن -الدعاء- چونکە نزا کردنی تێدایە، کاتێک دەڵێت: السلام علیک، السلام علینا؛ ئەمانە نزان. کاتێک دەڵێت: (دەستی ڕاستی لەسەر ڕانی ڕاستی دادەنا، ودەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنا): واتا ئەگەر دابنیشتایە بۆ تەحیات -تەشەهود- ئەوا دەستی ڕادەخستە سەر ڕانی ڕاستی ودەستی چەپی ڕادەخستە سەر چەپی، وحیکمەت لەوەیە کە لەسەر ڕان یان ئەژنۆ دادەنرێن بۆئەوەى جوڵەى تری پێنەکرێت، وکاتێک لەسەر ڕان دادەنرێت بەشێک لە پەنجەکان دەگەنە سەر ئەژنۆکان وئەمیش ئاساییە، هەروەکو لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە، وائیلی کوڕی حوجر -ڕەزاى خواى لێبێت- سەبارەت بە نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەڵێت: [وضع كَفَّه اليُسرى على فَخِذه ورُكبته اليُسرى، وجعل حَدَّ مِرفقه الأيمن على فَخِذه اليُمنى] -رواه النسائي- واته: [ناولەپی دەستی چەپی خستە سەر ڕان وئەژنۆی چەپی ولێواری -کۆتایی- ئانیشکی ڕاستی خستە سەر ڕانی ڕاستی]؛ وئەگەر لێواری -کۆتایی- ئانیشکی ڕاست لەسەر ڕانی ڕاست بێت ئەوا بێگومان سەری پەنجەکان دەگاتە سەر ئەژنۆکان. ئیمامی نەوەوی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: زانایان یەکدەنگن لەسەر ئەوەى سونەتە لەسەر ئەژنۆ دابنرێت، هەندێکیان دەڵێن دەبێت پەنجەکانى بەسەری ئەژنۆیدا بچەمێتەوە ودایانپۆشێت، ئەمیش ماناى ئەم بەشەی فەرموودەکەیە کە دەڵێت: (و ناولەپی دەستی چەپی دەخستە سەر ئەژنۆی چەپی -بە ناولەپی چەپی ئەژنۆی چەپی دادەپۆشی-). وکاتێک دەڵێت: (دەستەکان) مەبەست لە سەری پەنجەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکان، وا دیارە لە فەرموودەکە هەمان شتە ئەگەر لە تەشەهودی -تەحیاتی- یەکەم یان دووەم بێت. کاتێک دەڵێت: (وبە پەنجەى شایەتمانى ئاماژەى دەکرد -درێژی دەکردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە-): پەنجەی شایەتمان ئەو پەنجەیە کە لە پاش پەنجە گەورەکە -قامکە گەورەکە- دێت، ولە زمانی کوردیدا هەندێک جار پێی دەووترێت پەنجەی شایەتمان، ولە زمانى عەرەبیدا پێی دەووترێت: -السبابة- واتا بەهۆیەوە هەڕەشە دەکرێت وجوێن دەدرێت، وهەروەها پێی دەووترێت: -المُسَبِّحة- چونکە ئاماژەى پێدەکرێت بە تەوحید -یەک خودا پەرستی- ودانپێدانان بە پاک وبێگەردی خواى گەورە، وئاماژە کردن ودرێژکردنەوەى ئەم پەنجەیە بەرەو ئاراستەى قیبلە سونەتە لە کاتى نوێژدا، هەروەکو لە بەڵگەکاندا هاتووە لەو کاتەوەى دادەنیشێت تەحیات دەخوێنێت هەتاوەکو کۆتایی تەحیاتەکە ئاماژەى پێدەکات، [كان رسول الله -صلى الله عليه وسلم- إذا قَعد يَدْعُو، وضع يَده اليُمْنَى على فخِذِه اليُمْنَى، ويَده اليُسْرَى على فخِذِه اليُسْرَى، وأشَار بِإِصْبَعِهِ السَّبَّابَة] واتە: [پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە بۆ نزاکردن -تەحیات خوێندن-، دەستی ڕاستی لەسەر ڕانی ڕاستی دادەنا، ودەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنا، وبە پەنجەی شایەتمانى -السبابة- ئاماژەى دەکرد -درێژی دەکردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە-]، وهەروەها ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: [أن رسول الله -صلى الله عليه وسلم- كان إذا قَعد في التَّشهد وضع يَده اليُسرى على رُكْبَتِه اليُسْرَى، ووضع يَده اليُمنى على رُكبته اليُمنى، وعَقَد ثلاثة وخمسين وأشار بالسَّبَّابة] - رواه مسلم- واتە: [ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دابنیشتایە لە تەشەهود -تەحیات-دا دەستی چەپی دەخستە سەر ئەژنۆی چەپی، ودەستی ڕاستی دەخستە سەر ئەژنۆی ڕاستی، -ئەڵقەیەکی دروستدەکرد بە پەنجەکانى دەستی ڕاستی -بە پەنجەى ناوەڕاست وپەنجە گەورەکە، ودوو پەنجەکەى تری دەنووشتاندەوە (دەیگرتەوە)- وەکو ژمارە پەنجاو سێ وبە پەنجەی شایەتمان ئاماژەى دەکرد -درێژی دەکردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە-]، وبە هەمان شێوە لە گێڕانەوەى وائیلی کوڕی حوجر -ڕەزاى خواى لێبێت- سەبارەت بە نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەڵێت: [ثم جلس فافترش رِجله اليُسرى، ووضع يَده اليُسرى على فخذه اليسرى، وحَدَّ مِرفقه الأيمن على فَخذه اليَمنى، وقَبِض ثنتين وحَلَّق حَلَقة، ورأيته يقول هكذا، وحَلَّق بِشْرٌ الإبْهَام والوُسْطَى وأشار بالسَّبَّابة] -رواه أبي داود- واته: [پاشان دانیشت لەسەر ساقی* چەپی -نوشتاندیەوە-، دەستی چەپی خستە سەر ڕانی چەپی ولێواری -کۆتایی- ئانیشکی ڕاستی خستە سەر ڕانی ڕاستی، ودوو پەنجەى گرتەوە -پەنجە بچووکەکە وئەوەى تەنیشتی-، وئەڵقەیەکی دروستکرد بە پەنجە گەورەکە -قامکە گەورەکە- وپەنجەى ناوەڕاست وبە پەنجەی شایەتمان ئاماژەی کرد -درێژی کردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە-]. ئیبن حەجەر -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: لە سەرەتای دانیشتنەوە -بۆ خوێندنی تەحیات پەنجەى بەم شێوەیە لێدەکرد- هەروەکو بەڵگەکانى تریش ئاماژەیان پێکردووە، وفەتواى شێخ ئیبن باز -ڕەحمەتی خواى لێبێت- ولیژنەى فەتوادان -اللجنة الدائمة للإفتاء- هەر بەم شێوەیە. کاتێک دەڵێت: (وپەنجە گەورەکەى -دەستی ڕاستی- دەخستە سەر پەنجەی ناوەڕاستی): واتا ئەڵقەیەکی دروستدەکرد بە بەستنەوەى پەنجەى ناوەڕاست لەگەڵ پەنجە گەورەکە -قامکە گەورەکە-. کاتێک دەڵێت: (بە پەنجەى شایەتمانى ئاماژەى دەکرد -درێژی دەکردەوە بەرەو ئاراستەى قیبلە-): واتا بە درێژایی دانیشتنی بەم شێوەیە ئاماژەى پێیدەکرد؛ وحیکمەت ئەوەیە کە ئاماژەکردنە بۆ یەک پەرستراو بە هەق ئەویش خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- و بۆئەوەى لە دانپێدانان بە یەک خوا پەرستی -تەوحید-: قسە وکردەوە وبیروباوەڕی -عەقیدەى- لەگەڵدا بێت. لە فەرموودەیەکدا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم ئەم ئاماژەکردنە دەفەرموێت: [لهي أشدُّ على الشيطان من الحديد] -رواه أحمد- واته: [بە ئێشتر وئازاری زیاترە لەسەر شەیتان زیاتر لە ئێش وئازاری -لێدانی شەیتان بە گۆچانێکی- ئاسن]، وهەروەها نەیدەجوڵاندەوە چونکە لە فەرموودەکەدا دەستەواژەى -أشار- هاتووە؛ واتا ئاماژەى پێدەکرد وئەمیش جوڵاندن نییە. کاتێک دەڵێت: (و ناولەپی دەستی چەپی دەخستە سەر ئەژنۆی چەپی -بە ناولەپی چەپی ئەژنۆی چەپی دادەپۆشی-): واتا بە ناولەپی دەستی چەپی؛ ئەژنۆی چەپی دەگرت، هەتا وەکو ئەوە وابێت ناولەپی دەستی ئەژنۆی قوتدابێت ودایپۆشی بێت، وحاڵەتی دووەم: ئەوەیە ناولەپی دەستی چەپی لەسەر ئەژنۆی چەپی درێژ بکاتەوە بێ ئەوەى بیگرێت وەکو حاڵەتی پێشووتر هەروەکولە گێڕانەوەى ئیبن عومەردا هاتووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- : [أن النبي -صلى الله عليه وسلم- كان إذا جلس في الصلاة وضع يديه على رُكبتيه ويده اليُسْرى على رُكبته باسطها عليها] -رواه مسلم- واتە: [پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە لە نوێژدا -بۆ تەحیات خوێندن-؛ دەستەکانى دەخستە سەر ئەژنۆکانى، ودەستی چەپی درێژ دەکردەوە -ڕایدەخست- بەسەر ئەژنۆی چەپیدا]، بۆیە: بە پێی ئەم بەڵگانە هەردوو شێوازەکە سونەتە، وهەرکامێکیان جێبەجێ بکات؛ سونەتە، وباشترین ئەوەیە هەرماوەیەک یان جارێک دانەیەکیان ئەنجامبدات ئەمیش بۆ کردەوەکردن بە هەموو ئەو بەڵگانەی کە جێگیرن وسەلمێنراون کە لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-. *(ساق: ئەو ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان بە قولەپێکان -گوێزنگەکان- دەبەستێتەوە)
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهودی -تەحیاتی- دەکردین هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی لە قورئانی دەکردین، دەیفەرموو: «(التحيَّات المباركات، الصَّلَوَاتُ الطَّيِّبَاتُ لله، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وَبَرَكَاتُهُ، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وأشهد أنَّ محمَّدا رسول الله)*»، ولە گێڕانەوەی (ئیبن ڕومح)دا: «هەروەکو چۆن فێری قورئانی دەکردین». *(هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان وپیرۆز وموبارەک، وهەموو نوێژکردنێک وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی بۆ خواى گەورە ئەنجامدەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم بە -دان دەنێم- بەوەی [ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله] واتە: [بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە])
موسلیم گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: ڕوونکردنەوەى شێوازێکی خوێندنی تەشەهودە -تەحیاتە- لە نوێژدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوور بوو لەسەر ئەوەى کە هاوەڵان فێری بن هەروەکو چۆن فێری قورئانی دەکردن، وشێوازەکەش ئەمەیە: (التحيَّات المباركات، الصَّلَوَاتُ الطَّيِّبَاتُ لله، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وَبَرَكَاتُهُ، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وأشهد أنَّ محمَّدا رسول الله)*، ئەمیش لەو شێوازی خوێندنی تەحیاتە -تەشەهودە- دەچێت کە لە گێڕانەوەکەى -ئیبن مەسعود-ەوە هاتووە -ڕەزاى خواى لێبێت-، وتەنها وشەى (المبارکات) واتە: (پیرۆزەکان) زیاد کراوە، وسڕینەوەى پیتی (و) لە دوو وشەى پاشتر ئاماژەیە بۆ ڕێگەپێدراوی -دروستی- خوێندنی شێوازە جیاوازەکانى تەشەهود -تەحیات- بەو شێوەیەى لە سونەتدا هاتووە. *(هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان وپیرۆز وموبارەک، وهەموو نوێژکردنێک وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی بۆ خواى گەورە ئەنجامدەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم بە -دان دەنێم- بەوەی [ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله] واتە: [بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە])
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەردانى نەخۆشێکی کرد، بینی لەسەر سەرینێک نوێژ دەکات -ڕکوع یان سوجدەی لەسەر دەبات-، سەرینەکەى برد وفڕێی دا، (پیاوەکە) پارچە دارێکی هێنا بۆئەوەى نوێژی لەسەر بکات -ڕکوع یان سوجدەى لەسەر ببات-، پارچە دارەکەى برد وفڕێی دا، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لەسەر زەوی نوێژ بکە؛ ئەگەر توانیت، ئەگەر نا؛ سەرت نزم بکەرەوە (نیوەى سەرەوەى لاشەت نزم بکەرەوە)، وبا سوجدە بردنت نزمتر بێت لە ڕکوع بردنت».
بەزار گێڕاویەتیەوە - بەیھەقی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە شێوازی نوێژکردنی ئەو نەخۆشە ڕووندەکاتەوە کە ناتوانێت سوجدە ببات لەسەر زەوی، واجب ئەوەیە بە پێی تواناى نوێژ بکات، وپێویستە لە حاڵەتی ڕکوع بردن وسوجدە بردندا سەری (نیوەى سەرەوەى لاشەی) نزم ولاری بکاتەوە بەرەو خوارەوە -بەرەو ئاراستەى زەوی-، ودەبێت سەری لە حاڵەتی سوجدە بردندا نزمتر بێت لە حاڵەتی ڕکوع بردنی.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «شەوێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی کرد بە (خوێندنی) یەک ئایەت لە قورئان».
تورموذی گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: شەوێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی کرد بە خوێندنی یەک ئایەت لە قورئان، لە کاتی وەستانیدا هەر ئەم ئایەتەی دەخوێندنەوە وئایەتی تری نەدەخوێندنەوە، بە پێی هەندێک گێڕانەوەى تری هەمان فەرموودە، ئەم ئایەتە بوو: {إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ} [المائدة: 118] واتە: {ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن وە ئەگەر لێشیان خۆش بیت ئەوە بێگومان تەنھا خۆت شکۆدار (بەدەسەڵات) وحەکیم (دانا:کاردروست)یت}.