





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای (ڕوپامایی) تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن وڕاخەرێکی سەرپشتی ئاژەڵێک کە نرخەکەى چوار درهەمی دەکرد یان کەمتر لەم نرخە، پاشان فەرمووی: خودایە من ئەم حەجە بۆ ڕیایی ئەنجام نادەم وبۆ ئەوە ئەنجامی نادەم خەڵکی من ببینن و بۆ ئەوە نییە کە ناوبانگ دەربکەم، بەڵکو بە دڵسۆزی بۆ تۆ ئەنجامی دەدەم، بۆئەوەى تۆ لە من ڕازی بیت.
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت میراتگرانم دینار ودرهەم دابەش بکەن (لە نێو خۆیاندا)، ئەوەى جێم هێشتووە خەرجیە لەسەر خێزانەکانم وفەرماندەرەکەم*، (وئەوەى دەمێنێتەوە) بۆ خێرکردن خەرجدەکرێت». *(فەرماندەر -عاملي-: دوو لێکدانەوە هەیە بۆ ئەم دەستەواژەیە: یان بە مانای خەرجی لەسەر ئەو کەسە دێت کە بەرپرسیارە لە ڕاگرتنەکان -وەقفەکانى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، یان بە مانای جێنشینی -خەلیفەی- پاش خۆی دێت)
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریشیکردنەوەى فەرموودەکە: میراتگرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش مردنی؛ هیچ دینار ودرهەمێک لە نێو خۆیاندا دابەش ناکەن، چونکە -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرە، وپێغەمبەران هیچ دینار ودرهەمێکیان وەکو میرات بەجێنەهێشتووە بۆ نەوەکانیان لە پاش خۆیان؛ چونکە ئەوان هەوڵیان بۆ کۆکردنەوەى سامانی دونیا نەبوو بەڵکو پەیامیان بریتی بوو لە هیدایەتدانى خەڵکی، ئەگەر هەر پارە وسامانێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مابێت ئەوا بۆ خەرجی خێزانەکانیەتی لە پاش خۆی بۆئەوەى پێویست نەبن وداوا لە خەڵکی نەکەن، وهەروەها بۆ فەرماندەرەکانیەتی*، وئەو سامانە زیادەى دەمێنێتەوە دەبێت بۆ خێرکردن خەرج بکرێت. *(فەرماندەر -عاملي-: دوو لێکدانەوە هەیە بۆ ئەم دەستەواژەیە: یان بە مانای خەرجی لەسەر ئەو کەسە دێت کە بەرپرسیارە لە ڕاگرتنەکان -وەقفەکانى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، یان بە مانای جێنشینی -خەلیفەی- پاش خۆی دێت چونکە لە پاش مردنی کاروباری مسوڵمانان بەڕێوە دەبات)
لە زیادی کوڕی عیلاقەوە دەڵێت: موغیرەی کوڕی شوعبە پێشنوێژی بۆمان کرد؛ ڕاستەوخۆ هەستا لە پاش ڕکاتى دووەم -دانەنیشت بۆ خوێندنی تەحیات-، ووتمان: سبحان الله، ئەویش ووتی: سبحان الله وبەردەوام بوو لە نوێژەکەیدا، کاتێک نوێژەکەى تەواوکرد وسەلامی دایەوە، دوو سوجدەى سەهوی برد، کاتێک نوێژ تەواو بوو، ووتی: «پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی ئەنجامدا هەروەکو چۆن من ئەنجامم دا».
تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوەئەم فەرموودەیە کردەوەیەکی موغیرەی کوڕی شوعبە -ڕەزاى خواى لێبێت- ڕووندەکاتەوە لە کاتی نوێژدا، ئەویش ئەوەیە لە کاتی نوێژەکەیدا هەڵەی کرد -سەهوی کرد-، ولە ڕکاتی دووەم تەشەهود -تەحیاتی- نەخوێند، وخەڵکی لە پشتیەوە تەسبیحاتیان کرد -ووتیان: سبحان الله-، بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو لە نوێژەکەیدا، وپاش سەلامدانەوە؛ دوو سوجدەى سەهوی برد، ووتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی ئەنجامداوە، وبەناوبانگترین بۆچوونی زانایان لەسەر ئەم بابەتە ئەوەیە: ئەگەر کەمکردنەوەیەک هەبێت لە نوێژەکەدا لە پێش سەلامدانەوە سوجدەى سەهو دەبات، وئەگەر زیادکردنێک هەبێت لە نوێژەکەدا لە پاش سەلامدانەوە سوجدەى سەهو دەبات، بەڵام لە کاتی گوماندا؛ ئەگەر یەکێک لە دوو حاڵەتەى بە لاوە پەسەند بوو ئەو لە پاش سەلامدانەوە سوجدە دەبات، ئەگەر هیچ یەکێک لە دوو حاڵەتەکەى لە لا پەسەند نەبوو ئەوا لە پێش سەلامدانەوە سوجدە دەبات. وئەگەر ئیمام بوو باشتر وایە پێش سەلامدانەوە سوجدە سەهو ببات بۆئەوەى نوێژخوێنەکان نوێژەکەیان لێ تێکنەچێت بەتایبەت هەندێک ڕکاتیان لەدەست چووە. وهەروەها ئەم گێڕانەوەیە هەیە کە دەڵێن پەسەندترین ئەوەیە کە سوجدەى سەهو لە پێش سەلامدانەوە بێت بەهۆی گێڕانەوەى (عبد الله بن مالك ابن بحينة) [متفق علیه].
لە ئەبی ڕافیعەوە دەڵێت: «ئەبو هورەیرە {إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ} -سورەتی الإنشقاق-ی بۆیان خوێندەوە، وسوجدەى برد، پاش سوجدە بردنەکە پێیانی ووت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى برد (پاش خوێندنی ئەم سورەتە)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە -سورەتی الإنشقاق-ی خوێندەوە، وپاش خوێندنەوەى ئەم ئایەتەى سوجدەى برد: {وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ ٱلْقُرْءَانُ لَا يَسْجُدُونَ} [الإنشقاق:21] واتە:{وە کاتێك کە قورئانیان بۆ بخوێنرێتەوە سوژدە نابەن (ملكەچ نابن)}. وسەبارەت بە ئەم سوجدە بردنە ئینکاری لێکرا لە لایەن ئەبی ڕافیعەوە -ڕەزاى خواى لێبێت-، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: لە ئەبی ڕافیعەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: (ئەم سوجدە بردنە چیە؟)، وئینکاری لێیکرد چونکە گێڕانەوە هەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەی نەدەبرد لە پاش خوێندنەوەى ئەو ئایەتانەى کە سوجدە بردن لە پاش خوێندنەوەیان سونەتە لە جوزئی سی لە بەشی -المفصل- لە پاش ئەوەى -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، وناکۆکی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بەوەى -بەشی المفصل- لە چی سورەتێکی جوزئی سی دەستپێدەکات. ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: (ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە سوجدەی دەبرد؛ ئەوا منیش سوجدەم نەدەبرد -واتا ئەو سوجدەى بردووە بۆیە منیش سوجدە دەبەم-): ماناى ئەوەیە وەکو شوێنکەوتن بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوجدە دەبات.
لە زەیدی کوڕی سابتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سورەتی -النجم-م خوێندەوە لە پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ سوجدەى تێیدا نەبرد».
بوخاری گێڕاویەتیەوەزەیدی کوڕی سابت -ڕەزای خوای لێبێت- سورەتی -النجم-ی خوێندەوە لە پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک ئەو ئایەتەى خوێندەوە کە لە پاش خوێندنەوەی سوجدەبردن سونەتە؛ بەڵام زەید سوجدەى نەبرد وهەروەها پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى نەبرد، ووتراوە: بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى نەبرد چونکە زەید سوجدەى نەبرد بۆیە سەرەتا دەبێت خوێنەری قورئان سوجدە ببات پاشان ئەوەى گوێی لێدەگرێت سوجدە دەبات. ولەم حاڵەتەدا سوجدەى نەبرد ماناى ئەوە نییە کە هەرگیز سوجدە نەبرێت لە پاش خوێندنەوەى ئەو ئایەتانەی کە سوجدەبردن -سوجدەى تیلاوە- لە پاش خوێندنیان سونەتە؛ ولەوەیە بەهۆی ئەوە سوجدەى نەبردبێت بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە کە دروستە سوجدە نەبرێت پاش خوێندنەوەى ئەو ئایەتانەى کە لە پاش خوێندنەوەیان سوجدە بردن سونەتە، وئەمیش پەسەندترین ئەگەرە وئیمامی شافیعی جەختی لەسەر ئەمە کردووەتەوە چونکە ئەگەر خوێندنەوەى ئەو ئایەتانەى کە فەرمانى سوجدە بردنی تێدا هاتووە واجب بووایە؛ ئەوا فەرمانى بە زەید دەکرد سوجدە ببات ئەگەر لە پاش خوێندنەوەى سورەتەکیش بێت.
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: ئایا لە سورەتی -الحج- دا دوو سوجدەبردن* هەیە؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەوەى ئەو سوجدانە نەبات؛ با نەیانخوێنێتەوە». *(مەبەست سوجدەى تیلاوەیە؛ ئەو سوجدەیەى لە پاش خوێندنی هەندێک ئایەت دەبرێت)
ئیبنوداود گێڕاویەتیەوەلە فەرموودەیەدا هاتووە: عوقبەی کوڕی عامر -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات سەبارەت بە -سورەتی الحج-، ئایا دوو سوجدەبردنی* تێدایە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: بەڵێ، دوو سوجدەى تێدایە. پاشان حوکمێکی تری پێی ووت: (ئەوەى ئەو سوجدانە نەبات؛ با نەیانخوێنێتەوە): واتا هەرکەسێک ئەم دوو ئایەتە بخوێنێتەوە، وسوجدە نەبات؛ باشتر وایە نەیانخوێنێتەوە، ئەم نەهی کردنە بۆ حەرامکردن نییە بەڵکو مەکروهیەتە، وسوجدەی تیلاوە سونەتە. *(مەبەست سوجدەى تیلاوەیە؛ ئەو سوجدەیەى لە پاش خوێندنی هەندێک ئایەت دەبرێت)
لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باس وهەواڵێکی خۆشی پێ بگەیشتایە یان سەبارەتیان موژدەى پێبدرایە؛ سوجدەى دەبرد بۆئەوەى سوپاسی خواى گەورە بکات».
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرکاتێک باس وهەواڵێکی خۆش وباشی پێ بگەیشتایە یان سەبارەتیان موژدەى پێبدرایە؛ سوجدەى دەبرد بۆئەوەى سوپاسی خواى گەورە بکات. سوجدەى سوپاسگوزاری -سجود الشکر- لە کاتی هەواڵدان بە نیعمەتێک، بەڵام ئەو نیعمەتانەى کە بەردەوامن وەکو نیعمەتی ئیسلام ولەش ساغی ودەوڵەمەندی وبەو شێوەیە لەمانەدا دروست نییە سوجدەی سوپاسگوزاری ببرێت؛ چونکە نیعمەتەکانى خواى گەورە بەردەوامن وناپچڕێن، ئەگەر ڕێگەپێدراو بووایە بەهۆی ئەمانەوە سوجدەى سوپاسگوزاری ببات ئەوا دەبووە هەموو تەمەنی لە سوجدە بردن بووایە، بەڵکو سوپاسگوزاری بەرامبەر ئەم نیعمەتانە وئەوانى تر بەوە دەبێت کە بەندە خواى گەورە بپەرستێت وملکەچ وگوێڕاڵی فەرمانەکانى بێت.
لە عبد الله کوڕی موغەفەلی ئەلموزەنیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێش (نوێژی) مەغریب دوو ڕکات ئەنجامبدەن»، پاشان فەرمووی: «پێش (نوێژی) مەغریب دوو ڕکات ئەنجامبدەن بۆ هەرکەسێک بیەوێت»، لە ترسی ئەوەى نەوەک خەڵکی پێیان وابێت سونەتە*. *(واتە: نەوەک پێیان وابێت لە نوێژە سونەتە ڕاتیبە جێگیرەکانە -سنة راتبة مؤکدة-ەیە)
بوخاری گێڕاویەتیەوەشیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاری تێدایە بۆ ئەنجامدانى دوو ڕکات سونەت لە پێش نوێژی مەغریب، ئەمیش لە پاش بانگی مەغریب؛ بۆ هەرکەسێک بیەوێت ئەنجامی بدات، بەڵام لە نوێژە سونەتە ڕاتیبەکان نیین، بۆیە باشتر وایە -موستەحەبە- مسوڵمان بەردەوام ئەنجامی نەدات؛ بۆئەوەى نەچوێندرێت بە نوێژە سونەتە ڕاتیبەکان، گێڕانەوە لەسەر ئەم دوو ڕکاتە هاتووە بە هەر سێ جۆرەکەى سونەتەوە -وتەیی،کرداری،ڕازی بوون:قول,فعل,تقرير-: فەرمانى پێیکردووە هەروەکو لەم فەرموودەیەدا هاتووە، وخۆی ئەم دوو ڕکاتەی ئەنجامداوە هەروەکو لە گێڕانەوەى -إبن حبان- هاتووە، وهاوەڵانی بینیووە کە ئەم دوو ڕکاتەیان ئەنجامداوە؛ ڕازی بووە لەسەر ئەمە ونەهی لێیان نەکردووە.
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو؛ پیاوێك پرسیاری لێكرد: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت، ئەگەر ترسا لەوەى بەیان بێت (بانگی بەیانی بدات)؛ یەک ڕکات ئەنجامدەدات، ئەمە (ئەم یەک ڕکاتە نوێژی) ویترە بۆ هەموو نوێژەکەى»، ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەیووت: «کۆتا نوێژتان لە شەودا با نوێژی ویتر بێت؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئەمە کردووە».
(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەریپیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر كرد -صلى الله عليه وسلم-؛ لە کاتێکدا ئەو لەسەر مینبەر وتاری دەدا، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، فێرم بکە چۆن شەونوێژ ئەنجام بدەم؟ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: نوێژ دەکەیت و سەلام دەدەیتەوە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک، ئەگەر ترسای لە هەڵهاتنی بەیان، ئەوا یەک ڕکات نوێژ ئەنجام بدە؛ کە بەهۆیەوە بە ژمارەی تاك کۆتایی دەهێنیت بە نوێژەكانت، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئامۆژگاری دەکرد بەوەی کە کۆتا نوێژی شەو؛ نوێژی ویتر بێت.