





























Hadeeth Cards
Da'wa cards that highlight great meanings from the noble prophetic hadiths in a simple style and attractive display that helps the Muslim to have a deeper understanding of his religion in an easy way
All
لە سەعیدی کوڕی حاریسەوە دەڵێت: پرسیاری لە جابر کرد -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە دەستنوێژگرتن (پاش خواردنێک) کە لەسەر ئاگر (لێنرا بێت)، ئەویش (جابر) ووتی: «نەخێر، لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو جگە لە ناولەپمان، وبازووەکانمان، وپێیەکانمان نەبێت، وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت».
بوخاری گێڕاویەتیەوەسەعیدی کوڕی حاریس پرسیاری لە جابری کوڕی عبدالله کرد -ڕەزای خوایان لێبێت- سەبارەت بە دەستنوێژگرتن (پاش خواردنێک) کە لەسەر ئاگر (لێنرا بێت) یان برژێندرا بێت یان هاوشێوەى ئەمانە، ئایا واجبە دەستنوێژگرتن لە پاش ئەم خواردنانە؟ ئەویش (جابر) ووتی: نەخێر، دەستنوێژگرتن لە پاش ئەم خواردنانە واجب نییە، وپاشان بەڵگەى لەسەر ئەم وتەی ڕوونکردەوە، ووتی: لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو بۆئەوەى چەوری وماوەى خواردنەکە لەسەر دەستەکانمان لابەرین؛ بەڵکو ئێمە پاش لێسینەوەى پەنجەکانمان دەستمان دەسڕی بە نێو لەپ، وبازوو، وپێیەکانمان وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت.
لە ئەبی هورەیرە وئەبی قەتادە ولە باوکی ئەبی ئیبراهیمی ئەشهەلیەوە (کە هاوەڵ بووە) -ڕەزای خوایان لێبێت- دەگێڕنەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەر جەنازەیەک کرد، فەرمووی: «(اللهم اغفر لحينا وميتنا، وصغيرنا وكبيرنا، وذكرنا وأنثانا، وشاهدنا وغائبنا، اللهم من أحييته منا فأحيه على الإسلام، ومن توفيته منا فتوفه على الإيمان، اللهم لا تحرمنا أجره، ولا تفتنا بعده)*». *(واتە: خودایە، لە زیندوو ومردوو؛ وبچووک وگەورە؛ نێر ومێ؛ ئامادەبوو وئامادە نەبوو: ی ئێمە خۆش بە. خودایە، هەرکەسێک لە ئێمە ژیانی پێدەبەخشیت؛ بیژێنە -ژیانی پێببەخشە- لەسەر پەیڕەوکردنی ئاینی ئیسلام، وهەرکەسێک لە ئێمە دەیمرێنیت؛ لەسەر ئیمان بیمرێنە، خودایە لە پاداشتی -ئارامگرتن لە جیابوونەوەى ئەو- بێبەشمان نەکەیت، ولە پاش ئەو تووشی فیتنەمان نەکەیت -گومڕامان نەکەیت-)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر نوێژی لەسەر جەنازەیەک بکردایە دەیفەرموو (واتای ئەمە دەگەیەنێت): خودایە، لە هەموو زیندوو ومردوو؛ وبچووک وگەورە؛ نێر ومێ؛ ئامادەبوو وئامادە نەبوو: ی مسوڵمانان خۆش بە. خودایە، هەرکەسێک لە ئێمە ژیانی پێدەبەخشیت؛ بیژێنە -ژیانی پێببەخشە- لەسەر پەیڕەوکردن ودەستگرتن بە ڕێنمایی ویاساکانی شەریعەتی ئیسلامەوە، وهەرکەسێک لە ئێمە دەیمرێنیت؛ لەسەر ئیمان بیمرێنە، خودایە لە پاداشتی -ئارامگرتن لە جیابوونەوەى ئەو- بێبەشمان نەکەیت، ولە پاش ئەو تووشی فیتنەمان نەکەیت -گومڕامان نەکەیت-.
لە واسیلەى کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێـت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ کردین بۆ نوێژکردن لەسەر پیاوێک لە مسوڵمانان، گوێم لێبوو کە دەیفەرموو: «(اللهم إن فلان ابن فلان في ذمتك وحبل جوارك، فقه فتنة القبر، وعذاب النار، وأنت أهل الوفاء والحمد؛ اللهم فاغفر له وارحمه، إنك أنت الغفور الرحيم)*». *(خودایە، فڵانی کوڕی فڵان لە ژێر پاراستن وڕەحمەتی تۆدایە، بۆیە بیپارێزە لە فیتنە وتاقیکردنەوەى ناو گۆڕ، وسزای دۆزەخ، تۆ خاوەنی پەیمانیت وشایستەی سوپاس وحەمد کردنیت، خودایە لێی خۆش بە وڕەحمی پێبکە، تەنها تۆ لە بەندەکان خۆش دەبیت وڕەحمیان پێدەکەیت -الغفور والرحیم- یت)
ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوەپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر جەنازەى پیاوێک لە مسوڵمانان، پاشان فەرمووی (ئەم واتایە دەگەیەنێت): خودایە، فڵانی کوڕی فڵان لە ژێر پاراستن وڕەحمەت وداوای لێخۆشبوونی تۆدایە، بۆیە بیپارێزە لە فیتنە وتاقیکردنەوەى ناو گۆڕ کاتێک فریشتەکان پرسیاری لێدەکەن، ولە سزای دۆزەخ ڕزگاری بکە، تۆ خاوەنی پەیمانیت وهەرگیز پەیمان ناشکێنیت وشایستەی سوپاس وحەمد کردنیت، وهەق وڕاستی ڕەها تەنها لای تۆیە وتۆ خاوەنیت، خودایە لێی خۆش بە وڕەحمی پێبکە، تۆ خاوەنی لێخۆشبوونی زۆریت لە گوناهەکان، وهەروەها خاوەنی ڕەحمەتی زۆریت بە قبوڵکردنی پەرستنەکان وچەندجارکردنی چاکە وپاداشتەکان.
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ لای ئیبراهیمی کوڕی کاتێک لە سەرەمەرگدا بوو، چاوەکانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فرمێسکی لێدەهاتە خوارەوە. عبدالرحمانی کوڕی عەوف ووتی: هەروەها تۆیش ئەی پێغەمبەری خودا ؟! فەرمووی: «ئەی ئیبن عەوف، ئەمە (فرمێسکی) ڕەحمەتە»، پاشان قسەیەکی تری کرد، فەرمووی: «چاوەکان فرمێسک دەڕێژن ودڵ تەنگ دەبێت، وهیچ شتێک ناڵێین مەگەر ئەوە نەبێت کە پەروەردگارمان لێی ڕازییە، وئێمە بەهۆی جیابوونەوەى تۆ دڵتەنگین ئەی ئیبراهیم».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ لای ئیبراهیمی کوڕی کاتێک لە سەرەمەرگدا بوو، چاوەکانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فرمێسکی لێدەهاتە خوارەوە. عبدالرحمانی کوڕی عەوف ووتی: هەروەها تۆیش ئەی پێغەمبەری خودا ؟! ئەمیش لە ڕوانگەی سەرسوڕمانەوە، واتا خەڵکی لەسەر ناخۆشیەکان ئارام ناگرن وتۆیش وەکو ئەوان کردەوە دەکەیت ؟! سەیر بوو بە لایەوە چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام ئامۆژگاری دەکردن بە ئارامگرتن ودوور بوون لە بێهوا بوون ودەربڕینی ناڕازی بەرامبەر قەزا وقەدەری خودا. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (ئەی ئیبن عەوف، ئەمە -فرمێسکی- ڕەحمەتە): واتا ئەو حاڵەتەى بینیت لە منەوە بەهۆی نەرم ونیانی وخۆشەویستیە بەرامبەر کوڕەکەم. پاشان فەرمووی: (چاوەکان فرمێسک دەڕێژن ودڵ تەنگ دەبێت، وهیچ شتێک ناڵێین مەگەر ئەوە نەبێت کە پەروەردگارمان لێی ڕازیی): واتا ناڕازی دەرنابڕین بەهیچ شێوەیەک وئارام دەگرین لەسەر قەزا وقەدەری خواى گەورە. (وئێمە بەهۆی جیابوونەوەى تۆ دڵتەنگین ئەی ئیبراهیم): ڕەحمەت وبەزەیی دەربڕین وگریانێک کە ناڕازی بوونی پێوە دیار نەبێت دژی ئارام گرتن وباوەڕ هێنان بە قەزا وقەدەر نییە.
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «لەکاتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا لە ڕۆژی جومعەدا؛ پیاوێک (هاتە نێو مزگەوت)، فەرمووی: ئایا نوێژت کرد ئەی فڵان؟ ووتی: نەخێر، فەرمووی: هەستە دوو ڕکات نوێژ بکە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریسولەیکی غەتەفانی هاتە نێو مزگەوتی پێغەمبەرەوە لە کاتێکدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆ خەڵکی دەدا، ودانیشت بۆئەوەى گوێ لە وتارەکە بگرێت، ونوێژی (تحیة المسجد)ی ئەنجام نەدا کە دەبێت لە کاتی چوونە مزگەوت دوو ڕکات ئەنجامبدرێت، ئەمیش بەهۆی ئەوەى یان حوکمەکەى نەزانیووە یان پێی وابوو گوێگرتن بۆ وتارەکە گرنگترە، وتاردان وڕێنموێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ خەڵکی نەبووە هۆی ئەوەى بێ ئاگا بێت لە فێرکردنی بۆیە پێی فەرموو: ئەی فڵان (کە لە گۆشەیەکی مزگەوتەکەدا بوو) نوێژت کرد پێش ئەوەى تۆ ببینم؟ ووتی: نەخێر، پێی فەرموو: هەستە دوو ڕکات نوێژ ئەنجامبدە، ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا فەرمانی پێکردن کە دوو ڕکاتەکە پوخت (کورت) بکاتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە ڕێنموێنی ئەو پیاوەى کرد لە پێش ئەو هەموو خەڵکەدا لەبەر چەند هۆکارێک: - دەبێت لە کاتی پێویستدا کەسێک فێر بکرێت وئامۆژگاری بکرێت. - بۆئەوەى فێرکردنەکە بۆ هەموو خەڵکی بێت کە لە نوێژی جومعەدا ئامادە بوون چونکە قورسە کاتی تر هەبێت ئاوا بەم شێوەیە کۆ ببنەوە. - شێوازى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر بە نەرم ونیانی بوو بە بێ شکاندنی بەرامبەر. هەرکەسێک بچێتە نێو مزگەوتەوە لەکاتێکدا ئیمام وتار دەدات؛ دەبێت دوو ڕکات نوێژ بکات لە پێش دانیشتن، هەروەکو لەم فەرموودەیەدا هاتوو: (إذا جاء أحدكم يوم الجمعة والإمام يخطب، فليركع ركعتين) واتە: (ئەگەر یەکێکتان هات بۆ نوێژی جومعە وئیمام وتاری دەدا؛ ئەوا با دوو ڕکات نوێژ بکات). ئیمامی نەوەوەى -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (( سەبارەت بەم فەرموودەیە: کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: إذا جاء أحدكم يوم الجمعة والإمام يخطب، فليركع ركعتين) واتە: (ئەگەر یەکێکتان هات بۆ نوێژی جومعە وئیمام وتاری دەدا؛ ئەوا با دوو ڕکات نوێژ بکات وپوختی بکاتەوە -کورتی بکاتەوە-)، دەڵێت: ئەمە دەقێکی ڕوونە وهیچ لێکدانەوەیەکی تری بۆ نییە، وپێم وا نییە هیچ زانایەک ئەم دەقەی پێبگات وباوەڕی وابێت سەحیحە وپاشان ڕەتی بکاتەوە)[شیکردنەوە (صحیح مسلم)].
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێـت: «هاوەڵی پێغەمبەری خودا بووم (لە هەندێک لە سەفەرەکانیدا) لە دوو ڕکات زیاتری ئەنجام نەدەدا لە سەفەردا، وئەبوبەکر وعومەر وعوسمانیش بەهەمان شێوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعبداللەی کوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات هاوەڵی پێغەمبەری خودا وئەبوبەکر وعومەر وعوسمان بوو (لە هەندێک لە سەفەرەکانیاندا)، هەریەکێکیان زیاتر لە دوو ڕکاتیان ئەنجام نەدەدا لە سەفەردا، واتە هەریەکێکیان نوێژی چوار ڕکاتی پوخت دەکردەوە بۆ دوو ڕکات ولەوە زیاتری ئەنجام نەدەدا، وهەروەها نوێژە سونەتەکانیشیان ئەنجام نەدەدا، وباسکردنی ئەبوبەکر وعومەر وعوسمان بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئەم حوکمە هەڵنەوەشێندراوەتەوە (نەسخ نەبووەتەوە) وجێگیر کراوە تەنانەت لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهیچ بەڵگەیەک نییە کە پێچەوانەى بێت و بەهەند وەربگیرێت. دروستە هەموو ڕکاتەکانى نوێژی فەرز وەکو خۆی ئەنجامبدرێت بەڵام کورتکردنەوەى نوێژەکان (قەسر کردن) باشترە؛ چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {فلَيْسَ عَليكُمْ جُنَاحٌ أن تَقصُرُوا مِنَ الصَّلاَةِ} [النساء: 101] واتە: {ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (دروستە بۆتان) کە نوێژەکان کورت بکەنەوە}، تووش نەبوون بە گوناهـ لێرەدا واتاى ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمە ڕوخسەتە، وفەرز نییە چونکە بنچینە ئەوەیە نوێژەکە بە تەواوەتی ئەنجامبدرێت، کورتکردنەوەى نوێژ (قەسر کردن) بۆ پوختکردنەوەى نوێژێکی لە خۆی درێژترە. وباشترە بۆ ئەو کەسەی سەفەر دەکات؛ واز لە قەسر کردنی نوێژ نەهێنێت ئەمیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وچونکە خواى گەورە پێی خۆشە کە ڕوخسەتەکانى جێبەجێ بکرێت، ودەرچوونە لەو ناکۆکیەى لە نێوان زانایان هەیە وزۆرینەى زانایان کورتکردنەوەیان (قەسر کردنەوەیان) پێ باشترە.
لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە پشتی پێغەمبەرەوە نوێژم کرد -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر (جەنازەى) ئافرەتێک کە لە ماوەی زەیستانیدا کۆچی دوایی کرد؛ لە لای ناوەڕاستی لاشەی وەستا».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەرینوێژکردن لەسەر مردوو مافێکی واجبە لەسەر مسوڵمانان بەرامبەر هەر مسوڵمانێک کە دەمرێت: پیاو یان ئافرەت، بچووک یان گەورە بێت، سەموری کوڕی جوندوب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە پشتی پێغەمبەرەوە نوێژی کرد -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر (جەنازەى) ئافرەتێک کە لە ماوەی زەیستانیدا کۆچی دوایی کرد؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لای ناوەڕاستی لاشەی ئافرەتەکە وەستا.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خۆر گیران ڕوویدا لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی کرد. زۆر وەستا، پاشان چوو بۆ ڕکوع بردن، زۆر مایەوە لە ڕکوع بردن، پاشان هەستایەوە، وزۆر وەستا -کەمتر بوو لە ماوەی یەکەم وەستان- پاشان چوو بۆ ڕکوع بردن، وزۆر مایەوە -لە ماوەی ڕکوع بردنی یەکەم کەمتر بوو- پاشان هەستایەوە (لە ڕکوع بردن) وزۆر لە وەستان مایەوە (لە وەستانی یەکەم کەمتر بوو)، پاشان چوو بۆ سوجدە بردن، وزۆر لە سوجدە بردن مایەوە، پاشان ئەوەى لە ڕکاتی یەکەم ئەنجامیدا لە ڕکاتی دووەمیش ئەنجامیدا، پاشان نوێژەکەى تەواو کرد (سەلامی دایەوە)، خۆر هەڵهاتبوو، وتاری بۆ خەڵکی دا، حەمد وسوپاسی خودای کرد وستایشی کرد، پاشان فەرمووی: «خۆر ومانگ دوو نیشانەن لە نیشانەکانى خواى گەورە، بەهۆی مردنی یان لەدایکبوونی هیچ کەسێک تووشی گیران نابن، ئەگەر (خۆر یان مانگ گیرانتان) بینی؛ داوا لە خودا بکەن (بپاڕێنەوە) وتەکبیرات بکەن ونوێژ بکەن وخێر ئەنجامبدەن»، پاشان فەرمووی: «ئەی ئومەتی موحەمەد، هیچ یەکێک غیرەت ناکات وەکو خواى گەورە کاتێک بەندەکەیەکی پیاو یان ئافرەت زینا دەکات. ئەی ئومەتی موحەمەد، والله ئەوەى من دەیزانن ئەگەر ئێوە بیزانن؛ ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان». ولە گێڕانەوەیەکدا: «چوار ڕکوع بردن وچوار سوجدە بردنی تەواو کرد (کامڵ کرد)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریخۆرگیران ڕوویدا لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە خۆرگیران دیاردەیەکی سروشتی نەبوو بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆیان ئەنجامدا بە نوێژێک شێوازەکەی جیاواز بوو لە نوێژەکانى تر، هەستا وپێشنوێژی بۆ خەڵکی کرد وزۆر وەستا لە پاش تەکبیرەی ئیحرام (یەکەم: الله أکبر)ی چوونە ناو نوێژ، وپاشان چوو بۆ ڕکوع بردن وزۆر لە ڕکوع بردن مایەوە، وپاشان هەستایەوە وقورئانی زۆر خوێند بەڵام کەمتر لەوەى یەکەم جار، وپاشان چوو بۆ ڕکوع بردن وزۆر لەم حاڵەتەدا مایەوە کەمتر لە ڕکوع بردنی یەکەم، وپاشان هەستایەوە لە ڕکوع بردن وفەرمووی: (سمع الله لمن حمده ربنا ولک الحمد) واتە: (خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن؛ ئەی پەروەردگار حەمد وسوپاس بۆ تۆ)، وپاشان قورئانی نەخوێند وچوو بۆ سوجدە بردن وزۆر لە سوجدە بردن مایەوە، ولە ڕکاتی دووەمدا بەهەمان شێوە هەموو ئەمانەى ئەنجامدا بەڵام ماوەکەیان لە سوجدە بردنی یەکەم کەمتر بوو، وهەر پایەیەک (ڕوکنێک) ماوەکەى لە پایەکەى پێشووتری کەمتر بوو، هەتاوەکو چوار ڕکوع بردن وچوار سوجدە بردنی تەواو کرد لە دوو ڕکاتدا، وپاش خوێندنی تەحیات سەلامی دایەوە ونوێژەکەى تەواو کرد، و خۆرگیرانەکە نەما؛ وتاری بۆ خەڵکی دا هەروەکو خووی ئاسایی خۆی لە بۆنەکاندا، حەمد وسوپاسی خودای کرد وئامۆژگاریانی کرد، ڕێکەوت وابوو ئەو ڕۆژە؛ ڕۆژی مردنی ئیبراهیمی کوڕی بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەندێک خەڵک ووتیان: خۆرگیرا بەهۆی مردنی ئیبراهیمەوە، ئەمیش بەهۆی بیروباوەڕی پوچەڵی جاهیلیەتەوە کە دەیانووت: خۆر ناگیرێت مەگەر بەهۆی مردنی مەزنێک یان لەدایکبوونی مەزنێکەوە نەبێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی لە ئامۆژگاریکردنی ودڵسۆز بوونی لە گەیاندنى پەیامەکەیدا؛ سوود بە خەڵکی بگەیەنێت وئەم خوڕافیات وبیروباوەڕ پوچەڵانە لە مێشکیان دەربهێنێت، کە هیچ بەڵگەیەکی دروست یان ئەقڵێکی سەلامەت پشتیوانی لێناکات، وحیکمەت ودانایی لە خۆرگیران ومانگ گیرانی ڕوونکردەوە فەرمووی: خۆر ومانگ دوو نیشانەن لە نیشانەکانى خواى گەورە، بەهۆی مردنی یان لەدایکبوونی هیچ کەسێک تووشی گیران نابن، خوای گەورە بە هێز ودەسەڵاتی خۆی ئەمە ئەنجامدەدات بۆئەوەى بەندەکانی بترسێنێت، ونیعمەتەکانی خودایان بیر بکەوێتەوە، ئەگەر (خۆر یان مانگ گیرانتان) بینی؛ داوا لە خودا بکەن (بپاڕێنەوە) وتەکبیرات بکەن ونوێژ بکەن وتەوبە بکەن وخێر ئەنجامبدەن، چونکە ئەمانە دەبنە هۆی لاچوون ونەمانی بەڵایەک کە لەوەیە ڕووبدات یان داببەزێت بۆ سەر زەوی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک لە تاوانە گەورەکانی باسکرد کە دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە ئەویش بریتیە لە تاوانی زینا کە هۆکاری نەمانی ڕەوشتە جوانەکانە لە مرۆڤ ولە کۆمەڵگاکاندا، وهۆکارە بۆ توڕەیی وسزای خواى گەورە بۆ سەر بەندەکان، ولەم فەرموودەیە پەیامبەری ڕاستگۆ دەفەرموێت: ئەی ئومەتی موحەمەد، والله، هیچ یەکێک غیرەت ناکات وەکو خواى گەورە کاتێک بەندەکەیەکی پیاو یان ئافرەت زینا دەکات. وپاشان پێیانی فەرموو کە ئەوان هیچ شتێک سەبارەت بە سزاکانی خواى گەورە نازانن، وئەگەر ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیزانێت ئەوان بیزانن ئەوا تووشی ترس دەبوون وزۆر دەگریان ودڵتەنگ دەبوون وکەم پێدەکەنین.
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «لە پێشەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەخەوتم وپێیەکانم لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، ئەگەر بۆ سوجدە بردن بڕۆیشتایە؛ ئاماژەی بۆم دەکرد بۆیە پێیەکانم دەهێنایە پاشەوە، وئەگەر هەستایەتە سەر پێوە؛ وەکو پێشووتری لێدەکرد، وماڵەکان لەو ڕۆژانەدا ڕۆشنکەرەوەی تێدا نەبوو».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەریعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: لە پێشەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەخەوتم وئەویش شەونوێژی دەکرد، بەهۆی بچووکی ماڵەکەمانەوە؛ پێیەکانم لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، لە نێوان ئەو وشوێنی سوجدە بردنی، ئەگەر بۆ سوجدە بردن بڕۆیشتایە؛ ئاماژەی بۆم دەکرد بۆیە پێیەکانم دەهێنایە پاشەوە، وئەگەر هەستایە سەر پێوە؛ وەکو پێشووتر لێی دەکرد. ئەگەر بمبینیایە بەرەو سوجدە بردن دەڕوات؛ ئەوا پێیەکانم دەهێنایە پاشەوە بە بێ ئاماژە کردنی ئەو، بەڵام ماڵەکانمان لەو ڕۆژانەدا ڕۆشنکەرەوەی تێدا نەبوو، بۆیە نەمدەبینی.